راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە مەبەستی دڵنیا بوون لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٠٨٠٠ بەیانی، لیوای ١٨ی پیادە لە سنوری چیای قەرەچوخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە سنوری چالاکی لیوا ئەنجام دا، کە گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەی دیاری کراو کێوماڵ کرا و گەڕان و پشکنینی بۆ ئەنجام درا، کاتژمێر ١٠٠٠ پێش نیوەڕۆ کۆتایی هات.