Speda TV @spedatvofficial Channel on Telegram

Speda TV

@spedatvofficial


Welcome to the official Speda Tv channel in Telegram. Our mission is to enrich your life. For Media, Culture, Awareness and Religion.

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام. ئەرکی ئێمە دەوڵەمەندکردنی ژیانتە. بۆ میدیا و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ئایین.

Speda TV (Kurdish)

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی سپێدە لە تلیگرام! Speda TV کانالێکی رەسمییە کە لەمان شتێک کەشفی ئەوەی کە تۆ زانیاری و زیانی پێ دەدرووەتەوە. مسیڵە کانالەکە لەسەر میدیا، فرۆشنبیری، هۆشیاری و ئایین، ڕاستەوخۆ بە ھەموو قسەدەکەیان دەیبینن. ئەگەر دەتەوە زانیاری و سەرچاوەکانی نوێتر لەئێستا ئەزموون بکەیت، Speda TV کانالێکی پێویستە کە دەتواندیدەیت بە. بەرزیتەوە و ئاگاداربوونەوەی خۆش بێت بەئیگی ناوێژەی کانالەکە و بڕۆ بەڕێکخراوەکە.

Speda TV

28 Jan, 17:57


توركیا.. چاوه‌ڕوانى دوا بڕیارى ئۆجه‌لان ده‌كرێت له‌باره‌ى په‌كه‌كه‌وه‌

Speda TV

28 Jan, 13:25


گه‌ڕانه‌وه‌ى فەلەستینییەكان بۆ باكورى كه‌رته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌
وێنە: aa

Speda TV

28 Jan, 12:15


هەر مامۆستاو فەرمانبەرێک مانگانە 200هەزار لەموچەکەی بڕاوە بەهۆی ڕاگرتنی پلە بەرز کردنەوە حکومەت چی گوتووە لەوبارەیەوە؟؟

Speda TV

28 Jan, 09:25


دەستکردن بە لابردنی داروپەردوو و کردنەوەی ڕێگا لاوەکیەکان لە ناوچەی #ڕەفەح

Speda TV

28 Jan, 08:21


وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو سەردانی مەکۆی سەرکی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو لە لایەن ڕێکخەری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ پێشوازیان لێکرا

Speda TV

23 Jan, 07:35


ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستی بەسەر کارگەیەکی شیرینیدا گرت لە گەڕەکی قودسی پارێزگای نەجەف، ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی مەرجە تەندروستییەکان.

Speda TV

23 Jan, 07:06


ئەسۆشێتد پرێس: دەسەڵاتدارانی ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکانی باکووری لۆس ئەنجلۆس دەکەن بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی نوێی دارستانەکان کە بە خێرایی بەرەو شارەکە دەڕوات

Speda TV

23 Jan, 06:43


هاتوچۆی سۆران .. بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاكسی لە سۆران روویدا. رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە. داواش لە شۆفێران دەكات خێرایی كەمبكەنەوە

Speda TV

23 Jan, 06:17


له‌ سۆران به‌فر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی داپۆشیوه

Speda TV

22 Jan, 14:46


دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە ،بازاڕی زەهرا لە شاری خانیونس بوژانەوەی بەخۆیەوەبینی
وێنە: aa

Speda TV

19 Jan, 09:25


ئاگربەستی غ،ە،ز،ز،ە كەوتە بواری جێبەجێكردن

Speda TV

19 Jan, 09:20


رابیته‌ی مرۆیی له‌ ساڵی رابردوو بری 428 ملیۆن دینار وه‌ك موچه‌ی نازداران له‌ ڕانیه‌ دابه‌شكردوه

Speda TV

19 Jan, 08:55


دوای ئاگربەست ئاڵای کوردستان و وێنەی حاجی کاروان و هـونەرمەند خەلیل شەکرالی کە سروودێکی بـۆ غەززە ووت لەناوجەرگەی غـەززە

Speda TV

19 Jan, 08:47


حەوت ڕۆژە خۆپیشاندان لەسنوری ناحیەی بنگرد بەردەوامە و ڕێگاکە نەکراوەتە و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر دروستبوه‌

Speda TV

19 Jan, 08:44


ئەبو عوبەیدە: لیواکانی قەسام بڕیاریدا ئەمرۆ هەر سێ دیل ڕومی جینین و ئیمیلی دماری و دومور شطنبرخیر ئازاد بکات...

Speda TV

19 Jan, 08:39


میدیاكانی ئیسرائیل: بن غەفير و وەزیرەکانی پارتەکەی دەستیان لە حکومەت کێشایەوە

Speda TV

06 Jan, 20:55


د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: سبەی بڕی 19 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
https://www.speda.net/b/104449

Speda TV

06 Jan, 19:54


وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم: ڕۆژی پێنجشەممە 9ی (كانونی دووه‌م/1)ـی 2025 موچەی مانگی (تشرینی دوەم/11)ـی 2024ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

Speda TV

06 Jan, 18:06


تورکیا قەدەغەی گەشتکردنی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ 6 مانگیتر درێژکردەوە

Speda TV

06 Jan, 16:45


لەسەر داوای د. موسەننا ئەمین (30,000) هەزار بەرمیل نەوت دابین كرا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان ناحیەی سیروان و دەوروبەری
https://www.speda.net/b/104437

Speda TV

06 Jan, 13:55


ئۆنروا: تا ئێستا به‌هۆى سه‌رماوه‌ 7 منداڵ له‌غه‌ززه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
https://www.speda.net/b/104432

Speda TV

06 Jan, 13:15


ئەو شاندەی دەم پارتی کە سەردانی ئۆجەلانیان کردبوو لەگەڵ ئاک پارتی کۆبونەوە

Speda TV

06 Jan, 11:32


دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان سەرجەم تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنوس (سلێمان محمد)ی هەڵگرت کە بە سێ ساڵ زیندانی سزادرابوو، پێویستە بە زوترین کات ئازادبکرێ.

Speda TV

05 Jan, 14:00


لە پیره‌مه‌گروون سونه‌تی نوێژه‌ بارانه‌ ئه‌نجامدرا

Speda TV

05 Jan, 12:49


ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیان هەڵبژارد کە 11 ئەندامن

Speda TV

05 Jan, 10:22


ئەفسەرێکی هێزی دەریایی عێراق توانی "مەدالیای زێڕ" بۆ سەرۆکی ئەرکانی دەریایی بەدەستبهێنێت، لە میانی خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە #پاکستان، کە 49 ئەفسەری زۆر وڵاتی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا #عێراق و سریلانکا..

Speda TV

05 Jan, 09:18


دوای هەشت رۆژ لە سەرقاڵبوون بە چاککردنەوەی پردەکەی سۆران ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه

Speda TV

05 Jan, 09:08


فڕۆکەی دووەمی قەتەری ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەنیشێتەوە. كه‌ مه‌به‌ست گه‌یاندنی هاوكارییه‌ بۆ ئه‌و وڵاته

Speda TV

04 Jan, 16:36


له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوودا، به‌ زۆرینەی دەنگی ئەندامان مامۆستا سەعید عەبۆ وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرا

Speda TV

04 Jan, 14:21


په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان داوایه‌ك ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كات

Speda TV

04 Jan, 08:45


گەنجەکە ناوی عەبدوڵڵایە و خەڵکی گوندەکانی پارێزگای #سلێمانییە لەسەر شه‌قامی سەرەکی عەرەبانەیەکی بچووکی هەیە کە تێیدا (پاقله‌) دەفرۆشێت بۆ ئەوەی پارە بۆ خێزانەکەی پەیدا بکات..

Speda TV

04 Jan, 07:44


قوتابی بەرا فەهمی ئەحمەد قەزاز، یەکێک لە قوتابیه‌ نایابه‌كانی لە پارێزگای نەینەوا، بەهۆی داهێنانی ئامێرێکی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە ماوەیەکی پێوانەییدا پلەی سێیەمی جیهانی بەدەستهێنا.

Speda TV

04 Jan, 07:25


بەرنامەی دیالۆگ ئەمشەو كاتژمێر 09:00

Speda TV

04 Jan, 06:51


جوانیه‌كانی قه‌زای چۆمان له‌ پارێزگای هه‌ولێر

Speda TV

03 Jan, 19:32


جوانی سروشتی دەریاچەی زرێبار

Speda TV

03 Jan, 19:31


موسڵمانانی ناحیەی دێگەڵە نوێژە بارانەیان ئەنجام دا

Speda TV

03 Jan, 19:30


قۆناغێكی نوێ بۆ چارسەكردنی پرسی كورد لە توركیا دەستی پێكردووە

Speda TV

03 Jan, 19:27


ئیسلام کەشانی بە هاوکاری خێرخوازان خانوویەکی بۆ هەژارێک نۆژەنکردەوە

Speda TV

03 Jan, 19:26


مەلا ئەحمەد سەنگەسەری زانای ئایینی ناوداری كوردستان كۆچی دوایی كرد

Speda TV

03 Jan, 19:25


غەززە ڕۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد

Speda TV

30 Dec, 09:47


ڕادەست کردنی ماتۆڕێکی سێتایە بە کرێکارێک
ڕابیتەی مرۆیی نوسینگەی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بوژانەوە) ژمارە ۲۱۹ هەڵسا بەدابین کردنی سێتەگەرەیەک بە ماڵێکی هەژاری قەڵادزێ .
وەک هەمیشە ڕێکخراوەکەمان بەهاوکاری خێرخوازان ئەم پڕۆژانە بەئەنجام دەگەیەنێت .

Speda TV

30 Dec, 09:25


وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پێشوازی لە وەجبەیەکی نوێی گەڕانەوە کرد کە ژمارەیان ٩٦ هاوڵاتی بوون کە لە ناوچەکانی (گرێ سپی و كۆبانێ و، ئیدلب و عەزاز) لەسەر سنووری سوریا و تورکیا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتمان

Speda TV

30 Dec, 08:20


کرێکارانی پاککردنەوە شەوانە شەقامەکان پاک دەکەنەوە لە ناوەندی شاری حیله‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای #بابل..

Speda TV

30 Dec, 07:22


نوێژ ئه‌و په‌رستشه‌ی هەرکەسێک بەفیڕۆی بدات؛ هەموو شتێکی تری لە دەست دەچێت.

Speda TV

30 Dec, 06:32


بازاڕێکی سەوزەوات لە سەنتەری شاری دهۆک بە یەکێک لە سەیرترین بازاڕەکانی سەوزەوات دادەنرێت لە کوردستان و عێراقدا، بەو پێیەی دەیان ساڵە لە ناو ژێرزەمینێکدا هەڵکەوتووە

Speda TV

29 Dec, 19:35


پەرلەمانتاری یەکگرتوو بوخاری جەمیل ئاشکرای دکات، كه‌ مزگەوتی نەخۆشخانەی ڕاپەرین تێکدراوە بۆ ئەوەی بیکەن بە تاقیگە

Speda TV

29 Dec, 19:17


كچێكی ئه‌مریكی له‌دوای ئه‌وه‌ی لە سەر دەستی دکتۆر عومەر موسڵمان ده‌بێت دێته‌ شاری هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، ئه‌مشه‌و مامۆستا سامان جه‌مال له‌ مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر له‌گه‌نجێكی كورد ماره‌ی بڕی

Speda TV

29 Dec, 09:54


سۆران قوتابیەک دوو هەلەی پزیشکی بۆ دوو کتێبی ئەمریکی لە بواری پزیشکی مندالان راست دەکاتەوە

Speda TV

29 Dec, 09:13


بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە کە شارەکانی باکووری کوردستانی گرتەوە، ڕێگاوبانەکانی نێوان 23 گوند و ناوچە داخران..

Speda TV

28 Dec, 14:55


د.موسه‌ننا ئه‌مین: به‌رپرسیاریه‌تى مووچه‌ به‌ پله‌ یه‌ك له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌

Speda TV

28 Dec, 14:12


گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە
وێنە: aa

Speda TV

28 Dec, 13:12


مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
https://www.speda.net/b/104115

Speda TV

28 Dec, 13:12


وەزیری دەوڵەت بۆ پەیوەندییەکان و کاروباری سیاسی لیبیا، وەلید ئەللافی لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە

Speda TV

28 Dec, 11:30


مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
https://www.speda.net/b/104111

Speda TV

28 Dec, 10:12


دابەشکردنی 8000 لیتر نەوت لەشاری کەلار
ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لقی گەرمیان بەهاوکاری خێرخوازانی کوردستان هەستا بە دابەشکردنی 8000 لیتر نەوت بەسەر 200 خانەوادەی هەژار و نازدار لە شاری کەلار
بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان سەردانی بینای ڕابیتە بکەن یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە

Speda TV

07 Dec, 19:27


بلومبێرگ: به‌شار ئەسەد ئاماده‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی یان ده‌رچوونی به‌ سه‌لامه‌تی

Speda TV

07 Dec, 19:11


دەستەی تەحریر شام: لە دڵی دیمەشقی پایتەخت سوپرایزمان بۆ ڕژێمی ئەسەد ئامادە کردووە

Speda TV

07 Dec, 18:30


سی ئێن ئێن له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك: به‌شار ئه‌سه‌د له‌ دیمه‌شق نه‌ماوه‌

Speda TV

07 Dec, 16:39


وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: دووهه‌زار سه‌ربازی سوری به‌ چه‌كه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو خاكی عێراق

Speda TV

07 Dec, 16:28


ترەمپ: وا دیارە ڕەنگە ئەسەد ناچار بێت بڕوات و ئەمە باشترین شتە کە دەتوانێت ڕووبدات

Speda TV

07 Dec, 14:31


فەرماندەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەبو محەمەد جۆلانی داوا لە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن دەكات شارە ئازادكراوەكان رادەستی پۆلیس بكەن.
بەچەكدارانی ڕادەگەیەنێت: بەڕێبكەون به‌ره‌و دیمەشق، ئازادكردنی پایتەخت چاوەڕێتان دەكات

Speda TV

07 Dec, 14:09


پەیکەری حافز ئەسەد لە جرماناش لە ریفی دیمەش شکێنرا

Speda TV

07 Dec, 14:09


🔴فەرماندەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا: لەچەند قۆڵێكه‌وه‌ شاری دیمەشقی پایتەختمان گەمارۆداوە
🔴فەرماندەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا: خۆمان ئامادەده‌كه‌ین لە چەند قۆڵیكەوە هێرش دەكەینەوە سەر دیمشەق
🔴 فەرماندەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا: تەنها چەند كیلۆ مەترێك ماوە بگەینە ناو شاری دیمەشق

Speda TV

07 Dec, 13:36


ئیدارەی زاخۆ 10 ئاهەنگ بۆ سەری ساڵ ئەنجام دەدات، لیستەکەشیان بڵاوکردەوە

Speda TV

07 Dec, 12:53


چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بارەگای ئەمنی سەعسەعیان لە رۆژئاوای دیمەشق کۆنترۆڵکرد

Speda TV

07 Dec, 12:18


هاوڵاتییەك لە چەمچەماڵ هۆنراوەیەك لەسەر "مووچە" دەخوێنێتەوە

Speda TV

07 Dec, 11:25


هاتوچۆی گەرمیان: پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی گاکوڵ دوو گیان لەدەستدان و حەوت برینداری لێکەوتەوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە

Speda TV

07 Dec, 10:58


کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک کەلار روویداو بەهۆیەوە 2 کەس گیانیانلەدەستداوەو 5یش بە سەختی بریندارن

Speda TV

07 Dec, 09:54


فەرمانبەران و مامۆستایانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر بە وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی (10، 11، 12) ئەنجام دەدەن، داوا له‌حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێبكات.

Speda TV

30 Nov, 12:02


هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب كشانەوە

Speda TV

30 Nov, 11:38


قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد

Speda TV

30 Nov, 08:51


بەفربارین، زینووی وەرتێی ئاوا جوان و سپیپۆش کردووە.

Speda TV

30 Nov, 08:35


سه‌ره‌ڕای كاره‌ساتی جه‌نگ و و ێرانه‌ی خان یونس وه‌رزشوانێك له‌ هۆڵێكی وێرانبوو به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنان

Speda TV

30 Nov, 08:28


ژنێکی ئەفریقی لەشاری کۆیە موسڵمان بوونی ڕاگەیاند

Speda TV

30 Nov, 07:23


کاتێک هێلیکۆپتەرەکان لە ژینگە بیابانەکاندا کاردەکەن، تیغەکانیان بەرکەوتنیان لەگەڵ گەردیلەکانی خۆڵدا دەبێت کە لە هەوادا دەفڕن. ئەم خۆلێدانەش پریشک دروست دەکات کە لە ئەنجامی مایکرۆ پۆشینی ڕوودەدات کە لە لێوارەکانی تیغەکاندا ڕوودەدات، تەنانەت ئەگەر لە کانزاکانی ڕەقبوونی بەرز وەک تیتانیۆم یان نیکل دروستکرابن. وێنەکانی ئەم دیاردەیە پریشکەکان نیشان دەدەن کە لە ئەنجامی ئەم خۆلێدانەوە دروست دەبن، ئەمەش کاریگەری ژینگەی بیابان لەسەر ئامێرەکانی فڕۆکەوانی نیشان دەدات.

Speda TV

16 Nov, 05:59


سه‌لامی خواتان لێبێت و بەیانیتان باش..
دەستپێکی وەرزی قارچکی کێوی لە هەرێمی #کوردستان
وێنە: سەروەر سدیق

Speda TV

15 Nov, 16:33


ئاكرێ.. تەحینی سەلیم خان باكورمانی خواستێكی زۆری له‌سەر هەیە

Speda TV

15 Nov, 16:21


بەهۆی پیکدادانی دو ئۆتۆمبێل لەشەقامی پشتینەی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکیان گڕی گرت و سوتا و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

Speda TV

15 Nov, 11:46


لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا لە ئەرزرۆمی تورکیا شانە هەنگەکان دا ده‌پۆشرێن

Speda TV

15 Nov, 08:25


به‌وێنه‌ : جوانی وه‌رزی پاییز له‌ ئه‌نقه‌ره‌

Speda TV

13 Nov, 07:04


عەمید گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای کۆیە بە سپێدەی ڕاگەیاند تەرمی (لاڤە سدرالدین عزالدین)ی تەمەن ١٦ ساڵ کەدوێنێ لەزێی بچووک لە سنوری تەق تەق خنکابوو کەمێک پێش ئێستا لەسنوری ناحیەی سێگردکان دۆزرایەوە.

Speda TV

13 Nov, 06:46


سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی هەناردەكردنەوەی نەوەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی هەرێم تاوتوێ دەكات

Speda TV

13 Nov, 06:17


موحه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

Speda TV

12 Nov, 18:41


موشه‌كه‌كانى حیزبولڵا، زیانى گه‌وره‌یان به‌ شارى حه‌یفا شاده‌مارى ئابورى ئیسرائییل گه‌یاندووه‌

Speda TV

12 Nov, 14:22


دیمەنی چاودێری کردنی زێی بچووک لەلایەن هاوڵاتیان و تیمەکانی غەواصی تەق تەق بۆ دۆزینەوەی تەرمی لاڤە سەدرەدینی (16) ساڵان کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی بچووک خنکا
وێنە: ئەندام احمد

Speda TV

12 Nov, 14:14


سەیرانگەی کانی میران ئەکەوێتە گوندی سیساوە كە چەند کیلۆمەترێک لە شەقڵاوە دورە بە رەنگە جوانەكانی دیمەنی ناوازەكانی بە ناوچەكەی بەخشیووە.
وێنە: aa

Speda TV

12 Nov, 13:23


عێراق لە ڕیزبەندی نۆیەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زێڕ دەکڕن
https://www.speda.net/b/102698

Speda TV

04 Nov, 11:38


ڕێژەی باران بارین چۆن دەپێورێت؟

Speda TV

04 Nov, 10:23


بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان سەرڕێژبوو، کە توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

Speda TV

04 Nov, 09:50


بزني کێوی لە باخچەیەک لە ویلایەتی تونچەلی له‌ باكوری كوردستان
لە لیستی سووری جۆرە مەترسیدارەکاندا هاتووە کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشتەوە بڵاوکراوەتەوە.

Speda TV

04 Nov, 09:10


پاییزی کانی میران، گوندی سیساوە، لە قەزای هەریر.

Speda TV

04 Nov, 08:05


شۆفێرانی مەرزی کێلێ لەبەر تەواو نەبوونی ڕێگا کەیان گردبوونەوە

Speda TV

01 Nov, 16:51


190هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانی دەیەمین فێستیڤاڵەکەیان کردوو،دوێنێش 80 هەزار کەس سەردانیان کردبوو،بەمەش بە هەر دوو ڕۆژەکەوه 190 هەزار گەشتیار سەردانی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەیان کردووە

Speda TV

01 Nov, 16:31


گەڕانەوەی گەشتیاران لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

Speda TV

01 Nov, 15:05


وەزارەتی تەندروستی:
لە جیهان هەر نیو کاتژمێرێک کەسێک توشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام "خۆشبەختان" لە هەرێم هەر کاتژمێرێک یەکێک توش دەبێت

Speda TV

01 Nov, 06:24


ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئیسپانیای گرتەوە، گەیشتە ١٥٨ کەس.

Speda TV

31 Oct, 14:37


وەزارەتى خوێندنى باڵا: ڕۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
https://www.speda.net/b/102310

Speda TV

31 Oct, 14:15


هەرێم.. دەستگیركردنی43 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر ڕاگەیەندرا
https://www.speda.net/b/102308

Speda TV

31 Oct, 13:32


كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 195 پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنێ سەرۆكێكی نوێی پەرلەمان دەستیپێكرد

Speda TV

31 Oct, 10:13


جلوبەرگی لە شێوەی نەهەنگێکی گەورەدا لەبەرکردووە لەکاتی لافاوەکەدا کە شەقامەکانی شاری ڤێراکرۆزی مەکسیکیان بە ئاو داپۆشیوە، لەکاتێکدا هاوڵاتیان دیمەنەکەیان بە چەندین کۆمێنتی گاڵتەجاڕانە بڵاوکردەوە.

Speda TV

31 Oct, 08:52


کوشندەترین لە ئیسپانیا لە ماوەی دەیان ساڵدا... دیمەنی دەیان ئۆتۆمبێل کەڵەکە بوون، دوای ئەوەی بەهۆی لافاوێکی گەورەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا هاتە ئاراوە، کە زیاتر له‌ 100 كه‌س گیان له‌ ده‌ستداوه‌ و بێسەروشوێن بوون.

Speda TV

31 Oct, 06:48


ترەمپ لە ویلایەتی ویسکۆنسنی ئەمریکا بە ئۆتۆمبێل و جلوبەرگی ژینگەپارێزەوە

وێنە: AFP

Speda TV

25 Oct, 11:31


ترەمپ لە پێش كامالا هاریسەوەیە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا
درێژه‌ی هه‌واڵ: https://www.speda.net/b/102098

Speda TV

25 Oct, 09:45


به‌رهه‌می ده‌نگدان به‌ پارتی و یه‌كێتی به‌ چاوی خۆتان ببینن

Speda TV

25 Oct, 06:53


حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم هێشتا لیستی موچەی مانگی 10ی نەناردووەتە بەغدا درێژه‌ی هه‌واڵ: https://www.speda.net/b/102094

Speda TV

24 Oct, 10:17


توركیا.. شوانێك بە 70 سەر مەڕەوە لە سێواس گیریان خواردبوو ڕزگار كران
وێنە:aa

Speda TV

24 Oct, 09:41


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، دوای هێرشەكه‌ی سەر ئەنقەرە چەندین پێگەی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'ـیان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج

Speda TV

24 Oct, 08:26


عومەر ئۆجەلان برای عبداللە ئۆجەلانی رێبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە لە زیندان ئۆجەلانی بینیوە، کە یەکەم دیدارە لەگەڵی لە ئاداری 2020ـەوە تا ئێستا

Speda TV

24 Oct, 07:38


حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم هێشتا لیستی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی نەناردۆتە بەغدا
https://www.speda.net/b/102065

Speda TV

24 Oct, 07:20


مەزهەر سامەرائی، خەڵکی شاری #سامەڕا، لە شارەکەی خۆیەوە بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە بەرەو #سعودیە بەڕێکەوت بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە، هەروەها سەمەڕائی قۆناغەکانی گەشتەکەی بە وێنە بەڵگەدار کرد تا گەیشتە شاری پیرۆزی… مەککە..

Speda TV

20 Oct, 06:57


بنکەکانی دەنگدانی هەڵەبجە قەرەباڵغن و پڕۆسەکە تاوەکو ئێستا ئاسایی بەڕێوەدەچێت

Speda TV

20 Oct, 06:28


د. فاتیح سەنگاوی و باوکی بەڕێزیان بەرەو دەنگدان، بەرەو گۆڕانکاری، بەرەو هەنگاوێکی باشتر دەچن.
ئێوەش بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە بەڕاستی دڵسۆزی گەل و نیشتیمانن.

Speda TV

20 Oct, 06:00


سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوو له‌ بازنه‌ی سلێمانی..په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

Speda TV

20 Oct, 05:50


پرۆسه‌ی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای هەڵەبجە

Speda TV

20 Oct, 05:31


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەشاری سلێمانی دەنگیـدا
.........
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری سلێمانی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی گشتی كردو دەنگیدا.
لەوتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كردو ڕایگەیاند: پێویستە هاوڵاتیان بەجۆش و خرۆش و گەرموو گوڕییەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بدەن بەكەسانی شیاو تاوەكو چوار ساڵی داهاتوو پەرلەمانێكی خەمخۆرو كاریگەریان هەبێت.