Click News | کلیک نیوز @clicknews1 Channel on Telegram

Click News | کلیک نیوز

@clicknews1


بۆ هەواڵی بەپەلە و گرینگ جۆینی ئەم چێناڵە بن

Click News | کلیک نیوز (Kurdish)

بۆ هەواڵی بەپەلە و گرینگ جۆینی ئەم چێناڵە بنnnکرتە بکە بۆ بەردەست بوون بە هەواڵەکانی ناوزان و گرینگی ئەندامان لە چێناڵی تێلیگرامی Click News. ئەم چێناڵە گشتی هەواڵیەکی بچووک و تایبەتی بۆ هەواڵی پێی چارەسەری زانکۆیی و کوردستانی، بەرهەمەکانی ئەم چێناڵە کە ووشەی ئەندامان نیشان دەدات. بەهۆی کرتە بکرەوە و جۆین بوونی ئەم چێناڵە پێویستیتان بە هەواڵەکانی تازە بدەین و برۆنەوەی ڕاستبەرەوانی تایبەتی خوداویس، بەشدارییەکان و بێژەکردنی چاودێریەکان.

Click News | کلیک نیوز

09 Feb, 06:56


ئەم پەرلەمانتارانە هاتونەتە بەردەم خێمەی مانگرتوان و لەگەلیاندا دەرۆن بۆ هەولێر
بەڕای تۆ شنیـ.ا ئەنـ.ەوەر بۆ نەهاتووە؟

Click News | کلیک نیوز

09 Feb, 05:56


عەرەب لەگەڵ مامۆستایانی سلێمانی دەچێتە هەولێر😁😁

Click News | کلیک نیوز

09 Feb, 05:52


پاسەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی ئامادەیە بۆ هەولێر

Click News | کلیک نیوز

09 Feb, 04:20


ئەمڕۆ موچەی ئەم کەسانە دابەش دەکرێت

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 14:40


تاوەکو ئیستا هیچیان بۆ کچی سەرژمێریەکە نەکردووە

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 14:13


ئەمرۆ 3 ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر تیرۆرکردنی
فۆتۆگراڤەر و رۆژنامەنووسێکی دەڤەری ڕاپەریندا

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 12:14


شاسوار عەبدولواحید لەسەر مردنی وریا حەمەکەریم هاتە دەنگ

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 11:41


مانگرتویەك: خێمەکەی ئێمە لە مەککە و مەدینە پیرۆزترە

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 07:11


فەرهاد پیرباڵ; هەموو مانگرتوانی سلێمانی کــ.ەرن

Click News | کلیک نیوز

08 Feb, 06:00


به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌كان
دواى ئه‌وه‌ى له‌ كاتژمێر 2:35 خوله‌كى دواى نێوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 2/11/2019 له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان عه‌ربه‌ سلێمانى نزیك خه‌زانى نه‌وته‌كه‌ى عه‌ربه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ى سلێمانى، توشى ڕووداوێك بووم، وام بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ سێ ئۆتۆمبیل بوون له‌ جۆرى لكزس و لانگلۆزه‌ر مۆدێل به‌رز و جام ڕه‌ش، یه‌كێكیان لاى سه‌كنه‌وه‌ ده‌ستى شكانده‌وه‌ سه‌رم و ئۆتۆمبیله‌كه‌ى منیش وه‌رگه‌ڕا.
دواى به‌دواداچوونى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌م ئه‌م چه‌ند زانیارى و به‌ڵگانه‌م ده‌ست كه‌وت و هه‌ندێكیش له‌ به‌ڵگه‌كان لاى ده‌زگا ئه‌مینیه‌كانى شارى سلێمانین، له‌ به‌دواداچوونه‌كانما بۆم ده‌ركه‌وت، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى كه‌له‌ جۆرى لكزس بوو په‌یوه‌ندى به‌ دوو ئۆتۆمبیله‌ لانگلۆزه‌ره‌ مۆدیل به‌رزه‌كانه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌ى تر كه‌ جۆرى لانگلۆزه‌رى مۆدیل به‌رزى جام ڕه‌شن، له‌ سه‌راى سوبحان ئاغاوه‌ له‌ دواى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى منه‌وه‌ن كە خۆم بینیمن لە ئاوێنەكانەوە وە وه‌ك له‌ وێنه‌ى كامێراكانى گوندى كانى پانكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت دواتریش تا ده‌گه‌مه‌ ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت هه‌ر له‌ دواوه‌ بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌م به‌ خه‌زانى نه‌وتى عه‌ربه‌ت وه‌ك پێشتریش باسم لێوه‌ كرد، یه‌كێك له‌ لانگلۆزه‌رى مۆدیل به‌رزه‌ جام ڕه‌شه‌كان كه‌وته‌ پێشم و ئه‌وى تریشیان له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ لاى سه‌كن، ده‌ستى شكانده‌وه‌ سه‌رم و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ من كۆنترۆڵى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى خۆم له‌ده‌ستداو وه‌رگه‌ڕان، شایه‌تحاڵه‌كان له‌و ده‌روبه‌ره‌ دیمه‌نه‌كه‌یان بی ئه‌گه‌ر به‌بێ ترسانه‌ ڕووداوه‌كه‌ بگێڕنه‌وه‌، وه‌ هه‌ردواى ڕووداوه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانم چڕ كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌ جام ڕه‌شه‌كانم ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كانم بێ هوده‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وينه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبيله‌ جام ڕه‌شه‌كان ده‌رناكه‌ون له‌م ديمه‌نانه‌ى كه‌ ده‌ست من كه‌وتوون، به‌هۆى خراپى كوالێتى وينه‌كان به‌ڵام لاى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ته‌واوى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ هه‌یه‌، وه‌هه‌ر به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌ جام ڕه‌شه‌ هى یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانى حیزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌، بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌م خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ئاشكرا بكه‌ن، تا بۆم ده‌ر بكه‌وێت كه‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕووداوێكى هاتوچۆى ئاسایی بووه‌ وه‌ك هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ى تر كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگاوبانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن، نه‌وه‌ك گومان له‌وه‌ بكه‌م ڕووداوه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌نجام
دراوه‌.
وریا حمەكەریم
٢٠١٩/١١/٥

Click News | کلیک نیوز

07 Feb, 13:55


وریا حەمەکەریم، لە٢٠١٩: سەیارەیەک دەستی شکاندەوە بەسەرما و ویستی بم کوژێت

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 17:58


ژمارەیەک لەو ئەندامانەی هاوپەیمانی کەلەکاتی هەڵبژاردن چبوونە ناو یەکێتی، گەرانەوە بۆ ناو هاوپەیمانی

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 14:33


بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە، ‌هەڕەشەی کوشتنی لەزۆرێک لە رۆژنامەنوسانی هەڵەبجە کردووە

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 13:45


پەیامنێرەکە ڕایکرد: ئەفسەرێکی پێشمەرگە کارمەندێکی میدیایی یەکێتی تەزاند

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 13:23


وریا حەمەکەریم پێشبینی مەرگی خۆی بە بارهەڵگر کردبوو

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 13:14


ئۆتۆمبێلەکەی وریا حەمە کەریم

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 13:12


چالاکوان، قادر نادر:بەڵگەی بەهێز هەیە ، کە ڕۆژنامەنووس ووڕیا حەمە كەریم پێشوو تر هەوڵی تیرۆركردنی دراوە و هەرەشەشی لێكراوە. دەبێ یەکێتی بەڵگەی ئەستۆ پاکی خۆی دیاربخا.ئەگەرنا تاوانبارە.

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 12:11


باری تەماتەی قاجاغ بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم.
هەموو تەمەنی ڕۆژنامەوانی وریا دژی نادادی گەندەڵی بوو، وەفاتەکەیشی گەندەڵیەکی تری خستەڕوو.

Click News | کلیک نیوز

06 Feb, 11:47


عەلی حەمەساڵح: ئەو بارهەڵگرەی لە وریا حەمەکەریمی دابوو بە قاچاخ تەماتەی هێنابوو

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 14:01


خوار ١٨ ساڵ بینەر نەبێت، دیمەنێکی دیکەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر رانیە.

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 13:31


بەرپرسێکی یەکێتی لەسەر پەیوەندی سۆزداری دەستگیرکرا

کەمێک لەمەوبەر، لێپرسراوی کۆمیتەی بازیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە بیانوی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مامۆستا فورات عبداللە مجید بەڕئوەبەری قوتابخانەی ئەڵاقولی لە سنوورەکە دەستگیرکرا، هاوکات مامۆستا فورات عبداللە مجید، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی بازیانی یەکێتییە.

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 12:31


بۆ لایەنی پێوەندیدار، ئەوە ئەخلاقی تیک تۆکچیەکان.

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 10:04


جەلال محمەد، رۆژنامەنووسی کۆمەڵی دادگەری رەخنەی توند لەحیزبەکەی دەگرێت و دەڵێت: تەبعەن گەر ئێمە بزن بین جەنابت بەرازی.
نهێنی بێدەنگبونی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەم بەرازە چیە ؟
کاتێک پۆستێکی رەخنەگرتن لەسەر حزبەکەمان بڵاو دەکەینەوە تـــا جەنابی سەرۆکی لێ ئاگادار ئەکەنەوە و زۆرجاریش بڕیاری سزادانی پێ دەرئەکەن کەچی لەبەرامبەر ئەم هەتیوە دز و ساختەچییە بێدەنگبوونیان دەکەنە هەزار حیکمەت و سیاسەت .
شوکر هوشیارە مەحوی تێ دەگا ، چ سڕێکە لە بێدەنگبوونا.
کە بەد مەستی بکا ئەهلی ..........

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 09:46


ویستیان دزی لە ئۆتۆمبێلی ژنەکە بکەن، ببینە چیان لێ دەکات

Click News | کلیک نیوز

27 Jan, 07:18


گەڕانەوەی بەکۆمەڵی ئاوارەکانی کەرتی غەززە

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 14:46


وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
به پێی فەرمانی وەزاری، کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە بەژمارە(١٤٧٠) لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٦ و پاڵپشت بەفەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران ژمارە (١٩١ لە ٢٠٢٥/١/١٥)، لەبەر ڕۆشنایی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٢٥٩) پشتبەست بە بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژمارە(٢١٢ اتحادیة/۲۰۲۲) لە ٢٠٢٢/١١/٢٣ تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هەرێم لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/١٧ تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتبەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە و بە پێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
کە پاڵپشتە بە ماددەی(٣٥) لە برگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە(٩) ساڵی ٢٠١٤.
ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(١٤٧٠) کە خۆی لە هەشت خاڵ دەبینێتەوە:-

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 14:14


ببینە بەهەوڵی زۆری دکتۆرێک ئەم مناڵە لە مردن ڕزگاریی بوو

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 13:11


وێنەی بکوژی کارمەندەکەی دژەتیرۆر لەڕانیە

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 11:53


ئاگر له‌ تانکی خەزانی پاڵاوگەیەك لە ڕێگه‌ی گوێڕ كه‌وته‌وه‌؛ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هەولێر كۆنتڕۆڵیان كرد

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 09:49


میدیای کەناڵ ٨ دروشمی ''تۆ شایەنی ڕاستیەکانی''، بەرزکردۆتەوە، بەڵام هاوکات هەواڵێ کۆن نوێ دەکاتەوە و هەمان هەواڵی دروست بوونی شەڕ لە هەولێر گوایە دوێنێ شەو روویداوە، دەگەرێتەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا و ئەمەش پێچەوانی دروشمی راستگۆییەتی.

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 08:03


ساتی کوژرانی گەنجەکەی رانیە

Click News | کلیک نیوز

26 Jan, 07:30


هیجران بەرزنجی دوای دەرکردنی کتێبەکەی بە شێرپەنجە کۆچی دوای کرد

Click News | کلیک نیوز

25 Jan, 14:37


موراد فریاد ئەمڕۆ بەهۆی پەڕینی پارچە گوێزێکەوە بۆناو قوڕگی کۆچی دوایی کرد

Click News | کلیک نیوز

25 Jan, 12:23


سەرۆکی ئۆکرانیا: سوپاس بۆ خوا تاوەکو ئیستا ئەمریکا یارمەتیە سەربازەکانی رانەگرتووە بۆمان.

Click News | کلیک نیوز

20 Jan, 09:22


بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە ڕێگای زینی وەرتێ بەشێوەیەکی کاتی داخرا

Click News | کلیک نیوز

20 Jan, 08:11


ئێستا.. بەفرێکی زۆر لە گۆیژە و ئەزمەر دەبارێت

Click News | کلیک نیوز

20 Jan, 07:37


ساتی ئازادکردنی خالیدە جەڕار، چالاککوانی دیاری فەڵەستینی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکرا.

Click News | کلیک نیوز

20 Jan, 06:31


شیرین کاوە گەرمیانی بۆ شنیار ئەنوەر: قێزەونترین شت ئەوەیە گەر بەناویش بێت لەکەش و ھەوای ئازادی. مودمینی کۆیلەی بیت لەوکاتەدا شتێک نامێنێت بەناوی مرۆڤبون بەڵکو ھاوشانی گەورەکانیان شانازی بەتاوان و چێژ لەگەمژەیی خۆیان دەبینن

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 14:54


وه‌زیری ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات به‌هانایه‌وه‌ بچن و ڕێکاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن کۆمپانیاکە بگرنە بەر
خانمێک بەناو (جونا ربیعي) کە دانیشتووی پارێزگای (بابل)ە له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوکرادووەتەوە و ده‌ڵێ: لە لایەن خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك له‌ پارێزه‌گاكه‌ ڕوبەڕوی‌ گێچه‌ڵی بێ‌ ڕه‌وشتی بووه‌ته‌وه‌ و خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ داوای كارێكی لێكردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناوزڕاندنی،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواكاریی خاوه‌ن كۆمپانیاكەی‌ ڕەتكردووه‌ته‌وه‌ چه‌ندین تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه‌و دواجاریش به‌ به‌رچاوی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌‌ زیاد له‌( 25 )كه‌س هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ری و پۆلیس هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌كی نەبووە

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 13:34


یەکێتی لەشفرۆشەکانی مەکسیک هەڵیانکووتایە سەر باڵەخانەی دادگەری شارەکە بەهۆی ئەوەی پۆلیس تۆمەتبارێکی ئازادکرد کە دەستی لە هەوڵی کوشتنی (پیاوێکی ڕەگەز گۆڕاو بۆ ژن) هەبوو.

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 12:52


ڤیدیۆیەکی کۆنی جیهان هاشم، پێش تەجمیل کردن

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 11:12


بەڤیدیۆ؛ کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 10:17


سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، موحه‌ممه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پشكی نه‌وه‌ی نوێ نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی خولی شه‌شه‌م له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 22ی 1ی 2025، له‌ كاتژمێر 11ی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن و كۆببنه‌وه‌، تا له‌م دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن.

موحه‌ممه‌د سلێمان، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن و كاتی خولی شه‌شمی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ درێژه‌ی نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داواكاری من و له‌م به‌رواره‌ی دیاریم كردووه‌، ئه‌و دانیشتنه‌ ڕیكنه‌خه‌ن و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شدار نه‌بن، ئه‌وا به‌رپرسیاره‌تی یاسایی و هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی تر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه‌ و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری نه‌كرێت، ئه‌وا نه‌وه‌ی نوێ سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كشێنێته‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ سه‌رۆكایه‌تی كاتی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكات.

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 10:12


ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاسی قودسی ئێرانی دەڵێت ئەمرۆ کاتژمێر یەک بە کاتی تاران رووداوێکی مێژووی روودەدات کە دەرخەری شکستێکی گەورەی رژێمی زایۆنیە.

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 09:56


دیمەنی یەکێک لە یانە شەوانەکانی ئێران

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 08:29


سوپای ئیــ.سرائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر غــ.ەززە بەردەوام دەبن

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 07:10


⭕️ خۆشی خەڵک لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بە ئاگربەست.

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 07:08


دیمەنى کشانەى هێزێکى ڕژێمى زایۆنى لە غەززە

شەوی ڕابردوو لیوای (گیڤاتی) لە كەرتی غەززە كشایەوە

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 06:52


ئاگربەست لە غــ.ەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

Click News | کلیک نیوز

19 Jan, 06:08


سێرڤەرەکانی تیکتۆک لە ئەمریکا بەر لەوادەی فەرمی خۆیان داخران

پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە وڵاتی ئەمریکا لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە وەستان و بەکارهێنەران ناتوانن بەکاریبهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سکای نیوز بڵاویکردووتەوە، سەرڤەرەکانی تیکتۆک دوو کاتژمێر بەر لەوادەی فەرمی خۆیان و ڕۆژێک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لەکارکردن وەستان و بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکە نامەیەکەیان پێگەیشتووە کە دەڵێت: "ببورە لە ئێستادا تیکتۆک بەردەست نییە، یاسایەک لە ئەمریکا جێبەجێکراوە کە ئەم پلاتفۆڕمە قەدەخە دەکات."

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 17ـی 1ـی 2025، دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیاری قەدەخەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد و وابڕیاربوو کە ڕۆژی یەکشەممە، واتا ئەمڕۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم بڕیارەش سەرەتا، لەلایەن جۆ بایدن بەمەبەستی بنبڕکردنی دەسەڵاتی چین لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە ساڵی رابردووەوە، یاسای قەدەخەکردنی پلاتفۆڕمی تیکتۆکی واژۆ کردبوو.

Click News | کلیک نیوز

18 Jan, 19:48


کەناڵ8 ١٦٦ کەس تەماشای ئەکا، ٨٣١ تەڵقەتەنورەیان بەئاسماندا تەقاندووە

Click News | کلیک نیوز

18 Jan, 14:07


سەرچاوەیەک لەسەنتەری فریاکەوتن: دانیشتوویەکی گوندی ئەڵمانی لەیەکێک لەشوقەکانی گوندی ئەڵمانی دەکەوێتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات سەرچاوەکە دەلێت پێدەچێت روداوەکە خۆکوژی بێت .

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 14:38


بەرهەمی هەلبژاردن💋

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 13:47


‎تەحریری شام دەرگای ماڵی مامجەلالیان لەدمەشق داخست

‎شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بەناوی ئەمنی عاممەی گروپی تەحرری شام کلیلی ماڵەکەی رەوانشاد مامجەلالیان لە دیمەشق بردووەو دەرگاکەیان داخستووە..
‎باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق ئاگادارکراوەتەوەو دەستیانکردووە بە پەیوەندی و ناڕەزاییان گەیاندووە.

‎مامجەلال لەکۆتایی حەفتاکانی رابردوو بۆماوەیک لە دیمەشق نیشەجێ بووەو شوققەیەکی لە گەڕەکی مەزرەعە لە ناوەراستی شارەکە هەیەو تائیستا ماوە.

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 13:18


وێنەی پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ پارتی‌ له‌ ساڵی‌ 1996 لۆگۆی‌ یه‌كێتی‌ له‌هه‌ولێر ده‌سڕێته‌وه

لەئەرشیفەوە.

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 11:46


بە ڕێگایەکی زۆر سەیر ئۆتۆمبیلێک دەگوازنەوە لە شەقامێکی گشتی شاری بەغداد..

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 11:41


ئەم ڤیدیۆیە ئێستا زۆرترین کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردوە ،کاردانەوەی دایکێکە کاتێک کچەکەی بەگوێ ناکات و دەنس ئەکات ، پەلاماری ئەو گەنجانە ئەدات کە ئەیانەوێ ڤیدیۆی کچەکەی بگرن"

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 10:36


100 ساڵ پێش ئێستا لە هەولێر ،پەڕوای فەرمی حکومی بە زمانی کوردی بووە
ئەمەی خوارەوە فەرمانێکی کارگێڕیی ٩٦ ساڵ لەوەبەری متەسەڕیفی ئەوکاتەی لیوای هەولێر عەبدولمەجید یەعقووبی یە. کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ١٩٢٩/٨/١٥.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ٩٦ ساڵ لەوەبەر نووسراوی ڕەسمیی فەرمانگەکان لە شاری هەولێر بە زمانی کوردی بووە.

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 09:06


فەرەح بیوتی، کچە مۆدێل، کە کوردێکی خانەقینیە، بۆ سەری ساڵ، ئوتۆمبێلێکی جیکلاسی بەدیاری بۆ هات.

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 08:02


مایك جۆنسن به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 07:15


ئەو ژنەی خۆی کردبوو بە پشیلە کۆچی دوای کرد. هاوڕێیەکی ئەو ئافرەتە بە ناوی "لۆید کلاین" ئاماژەی بەوە کردووە، ملیاردێرە سویسرییەکە لە شەوی سەری ساڵی نوێ (سێشەممە، 31-12-2024) لە هۆتێلێکی پاریس، لە کاتی خەوتنیدا، بەهۆی جەڵتەی سییەکانەوە گیانی سپاردووە.

Click News | کلیک نیوز

04 Jan, 06:24


ئەوەش ژینگەی پیسی رانیە

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 14:06


ببینە پەنابەران لە ئەورووپا لە سەری ساڵ چی کارەساتێکیان ناوەتەوە.

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 13:36


ئەحمەد کەرکوک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی یەکێتی، لەبری چارەسەرکردنی گرفتی هاوڵاتیان، بۆ سەری ساڵ چۆتە جەو گۆرین و باس یارانی ئەشکەوت دەکات.

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 12:36


زۆرینەى رۆژەکانى هەفتە لەم مانگەدا لەجێی چوار، پێنج رۆژە... راستە ئەمە حاڵەتە و 800 ساڵ جارێک دوبارە دەبێتەوە .

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 11:57


سوپای ئەمریكا بنكەی سەربازی لە كۆبانی دروست دەكات

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 11:03


ئاگر لە چەند دوکانێکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەوتەوە

ڤیدیۆکە بۆ کوردش ئەکادیمی نێردراوە

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 10:52


تەیمووری ئەنفال👆

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 09:59


دیمەنی ساتەوەختی هێرشە تیرۆریستییەکەی نیواورلئان لە ئەمریکا

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بەناوی شەمسەدین جەبار کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە و خەڵکی ویلایەتی تەگزاسە، لە شاری نیواورلئان بەسەر ژمارەیەک کەس دەكەوێت و بەهۆیەوە لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

پێشتر ئێف بی ئەی ڕایگەیاندبوو کە هێرشبەرەکە ئاڵای گرووپی تیرۆریستی داعشی هەڵگرتووە.

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 09:58


حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەردراوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە دەکرێت. دەشڵێت، حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم سورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە، کە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات.

Click News | کلیک نیوز

02 Jan, 07:36


ئەو مانگە 5 هەینی تێدایە، ئەو دیاردەیەش 825 ساڵ جارێک روودەدات و هەینییەکانیش دەکەونە رۆژانی 3 و 10 و 17 و 24 و 31ی ئەم مانگە.

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 22:47


هونەرمەند بانە لەدەرەوی وەڵات دەژی خەڵکی سلێمانیە بە و ستایلە بەناوبانگە

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 20:46


بە ڤیدیۆ

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا لە لاس ڤیگاس

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 19:53


سبەی پێنجشەممە 2ی 1ی 2025، لە 10 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر، بەنزینی 750 دیناریی حكوومی دابەش دەكرێ.

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 17:32


لەهێرشەکەدا کەسێک خۆی تەقاندۆتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 17:26


ژمارەیەک خێزان لە نزیک ماڵی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای گرێبەستی دەستبەجێی ئاڵوگۆڕکردن کەس وکارەکانیان دەکەن.

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 17:15


کریستیانیە و دەڵێت مسوڵمانان لەئێمە زیاتر بە پەرۆشترن بۆ ئاهنگی سەری ساڵ و ئێمە نیگەرانین بۆ منداڵانی غەزە.

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 17:12


یەکێتی پڕە لەنێر،بەڵام چونکە پیاوی تیانەماوە شنیار ئەنوەریان بەرداوەتە قاچی لاهور👁

Click News | کلیک نیوز

01 Jan, 09:54


هەڵپەرکێیەکی تێکەڵاو لە شەوی سەری ساڵ لەسلێمانی

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 17:04


کەسێک بەناوی "شڤان هێڵکات" بەشێوەیەکی ناشرین و سوکایەتی ناوی سەیدسادق و خەڵکەکەی دەهێنێت قائیمقامیەتی سەیدسادق تا ئێستا سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردوە

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 16:47


نرخی دۆلار لە هەولێر.

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 14:09


هەڵمەتی پاکردنەوەی هەولێر دەستی پێکرد و ئامادەکاری تەواو کراوە بۆساڵی نوێ.

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 13:59


تیکتۆکچییەک لە خەلیفان دەستگیرکرا

تیکتۆک چیەک لەسنوری قەزای خەلیفان بەناوی ( ا،خ، ا ) دەستگیرکرا کەوا ببووە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و رۆژانە لەرێگەی تیکتۆک جنیو قسەی نەشیاو بە کەسایەتیەکان و ئافرەتان ئەدا بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لەڕێگای داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کرایەوە ئەمڕۆ لە لایەن بەشی پۆلیسی خەلیفان دەستگیرکرا لەسەر بریاری دادوەری لێکۆلینەوە تۆمەتبار راگیرا بەپێی ماددە ( ٢ ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندی

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 12:30


سەرسام مەبە کاتێک بەناو شەقام و گوندەکانی ناوچەی بارزان دا دەڕۆیت و مێگەلێک ئاسک دەبینیت کە لەبەردەمت بەئازادی دێن و دەچن😊😊

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 12:10


بەربەریەتی تەحریر شام
عەلەوی یان سونی ؟ دەلئ عەلەویم گوولەبارانی دەکەن؟

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 09:41


خاوەنی ناوی جەلادەکەی زیندانی سیدنا، دوای ئەوەی خۆی گۆری بۆ ئافرەت و ویستی بەرەو لوبنان هەڵبێت، بەڵام دەستگیرکرا.

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 08:57


نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر، بە شێوازێکی سەردەمیانە نوێ دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان

بە کورتی وردەکارییەکان لەم ڤیدیۆیەدا ببینە:

Click News | کلیک نیوز

28 Dec, 07:39


بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی نێوان 23 گوند و ناوچە داخراوە
شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین شارەکانی تورکیای گرتوەتەوە، بەهۆیەوە رێگەی نێوان 23 گوند و ناوچە داخراوە، تیمەکانی شارەوانی و رێگەوبان سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگەکانن لە بەفر تا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروست نەبێت.
وێنە؛AA

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 13:17


وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی (١١) دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی یە کشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی (٢٠٢٤/١١) دابەش دەکرێت.

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 11:37


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گەیشتە پەرلەمان و لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی کرا.

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 10:54


سەنای مام یوسف دەڵێت هەرچی سەیارەی مەیلکەیە مەیهێڵن

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 08:54


تا ئێستا زیاتر لە 194 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 972 هەزار خێزان دابەش کراوە و دەکاتە ڕێژەی 73% کۆی نەوتی دابەشکراو.

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 08:31


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق بە یاوەری جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ چاودێریکردنی بڵاوکردنەوەی یەکە سەربازییەکان گەیشتنە سەر سنووری عێراق-سووریا.

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 07:47


لە سێ بەشی خوێندنگەکانی سلێمانی بایکۆتی خوێندن دەستیپێکردوە

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 07:09


بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی سووریا ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 06:38


هاوڵاتیەکی کەرکوک لەخۆشی هێنانی مەحاویلەدەگریت

Click News | کلیک نیوز

04 Dec, 04:39


کارەی بەرخە سپی دوای ئەوەی بۆ پەرلەمان دەرنەچو و وە وتی ئیتر من ببنەوە لە سۆشیاڵ میدیا، لەلایڤێکی نوێدا دەڵێت من چۆن وازەهێنم.

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 14:01


بڕیاری کۆتایی لە لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە بارەی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و بێ سەرەتا
روونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنی سلێمانی
بۆ رایگشتی
لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەکارانە بڵاوکراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆڕانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە، چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین.

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 13:28


هاوشێوەکەی شنیار ئەنوەر دۆزرایەوە

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 13:27


هێزەكانی "تەحریری شام" دیلەكان ناچار دەكەن سوكایەتی و جنێو بە "باوكی بەشار ئەسەد" بدەن.

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 13:21


راستەوخۆ ...نمایشێکی جیاواز لەلایەن هێزی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت
https://www.facebook.com/share/v/1A6UPtMLdQ/

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 10:17


مامۆستایانی هەولێر :
بایکۆت کردن چارەسەر نیە و بایکۆت ناکەین

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 07:39


دیمەنی ژنانی ئێرانی

دیمەنی ژنانی تارانی پایتەختی ئێرانە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان؛ پێشبینیدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا 'یاسای حیجاب' لە وڵاتەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاردانەوەی زۆری لە وڵاتەکەدا بەدوای خۆیدا هێناوە

Click News | کلیک نیوز

03 Dec, 07:15


لای هۆلیود (سلێمانی و پێشمەرگە) دەرچەی قاچاغچیەتی ئێرانە..
هەرکاتێک ناوی شارێک یان ناوچەیەک کەوتە ناو باسی فلیم و زنجیرەکانی هۆڵیود ئەوا بزانن کە دەیانەوێ زهن و تەرکیزی شەقامی ئەمریکی بەو ناوچەیە ئاشنا بکەن چونکە لە داهاتوو لەو ناوچەیە هەندێک شت ڕودادات!
ئەمریکا(هۆلیود) بەکاردەهێنێ وەکو ئەداتێکی پرۆپاگەندە بۆ دروستکردنی رەئی گشتی بۆ هەندێک باس و خواس.
لە ئێستادا لە زۆربەی دراما ئیستخباراتی و سەربازیەکانی ئەمریکی ناوی پێشمەرگە وەک میلیشیا و ناوچەی سلێمانیش بە ناوچە و ئەداتێک بۆ قاچاغی مەوادی موخەدەر و پارچەی دروستکردنی چەکی ئەتۆم دزە پێکردنی ئیرهاب لە ئێرانەوە بە سلێمانیدا بۆ جیهانی دەرەوە وێنا دەکرێ .. جێگای سەرنج و تێرامانە
———————
ئەم ڤیدیۆ کورتەدا بەشێکە لە درامای لایۆنێسە سیزنی دووم ئەلقەی حەوت باس دەکات چۆن ئێران لە رێگای سلێمان بۆ تورکیا و ئینجا جیهانی دەرەوە قاچاغی مەوادی دروستکردن و دزەکردنی چەکی ئەتۆم دەکات!

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 21:46


لە هەولێر کەسێک کوژرا

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ئەمشەو لە شاری هەولێر ڕوویدا، کەسێک کوژرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕەکە لە نێوان چەند کەسدا ڕوویداوە لە شەقامی 40 مەتری

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 17:07


ئەو ستایلە سەر و قژە لە کێ دەکات😁

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 15:19


دیمەنی ئێستای كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، كە گرژیی تێكەوت.

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 12:33


شۆفێرێکی مونا قەهوەچی لەناو حەوشەی پەرلەمان هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک رۆژنامەنووس

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 11:46


پەكەكە كوردانی رۆژئاوا لە تەل رەفعەت و گەڕەكەكانی ناو حەلەب بەتەنیا جێ دەهێڵێت

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 11:44


عەلی حەمە ساڵح قسە دەکات

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 11:34


پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت.
رۆژی ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، هێشوو غەریب ئەنجامی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ پشکنینەکانی وەردەگرێتەوە و بۆی دەردەکەوێت کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە
بریاری وایە ئەمرۆ دوای ساڵ و نیوێک پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 10:41


میاخەلیفە گەیشتە پەرلەمان😬

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 10:33


هاوسەری هاوکار جاف، وەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی خوارد

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 10:29


راستەوخۆ ....کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد
https://fb.watch/wdhnNW-AnE/

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 08:28


فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی ٢ بایکۆتیان ڕاگەیاندو بیناکەیان چۆڵکرد.

Click News | کلیک نیوز

02 Dec, 08:23


هێرۆ عەتار،ئەندام پەرلەمانی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان
فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری تا ئەو دەققەیە بڕیار بوو بەشدار نەبێت لە دانیشتنی پەرلەمان و بەشداری پەرلەمان نەکات

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 15:10


بەپێی راپۆرتێکی سۆمەریە نیوز، عێراق پێنج گروپ لە هێزە چەکدارەکانی خۆیانیان لەنزیک سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا جێگیر کردووە.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە، سێ گروپ لە هێزەکانی ئەرتەش و دوو گروپ لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە دەبنە شەش بۆ ١٠ هەزار هێز لە نزیکی سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا جێگیر بوون.

پێشتر یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندبوو، سنورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی "ئەمنە".

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 14:20


ئێران: بۆ هێرش كردنە سەر سوریا, ئیسرائیل هاوكاری گروپەكان دەكات

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 13:19


پارتی و یەکێتی لەسەر چی رێککەوتن؟
له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ندین پرسی گرینگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌ییان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد و به‌یه‌كه‌وه‌ له‌باره‌ی ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت گفتووگۆیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو، وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانییان بده‌ن، هاوكات به‌نیازیشن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لیست و لایه‌نه‌ سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژه‌ به‌ گفتوگۆكانی نێوانییان بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان هه‌یه‌ و له‌ داهاتوو ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانییان و ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنه‌كانیان بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌رسومێكی تایبه‌ت ڕۆژی 2ی 12ی ئه‌مساڵی وه‌ك یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ده‌ستنیشانكردووه‌، ته‌واوی به‌ربژێره‌ براوه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن.

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 12:24


ئەندامانی هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان کۆنترۆڵکرد و گۆرانیی کوردی لێدەدەن

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 12:14


هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات: ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن جه‌بهه‌تولنوسره‌ و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر، به‌رگری له‌ ناوچه‌كانمان ده‌كه‌ین

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 12:00


فڕۆکەخانەی حەلەب لە لایەن یەپەگەوە کۆنتڕۆڵکرا
پاش هەڵهاتنی سەربازانی ڕژێمی ئەسەد، شەرڤانانی یەپەگە کۆنترۆڵی چەند گوند و شارۆچکەیەکیان کرد لەباکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 09:23


سەربازێكی سوپای سوریا لە دوێنی ئێوارەوە خەوتبوو، ئەمڕۆ بەیانی بە مەبەستی كڕینی جگەرە سەردانی یەكێك لە ماركێتەكان دەكات، لەوێ دەستبەجێ لەلایەن چەكدارانی تەحریری شام دەستگیر

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 09:18


گرتەی ڤیدیۆی نوێ مزگەوتی ئەمەوێ لە حەلەب

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 09:09


پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كووران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كووران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.
ئێستا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بە هۆی كاركردن لەو گەڕەكانە، لە کاتژمێر 8ى بەیانی تا 5ى ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان بکەن.
لەسەر فەرمانى مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست كراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 کاتژمێری.
ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 09:04


بەهۆی دواکەوتنی مووچە پزیشکانی نەخۆشخانەی شار بایکۆتیان دەست پێکرد

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 07:39


مامۆستا مەلا تاهیر لە سلێمانی ڕفێندرا
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مامۆستایەکی ئایینی دیار و ناودار لەلایەن هێزێکی 50کەسییەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەڕفێندرێت.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی، کە یەکێکە لە مامۆستا ئاینییە ناڕازییەکانی سلێمانی و بەشداری چەندین چالاکی جۆراوجۆر و خۆپیشاندانی کردووە، لەلایەن هێزێکی 50 کەسییەوە هەڵدەکوترێتە سەر ماڵەکەی و دەڕفێندرێت.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی، بەهۆی گووتارە توندەکانی دژی دەسەڵاتدارانی سلێمانی و بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان ڕفێدراوە.

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 07:16


"ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 له‌ ده‌باشان له‌ سلێمانی، هه‌ردوو وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت و یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌".


وه‌فدی پارتی بریتین لە هۆشیار زێباری و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، وه‌فدی یەکێتی-یش قوباد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق و ڕزگاری حاجی حەمەو سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی-ن.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌فدی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رۆژانی‌ رابردوو وه‌فدی‌ هه‌ردوو لا به‌جیا سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ تریان كرد چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 06:24


بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕێنمایی چۆنیەتی خۆپاراستن لە سەرماوسۆڵە بڵاوکردەووە
لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە سەرما و سۆڵەی زستان، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت: "دڵنیا بەوە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەت ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەش و هەوایەکی ئاو."
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، کە بەمەبەستی خۆپاراستن لە بارانبارینی بەخووڕو بەفر و ئەو سەرما و سۆڵە سەختەی کە ئەمساڵ رووبەرومان دەبێتەوە، چەند ڕێنمایەکی بڵاوکردوەەتووە دەڵێت: "لە کاتی ڕێنماییکردندا ماڵ بەجێ مەهێڵە، مەگەر لە حاڵەتی پێویستییەکی زۆردا."
ڕێنماييەکان بریتین لە:
- دڵنیا بەوە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەت ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەش و هەوایەکی ئاوا.
- دڵنیابوون لە سەلامەتی ئامێرەکانی گەرمکردنەوە کە لەم بارودۆخە کەشوهەوایانەدا بەکاردەهێنرێن.
– بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی کەش و هەوا لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدار و پەیوەندیدارەکانەوە.
– پێویستی بە جێهێشتنی دەروازەیەک بۆ چوونە ژوورەوەی هەوای کراوە بۆ ناو ژوورەکە کاتێک گەرمکەرەوەکە هەڵدەکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە خنکاندن.
- لە کاتی ڕێنماییکردندا ماڵ بەجێ مەهێڵە، مەگەر لە حاڵەتی پێویستییەکی زۆردا.
- ئەگەر بارودۆخ ناچارت کرد ماڵ بەجێ بهێڵیت، دەبێت جلوبەرگی گونجاو لەبەر بکەیت کە لە سەرما بپارێزێت.
- پێڵاوی گونجاو لە پێ بکە کە لە مەترسی خلیسکان دەتپارێزێت.
– دوورکەوتنەوە لە یاری ڕاستەوخۆ بە سەهۆڵ دوای جێگیرکردنی کەش و هەوا بەبێ بەکارهێنانی دەستکێشی پارێزەر.
- خۆت بەدوور بگرە لە نزیک بوونەوە لە جۆگەی دۆڵەکان و لافاوەکان کە لەوانەیە بەهۆی توانەوەی بەفرەوە دروست ببن.
- لە حاڵەتی لەناکاو پەیوەندی بە بەرگری شارستانی هەولێر
115- 125 بکەن.

Click News | کلیک نیوز

30 Nov, 05:19


گروپە چەکدارەکانی سوریای‌ نزیك له‌ توركیا: دەستمان بەسەر باڵەخانەی پارێزگای‌ حه‌له‌بدا گرت

Click News | کلیک نیوز

29 Nov, 19:12


گەورە بوە

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 20:18


کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست🙂

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 19:55


ماڵپەڕی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی SuliCourt هاککرا و وێنەی شەهید هاوکار جافی خرایە سەر

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 15:33


دواین دیداری زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی دیاریی هەولێر لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی بوو

وێنە: پایتەخت میدیا

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 14:58


پێش کۆچی دوایی سوپاسی مەســــرور بارزانی کرد کە هاوکاری کرد

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 14:46


هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچى دواییکرد

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 14:41


كورد له‌ سه‌رژمێریدا چی ده‌ستكه‌وت و چی له‌ده‌ستدا؟ نوێترین زانیاری

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 13:43


شاشەی ئامێرەکانی ڕاكێشانی پارە شکێندراون
لە پارێزگای دهۆک، ژمارەیەک شاشەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی پڕۆژەی "ئەژماری من" شکێندراون و تا ئێستاش دیار نییە کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم کارە.
تا ئێستا ڕوون نییە کە کێ هەڵساوە بە شکاندنی شاشەی ئەم ئامێرانەی "هەژماری من"، هەروەها ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوە کە لەم چەند ڕۆژەی رابردوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە هەتاوەکو خەڵک لە کاتی ڕاکێشانی پارەکانیان کێشەیان بۆ دروست بووبێت و لە ڕقان ئەم کارەیان ئەنجامدابێت.
شایەنی باسە ئەمە یەکمجار نییە خەڵک ئەم ئامێرانە دەشکێنن، پێشتریش، هونەرمەند گۆران نووری، لە شاری سلیمانی دوای ئەوەی کێشەی ڕاکێشانی پارەی بۆ دروست ببوو، بەم هۆیەوە توڕەبوو و بلۆکی بە ئامێرەکاندا کێشا، بەڵام دواتر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان داوای لێبوردنی کرد.

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 13:31


مەسرور بارزانی، لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند: نامانەوێ عێراق لە ناوچەکەدا پەلکێشی جەنگ بکرێت، پێمان وایە دەکرێ عێراق ڕۆڵێکی بونیاتنەرانە و ئاشتیخوازانەی لە ناوچەکەدا هەبێت.

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 13:21


خوازیارم ئاشتی وەكوو چارەسەر بخرێتە ڕوو بۆ ئەو كێشە و قەیرانانەی هەن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی ئەو وڵاتانە دەبێت كە بە دەست ئەم جەنگانەوە ئازار دەچێژن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە کۆڕبەندی مێپس

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 12:59


ڕاستەوخۆ...مه‌سرور بارزانی له‌ كۆڕبه‌ندی مێپس قسه‌ ده‌كات
👇 https://fb.watch/w1yOF_e9h1/

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 11:43


تەیمووری ئەنفال: بەپێی زانیاریەکانی بەندە شاناز برایم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی لەهەوڵی ئەوەدان تەواوی دەسەڵاتەکان لە بافڵ تاڵەبانی وەربگرنەوە و دوری بخەنەوە خۆیان دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن و یەکێتی بەرەو بنەماڵەی برایم ئەحمەدی بەرن ، بۆ ئەم مەبەستە لەڕابوردودا چاویان بەچەند بەرپرسێک کەوتوە و دەیانەوێت کودەتای سەربازی بەسەر دەباشاندا بهێنن ، ئەگەر بافڵ فریای خۆی نەکەوێت حسابی فچق

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 10:40


لیژنەکە توشی شۆک دەکات ، سەرەتا وایانزانی هیچ نازانێت ..

Click News | کلیک نیوز

23 Nov, 10:24


تیمەکانی سەرژمێری ئەم ٧٧ پرسیارەت لێدەکەن

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 14:33


گوێدرێژەکەیان برد بۆ گەشت کردن

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 14:02


کاتژمێر ١٢ی ئەم شەو کۆتای بە قەدەغەی هاتووچۆ دێت.

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 12:34


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ز. ح. و) و (ع. س. م) دەستگیر کرد، کەوا شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی (20-11-2024) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەناو شاری هەولێر لەسەر شەقامی 60 مەتری تەقەیان کردبوو.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بۆمان دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو ئۆتۆمبلێکی جۆری (تاکسی) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و نابەرپرسیارانە لەسەر شەقامی ئاماژەپێکراو تەقەیان کردووە و فیشەکێک بەر پەنجەرەی یەکێک لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە، بۆیە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارانی ناوبراو دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و درانە دادگا.

هەر کەسێک لە شاری هەولێر بیەوێت ئارامیی شار تێکبدات و ئاژاوە بنێتەوە، دەدرێتە دادگا.

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 12:20


مامۆستایەکی ئاینی لە یەکێک لە یانە شەوانەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکات و :دەڵێ مرۆڤ یەک جار لەم دونیایە دەژی و جارێکی تر دەرفەتی گەڕانەوەی نیە ، زۆر کەس لەو دونیا داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ سەر زەوی بەڵام تازە هیچ دەرفەتێکی لەو جۆرە بوونی نیە ، دواتر دەڵێ هیچ مرۆڤێک بێ گوناح نیە گرنگ تەوبەیە ،دواتر دوعا دەکات ئەوانیش ئەڵێن ئامین ، دواتر دەڵێت هیچتان پێویست نیە ؟ خواتان لەگەڵ

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 10:09


دوو میوان کە هاوڕێی یەکدین لە هۆتێل رامادای شاری هەولێر بەشەڕدێن و یەکێک لە میوانەکان تەقە دەکات و دوو کەس بریندار دەکات، دواتر تەقەکەرەکە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی دەبات و بەرەو دهۆک هەڵدێت، بەڵام لە رێگەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت.

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 09:46


کاندیدی یەکێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان، حەمە شەهید ڕێباز: لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی..!!
سڵاو لە زیرەکی و لێهاتووی بەشێک لەوانەی خۆیان پاراست و نەیان هێشت منداڵەکانیان بێ نازی دايک و باوکیان گەورە بن..!!

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 08:55


دوو میوان کە هاوڕێی یەکدین لە هۆتێل رامادای شاری هەولێر بەشەڕدێن و یەکێک لە میوانەکان تەقە دەکات و دوو کەس بریندار دەکات، دواتر تەقەکەرەکە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی دەبات و بەرەو دهۆک هەڵدێت، بەڵام لە رێگەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت.

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 08:17


سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە سەرژمێریدا تۆمارکراون
بەپێى ئەو زانیارییانەى لەلایەن تیمەکانى سەرژمێرییەوە تۆمارکراون، ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوا بە ناوى عەمشەلەدایکبوى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکرا.
هەروەها شوکریە ئەحمەد کە دانیشتوى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە وەک دوەم بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى تۆمارکراوە کە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە و شەوى رابردو زانیارییەکانى پێشکەشى بژمێرەکان کردوە و ناوى خۆى لەپرۆسەى سەرژمێرى تۆمار کردوە.
ژنێکى دانیشتوى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنورى قەزاى سەیدسادق بەناوى تەڵیعە لە دایکبوى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە وەک یەکێک بە تەمەنترین هاوڵاتی عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 07:52


دەڵێت بۆو خرەکەم عەیب نەبێت

Click News | کلیک نیوز

21 Nov, 07:40


سلێمانی...دوارۆژی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆ.

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 18:09


ئێستا تەقەی هێزەکانی کۆماندۆ کەلەناو خۆیان بۆتە شەڕیان

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 17:11


کۆتا پۆستی چیاگری حاجی کەمال کە کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 12:58


دەڵێت لەداخی ژن هاتومەتە دەرەوە

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 11:42


جۆپی فەتاح: سەرژمێریەکەم تەواوکرد.

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 10:23


کارمەندانی سەرژمێری لە پارێزگای زی قار لەکاتی رۆشتنیان بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزانەکان تووشی ئەم بەزمە بوون.

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 09:42


‏لە بنکەی پیادەی مەشقی دهۆک بەسەرپەرشتی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان خولێکی سەگڤانی کۆتاییهات، کە تیایدا ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ٧ و ١٥ی پیادە بۆ ماوەی سێ هەفتە مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا.

Click News | کلیک نیوز

20 Nov, 09:13


خاوەنی گرانترین خواردنگە لە هەولێر دوای ئەوەی خواردنگەکەی دادەخرێت دەڵێت ئەوەی من دەیفرۆشم گران نیە.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 14:53


سەرچاوەیەک لە میدیای ئێن ئارتی بە Kurdish Academy ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا کارمەندانی ئەو دەزگایە مووچەی مانگی نۆ و ١٠یان وەرنەگرتووە.

لەوبارەیەوە ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، بەشێک لە کارمەندەکان بڕیاریان داوە بایکۆت ڕابگەیەنن، بەڵام بەرێوبەر و سەرنووسەری ئەو دەزگایە هەڕەشەی دەکردن لەو کارمەندانە دەکەن.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 14:41


ستافی شێنار

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 14:26


عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری: ئێمە ئەم پەرلەمانە بەشایستەى خۆمان نازانین و بەشداریی تێدا ناكەین

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 13:24


لافاو ناوچەیەکی بەرفراوانی سعودیەی گرتۆتەوە

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 13:23


حیزبەکەی عەلی حەمە سالح بوونە دوو بەرە

سەردار قادر وتەبێژی هەڵوێست رایدەگەیەنێت: بەشداری پەرلەمانی دیزاینکراو ناکەین.

بەدەل بەرواری کاندیدی دەرچووی هەڵوێست: تەنها یەک کورسیشمان هەبێت

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 11:22


کۆمسیۆن ئەنجامى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان،

ئەو سندوقانەی کێشەیان لەسەر بووە، بە دەستی ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمی ئەلیکترۆنی سندوقەکە ئاشکرایکردووە.

هەرکاتێک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، حزب، لایەنی سیاسی و کاندیدەکان دەتوانن لەماوەی سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانی پرۆسەکە بدەن.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و رۆژی دواتر ئەنجامی بەرایی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا، بەڵام تا ئێستا کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیاندووە

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 09:35


عەلی حەمەساڵح هەر فێرە لەدوای هەڵبژاردن منجە منج بکات.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 08:39


عەلی حەمەساڵح: ئەمڕۆ
لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەددین محممد بهادین، گفتۆگۆمان کرد لە بارەی ساختەکاری گەورەی هەڵبژاردن…

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 07:51


گردبوونەوەی کاسبکارانی مەیانەکەی سلێمانی بەهۆی قەرەبوو نەکردنەوەیان و داگیرکردنی شوێنی کارەکەیان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 05:45


دیمەنی کەمێک پێش ئێستای تاران، ئارامە.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 05:41


مامۆستایانی ناڕازی بۆ پیرۆزبای چوون بۆلای ڕەیان کلدانی!!

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 03:40


وتەبێژی دامەزراوەی فڕۆکەوانی ئێران: هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌کان لەسەرجەم فرۆکەخانەکانی ئێران تا کاتیکی نادیار هه‌لوه‌شانه‌وه

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 03:21


هاوڵاتیەک ئەم گرتە ڤیدیۆی تۆمارکردووە و دەڵێت ئەمە هێرشی ئیسرائیلە بۆ ئێران.

Click News | کلیک نیوز

26 Oct, 00:22


بە پێی زانیارییەكان، یەكێك لەو شوێنانەی ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بووە، گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا بووە، ب ئامانجی بۆردوومانكردنی مەزقری ئیمام خومەینی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران

Click News | کلیک نیوز

25 Oct, 23:50


خەڵکی ئەسفەهان شار جێدەهێڵن و بەرەو دەرەوەی شار دەڕۆن ..

Click News | کلیک نیوز

24 Oct, 15:52


ئاڵا تاڵەبانى ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق و لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵى دیجلە رایگەیاند،

وڵاتێک (ئێران) دەستى وەرداوەتە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان.

لەگەڵ من دا لە پەیوەندیدابوون، تەنانەت لەگەڵ هەندێک هێزی عێراقی زۆر بە ئاشکرا هەڕەشەی ئەوەیانکرد کە ئەگەر لاهور شێخ جەنگی نەچێتە بەرەی مقاوەمەوە، ئەوا ڕێگەی پێنادەن دوو کورسی زیاتر بەدەستبهێنێت.

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەتەواوی دژی هەر پاڵپشتییەک بوون کە هەر هێزێکی عێراقی بیەوێت بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرببڕێت.

ئەو دوو برا پەیامیان بۆ وڵاتی دراوسێ و لایەنە ناوخۆییەکانی عێراق ناردبوو کە بەهیچ جۆرێک نابێت لاهور شێخ جەنگی کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت.

Click News | کلیک نیوز

24 Oct, 14:28


وەزارەتا پەروەردێ ب هەماهەنگی ل گەل رێکخراوا یۆنیسێف ل ژێر دروشمێ "پەروەردە بۆ هەمیان" هەوا ڤەگەریان بۆ خواندنێ راگەهاند.
ب رێکا ڤێ هەوێ ئەو زارۆ و گەنجێن ژ خواندنێ هاتینە دویرکرن یان ئەو زارۆیێن چ جاران دەلیڤەیا خواندنێ ب دەستنەکەفتی، جارەکا دی ڤەگەرنە پرۆسەیا خواندنێ ب رێکا خواندنا ئاسایی، نەئاسایی، ئۆنلاین یان ژی خواندنا دەرەکی، ئەڤ هەوە دێ بۆ دەمێ 40 رۆژان یا بەردەوام بیت.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 08:52


بانێک و دوو هەوا.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 07:58


پەیامنێری رووداو پرسیار لە بافڵ تاڵەبانی دەکات، ئەویش دەڵێت: رووداو لاچۆ من عاجزم لە ئێوە

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 07:37


بافڵ تاڵەبانی نازانێت دەنگ بدات، بۆیە سکتێرەکەی یارمەتی دەدات.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 07:05


“سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، سەرکەوتنی کوردستانە، سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسییە”

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 06:06


مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی کوردستان: پاداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 06:05


بۆچی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرەکەی نەبرد لەگەڵ خۆی بۆ دەنگدان؟

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 05:08


ئارین مەسرور بارزانی، لەگەڵ کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان، دەنگی خۆی دا

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 04:30


بافڵ تاڵەبانی خۆی دزیەوە لەو ساختەکاریانەی لە هەڵەبجە رویدا لە دەنگدانی تایبتە.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 03:10


مامە ڤاندام توڕەیە و دەڵێت ئەگەر دەرنەچووم ئەوا نام بیننەوە.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 02:57


جەلال پەرێشان دەڵێت: من کشاومەتەوە و داوا دەکات دەنگ بە لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 01:55


دەنگدەری بەڕێز..
📌بۆ ئەوەی دەنگت بەفیڕۆ نەچێت و تووشی هەڵە نەبی، بۆ دوو تا سێ چركە ختمە قەڵەمەكە لەنێو چوارگۆشەی تەنیشت لۆگۆی پارتیمان ڕابگرە و ئینجا هەڵی بگرە، چونكە ختمی قەڵەمەكان حوبریان زۆر كەمە و بەباشی دەرناچێت.

Click News | کلیک نیوز

20 Oct, 01:41


مام (محی الدین یاسین) دانیشتووی بەحرکەیە بڕیاری داوە وەك یەکەم کەس دەنگ بدات، بۆیە لە کاتژمێر 11 شەوەوە و بەئێستاشووە رووی لە بنکەیەکی دەنگدان کردووە لە بەحرکە ئەمشەو لە بنکەکە دەمێنێتەوە

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 20:25


ماشاللە مەحبووبە😀ئەوە بۆ سەرۆکی دەبێ تخوا؟

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 16:47


ئاگاداری جەماوەری خۆشەویستی کوردستان دەکەین کە بەشی هەڵبژاردنی پارتیمان لە چوارچێوەی ئەرکەکانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە هۆبە و سەنتەری داتا و زانیارییەکانیدا بە پشتبەستن بە شریتی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی دەنگی وێستگەکانی هەڵبژاردن، تەواوی وردەکاری و  ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت کە ڕۆژی هەینی ١٨ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ئەنجامدرا بە سیستمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو کۆکردۆتەوە و بەردەستن، بەڵام وەکوو پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییەکان و، پاراستن و ڕێزگرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەکەین لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی پارتیمان بۆ دەنگدەرانی تایبەت دووپات بکەینەوە کە بە ڕێژەیەکی بەرز و یەکلاکەرەوە وەکوو هەمیشە باوەڕ و متمانەی خۆیان بە پارتیمان بەخشییەوە، هاوکات هەموو ئەو ژمارە هەڵە و بێ بنەمایانە ڕەتدەکەینەوە کە لایەنێکی سیاسی ناڕاستگۆیانە بۆ چەواشەکردن بڵاویکردوونەتەوە.

پارتیمان پشتئەستوور بە ئەندام و لایەنگران و جەماوەر و خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کوردستان، سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت و، بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکانی کۆتایی پڕۆسەکە بەهێزترین وەڵام دەبێت بۆ چەواشەکاران.

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 16:47


بەپەلە.. پارتی سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت: "سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین."

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 14:05


مامە ڤاندام دەڵیت خەدرتان لێ کردم و دەشڵێت لە دەنگدانی گشتی سندوقەکان ڤانداماوی بکەن.

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 12:59


ئەو کاتەی شنیار ئەنوەر لە نەوەی نوێ بوو👆

Click News | کلیک نیوز

19 Oct, 11:47


پۆلێک ئەندامان و کادیرانی یەکێتی هاتنە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان