Media magazine @mediamagazine Channel on Telegram

Media magazine

@mediamagazine


ھەواڵ بەخێرایی

پەیجی میدیا مەگەزین لە فەیسبووک
https://www.facebook.com/media.poletic?mibextid=LQQJ4d

Media magazine (Kurdish)

بەخێربێن بۆ پەیجی 'میدیا مەگەزین'! ئەم پەیجەکە بۆ هەواڵەکانی کوردستان و جیهانیەکان دابین بکەوە. لەم پەیجەوە، زانیاری تایبەتییەکان لەسەر هەواڵ، هونەر، ئەمەوەی خوێندنیان، هونەرەکان، و بەڕێوەبردنی جیهان ئامادەدا بکەین. ئەگەر دەتوانیت زانیاری زیاتر و به‌رواری هەر بەرهەمەکانی تایبەتی تایبەت بەمان دروست بکەیت، تکایە بچێ بپێوێنەوە بۆ بەڕێوەبردنی زیاتر. بۆ زیاتر زانیاری، تکایە سەردانی داخستنی فەیسبووکی خود بکە: https://www.facebook.com/media.poletic?mibextid=LQQJ4d

Media magazine

16 Feb, 10:43


ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە لەبارەی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمرالی

https://mediamagazine.news/archives/17179

Media magazine

15 Feb, 15:49


ڕاگەیەنراوێک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم

https://mediamagazine.news/archives/17176

Media magazine

14 Feb, 18:48


تەواوی چاوپێكەوتنەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ (العربیة)


https://mediamagazine.news/archives/17173

Media magazine

14 Feb, 16:58


مەسرور بارزانی: کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە سیاسی کراون

https://mediamagazine.news/archives/17171

Media magazine

14 Feb, 09:42


بەڕێوەچوونی حەوتەمین فێستیڤاڵی پێشبڕکێی خلیسکانێی سەر بەفر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بەشداریی 150 یاریزانی ناوخۆیی و بیانی.

چالاکییەکانی فێستیڤال لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرپەرشتی دەکرا کە ئامانج لێی گرنگیدانە بە کەرتی گەشتوگوزار لە دەڤەرەکە.

Media magazine

14 Feb, 09:31


سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبووەوە

له‌ چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا لەگەڵ بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگريی ئەڵمانیا، باسيان له‌ پەیوەندییەکانی ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچەکە به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

Media magazine

13 Feb, 17:04


🔴ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

دەست بەسەردا گرتنی بڕی ( ١ کیلۆ و ٥٠٠ گرام )ماددەی هۆشبەر

دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدوادا چون لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان) دەستمان گرت بەسەر بڕی(١ کیلۆ و ٥٠٠ گرام )ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین )، کە لەلایەن باندێکی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان کە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە ،بەڕێگای کۆمپانیایەکی (گەیاندن و گواستنەوە) دەربازی (هەرێمی کوردستان /شاری هەولێر)یان کردوە،

جێگەی ئاماژەیە ئەم ماددە هۆشبەرە بەشێوازێکی زۆر شارەزاو لێزانانە لە ژێرەوەی سێتێک (مەنجەل و تاوەی تیڤال) حەشار دراوە و بە ماددەیەکی رەق ڕوو پۆش کراوە ، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبیت و نە بینرێتەوە، ڕێکاری یاسای بەرامبەر کۆمپانیا (گەیاندنە)کە گیرابەر و داخرا، سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٣ شوباتی ٢٠٢٥

Media magazine

13 Feb, 09:44


بەڤیدیۆ… کورەکەی بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ دەرکەوت

بۆ یەکەمجار دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، کوڕە گەورەکەی لە مۆسکۆ دەردەکەوێت و ڤیدیۆیەکی خۆی لە ئێکس بڵاو دەکاتەوە

Media magazine

13 Feb, 08:17


فاروقی مەلا موستەفا کارەساتێکی گەورەی ناوەتەوە

https://mediamagazine.news/archives/17163

Media magazine

13 Feb, 06:41


مەسرور بارزانی لە دووەم ڕۆژی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان زنجیرەیەک دیداری و کۆبوونەوەی ئەنجام دا

دوێنێ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لە زنجیرەیەک دیداری جیادا لەگەڵ هەریەک شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی و محەممەد حەسەن سوەیدی، وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات و محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا و شێخە لەتیفە محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە.

هەر لە رۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی لووتکەکەدا بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژوو کرا.

Media magazine

08 Feb, 07:15


پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، 24 کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت؛ 2 ملیۆن دانیشتووی هەولێر لێی سوودمەند دەبن و هەزار بیری ئاو دادەخرێن.

Media magazine

07 Feb, 13:15


🔴مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی وەلید خالید خۆشناو دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو وەلیدی کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان خالید خۆشناو کرد. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
خالید خۆشناو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Media magazine

07 Feb, 12:45


🔻 عیراق لەبەردەم یەك بژاردەیەی ئەمریكایە، هیچ رێگەی دیكەی نییە
🔻 كۆمپانیای سۆمۆو بانكی رافیدەین لەبەردەم سزاكانی ئەمریكادان
🔻 بەرپرسانی عیراق لەبەردەم سزای ئەمریكادان، لەنێوانیاندا فایەق زێدان و نوری مالكی..تد
🔻 سزای سەر بەرپرسەكانی عیراق بریتیە لە قەدەغەی هاتوچۆو بلۆككردنی پارەكانیان
🔻 ئەگەر عیراق پابەندی مەرجەكانی ئەمریكا نەبێت، رووبەرووی دۆخێكی ئابوریی زۆرخراپ دەبێتەوە

زیاتر لەم لینکە👇🏻
https://mediamagazine.news/archives/17118

Media magazine

07 Feb, 10:00


🔴بەڤیدیۆ… ئاسایشی هەولێر لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستی گرت بەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ

Media magazine

06 Feb, 19:49


ئەم 8 گەڕەکەی هەولێر کە پرۆژەی "ڕووناکی"ـیان تێدا جێبەجێ دەکرێ و دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

پرۆژەکە بەردەوامە و هەموو شار و شارۆچکەکان بە قۆناغ دەگرێتەوە.

Media magazine

06 Feb, 17:22


لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا، ژمارەی ئەو سوودمەندانەی لە ڕێی هەژمارە بانکییەکانیانەوە مووچە وەردەگرن زیاد لە پێنج هێندە کردووە.

Media magazine

06 Feb, 15:34


دابەشکردنی مووچە لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە لە پاڕێزگای دهۆک زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.
تەنها بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم زیاد لە 80,000 سوودمەند لە پارێزگای دهۆک مووچەکانیان بە دیجیتاڵی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو وەردەگرن.

تیمی هەژماری من

Media magazine

06 Feb, 14:07


https://mediamagazine.news/archives/17115

Media magazine

06 Feb, 13:16


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە

https://mediamagazine.news/archives/17112

Media magazine

06 Feb, 10:17


مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

https://mediamagazine.news/archives/17110

Media magazine

05 Feb, 21:06


یەکێتی و حەرەکەی پشت دێگەڵە، خێمەکەی لە خێمەی مانگرتن و ناڕەزاییەوە بۆ گۆڕیون بۆ خێمەی ڕێجیم و ڕەشاقە!

https://mediamagazine.news/archives/17108

Media magazine

05 Feb, 20:31


ئازادکراین

دوای دوازدە کاتژمێر دەست بەسەرکردن ئازادکراین ، خودا شاهیدە ئێستاش نەمزانیوە لەسەر چی دەستگیرکراوم ( ئیفادم وەرنەگیراوە و پێم نەگوترا قەزیەکە چی بوو!! )

بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پيشوەختە ، بنکەی پۆلیسی سەرچنار و دادگای کەتنی یەک ، دەست بەسەریان کردم و "کەلەپچەیان لە دەست و قاچم کرد" ڕەفتارێکی تووند !!

ــ بەهەر حاڵ زۆۆر سوپاس بۆ هەموو لایەکتان ، قەرزارتان کردم بە پەیوەندیەکانتان ، بە هەواڵپرسی و هاوخەمیتان ( میدیاکان هەمویان ، ڕۆژنامەڤانان و سەنتەرەکانی بەرگری و بەرپرسە سیاسی و حکومیەکان

Media magazine

05 Feb, 18:37


https://mediamagazine.news/archives/17105

Media magazine

05 Feb, 17:08


پڕۆژەی ڕووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ هەشت گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (کووران و ڕزگاری و کوردستان و بەهار و کرێکاران و ئازادی و ماجیداوە و ڕاستی) و زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە.
پێشتر گەڕەکەکانی (شادی و بەهاری نوێ و نازناز و بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیە بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستی پێکردووە، و لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانەش دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆ زانیاریی زیاتر، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ژمارە 1992 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەیەک، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 9ی شەو بەردەستە.

Media magazine

05 Feb, 15:06


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوکرایەوە

https://mediamagazine.news/archives/17102

Media magazine

05 Feb, 08:36


🔴مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی ( MEDICO)ی لە هەولێر کردەوە.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە کە ‎یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریان تێدا کردووە کە لە 5 تا 8ی شوبات لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

Media magazine

05 Feb, 08:34


https://mediamagazine.news/archives/17100

Media magazine

04 Feb, 09:58


وێنە؛ چەند وێنەیەکی بافڵ تاڵەبانی لە باڕ و دیسکۆکانی ئەمەریکا بڵاوبووەوە.

لەسەر وێنەکان ئاماژە بەناوی تەیمور ئەنفال کراوە، کە پێشتر ڕاوێژکاری قوباد تاڵەبانی بووە و لە ئێستادا وازی لە یەکێتی هێناوە.

Media magazine

04 Feb, 09:51


https://mediamagazine.news/archives/17094

Media magazine

04 Feb, 08:36


مەسرور بارزانی پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

https://mediamagazine.news/archives/17091

Media magazine

03 Feb, 17:40


مەسرور بارزانی پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

https://mediamagazine.news/archives/17088

Media magazine

03 Feb, 16:53


شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن

https://mediamagazine.news/archives/17085

Media magazine

03 Feb, 14:28


ئاوات شێخ جەناب: بەهەوڵی سەرۆکی حکومەت کێشەی مووچە چارەسەر کرا

https://mediamagazine.news/archives/17082

Media magazine

03 Feb, 08:04


هەڵەبجە؛ جوانی سروشتی گوندی بەکراوا لە ناوچەی نەوڕۆڵی.

Media magazine

02 Feb, 19:06


https://mediamagazine.news/archives/17075

Media magazine

02 Feb, 17:41


پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەمواری یاسای بودجە

https://mediamagazine.news/archives/17072

Media magazine

02 Feb, 17:20


ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر

https://mediamagazine.news/archives/17069

Media magazine

02 Feb, 15:26


لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی مامۆستایانی نارازیی

بەشێك لە مامۆستایانی مانگرتوو وەك نوێنەری سەركردەی دژەكورد سەیردەكەین”

https://mediamagazine.news/archives/17066

Media magazine

31 Jan, 18:29


بەوێنە؛ کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد

Media magazine

31 Jan, 13:48


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق

https://mediamagazine.news/archives/17055

Media magazine

31 Jan, 11:09


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی لە سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌ پێگه‌یشت

https://mediamagazine.news/archives/17052

Media magazine

30 Jan, 20:56


ئەمریکا کۆتایی بە بانکی ڕافیدەین دێنێت

https://mediamagazine.news/archives/17048

Media magazine

30 Jan, 18:45


مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەمریکا دەکات

https://mediamagazine.news/archives/17046

Media magazine

30 Jan, 17:28


ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانیان، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاژێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا".

دژە تیرۆر دەشڵێت، "درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە".

Media magazine

30 Jan, 09:31


کۆتای قسەی سەلوان مۆمیکا رۆژێک پێش کوژرانی، دەڵێت، پەشیمان نیم لەوەی کردوومە

Media magazine

30 Jan, 07:23


یەکێک دامەزرێنەرانی رەوتی هەڵوێست زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر عەلی حەمە سالح

https://mediamagazine.news/archives/17043

Media magazine

29 Jan, 15:13


ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوویەوە.

Media magazine

29 Jan, 06:34


🔴ڤیدیۆ… ساتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لەویلایەتی ئاڵاسکا

Media magazine

29 Jan, 06:29


ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە

https://mediamagazine.news/archives/17041

Media magazine

29 Jan, 05:31


ئایندەی کوردستان بە کاتی مەسرور بارزانی

https://mediamagazine.news/archives/17038

Media magazine

28 Jan, 17:03


گرفتە خێزانیەکانی شاسوار عبدالواحید و هەڵگەڕانەوە لە خەزووران !

https://mediamagazine.news/archives/17035

Media magazine

22 Jan, 07:13


🔴ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014، و ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (191) لە ڕێكەوتی ( 2025/1/15 ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (2) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( 2025/1/22 ) تا کاتژمێر (2 )ی ڕۆژی پێنجشەممە ( 2025/1/23 ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامبوونیان لە خزمەت.

https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

Media magazine

21 Jan, 19:27


“ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی”

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەم ڤیدیۆیەی لە 'ئێکس' بڵاوکردووتەوە و لەسەری نووسیوە: "ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی و گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سەرتاسەری جیهان"

#WEF25

Media magazine

21 Jan, 19:22


🔴فەرماندەکانی یەکێتی لە هەولێرەوە پەیوەندی بە ئەژی ئەمینەوە دەکەن!

عەقیدی دژەتیرۆری یەکێتی، گۆران شەهید گەوهەر وازهێنانی لە یەکێتی ڕاگەیاند و پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو کردۆتەوە و نوسیویەتی: لەگەڵ برا و هاوڕێم ماموستا ئەژی ئەمین درێژە بە گەشتەکەمان دەدەین.

Media magazine

21 Jan, 17:44


مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە

https://mediamagazine.news/archives/16974

Media magazine

21 Jan, 15:44


مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

https://mediamagazine.news/archives/16971

Media magazine

21 Jan, 13:10


مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە

https://mediamagazine.news/archives/16968

Media magazine

21 Jan, 12:08


مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە.

Media magazine

21 Jan, 11:01


بەڤیدیۆ… کارمەندێکی پێشووی کەناڵ 8 دەڵێت، کەناڵ 8 میدیا نیە بەڵکو باندە و سەرۆکی باندەکەش ئەحمەد نەجمە.

Media magazine

21 Jan, 10:03


🔴مەسرور بارزانی لە داڤوس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک و شاندێکی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک و شاندێکی شانشینی بەحرەین کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوون، کۆبووەوە.

Media magazine

21 Jan, 09:25


🔴هەواڵێکی خۆش لە هەژماری منەوە بۆ مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی

هەژماری من ڕێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی.

بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU

Media magazine

21 Jan, 08:59


مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە


https://mediamagazine.news/archives/16965

Media magazine

21 Jan, 06:35


مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ماڵی کوردستان لە داڤۆس⁩ نیشاندەری توانای هەرێمی کوردستانە لە داهێنان، وەبەرهێنان و گەشەی ستراتیجیدا.

Media magazine

20 Jan, 20:58


دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم وتاریدا وەکو سەرۆکی ئەمریکا دژی هاوڕەگەزخوازی گوتی: لەمەودوا وەک حکومەت تەنیا رەگەزی نێر و رەگەزی مێ دەناسێنین

Media magazine

20 Jan, 19:40


🔴چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە داڤۆس

https://mediamagazine.news/archives/16962

Media magazine

20 Jan, 19:30


ساتی گەیشتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماڵی کوردستان لە داڤۆس

Media magazine

20 Jan, 12:09


بە وێنە؛ ماڵی کوردستان لە داڤۆس، بۆ پێشوازیکردن لە میوانەکان ئامادە کراوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن مەسرور بارزانی بکرێتەوە.

Media magazine

19 Jan, 20:22


🔴ڤیدیۆ… ساتی ڕادەستکردنی 3 دیلی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە

لە قۆناغی یەکەمی دیل بەدیل و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەمرۆ لە غەززە 3 دیلی ئیسرائیلیی ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرا

Media magazine

19 Jan, 13:04


🔴مەسرور بارزانی گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شای ئوردن کۆبووەوە

وردەکاری کۆبوونەوەکە لەم لینکە:

https://mediamagazine.news/archives/16956

Media magazine

19 Jan, 11:46


مەسروور بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی گرنگ دەکات لە سویسرا

https://mediamagazine.news/archives/16953

Media magazine

19 Jan, 11:28


🔴ساتی پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، لەلایەن شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی

Media magazine

19 Jan, 09:19


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە

وردەکاری کۆبوونەوەکە لەم لینکە:
https://mediamagazine.news/archives/16950

Media magazine

18 Jan, 11:53


کچی قازی محەمەد دەڵێت، خەونەکەی بابم نزیکە و بەدیدێت

Media magazine

18 Jan, 08:14


بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەڵای هەولێر نوێ دەکرێتەوە و سیمای دێرین و شارستانیی زیاتر پێشان دەدرێت.

Media magazine

17 Jan, 17:15


بەڤیدیۆچەند ئاژەڵێکی دەگمەن لە چیاکانی کوردستان دەردەکەون

هاوڵاتییەک بەناوی سۆران ئەحمەد، لەڕێگەی کامێراکەیەوە وێنەی چەند ئاژەڵێکی دەگمەن لە چیاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات

Media magazine

16 Jan, 18:31


https://mediamagazine.news/archives/16947

Media magazine

16 Jan, 15:30


وردەکاری کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

https://mediamagazine.news/archives/16944

Media magazine

16 Jan, 12:29


"نابێ کێشەی مووچە بەردەوام بێت"

شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان کۆبووەوە

Media magazine

16 Jan, 12:14


پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربه‌ست لە غەززە

https://mediamagazine.news/archives/16941

Media magazine

16 Jan, 08:44


🔴حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی 23 وڵات کۆبووەوە

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەبارەی کێشەکانی مووچە و بودجە وردەکاریی تەواومان بە نوێنەری وڵاتان دا.

Media magazine

15 Jan, 06:54


ساڵێک بەسەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر مالی پێشڕەو دزەیی تێپەردەبێت

https://mediamagazine.news/archives/16929

Media magazine

14 Jan, 20:34


🔴سودانی لە بەریتانیا هێلکەباران کرا

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن چەند گەنجێکەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لە بەریتانیا هێلکەباران کرا.

Media magazine

14 Jan, 19:16


وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دووەم بەیاننامەی بۆ وەڵامدانەوەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاوکردەوە‌


https://mediamagazine.news/archives/16927

Media magazine

14 Jan, 19:04


دوو دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر


https://mediamagazine.news/archives/16924

Media magazine

14 Jan, 15:42


کاندیدێکی دەستلەکار کێشاوەی علی حەمە سالح زۆر بەتوندی هێرش دەکات و دەڵێت: ساختەچی و درۆزنن

هێرش عەبدولرەحمان، کە پێشتر کاندیدی حیزبەکەی عەلی حەمە سالح بوو و دەستی لە بەرەکە کێشایەوە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەنوسێت:

خەون و پڕۆژەی گەورە بۆ خزمەتی گشتی، لەگەڵ مرۆڤی ساختەچی و درۆزن و بچوکدا، تەنها بێ ئومێدی بۆ خەڵک دێنێت...

ئێوە بەردەوام بن لە شاردنەوەی ڕووی ڕاستی خۆتان بە درۆکانتان، ئێمەش پلان و بەرنامەی خۆمان دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان و لابردنی ماسکەکانتان.

Media magazine

14 Jan, 14:54


🔴ئاسایشی هەولێر وردەکاری دەستگیر کردنی 10 کەسی مەترسیداری بڵاوکردەوە

ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە:
وردەکاری تەواو لەسەر دەستگیرکردنی (١٠) تۆمەتبار کە لە ناو شاری هەولێر چەند تاوانێکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە وەک تاوانی( ڕێگیری کردن ، دزیکردن، تەقە کردن و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ، هێرش کردنە سەرهاوڵاتی کاسبکار) ، بە پاڵپشتی بەڕێز سەرۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان ،هەمو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گڕ بۆ دابین کردنی ئارامی و پاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتمانیان
لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان پێدانی زانیاری دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن
هێڵی گەرم : 066106
ناردنی فایلی ڤیدۆ و زانیاری لەسەر وتس اپ یان ڤایبەر
07502522728

Media magazine

14 Jan, 13:46


مەسرور بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە

https://mediamagazine.news/archives/16921

Media magazine

14 Jan, 08:22


سەرجەم سەربازانی لیوایەکی ئیسرائیل کوژران

https://mediamagazine.news/archives/16915

Media magazine

13 Jan, 20:59


وێنە؛ کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی

Media magazine

13 Jan, 10:30


مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات


https://mediamagazine.news/archives/16912

Media magazine

13 Jan, 07:51


https://mediamagazine.news/archives/16910

Media magazine

13 Jan, 07:31


حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووريی خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بن، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستوریيەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک.

Media magazine

13 Jan, 07:04


کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.

Media magazine

12 Jan, 21:58


راگەیێندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

https://mediamagazine.news/archives/16908

Media magazine

12 Jan, 15:16


سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

https://mediamagazine.news/archives/16905

Media magazine

12 Jan, 11:22


چوار بڕیاری گرنگ لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

https://mediamagazine.news/archives/16902

Media magazine

12 Jan, 08:37


سروشتی جوانی ڕووباری سیروان، پارێزگای هەڵەبجە، هەرێمی كوردستان

ڕووباری سیروان لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک سنە و لە چیای چلچەمە نزیک شارەکانی سەقز و دیواندەرەوە سەرچاوە دەگرێت، پاشان لە ھەورامانەوە بە هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت.

Media magazine

08 Jan, 07:06


🔴ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی 1ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكەن.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بخوێنەوە:
https://mediamagazine.news/archives/16859

Media magazine

07 Jan, 16:14


کەناڵ8 ، کەناڵە سێبەرەکەی یەکێتی و سەرۆکەکەی ڕوەو ئاوا بوونە ..!

https://mediamagazine.news/archives/16856

Media magazine

07 Jan, 14:25


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

https://mediamagazine.news/archives/16853

Media magazine

07 Jan, 11:53


🔴بەپەلە… شەڕ کەوتە نێوان خۆپێشاندەران و هێزەئەمنییەکانی سلێمانی

Media magazine

07 Jan, 11:27


مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

Media magazine

07 Jan, 10:47


بە ڤیدیۆ؛ ساتی پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، لەلایەن هاکان فیدان-ی وەزیری دەرەوەی تورکیا

Media magazine

07 Jan, 10:16


مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌


ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/7، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

Media magazine

07 Jan, 09:04


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەم وێنەیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و نوح یڵماز، جێگری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەتەوە.

Media magazine

07 Jan, 08:23


مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە


https://mediamagazine.news/archives/16848

Media magazine

06 Jan, 20:30


بەڤیدیۆ… ڕاستییەکانی بودجە و مووچە، بە داتا و زانیاری لەم ڕاپۆرتەدا بزانە

Media magazine

06 Jan, 13:54


سەرۆکی فەرەنسا: پشت لە شەڕڤانانی کورد ناکەین

https://mediamagazine.news/archives/16841

Media magazine

06 Jan, 07:17


بەوێنە ببینە؛ 105 دووکان لە بازاڕی قەیسەری هەولێر بە تەواوی نۆژەنکراونەتەوە

Media magazine

05 Jan, 17:14


🔴سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر بە دیجیتاڵی مووچەی مانگی 11 وەردەگرن

Media magazine

04 Jan, 10:35


🔴کچە مۆدێلێک جیکلاسێکی بەدیاری وەرگرت!

کچە مۆدێل، فەرەح بیوتی کە کوردێکی خانەقینیە، بۆ سەری ساڵ ئوتۆمبێلێکی جیکلاسی بەدیاری بۆ هات.

وێنەکان لێرە ببینە👇🏻👇🏻
https://www.facebook.com/share/p/1BiMGKYcUQ/?mibextid=wwXIfr

Media magazine

04 Jan, 07:50


کەناڵ هەشتی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی زۆرترین پارەیان لە سپۆنسەرکردنی پەیج خەرجکردووە

https://mediamagazine.news/archives/16833

Media magazine

03 Jan, 20:01


ئەمەریکاوە پەیوەندی بە مەسرور بارزانی دەکرێت


https://mediamagazine.news/archives/16830

Media magazine

03 Jan, 09:17


هەسەدە دەیان چەکداری نزیک لە تورکیا دەکوژێت و بەدیل دەگرێت

https://mediamagazine.news/archives/16826

Media magazine

02 Jan, 19:27


🔴لیستی مووچەی مانگی 11

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٥/١/٥) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١/٨) کۆتایی دێت.

Media magazine

02 Jan, 14:28


ئێمە لەبەر ئەوەی بەردەوام بیر لە کێشە دەکەینەوە، خۆمان بووینەتە کێشە!

https://mediamagazine.news/archives/16818

Media magazine

02 Jan, 10:20


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە و داهاتی ناوخۆ

https://mediamagazine.news/archives/16816

Media magazine

02 Jan, 08:46


🔴ڤیدیۆ…. ساتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە تێسلایەکەی بەردەم هۆتێلی ترەمپ

Media magazine

01 Jan, 20:32


مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمەریکا دەکات

https://mediamagazine.news/archives/16814

Media magazine

31 Dec, 19:18


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆتا رۆژی ساڵی 2024 ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردۆتەوە و دەنوسێت، “بەیەکەوە، بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر”.

Media magazine

31 Dec, 18:44


🔴بەڤیدیۆ… لاهوور جەنگی دەڵێت، کوڕانی مام جەلال بەس پیاو نین

Media magazine

31 Dec, 12:46


مەسرور بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت


https://mediamagazine.news/archives/16809

Media magazine

31 Dec, 07:53


بەوێنە؛ کیم جۆنگ ئون لەگەڵ جوو ئای، کچە تەمەن 12 ساڵانەکەی، پێکەوە سەردانی ناوچەیەکی گەشتیاری دەکەن لە پارێزگای کانگوۆنی باشووری کۆریای باکوور.

وێنە: STR/KCNA VIA KNS/AFP

Media magazine

30 Dec, 19:00


🔴شاسوار عەبدولواحید هێلکەباران کرا

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک، شاسوار عەبدولواحید لە بەریتانیا لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێلکەباران کرا

Media magazine

30 Dec, 12:58


مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

https://mediamagazine.news/archives/16806

Media magazine

30 Dec, 12:38


یەکەم کاروانی پەتاتەی کوردستان لە هەولێرەوە گەیشتە وڵاتی لیبیریای ئەفریقا

Media magazine

30 Dec, 10:09


دیمەنەکانی دروستکردنی گەورەترین پارک لە دهۆک ببینە، کە لەسەر 122 هەزار مەتر دووجا دروستی دەکرێت و 30%ی کۆتایی هاتووە..

Media magazine

29 Dec, 12:57


ئەو كامێرایانەی لە ترافیكەكان دانراون كاریان چییە؟

لەم لینکەی خوارەوە زیاتر بخوێنەوە:
https://mediamagazine.news/archives/16803

Media magazine

29 Dec, 06:24


ڤیدیۆ…. ساتی تێکشکانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆریای باشوور کە ئەمڕۆ بە 181 سەرنشینەوە تێکشکاو و تا ئێستاش 85 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە، چاوەڕێش دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزتر ببێتەوە

Media magazine

28 Dec, 19:05


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت

https://mediamagazine.news/archives/16800

Media magazine

28 Dec, 17:56


بەفەرمانی پارێزگاری کەرکووک پەرژینی ماڵی پێشمەرگەیەک دەڕوخێندرێت و پێشمەرگەکە دەلێت، “ئەوە پاداشتی کەسوکاری شەهیدە”.

Media magazine

28 Dec, 08:56


نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر، بە شێوازێکی سەردەمیانە نوێ دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان

بە کورتی وردەکارییەکان لەم ڤیدیۆیەدا ببینە:

Media magazine

28 Dec, 08:02


پەیەدە نازانێت لە كوردستان دەژی!

https://mediamagazine.news/archives/16797

Media magazine

27 Dec, 20:44


🔴ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن

ئەمشەو ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كردووەتە سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له ناوه‌ڕاستی‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ بیستراوه‌.

Media magazine

27 Dec, 17:38


سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە


https://mediamagazine.news/archives/16794

Media magazine

27 Dec, 15:52


🔴ئەو چوار سەرکردەیەی کە ئامۆژگارییەکانی عەلی خامنەیی بۆیان بووە هۆی کوژران و لەدەستدانی دەسەڵاتەکەیان!

Media magazine

27 Dec, 15:02


پەرلەمانی ئەڵمانیا هەڵوەشێندرایەوە


https://mediamagazine.news/archives/16791

Media magazine

27 Dec, 10:28


🔴ئاسایشی هەولێر : بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، بەردەوام دەبین لە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان

Media magazine

27 Dec, 07:29


وێنە؛ یازدەهەمین ماڕاسۆنی نێدەوڵەتی لە هەولێر لەژێر ناوی هەناسەیەکی پاک و ڕاکردنێکی تەندروست ئەنجامدرا.

فۆتۆ؛ یاسر محەمەد

Media magazine

26 Dec, 18:10


🔴بەرپرسی لەسێدارەدان لە زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە پارێزگەی تەڕتووسی ئەو وڵاتە، محەممەد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە.
 
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، محەممەد کنجۆ لەگەڵ 20 سەربازی دیکەی سەردەمی ئەسەد دەستگیرکراوە.

Media magazine

26 Dec, 15:10


رۆژنامەنووس، هانا چۆمانی، دەڵێت: کابرای گوتی: ئەمە کەی وڵاتە سێ رۆژە خۆم نەشتووە رشک و ئەسپێ تێیناوم😀
دەرکەوت لە سەر پارەی سۆشاڵ دەژیت، مێردەکەی بەخێوی دەکات، زمانیش نازانێت و شەهادەشی نیە
بەزەواج هاتووە بۆ ئەوروپا ۷ ساڵیش نیە ٥ ساڵ و نیوە، چونکە ساڵ و نیوەکەی مارەیی، معامەلات و ڤیزای زەواجیشی لەسەر ئێمە حیساب کردوە
لە شوقەیەکی کرێی ٥۳ مەتری دەژین، ٦۱ کم لەپایتەخت و ئاوەدانی دورن و مانگی جارێکیش بازاڕ و قەڵەباڵغی نابینێت

Media magazine

26 Dec, 10:03


ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (۱٦-۱۱-۲۰۲٤) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

Media magazine

26 Dec, 07:51


🔴بنەماڵەیەک زانیاری ترسناک لەسەر کوژرانی کوڕەکانی و باوکیان بڵاودەکەنەوە

Media magazine

25 Dec, 18:26


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس': "زۆر خەمبارم بە ڕووداوی تراژیدیی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی باکو - گرۆزنی. لەم کاتە سەختەدا، بیرم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە"

Media magazine

25 Dec, 15:15


بازرگانێک بە 100 هەزار حەبی ماددەی کەپتاگۆن دەستگیر دەکرێت

https://mediamagazine.news/archives/16788

Media magazine

24 Nov, 18:43


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان، ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:

1- قەدەغەکردنی هاتوچۆی پایسکیل و ماتۆڕسکیل، بە هەردوو جۆری دووتایە و سێتایە، لەسەر شەقامی خێرای 120 مەتری و 150 مەتری.
2- قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قورسی بواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەهۆی ئەوەی خێراییەکانیان لە (80کم/کاتژمێرێک) کەمترە، لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، بەڵکوو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
3-قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.

Media magazine

24 Nov, 13:23


مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

Media magazine

24 Nov, 12:08


🔴بەناوی ماڵی مام جەلال دوو كەس كوژران

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی تشرینی دووەم، ئامۆزایەكی پێشمەرگەیەكی لیوای یەكی فەوجی 3ـی ماڵی مام جەلال لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مانگێك پێش ئێستا كوڕێكی ئێمە بەناوی داستان مەحموود، كە پێشمەرگەی لیوای یەك فەوجی 3ـی ماڵی مام جەلالە و لە بەغدا دەوام دەكات، لە ناو بنكەی پۆلیسی كوردساتدا بەسێ فیشەك لێیدرا.

گوتیشی، تاوەكو ئێستا دوو پێشمەرگەی ئێمەیان كوشتووە كە لەماڵی مام جەلال دەوامیان كردووە، ئەوانیش بەناوەكانی "یادگار ساڵح و داستان مەحموود".

ئەو لەبارەی بكوژەكانەوە دەڵێت: " كەسێك بەناوی 'فەرهاد' كە لە سكرتاریەت، لیوای یەك دەوام دەكات، یەكێك لەو بكوژانەی كە ئامۆزایەكی ئێمەی كوشتووە، هەروەها بكوژەكەی دیكەش كە داستانی كووشتووە، برازای فەرهادە و مولازمە، بەڵام نازانم چۆن ڕێگەی پێدراوە بەچەكەوە بچێتە ناو بنكەی پۆلیسی كوردسات".

ڕاشیگەیاند: "لەكۆی چوار كەس لە تۆمەتبارەكان سێیان ئازاد كراون، تەنیا یەك كەسیان دەستگیركراوە، بەڵام ئێمە سێ كەسی بێ تاوانمان دەستگیركراوە".

Media magazine

24 Nov, 11:15


دوای ئەوەی پێشمەرگەیەکی سکرتاریەتی مام جەلال لەناو بنکەی پۆلیسی کوردسات بەسێ فیشەک دەکوژرێت،کەسوکارەکەی هەڵیانکوتایە سەردەباشان.

سەرچاوە: میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی

Media magazine

24 Nov, 06:17


ڤیدیۆ…سەرمایەدارێکی چینی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار بە مۆزێک دەدات
ڤیدیۆ: رووداو

Media magazine

23 Nov, 20:51


دەقی چەند وەڵامێکی گرنگی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک.

Media magazine

23 Nov, 20:17


ڤیدیۆ… کۆتا قسەکانی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا چی بوو؟

Media magazine

23 Nov, 16:17


مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا دەکات

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر عەبدوڵلا دەکەم، کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

Media magazine

23 Nov, 15:57


🔴لە سعودیە قورئان بەشێوەی راپ دەخوێنەوە!

لە کەرنەڤاڵێکی ڕیازی پایتەختی سعودیە گرووپێکی ڕاپەر بەشێک لە سووڕەتی القیامە بەشێوەی ڕاپ دەڵێن

Media magazine

23 Nov, 15:07


تەواوی گفتووگۆکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Media magazine

23 Nov, 13:39


مەسرور بارزانی لە دیداری مێپس لەبارەی هاوپەیمانییەتیی وڵاتانەوە گوتی: ئێمە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ ئەمریكا و تەواوی هاوڕێ ڕۆژئاواییەكانمان هەیە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ناتوانین پەیوەندیمان لەگەڵ چین و وڵاتانی دیكەی جیهان هەبێت. ئێمە خوازیارین هاوڕێكانمان كێبڕكێ بكەن لەسەر ئەوەی كێ دەیەوێ بێت وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا بكات، گەر لایەنێك نەیەوێ وەبەرهێنان بكات، نابێ ڕێگری لەوە بكات كە ئەوانی تر بێن وەبەرهێنان بكەن.

Media magazine

23 Nov, 07:57


ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان، دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆك بەڕێوەدەچێ

Media magazine

22 Nov, 20:27


بۆچی "کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە دهۆک، بۆ کوردستان گرنگە؟ ئەمە پرسیارێکە و بەشداران وەڵامی دەدەنەوە...

Media magazine

10 Nov, 17:49


🔴عەبدوللەتیف سەلەفی سەرۆکایەتی تۆڕێکی نهێنی هاک و هێرشی ئەلیکترۆنی دەکات


https://mediamagazine.news/archives/16445

Media magazine

10 Nov, 15:53


🔴هەزاران هەلی كار ڕادەگەیەنرێت

لە ڕێگەی پۆرتاڵی كارەوە دەتوانی هەلی كار بدۆزییەوە و چەندین دەرفەتی كاركردن بەدەست بهێنی.

لینكی پۆرتاڵی كار:
https://kar.molsa.gov.krd/Home

Media magazine

10 Nov, 14:24


لەسەر داوای سوودانی، شاندێکی ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، سەردانی تارانی کردووە کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندەکەیە.

Media magazine

10 Nov, 08:36


🔴بەپەلە.. بەرپرسێكی باڵای پەكەكە لە دهۆک كوژرا


https://mediamagazine.news/archives/16439

Media magazine

10 Nov, 06:09


فازڵ میرانی: پیلانی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەبوو، دەیانەویست مقەست لە هەرێمی كوردستان بدەن

https://mediamagazine.news/archives/16436

Media magazine

09 Nov, 17:17


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات


https://mediamagazine.news/archives/16433

Media magazine

09 Nov, 16:06


باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: بژی کوردستان بژی سەرۆک بارزانی

شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، فوتوشی ماتسومۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئەمڕۆ بۆ مەبەستی ماڵئاوایی کردن، سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانیم کرد.

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، دەڵێت: لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بیروڕامان لەبارەی مێژووی کورد و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.

فوتوشی ماتسومۆتو، گوتی: هیوای بەردەوامی بۆ سەرۆک بارزانی دەخوازم، وەکو سەرکردەیەکی بەهێز لە پێناو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییشدا دەڵێت: بژی کوردستان، بژی سەرۆک مەسعود بارزانی.

Media magazine

09 Nov, 15:29


سبەی پرۆژەیەکی گرنگی دۆزینەوەی هەلی کار ڕادەگەیەنرێت؛ بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:

Media magazine

09 Nov, 12:21


یەکێتیی دەبێتە هۆکاری پەکخستنی پرۆژە گرنگەکانی چەمچەماڵ


https://mediamagazine.news/archives/16430

Media magazine

09 Nov, 09:18


مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

https://mediamagazine.news/archives/16427

Media magazine

09 Nov, 06:26


دوای تۆمارکردنی پێنج سکاڵای یاسایی، وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەرێک لە کارەکەی دوردەخاتەوە

https://mediamagazine.news/archives/16424

Media magazine

08 Nov, 20:45


کۆمیسیۆن وەڵامی ئەو تانانە دەداتەوە کە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون


https://mediamagazine.news/archives/16422

Media magazine

08 Nov, 19:25


لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، گەڕەکێکی دیکەی هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری

https://mediamagazine.news/archives/16420

Media magazine

08 Nov, 12:36


بەدەل بەرواری: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری

https://mediamagazine.news/archives/16417

Media magazine

08 Nov, 07:54


150 هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن

https://mediamagazine.news/archives/16414

Media magazine

07 Nov, 20:47


بڕیارێکی دیكەی مەسرور بارزانی كەوتە واری جێبەجێکردنەوە


https://mediamagazine.news/archives/16412

Media magazine

07 Nov, 18:09


بانکی TBI و هەژماری من ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران

ئەمڕۆ، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، تیمی (هەژماری من) و شاندی تەکنیکی بانکی تی بی ئای یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا، کە تیایدا ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

Media magazine

07 Nov, 12:53


مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئێران دەکات

https://mediamagazine.news/archives/16409

Media magazine

05 Nov, 09:04


ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی، بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کارا دەکرێت

دەستەی ئاماری هەرێم، ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێر (عداد).
ماڵپەری ئاماژە پێکراو لە ڕۆژانی 6-7-8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو, بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان، کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەست پێدەکات.
پێشکەشکار، لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەک جار فۆڕم پێشکەش دەکات، وە مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.

Media magazine

05 Nov, 06:50


🔴دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 47مین سەرۆکی ئەمریکای دەستیپێکرد
 
🔺ڕکابەریەکە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکانە

Media magazine

05 Nov, 06:46


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چووە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی

https://mediamagazine.news/archives/16379

Media magazine

05 Nov, 06:29


دوای تەوتین، تەنفیس باشە!

https://mediamagazine.news/archives/16377

Media magazine

04 Nov, 18:05


سەلامەتی گیانی ئەم ڕۆژنامەنوسە لەئەستۆی سەرۆکی یەکێتیە

ــ بریندارکردنی "وریا عبدالخالق"ی ڕۆژنامەنوسی دەزگای بوار ، جگە لەمەترسیەکەی پێشهاتێکی خراپە
ــ ئەمە مافیاگەراییەکی مەترسیدارە، بە چەک و چەقۆ پەلاماری ڕۆژنامەنوسێک بدرێت ..!

ئێوارەی ئەمڕۆ ووریا عبدالخالق ، ڕۆژنامەڤان لەدەزگای میدیایی بوار لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەلایەن فەرماندەیەکی یەکێتی بەسەختی بریندار دەکرێت ، ئەویش لەبەرامبەر ئەوەی باسی ئەو فەرماندەیە نەکات کە ڕێگری لەپڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کردوە !

ـــ ئەمە پێشهاتێکی نەک مەترسیدار بەڵکو مافیاگەرایانەیە ، فەرماندە ئەوەندە گوندەبێت بە چەقۆ و چەک هێرش بکاتە سەر ڕۆژنامەنوسان ،

ئەمە جێگای قبوڵ نیە ، هەر بۆیە پشتیوانی وریا و دامەزاراوەی میدیایی بوارین

بەشدار بازیانی

Media magazine

04 Nov, 16:55


مەسرور بارزانی بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکای کرد


ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 11/4 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە شاری هەولێر ، بەشداریی لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کرد.

Media magazine

04 Nov, 15:35


🔴بەڤیدیۆ.. ببینە بزانە بەرپرسانی یەکێتی چۆن ستایشی هەژماری من دەکەن

ئه‌م لێدوانانەی‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی‌ ئێستایه‌ كه‌ ئه‌و حزبه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات و پێی‌ وایه‌ ده‌بێت هه‌ژماری‌ من ره‌ت بكرێته‌وه‌!

Media magazine

04 Nov, 12:16


مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

https://mediamagazine.news/archives/16374

Media magazine

04 Nov, 10:48


رێککەوتننامەی نێوان هەژماری من و بانکی TBI بڵاوکرایەوە


https://mediamagazine.news/archives/16372

Media magazine

04 Nov, 08:50


🔴بە وەنەوەشە قەل دەفرۆشێت

هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلە مۆدیل بەرزەکەی لەیەکێک لە مەیدانەکان قەل دەفرۆشێت

Media magazine

04 Nov, 08:42


وەزارەتی دارایی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10ی ڕاگەیاند


https://mediamagazine.news/archives/16370

Media magazine

04 Nov, 06:57


🔴دیمەنی لافاو و بارانە بەخوڕەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای هەڵەبجە

Media magazine

03 Nov, 20:28


دوو قسە لەسەر پێشبینی بارانەکەی ئەمڕۆ و شاری هەولێر

کۆمەڵە کەسێک پەیدابووین، زیاتریش لە دەرەوەی هەولێر و ئەوڕوپا دەژین و پێیانخۆشە، هەولێر ژێرئاو بکەوی و نقومبی، تەنیا بۆئەوەی ڕەخنە و جوێن بنووسن...
هەر ئەو گڕوپە، لە خوایان دەویست ئەوڕۆ، هەولێر ئاوبیبردبا، تەنیا بۆ ئەوەی بەهانەیەکیان دەستبکەوێ، لە فەیسبووک قسە بە هەولێر بڵێن...
ئەو تاقمە کارەساتی سروشتی و بارانبارینیش بەڕادان دەبینن...
بێگومان بەداخەوە...

وێنەیەکیان ئەوڕۆ گیرایە

د.مەغدید سەپان

Media magazine

03 Nov, 19:50


🔴بانکی TBI: پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پرۆژەی ‘هەژماری منەوە دەکەین


https://mediamagazine.news/archives/16367

Media magazine

03 Nov, 10:24


🔴زانکۆلاین کارا کرا

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-11-2024) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 ڕاگەیاند.

لەم لینکە دەتوانن ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە:
https://general.regayzanko.com/student/

Media magazine

03 Nov, 08:08


کەشناسی هەرێم: لێزمە باران و هەورەتریشقە بەڕێوەیە

https://mediamagazine.news/archives/16365