پسپۆڕێكى ده‌روونى و مامۆستاى زانكۆ سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌ى له هه‌رێم دروست بووه و پێنه‌دانى مووچه و به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاریی ناڕاست و متمانه نه‌مان به هه‌واڵه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌م بێ متمانه‌یه‌ى دروست كردووه له سه‌رووى هێزى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه‌یه و پلانێكى فره‌چه‌شنه".
د.شیرین حسێن، پسپۆڕى ده‌روونى و مامۆستاى زانكۆ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌م دۆچه‌ى ئێستاى هه‌رێم دروستكراوه و كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته له سه‌ر عه‌سابى تاك و ناسه‌قامگیریی ده‌روونى دروست ده‌كات، كه ده‌بێته مایه‌ى دروستبوونى چه‌ندین كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".
وتیشى "ئه‌مه‌ى كه ده‌كرێت له‌سه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌م بێ متمانه‌یه‌ى دروست كردووه له سه‌رووى هێزى ئه‌وانه‌وه‌یه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى به‌رژه‌وه‌نده‌كان گوێ نایه‌ن چى به‌سه‌ر تاكى كورد و كۆمه‌ڵگه دێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مه پلانێكى ده‌روونى، سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه كه له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدت به‌رێوه‌ده‌چێت".
پ ح ع