ماڵپەری عەرەبی جەدید ئاشكرای كردووه، ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ڕاشكاوانه‌ی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره ملیشیاكان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌م په‌یامه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ماڵپه‌ڕی "العربي الجديد"ـی گوتووه، ئه‌مه‌ریكا له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌یامێكی ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه‌ی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه ڕوون بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له گرووپه میلیشیاكانی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌وفیا، ئیمام عه‌لی، نوجه‌با، سه‌یدولشوهه‌دا و ئه‌لته‌فووف." كه هه‌ر یه‌ك له‌م گرووپانه له دوای ڕووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـی غه‌ززه، هێرشیان كردووه‌ته پێگه سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.