با قسەی خۆش ون نەبێ @beserhati_nesteq Channel on Telegram

با قسەی خۆش ون نەبێ

@beserhati_nesteq


ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە.

ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏

.

@terexe57

با قسەی خۆش ون نەبێ (Kurdish)

با قسەی خۆش ون نەبێ یانی چەند پێکەوەکانە باشتری بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهاتە. ئەم کانالە گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات بۆ کاروانی کوردیوەرییەکان بوونەوە. تۆ متعجب نەبێت چونکە ئەو دەقەکانەی تازەی کوردی ئەوەی تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن بەرزی هیواییی بۆ کەسانە کە دڵنیابین بە کۆمەڵی زمانەکەی ڕاستەقین. بەهەشتیاریتان بەسەرنییەوەی زۆر زۆر خوشحاڵ بکەین! بە ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە. 🙏

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:34


نەقڵێکی خۆش لە گێڕانەوەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو کاک محەممەد ماملێ.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:34


بابی سامیار

بابم دەیگێڕاوە: پێشمەرگەیەک لە مزگەوتێکی ئاوایی قسەی بۆ خەڵک دەکرد و لە ڕوانگەی خۆیەوە دەیویست خەڵک ڕوون کاتەوە؛ هەربۆیە چەپ و ڕاست بەگژ ئاییندا دەهات و لەسەروگوێی دەدا. حاجی کەریم ناوێک ڕۆحی شاد بێت کە زۆر زیت و وریا و لە هەمان کاتدا نەخوێندەوار بوو و زمانیشی کەمێک دەیگرت هەستا و بەرهەڵەستی وتاربێژەکە بوو و کوتی: ڕۆڵە گیان ڕێگا و شوێنی باب و باپیرانت بگرە بەر و لەسەر ڕێگای ئەوان بڕۆ و ... .
کاکی پێشمەرگەش لە وەڵامیدا گوتی: کوڕە مامە ئەوە تۆ دەڵێی چی؟ وەڵڵا باب و باپیرانی من هەموویان کەر بوون!
حاجی تووڕە دەبێت و دەڵێت! بەخودای ڕۆڵە تەمەنم حەفتا ـ هەشتا ساڵە و لەو ماوەیەدا دیتوومە کەر هەر جاشکی دەبێت!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:33


ناسرای خاتووزین

شێوەیەک فارسی‌قسەکردن هاتووە، کابرای کورد لە دە وشەی فارسی، دوو وشەی کوردیی تێکەڵ دەکات. ئەویش ئەو دوو وشەیە لەقسان وشە بێکلاسە کوردییەکانن! ئەو شێوە قسەکردنە ئێستا گاڵتە و تەنز دەنوێنێ؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ڕێگاچارەی کوردی خۆفرۆش و خۆبەدەستەوەدەرە، بۆ دواڕۆژی زمانی کوردی کە بە دەست ئەم خەڵکە سەگ و سگباب و خۆفرۆش و خوێڕییەی ئێستاوە کە نازانن جوان بە کوردی قسە بکەن، پێوە بووە!
ئەو بێگوویانە بە خۆیان دەڵێن، مادام هەر کوردییەکەمان پڕ بووە لە فارسی، با بڕێک کوردی تێکەڵی فارسییەکەمان بکەین و بیکەینە فشە و گاڵتە و فشقیات و خۆمان لە ڕەخنەی ئەو کەسانەی پێمان دەڵێن بۆ بە کوردییەکی جوان قسە ناکەیت ڕزگار بکەین!
بەم شێوە قسەکردنە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگوترێ "فارسیی موکریانیی قووندووقڕانی"!

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:33


ڕەزا عەبباسی

کاک "حەمەدەمین شەشە" پیاوێکی بەنێوبانگی دەشتی شامات و شاروێرانی مەهاباد بوو کە زۆر زانا و باوەرپێکراو بوو. هەروەها زۆریش حازرجواب و قسەخۆش بوو.
ڕۆژێک لە مەهاباد لەسەر بەرداشانڕا دەچووە لای شارەداری. چاوی دەگێڕا؛ وەک سڵاویان لێ کردبێ و وەڵامیان داتەوە. لاقیشی دێشان و گوچانی پێ بوو. هەر لەو کاتەدا شۆڕەژنێکی قیتوقۆز کە ئەویش هۆشی چووبووە دووکانی شتوومەک، دەگەڵ کاحەمەدئەمین یەکتر نابینن و تێک هەڵدەچەقن. کاحەمەدمین بەهۆی ڵاقێشەوە لە ترسی ئەوەی کە بەرنەبێتەوە، دەست بە ژنەی دەگرێت. کە لە کەوتن ڕزگاری دەبێت، عوزرخواییی لێ دەخوازێت؛ بەڵام ژنە جنێوان دەدات و قەبووڵی ناکات. جەماعەت کۆ دەبنەوە و دەڵێن چ بووە؟ کاحەمەدەمین دەڵێت: هیچ نییە؛ تەسادوفە و ئی ئەو بڕێک قووپاوە و ئی منیش بڕێک هەستاوە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:33


وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: دیاکۆ هاشمی

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:32


ئیسماعیل قەززاق ـ مەهاباد

ڕەشبگیریی کەرەکانی ساڵی ۱۹٦۳ی هەولێر!

تێبینی: ئەم بابەتە لە پۆستی کاک ئەکرەم ئەمین وەرگیراوە و ئەویش بەڵگەمەندی ئاوای بۆ داناوە:
لە لاپەڕەی دکتۆر  Waria Omar Amin وەرم گرتیە و بەڕێزی خاوەنیەتی.
ئەم وتارە لە ڕۆژنامەی "بەدرخان ژ ١٢٣ ی  ٨ ــ ٨ ــ ٢٠٠٩"دا بلاو بووەتەوە.

ڕەشبگیریی(کەرگیرانی) ساڵی١٩٦٣، یەکێکە لەو ڕووداوە ھەرە سەیرانەی کە مایەی ئەوپەڕی سەرسوڕمان و پێکەنین و گاڵتەجارییە. ڕووداوی وا ھەرگیزاوھەرگیز لە مێژووی ھیچ میللەتێکا ڕووی نەداوە و ھەرگیز  ڕوو ناداتەوە و دەبێ بچێتە کتێبی گینسەوە.
گومانم لەوەدا نییە کە ھەموو ھەولێرییە تەمەندارەکان ئەمەیان لەبیرە. ھیوادارم ھەر بیرەوەرییەکیان لەم بارەیەوە لایە تۆماری کەن تا جیهان و نەوەکانی دواڕۆژ، بزانن ئێمەی کورد چیمان دیوە و چیمان بەسەرا ھاتووە.  
لەو ڕۆژەدا ھەرچی کەری ناوشاری ھەولێر و گوند و لادێی دەوروبەریەتی، ھەموو گیران و خرانە ناو حەوشە گەورەکەی بەندیخانەکەی ھەولێر کە کەوتبووە پشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئەوسا(بەرامبەر پارێزگای ئێستا). بەو توومەتەی کە بەھۆیانەوە ئازووقە و کەلوپەل و شتومەک، بۆ پێشمەرگەکان دەبرێ و کاروباری شۆڕشیان پێ ئەنجام دەدرێت.       
بە بۆنەی ئەو کەرگیرانە، لە شاری ھەولێر،  ژیان وەستا. توور و سڵق و کەرەوز و تەڕەپیاز و ماست و پەنیر کە بە پشتی کەر لە باغچە و لادێکانەوە بۆ شار دەھێنران لە بازاڕدا نەمان. ئاشەکان کە باراشیان بۆ بە پشتی کەر دەچوو، ھەموو وەستان. دەنگی نەوتفرۆش و دارفرۆش لە گەڕەکەکانا نەما.
ناڵبەند و کورتاندروو و کافرۆش و کۆڵهەڵگڕەکان بازاڕیان مرد. گۆڕەپانی کەر داخرا و کەرفڕۆشەکان پەکیان کەوت و لەترسا خۆیان دەشاردەوە و نزیکەی ھەزار کەر بەند کران! خاوەنەکانیان ڕۆژ تا ئێوارە لەبەر دەرگای بەندیخانەکە بە ھەندێ کا و جۆوە لە ڕیز دەوەستان بەڵکوو مۆڵەتی نۆرەیان بێ و بچن مولاقاتی کەرەکانیان بکەن و ئاو و خواردنیان بۆ بەرن! کا و جۆفڕۆش، وەک شتفرۆشەکانی بەردەم نەخۆشخانەکان، بە فەردە کا و جۆیان ھێنابووە نزیک بەندیخانەکە بۆ فرۆشتن.
بەڵام کەرەکان ئەم گرتنەیان یەکجار پێ خۆش بوو. لە بارھەڵگرتن و عارەبانەڕاکێشان و نەقیزە و دارکاری و بێبەزەییی منداڵان نەجاتیان بووبوو. لە ھەموو ژیان و مێژوویاندا ھەرگیز خۆشی و شادی وایان بە خۆوە نەدیبوو و ئەوەندە نەحەسابوونەوە.
بازدانیان بەسەر یەکا و لووشکە و قەپگرتن و زەڕەزەڕ و عەڕەعەڕیان لەناو حەوشەی بەندیخانەکەدا شانۆیەک و سیمفۆنیایەک بوو بۆخۆی.
قسە و باسوخواس و خەم و پێکەنین و پێخەنیی خەڵکەکە ئەوسا بووبوو بە دونیای کەر و بەزمی کەرگیران.
ئەوسا ئێمە دەستەیەک ھاوڕێ بووین لە قۆناغی ناوەندیدا. دوای دەرچوونمان لە قوتابخانە دەچووینە بەردەم سەرا لەناو خاوەن کەرەکانا دەخولاینەوە و گوێمان دەدایە قسەکان و خەمەکانیان.
 ڕۆژێک دوو قوتابی لە پۆلەکەمانا نەھاتبوون. کە مامۆستا ناویانی خوێندەوە یەکێ لە ھاوڕێکان وتی: مامۆستا ئەوانە دراوسێمانن و کەریان گیراوە و چوونەتە زیندان بۆ لایان.
کابرایەک کەرەکەی خۆی لە ژوورێکی ماڵەکەیا دەشارێتەوە. شەو کەرە دەزەڕێنێ و لێی ئاشکرا دەبێ و کابرای بێچارە و کەرەکەی ڕاپێچی بەندیخانە دەکەن. پاشان کەرەکەیان بەردا و خۆی تا ئێستا شوێنبزرە.
عەزیز ناوێک کەرەکەی خۆی دەرباز دەکات و لەناو زوورگەکانا دەیشارێتەوە. دوای ئەمە بە "عەزە کەرفیرار" ناوی دەرکرد!
 دوای حەفتەیەک جاڕ درا کە ھەر کەرگیراوێ، عەریزەیەک بنووسێ و تیایا بەڵێن بدا کە کەرەکەی بۆ کاری نایاسایی و سیاسی بەکار ناھێنێ، کەرەکەی ئازاد دەکرێت! خوا دەرگایەکی واڵای لەسەر گازی پشت بۆ عەرزوحاڵچییەکان کردەوە. وێنەگرەکان کەوتنە گازەندە و دەیانوت حەقی وایە وێنەی کەرەکانیش بە عەریزەکانەوە بلکێنرێت. بە دەیان کەرگیراو دەوری عەرزوحاڵچییەکانیان دابوو و وەک زەردەواڵە بەسەریانا نیشتبوون. کەرگیراوێ نەختێ پیر و بێتاقەت دەبێ، چەند دەکا ناتوانێ خۆی بگەیەنێتە عەرزوحاڵچی و ناچار داوا لە یەکێ دەکات یارمەتیی بدات و عەریزەکەی بۆ بنووسێت. ئەویش دیارە  کابرایەکی فێڵباز بووە، ئەمەی بۆ دەنووسێ: بەرێزی موتەسەڕیفی ھەولێر! ئەوە شەش ڕۆژە کەرەکەم گیراوە. من لە جیاتی ئەو سوێندتان بۆ دەخۆم و شایەتیی بۆ دەدەم کە ئەم کەرەی من  ھیچ پەیوەندییەکی بە ھیچ لایەکەوە نییە و بێخەتایە و ھیچ کارێکی نایاساییی نەکردووە. تا بڵێی ئیشکەر و لەسەرەخۆیە. ھەرگیز لووشکەی لە کەس نەداوە و قەپی لە کەس نەگرتووە. سەرچاوەی ڕۆزیی مناڵەکانمە. داوا لە بەڕێزتان ئەکەم ڕەحمێکی پێ بکەن و ئازادی کەن...

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:32


بابی سامیار

باپیرم بەڕەحمەت بێت، گێڕایەوە: لە زەمانی «شا»دا ویستمان لە ڕێگەی زەوینییەوە لەگەڵ برادەرێک بچینە حەج. بەهۆی شەڕەوە ڕێگای حەج دەگیرێت و لە ماڵی پیاوێکی میوانگری هەولێری گیرساینەوە. کابرا زۆری ڕێز لێ گرتین و پێی کوتین: «چ چێشتێکتان پێ خۆشە بڵێن تا لە ماوەی مانەوەتان خێزانم بۆتان
لێنێ».
بابەگەورەم دەیکوت: من کە پیاوێکی شەرمێون بووم، بۆ ئەوەی خەرجیان لێ زیاد نەکەم و لەبەر زۆری و هەرزانیی برۆش لەو سەردەمەدا، کوتم کە برۆشم پێ خۆشە! لە کاتێکدا نەتەنیا پێم خۆش نەبوو بەڵکوو لە قوززەڵقۆرتیشم پێ ناخۆشتر بوو! هاوڕێکەشم کە پیاوێکی
دونیادیدە و ڕووهه‌ڵماڵدراو بوو کوتی پڵاووگۆشتم پی خۆشه. خولاسە لە ماوەی چە‌ند ڕۆژێک که لە ماڵی ئه‌و کابرایه ماینه‌وه هه‌موو جەمێک قاپێک بڕۆش بۆ من و بۆ هەڤاڵەکه‌شە‌م مە‌جۆعمه‌یه‌ک پڵاووگۆشتیان دە‌هینا. جاری وا بوو ئیشتیام هەڵده‌ستا و داوای پاروویەکم پڵاووگۆشت لە برادە‌ره‌که‌م دە‌کرد و ئه‌ویش به‌پێکە‌نینە‌وه دە‌یکوت: له بابی ئه‌وه‌ی به‌م پاروویەکت به‌ش بدات. ئه‌وه گووی خوته، بیشێله.
سە‌رتان نە‌یەشێنم، دوای چە‌ند ڕۆژێک که ویستمان بگە‌ڕێینه‌وه، کابرا ته‌لیسێکی بڕۆش بۆ هێنام که لەگە‌ڵ خۆم بیبه‌مه‌وه بۆکان! دە‌یکوت: قه‌یدی ناکات، ئیمە بڕۆشمان زۆره و ئه‌تۆش بڕۆشت پێ خۆشە. قیل سپی بوو و لە سوێنداندا شینوڕەش بوومەوە تا بە تووربێنێک بڕۆش ڕازیی بکەم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:31


ئیسماعیل قەززاق

ماوەی ١٠ ساڵە دەستم لە ڕاوکردن هەڵگرتووە. ئێستاکەش ڕاوکردن لەلای کۆمەڵگا و تەنانەت منیش وەک ئاکاری قێزەون و نالەبار باسی دەکرێت.
 ساڵەکانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی جەماعەتێک ڕاوچی بۆ ڕاوی کەروێشک چووبووینە پشتی میاندواو.
 لە مەزرایە سەفمان لێ دا و ڕاومان دابەشی. گەیشتینە پۆلەچنارێکی چوغر و بەقەوەت. کەروێشکێک لەپێش کاعەوڵا هەڵات و جاسووسی لێ گرت و پێوەی نا. لەگەڵ وەسەریەکگەڕانی نێچیر لە پشتی مێشە، بوو بە هاواری (ئەی دەدە ئیولدم)، واتا: "وەی بابە کووژرام". هەموو قوشقی بوون و بەپەرۆش. غاریان دا ئەوديوی مێشە. پیرەعەجەمێکی ناتەرزی سیحەتگران لەبەر کاوڕان، سێ ساچمەی وە لاجانگی کەوتبوو و دوو دڵۆپە خوێنی بە ڕووموتەوە. پؽش هەمووان ممیخانی بابم گەیشتێ و بە تورکی تێ خوڕی. دەستێکی بە سەروچاویدا هێنا و وردەوردە هێوری کردەوە و دڵخۆشییان  داوە. کاک ڕەسووی نادری گەیشتێ و ئامبازی بوو و سێ ـ چوار جاری ماچ کرد. تێکڕا دەیان لاواندەوە کە هیچ نەبووە و پڕیشکەی بەرد و خیزە و گوللە نییە و ... .
پاش بێنەوبەرەیەکی زۆر، بە دوو هەزار تمەن شیرنی، لەگەڵ عەجەمەی پێک هاتین.
گوتیان ڕاو بەتاڵە با لێرە دوور کەوینەوە تا خەڵکمان وەسەر نەگەڕاوە. هێندێک دوور بووینەوە؛ کاعەوڵا گوتی: دەگەڕێمەوە.
پرسییان بۆ؟
گوتی: بە سەری بابم هەرزانە؛ دەچم تاپڕێکی دیکەی بەو قیمەتە لێ دەدەم!
کاک ڕەسوو گوتی: وەر وەگەڕێ؛ تەڵاقم کەوێ دەبێ ٢٠ هەزاری بدەیە من.
گوتیان: بۆ؟ خۆ ئەتوو بریندار نیت؟
گوتی: لە تاوی تۆ و تەشقەڵەی عەجەمەی، گول بووم. چوار جار وەک سەی ماچ کەم وا بوو. دەبێ ماچەکانم بکڕییەوە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

12 Feb, 15:31


کێوەڕەش

شۆڕشی هاوڕێم گوتی: هەژاری برام کە مێرمنداڵ بوو، هاروهاجییەکی سەیری نابووەوە و کارێکی کرد و ڕەپێی کەوتم لێی دەم و ئەویش هەڵات بۆ دەرێ و منیش بەشوێنیەوە.
حاجییەکی جیرانمان لەبەر دەرگا دانیشتبوو؛ گوتی: ئەوە چییە؟ ساوار ناخوات؟!
منیش لەعەیبان بە قسەکەی حاجی شل بوومەوە و چوومە لای حاجی دانیشتم و هەژاریش بۆی دەرچوو.
گوتم: باسی ساوار چییە؟
حاجی گێڕایەوە: ساڵێکی پێشمەرگە دەستەیەک عەجەم و جاشیان لە شەڕدا بە یەخسیر گرتبوو و بردبوویانن لە مەقەڕ زیندانییان کردبوون و سێ ژەمە ساواریان دەدانێ. ڕۆژێک هەر پاسەوانەکە دەرگاکەیان دەکاتەوە، جاشێک دەردەپەڕێتە دەرێ. دەیگوت لەو نێو مەقەڕەدا، جاشە هەڵ دەهات و ئەویش بەشوێنیەوە. دەگەییشتنە هەرکەس و دەیانپرسی ئەوە چ باسە،
دەیگوت: سەگباب دەڵێ چی دی ساوار ناخۆم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

09 Feb, 09:06


خدر محەممەدی ـ پیرانشار

قازانجی مه‌لایه‌تی!

مه‌لاڕه‌حمانی ڕه‌ش، به‌ مه‌جلیس ده‌یگێڕاوه‌: سه‌گ ده‌ قازانجی مه‌لایه‌تی ڕی! ڕۆژێک زه‌ردوسووری ئێوارێ، سۆفییه‌ک هاته‌ لام و گوتی: مامه‌ستا به‌ قوڕحانی لێت خوێندووه‌ ده‌ هانایه‌م نه‌یه‌ی، تووشی ته‌ڵاقدانی پیرێژنێ دێم و به‌ پیرییه‌سه‌ری، کلکی که‌رێم له‌بن هه‌نگڵێدا ده‌بیننه‌وه‌!
گوتم: بۆ سۆفی؟ چ قه‌وماوه‌؟
گوتی: مامه‌ستا ئه‌گه‌ر حه‌یبه‌ و ئه‌گه‌ر شووره‌یییه‌، پیرێژنم لێ مارگرۆس بووه‌ و سێ چوار مانگه‌ نامهێڵێته‌ خۆی! ئه‌ڵڵۆ ده‌ هانایه‌م نه‌یه‌ی تووشی ئابڕووچوونێ دێم!
گوتم: جا ئه‌من چیم له‌ده‌ست دێت؟
گوتی: پیرێژن زۆری جامینی تۆ ده‌وێت، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ بێیه‌ ماڵێ و هێندێکی له‌و باره‌وه‌ به‌ گوێدا بخوێنی مه‌منوونت ده‌بم!
ڕوحمم پێیدا هات و بۆ ئەوه‌ی هه‌یبه‌تم چه‌ند قات زیاتر بێت و قسه‌کانم باشتر جێ بگرن، کتێبێکی ئه‌ستوورم له‌بن هه‌نگڵ گرت و له‌گه‌ڵ سۆفی به‌ره‌و ماڵیان داپه‌ڕیمه‌ خوار. دوای سڵاو و چاکوچۆنی له‌گه‌ڵ سۆفیژن و تاوێک دانیشتن، هه‌روا به‌ دیکۆر کتێبه‌که‌م لێک کرده‌وه‌ و له‌سه‌ر قازانجی مێرد بۆ ژن و ژن بۆ مێرد، به‌ ڕیوایه‌ت و حه‌دیساندا چوومه‌ خوار! سۆفی و سۆفیژن سه‌ریان زه‌ریف به‌ردابووه‌وە و هه‌موو گیانیان ببووە گوێ. له‌ کۆتاییی قسه‌کانمدا به‌تایبه‌ت ڕووم له‌ سۆفیژن کرد و گوتم: هه‌ر ژنێکی مێرده‌که‌ی له‌ خۆی مه‌نع کات، له‌ دنیایه‌کی دی خواوه‌ندی ته‌عالا کراسی ئاوری بۆ ساز ده‌کات و پاشان ده‌سه‌ر کڵی جه‌هه‌نده‌مێی داوێت!
ئیدی من به‌جێم هێشتن.
وه‌کوو عاده‌ت پێش بانگی به‌یانی چوومه‌ مزگه‌وت. له‌کن میحڕابێ چاوڕوانی خه‌ڵک بووم تاکوو بێن و جه‌ماعه‌ته‌که‌ بکه‌ین. سۆفی ده‌رگای مزگه‌وتی کرده‌وه‌ و له‌ حاڵێکدا دوو قامکی ده‌ستی ڕاستی وه‌کوو "✌️" هه‌ڵێنابوونه‌وه‌، په‌یتاپه‌یتا ده‌یگوت: "لائیلاهه‌ئیلله‌ڵڵا...لائیلاهه‌ئیلله‌ڵڵا!"
گوتم: چییه‌ سۆفی؟ به‌و به‌یانییه‌ی بۆ وا جه‌زم بووی؟
زۆر به‌جیددی دوو قامکه‌کانی قیتتر کردنه‌وه‌ و گوتی: "مامه‌ستا ئه‌وشۆ دووم کردن! لائیلاهه‌ئیلله‌ڵڵا!... به‌ قوڕحانی لێت خوێندووه‌ له‌ توویان ده‌زانم و وه‌ک بۆخۆت دابتمێ پێم وایه‌!"
هیچم پێ نەما و ناچار گوتم: بە قوڕئانی لێم خوێندووە وەک بۆخۆم کردبێم پێم وایە!

تێبینی: لەسەر داوای بەڕێزێک دووپاتە کراوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:24


ئیسماعیل قەززاق ـ مەهاباد

... گێڕایەوە: لە قەندیل پێشمەرگە بووم و فێری ماشێنلێخوڕین کرام و بوومە شۆفیر. ئێوارەیەک ئەمریان کرد بەیانی ساز بم و نەفەر ببەمە سلێمانی. بەیانی زوو بە ماشێنەوە ساز وەک تێلێ لە دەرکی سکرتاریا ڕاوەستام. پاش دەمێک خوالێخۆشبوو، قسەخۆش و نووکتەزان کاک "فەتاح کاویان" هاتە دەر و گوتی: ... بەهێمنی لێ خوڕە. لە ڕێگا گوتم: کاک فەتاح، دە بەرت مرم تووشی قەرەباڵغی و ئاڵۆزیی ئەو شەقامە شلووقانەی سلێمانیم نەکەیت. گوتی: نانا هیچ نییە. گەیشتینە شار و گوتی: بەو فەڕعەدا، بەو کۆڵانەدا، بەو داڵانەیدا وەرسووڕێ. بە دندووک پێوە بووم. کێها شەقام قەرباڵغە تووشی هاتین. وردەوردە دەڕۆیشتین، گوتی: جێگایەکی ببینەوە ڕایگرە، زوو دێمەوە و دوایی دەچینە شوێنێکی دیکە نان دەخۆین و دەگەڕێینەوە.
بە تووی تفەنگێ جێگای بەتاڵ وەگیر نەدەکەوت ڕایگرم. گوتی: دەوری لێ دەوە. وەک ژووشک وێک هاتبووم. بە سەر چۆڵایییەکی قەراغ شەقامدا کەوتم؛ دەتگوت خودا خەنی کردووم. ملی فەرمانم بادا و خەریک بووم خۆم چەپوچیڕ دەکرد، ئەفسەرێکی مرووری(ڕااهنمایی) گەیشتێ. ڕەق ڕاوەستا. چاوم لێ کرد لەپشت سەری تابڵۆ نووسرابوو "ڕاوەستان تەنیا بۆ کەمئەندامانە". گوتم: کاک فەتاح چاو لە تابڵۆ بکە، تووش بووم. لە شانسی من ئەفسەرە کورد بوو. تێی ڕوانی و پرسیی: کەمئەندامی؟
کاک فەتاح مەجالی وەڵامی بە من نەدا؛ گوتی: بەڵێ من کەمئەندامم.
گوتی ببوورە بە چیڕا بزانم کەمئەندامی؟
کاک فەتاح تێ ڕاما و گوتی: بەڕێز، کابرایەک ٢٠ ساڵ کیری هەڵنەستابێت، چۆن کەمئەندام نییە؟!
ئەفسەر چاوەڕوانی ئەو وەڵامەی نەبوو و وەک بەرق بیگرێت دەمێک ڕاما. لەنەکاو قاقایەکی لێ دا و گوتی: تەواوە، ڕایگرن. کارەکانتان بکەن و خواتان لەگەڵ.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:24


ئیسماعیل قەززاق ـ مەهاباد

کاک سەلیم پیاوێکی ساکار و بێفڕوفێڵ بوو. چەند ساڵێکە ماڵی هاتووەتە مەهاباد و لە بەستێنی چۆمی سابڵاغ خانووی ساز کرد. گەڕەکە نوێیەکە هاوکاری شارەداری و پێڕاگەیشتنی پێ نەبڕاوە. نە کۆڵان قیلەتاو کرا، نە ئاوەڕۆی دەر کرا و نە ئاوی خواردنەوە دابین کرا. لەناو حەوشە بیری بۆ ئاوخواردنەوە لێ دا و لە پشتی  دیواری ماڵێش، بیری ئاوەڕۆ(فازلاو)ی هەڵکەند.
ڕۆژێک لە ماڵە دۆستێک میوان بوو. گێڕایەوە: ئەوە دوو ساڵە لەو خانووەدام، هاوین و زستان قەت بیرمان وشک نەبووە. شتێکی سەیرە؛ سێ ڕۆژە بە ماشێنی فازلاو، بیری ئاوەڕۆ(فازلاو)یان بۆ خاوێن کردووم، کەچی بیری ئاوخواردنەوەمان هەڵچۆڕاوە و بەیەکجاری وشک بووە!
کابرایەکی قسەخۆشی لێ بوو، گوتی: دەرکت خەرا نەبێ! خۆ ئەتۆ سێ ساڵە گوواوت خواردووەتەوە، بۆیە ئاوت هەبووە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:24


کێوەڕەش

مەحمووداغا دڵی بە بێوەژنێکەوە بوو. ڕۆژێک خۆی لە گوڵێ دەدا و بە سواری ئەسپ بۆی دەچێت.
شۆڕەلاوێکی ئەو دێیەش بەو بەزمە دەزانێت و پێی ناخۆش دەبێت. ڕۆژێک هەر لە کەل وەدەر دەکەوێت، سیلەی لێ دەگرێت و فیشەکێکی پێوە دەنێت. فیشەک لە بەر پێی ئەسپەکە وە عەرزی دەکەوێت. مەحمووداغاش ئەسپەکەی وەردەگێڕێت و هەڵدێت.
لە شەیتان و شۆفاران دەردەکێشێت کە کێ تەقەی لێ کردووە؟ ڕۆژێک ئاغای هەموو دێهاتی ناوچە کۆ دەکاتەوە کە ئەو کوڕە ئیعدام کات. دەنێرێت نۆکەر و تفەنگچی، کوڕە قۆڵبەست دەکەن. ئاغاوات خەریکی نانی نیوەڕۆن و پەتی سێدارە هەڵواسراوە و کوڕە قۆڵبەست ڕاگیراوە کە لە نانخواردن بنەوە و لە سێدارەی دەن.
جەماعەتی نێودێ دەچنە لای کوڕە کە چ دەکەیت و خۆ ئەوە خەریکن ئیعدامت دەکەن. کوڕە هەر دەڵێت: مەحمووداغا نییە؟ خەمتان نەبێت، ئیعدامم ناکات.
دوای نان بۆ دوایین قسە، کوڕە بانگ دەکەنە دیوەخان، کە بۆ وای کردووە.
ئەویش دەڵێت: لە منداڵییەوە هەر دەمبیست مەحمووداغا ترسەنۆکە، منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو و دەمگوت، ئاغا، ئاغای من بێت، ناترسێت. بۆ ئەوەی خەڵکیش لەو بابەتە تێ بگەیەنم، گوتم تاقی دەکەمەوە. ئاغام لە کەل وەدەر کەوت، وەبەر فیشەکم دا. ئەسپ لە تۆزدا ون بوو. ماڵتە، ئەو کێوە تەکانی خوارد، مەحمووداغا لەجێی خۆی نەبزووت.
جا دەیگوت مەحمووداغا قسەکەی بەکەیف بوو؛ هاواری کرد: «جا با بۆخۆی بیگیڕێتەوە کە چۆن نەترساوم»!
بەڵێ کوڕە ئێعدام نەکرا؛ بەڵام تا چەند ساڵان کەسپی ئەوە بوو، هەرکات مەحمووداغا میوانداریی دەکرد دەیناردە شوێنی کوڕە کە بۆخۆی بێ بۆ میوانانی بیگێڕێتەوە کە چۆن تەقەی لێ کردووە و ئاغا نەترساوە!

تێبینی: ناوی مەحمووداغا خوازراوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:24


بۆکان

خزمێکان هەیە نێوی کەماڵە. کەماڵ تا خودا حەز بکات ناحەزە. یەکی سووری کەچەڵی ڕیش ناحەزی چاودەرپەڕیوی کزی گوپقوپاو! بە هەموویەوە ٤٠ کیلۆ نابێت. تەنانەت دەگێڕنەوە جارێک لە ڕێگای تورجان خۆی بۆ نەگیراوە و بایەکی زۆر توند بە ماتۆڕەوە داوێتی بە عەرزدا. جا تا دڵت بیهەوێ قسەخۆش بوو. خزموکەس بە شۆخی پێیان دەکوت بڵێی کەس شووت پێ بکات؟! ئەویش هەمیشە دەیکوت شەرت بێ ژنێک بێنم خەڵک بڵێن ئەو سەگبابە چۆن شووی بەو سەگبابە کردووە!(واتە کچە زۆر جوان بێ)!
بە ناشکوری ناڵێم، کچێکی پەیدا کرد، دەتکوت خودا بۆ ئەوی درووست کردووە؛
سوور و کز و باریک. یانی ئەلان کەماڵ و خێزانی بەیەکەوە ببینیت، دەڵێی کەماڵ خەسار بووە!
هێستا سەرمان لە کاری خودا سوڕ ماوە کە ئەو دووانە کە هێندە لێک دێن، چۆنی پێک گەیاندن، ئەویش لە دوو شاری جیاواز!

تێبینی: ناوی کەماڵ خوازراوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:24


کێوەڕەش

ئوتوبووسێک هەبوو خوێندکارەکانی لە زانستگاوە دەبردەوە کووی زانستگا کە جێی حەسانەوە و ماڵیان بوو. دانیشتبووین و مەحتەل بووین وەرێ کەوێت. کچێک هاتە سەرێ و دیتی جێگای دانیشتن نەماوە، بە فارسی و بە دەنگی بڵیند گوتی: «کوڕەکان هەستنە سەرپێ، با کچەکان دانیشن». ئارەشی برادەرم، بە حیسابی ئەوەی کچە، عەجەمە، بە کوردی گوتی: «لێمان بەوە بابە، دەمت دەڵێی کەوشی جیرە، تاو لێی داوە و پان بووەتەوە».
کچە بە کوردی گوتی: «باشە بە قسەم ناکەی قەیناکە، بۆ جنێوم پێ دەدەیت؟!»
ئەوجار ئارەش لە خەجاڵەتییان و لەبەر ئەوەی لە دڵی دەرهێنێت، بە سوێند و قورعان، جیگای خۆی دایە کە دانیشێت.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:23


حسێن محەممەدی ـ بۆکان

کاک ... گێژۆکەیە. ڕۆژێک بۆ سەرەخۆشی دەچێتە ئاوایییەک. دوای گەڕانەوە لە مزگەوت باس و خواستی سەرەخۆشییەکەی لێ دەپرسن. دەڵێت: وەڵڵاهی من لەوێ کەسم نەدەناسی؛ بەڵام ئەو خەڵکە هەموو وەک گا منیان دەناسی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:23


برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد

مزگه‌وتی "حاجی ئەحمەدی"ـی مهاباد دوو چاوەی خوارێی، گیرۆدە(موعتاد) ڕایانخستووە و ژیانیان دەبەنە سەرێ. کەریم گێڕایەوە: ئەو ڕۆژانە خەڵک بە ڕیز ڕاوەستابوون و لەناکاو کابرایەکی تەنگاو هات و وەک جوو دەپاڕاوە لێی گەڕێن بچێتە ئاوەدەست. خەڵکەکە فەرموویان کرد و کابرای گووکەر هەر دانیشت و هەتا قوون دەیبا تڕێکی کەند؛ وەک جاوی دادڕی وا بوو.
موعتادەی گۆشەی ئاودەست وەجواب هات و کوتی: لە گۆڕی بابی ئەوەی بەم چەپڵەی بۆ لێ نادات!
بوو بە چەپڵەڕێزانێک مەپرسە.

تێبینی: بابەتێکی وێکچوو پێشتر بڵاو بووەتەوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

03 Feb, 16:23


کابرایەک لەگەڵ ژنەکەی کێشەیان لێ پەیدا دەبێت. ژنە، مێردەکەی دەر دەکات.
کابرا نازانێ چی بکات؛ ناچار لەگەڵ چەند کەیخودا و ڕدێنسپی دەچێتە بەر دەرگا و لە دەرگا دەدەن؛ بەڵام ژنەکە نایکاتەوە.
کابـرا لەپشت دەرگا هەرای خێزانی دەکات و دەڵێت: سەیزادە، هۆی سەیزادە! کچێ دەرگامان لێ بکەوە؛ بە خۆم و بەو جەماعەتە گوومان خوارد!
  
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:32


تەها ڕەسووڵی - بۆکان

ڕۆژێک چوومە دووکانی کاڕەسووڵی وێنەکێش. کاعومبەریش(خەڵکی تورجان) لەوێ بوو. باسی ژنهێنانیان دەکرد. کاڕەسووڵ گوتی: حاجییەک کە خێزانی نەمابوو دوای ماوەیەک گەڕان بەدوای ژندا، کەسێک پەیدا دەکات و دوای خوازبێنی و سازان و خەرجییەکی زۆر، بووک دەباتەوە ماڵێ.
ئەو شەوە حاجی زۆر تامەزرۆ و بەکار دەبێت؛ بەڵام شەوانی دوایی، حاجی هیچی لێ‌ هەڵناوەرێت. دوای ماوەیەک کە قەمتەی حاجی هەر ناکەوێتەوە کار، ژنە داوای جیابوونەوە دەکات. دەچنە لای مەلا و ژنە داواکەی باس‌ دەکات. مەلاش هەوڵ دەدا پەشیمانی‌ کاتەوە و دەڵێت: بابم عەیبە بسازێ. تۆ تازە دوو مانگ نابێ شووت پێ کردووە و ئەو هەموو خەرجەشت بە کابرا کردووە. بۆ جیا دەبییەوە؟
ژنەش دەڵێت: بەخودای مامۆستا هەر تەڵاقم دەوێت. خۆ لەوەتا شووم‌ پێ کردووە تەنیا شەوی ئەوەڵ نەبێ، ئیدی تۆ گانت دیوە من نەمدیوە! خۆ بەزاتی خودا بشمزانیبایە هەر ئەو دەنکەی پێیە، هەر وا دەمدایە و ئەو خەرجەشم پێ‌ نەدەکرد!

تێبینی: دووپاتەیە

✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:31


ئیسماعیل قەززاق

ئالێک!

چەرچییەکی پیتۆڵ و گەڕیدە گێڕایەوە: ئێوارەیەکی درەنگوەخت گوێدڕێژم وەپێش دابوو و گەیمە هەوارێکی گەورەماڵ. ژنێکی جوان و قیتوقۆز کە تەواو خوی لە گوڵێ دابوو، لە دەرکی ڕەشماڵێ بوو. گوتم: میوانان ڕادەگرن؟ گوتی: پیاون لە ماڵ نین. گوتم: بڕێک نان و پێخورم دەیە، دەڕۆم.
نانم وەرگرت و چوومە بەر ماڵان کەرم بەستەوە و کورتانم دانا. پاڵم وە کورتانێ دا و نانم خوارد. دەهات چاوم گەرم بن هەستی سوارێکم کرد دوور دابەزی و ئەسپی بەستەوە. بەئەسپایی بەرەو تاوڵێ چوو. تاریکەشەوێک، ئەنگووستەچاوو. منیش بۆ لای خوشیم و ماتەم هەڵگرت. سوار گەیشتە بن چیغی و دوو پتەی لێ دا. لایەکی چیغ هەڵدراوە و شتێکی سپی وەک کەلەمی وەدەر کەوت. وەبەر نیشت و پاش بێنەوبەرەیەکی چاک هەستاوە؛ خۆی توند کرد، بە شوێنی خۆیدا گەڕاوە، سوار بوو و ڕکێفی لێ دا. قەدەرئەیامێکی خۆم مراند. پاشان بە دەستووری سوارەی، چوومە بن چیغی و دوو پتەم لێ دا. هەمیسان کەلێنی کەوتێ و کەلەمی سپی حەیان بوو! چاکی تێ ڕزیم و کوڵوکۆم دامرکا. نە قسە لە وی بوو نە لە من. بە پارێز و ماتە خۆم دزییەوە و سەرم وە کورتان کرد و بۆی نووستم.
ڕۆژ هەڵاتبوو. کەر و بارم دەپێچاوە؛ سوارێکی جوان و جحێڵ لفکەی بەردابووەوە و بەو بەری خڕێدا تێ هەڵدەبوو. لە دەرکی تاوڵێ کابان هەرای کردێ: وا دیارە کەیفت سازە. دوو جارت  ئالیک داوە. سوارە ڕاوەستا و گوتی: بەڵێ کەیفم سازە؛ بەڵام هەر جارێکم ئالیک داوە. هەر ئەو گوتی دوو جار، سوارە گوتی یەک. منیش لەنێوان تاوڵ و سوارەیدا بووم، گوتم: سەرێ خۆن مەئێشێنن، هەرتک ڕاست دەکەن. ئەمنیش ئەوشۆ ئالێکم داوتە کەرەقیچەی. بۆ خەمێ نابێ!

ئالێک: کا و جۆ و گیاوگژ و ... کە دەیدەن بە کەر و ئەسب و ... .

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:31


سەیدکامیل نوورانی ـ سەیداوا، بۆکان

لەلای سەرتاشی سەری کۆڵانەکەی خۆمان سەرم چاک دەکرد. باس باسی شەڕکردن بوو و هەرکەسەو بەسەرهاتێکی خۆی دەگێڕاوە. وفا جەودەت کوتی: بنەماڵەیەک هەن کە بە ماڵی "مێوژە" بەنێوبانگن. عوسمان کاڕەتە لەگەڵیان بەکێشە هاتبوو. تەورداس هەڵدەگرێت و دەچێتە بەردرکی ماڵی مێوژە و هاوار دەکات: دا بۆم ورنە خوارێ، گۆڕی بابو دەگێم! قەستەم بەخودا هەر بە قۆرەییو دەکوژم و ناهێڵم ببن بە مێوژ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:31


وشەی "دز" لە قسه‌ نەستەقەکانا


👈 دزی خۆماڵی ناگیرێ!

👈 دز و ساحێوماڵ بکەونە یەک، گا لە کولاوکەوە(ڕۆچنەوە) ئەکێشنە سەرێ!

👈 دز  ئازا بێ، تاریکەشەو فرەس!

👈 دز ئازا بوو، ساحێوماڵی گرت!

👈دز بدوێنە، هەر باسی پەینجەت بۆ ئەکا!

👈 دز بۆ بازاڕی ئاڵۆز ئەگەڕێ!

👈دز بەئاشکرا بێ بۆ دزی، فرە ئەدزێ!

👈دز بە و بەئینساف!

👈 دز بە ڕێگایێکا ئەڕوات، ماڵدزراو به هەزار ڕێگا!

👈 دزی تاریکەشەو ناگیرێ!

👈 دز، دز ئەناسێ!

👈 دزی ناشی، کایان(کادان) ئەبڕێ!

👈 دز لە ژمارە ناپرسێ!

👈 دز یەکێکە و شک هەزار!

👈 دز دوژمنی ڕۆشنایییه!

👈دار هەڵێنە سەگی دز بۆخۆی دیارە!

👈 دزەباوانە!

👈 مانگا بەدزییەوە کەڵ ئەگرێ و بەئاشکرا ئەزێ!

👈شەریکی دزە و ڕفێقی قافڵە!

👈سەد شوکر بە کفندزی ئەوەڵ!

👈 ئەونە بکەوە شوێن دز، لێت نەگەڕێتەوە

👈 دز له سێبەری خۆشی ئەترسێ!

👈دزنەوەرە!( بە ئافرەتێکی ناشیرین ئەوترێ)

👈خۆ دز نەباریوە!

👈ئەوەی ساحێوماڵ دەیزانێ، دز نایزانێ دەنا...!

👈ماڵت توند بگرە و کەس به دز‌ مەکە!

👈ئەگەر زانیمان ئەزم، ئەگەر نەتانزانی دزم!

کۆکردنەوە: لوقمان ئەحمەدی

ژێدەر: کەناڵی فەرهەنگی ژین

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:29


هیوا سوڵتانی ـ سەقز

کابرایێ بوو لە ئاواییی ئێمە، ناوی مامەحەمە بوو. چەند ساڵ لەمەوپێش تازە گووشیی موبایل ئەیتوانی دەنگ تۆمار بکات. گۆیا مەڕوماڵاتیان کردبووە ناو گەنمەکەی. ئەویش هاتبووەوە ئاوایی و جنێوی ئەدا و گلەییی ئەکرد. جا دەنگیان هەڵگرتبوو. ئەیوت: موسڵمان  کەی کاری وا ئەکات؟ خۆ یەهوودیش کاری وا ناکات، ک...ـرم بە کلیساکەی!

تێبینی: وای ئەزانی یەهوود کلیسایان هەیە و لەگەڵ کنیسە لێی تێک چووبوو.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:29


ئەفشین

ئەوساڵ لە ئاواییی ... سەر بە شاری بۆکان مامۆستای قوتابخانەم. جا قوتابخانەکەمان حەوشەکەی ئاوەڵەیە و منداڵان دوانیوەڕوان کە ئێمە لەوێ نین دەچن بۆ تۆپێن و یاریی دیکە. ڕۆژێکیان لە کاتی تۆپێندا، تۆپەکەیان دەکەوێتە حەساری ماڵە دادەسوغرا. جا خاوەنماڵیش کە لە ماڵ نین، یەکێ لە منداڵەکان بە سەر دیواردا دەچێتە نێو حەسارێ کە تۆپەکە بێنێتەوە. ڕۆژی دواتر کە دادەسوغرا بیستبووی ئەو منداڵە کارێکی وای کردووە بۆ سکاڵا دێتە قوتابخانە. ئەگە چوومە دەرێ دیتم منداڵانی، هەموو لە دەوری خۆی کۆ کردووەتەوە، سوور داگەڕاوە و زۆر بەتوڕەیی هەڕەشە لەو منداڵە دەکات. منداڵی بەستەزمانیش هیچی نەدەکوت. ئێمەش هەرچی کردمان بۆمان ئەهوەن نەبووەوە و دەیکوت هەر دەچم سکاڵا دەکەم. ڕەحیمیش کە ئەقڵی سووکە، وەک هەمیشە خۆی خستبووە نێو ئاڵۆزییەکە. جا لەسەریەک دەیکوت: دادە من نەبووم... بەخودا من نەبووم... وەڵڵا من نەبووم... نە جارێک و نە دووان و هەر دووپاتی دەکردەوە.
دادەسوغراش هێندەی ڕق هەستابوو خوێنی نەدەگەڕا. ڕەحیمیش نەیدەهێشت قسەکەی تەواو کات و ئەوەندەی دیکە ڕقی هەستاند. چاوێکی لە ڕەحیم کرد و کوتی: کوڕە دە بیبڕەوە، دە بەسی کە، خۆ تۆ دایکی منت گا!
وەڵا خودا وەتحەسێنێ منداڵ هەر یەکی بە کونێکدا هەڵاتن و هەموو شتێک کۆتاییی هات.

تێبینی: نێوەکان گۆڕدراون

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:29


کێوەڕەش

کوڕێکی لاو لە دێهاتێکی سەردەشت بەرەو مەزرا مەڵەغانی نابووە سەرشانی و بە کۆڵانی ماڵی یاردا تێ پەڕیبوو. هۆشی لە خۆی نەمابوو و هێندە ڕکێفی لە خۆی دابوو کە قیتوقۆز بە کۆڵانی ماڵی یاردا تی پەڕێ و دواتریش خەیاڵات هەڵی گرتبوو. کە دەگاتە مەزرا، دەبینێ دەمی مەڵەغانەکە کەوتووە و تەنیا دەسکەکەی بەسەر شانیەوە ماوە. جا باوکی بەزمێکی باشی پێ دەگرێ.
هاوڕێیەکی کە قسەکەی بیستبووەوە، دوای چەند ڕۆژان لەکن کابرای ئاشق، هەڵدەستێت و بە دەنگی بڵیند نیەت دەکات کە نوێژی فەوتاوی پێشوو بگێڕێتەوە و بەم چەشنە نیەت دێنێت:
«قەست و نیەتمە، چوار ڕکات نوێژی قەزا بەجێ دێنم، هی دوێنی نا، هی پێرێش نا، هی ئەو ڕۆژەی ڕەحمانی مام عەوڵا دەمی مەڵەغانەکەی ون کردبوو، بابم نەبووایە، بابی بە شەق دەیکوشت، ئەڵڵاهووئەکبەر!»

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:29


بابی ئالان

پەتکی شووڕا!

منداڵێکی زیت و وریا هەر دەرکای دووکانی کردەوە، بێ سەروسڵاو یەکبەخۆی کوتی: کاکە پەتکی شووڕات هەیە؟!

تێبینی: تۆمز بووەتە شووڕای قوتابخانەکەیان و کارتی پێناسی شوڕایەتییان داوەتێ و پرێسی کردبوو و دەیهەویست بە ملیدا بکات.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

25 Jan, 18:29


دینێ

برادەرێکی ڕەبەنمان بۆ نانی بەیانی، لە ئیدارە هێلکەیەکی وەسەر نابوو بکوڵێ. یەکی دیکە کوتی: جا ئەوە بە هێلکەیەک تێر دەخۆی؟
کوتی: وەڵا ئەوڕۆ زۆرم برسی نییە، دەنا جاری وایە چوار پێنج هێلکە وەسەر دەنێم!
یەکی دی لەولاوە هەڵیدایە: کوڕە لەو چوار و پێنجە گەڕێ گەڕ؛ لە فکری ئەو دووەدا بە غەززەب!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

23 Jan, 09:22


ناسرای خاتووزین

دانپێدانان_هەڵبڕاو

منداڵ بووم؛ کەس بە دانسقە باسی شتێکی بە ناوی نیشتمان و جوانییەکانی بۆ نەکردبووم. بەڵام سرووشتێک بە ناوی نیشتمان بەردەوام باسی خۆی و جوانییەکانی بۆ دەکردم.
ڕۆژێک دوای بینینی دیمەنی خۆلەخۆڵگەوزاندنی سەگێک، دەنگێک لە دوورەوە پێی گوتم، وەرە تاقی کەوە!
بەرەو دەنگەکە وەڕێ کەوتم. لە شار وەدەر کەوتم. خۆم لە داوێنی گردێک و لەنێو شێوەردێکدا دیتەوە. دەنگەکە جارێکی دیکە، بەڵام ئەمجارەیان لە زاری خۆمەوە هەمان قسەی کردەوە!
چاوێکم گێڕا، کەس دیار نەبوو. چاوەکانم داخست و بە هێدییەکی لەسەر زگ ڕاکشام. ڕوومەتم خستە سەر خۆڵەکە و خۆم شل کرد. شلشل، دەتگوت دەڵەمەی لوولاقم لەنێو شۆرباوگۆشتی ساردەوەبوودا کە کەوتووەتە سەر زەوی؛ شڵپ، جا دەلەریمەوە! شتێک لە منەوە دەچووە نێو خۆڵەکەوە و هەزار شت لە خۆڵەکەوە دەهاتە نێو منەوە. لەو حاندانەی لیباسیشم لەبەردابوو، هەر ئەو شتانە دەهاتنە نێو گیانمەوە؛ وەک بڵێی ڕووت بم و هیچم لەبەردا نەبێت. هەروا بەدم ڕاکشانەوە کەوشەکانم بە لاق لە پێیەکانم داماڵی و پەردەیەکی دیکەی ڕەشاییم بەسەر چاوەکانم داکێشا و بە هەموو هەستونستمەوە دەستم کرد بە هەڵمژینی بۆنی خۆڵ و خاکەکەی بەر دەمم. ڕوومەتم هەڵهێنا و لووتم لەنێو خاکوخۆڵەکە نا. ئەو شتەی بۆخۆی دەهاتە لەشمەوە، هیچ نەبوو لەچاو ئەو شتەی بۆخۆم بە لووت هەڵمدەمژییە نێو سییەکانمەوە و لەوێشەوە بۆ نێو مێشک و خوێن و ئێسکانەکانمم دەبرد!
تامەزرۆیی بۆ خۆخەنیکردنی زیاتر بە جەستەی نیشتمان، دەم و زاری پێ کردمەوە و قەپاڵی پێ لە خۆڵەکە دام. ئەوجار تامەکەی لە بۆنەکەشی زیاتر ئەو هەستە هەزاربەهەزارانەی هەڵدەلووشییە ڕۆح و مۆخی هێسکانەکانمەوە! وردەوردە خوودارتر و هارتر دەبووم و حەزم دەکرد هەموو ئازای ئەندامم ئەو تام و بۆنەی هاتبوونە لووت و زارمەوە، بکەن، بۆیە پڕماندم، گرماندم، زیڕاندم، زیقاندم، هۆڕاندم و دەم و لووت و سەر و چاوم لەنێو خۆڵەکەدا دەهێناودەبرد و دەمگوڕاند و هاوارم دەکرد، تا ئەوەی دەستم کرد بە خۆگەوزاندن؛ لەسەرزگ بۆ سەرپشت، لەسەرتەنیشت بۆ سەرزگ، لاقەفرتە، چنگلەخۆڵدان، هاوار و چڵم و لیک تێکەڵکردن و هەناسەبڕکێ و ئاخ و ئۆف، وەی وەی، ئەی، ئەی، ها.. ها.. ئاااااااا...
ـ سەگباب ڕاحەت بوو!
ـ عەرزەکەی گا!
ـ بەسەر پاتۆڵەوە!
ـ کوڕە ئەوە زۆر منداڵە، چووزانێ خۆڕاحەتکردن و شت چییە!
ـ بە حەیاتم شتی وام نەدیتووە!
ـ لەوانەیە فێی لێ هاتبێت!
ـ جا فێ ئاوا؟!
ـ ڕۆڵە چیتە؟ بوات دەکرد؟
کە چاوەکانم کردەوە، سێ چوار پیاوی سمێڵقەوی بە پاچ و پێمەڕەوە لەسەر سەرم ڕاوەستابوون و بەحەپەسانەوە سەیریان دەکردم!
هەستامە سەر پاشووان، قیت بوومەوە و بڕێکم خۆ تەکاند و گوتم: "هیچم نییە! هەر پێم خۆش بوو وا بکەم! زۆر خۆش بوو! ئێوەش تاقی کەنەوە!"
یەکێک لە پیاوەکان گوتی: "کوڕە بە بابت بڵێ تاقی کاتەوە سەگباب!"
کە کابرا ئەو قسەیەی کرد، بێ یەکودوو، تێم قوولاند بەرەو ماڵێ! هەڵاتنێک هەڵدەهاتم دەتگوت کەڵەکێویم! ئەو هەموو وزەیەم لە کوێ بوو؟ بێگومان لە هەناوی نیشتمان! نیشتمانێک کە بەبێ ئەوەی کەسێک بە دانسقە پێم بناسێنێ، دەمناسی! خۆشم دەویست. خۆشەویستییەک کە وای لێ دەکردم بەچێژەوە وەک سەگ خۆی تێدا بگەوزێنم!

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:38


سیامەک ـ مەهاباد

دۆستێکم بابی مەلایە، گێڕایەوە: کاتێک فەقێ بووم، مامۆستایەکم بوو زۆرم خۆش دەویست. لە سەرەمەرگ و گیانەڵادا بوو کە لەلای دانیشتبووم و بەهێمنی دەگریام. کەچی مامۆستا کوتی:
فەقێ محەممەد بۆ دەگریت؟! مردن حەقە و منیش عومری خۆم کردووە. لەپاش مردنیشم چیم لە پاش بەجێ نامێنێت خەڵک بە تاڵانی ببەن و تەماحی تێ بکەن، تەنیا ئەو مەلاژنە نەبێ. ئەویش بە سەری تۆ هێندەم گـ...وە تازە بە کاری کەس نایە!
فەقێ کوتی: بەو قسەیە گریانم بوو بە پێکەنین و دواییش مامۆستا بە ڕەحمەتی خوا چوو.
 
تێبینی: دووپاتەیە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:38


ئیسماعیل قەززاق

خوالێخۆشبوو حاجی ...، پیاوێکی ئیماندار و بەپارێز بوو. لە کۆڕێک، دۆستانی پرسیاریان لێ کرد: فڵانی، تا ئێستا ئارەقت خواردووەتەوە؟
گێڕایەوە: دەوری کۆماری کوردستان، ٨ یا ٩ کەسێک بووین، بۆ سەیران چووینە باغەکانی "کانیشێخان" نیزیک شاری مەهاباد. پاش نان و چای بەیانی، دەمی چێشتانێ هەرکەسە ئیستیکانیان لەپێش دانان و هێندێک شتی خواردن لە ناوەڕاستی کۆڕەکە. گوتم: ئەوە بۆ چییە؟ دەرفەتی وەڵام نەبوو؛ ئارەقیان تێ کردن. گوتیان بخۆ ئارەقە. گوتم: نە قەتم خواردووەتەوە و نە قەتی دەخۆم. ئەمن دمی لێ نادەم. زۆریان هەوڵ دا، بێبەرهەم بوو. خوالێخۆشبوو سەیدپیرەی نیزامی(پیاوێکی ئازا و دەستکەرەوە، ئەوە کەسەی سەرپەرشتی جەماعەتی کرد دوایین بنکەی پاشایەتی واتە شارەبانی مەهابادیان لە ساڵی ١٣٢٤ گرت و پاشان بوو بە بەرپرسی شارەبانیی کۆمار) هەڵی کێشا دەمانچە و سواری کرد و گوتی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ، نەیخۆی دەمانچەیەکت لێ دەدەم!
زانیم ئەوە جەفەنگ نییە و بە ڕاستە هەرچۆنێک بوو خواردم.
گوتی: تەواو؛ ئێستا پێت خۆشە بخۆوە یا مەخۆوە؛ بەڵام گەر نەتخورادباوە و گەڕاباینەوە و لە ناوشار پێشەوا فەرمووبای لەکوێ بوون و چتان کرد و چتان خوارد و باسی چتان کرد، لەوانەبوو بڵێی ئارەقیان خواردووە و حەیامان دەچوو. بەڵام چۆن بۆخۆت دەمت لێ داوە، لێت ئەرخەیان دەبین باسی ئارەق ناکەی...
ئەوە یەکەم و ئاخر جار بوو کە خواردم.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:38


دینێ

کابرا جاری هەوەڵی بوو لەگەڵ کوڕەکەی دەچووە ڕاوەکەروێشک. کوڕە کوتی: بابە من تا ئێوارێ بەو کێوانەدا دەگەڕێم، تۆ دەرناچی. بابی کوتی: بۆ دەرناچم؟ قەستەم بەخودا چونکە وات کوت دێم هەر بە دەست ئەو کەروێشکانە دەگرم، جا بزانە!
تا تەنگی شێوان وڵاتیان تەقاندەوە و تەماڵێکیان وەگیر نەکەوت. لە هاتنەوەدا کابرا داهاتەوە خیزی نێو کەوشەکەی بتەکێنێ، تڕێکی لێ بەربوو! کوڕەکەی خۆی لێ لە گێلی دا. بەرەو ماڵ بوونەوە و نزیک ماڵان ژنی کابرا هەر لە کۆڵانەوە دیتنی بەرەوپیلیان چوو. کوڕە دابەزی و دایکی کوتی: کوا چتان کرد، بابت هیچی گرت؟! کوڕە کوتی: ناوەڵڵا! دانەیەکی پێ بوو، ئەویشی بەر دا!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:38


موقتەدەر غەففاری

ئەم دەقەی کاناڵی با قسەی خۆش ون نەبێ، هەڵمگەڕاندووەسەو سەر زمانی هەورامی👇

وەختو نیمەڕوینە، جە خیابانەنە جوانیە چەمش کەوت بە پیایە ڕیشچەرمەی کەشییڐە بەسەر. بە شەوق و زەوقیە فرەوە لکا پیلاو پەولاو چۆڕچەمیشەرە و بە حاجی قاسم گیان، حاجی قاسم گیان واتەی، ماچش کەری، کابرا واتش: براگیان، من حاجی قاسم نییەنا و تویچ نمەشناسو!
- چەنی نمەشناسیم حاجی قاسم گیان؟ من نوکەرو توونا، تو وەشەویسو تاتەیمنی.
تاتەم فەرماوی، ئەگەر من مەردا، حاجی قاسم هەن، تەکبیر و ڕاویژ چەنی ئاڎی کەردی.
- کاکە گیان، بیللا و تەڵڵا من حاجی قاسم نییەنا. نە تو و نە تاتەیچت نمەشناسو.
- بەخوا کارم پی قساوە نییەن وەختو نان واردەین، نەلمیوە پە یانەی و چەودمای تاتەم بزانوو ناوردەنیموە و ئاستەنم بلییوە، ئاوڕوم بەرو، فەرماوە با بلمی پەی یانەو ئێمە.
- کاکە، نمەو، یانەو کۆگەی؟ بیلا ئیشتبا کەری، من ئانە نیەنا!
- پەی خاترەو خوڎای! حاجی قاسم گیان، ئەگەر نمەیوە پەی یانەی، فەرماوە با بلمێ چا کەواوخانەنە، نەهاریە وەرە، با تاتەم چەودمای عاجز نەو.
کابرا دیش کە وازش چەنە نمارو و کەواویچ وەشەن! ویش شل کەرد و دووبەدوو  ملشا نیا پەی کەواوخانەی و تێروپەڕ کەواوشا وارد.
کۆڕەکە زووتەر دەم و لچێش لیستێوە، واتش: تو جارێ پەلە مەکەرە؛ لوا پەی لاو مێزو کەواوچییەکەی  چۆکڵە و دڎاناش هۆر گێرت و چڤەیەش چەنی کەواوچی کەرد و لوا بەروە.
کابرا دەمش واق مەنە، حەر تەماڎارو کۆڕەکەی بێ بەڵام دیارش نەوی.
ناچار هۆر ئیست و لوا لاو کەواوچییەکەی، هەواڵۆ کۆڕەکەیش پەرسا.
کەواوچی واتش: ئاڎ لوا و واتش جەنابت حیسابش کەری.
کابرا مووچرکیە ئاما مازیشەرە و تازە زاناش چە پەننیەش پەنە دریان.
عەزرەتیینە کەشییڎکەش ئاوردەرە و چەپ و ڕاس تەکنێشەرە و واچی: من ماچو حاجی تەڕەماش گیان نییەنا ، ئاڎ حەر ماچو حاجی تەڕەماش گیانەنی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:37


کێوەڕەش

ڕێوڕەسمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە زانستگا بەڕێوە دەچوو. کوڕ و کچەکان جلی کوردییان لەبەر کردبوو و بەشداری ڕێورەسمەکە بوون. ئێمەش لە ڕێگای چوونە زانستگا بووین کە کچێکی ساڵی ئاخری لیسانس بەپەرتاو پێشمان کەوت. هاوڕێکەم گوتی: هەڵێ، نەکا مێردت بۆ نەمێنێت!
ئەویش گەڕاوە و بەپێکەنینەوە گوتی:
ڕەنگە بە شۆخیت بێت؛ بەڵام بەوەڵڵاهی هەر ئەو تێڕمەم دەرفەت ماوە، یەکێ نەبینمەوە، دەبێ بچمەوە ماڵێ دانیشم بزانم لە کوڕە پوور و خاڵان، کەماڵێ، جەماڵێ، بێتە داوام!
ئاخری نەشمزانی فەقیرە کەسی دەست کەوت یان نا.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:37


گوللە و فیشەکی بایزاغایە و تەق لە کەندەڵانێ!

گۆیا لە ڕۆژگارانی بەرێ، لە گوندێکی کوردستان لە بەینی پشدەر و موکریان، ئاغایەک هەبووە بە نێوی بایزاغا. جا قەدیم وەکوو بەڕێزتان دەزانن هەموو ئاغایەکی دەستڕۆیشتوو چەکداری خۆی هەبووە، کە بە "چەخماخ" بەناوبانگ بوون. جا ئەم چەکدارانە چەک و ساچمە و باڕووتیان لە ئاغا وەردەگرت، چونکە چەکی ئەوکات ساچمە و تەرەقە و باڕووتیان لە لوولەوە تێ دەکرا و دەیان تەقاند. جا بە باڕووتیان دەکوت: دەرمان. دیارە نۆکەرێکی بایزاغا کە چوونەتە ڕاوێ، هەر لە خۆیەوە گوللەی تەقاندووە و چونکە خۆی پارەی بە باڕووت و ساچمەکە نەداوە و مفت لە ئاغای وەرگرتووە پەرۆشی نەبووە. نۆکەرەکانی دی پێیان کوتووە: فڵانی تۆ لە خۆتەوە ئەو گوللانە بۆ دەهاوێژیت؟ ئەویش لە وەڵامدا کوتوویە: گوللە و دەرمانی بایزاغایە و تەق لە کەندەڵانێ!

ژێدەر: کەناڵی فەرهەنگی ژین

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:36


برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد

کاخدر تەمەنی نزیک هەشتایە و ڕەبەن و بێ ژن و ماڵە. ئەو ڕۆژانە لەبن دیواری مزگەوتێ خۆیان هەڵخستبوو. سپیڕۆژ و هەوایەکی خۆش، مێشی ئەو دێیەیان لێ هاڵابوو. قادر، قەڵسەی لە مام خدر دەگێڕا؛ کوتی: مام خدر چیی پێ نەماوە و گا...ی پێ ناکرێت!
مام خدر وەجواب هات و کوتی: بمبەوە ماڵێ؛ هەر ئەتۆ گا...ـێک بکە، ئەمن دووان دەکەم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:36


ناسرای خاتووزین

دانپێدانان_هەڵبڕاو

ـ شەڕت لەگەڵ دەکەم بە شەرتێک کراسەکەم نەدڕێنی!
ـ کراسەکەشت دەدڕێنم، دەشتگێم!
ناویان نابوو قوڵەبنە. قوڵەبنە لە شەڕ زۆر ئازا و نەترس بوو. دەستوبردی لە قەدوگیپاڵی نەدەکاڵییەوە! بەڵام خاڵێکی لاوازی هەبوو، هەمیشە لەوە دەترسا لە کاتی شەڕدا لیباسەکانی بدڕێن. منداڵەورکەش بە ئەوەیان زانیبوو و ڕێک لە کاتی شەڕدا یان یەخەیان دادەدڕی، یان قۆڵێکی کراسەکەیان دادەقڵیشاند. تا ئەو کاتەی جێگایەکی دەدڕا، هەر ئەو بوو دەیوەشاند، بەڵام کە جێیەکی دەدڕا، لەجێی خۆی سڕ دەبوو و بواری دەدا داگژێنە سەری.
ڕۆژێک پێم گوت، ڕۆڵە تۆ بۆ ئەگە لیباسەکەت دەدڕێنن، ئیدی دەست ناکەیەوە؟
گوتی: "هەمووجارێ ئەگە لیباسەکەم دەدڕێنن، لە ماڵێ، دایکم تێروپڕم تێ هەڵدەدا و بابیشم لێ تین دەدا، ئەویش شلوکوتم دەکات. دایکم دەڵێ گیان بریندار بێت چاک دەبێتەوە، ئەما لیباس بدڕێ چاک نابێتەوە! چەرخی خەیاتیشمان نییە بۆم پینەوپەڕۆ بکات! بۆیە ئەگە لیباسەکانم دەدڕێن، لەداخان دەڵێم لێی گەڕێ با خوریشۆرم بکەن! با جارێکی دیکە فێر نەبم بهێڵم لیباسەکانم بدڕێنن!
گوتم: "فکرێم بۆت هەیە، ئەوجار ئەگەر بەشەڕ هاتی، لیباسەکانت داکەنە، جا شەڕ بکە!"
گوتی: "وەڵا خۆ فکری چاکە! یانی پاتۆڵەکەشم داکەنم؟ بە قوونی ڕووتی؟"
گوتم: "نازانم، قەت لە شەڕدا پاتۆڵت دڕاوە؟"
گوتی: "لەبیرم نایە، پێم وا بێ پاتۆڵەکەم دانەکەم چاکترە، دەنا پێم دەڵێن شێت بووە!"
ڕۆژێک دیتم قوڵەبنە منداڵەورکە پێشیان پێ گرتووە و خەریکن شەڕی پێ دەفرۆشن! هەر وای کرد خۆی ڕووت کردەوە و لیباسەکانی بەسەر دیواری حەوشەی ماڵێکدا فڕێ دا ئەودیو و سینگی لە منداڵەورکان بردە پێشێ. منداڵ کە ئەو دیمەنەیان بینی، سەرەتا زۆر پێ کەنین! پاشان کە دیتیان قوڵەبنە هیچی بۆ لەدەستدان نییە، بە قوونەقوونکردنەکەیانڕا دیار بوو ترسیان ڕێ نیشتووە!
قوڵەبنە تێبەریان بوو. نرکەنرک و فیشکەفیشکێکی لێوە دەهات، دەتگوت، دیوودرنجە! هەر جارە منداڵێک، زریکەی لێ هەڵدەستا و ڕای دەکرد. تا وای لێ هات، کەس لەو دۆڵە نەما و هەموو تێیان قووچاند.
لێی چوومە پێشێ و گوتم: هەی ئافەریم! نەمکوت فکری چاکە! باش بوو بەقسەت کردم. ئەما هەتیوە تۆش زۆڵی! ئەوە چۆن بە فکرت گەیشت لیباسەکانت بخەیە ئەو ماڵەوە؟
گوتی: "ئەرێ دەست خۆش، فکری چاک بوو. بیرم کردەوە، ئەگە لیباسەکانم داکەنم و ئەوان دەستیان بیگاتی، لێم دەدڕێنن و دیسان هیچم پێ ناکرێت، بۆیە وام کرد!"
لەگەڵ ئەوەی لە دەرگای ئەو ماڵەی دەدا، تا لیباسەکانی وەرگرێتەوە، لەشولاری سەرنجی ڕاکێشام؛ هەموو گیانی جێ برین و شینوڕەش و مۆر هەڵگەڕابوو!
کە لە برینەکانی ورد دەبوویەوە، بە پڕۆسەی تیماربوونەوەیانڕا جوان دیار بوو، هەریەکەیان هی کات و ڕۆژێکی جیان!
گوتم: "ئەو گیانەت بۆ وایە؟"
هاوکات لەگەڵ قوشقیبوون و عاجباتیمانی ژنی ئەو ماڵەی لیباسەکانی تێ هاویشتبوو و وەرگرتنەوە لیباسەکانی گوتی: دایکم ئەگە لێم دەدا، بریندارم ناکات، ئەوانە هەموو جێی لێدانی بابمن!
گوتم: "بابت لەسەر ئەوەی لە شەڕدا لیباسەکانت دەدڕا، لێی دەدای؟"
گوتی: "نا، بابم لیباس و شتی هەر بۆ موهیم نییە! هەر پێی خۆشە لێم بدات! کەیفی پێی ساز دەبێت! گۆشتی پێ دەگرێ! ئەگە لێشم دەدات، لەسەر ئەوە لێم نادات کە لە دەرسەکانم تەمبەڵم، یان شتێکی ماڵێم شکاندووە. بابم هەموو شتێکی پێ فشەیە! بچم بۆ مەدرەسە، نەچم. ئەو شتانەی بە گونیشی نییە! هەر چاوی لە دمی دایکمە بۆڵەیەکی بێت، ئیدی وەرم دەگەڕێتێ! زۆر جار نازانێ دایکم لەسەر چیش بۆڵەم بەسەردا دەکات، لێم دەدات! لێدانیش چ لێدان؛ ئەگەر لێم دەدات هیچ ڕەحم و بەزەیییەکی لە دڵدا نییە! بە غەزەب و ددانچیڕکردنەوە لێم دەدات و پێ دەکەنێت. لێم دەدا، لێم دەدا تا جێیەکم لە خوێن دێت، ئیدی دەست هەڵدەگرێت! پێم وا بێ لە خوێن دەترسێ! جارێکی کە لە لێدانم تەواو بوو، لە دایکمی پرسی: ئەرێ چەتیوە لەسەر چی لەو هەتیوەم دا؟"
گوتم: "فکرێم بۆت هەیە. ئەو جارە ئەگە لێی دای لیباسەکانت داکەنە. بزانە چ دەکات. ئەگە لە خوێن بترسێ، ئەو بریندارانەت ببینێ، ئیدی لێت نادات!"
گوتی: "وەڵا ئەوەش فکری چاکە! پاتۆڵەکەشم داکەنم؟ بە قوونی ڕووتی؟"
پێ کەنیم و گوتم: "ئەرێ، پاتۆڵەکەشت داکەنە!"
ڕۆژێک زۆر بەکەیفخۆشی هات بۆ لام و گوتی: "هەتی ناسر تۆ زۆر سەگی! دوێنێ بابم بۆم هات لێم بدات، زوویەکی خۆم ڕووت کردەوە، ئەویش لێ نەدام. هەر ئەوەندەی پێ کوتم، کوتی: ئێستا دەزانم هەموو جارێ لیباسەکانت لە شەڕدا نەدڕاوە. منداڵ بە لێدان لە بەریان داکەندووی تا بتگێن! پێت وایە، هەرکەس لێت بدات بۆ ئەوەی لێت دەدات بتگێت! ئەوە شەرتی بووی توخمی سەگ، لیباس دادەکەنی؟!"
ئیدی تفێکی لە گەڵوقوونم کرد و لەکۆڵم بووەوە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:34


نەقڵێکی خۆش...

تێبینی: بابی ئالان ناردوویەتی.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

16 Jan, 12:34


خدر محەممەدی ـ پیرانشار

دیکتاتۆڕی تەنگاو!

هێمنی خوارزام گێڕایەوە: ساڵەکانی 74 بۆ 80ی هەتاوی، هەر جارێک باوک و دایکم بە سەفەر چووبان، پردی دنیا و قیامەتانم دەپسا و لە ترسی کاک سابیرم(چوار پێنج ساڵێک بەتەمەنترە) کونەمشکم لێ‌ دەبوون بە قەیسری و چرکەمیزەم دەگرت! ئەخە هەمیشە بیانووی پێ دەگرتم. بۆیە هەر کارێکی ڕایسپاردبامێ، خێرا ڕامدەپەڕاند. بەو حاڵەش چینێکی هەر دەکوتام!
ڕۆژێک دایکم و بابم خۆیان بۆ سەرخۆشیی خزمێکمان ئامادە کرد. لە حەینی ڕۆیشتندا ڕوویان دە کاک سابیر و من کرد و گوتیان: ئاقڵ بن و هاروهاجی مەکەن. ئاگاتان لە ماڵێ بێ و خۆتان مەسووتێنن و ... .
ئەوان وەدەر کەوتن و ماڵیان بەسەر ئێمەدا بەجێ‌ هێشت. هەرکە سەریان ئاوا بوو، کاک سابیرم دەستووری دا فڵان کار بکەم و فیسارە شوێن گەسک بدەم و چی و چی! من وەکوو وەرگێڕکەیەکی چالاک، خێرا هەموویانم جێبەجێ کردن و بیانووم بۆ لێدان و پێدادان لێ‌ بڕی!
کە چ بەهانەم نەدا دەست، لەسەر تیغاری پشت بۆی ڕاکشا و گوتی: هێمن!
- بەڵێ کاک سابیر!
- ئەمن گووم دێ!
- باشە ئەتۆ گووت دێ، ئەمن چ‌ بکەم؟!
- چۆن چ‌ بکەی؟ هەوای ساردە با سەرمام نەبێ، بچۆ ئاودەستی حەسارێ و لەجیاتی من گووی بکە! مەحتەل مەبە، زوو کە دەی تەنگاوم!
- کاک سابیر شتی وا چۆن دەبێ؟(بە کۆڵە گروویەوە) بچۆ گووی خۆت بۆخۆت بکە. وەڵڵاهی ئەو کارەت بە من جێبەجێ نابێ!
- ئەوە وات لێ هات بە قسەم نەکەی و دەڵێی بە من جێبەجێ نابێ! وەرگرە.
ڕاست بووەوە و خوریشۆر دامگژایە. دەبنە خۆی نام و بە مست و پێلاقە و شەپڵاغ، هەتا بۆگەنیو دە خۆی وەرپێچام هەر کوتامی! ئینجا دەستی کێشایەوە و گوتی: جارێ تەنگاوم با بچمە ئاودەست. دەنا بێمەوە هەر دەتکووژم، مادام بەگوێت نەکردم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Jan, 11:47


‍ خدر محەممەدی ـ پیرانشار

بەزمی مەلایان!

کاک حاسڵی مام مەلای ساڵحی گێڕایەوە:ٚ ڕۆژێک یەکێک لە سەیەکانن لەپێش چاوی ئێمە، پڕی دا کەڵەبابی گەورەی لاری و ڕفاندی! بابم گوتی حاسڵ! خێرا خۆی بگەیەنێ و لێی‌ بستێنەوە. غارم دایە، نەمهێشت قوتاری بێ و کەڵەباکەم بە برینداری له دەمی هێنایەوە دەر. بابم کوشتییەوە و بە دایکمی گوت: "ڕۆژی زۆر ماوە. خێرا کە بە شۆرباو بۆمان لێنێ. مەلای ئاوایی و فەقێکان بانگهێشت دەکەم!
منی نارد تاکوو مامۆستا و فەقێکان ئاگادار کەمەوە کە بۆ شەوێ میوانی ئێمەن. پاش‌ بانگی شێوان وەژوور کەوتن. دوای سەفێک چای، سفرەمان ڕاخست. نان باش خورا، تەنانەت ئێسکەکانیش، بە کەیفی دڵمان، کڕووسانەوە. نێعمەت بەزیاد کرا و بابم کە ئەهلی جەفەنگ‌ و فشەی دەگەڵ مەلایانی پێ خۆش بوو،  بە زەردەخەندەوە ڕووی دە مامۆستای ئاوایی کرد و گوتی: "دەنا ئەوە چییە سەگ نەیانخوارد و مەلا خواردیان؟!" مەلا زوو تێیگەیی و گوتی: مام مەلای ساڵحی پێم‌ بڵێ، شەڕەفت ئەوە گۆشتی چ بوو دەرخواردت داین؟
بابم بەپێکەنینەوە گوتی: وەڵڵا گۆشتی کەڵەبابی لاریمان بوو. سەگ پڕی دایە بەڵام حاسڵ لە دەمی سەگی دەرێناوە و منیش گوتم مادام سەگ نەیخوارد، با ئێوە و فەقێکانتی پێ‌ دەعوەت کەم!

تێبینی: وێنەی خوالێخۆشبوو مام مەلای ساڵحی بە بابەتەکەوە لکێندراوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Jan, 11:47


خدر محەممەدی ـ پیرانشار

بەزمی شاعیران!

کاک ئەمیری حەقیقی، نەوەی مامۆستا عەبباسی حەقیقی بۆی گێڕامەوە: وا بزانم ساڵی ٦٤ی هەتاوی بوو؛ ڕۆژێک مامۆستا هێمن و کاک کەریمی قەییوومی و برادەرێکی دیکە لە بۆکان، هاتنە ماڵمان. تاوێکی باش دانیشتن و پاشان مامۆستا هێمن ڕووی لە مامۆستا حەقیقی کرد و فەرمووی: "بەرنامەیەکی ئەدەبی و شێعرخوێندنەوەمان لە سنە هەیە. بۆیە هاتووین دەبێ تەشریف بێی و بەرنامەکە دەوڵەمەندتر بکەن".
باپیرم عەرزی کرد: "وەڵڵاهی نەخۆشم و وەزعی بەدەنم باش نییە و دەبێ قسوورم عەفوو بکەن کە ناتوانم بێم!"
هەرچەند حەولیان دا فایدەی نەبوو. پاشان مامۆستا هێمن فەرمووی: "مادام هەر ناتوانی بێی، چەند دانە لە شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە، هەم جوانیان دەخوێنێتەوە و هەم دەنگیشی زۆر خۆشە."
باپیرم پێ کەنی و گوتی: "وەڵڵاهی بە من دەکەی ئەتۆش لەوێندەرێ دانیشە و شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە! خەرایان مەکە، با ئەو بیانخوێنێتەوە و بۆخۆشت گوێی بدەیە!"

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:06


پیرێژن ناچنە بەهەشتێ!

پیاوێک ڕقی لە پیرێژنەکەی هەڵدەستێ، سێ بەسێ تەڵاقان دەخوات و دەڵێت پیرێژن هیچیان ناچنە بەهەشتێ. دوایی پەشیمان دەبێتەوە و لەبەر تەڵاقەکانی دەچێت بۆ خزمەت مەرحوومی مامۆستا مەلامحەممەدی هەرتەلی. لە هەورازی هەرتەلێ تووشی مامۆستا دەبێ و دەڵێت: مامۆستا بۆ خزمەت جەنابت هاتووم بۆ ئەو مەوزووعەی. مامۆستا کۆڵەدارێکی بە کۆڵێوە دەبێ، دەڵێت: جارێ ها ئەو کۆڵەم لێ هەڵگرە، دوایی قسەی لێ دەکەین. لە هەورازێ وەسەر دەکەون و دوای پشوودان دەڵێت: بڕۆ تەڵاقت نەکەوتوون؛ چونکە کەس بە پیری ناچێتە بەهەشتێ. هەموویان دەبنەوە کچۆڵەی تازەساڵ و ئەوجار دەچنە بەهەشتێ. بۆیە قسەکەت تەواوە و تەڵاقیشت نەکەوتوون. کابرا دەڵێت: مامۆستا ئەگەر وەڵامەکە ئەو دوو کەلیمە بوو، ئەدی بۆچی هەر لە خوارێ پێت نەدەگوتم؟! مامۆستاش دەڵێت: ئاخر ئەگەر کەری وەک تۆ تەڵاقان نەخوات ئەدی کێ کۆڵەکەم بۆ هەڵبگرێت؟!

داڕشتنی /م. عەبدووڵڵا تاهیر

تێبینی: بەڕێز کەماڵ ڕەحمانی ـ پیرانشار ناردوویەتی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:05


حاجی محەممەد ـ بانه

خوالێخۆشبوو مەلاعەبڵای ئێرانشا لە ساردوسەقەمی پاییزدا لە مزگەوت وێڕای پیرەپیاوان و کەیخوایانی گوند لە گوێی سۆبەکە دانیشتبوو. لەنەکاو دەنگی زەڕڕەی کەرێکیان بەرگوێ دەکەوێت. کابرایەک بەلاتاو پێی دەڵێت: ئەرێ مەڵا تۆ عەرەوی خاس ئەزانیت؛ ئێژێ چە؟
مامۆستاش دەڵێت: ئەوە دەڵێت لە قوونێ ئەو کەسە بم بەهار و هاوین ڕوو لە مزگەوت ناکات؛ بەڵام لە سەرمای پاییز و زستاندا بەر سۆبەی مزگەوت بۆ کەس چۆل ناکات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:05


ڕەسووڵ سوڵتانی

بێستانەکەی مامەڕەشید و عەلییەکەچەڵ

دەستلەوەڕ لەبەر قرچەی گەرما گەروویان وشک هەڵاتووە. زووزوو دەچن لە بیرەکەی ئەولا کترییەکەیان پڕ دەکەن لە ئاو؛ بەڵام هێشتا چەند قومێکان لێ نەخواردووەتەوە گەرم دەبێ. چەند قومێکی دیکەی لێ دەخۆنەوە و بە سەروچاوی خۆیانیدا دەکەن تا تۆزێک فێنک ببنەوە.
بێستانەکەی مامەڕەشیدم گەشگەش، جێجێ لەبن باڵی گەڵای بڕکەکانەوە کاڵەکێک سپی دەچێتەوە، دەڵێی گەورە کچێک بەئانقەست تۆزێک یەخەی کراسی شل کردووە بۆ ئەوەی بای شەماڵ لە سینگ و مەمکی بگەڕێ و هەتیوە لاوەکەی تامەزرۆتر بکات. کاڵەک لەو گەرمایەدا دەرمانی تینوێتییە.
وەهاب دەڵێ، تا خاڵە ڕەشید بە چالێنانەوە دەخافڵێ، ئاگایەکت لە مانگاکان بێ، دوو کاڵەکی لێ دەدزم.
بەماتەماتە دەڕوا. مامەڕەشید فوو لە ئاگری بن کترییەکە دەکا و دووکەڵ له سەروچاوی دەگەڕێ. سۆزەی با نایە. چا درەنگ دەکوڵێ، چونکە ئاگر ناگەشێتەوە. باوەشێنی دەکا و فووی لێ دەکا. لەو ماوەیەدا وەهاب دەرفەت دێنێ، بەڵام تەنیا فریای کاڵەکێکی قەراغ بێستانەکە دەکەوێ و دێتەوە. مامەڕەشید پشتی ڕاست کردووەتەوە و وەک بۆ نێچیر بگەڕێ، چاو دەگێڕێ. چەقۆمان پێ نییە. وەهاب دەڵێ دەبێ جۆرێک بیشکێنین خۆڵاوی نەبێ. لەتێکی دەدا بە من و دەڵێ بڕۆ لەولاوە دانیشە، بزانێ لەلای یەکترین شک دەکا و دێ. بە قەپاڵان وەردەگەڕێینە کاڵەکخواردنێ. ئاهێکمان بەبەردا دێتەوە و هەناومان فێنک دەبێتەوە.
تا ئاوڕ دەدەینەوە گەیشتووەتە سەرمان.
ئەوە کاڵەکتان لە من دزیوە دایکتان...؟
دەردەپەڕین...
بە جنێودان دەگەڕێتەوە بۆ چاخواردنەوە و هەڕەشەمان لێ دەکا. مانگاکان ڕادەدەین بۆ دەم قۆپییەکەی لای مەزراکانی ئاتابڵاغی. پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ، کاک عەلی لە دەم بێستانەکەی ڕاوەستاوە. وەهاب دەڵێ: کاک عەلی پیاوی چاکە.
ـ چۆن چاکە؟
ـ ئەی چۆن چاک نییە؟ هێشتا کاڵەک نەگەیشتبوو، دوو سێ جار خرچەی(کاڵەکی نەگەیوی) داومەتێ.
ـ یانی پێت وایە کاڵەکمان دەداتێ؟
ـ ئەی تۆ ناڵێی بۆچی بێستانەکەی ئەو لە بێستانی هەموو کەس باشترە؟
ـ چووزانم. چونکە خاکەکەی باشترە. باشتری ئاو دەدا...
ـ نەتزانی.
ـ ئەی؟ پەینی زۆر پێوە کردووە؟
نا، نا بۆ هێندە گێژی. دایکم دەڵێ چونکە دڵی باشە. ئەوەنێ بێستانی خاڵەڕەشید هەموو ساڵێ لە نیوەیدا هەموو بڕکەکانی دەمرێ، چونکە دڵی وایە.
دەگەینە لای کوڕەکانی دی. کاک عەلی بانگمان دەکا.
وەهاب دەڵێ: نەمگوت!
دەچین. یەکی کاڵەکێکمان دەداتێ و دەڵێ، عەسرێش وەرن کاڵەک ببەن.
پاییز دادێ. بێستانەکەی کاک عەلی کاڵەکی لێ نابڕێ. دوو سێ عاڕەبانە کاڵەک دەباتەوە ماڵێ. قووڵکەیەکی گەورەش هەڵدەکەنێ و پڕی دەکا له کاڵەک و گڵەبانی دەکا. تا درەنگانی پاییزێش کاڵەک لەوێ هەیە. جاروبار کاکم دەڵێ ئاگایەکت لەو مەڕانە بێ، دەچم کاڵەکێک دێنم. دەڵێم خۆ هەر دەچی، دوو بێنە. دەڵێ نا، گوناحە، با بەشی خەڵکی دیکەش بکا.

دەسلەوەڕ:  ئەو منداڵانەی دەستەیەک گامێش و مانگایان پێیە لە دەشتێ.

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:05


بابی ئالان

سەیدعەوڵا لە قەپانی بۆکان دووکانی دانەوێڵەی هەیە. گێڕایەوە: لەگەڵ چەند کەسان لە دووکان دانیشتبووین و سەرقاڵی قسان بووین. دیتمان لە بەر دمی دووکانەکان پیاوێک بە پڕتاو دۆخینەکەی کردەوە و هەڵترووشکا و دەستی کرد بە میزکردن.
تێمان قوولاند: کوڕە کاکە خۆ ئێرە ئاودەست نییە، ئەوە چ دەکەی؟
ـ کوڕە فشارم بۆ هاتووە، چ بکەم!
خولاسە هەڵمیزت و لێداڕۆیشت.
کوتی ئێمەش خەریکی شتنەوەی بەر دەرکی دووکانەکان بووین کابرا هاتەوە و کوتی: کاکە بەقەد یەک دنیاتان لێ مەمنوونم. وەڵڵاهی شەرتە ئەوجار بێمەوە دیارییەکی چاکتان بۆ دێنم.
یەکێک لە دووکاندارەکان وا دەکات: قەستەم بەخودا، ئەوجار بێتەوە، گوومان بۆ دەکات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


ئیسماعیل قەزاق

بینای ئیدارەی سجیل و ناسنامە لە جیرانەتیی ماڵمان، ٤ تا ٥ ساڵی خایاند تا تەواو بوو. لەو ماوەیەدا دەروێش‌ مەحموود نیگابان و چاوەدێری شەوانەی بوو. زۆر هاتوچۆم دەکرد و کاسەجیرانیم بۆ دەبرد. خوالێخۆشبوو منداڵی نەبوو. بۆخۆی و خێزانی بوون. بە شەو نیگابان و بە ڕۆژ ئازاد دەچووەوە ماڵێ تا ئێوارە. دوای ساڵێک خێزانی نەخۆش کەوت و هەڵنەستاوە و عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێ هێشت. ئەوجار شەو و ڕۆژ هەر لەسەر کارەکەی دەماوە و ڕۆژانی هەینی پاش جەماعەت دەچووە گۆڕستان و فاتیحای لەسەر گۆڕی هاوسەری دەخوێند. ڕۆژێک گوتی: کێل و بەردێکی چووک، بێ نووسین چەند هەڵدەگرێت؟ بەتەمام بۆ خێزانم دابنێم، با گڵکۆکەی شوێنبزر نەبێت. منیش کە بەردم هەبوو، بۆم تەرتیب کرد و بردی گۆڕەکەی پێ ساخ کردەوە.
چەند مانگێک بەسەر چوو و ئێوارەی هەینییەک کە دەهاتەوە، لە دوورەوە پێ دەکەنی. گوتی: با بۆت وەگێرم چیم بەسەر هاتووە. ئەوڕۆ لەسەر گۆڕی پیرێژنێ لەبەرەخۆم فاتیحا و زکرم دەکرد، کابرایەکی وەکوو تۆم لێ پەیدا بوو و فاتیحامان دادا و گوتی: ئەوە ئەتۆ کێل و بەردت بۆ کردووە، خودات لێ ڕازی بێت؟ گوتم: بەڵێ. زۆرم لێ خورد بووەوە و تێم فکری، چیی وەچەنگ نەکەوت. گوتی: مامە نێوت چییە؟ ئەو مردووە دەناسیت؟ گوتم: مانای چی! 50 ساڵان پێکەوە بووین. زیندوو و مردوو، پاش ئەو، هەموو ژنی دونیایەم لێ حەرام بوو. ئەیامێک تێم ڕاما و بەپێکەنین گوتی:  دەرکت خەرا نەبێ، ئەوە گۆڕی بابمە، ژنی چی! گوتم: چۆن شتی وا دەبێ؟! گوتی: هەها، ئەگەر ناشتمان بەو قەبرەی لای لاقی، دیاریمان کرد. ئەو گۆڕەی سەیدخدر کە جومعەیەکیان بەین بوو.
قسەکەی ئەو ڕاست بوو و تێ گەیشتم من هەڵەم. گوتم: بە مەرقەدی شێخی، ئەوە ٨ مانگە دێم و فاتیحایان دادەدەم و ڕازونیازی دەگەڵ دەکەم و هەر بە ژنێ خۆم زانیووە! جا خودایە تازە چۆنی گەردنازایی لێ بکەم؟! لەعەیبەتان گوتم: برالە ئەو کێل و بەردەی بۆم کردووە دەستی لێ نادەم و لەجیات گەردنازایی بێت. خوداحافیز!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


کێوەڕەش

ئارەش خوێندکار بوو و بووفەی کۆلێژەکەمانی بەکرێ گرتبوو. چایی و بابۆڵە و شتی وای دەفرۆشت. ئازادی ئاموزاشی هێنابوو کە پێشتر دووکانی ساندەویجیی هەبوو. شەریک بوون.
بووفەکەیان گەورە بوو و چەقەخانەی کوردەکانی کۆلێژ بوو.
ئازاد و ئارەش جوانچاک بوون و کچەعەجەم هەر جمەیان دەهات. جارێک کچێک گوتبووی: «ئازاد، ژنت نەهێناوە؟» ئەویش ویستبووی بڵێ "وەرە پێکەوە زەماوەند بکەین، یان مێردم پێ پکە"، گوتبووی: «بیا با هم شوهر کنیم!»
ئیتر ئەو چەند ساڵە ئەو کچە تا دەهاتە بووفە، دەستی پێ دەکرد: «آزاد، تو را خدا بیا با هم شوهر کنیم».

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


٥٠ نموونەی "پێ"، "تێ"، "لێ"
"پێ"، "تێ"، "لێ" لە زمانی کوردیدا زۆر تایبەتمەندە و دەکرێت بڵێین کە لانی کەم دوو ئەرکی گرنگیان هەیە:
1. وەک پێشگر: دەلکێنە سەرەتای چاوگەوە و وشەی داڕێژراو دروست دەکەن:
پێوتن، تێخستن، لێوەشاندن
***
2. وەک وشەی سەربەخۆ: کاتێک لە جیاتیی پێشبەند و جێناوێک بێن:
وەک پێشبەند و جێناو، وەک دوو وشەی سەربەخۆ دەنووسرێن:
من قسەکەم "بە ئەو" وت.
کورتتر دەبێتەوە، وەک یەک وشەی سەربەخۆ دەنووسرێت:
من قسەکەم "بەو" وت.
لەویش کورتتر دەبێتەوە، هەر سەربەخۆ دەنووسرێت:
من قسەکەم "پێ" وت.
ئەو ڕوونکردنەوەیە بە هەمان شێوەی سەرەوە "تێ" و "لێ"ش دەگرێتەوە.
***
لێرەدا ٥٠ نموونە دەنووسینەوە کە لەوانەدا "پێ"، "تێ" و "لێ" بەجیا دەنووسرێن:
١. نامەکەم پێ دا
٢. چاوم پێ کەوت
٣. گوێم لێ بوو
٤. لێم تێ گەیشت
٥. بەڵێنم پێ دا
٦. درزی تێ کەوت
٧. دەستی لێ مەدە
٨. بیرم لێ کردەوە
٩. پێنووسەکەی لێ سەند
١٠. گوێم لێ بگرە
١١. ئاماژەم پێ کرد
١٢. چاوم تێ بڕی
١٣. هەواڵم پێ گەیشت
١٤. دەستی تێ خست
١٥. وانەم لێ وەرگرت
١٦. ڕووناکیی پێ دا
١٧. گوێم لێ بوو
١٨. ئاوڕی لێ نەدامەوە
١٩. گرنگیی پێ دا
٢٠. لێی تێ گەیشتبوو
٢١. بەردی تێ دەگرم
٢٢. باوەڕم پێ هەبوو
٢٣. گوڵم پێ دا
٢٤. پارەم لێ وەرگرت
٢٥. ڕووی تێ کرد
٢٦. دەرگام لێ داخست
٢٧. پشتم پێ بەست
٢٨. گوڵی لێ دەرچوو
٢٩. دەستی پێ ناگات
٣٠. قسەکەی پێ بڕی
٣١. ڕێگەم پێ نادات
٣٢. دەستی لێ هەڵگرت
٣٣. پارەی تێ چوو
٣٤. ئاوڕی لێ دایەوە
٣٥. دڵی پێ سووتا
٣٦. نانی پێ گەیاند
٣٧. جلم پێ گۆڕی
٣٨. حەزی لێ کرد
٣٩. بەردی تێ دەگرم
٤٠. پارچەیەکی پێ دا
٤١. سەری لێ لەقاند
٤٢. هەناسەی پێ دا
٤٣. ئاوری تێ بەربوو
٤٤. بەردێکی پێ هەڵناگیرێت
٤٥. چاوی لێ هەڵنەگرت
٤٦. دەستی پێ گرت
٤٧. گوڵی تێ چاند
٤٨. پەیامی پێ گەیاند
٤٩. جارێکی تر لێی تێ گەیشتم
٥٠. دڵی پێ خۆش بوو
هیوادارم ئەم 50 نموونەیە بتوانێت باشتر یارمەتیت بدات لە تێگەیشتنی بەکارهێنانی "پێ"، "تێ"، "لێ" لە ڕستەکاندا.
مەحوی و یاری بە "پێ، تێ، لێ":
لەسەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم
لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ دەگرم!

سەرچاوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


ناسرای خاتووزین

دانپێدانان ـ هەڵبڕاو

شەڕەگەڕەکی چاکمان دەکرد. دارودەستەی چاکمان کۆ کردبووەوە. بەیەکەوە چاک تەباوڕەبا بووین. منداڵی گەڕەکی دیکە چاک لێمان دەترسان، تا ئەوەی ڕۆژێک کوڕێک که ماڵەکەیان لە نێوان گەڕەکی ئێمە و گەڕەکێکی نەیاری ئێمەدا هەڵکەوتبوو، هات و چاک گووی لە هەموو شتێک کرد.
ئەو کوڕە ناوی تۆفیق بوو. تۆفیق هات داوای کرد بیکەینه دەستەی خۆمان. ئاخر وا دیار بوو سەری لێ شێواوە و نازانێ دەبێ سەر بە چ گەڕەکێک بێت.
تۆفیقمان بە ئەندام وەرگرت. زۆری نەبرد، تۆفیق بە دووزمانی و پێکهەڵپڕژاندنی دوودووی هاوڕێیانمان، دەستەکەی تەواو لێ چووکە کردینەوه؛ تا ئەوەی ئاداری بەسەر پادارەوە نەهێشت! هەڵبەت کاتێک بەوەمان زانی کە تازە کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە!
تۆفیق داوای ئەو کارە جوانەی، زۆر بێچاووڕووانە ڕۆیشت و بوو بە دەستەی گەڕەکە نەیارەکەمان.
کە ئەوەمان بیستەوە، لە یەکترمان ڕاسپارد تا بە هەر شێوەیەک بووبێت ناکۆکییەکانمان وەلا بنێین و بە دژی دوژمنانمان یەک بگرینەوە! کەس ئامادە نەبوو، ناچار خۆم دەسپێشخەریم کرد.
ـ قارەمان وەرە ئاشت بینەوە! خەتای تۆفیقی توخمەسەگ بوو بەشەڕی داین! ئەویش ئێستا بووەتە دەستەی گەڕەکی ئەولا!
ـ لەگەڵت ئاشت نابمەوە، تۆ پێت کوتم دایکت دەگێم! چۆن لەگەڵت ئاشت دەبمەوە!
ـ جا جنێو چییە! دایکی کەس بە جنێو هیچی لێ هاتووە؟
ـ ڕاست دەکەی؟ یانی ئەگە ئێستا من جنێو بە دایکی تۆ بدەم، هیچ ناڵێی؟
دەمزانی قارەمان قەت جنێو بە دایکم نادات، چوونکە وا دیار بوو لە ماڵێ جنێویان لێ قەدەغە کردبوو! بۆیە گوتم: "نا، هیچ ناڵێم! پێم بدەوە، تۆڵە بە تۆڵە دەبێ!"
قارەمان زۆری قەوە ڕەخۆی دا، جنێوی بۆ نەهات! بۆیە گوتی، ئەو جارە دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە گووی وا نەخۆیەوە!"
ـ باشە بەخودا نایخۆمەوە!
من و قارەمان ئاوا ئاشت بووینەوە و وەک ڕیشسپییەک چوومە لای منداڵەکانی دیکە تا ئەوانیش پێکەوە ئاشت بکەمە.
ـ حسێن وەرە لەگەڵ فەرزاد ئاشت بەوە، با دەستەکەمان چا کەینەوە!
ـ لەگەڵی ئاشت نابمەوە، جنێوی بە خوشکم دا!
ـ دەی تۆش جنێوت بە خوشکی داوە! ئەوە پاک لە پاک!
ـ دەی کێ دەڵێ ئەو لەگەڵ من ئاشت دەبێتەوە!
ـ ئەو لەسەر من!
هەرچۆنێکی بوو، بەهەزار شێر و ڕێوی حسێن و فەرزادیشم پێکەوە ئاشت کردەوە و چووم بۆ لای دیاکۆ، تا لەگەڵ محەممەدی ئاشت بکەمەوە!
دیاکۆ و محەممەد جگە لەوەی جنێویان بە دایک و خوشکی یەکتر دابوو، پیس لێکیشیان دابوو؛ بەڵام محەممەد زیاتری لە دیاکۆ دابوو!
ئاشتکردنەوەی ئەو دووانە بڕێک زەحمەت بوو؛ بەڵام ئەوانیشم ئاوا ئاشت کردەوە، گوتم: "دیاکۆ! جنێوەکانتان بە جنێوی یەکتر، ئەوەیان پاک لە پاک. ئەو لێدانە زیادییەشی محەممەد لێی داوی، ئەگەر محەممەد نەیهێشت لێی دەیەوە، لە منی بدەوە!"
محەممەد بەخۆیدا شکاوە و گوتی: جا چۆن دەهێڵم تۆڵەی من لە تۆ بکاتەوە با لە خۆم بداتەوە. دیاکۆش دڵی نەرم بوو و گوتی: دەی باشە محەممەد دەبەخشم و ئاوا پێک هاتنەوە.
ئەو ڕۆژەی هەموومان یەکمان گرتبووەوە و لێک کۆ ببووینەوە تا بە پلان و پیلانێکی چاکەوە هەڵکوتینەوە سەر ئەو گەڕەکەی تۆفیق ڕەگەڵیان کەوتبوو، قارەمان بردمیە پەنایەک و بە دوور لە چاوی منداڵەکان، بە سرتەوە گوتی: "ناسر وێیژدانم ناڕەحەتە!"
گوتم: "بۆ چ بووە؟"
گوتی: "ئاخر ڕاستە من ڕووبەڕوو جنێو بە کەس نادەم! ئەما لە دڵی خۆمدا، هەرکەس جنێوم پێ بدات، جنێوی پێ دەدەمەوە!"
گوتم: "دەی یانی تۆ لە دڵی خۆتدا جنێوت بە دایکم داوە؟ دەی باشە ئەوجار بەڕاستی پاک لە پاکین!"
گوتی: "نا، بێجگە لە دایکت، جنێوم بە خوشکیشت دا، بۆیە ویژدانم ناڕەحەتە چوونکە من خوشکم نییە تۆ جنێوی پێ بدەیەوە، ئاوا تۆ لە زەرەری!"
لەگەڵ ئەوەی بەدڵ پێم ناخۆش بوو، بەڵام گوتم: "خودا دەکات ئێمە یەک دەگرینەوە، با ئەو زەرەرە هەر لە من کەوتبێ! هیچ نییە ئەوجار من دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە تۆش گووی وا نەخۆیەوە!"
گوتی: "باشە بەخودا نایخۆمەوە!"
ئەمڕۆ کە ئەم بەسەرهاتەم وەبیر هاتبووەوە، بە خۆم دەگوت: "وەرە گەورەی کورد، وەک منداڵت پێ نەکرێ!"

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


ئەحمەد سەلمییان ـ سەقز

ساڵی 1369ی هەتاوی لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز مامۆستای قوتابخانە بووم. لە زەنگی پشوودا من و هاوڕێکەم  پێکەوە ڕاوەستابووین و چاومان بڕیبوو لە دوو دانە لە مندڵەکان کە بە دوای یەکدا ڕایان دەکرد. وتم: چاو چەندە توندوتیژ ڕا دەکەن، کەس نایانگاتێ.
یەکێک لە قوتابییان کە تەمەنی لە هەموویان زیاتر بوو، ڕووی کڕدە من و وتی: ئای مودیر بنێمە ڕیواڵێۆ؟! منیش هیچ حاڵی نەبووم و وام زانی ئینگلیسی قسە دەکات؛ وتم: ... گیان بەخوا من ئینگلیسی نازانم. بە کوردی قسە بکە. وتی: کوڕە ئێژم بکەفمە شوێنیان؟
منیش وتم: کوڕە ئاوا بێژە. ئەڕێ وەڵڵا بکەفە شوێنی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


سەقز

خاڵۆیەکی دایکم مردبوو. تۆزێک فەقیرحاڵ بوو. ژنەکەشی هەر وا. دوای نزیک ساڵێ کە خاڵۆژنم ئەچێ بۆ سەر قەورەکەی، ئەیلاوێنێتۆ و ئێژێ: هۆ عومەرگیان، قەرار بوو کوڕە خوێڕییەکانت قەورەکەت بۆ چاک کەن و کێلت بۆ هەڵبەستن؛ ئەزانی چۆن بۆتیان تڕی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:04


لوقمان ـ بۆکان

هاوڕێیەک گێڕایەوە: بابم بەڕەحمەت بێ کە دەچووە دوکتور، هەموو جارێ کە لێیان دەپرسی لە ماڵێ کێشەت لەگەڵ خێزانت نییە، بە عادتی قەدیمییان هەر کوتبووی: نەوەڵا باشین، کێشەمان نییە.
دەیکوت جارێک لە دایکم تووڕە ببوو و دەیکوت: وەڵڵاهی ئەوجار ئەگە دوکتور لێی پرسیم دەڵێم بەرێ وەڵڵاهی کێشەمان هەیە و کێشەی چاکیشمان هەیە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Jan, 18:03


دینێ

حوسێناغای دێبوکری لە دەشتی شاروێران حوکمی کرد. بەر لە مردنی، دەبێ کۆتەڵی بۆ بڕازێننەوە. ڕەعیەت ناچار کۆ بوونەوە و ئەسپ و جلوبەرگ و چەکی ئاغای ناوبراویان هێنا و کۆتەڵێکی شیاویان بۆ ساز کرد. لە بەر سەرایە شانیان لە قوڕ نا و دەستیان کرد بە ئاغاڕۆ ئاغاڕۆ! ئاغا چاوی لە کۆتەڵی خۆی هەڵنەدەگرت. جارناجار دەستی بە ڕانی خۆیدا دەدا و ئاهێکی هەڵدەکێشا و دەیکوت: ئای لەبۆ ئەو کەڵەپیاوەی! ئای لەبۆ ئەو کەڵەپیاوەی!

سەرچاوە: گەنجی سەربەمۆر، بەرگی ٢، ل:٢٢١؛ ئەحمەد بەحری.
ـــــــــــــــــــ
کۆتەڵ: قەدیم بۆ شینگێڕیی پیاوی گەورە، ئەسپ و ئەسپاب و جلوبەرگی ئەویان دێنا و بە دار و مار لەسەر ئەسپەکەی کەسێکی هاوشێوەی ئەویان درووست دەکرد و لە دەوری دەگەڕان و دەیانکردە شین و گابۆڕ. (بە موجەسسەمەش دەڵێن "کۆتەڵ"، مامۆستا هێمن پاش دانانی پەیکەرەی حاجی قادر لە کۆیە، فەرمووی: ئەوە کۆتەڵ نییە، ڕەمزی نەجاتە/ ئەوە دەسکەوتی چەند ساڵەی خەباتە)

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

01 Jan, 16:07


خدر محەممەدی ـ پیرانشار

قۆڕپێوان!

حاجی میرزاعەلی پیاوێکی قسەخۆشی مەجلیسڕەنگینە. بۆی گێڕامەوە: برادەرێکمان کوڕێکی زۆر قۆشمە و بەدفەڕی هەیە بەجۆرێک باب‌ و دایکی لەبەر دەستانی هاتوونەتە ئامانێ!
15 ساڵ لەمەوبەر تەمەنی نزیک 18 ساڵ و جەنگەی چوونە سەربازیی بوو. ئەندامانی ماڵێیان بەگشتی و دایک‌ و بابی بەتایبەتی چرکەژمێریان بۆ دەکرد بەڵکوو بەڕێ‌ کرێ بۆ سەربازی و بۆ ماوەی دوو ساڵان بحەسێنەوە و کوڕەش کەمێک ئاقڵ بێ. وەرزی پاییز ناوی هاتەوە. بەروبوخچەی تێکوە پێچا. ماڵەوە و دەروجێرانی بە دیارییە ڕاوەستابوون بەڕێیان دەکرد. باوکی کە لە هەموویان زێتر تامەزرۆ بوو ئەم قۆشمەیەی لەپێش‌ چاوان ون‌ بێ، ‌وەک پووڵی شاباش، پارەیەکی ئێکجار زۆری لە گیرفان هێنا دەر و وێی‌ دا و پێی‌ گوت: ها ڕۆڵەگیان! دوو ساڵ چ نین. هەتا بە تەواوی سەربازیت خەڵاس دەبێ، فکری هاتنەوەی ماڵێ نەکەی! خەمی ئێمەت نەبێ. ها بە قوربان، ئەو بەستەپووڵەی دیکەشم لێ وەرگرە، با بەشی دوو ساڵانت زیاد بێ و کەم نەهێنێ! و...
کوڕەیان بەڕێ‌ کرد. پاشی دە - دوازدە ڕۆژان تەلێفۆنی بۆ باوکی دەکات کە قوڕیان گرتبووەوە و خەریکی سواغی بانان بوون:
- ئەلۆۆۆ... بابە؟!
- بەڵێ... فەرموو... جەنابت؟
- نامناسێ؟
- ناوەڵڵا، جەنابت؟
- سەربازی کوڕتم. ئەوە چ دەکەن؟ بە چییەوە سەرقاڵن بابە؟
- ئەی بەخێرێی جەرگەکەم! وەڵڵا  بابی خۆم ئەوە قوڕمان دە ترێلی تەراکتۆردا گرتووەتەوە و لەبن پەلەسوانەی هۆڵێن ڕاگرتووە و خەریکین بانی هۆڵ و کادێنان سواخ دەکەین! ئەدێ بۆخۆت چۆنی؟ خەریکی چی؟
- وەڵڵا ئەمن باشم، بەڵام بابە لە سواغێ سەربانان گەڕێ و قوڕەکەی هەموو بە سەر سەری خۆتدا کە و بیپێوە! چونکە معاف بوومە و لە سبەینێڕا دەگەڕێمەوە. بەڵام توخوا با دایکیشم بێبەش نەبێ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Dec, 16:30


↩️ وا دیار بوو ئەو ڕۆژە خات خەجیج بۆخۆی باوەڕی بە قسەکانی خۆی کردبوو و ئەوە یەکەم نافەرمانیی ڕاستەقینەی ژیانی ببوو لە بەرانبەر مێردەکەیدا کە ئەو لێدانەشی لێ کەوتبووەوە!
جا ئەوە ژنێکی جیرانمان لەو بگرەوبەردەیەدا ڕوو بە خات خەجیج وا دەکات: "بەس نییە مێردەکانی ئێمە بێسەوادن خودایە، ئارەق ناخۆنەوە! ئەگە لێشمان دەدەن و دەڵێین وەی، دەزانن بەزەیی چییە! چوونکە هۆشیان لە خۆیانە! غایەتێکی پیاوی خوێندەواری وەک ئەوەی تۆ ئەگە سەرخۆش دەبن، ئیدی بەزەیی و مەزەیی نازانن! چوونکە ئاگایان لە خۆیان نامێنێت!"
ئیتر خات خەجیج هەر بۆخۆی خات خەجیج نەبوو، بۆ خەڵکی دیکەش چی تر خات خەجیج نەبوو! تف!
تف تف تف تف...

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Dec, 16:30


ناسرای خاتووزین

دانپێدانان ـ هەڵبڕاو

خات خەجیج، هەر بۆخۆی خات خەجێج بوو. ژنەکانی دیکەی گەڕەک، یان باجی فڵانی بوون، یان پوور وانێک و دادە نازانم چی. خات خەجیج یانی خاتووخەجیج، خەجیجەخاتوون؛ ئەیچۆن!
سمێڵم گووگرە ببوو و لەژێر چاوەدێریخستنی سینگ و بەرۆکی ژنان، فێری خووی گوێهەڵخستن لە ژنانی کردبووم.
بە تیرێک دوو چێشکەم دەپێکا. دەچوومە سەربان و لەسەر زگ ڕادەکشام و سەرم لە گوێسەبانەوە دەبردە دەرێ و چاوم لە سینگ و بەرۆکی ژنان دەکرد و گوێم بۆ چیرۆکە سەیروسەمەرەکانیشیان هەڵدەخست.
ژنەکانی گەڕەک تاقتاق و جووتجووت و بەکۆمەڵ، هەریەکەی بەپێی لێبوونەوە لە شیووکوڵی ماڵێ، دەهاتن لەبەر دەرگای ماڵی خات خەجیج کە دەرک بە دەرکی ماڵی ئێمەوە بوو، کۆ دەبوونەوە و دەستیان دەکرد بە قسە و باس و بەسەرهاتی سەیروسەمەرەی خۆیان و ئەم و ئەو. خات خەجیجیش کە لە هەموویان گەنجتر و جوانتر بوو و بە پێنج کلاس سەوادەوە بە پلەی خات یان خاتوونی گەیشتبوو، ببووە قسەکەر و سەردەستەیان. لە هەمووی گرینگتر، پلەی مێردەکەی بوو؛ مێردەکەی کارمەند بوو و ئەوەش سەرباقی باکلاسییەکەی پێنج کلاسییەکەی خۆی، سەت هێندەی دیکەی باکلاس کردبوو!
ئیتر خات خەجیج بە مافی خۆی دەزانی پۆز بەسەر ژنە نەخوێندەوارە شڵپیتاوە بێکلاسەکانی گەڕەکدا لێ بدات و فەخری ئەوەی پێ دەدان بێن لەبەر دەرگای ماڵەکەی دانیشن و لەپێشدا سەوزی و شتی ئەو پاک بکەن، پاشان دەست بکەن بە پاککردنی سەوزی و شتی خۆیان.
نەخێر، بەڵێ! خات خەجیج دەماری نەیدەکرد لەسەر عەرزی دانیشێ و قوون بداتە سەر خاکوخۆڵ و وەک ژنەکانی دیکە خۆی پان کاتەوە! ئەو تەنیا ژنێک بوو کە هەمیشە بەپێوە ڕادەوەستا و قسەی بۆ ژنەکان دەکرد. ماندووبوونیشی بۆ نەبوو. کلاسەکەی لێ نەدەگەڕا ماندوو بێت!
ژنەکانی گەڕەک جگە لەوەی لەبەر جوانی و گەنجی و کلاسەکەی، دایاندەنەواند، چاوشۆڕی قسەزانی و چیرۆک و بەسەرهاتە سەرکەشانەکانیشی بوون. ئەوان وەک شێرەژنێکی سەرکردە و ڕەچەشکێن و پاڵەوان دەیانناسی. خات خەجیج جگە لە چیرۆکی سەربزێوی و ئازایەتییەکانی خۆی لەبەرانبەر باب و براکانی و مێردەکەی، چیرۆکی ژنانی ئازا و سەرکەش و بوێر و پاڵەوانی دیکەشی بۆ دەگێڕانەوە کە چۆن لە بەرانبەر باب و برا و مێردەکانیاندا ڕاوەستاون و هەرچی ویستوویانە بەدەستیان هێناوە و وەک گوێزی ئازا بۆی دەرچوون.
چیرۆکەکان خۆش و سەرنجڕاکێش بوون. جا درۆ و ڕاستەکەیان ئۆباڵ بە ئەستۆی خات خەجیج!
لەو نێوەدا هەر خات خەجیج دەیزانی کە من بەدزییەوە، لە سەربان گوێیان لێ ڕادەگرم. دیارە کەسێک کە هەمیشە بە پێوەیە و دێت و دەچێت، زیاتر ئاگای لە چواردەوری خۆیەتی؛ ئەوە بۆیە! بەڵام بۆچی دەنگێی نەدەکرد و پەتەی نەدەخستمە سەر ئاوا، وا دیار بوو، پێی خۆش بوو چاوم لە دۆڵی مەمک و سێنگ و بەرۆکی دەکرد! یان پێویستیی بە بینەرێک بوو کە بە تامەزرۆیییەوه گوێ لە چیرۆکەکانی بگرێت! بینەرێک کە وەک هیچ یەک لە ئامادەبووان نەبوو کە لە ڕوخساری دیار بێت باوەڕی پێ ناکات، بەڵام وەک درۆیەکی شیرن گوێ له قسەکانی ڕادەگرێت!
زۆرجار کە ژنەکان بەسەرهاتی گانگانۆکە و شتی خۆیان و ئەم و ئەویان بۆ یەکتر دەگێڕاوە و قاقا پێ دەکەنین، خات خەجیج بەدزییەوە چاوێکی لێ دەکردم و گازێکی لە لالێوی دەگرت و بەقەستی وای دەنواند کە دەتریقێتەوە لەوەی من ئاگام لێیە ئەو ژنانە ئەو قسانە دەکەن!
تا ئەوەی شەوێک، زیقەزیق و هاتوهاوار لە ماڵی خات خەجیج هەستا، ناڵەناڵ و هاوارهاوار و گریان و پاڕانەوەیەک بوو، دڵی جەللادی نەرم دەکرد!
خەڵکی گەڕەک هەموو لە ماڵەکانیان دەرپەڕین و چوون لە دەرگای ماڵی خات خەجیجیان دا. کەس دەرگای نەکردەوە. کەسیش لە ترسی شکایەت و یاسا نەیدەوێرا بەسەر دەرگادا هەڵگەڕێت!
من بە شێوەیەکی برووسکەئاسا، لە عەیبەتی خات خەجیج، خۆم گەیاندە سەربان و لەوێوە، خۆم فڕێ دا سەر سەربانی ئاودەستەکەیان و لەوێشەوە بە دەرگاکەیاندا داگەڕام و دەرگام بۆ خەڵک کردەوە.
خەڵک وەژوور کەوتن و خات خەجیجی خوێناوییان لەبن دەستی مێردە سەرخۆشەکەی دەرهێنا.
سینگ و مەمکە سپیوسۆڵ و خڕوخۆڵەکەی لە کەلێن و کولێنی قەسرییە دادڕدادڕەکەی سەریان وەدەر نابوو و هەڵدەلەرزین. بەڵام سەیر بوو ئیشتیای نەک منی چڵێس، هەوەسی داوێنپیسترین پیاوی گەڕەکیشیان هەڵنەدەستاند! ↪️

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:07


دینێ

برادەرێکمان هەیە زۆر خۆپێهەو و بەمدەعایە. یەکی دیشمان هەیە یەکجار قسەلەڕوو و بە قەولێک قۆڕە. ڕۆژێک باسی نێوی کوردی و عەڕەبی و شیعە و سوننی و شتمان دەکرد. ئەو برادەرەی بەمدەعایە کوتی: ئەو سەگبابانە لە دانیژگا و شتیش زۆر فەڕق دەخەن. ئەلان من نێوی بابم عومبەرە بۆیە ئاوام لێ‌ هات. دەنا جێگای من زۆر زۆر لە سەرێ دەبوو. ئەو عومبەرە وای لێ کردم. ماڵوێرانی ئەو عومبەرەم. ئەو برادەرە قۆڕەشمان نەیهێنا و نەیبرد، کوتی: خولاسە ئەو عومبەرە دایکێی گاوی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:07


عەلی ئەحمەدی زەر ـ مەهاباد

کاک عەلی مامۆستای خانەنشینە، گێڕایەوە: منداڵێک لە پۆلەکەدا زۆری هاروهاجیی دەکرد. ئەمنیش دەستم دا شووڵەکە و بۆی چووم. هەرتک دەستی کردە قەڵغانی سەری و خێراخێرا دەیکوت: ئاغا گووم خوارد، ئاغا گیان گووم خوارد.
ـ بڵێ بزانم لە گووی چی؟
ـ ئاغا هەر گوویەکی تۆ پێت خۆشە!

تێبینی: پێشتر بڵاو بووەتەوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:07


لوقمان ـ بۆکان

مام هەواڵێک هەیە، لە شارەداریی بۆکان کاری دەکرد، کوتی: ڕۆژێک بەیانیی زوو، هاوکارێکمان لەولاوە هات و کوتی: من پیاوم! من بۆ وەک ئێوەم؟! ئەمشۆ حەوت جار ڕۆیشتووم!
کاک ڕەشید بەپەلە دەڵێت: وەڵا مەگین یاریدەت بووبێت، دەنا حەوت جار ناکرێ!
ئەویش دەڵێت: جا کاڕەشید تۆخودا ئەوە قسەیە پێمی دەڵێی؟!
کاک ڕەشیدیش دەڵێت: جا ئەوەش درۆیە تۆ بەو بەیانییە زوویە بۆمانی دەکەیت؟!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0خ

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:07


لوقمان ـ بۆکان

مامم دۆستێکی هەیە، لێیان پرسیبوو: ئەرێ کوڕەکەت بۆ ژن ناهێنێت؟
کوتبووی: چووزانم؛ ئیشتای لە ...ـان نییە! دەنا ئەوەتا کچەکەم ئێشتای لێیەتی، ئەوە دوو شووی کردووە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:07


برایم بابایی ـ ئیندرقاش، مەهاباد

لە ساڵانی ڕابردوو، ژنێک ساکی بە دەستەوە، دەڕۆیشتە حەمامێ. قالەمەزنەش پیاوێکی بێنامووس تووشی ژنەی دێ و دەڵێت: بۆکوێ چاوەکەم؟
ژنەش دەڵێت: چاوەکەتیان گاوە، دەچیتە حەمام!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0خ

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:06


ئەحمەد سەلیمیان ـ سەقز

ساڵێکیان لە دێیەکی ناوچەی سەقز مامۆستای قوتابخانە بووم. هەر دەگەیشتمە قوتابخانە، خێرا یەک لە قوتابییەکان کە هەمیشە چڵم و لیکی لێ دەباری، دەهات و ئەملا و ئەولامی ماچ دەکرد. ڕۆژێک پرسیم: عەلی گیان بۆچی ماچم دەکەیت؟
وتی: ئەخە تۆ لە مامم دەچیت.
منیش وتم: مامت لەکوێیە؟
وتی: وەڵا فەلەجە و لە شنۆ سواڵ دەکات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:06


ئیسماعیل قەزاق

کۆتایییەکانی مانگی ڕەمەزان و لە گەرمەی بازاڕی کاندیدا و پاڵێوراوەکان بوو لە خانێ. یەکێک لەو جەماعەتە، کۆڵانبەکۆڵان،  ماڵەوماڵ و گونداوگوند دەگەڕا و سەری خەڵکی دەگرت و دەستی دەکرد بە پڕوپاگەندە و نەیدەماڵییەوە و وەک ئاشی کڕێوە وەسەری دەکرد. دەتگوت وردەی دە تەندوورێ دەکات.
نوێژی شێوان لە مزگەوتێک وەژوور دەکەوێ. جەماعەت چاویان پێی دەکەوێ و دەزانن چ باسە؛ هەربۆیە هەریەکە بە جۆرێک قونەدزەی دەداتێ. ئەویش دەستی بە شیپانەی دەرکی مزگەوتێ دەگرێ و دەڵێت: ئەوە خۆم نووسیوە بۆ مەجلیسێ. دەشبم. بەتەما بووم یەکەم کار ڕەمەزانتان بۆ بکەم 15 ڕۆژ؛ بەڵام ئەوجار تەڵاقم کەوێ دەیکەم بە دوو مانگی مۆر.
دەرکەی پێک دادەدات و دەڕوات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:06


دیاکۆ هاشمی

هەندێک جار، کاتێک وشەیەک کە لەگەڵ هەندێک ڕەگ کۆ دەبێتەوە و وشەیەکی لێکدراو دروست دەکات، ئیتر پێویست بە پاشگری زیادە ناکات بۆ ئەوەی وشەکە بە هەمان واتا بکەینەوە بە داڕێژراو. نموونە:
"سەهوڵشکێن"، پێویست ناکات بڵێین "سەهۆڵشکێنەر"
"پەیامهێن"، پێوست ناکات بڵێین "پەیامهێنەر"
"خوێنهێن"، پێویست ناکات بڵێین "خوێنهێنەر"
"سەرپەرشت"، پێویست ناکات بڵێین "سەرپەرشتیار"

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:05


هیوا سوڵتانی ـ سەقز

لەو سەرشیوی سەقز، گیادوورین یەکێ لە کارە هەرە ئەستەمەکانە. کرێکاری چاک نەبووایە نەیانئەتوانی هەڵ کەن. ئەڵێن لە ئاواییی بۆخەڵوو کابرا کرێکارێکی هێنابوو، ڕۆژی یەکەم ئەبێ. کابرا زۆر ماندوو ئەبێ. بە سواری ئێسترێ دێتۆ بۆ ماڵۆ. کابرای خاوەنماڵ پێی ئەڵێت: ڕۆڵە، جلوهۆڕی ئەو ئێسترە بگرەوە. کابرای کرێکار ئەڵێت: بەخودا ئەوەنە هیلاکم جلوهۆڕ(کورتان)ی باوکیشم ناگرمۆ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:05


مامۆستا عەلی خەندان یادی بەخێر، لە ساروقامیش لەسەر شایی بوو. شاباشی زۆر بوو. شایییەکەش لە نزیک ماڵی مامۆستای ساروقامیش بوو. لە کاتی نەهاردا وا ڕێ دەکەوێ مامۆستای دێ لەگەڵ مامۆستا عەلی خەندان لە وەتاغێک نەهار دەخۆن. مەلا دەڵێ:
دونیایەکی سەیرە؛ من ئەو هەمووە سکاڵایە دەکەم لەو خەڵکە کە وەرن هێندێک پووڵ بۆ سوتەمەنیی مزگەوت خڕ کەینەوە، کەس حازر نییە، کەچی ئاوا بۆ کاک عەلی کەر دەبن، هەزار هەزار دەیدەنێ.
مامۆستا عەلی خەندان دەڵێت: مامۆستا، ئەو خەڵکە حەقیانە؛ جەنابت ساڵدەری دوازدەی مانگێ لە عەزابی ئەو دونیا دەیانترسێنی و ڕێگایان پێ نادەی توزێک خۆش بن؛ بەڵام من بە خەڵک هەڵدەڵێم، دەیانکەمە شاهەنشاهـ، ڕۆحی تازەیان وەبەر دەنێم و ... . ساڵان ئەگەر دەچوومە شایی، هەر کە دەنگی دەهۆڵ دەهات، سەگ و مەلا هەڵدەهاتن، پێم سەیرە ئێستا تۆ چۆنە لێرەی؟!

سەرچاوە: کەناڵی دەلاقەی کوردەواری

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:05


هاوڕێ

ناوەدەنگ چییە؟
دەنگی ئاژەڵ، سروشت، مرۆڤ و ...

زۆربەیان لە کتێبی “پیتۆکەکانی زمان“ نووسینی د.وریا عومەر ئەمین وەرگیراوە.

- باڕەی بزن.
- باعەی مەڕ.
- بۆڕەی مانگا.
- بۆڵەی ورچ.
- بڵقەی ئاو.
- پرخەی کەروێشک(خەو).
- تەپەی ڕووخان.
- تەقەی تفەنگ.
- تەپەژنی دەهۆڵ.
- ترپەی پێ.
- تریقەی پێکەنین.
- جریوەی مەل.
- چرپە و خشپەی ناو کەرگەڵا.
- چزەی سووتان.
- چقەی شکان.
- جووکەی چۆلەکە.
- جیکەی چۆلەکە.
- جیڕەی دان (قۆنەرە).
- حەپەی سەگ.
- حیلکەی ماین.
- خشەی مار.
- خرمەی کرۆشتن.
- خڕەی گوێز.
- خوڕەی ئاو.
- ڕمبەی کەوتن.
- زرمەی تەقینەوە.
- زیقە و زریکەی گریان.
- زیڕەی پڵینگ.
- زیکەی مشک.
- شەپازللە (شەپپەی زللە).
- شەپپەی ئاو.
- شەققەی باڵ.
- فنی لووت.
- لووشەلووشی لووت.
- فیشکەی مار.
- ڤنگەی با.
- فیقەی زوڕنا.
- قاسپەی کەو.
- قاقای پێکەنین.
- قرتەقرتی مریشک.
- گارەگارەی مریشک.
- قرچەی سووتان.
- قرمژنی شەستیر.
- قووقەی کەڵەشیر.
- قیڕەی قاز.
- قیژەی ئافرەت.
- کورکەی ماین.
- حیلەی ئەسپ و ماین.
- خشپەی گەڵا.
- گرمەی هەور.
- گڕەی ئاگر.
- گڤەی با.
- گوڕەی تەندوور.
- گڵپەی ئاگر.
- گمەی کۆتر.
- گیزەی زەردەواڵە و سەماوەر.
- لرفەی ئاگر.
- لوورەلووری گورگ و چەقەڵ.
- میاومیاوەی پشیلە.
ـ مرخەی خەوتوو و کەروێشک.
- مرقەی بەراز.
- ناڵەی نەخۆش.
- نەڕونرکەی شێر.
- قیژەی منداڵ.
- نقەی مرۆڤ.
- نووزەی نەخۆش.
- هاڕژنی هاژەک(مووشەک).
- هاڕەی دەستاڕ.
- هاژەی شەپۆل.
- هۆنەی با.
- گژەی با.
- مڵچەی دەم.
- واقەی ڕێوی.
- ورتەی پیرێژن.‎
- ورشەی دارستان.‎
- وزەی زەردەواڵە (با)‎.
- وەڕەی سەگ.‎
ـ ویزەی هەنگ.‎
ـ ووشەی کیسەڵ.‎
- سیڕەی فنجان.  ‎
- نواسکه نواسکی تاژی.
- قرووسکەقرووسکی سەگ.
- تەقەی تفەنگ.
- زەڕەی کەر.
ـ قاڕەی و باڕەی مەڕ.
- کاڕەی بەڕخ.‎
ـ بالە یان باڕەی کارژیلە.‎
ـ شڵپەی ئاو.
ـ هۆڕەی مانگا.
ـ جیڕەی شکانی دار.‎
ـ کوتە و ترپەی لێدانی دڵ.
ـ گمەی کۆتر.
ـ قاڕەی قشقەڕە.
ـ بۆڕەی وشتر.
ـ چەهچەهەی بولبول.
ـ هووهووی دەروێش.
ـ فیقەی زووڕنا.
- جووزەجووزی زووڕنا.
ـ هاڕەی دەستاڕ.
- قۆزەی نەخۆش،
- کۆکەی پیر- نەخۆش.
-قڵخەقڵخی نەخۆش.
- شیڕەشیڕی و شیتەشیتی تووڕە.

سەرچاوە:؟

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:05


ڕەسووڵ سوڵتانی

ئەو ژنەی سێ کەنیشکی هەبوو

ڕۆژێکیان بڕیاری دا هەر سێ زاواکەی تاقی بکاتەوە. بە یەکیانی گوت وەرە بچین لە دەوری فڵان گۆل پیاسەیەکی بکەین. لە کاتی پیاسەکردنێدا بەئانقەست خۆی خستە نێو ئاوەکەوە و وای نواند خەریکە بخنکێ. زاوا بێ یەک و دوو خۆی لە ئاوێ هاویشت و ڕزگاری کرد.
بەیانی سەیری کرد ترۆمبێلێکی نوێ لە بەر دەرگای ماڵەکەی ڕاگیراوە و یادداشتێک بە جامەکەیەوە: دیاریی پێزانینی خەسووت کە خۆشتی گەرەکە.
چەند ڕۆژێک دواتر زاوای دووەمی ڕێک بەو مەبەستە بانگ کرد و دیسان خۆی خستە نێۆ گۆلەکە. زاوازێڕینەش بێ یەک و دوو خۆی لە ئاوێ هاویشت و دەری هێناوە.
خاتوون ترۆمبێلێکیشی بە یادداشتێکەوە بۆ ئەویش نارد.
چەند ڕۆژێک دواتر سێیەم زاوای تاقی کردەوە. بەڵام ئەم زاوایە خۆی لێ گێل کرد هەتا خەسوو پشووی بڕا و لینگی درێژ کردن.
خەسوو مرد. بەڵام بەیانی زوو کە هاتە دەرێ، سەیری کرد ترۆمبێلێکی نوێ بە یادداشتێکەوە لەبەر دەرگای ڕاگیراوە و لێی نووسراوە: سپاس و پێزانینی خەزوورت. ماڵت هەزار جار ئاوا بێ.

تۆزێک بە دەستکارییەوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

22 Dec, 11:05


لێفە جەیران

کابرا چووبووە خوازبێنی بۆ کوڕەکەی. بابی کچە کە هیچ بەوەی پێ خۆش نەبوو، لە مەجلیسی خوازبێنیدا ملی نابوو لە زەمی کوڕی کابرا و لێی نەدەبڕییەوە. بابی کوڕە قسەی پێ بڕی و کوتی: کاکە خودا هەڵناگرێ وەک تۆ دەڵێی وا نییە. کچمان نادەیەی، ئیدی کوڕەکەشمان لێ قووندەر مەکە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

18 Dec, 10:20


بۆ پێکەنین گریان!

#زمانی_کوردیم_ڕۆ

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Dec, 13:55


دینێ

کابرا دوو ژنی بوو. لە سەفەری دە پازدە ڕۆژەی گەڕابووەوە. هیلاک و شەکەتی ڕێ، پاش نوێژی خەوتنان وەژوورێ کەوت. هەردوو ژنەکەی لەداخی یەک، وەک پەپوولە بە دەوریدا دەهاتن و تەماشیان لە حەیتەکەی نابوو! کابرا لەسەرپشت یەک بەو مەیدانە کەوتبوو و ئەوانیش یەک لای سەرێ و یەک لای خوارێی دەشێلا و جاروبار بە حیلکەیەکەوە ئاوایەکیان لە ئەسپابەکەی دەکرد و شتێکیان دەکوت. مەسەلەن: ئەوە لەکوێ بووی؟ ئەوە بۆ لارەملی؟ دا هەستە بزانم و لەو قسانە. کابراش پێڵووی دەتکوت قوڕقوشمن، داهێزراو، چاوی لە کولاوکەی سەربان بڕیبوو. عاقیبەت ژنێکیان هەڵی‌ دایە: ئەرێ ئەوە بۆ چاوت لەو کولاوکەیە بڕیوە، درەنگە، بۆ هەڵناستی، چاوەڕێی چیی؟!
کوتی: وەڵڵاهی چاوەڕێی ئەوەم یەکێک ئە لەو کولاوکەیەوە بێتە خوارێ، هەرسێکمان بگێ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Dec, 13:55


خالید فەرەیدوونی

ڕوحی هەموو لایەک شاد؛ چەند ساڵ لەوەپێش مامۆستا مەلاقادری نێوەژ لە شێوەمێری لە ماڵە مام سەعید میوان دەبێت.
مام سەعید دەڵێت قەلێکی زۆر چاکم دابەستووە بۆ کوشتنەوە، بەڵان بەخودای ڕەشە، بەتەنێ بو تۆی ناکووژمەوە.
مەلاقادر دێتەوە لە میراوێ لەکن دوو مەلای دیکە باس دەکات. دوو مەلای دیکه ساز دەکات بچنە شێوەمێرێ بو قەلخواردن.
مام سەعید دەڵێت: زۆر بەخێرین. وەرن جا با شتێکو بۆ بگێرمەوە. ساڵێکی سەیەکی زۆر خوێڕین هەبوو. بە مەحموودی کوڕم کوت بچوو لەولای پیرانشاری خۆڕاییی که. دوای حەفتەیەک سەیەکە هاتبووەوە و دوو سەی لە خۆی خوێڕیتری لەگەڵ خۆ هینابووه‌وە!
مەلاکان کوتیان: تفوو! هەی سەعید خودا بتگرێ یاڕەببی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Dec, 13:55


ئەمیر

جارێک لە ئاواییی چەشمەمەنتەش لەیلاخ خەڵک لە مزگەوت ئەبن. چەند کەسێ لەوانە کە خۆیان بە میرزا و خوێندەوار زانیوە بە خوالێخۆشبوو سەی محەمەو- کە مەلای مزگەوت ئەبێ و پیاوێکی هەتا بێژی قسەخۆشیش بووە- ئێژن: ئا سەی، بزانە کاممان باش قورئان ئەخوێنین؟
دانەدانە دەست ئەکەن بە قورعانخوێندنێکی هەڵە و سەقەت. لە ئاخرا ئێژن هی کاممان باش بوو؟
ئەویش وتبووی: ئەو قورعانەی ئێوە خوێندتان هێشتا نازڵ نەبووە، نازانم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

10 Dec, 13:55


شاهڕۆخ فەیزنیژاد

ڕۆژێ لە سەقز لە شەقامی کوشتارگا چوومە دووکانی شیر و ماست فرۆشی و بە کابرای فرۆشیارم وت هەندێک کەرەم بداتێ. وتی وەڵا نیمانە و ئەوەندە مشتەریی کەرە زۆرە مەگەر لە نۆبەدا ناوت بنووسم و دوو سێ ڕۆژی‌ تر بۆت دابنێم و خەبەرت پێ بدەمەوە. وتم باشە بینووسە.
لەتی کارتۆنی باکسە سیغارێکی هێنا و وتی: ببوورە ناوەکەتم لەبیر نەماوە. هاوکات منیش لە نووسراوە و ناوکانم ئەڕوانی. وتم: ناوەڵڵا نامەوێ، پەشیمانم.
وتی: بۆ وا لە پڕدا پەشیمان بوویەوە؟
وتم: ئەوەنێ نووسیوتە کاعبدول کەرە و دادەنازار کەرە و ... . دوایی دەنووسی کا فڵانی کەرە و منیش بەوە ڕازی نیم.
کابرا لە قاقای دا و سوێندی خوارد مەبەستی خراپی نەبووە. ئیتر خۆم لە کارتۆنەکەم نووسی "فڵانی نیو کیلۆ کەرە."
دواجار وەک شۆخییەک و بۆ پێکەنین بۆ ڕفیقێکی شۆخیبازم گێڕاوە. ئەویش وتی: هەر چاکە؛ هین وا هەیە بە تۆن و خەروار کەرە، تۆ مایەت بۆ خۆت داناوە و نووسیوتە نیو کیلۆ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

11 Nov, 14:28


شەڕی دادەسۆیبە و کاک عەلی!

کاعەلیی هاوسێمان پیاوێکی کەڵەگەت و بەهێز و کرێکاری باڵەخانه(ساختمان) بوو. هەر کە ئێواران ئەگەیشته ماڵەوە، خەڵکی گەڕەکەکە ئەیانزانی ئیسە دەمەقڕە و جوێن و شەڕی کاعەلی و دادەسۆیبەی خێزانی دەست پێ ئەکات. بەڕاستی هەراوهوریایان وەڕەزی کردبووین. کار لە جوێن و دەمەقڕە گوزەرابوو و گوێمان لە شکانی کاسە و شیشە و... بوو. نە ڕۆژێ، نە دووان، نە سەعاتێ و نە پێنج و شەش. وای لێ هاتبوو تا درەنگان خەڵک لە هەرا و بەزمیان خەوی لێ نەئەکەوت. چڕیی شەڕەکەشیان لە کاتژمێر ۱۰ی شەو بەدواوە بوو. کەس بیپرسیایە ئەوە ئەو شەڕەتان لەچییە، تەنیا ملێکیان لارۆ ئەکرد و جوابیان نەئەداوە.
بڕێ لە پیاوانی گەڕەک بڕیار ئەدەن حاجی مەحموو، شەوێ ناخواست بڕوا بۆ ماڵیان، بەڵکوو  بتوانێت سوڵحێکیان بکات. حاجی مەحموو ڕۆیشت و وەک ئاو بکەیە ئاگرا، شەڕەکەیان وێسا. سێ چوار ڕۆژ سەرفەراز بووین. بەڵام دیسان نیوەشەوێک شەڕ دەستی پێ کردەوە؛ بەڵام توونتر لە جاران.
حاجی مەحموو ڕەشتییەکەی پێچاوە و بێ ئەوەی کەس پێی بڵێ خۆی کرد بە ماڵ کاعەلیدا. دواتر زانیمان یەکەمجار کە حاجی ئەڕوات و هۆی شەڕەکەیان ئەپرسێت، دادەسۆیبە بەشەرمەوە پێی ئەڵێت: حاجی گیان! تۆیش لەجێی باوکمی. برا! بەتەنگ هاتووم بەدەست عەلیە سەلکەوە. شەوانە بە دانە و دووان تێر ناخوات. ئەڕوات بۆ چوار و پێنج. منیش بەرگە ناگرم. گەرەکمە سەر خۆم هەڵگرم و بڕۆم.
کاعەلیش بە ملکەچییەوە ئێژێت: دەی چی بکەم؟ بە دەست خۆم نییە. حەزم لێیە!
حاجی لەسەر شەوێ دوو دانە ڕێکی خستبوون و وەها بوو کە سێ چوار شەو بێدەنگ و بێقڕە بوون. ئەمجار کە حاجی مەحموو ئەڕواتەوە، پێیان ئەڵێت: چییە، بۆ دیسان شەڕتانە؟ دادەسۆیبە ئەڵێت: حاجی گیان! هەر چوار شەو هەڵی کرد. ئیمشەو دوای دوو جارەکە وا لەسەری ڕێک کەوتبووین، دیسان بە گیری هێناوم بۆ جارێکی تریش. حاجی ڕوو ئەکاتە کاعەلی و پێی ئێژێت: ماڵت بە قوڕ گیرێت، بۆ وازی لێ ناهێنیت؟
کاعەلی ئێژێت: حاجی گیان بەخوا گەرەکم نییە شەرتەکەمان بشکێنم. تەنیا پێم وت یەکێک لە بەشەکەی سبەی شەوم بە قەرز بدەرێ!

سەرچاوە: کەناڵی ماڵی دڵان

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:53


خاڵۆی‌ رێبوار

دەڵێن ژنێک کەڵەگاکەی ڕێ دابووە ماڵێ و لەگەڵی تێ‌ خزیبوو. لەناکاو تەقەی دەروازە هات و مێردەکەی بەپەلە وەژوور کەوت. نە ژنە دەرفەتی بوو خۆی کۆ کاتەوە، نە پیاوە توانیی دەرباز بێت. ژنە لەجێی خۆی کورووشمە بوو و پیاوە خۆی خستە کومێدی لیباسانەوە!
مێردە وەژوور کەوت و سەری سووڕ ما؛
- ژنەکە! ئەوە بۆ بەڕووتی دانیشتووی؟!
ـ بۆخۆت دەزانی.
- چ دەزانم؛ وەڵڵاهی ئاگام لە مەعبوودی بێزەواڵ نییە. چ بووە؟!
ـ چۆن چ بووە؛ ئەو جیرانانە ڕۆژ نییە کراسێک نەکڕن، منیش دەڵێی سەغیری مەککە و مەدینەم.
- کچێ بۆ خاتری خودا، یانی تۆ کراست نییە؟ دادەی وەرە بزانم کام بەززازی بەقەت تۆی کراس هەیە.(چوو درگای کومێدەکەی کردەوە)، دە وەرە دەی؛ ئەوە یەک، ئەوە دوو، ئەوە سێ، ئەوە چوار، کاحەسەن واوەرە، ئەوە پێنج، ئەوە...!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:53


جانکۆ ـ مەریوان

نەقڵێکی خۆشی خوالێخۆشبوو حەمەمەلا

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:52


دیاکۆ هاشمی

هەڵە باوەکانی زمانی کوردی

لە هەموو زمانێکدا گەلێک هەڵەی باو هەن کە لای خەڵک جێ کەوتوون و ڕەنگە هەرگیزیش نەکرێت بەتەواوی بسڕێنەوە. لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەوانە دەکەین کە هیوادارین بەرە بەرە دروستەکانیان جێگیر بکرێن:
هەستا بە گێڕانی ئاهەنگێک. (لێرەدا هەستا بەپێی تایپۆلۆجیی عەرەبی داڕێژراوە) دەبێت بوترێت:
ئاهەنگێکی گێڕا.
***
فڕۆکەخانەی هەوڵیری نێودەوڵەتی. (ئەمە بەپێی داڕشتنی عەرەبی داڕێژراوە) دەبێت بوترێت:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
***
زانکۆی هەولێری پزیشکی (ئەمە داڕشتنێکی کوردی نییە) دەبێت بوترێت:
زانکۆی پزیشکیی هەولێر
***
قوتابخانەی زەڵمی بنەڕەتی تێکەڵاو (داڕشتنێکی ناکوردییە) دەبێت بوترێت:
قوتابخانەی بنەڕەتیی تێکەڵی زەڵم
***
سەنتەری کوردستانی نێودەوڵەتی. (داڕشتنێکی ناکوردییە)، دەبێت بوترێت:
سەنتەری نێودەوڵەتیی کوردستان.
***
ئەمریکی (داڕشتنێکی عەرەبییە). وڵاتەکە ناوی “ئەمریکا”یە، کەوا بێت دەبێت بوترێت:
ئەمریکایی
*** 
فەرەنسی (داڕشتنێکی عەرەبییە). وڵاتەکە ناوی “فەرەنسا”یە، کەوا بێت دەبێت بوترێت:
فەرەنسایی
***
ئەلفوبێ، ئەلفبێ باشترە بنووسرێت:
ئەلفبێ چونکە وشەی لێکدراو هەتا بکرێت باشترە بەبێ ناوبەند بنووسرێت.
***
بەتوانا، (هەڵەیە، چونکە “توانا” خۆی واتاکە دەگەیەنێت و پێویست بە پێشگری “بە” ناکات. واتە:
توانا دروستە. وەک چۆن دەوترێت “زانا” و کەس ناڵێت “بەزانا”.
شێوەی پێکهاتن:
توانا: ڕەگی توانین (توان) + پاشگری “ا”: توانا.
زانا: ڕەگی زانین (زان) + پاشگری “ا”: زانا.
***
بەروار هەڵەیە چونکە ناوی ناوچەیەکە. دروستەکەی دەبێتە:
ڕێکەوت
***
مەسعوودمحەمەد:
جێناو، نەک ڕاناو.
***
بەرهەمە زمانەوانییەکانی ئەوڕەحمانی حاجی مارف:
بەرانبەر، نەک بەرامبەر.
سەرپەرشت، نەک سەرپەرشتیار.
سەرنجڕاکێش، نەک سەرنجڕاکێشەر.
پێوەندی، نەک پەیوەندی.
پێڕۆ، نەک پەیڕەو.
***
ناوە ئینگلیزییەکان بەپێی عەرەبی و فارسی نەنووسینەوە، چونکە ئێمە پیتی خۆمان هەیە بۆ دەنگە ئینگلیزییەکان. لە عەرەبیدا (ڕیچارد) بە (ریتشارد) دەنووسنەوە. ئێمە پیتی “چ”مان هەیە. بۆیە دەبێت بنووسین: ڕیچارد.
هەروەها:
(ئەرشیف/ آرشیو) بە (ئەرشیڤ) دەبێت بنووسرێت.
(بانق) بە (بانک)،
(صین) بە (چین)،
(یابان) بە (ژاپۆن)،
(غوستاف) بە (گوستاڤ)،
(مارغاریتا) بە (مارگاریتا)،
(غابرییل غارسیا) بە (گابریەل گارسیا)،
(غاندی) بە (گاندی) بنووسرێنەوە.
سەدان ناوی تر هەن کە لە فارسی و بەتایبەت لە عەرەبیدا نووسینەوەیان گۆڕانیان بەسەر هاتووە و دەبێت هەوڵ بدەین بە ڕێنووسی کوردی بیاننووسینەوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:51


برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد

کاخالید لەگەڵ حوسێنی خوشکەزای دمەقاڵەیان بوو، لەسەر ئەوەی کاخالید دەیکوت سەوادی قەدیم لە ئی ئێستا چاکترە و حوسێنیش بە ڕقەستاوی بەرەنگاری خاڵی دەبووەوە و نەیدەسەلماند. کاخالید کوتی: ئەمن شتێکی دەنووسم ئەگەر ئەتۆ بۆت خوێندراوە حەق بە تۆیە.
کاخالید دەستی دایە پێنووسەکە و دەستی لەبەریەک کێشاوە و لەسەر لێنووسەکە نووسیی: بیسمیهی تەعالا.
حوسێن کوتی: جا ئەوە چییە؛ نووسراوە بەستەی تەعاونی!
بوو بە پێکەنین و حوسێنیش قەدەرێک بەو هەڵەیەی خۆی پێ دەکەنی.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:51


‍ هەمزه کاک خزری(ماد) ـ شاروێران

وێنەی خوالێخۆشبوو سەیدمستەفا نەبەوی و هەمزه کاک خزری ناسراو بە ماد/دەستەی بەڕێوبەرایەتیی لاپەڕەکانی شاروێران/ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لە کاتی نووسینی کتێبی "کایەکانی موکریانی".

بەڕێز سەید مستەفا، شێوازی بەڕێوەبردنی زیاتر لە سی کایەی ناوچەی موکریانی بۆ شرۆڤە کردم و بیست کایەی دیکە کە ئێستا فەوتاوە، بۆ باس کردم.
سەرجەم ١٦٨ کایەی موکریانم لە ساڵی ١٣٨٢ تا ١٣٨٥ی هەتاوی کۆ کردووەتەوە. بەداخەوە بەهۆی نەبوونی گوژمە و یارمەتی، تەنیا توانیم کایەکانی ناوچەی مەهاباد و شامات و محاڵی شازدە کۆ بکەمەوە. هەرچەند زۆربەی یاری و کایەکان لە تەواوی موکریان هاوبەش و یا بڕێک جیاوازییان هەیە؛ بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە تەواوی ناوچەکانی موکریان بە شار و دێهاتەوە نەگەڕین بەدوای کایە کۆنەکان.
ئەو بەشە بڕێک کاری بۆ کراوە؛ بەڵام کەمە.
بیرۆکەی سازکردنی مۆزەخانەیەکی ئەسبابی ژیانی ساڵانی زوو، زۆر پێویست و گرینگە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:51


چلوورە

لە کۆڵانی ماڵە کابرایەکی فەقیرۆکەدا، پیاوێکی لەندەهۆری سوورفلی دایمە نێوچاوانگرژ و شەڕانیی لێ بوو. کابرا قەت خۆی لێ نەدەدا؛ ئەلێرە با، ئەو بە هۆوەیدا دەڕۆیشت. قەزا وای هێنا حەفتەیەک کە کابرا لە ماڵ نەبوو، لەندەهۆرەکە مرد. فەسڵێک ماڵی کابرا لە سەفەر هاتنەوە، پێش ئەوەی بگاتەوە، تووشی جیرانێکیان بوو؛ کوتی: ئەوە لەکوێ بووی؟ خەبەرت بوو ئەو فیلەتەنەش مرد؟
ـ شتی چا بڵێ! کەنگێ؟ بە چی؟!
ـ وەڵا بەسرپێرێ، هەروا، خودا کوشتی.
ـ تەک ماڵی وێرانم! شەرتبێ خودا ئەو فیلەی هەروا کوشتبێ، ئێمە هەر دەترووکێنێ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:50


محەممەد ـ بۆکان

نەقڵکی خۆش؛ پێموابێ کاک قەسیمی سەعیدییە دەیگێڕێتەوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:50


بابی ئالان

ئەوکات کە مامۆستاهێمن لە ورمێ گۆڤاری سروەی وەڕێ دەخست، یەکێک لەو کەسانەی یاریدەی مامۆستای دەدا، ڕەزا خەیری بوو کە لەگەڵ ئەوەدا کە خۆی ئازەری و خەڵکی ورمێ بوو، کوردییەکی باشی دەگوت و ماوەی چەند ساڵانیش لە ڕادیۆ مەھاباد کاری کردبوو.
ڕەزا خەیری بۆ ئەوەی مامۆستا هان بدات بە ماڵەوە بچێتە ورمێ، خانووبەرەیەکی بە قسەی خۆی، خۆش و ڕێکوپێک بۆ مامۆستا بەکرێ دەگرێت و لەلای مامۆستا هێمن بە تاریفی ماڵەکەدا دێتە خوارێ کە: "خانووبەرەکە هێندەهێندە خۆشە و تەنانەت شۆفاژیشی ھەیە" و مامۆستا ڕازی دەکات بچێتە نێوی.
شەوێک کە کارەبای ماڵەکە دەبڕێت، شۆفاژیش لەکار دەوەستێت. مامۆستا لەسەرمان وەخەبەر دێت و ئەم شیعرەی کوتوپڕ(في‌البداھە) بۆ دێت و دەینووسێت:

خەیری خوا خێرت نەنووسێ
دەردێکی وات پێوە نووسێ
نەیگرتبێ ھیچ قامووسێ
دایە خانم دەوری چۆڵە
لێم کەوتووەتە پرتەوبۆڵە
وەختە بە منیش بڵێ ڕۆڵە
دەلەرزێم وەک پیرەتاژی
سەگم لە پشتەوە ناژی
ئی من دە کونێ شۆفاژی

تێبینی: مەبەست لە "دایەخانم" خێزانی مامۆستایە و چونکە هەموو هەر بە دایەخانم بانگیان دەکرد مامۆستاش لە زمان ئەوانەوە بەم عینوانە ناوی دەبات.

سەرچاوە؟

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:49


مستەفا

لەگەڵ برادەرێک مامۆستا بووین. برایەکی چووکەتری هەبوو؛ کوتی: هەموو جارێ پێم دەکوت دەرسەکانت جوان بخوێنەوە تا بۆخۆت ببی بە شتێک.  ئەویش هەموو جارێ سەری دادەخست و هیچی نەدەکوت. ڕۆژێک سەری هەڵێنا و کوتی: باشە ئەو جیرانەمان دەرسیشی نەخوێندووە، ئەی ئەو ژنە جوانەی لە کوێ بوو؟!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

04 Nov, 15:49


نەقڵی لۆتی و ئاغاوات
مامۆستا ناسر ڕەزازی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:05


خاڵۆی‌ ڕێبوار

لە تالاری ڕازاوەی بۆکان شایی بوو. ئەوەی دەنکە جۆیەکی پاتشای خواردبوو لێی‌ گێڕدرابووەوە. تۆزێکیش درەنگ شامیان دا. کە کابرای تیپ هاواری کرد: بە ئەمری بابی بەڕێزی زاوا، فەرموون بۆ شام، ئێستاش نازانم ئەو وەستایە، درگای ئەو ساڵۆنەی بە چ داب و دەستوورێک تێ‌ گرتبوو کە بە شاڵاوی ئەو ئاپۆرەیە لە گرێژەنە نەچوو! جا لەو دەمەیدا پیاوێکی دنیادیدە، لە دوورەوە دەیڕوانی و سەری دەلەقاند. کوتی: ئێمە چەند کەر بووین!
- چۆن دەفەرمووی؟! دوور لە ئێوە!
- با، ئێمە ئەواندەمان لە دێ کە ژەممان بۆ پاتاڵ تێ‌ دەکرد و درگامان لێ‌ دەکردنەوە ڕاست بەم چەشنە پاڵەپەستۆیان ساز دەکرد؛ بەڵام ئێمەی کەری کەرباب بە دار لە تەپڵی سەرمان دەدان و دەمانکوت؛ پەلەی چتانە دایەی خێوو دەگێم. دە ڕاوەستن با ئەوانەی پێشەوە بڕۆن!

تێبینی: دووپاتەیە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:04


چلوورە

براژنم عەجەمە. نەخۆش کەوتبوو. دایکم کە عەجەمی نازانێت زەنگی بۆ کاکم لێ‌ دابوو و هەواڵی براژنم بپرسێت. براژنیشم ئەوە گوێی لێیە. دوای چاکوچۆنی و قسەوباس، دایکم دەڵێت: باشە بەقوربان هەواڵی مرێم بپرسە. زۆر زۆری لێ بپرسە.
دواتر کاکم زەنگی لێ دابووەوە و دەیکوت ئەو ژنە نیوسەعاتە شین دەگێڕێ!
ــ ئەخە بۆ؟
ــ دەڵێ گوێم لێ بووە دایکت کوتوویەتی "مرێم زۆر زۆر دێپرێسە"!

دێپریس: خەمۆکی؛ بریتییە لە بێزاری و دوورکەوتنەوە لە چالاکی یان بێباکی و دوودڵی. دەتوانێت کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتار و هەست و دڵخۆشی و خۆشگوزەرانی کەسەکە هەبێت.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:04


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

سەعدوون گێڕایەوە: باوکم لەمێژبوو بێوەپیاو بوو. خات تووبای گۆڵێش بێوەژن بوو. ڕۆژێک لە کێوی لەگەڵ باوکم بووم، خات تووبا دەرکەوت. گوتم: بابە هەهانێ خات تووبا! باوکم ڕووی لەولای کرد(خوازیاری قسەکەم نەبوو و سەیری خات نەزاکەتی نەکرد). منیش کوتم: وەڵڵاهی بابە، قوونێک دەدەیت، گای مامانجی نایدا!

تێبینیی1: گای مامانجی، دەیگوت بەهارێ کە گایان لە کوێستان بەڕەڵا دەکردن، گوێلکە سواری ئەو گایەی دەبوون!
واتە گایەکە بێعورزە بوو!
لێرەشدا مەبەست ئەوەیە کە مام ...، ئەو شتە نەبووە کە چاوەڕوانی لێ کراوە.

تێبینیی2: ناوەکان خوازراون

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:04


هەڤاڵ

لە ناوچەکانی ڕەبەت، «لۆلەپ» بەو دارەی دەگوترێت کە لەگەڵ مەشکەچەرمی بە کار دەهات.
ئەگەر مەشکەچەرمتان دیتبێت، لە هەردووک سەران بە باری لابەلایییەوە دوو داری دەستکاریکراوی لێ وەسڵ دەکران و گۆشەکە یان گوریسەکەیان لەو دارانە دەبەست. جا بەو دارانەیان دەگوت لۆلەپ.
هەڵبەت لە ناوچەکانی تر بۆ ئاماژە بە بابەتی تر بە کار دێت.
شکور زمانی کوردی لەو جۆراوجۆری واتایانە و هەروەها وشەی جیاواز بۆ ئاماژە بۆ یەک شت، دەوڵەمەندە.
بەداخەوە زۆر کەرەستەی کۆن کۆ نەکراونەوە و مووزەیەکیان لێ دروست نەکراوە. ئەو شتانە دەتوانن ببنە شووناسی نەتەوەیی. هەر وەکوو گەلانی تر بە کاری دێنن. شت گەلێک وەکوو: شەنەی دار، تەشی، ڕەشکە، لینگە، شە، نیروئاموور و کەرەستەکانی وەکوو مەساسە و کەڵەوەکانی(نیروئاموور دەیان جۆری هەیە لە کوردستان)، حەوجۆش، لۆلەپ، داروێژینگ(ئەو دارە درێژەی لۆلەپەکانی مەشکە پێکەوە وەسڵ دەکات لە بواری درێژییەوە بە سەر مەشکەکەیەوەیە)، چیغ، داری بەرچیغ، شیشە کورتان، سەوەی گڵکێشان،  بەردکێش، بێڵی دار، وەروەرە، مزراق، شەللاق ، ڕەشماڵ و هتد!
ئیتر بمێنێتەوە کایە کوردییە کۆنەکان چەندهایان خەریکە لە بەین دەچن و کەس سەبتیشیان ناکات. وەکوو: کەرەسووری پشتدرێژ، بەردگەرمکە، ناننانێن، سەوەتەشڕە، تەڕکی بن بەڕێ و هتد!
هەروەها جۆرەکانی بەستنی جەمەدانەی پیاوان و کڵاو و لاگیرەی ژنان بە پێی تەمەن!
جیا لەوانە چۆنیەتیی گۆرانییەکان. جۆرە گۆرانییەک لەنێو کوردانی ناوچەی سەردەشت هەیە کە کچ و کوڕ بە یەکتریان گوتووە و ڕەنگدانەوەی ژیانی ئاژەڵداری و کەژوانییانە. بەو شێوازە دەگوترێت «باللۆرە». لە ڕاستیدا جۆرێک شەڕەجنێوی کچ و کوڕ بووە لەو سەردەمە. نموونەی چەند بەیتێکی:

من هەمیشە شەوانم، لەسەر شاخەکانم، باللۆرێ دەزانم!
شەقەی توولی مێوە، ماچ خۆشە لەو کێوە!

ئەوە کوڕەکە گوتوویەتی. کچەکەش بە شێوازێکی تر وەڵامی داوەتەوە.
نموونەیەکی لەو جۆرەش بەردەستە لە زاری کچەوە گوتراوە. بە واتایەک وەڵامی ئەوە بووە:

شوانی مەڕەزاوی، بەفر و با لێی داوی، میتکەم بۆ تێ ناوی!
(وشەی مەڕەزاو لێرە ئاماژەیە بۆ هەڵاواردنی بزن و مەڕ لە یەکتری. بزنەکان بەهۆی دۆشینیان پێویست بووە لە بەهاردا بێنەوە بۆ ماڵێ، ئێوارێ و بەیانی. هەروەها بۆ شیردانی کایلەکانیان.
بەو شوانانەی ئاوایی کە سەرجەم بزنەکانی نێودێیان پێ بوون و شەوبەکێو بوون، پێیان گوتراوە شوانی مەڕەزاو.
لەبیرمە بەو بزنەگەلەیان دەگوت «مەڕەزاو». بە شوانی مەڕەسپیشیان دەگوت: شوانی وشکەی! واتە ئەوانەی نادۆشرێن و نایەنەوە بۆ ماڵێ بۆ دۆشین. هەروەها ئەو وشکەیە، گیسک و کاوڕی ساڵی پێشوو و حەیوانە ئەستێوریشی لەگەڵ بوون.
هەڵبەت هاوینانیش هەر بە بزنەگەلەکەیان دەگوت مەڕەزاو، واتە ئەوانەی دەدۆشرێن. بەو جیاوازییە کە ئێوارێ و بەیانی کەبانووی ماڵەکە دەچوو بۆ کێوی دەیدۆشین و بزنەکان نەدەهاتنەوە. بەپێی وەرزیش کاتی دۆشینیان دەگۆڕا. تا دوو مانگ هاوین، ئێوارێ و بەیانی دەیاندۆشین. مانگی کۆتایی هاوین، یەک جار بەیانی دەدۆشران و مەڕەکە دوای دۆشین دەبردرا بۆ دەراوێ و دەڕۆی بۆ مۆڵی پاڵێن. مانگی یەکەم و دووهەمی پاییزیش، دەیانکردەوە یەک جەم و یەک مۆڵ، واتە سەعات یازدەی کە مەڕ دەمۆڵی و دەدۆشرا، تازە مەڕەکەیان ڕانەدەدایەوە تا ئێوارێ. بەو کەسەش کە دەیدۆشین پێیان دەگوت «بێری».جا بێرییەکان پۆلپۆل ئێوارێ و بەیانی دەڕۆیشتن. زۆرتری ئەو پۆلانە هاوڕێ بوون. گۆرانییەکەی مامۆستا ناسر ڕەزازی ئاوێنەی ئەو سەردەمەیە: هۆی بێری بێرێ بێری… .
لەو ناوچەیانە مەڕەکانیان نەدەدۆشین و زۆر لەمێژ بوو وازیان لە دۆشین مەڕ هێنابوو و تەنیا بزنەکانیان دەدۆشین.

هەروەها زۆر بابەتی تر هەن وەکوو شەڕەجنێوێکی دەتوانین بڵێین دۆستانە.
بۆ نموونە کەسی فەقیر گوتوویەتی:

ڕۆژی تەڕوبڕی، کیرم بە قوزی دایە سێحەب مەڕی.

واتە لە ڕۆژی با و باراندا دەبێ دەوڵەمەندی ئەوکات کە مەبەست زۆرتر مەڕدارەکان بوون، بچێتە دەرێ و مەڕی گەڵ دا و هەروەها بۆی تێ کات و فەقیر ئەو دەردیسەرەی نەبووە و شۆخیی بە دەوڵەمەندەکە کردووە!
دەوڵەمەندەکەش لە وەڵامدا گوتوویەتی:

ناخۆی بابۆڵێک نان و پەنیری، کیرم بە قوزی دایە فەقیری!

دەوڵەمەندیش تانەی لە فەقیرەکە داوە کە درووستە ئەمن زەحمەتم زۆرترە، بەس نان و خوانێکم هەیە کە تۆ نیتە و دەستڕەنجی زەحمەتەکەمە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


بابی ئالان

کەسێک کە لەو دێهاتی بەینی سەقز و بۆکان مامۆستای قوتابخانەیە، گێڕایەواە: لە دێیەک مامۆستای قوتابخانە بووم. قوتابییەکی کچی زۆر هاروهاج و زۆربڵەم هەبوو. لەسەر ئەو قسە و بەدفەڕییانەی دەیکرد زۆرم دەنگ دەدا و جاروباریش لێم دەدا. شەوێک بانگێشتی ماڵی بابی ئەو کچە بووم. هەر کە لاقم خستە ژوورێ، نەیهێشت بەتەواوی سڵاوەکەم بکەم کوتی: ئەوە لە مەدرەسە وام لێ دەدەی، شینوڕەشم دەکەیەوە و دێیە ماڵێشمان؟ وەڵڵاهی ئیزنت نادەم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


نەقڵی ئەحمەد سێ پەنابات/ خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ نادری

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


ساڵح حەبیبی ـ مەریوان

سەردەمانی شا بوو؛ ساڵەکانی١٣٥٣ یان ١٣٥٤. گۆندەکەمان درابوو بە پەیمانکارێکی تورک کە لوولەی ئاو بکێشێت. ئەو کابرایەش هاتبوو ٧ ـ ٨ تورکی وەکوو کرێکار لەگەل خۆی هانیبوو. ڕۆژێکیان لە پەنا ماڵی کابرایەک بە ناوی ئۆسا... کە باغچەیەکی لەبەر ماڵەکەی هەبوو، خەریکی چاڵکەندن بوون. پەیمانکارەکە وتبووی ئەبێت هێڵی لوولە لێرەوە بڕوات و ئەو نەیدەهێشت و قێڕەی دەکرد. لە ئاکامدا لەگەل کابرای عەجەمە کردی بە شەڕ و چنگەیەخەی یەکدی دەبن و هەر حەوت هەشت کرێکارەکە گەلەکۆمەکییان لێ کردبوو. کە خەڵک زانیان، ڕوێشتن بۆ ناوجی و جیاکردنەوەیان و گەرەکیان بوو بدەن لە تورکەکان. کەیخودا و ڕیشسپیی ئاوایی دەیانزانی کە خەتای ئۆسایە، نەیانهێشت بدەن لە تورکەکان. لە کاتی جیاکردنەوەدا کە هەر حەوت هەشت تورکەکە نیشتبوونە ملی و لێیان ئەدا، لە ژێرەوە ئەیوت: "مەکەن، مەکەن، لایانمەبەن. لەژێرەوە کاری خۆم ئەکەم!
ئیستاش نازانم کابرا حەوت هەشت کەس بە سەرییەوە بوون ئەیەویست لە ژێرەوە چ بکات؟!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


ئیسماعیل بەقایی

گوتی: لە گوندێکی لای خۆمان ژنیان بۆ گێلەپیاوێکی شەرمن هێنابوو. شەو بەزم و هەرا بڕایەوە و بووکیان بۆ کردە ژوورەوە. قەیرێکی چاک لێک ڕامان و پیاوە هیچی لێ سەوز نەبوو و نەچووە پێش. دوای ماوەیەک ڕووی لە ژنە کرد و کوتی: ئەرێ باوکت مەڕی هەیە؟
ژنە کوتی: ئەرێ وەڵڵا مانگایەکیشمان هەیە ڕێک لە تۆ ئەچێت، شەوەریشی بۆ دانێی نایخوات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


چلوورە

برایماغای عەمبار پیاوێکی سادە و ساویلکە بوو. دەگێڕنەوە سەرچۆک و سمتی پاتۆڵێکی شیو ببووەوە و کۆن کەوتبوو. نۆکەرێکی بانگ کرد و پاتۆڵەکەی دایە. یەک دوو ڕۆژ دواتر نۆکەرەکەی دیت پاتۆڵێکی ڕێکوپێکی لە پێدایە، هەرای کردێ:
ــ دا وەرە کوڕە
ــ بەڵێ ئاغام
ــ ئەو پاتۆڵە جوانەت لە کوێ بوو؟
ــ ئەوە هەر پاتۆڵەکەی خۆتە ئاغا!
ــ هەتیو هی من ئەو سەرچۆک و شتەی هەموو شیو ببووەوە!
ــ ئەخە ئاغا پاشیم هێناوەتە پێشێ!
ــ یانی پاشی منت هێناوەتە پێشی خۆت؟! دایکەنە، دایکەنە قوڕمساغ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


هۆگر ـ سەقز

کەسێک گێڕایەوە: ژنێک دەچێتە دووکانێکی کوتاڵفرۆش. دوای هەڵگرتنی هەندێ جلوبەرگ، بۆ حیساب دێتە لای خاوەنەکەی. ژنەکە دەڵێت: ئەوە ئادرەسی ماڵمانە، سەعات سێ وەرە کەسمان لە ماڵ نییە. حسابی دەکەین.
کابرا دەڵێت: خوشکە گیان، پارەکەم بدەیە و ئادرەسم ناوێت. من حەوتووی فیشەکێکم پێیە، ئەویش لە دەرەوە بیتەقێنم لە ماڵەوە پێم ئەزانن!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

21 Oct, 13:03


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

کاک مەولوودێک هەیە لە گۆڵێ، زۆر قسەخۆشە و دەستی بەننایەتیشی هەیە. دەیگوت ساڵێکی ماڵێک بانگیان کردم کە بچم پلیکانەی ماڵێیان بۆ هەڵبەستم. چووم و ئەوە سەرگەرمی کارێم، لەناکاو خێزانم بە گریگری پەیدا بوو! گوتم: ئەوە چییە؟!
- وەڵا باسکم دێشێ و چوومە کن حەمەلاو، بۆ ئەوە چاوێکم بۆ لێ بکات!
ـ دەیجا ئەوە گریانی بۆ چییە؟!
ـ وەڵا لە وەڵامی داواکەمدا بە جێی ئەوەی بڵێ وەرە بزانم چییەتی، گوتی لەو سڕاتەموستەقیمەیدا بۆم ناکرێت بشتگێم!
ـ جا باشە ئەتۆ بۆ ئەوەی دەگریت کە چاوی بۆ لە باسکت نەکردووە یان بۆ ئەوەی دەگریت کە بۆی نەکراوە بتگێت؟!

تێبینی: ناوەکان خوازراون

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


چلوورە

کابرایەک لەگەڵ عافرەتێکی ئەولایە کەینوبەینی دامەزراند و لە دەرفەتێکدا تێکەڵاوی بوو. جا ئەوە ژنە: ئااا ئەو دە سانتەو خۆش! جا ئارەقەکەو خوشکەو کە و پێمان بێژە یەکێ تر ئەڕۆی یا شاڵوارەکەمان بکەینەو پامان؟!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


چلوورە

کەڵوڕێک نێوی دەرچووبوو بۆ حەج. قەزائەن لەو ساڵەیدا کە نۆرەی بوو، چوار پێنج کەس لە نزیکانی مردن. لە مەدینە کاتێک بردیاننە زیارەتی مەزاری خۆشەویستی خودا، سەری بردە بن سەرینی و کوتی: ڕەسوولەڵڵا گیان! بم وە قوروانوو، شەفاعەتێکمان بکە؛ برا ئەوساڵ خوا گیان قوولەی پێ کردین قوولە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


لێفەجەیران

کابرا دەڵقە باینجانەکەی دەست دایە و کارتەکەی 💳 بۆ کابرا ڕاداشت؛
ـ دە میوان بە
- بەقوربانت بم
ـ ڕەمزەکەی بفەرموو
- یازدە یازدە
ـ ئەی بۆ ناڵێی چوار دانە یەک؟
- ئەخە ئەوە ڕەمزی کارتێکی دیکەمە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

برادەرێک گێڕایەوە: لەگەڵ ماڵی کاک فەخرەی گۆڵێ لە کارێ بووین. لەناکاو تەلەفوونی برازایەکی کاک فەخرە زەنگی خوارد. دوای تەلەفوونەکە دەر کەوت کە خێزانی بووە و زەنگی لێ داوە و بەو کوڕەی دەڵێت: ئەوە ڕەحیمی ئامۆزات پەینەکەی هەر لەو دیوەی دادەنێ کە پێت گوتووە لەوێی دامەنێ و تەنانەت شکایەتیشت لێ کردووە کە کاکە ئەو پەینەی لەوێ دامەنێ. چۆن پیسە و مشک و قالۆنچە و مێش و مەگەس هەڵدێنێ. ئەو دیوەش چەسپاوە بە ماڵەکەی من و ئەو جڕوجانەوەرە دێنە نێو ماڵەکەی من!
جا ژنەکەی زەنگی لێ دابوو کە گوایە ڕەحیمی ئامۆزای هەر لەسەر ئەو کارەی بەردەوامە!
کاک فەخرەش ڕقی هەستا و گوتی:
ئەوە ژنەکانتان، دایکەکەیان دەگێم! بۆ ئەگەر یەکێک داوای گانێکیان لێ بکات دەنگێ ناکەن و هیچ ناڵێن؛ بەڵام بۆ تێکبەردانی ئێوە ئاوا زرینگن!

تێبینی: ناوەکان خوازران

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

دەگێڕنەوە: میرزا ئەحمەدی گۆڵێ کە دوایی ماڵی دەچێتە سیسێرێ، زۆر قسەحازر و وریا دەبێت. جارێک لە مزگەوتی سیسێرێ کە پڕ دەبێ لە خەڵک، حەمەدەمین ناوێک دەیهەوێ سەری بخاتە سەری، دەڵێت: ئەرێ میرزائەحمەد! ئەگەر هەموو دنیا بوو بە مزگەوت، لەکوێ گووی دەکەیت؟!
میرزا لە وەڵامدا دەڵێت: چۆن؛ ئەی لەسەر ڕیشی حەمەدەمین!

تێبینی: ناوەکان شوێنەگومکێیان پێ کراون

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

مەحموودە قنجەی گۆڵێ قسەحازر و قسەخۆشە. کوڕێک گێڕایەوە: پێکەوە کارمان دەکرد. گوڵمیخێکمان پێ بوو، ملهوولمان پێ کون دەکردن. برادەرێک گوتی: کاک مەحموود ئەو گوڵمیخەی هەڵگرە با ون نەبێت!
گوتی: جا مەگەر لە قوونێمی بڕم! دەنا لە کوێی دانێم!

تێبینیی1: گوڵمیخ هەمان سینگی وەڵاغبەستنەوەیە؛ درێژ و باریک. هەڵگرتنی بۆ نێو گیرفان و شتە نابێت.

تێبینیی2: ناوی مەحموود قنجە خوازراوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


هەڤاڵ ـ گۆڵێ، سەردەشت

ماڵی مام وەسیمی گۆڵێ زۆر هەژار دەبن و مام وەسیم منداڵ وردیش دەبێت. ساڵێک مام وەسیم لە دروێنەی گەنم و جۆیەکەی دوا دەکەوێت. حاجی عەوڵای گۆڵێ کە زۆر دەوڵەمەند دەبێت، داوا لە ڕەحمانی برای دەکات کە لەگەڵ مام وەسیم بچێ و یارمەتیی بدات.  کاک ڕەحمانیش دەچێت.
بەیانی مام وەسیم زۆر خۆشحاڵ دەبێت و بە قسەی خۆی کە دوایی دەیگێڕێتەوە، شاییی لە دڵان دەگەڕا و دەیگوت ئەوڕۆ کارم زۆر پێش دەکەوێت!
وەڵا لەناکاو حاجی عەوڵا بانگی کاک ڕەحمانی برای دەکات و دەڵێت: هۆ ڕەحمان، ئەمن ئەوە دەڕۆم بۆ سەردەشتێ. دەڵێن قالەکەچەڵ مردووە؛ بڕۆوە بچۆ بۆ سەرقەبران!
مام وەسیم لەداخان کە کاری کاک ڕەحمانی لەکیس چووە و ئەویش کاک ڕەحمانێک کە بۆ ئازایەتی بەنێوبانگ بووە، هەر نایهێنێ و نایبا، دەڵێت: هەی دەتگێم! ئاخر ڕۆژ نەمابوو بمریت ئەوڕۆ نەبێت!

تێبینی: ناوەکان شوێنەگومکێیان پێ کراون

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


مۆحسێن سەعیدپوور

ساڵانی زوو لە دەرمانخانە ئیشم ئەکرد. برادەرێک هات و داوای کاندۆمی کرد. چەند جۆرێکمان بۆ هێنا و هەر وتی شتی چاکم بۆ بێنن، ئامان با داینەیا! کامی باش و بەنرخ بوو بۆمان هێنا. بڕێکی منەمن کرد و ئەم گیرفان و ئەو گیرفان تا دەرمانخانە قەرەباڵغ بوو، کابرا ون بوو و کاندۆمیش نەما.
دوای ماوەیەک کەسێکی تر هات و ئەویش داوای کاندۆمی کرد. بۆمان هێنا و وتی: توخوا چاکە؟
یەکێ لە هاوکارەکان وتی: ئەرێ، بێخەم بە؛ ماوەیەک لەوەپێش برادەرێک هات هەموومانی پێ گا و ڕۆیشت!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:11


برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد

برایم گێڕایەوە: دەستەیەک ژن دەسکەنەیان دەکرد. قالەشێت و وەهابەکوێر ئەمبەر و ئەوبەریان لێ گرتبوون. ڕامابوون وهەر نێوگەڵیان هەڵدەگڵۆفین. برایم کوتی: چوومە کن وەهاب و کوتم: وەهاب هیچ شتێک لە دونیایەدا نابێتە ژنی جوان و هیچ شتێک لە ئاشقایەتی خۆشتر نییە و ...
وەهاب هەر زیتەی چاوانی دەهات. لە کۆتاییدا کوتم: وەهاب گا...ـت پێ خۆشە؟
ـ ئەرێ وەڵڵا؛ وەختە شێت بم!
کوتم: دەی ئەگەروایە هەستە با لەو پشتە دەستێکت بگـ...ـم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

08 Oct, 11:10


سیامەند‌ مەحموودزادە

له گوندی ...، کابرایەک بە ناوی قادر، خێزانی مردبوو و ژنه‌عەجەمێکیان بۆ هێنا. دوای چەند ڕۆژان کوڕێک لێی دەپرسێت: کاک قادر هیچت کردووه؟
ـ ئەرێ‌ وەڵڵا؛ بێ تۆ ناخۆش چوار دەستی چاکم گاوه!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:42


دینۆ ـ بانە

لە چوارڕای گوڵشار لە ڕێی تاکسی وێستابووم. پەیکانێ هات؛ لێخوڕەکەی پیاوێکی جامانەلەسەری گەڕاوە بوو. دەستم لێ هەڵێنا و سوار بووم. پێش ئەوەی بڵێم بۆکوێ ئەچم، کوتی: ئەزانم جارێ تریش لێرە سوارم کردووی.
ـ وەڵا جا من لەسەر هۆش نیم و دیارە تۆ زەینت ڕوونە.
بزەیەکی هاتێ و کوتی: جا دەیگێم زەین ئەبێتە چی ئەگەر هەمزە کار نەکات!
ـ وەڵا ئەوەش گرفتێکە ئیدی.
دووبارە پێ کەنی و کوتی: جا با قسەیەکی خۆشت بۆ وەگێڕم؛ هەرچەند بێئەدەبیشە.
ـ فەرموو
ـ دوێنی دوو ئافرەتم سوار کرد. پەنا بە خوا لە تۆ باڵابەرزتر و هەتا بڵێی جوانیش. دانەیەکیان هاتە پێش و لەو جێیەی تۆ دانیشت. منیش زۆرم پێ سەیر بوو. چەند ساڵە ئەمە کەسپمە، ئافرەت نەهاتووەتە پێش. لێم پرسین: بۆکوێ ئەچن دادە؟ یەکیان کوتی: بۆ کوێت پێ خۆشە بۆ ئەوێ! زاراوەکەشیان لە هی ئێمە نەئەچوو؛ کوتم: بۆ چکارەن؟ وتیان: وەڵا گـ... ئەیەین، تۆ ناکەی؟! منیش تاسام و کوتم: وەڵا من بەشی ماڵەوەشم پێ نییە. ئێوەش بەزیاد بێ بە من تێر نابن! لەو قسانەیا بووین گەیشتینە بەر دوخانیاتی کۆن؛ کوتیان: دائەبەزین. دیتم هیچیان دەست ناکەن بە کیفا بۆ پووڵ منیش چاوەڕێ تا دانێکیان هەڵیدایە و کوتی: خۆ بەهیوا نیت پووڵت بەینێ نیوەپیاو!
منیش کوتم: ناوەڵڵا؛ جا ئێوە خزمەت ئەکەن بە شارەکە، میوان بن سەرچاو!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:42


م-ز-نەدار

مامۆستا مەلا...، سەرەتای مەلایەتیی بوو. وتی: کەسێک فەوتی کردبوو و یەکەم جارم بوو تەڵقینی مردوو بکەم. داپۆشینی گۆڕەکە تەواو بوو و وتیان: فەرموو مامۆستا تەڵقینی بفەرموو.
منیش کەمێک شڵەزام. چوومە پێش و تەڵقینم خوێند و تەواو بووم.
دوایە کابرایەکی قسەخۆش وتی: مامۆستا! ئەوە تەڵقین نەبوو و تەڵقوون بوو!

من هۆشم نەبوو و لەلای لاقی مردووەکەوە دانیشتبووم!

تێبینی: بۆ تەڵقینکردن دابە، دەبێت لەلای سەری مردوو دانیشیت.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:42


کاوە حەیدەری

کابرایەکی قسەخۆشی نۆدشەیی گێڕایەوە: گوێرەکەیەکم لە حەسار دەرچوو و چووە ناو مزگەوت. مەلای مزگەوت تووڕە بوو و دەستی کرد بە ژوێندان، کە ئەوە گوێرەکەی چ نامسڵمانێکە و بۆ هاتووە بۆ ئێرە.
کابرا وتی: هەرچی بە قسەی خۆش گوتم  مەلا گیان، دەرچووە و بەئەنقەست نەوگە، بڕوای نەکرد. ئاخری منیچ تووڕە بووم و گوتم: مامۆستا! ئەمە گوێرەکەس و عەقڵی نییە؛ هەها من عەقلم هەیە تا ئێستا دیتە بیمە ناو مزگەوت؟!

گوێرەکە: گوێلک

تێبینی: بابەتێکی وێکچوو پێشتر بڵاو بووەتەوە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:41


مـ.ئا ـ بۆکان.

(بەسەرهاتی ڕاستی، بەڵام تاڵ.)

دەڵێ: کابرا ئەگەر نەهامەتیی هات بە سواری وشتریشەوە، سەگ قولاپەی دەگرێت!
خۆم قاچاخچییەتی پیشەمە. قاچاخچی! یەکێ نابەڵەد بێت وا دەزانێت ڕۆژ نییە دوو تۆن تلیاک و هێڕۆئین تڕانزیت نەکەم! ئاخر بە چا و سیگار و شتوومەکی دیکە دەڵێن قاچاخ! بە ماددەی هۆشبەری وەک تلیاک و هێڕۆئینیش دەڵێن قاچاخ! تۆخودا کوجا مەرحەبا؟!
بە ڕۆژ و بە شەو لە ڕێگای تەورێز و شارە دوورەکانی دیکەدام بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیان و پارووەنانێک.
دوای ژنهێنان بۆ ئامانجی کوڕم و دامەزراندنی، خۆشیخۆشی ئەوە ژنم بۆ کوڕ هێناوە و دەی چی بکات چی نەکات، بەناچاری ئەویش وەک خۆم لە کۆمپانیای قاچاخچییەتی دامەزرا!
بێنەوبەرەی ماڵی بەناو قاچاخ، بووەتە کاری ڕۆژ و شەومان. ڕۆژێک چا، ڕۆژێک سیگار، پارچە، لیباس، کەوش و هەزار تڕوتەوێڵەی دیکە.
سەرتان نەهێشێنم با بێینە سەر بەسەرهاتەکە.
ئامانجی کوڕم وەک خۆم بە ماشێنی سەواری وەک سەدان کەسی بێکاری دیکە لە بۆکان و سەقز و ... باری بۆ تەورێز دەبرد. لەو سەریشەوە بۆ ئەوەی بە خاڵی نەیەتەوە و دوو تەمەنی گیر کەوێت هەر جارەو شتێکی لەگەڵ خۆی دەهێناوە بۆ فرۆشتن، یان بە ڕاسپاردەی ناسیاوێک، شتومەکی دەهێناوە.
ڕۆژێک دۆستێکم پێی دەڵێت: کاکە تۆ لەو سەرەوە خۆ هەر بە خاڵی دێیتەوە، بۆ ناچیە جوڵفا لەوێ بارێک وەسایلی بێهداشتی و تەندرووستی بێنییەوە؛ هەم بە خاڵی ناگەڕێیەوە، هەمیش بڕە پارەیەکت گیر دەکەوێت.
ئامانج دوای گەیاندنی بارەکەی بۆ تەورێز، نێوی خودای لێ دێنێ و ڕێگەی جوڵفا دەگرێتە بەر.
دەیگوت: لەولای مەرەندەوە ماشێنە بۆرم تاو دابوو و لە فکری بارەکەدا بووم، ئاخۆ بڵێی چەندەم گیر بکەوێت، لەپڕدا پۆلیسم دیت کە بە ئاماژە پێی دەگوتم ڕایگرە.
منیش ماشێنم ڕاگرت و کاکی پۆلیس لێم هاتە پێشێ و داوای کارتی پێناسی ماشێنی لێ کردم. منیش خێرا کارت و پێناسم دایە دەستی.
کاکی پۆلیس کەمێ چاوی چکۆلە کردەوە و چروچاوانی لۆچ کرد و بەدەم تەماشا و هەڵسەنگاندنی کارت و مەدارکەوە بێ ئەوەی سەری هەڵێنێت، زۆر لەخۆبایییانە گوتی: (چی داری؟) واتا: چیت پێیە؟ منیش زۆر بەئەرخەیانییەوە کوتم: هیچم پێ نییە.
دەستی کرد بە پشکنینی ماشێن. جەعبە و ژێر سەندەڵی و هەموو کەلێنوکولێن گەڕا. دیارە هیچم پێ نەبوو و خورت و خاڵی بووم. چاوێکی لێ کردم و بە پۆزێکەوە لێم خورد بووەوە و گوتی: (دنبالم بیا پاسگاە) واتا: وەرە بەشوێنمدا بۆ پاسگا.
منیش بەسەرسووڕمانەوە کوتم: پاسگای چی، بۆ چیم کردووە؟
پۆلیسی کڵاوقیت بە چاوێکی گوماناوییەوە لێمی دەڕوانی و کیفی مەدارکەکانمی بەدەستەوە و بەهێواشی دای بە دەستەکەی دیکەیدا و گوتی: (تو قاچاخچی هستی و با این ماشین کار قاچاخ میکنی) واتا: تو قاچاخچیت و بەو ماشێنە کاری قاچاخچییەتی دەکەیت.
گوتی منیش هەڵبەزیمەوە و کوتم: قاچاخی چی؟! ماشێن خورت و خاڵییە!
گوتی: زۆرکوتن لە من و حاڵینبوونیش لەو. هەر من ڕستم و کوتم و ئەویش هەر سەری لێ هەڵتەکاندم. هەر دەتگوت گوێزی بۆ دەبژێرم.
بەناقایلییەوە کەوتمە شوێنی بەرەو پاسگا. لەوێش هیچم بۆ جێبەجێ نەبوو. جا وەرە ئەو کەرە لەو قوڕاوە درێنە! هەرچی ئەم دادگا و ئەو پاسگا و ئەم ئیدارەم کرد هیچم بۆ نەکرا و کەس گووی بە کڵاوم نەپێوا!
ئاخرەکەی بیست و پێنج ڕۆژی ڕەبەق ماشێنیان لێ خەواندم و دوایە بە تاوانی هەڵگرتنی باری قاچاخ نەوەد ملوێنیان غەڕامە بۆ نووسیم. بە تاوانی قاچاخچییەتی و باری قاچاخ! نە بارێک لە ئارادا بوو و نە قاچاخچییەکیش سەلمێندراوە.
جەنابی قازی کوتی: چارەت نییە؛ ئەگەر نەغد بیدەی چل و پێنج ملوێن! ئەگەریش بە قیستی بیدەی هەشتا هەتا نەوەد ملوێن دەبێ دانێی.
ئاخری بە کرێی پارکینگەوە نزیکەی چل و شەش ملوێنیان لێ سەندم و ماشێنم وەرگرتەوە.
ئەملام تات و ئەولام تات، هەی بابە جیقم دەرهات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:41


عەبدووڵڵا بەهرامی

لەگەڵ ماڵی پوورم لە کوورەخانەی مەلایەر بووین. سێحەبی کوورەخانە لە حەج هاتبووەوە. دەروێش کەریمی مێردی پوورم خوا بیبەخشێت، فارسیی نەدەزانی؛ کوتی لەگەڵم وەرە بچینە پیرۆزبایی.
هەر لە دەرکی ماڵی کابرا وەژوور کەوتین، دەروێش دوای سەڵاو دەستی لە حاجی هەڵێنا و بە دەنگی بەرز کوتی: (حاجی تو مثل گنجشکی!)
کابرا لێی دڕدۆنگ بوو و لە مەبەستی تێ نەگەیشت؛ هەربۆیە نێوچاوانی تێک نا. هەتا تێم گەیاند کە بابه ئەوە دەڵێت لە گوناح پاک بوویەتەوە قیل سپی بوو.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:41


سمایلاغای هامبورگاوێ

دۆستێکی خۆشەویست گێڕایەوە: هاوژینەکەم سەرەڕای ئەوەی کە سەوادی پێنجی سەرەتاییی هەبوو، بەڵام بەردەوام بۆ زیاتر فێربوونی زمانی کوردی، درێغیی نەدەکرد و وێڕای دەستەخوشکەکانی لە قوتابخانەی شۆڕش وانەی کوردییان دەخوێند.
شەوێک دوو برادەرم بە سەردان هاتنە ماڵمان. هاوژینەکەم چادان و کتریی لەپێش خۆی دانابوون و چای بۆ تێ دەکردین. کتێبیشی لەتەنیشت خۆی بڵاو کردبوون و تاوناتاوێک ئاوڕێکی لێ دەدانەوە. برادەرەکەم گوتی: براژن دەرست لێ وەپرسم؟
هاوژینم گوتی: ئەی چی.
دۆستەکەم لەبەر چرای دیوارکۆ، دوو سێ جار کتێبەکەی هێنایە پێش چاوی خۆی و دوورونزیکی کردەوە؛ جوان بۆی نەدەخوێنرایەوە. دوای دوو سێ پرسیاران گوتی: کەڵەگا یانی چی؟
خێزانم بەسەرسووڕمانەوە تۆزێک ڕاما و گوتی: وانەی ئێمە کەڵەگای تێدا نەبووە، مەگەر تۆ بۆت پەیدا کردبێت! بەڵام تا ئەو جێگایەی بزانم کەڵەگا یانی کەڵەگا ئیدی!
دۆستەکەم دیسان چاوێکی لە کتێبە کردەوە؛ پشووی سوار بوو و شەرم دایگرت و ئارەقی دەر کردن. گوتی: براژن ببوورە! کێڵگەیە ئەمن وەمزانی کەڵەگایە! لە خەجاڵەتیان بە هیچ جۆرێک وەک خۆ لێ نەدەهاتەوە. ئاخریش تەرکی ماڵی ئێمەی کرد.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:41


موحسێن سەعیدپوور

ئەوە نەقڵەم ئاوا بیستووە:
تەلێ و مەلێ شەڕیان ئەبێ و شەر قووڵ ئەبێتۆ؛
مەلێ: لاچۆ قـ... تیسکن
تەلێ: وە من ئێژی قـ... تیسکن؟! ئەرێ مەشەی عەبباس! بەینەڵڵا، وەو تەخت گەردنتە، تۆ لەبان تەپکەکە کردتە قـ...مەو، من ق... تیسکنم؟
مەشەی عەباس ئێژێت: نە بەو تەخت گەردنمە؛ بێژم نەیاشت، داشت؛ وەلێ قەڵتقەڵتو!

تیسکن: موودار و تووکن
قەڵتقەڵت: تاشین بە مقەست کە پەڵەپەڵە بێت.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:40


↩️ کابرا لە دوورەوە هاواری کرد: "کوڕە نەکەن! ئەو گوڵەبەڕۆژە کاڵ و نەکوڵیوانە بۆ من بەجێ نەهێڵن! ئێوە پێتان دەخورێ! من چییان لێ بکەم؟ خۆ تازە بە کەڵکی هەڵخستن و وشککردن نایەن! هەموو پووچ دەبن! هەڵیانگرنەوە بیانبەن بە قوزەڵقۆرتی بکەن!"
ئەوجار من گوتم: "باشە خاڵە ئەتۆ لەنێو ئەو عەجەمانە چ دەکەی؟! بۆ لەنێو عەجەمان مەزرات داناوە؟"
کابرا هاواری کرد: "ئەتۆ ئاقڵەکەیان بووی؟! ئەتۆ هەر هیچ مەڵێ! ئەوانە عەجەم نین لوڕن، لوڕ! هەی کەر! وەک من و تۆ کوردن!"

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:40


ناسرای خاتووزین

دانپێدانان هەڵبڕاو

قوتابخانەکان کرابوونەوە و هێشتا لە کوورەخانە نەگەڕابووینەوە. گاڕانێک منداڵ بووین لە بەتاڵییان نەماندەزانی چی بکەین، دزی نەبێ. کاتی خشتبڕین دوایی هاتبوو و خاوەنکوورە بە هۆکارێکی نادیار، جا نەیبوو یان چی، پاکانەی‌ئەستۆ(تەسفیەحیساب)ی لەگەڵ خەڵک نەدەکرد بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان. خەڵکیش نەیاندەوێرا هیچ بڵێن، دەترسان خاوەنکوورە(ئەرباب) تووڕە بێت و پارەکەیان بەجوانی نەداتێ. دیارە ئەگە سەرەتای ساڵ بوایە، خەڵک نەک هەر مانیان دەگرت و خشتیان بۆ نەدەبڕی، بۆی هەبوو تێرشەقیشی کەن!
لەگەڵ منداڵەورکە دەچووین بۆ دزیی باخ و بێستان و هەتا دەمانتوانی دوور دەڕۆیشتین. هەموو خۆمان لێ ببوو بە مارکۆپۆلۆ و ساغ ببووینەوە هەر ڕۆژە و شوێنێکی نوێ بدۆزینەوە و دزی لێ بکەین!
دەگەیشتینە هەر ڕەز و باغ و بێستانێک، وەک شەڵغە کولوو دەستێکمان لێ دەوەشاند و شتێکمان لێ دەپچکڕی. هیچمان لەگەڵ خۆمان نەدەبرد، بۆ ئەوەی تا دەگەینە جێی مەبەست بۆ دزی، بارمان قورس نەبێت!
ئەو ڕۆژە هێندە ڕۆیشتبووین ترسی ونبوونمان لێ نیشتبوو. ناچار لەسەر ئەوە ڕێک کەوتین، بڕێکی دیکە بڕۆین، هەر شتێک هاتە سەر ڕێمان ئەوە بدزین و بگەڕێینەوە ماڵێ. لەپڕ بەسەر مەزرایەکی گوڵەبەڕۆژەدا کەوتین. گوڵەبەڕۆژەکان سەلکی وایان پێوە بوو، دەتگوت دایرەکەی قالەدایرەن. جا هەمووشیان ڕوو بە ئێمە سەری ڕێز و نەوازشیان دانەواندبوو و چاوەڕوان بوون بیاندزین!
لەپڕ قسەی دوێنێی نەنکم وەبیر هاتەوە: "ناسر ڕۆڵە گوناحتان دەگاتێ هەموو ڕۆژێ دەچن بێستان و شتی خەڵکی دەڕووتێننەوە! ئەخە ناڵێن فەقیرە کابرا پێی دەژیی! ڕزقی ماڵ و منداڵیەتی! ئەگە هەر دزییش دەکەن، تۆزێک بە ویژدانەوە دزی بکەن! یا هەر تێرزگی خۆتان بخۆن و هیچ مەهێننەوە! یانیش لقوپۆپی دار و شتەکانی لێ مەشکێنن! ڕوحمتان پێدا بێت، ڕوحم! شتێکی بۆ بهێڵنەوە!"
دەنگم بەخەفەیی هەڵهێنا و گوتم: "منداڵینە ڕاوەستن! زۆر لێ مەکەنەوە! گوناحمان دەگاتێ! شتێک بۆ کابرا بهێڵنەوە! هەر هیچ نەبێ لەتێکیان لێ کەنەوە! لەتێکی بۆ کابرا بهێڵنەوە!"
بەنێو گوڵەبەڕۆژاندا تێورکاین! دۆخێنمان بەسەر کراسدا هەڵکێشا و بە یەخەیدا نێوزگمان پڕ کرد. گوڵەبەڕۆژەش بۆخۆی زبر و دڕ، لەگەڵ شیلەی قالۆرەکەی بە گۆشتی گیانماندا دەهات و دەچوو و لەبەر خروو و کزانەوە دەتکوت موقراییی چاومان ڕۆڕژا!
لەپڕ دەنگی کەسێک هات، لە گابۆڕی دا. جا وەرە منداڵ هەریەکەی بە لایەکدا هەڵێ! خاوەن مەزراکە بوو؛ دەیبۆڕاند و دەگریا و جێنوی دەدا و بەدواماندا هەڵدەهات!
منداڵ هەموو لەترسی ئەوەی ون بن، خێرا خۆیان گەیاندەوە لای یەک و کاتێک کابرای فەقیر ئەو هەموو منداڵەی پێکەوە دیت، زاتی چوو و ئەژنۆی شکا و شلی کردەوە و لە دوورەوە وا دەکات: "ئەخە سەگی سەگبابانە، ئەوە چ دزییەکە ئێوە کردووتانە؟ باشە ئەو گۆڵەبەڕۆژانەتان بوا سەقەت کردووە؟ ئەخر کێ دیتوویەتی کابرا بچی بۆ دزی، لەتێکی شتێک بدزێ! ئەگەر هەر دەتاندزی دەتاندزی، سەلکەکانتان بەتەواوی لێ کردبوایەتەوە. ئەو شێتخانەیە یانی چی؟ ئەو هەموو گوڵەبەڕۆژەیەتان سەقەت کردووە! ئەخە خودا بتانگرێ خۆ هێستا ماویانە بگەنێ! واتان سەقەت کردوون تازە خۆ پێش ناگەن! هەموو پووچ دەبن!"
لە کاتێکدا کە هەموومان سەد متر ئەولاتر ڕاوەستابووین و گوێمان بۆ کابرا ڕاداشتبوو، یەکێک لە منداڵەکان، دەنگی هەڵهێنا و بە قامکی، ئاماژەی بە من کرد و بە کابرای گوت: وەڵا خاڵە ئەوە ئاقڵەکەمانە، ئەوە پێی کوتین نیوەی گوڵەبەڕۆژەکان لێی بکەینەوە بۆ ئەوەی زۆر زەرەر نەکەی!
کابرا دایە قاقای پێکەنین و هۆڕاندی و گریا و چەپۆکی بە خۆی دادا و خۆی گەوزاند و هەستاوە سەرپێ و دەستی کردەوە بە پێکەنین و گریان و دەیگوت: ئەخە چ کەری کەربابێک کاری وا دەکات! یانی چی باشە ئەوە یانی چی! ئەو کارە یانی چی؟ نیوەی گوڵەبەڕۆژەتان لێ کردووەتەوە زەرەر نەکەم؟خودایەگیان شێت بووم بە دەستی ئەو وڵاغانەوە! ئەوانە چین؟!
لەپڕ یەکێک لە منداڵەکان سەرنجی شتێکی دا کە تا ئەو کاتە هیچمان سەرنجمان نەدابوو، گوتی: "هەتی خۆ ئەو کابرایە کوردە، عەجەم نییە!"
ئێمەش کە بەتەمای دزی لە عەجەم چووبووین، کە ئەو دیمەنەمان بینی، زۆر خەفەت دایگرتین. بۆیە هەر لەوێ یەک یەک بە چاولێکەری لەیەک دۆخینمان شل کردەوە و بن زگمان هەڵڕشتە سەر عەرزی و بە کابرامان گوت: "خاڵە ببەخشە نەمانزانی ئەو گوڵەبەڕۆژانە هی کوردن! وامانزانی هی عەجەمن! ئەوە بۆت لێرە دادەنێین، وەرە بیانبەوە!" ↪️

با قسەی خۆش ون نەبێ

28 Sep, 18:39


چلوورە

برادەرێک کوتی: لە مەجلیسێک بووم جەماعەتێکی زۆر دانیشتبوون. کابرایەک لە پیرێژنێکی پرسی: ئەلحان چۆنی دادەخەجیج؟
ـ جا چۆن بم ڕۆڵە؛ وەڵڵاهی لەوەتا ئەسپابەکەم بەکار نایە، چ وەعزم نییە. خۆ من وا نەبووم. عالەم بەغیلیی بە ئەسپابی من دەبرد، ئەلحان حیچ!
جەماعەت هەموو قوت بوون و چاویان تێ‌ بڕی. کوڕەکەی لەلای درگاوە دەنگی هەڵێنا: ئەسپاب نا دایە؛ ئەعساب، ئەعساب!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ