﮼گەواهیدان" @gawahidan Channel on Telegram

﮼گەواهیدان"

@gawahidan


﴿ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ﴾

خودا بەدیهێنەری هەموو شتێکە

گەواهیدان (Kurdish)

گەواهیدان چەندین پارچەیەکی تێرەش لە بارەی هەموو شتێک کە کاریگەری خودا یان خالق بووە. ئەم کەناڵەی تێرەش بۆ ئەوانەی کە بەخۆشی لێیان دەکرێن. گەواهیدان تازەترین و شوێنێکی بەرز بۆ گوتین و بینینی بێت. ئەم کەناڵەی تێرەش بۆ ئەوانەی دەسپەریوانیان و فکریان، بۆ ئەوانەی کە بە دڵیشمان بینینی بێت سەرتاکی و دیاری هێنانی خودایە. گەواهیدان بتوانێ یارمەتی کردن بۆ پرسیارەکانی خودا و دەربارەی تەواوکردنی زانست و هیوای دیاری کردن لەگەڵ هاوڕۆژیان. به‌رهێ‌می زانسته‌کان و ناسینی که‌سانیەکان گەواهیدان لەخوارەوە هەن. خودا بەدیهێنەری هەموو شتێکە و بەڕێزی خەڵکی خەتوثی لە دلیلەکانی هەولێر بووە. گەواهیدان بەشداربوونی دەتوانای ڕەھاڵتی و سنووری عێرق بۆ هەموو کەسێک لە رێگای دڵنیای خۆی بۆ دڵنیای گەواهیدان و مێژووی پیرۆزی خودا دەڕێت. ئەم کەناڵەی تێرەش بکرێتە لە هەموو کەسی خۆشحالییەک. ببورە دوروچوونی گەواهیدان و ڕاستیگری خودا بۆ زانیاری زیاتر و پێشنیاری زۆر. گەواهیدان پێشنیاری خاڵکیەک بۆ فۆڕمی پسپۆرتی خودایە و ڕفتاری خۆیان بۆ فەرمی دەستکاری و پەیوەندیدانی بەفرەتی لەگەڵ خودایە. گەواهیدان بەرز بۆ سوپاستی خودایە و دەربارەی دڵی خودا. گەواهیدان یەکەمین کەناڵێکی تێرەشی کوردی بۆ جیهانیان و تایبەتیان. تکایە بیکەوێ کەناڵ بکەوێ پشتگیری بکەوە بۆ گوتین، زانیاری و ئاگاداری بۆ گوتینی بەخچە و ڕاست. گەواهیدان هەمیشە لە خزمەتکردن بە منداڵانی خەشدار، بازرگانیان، و هەولێریان. به‌ڕێزی هەموو کەسێک بووی خەڵکی خەتوثی خەتوثی یان پەیوەندیدارەی خۆی بۆ خاڵکی خودایە و هەولێری خەڵکی خەتوثی خەتوثی.

﮼گەواهیدان"

31 Dec, 20:33


• دوازدەی شەو کۆتا سوجدە بۆ خوا ببە •

کۆتا خولەکەکانی ساڵی 2024 بە دوو رکعات نوێژ  بەڕێ بکە با بەعیبادەت ماڵئاوای لەم ساڵە بکەی

﴿أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ﴾

تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبن

- سُبْحَانَ اللّٰه‌ 🤍
- الْحَمْدُ لِلّٰه 🤍
- لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه 🤍
- اللّٰهُ أَكْبَر 🤍
- أَسْتَغْفِرُ ﷲ 🤍
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە 🤍
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم 🤍
- لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه 🤍
- حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل 🤍
- أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ 🤍

﮼گەواهیدان"

30 Dec, 20:48


لە شەوی سەری ساڵدا

ملیۆنەها خەڵکی سەرپێجی خودا دەکەن

ئاممان خودا لەناو ئەوانەدا نەتبینێت •!🤍

﮼گەواهیدان"

13 Dec, 19:10


لەگەڵ سورەتی البقرة

دڵتەنگی نییە ، خەم نییە قورسی بونی نیە ، ئەسڵەن هیچ ئاوات و ئامانجێك نییە كە بڵێیت ئەستەمە و بەدی نایەت  خۆی هەمووی لای خوا ئاسانە و وەك یەكە ، كە ئادەمیزادیش سورەتەكە دەخوێنێتەوە

قەناعەت و فیكری تەواو دەگۆڕێت هیچ كارێك بە ئەستەم نازانیت چونكە تەوەكولی بە پەروەردگار هێندە بۆ دروست دەبێت هەزاران ناڕەحەتی و شەكەتی ناتوانن مسقاڵە زەڕەیەكی لێ كەم بكەنەوە

بەڵكو ڕۆژ دوای ڕۆژیش هەر زیاد دەكات !

ئەو سورەتەی ئەگەر بە تێگەشتنەوە بیخوێنیت تاوێ ئەو گریەنێت تاوێ ئەتخاتە پێکەنین وەک ڕۆمان پڕە لە بەسەرھات ، پڕە لە باسكردنی ڕەحمەت و میهرەبانی و هێز و دەسەڵاتی خوا

بێ ئومێد بیخوێنێت ئومێد دروست ئەکات خەمبار بیخوێنێت خەمەکەی نامێنێت زوڵم لێکراو بیخوێنێت حەقەکەی خۆی بە چاوی خۆی ئەبینێت

ئەو كەسانەی هەر كێشە و گرفت و ئازارێكیان هەیە بە خوێندنی چارەسەر دەبێت

وەک پێغەمبەری نازدار درودی خوای لەسەر بێت ئەفەرموێت

{ خوێندنی سورەتی البقرة خێر و بەرەکەتە وازھێنانی حەسرەت و پەشیمانییە)

فەرمودەیەك و ملیارەها واتا !

لە كۆتایدا دەڵێم ژیان لەگەڵ سورەتی البقرة جۆرێکی دیكەیە و سەرجەم شتەکان ئەگۆڕێن بۆ باشترین

شەوتان نوری ئیلاهی لێ ببارێت ئەزیزەكانم •!🤍

﮼گەواهیدان"

06 Dec, 18:28


• ژیــانـــی ملیارەها كـەس گۆڕا •

كاتێك پابەند بون بە خوێندنی سورەتی البقرة و پاڕانەوەی بەردەوام لەهەموو كاتێكدا

( دەكرا نەبێت و ئەستەم بوو بەڵام بوو )

دەزانن چۆن ؟

چونكە ویستی خوای لەسەر بوو بەهۆی دوعاكانی بەندە گۆڕا گۆی زەوی و خەڵكیش نەیانتوانی بەرهەڵستی بكەن و ملكەچی فەرمانەكانی خوا بون ‎هەتا بونمان هەبێت لەم دونیایەدا هیچ شتێك نییە تەواوبێت و كۆتا سات بێت و خاڵی كۆتایی دانرابێت ‎یان ئیلا ئەوەیە خۆمان كۆتایی پێ بهێنین ‎لەوانەیە هۆكارەكان و ئامڕازەكان هەمووی دژی بن و ڕێی لێ
بگرن

بەڵام خودا گەورەترە لە هەموو ئەوانە ‎هیچ دوعایەك نییە ئامانجی خۆی نەپێكێت !!                                                       ‎
دوعا خۆی باشترین دیاری خوایە بۆمان هەر خۆشی دەیخاتە دڵمانەوە لات وایە كە بێ ئامانج بێت.....؟

بەردەوام بپاڕێرەوە گوێ بە هیچ مەیە لە دوعاكەت دڵنیابە ئیدی بپاڕێرەوە هەموو ئەو زیكرو ڕێگایانەی زۆۆۆر باس دەكرێت لە گروپ كە موعجیزەن ئەوانە بكە ‎بەدەر لەوانە بەقسەی هیچ بەنی ئادەمێك بێ هیوا نەبیت ‎

گەر ئێستا پێت بڵێن سبەی دونیا كۆتایی یەت ‎تۆ ئەمشەو هەتا سبەی هەر دوعا بكە و ئومێدت هەبێ ‎

کاتێك منداڵێك هەڵدەدەیت بۆ ئاسمان بەڕووتدا پێدەکەنێت لەبەر ئەوەی دەزانێت تۆ باوەشی بۆ دەكەیتەوە و
ناهێڵیت بكەوێت ئەوەیە متمانە بوون !

تۆش هەمیشە بڵێ گەر قەدەرەکان منیان بەلایەک هەڵدا ئەوا میهرەبانی خوای گەورە دەمگرێتەوە ناهێڵێت بەرببمەوە و بكەوم

ئەوەی سەدا سەد گۆڕانكاری دروست دەكات لەگەڵ دوعا ، بوونی متمانە بوونتە بە پەروەردگار كە ناخۆشیەکانت دەگۆڕێت بۆ خۆشی ، دڕكەکان دەگۆڕێت بۆ گوڵ ، دڵە ڕاوكێکانیش دەگۆڕێت بۆ ئارامی

خوا گشت شتێكت بۆ پێچەوانە دەكاتەوە باوەڕ و یەقینت پێی هەبێت •!🤍

﮼گەواهیدان"

18 Nov, 09:25


دوعا بکە مەسرەوێ لە دوعا کردن

لەو بڕوایەدام تاکێک نەبێت لە ئێمە پیرۆزیی دوعاکردنی بۆ باس نەکرابێت!

زوو زوو بۆ تەواوی وردەکارییەکانی ژیانمان بەر گوێمان دەکەوێت:

دوعا بکە!

لە خۆشیدا دەنگ هەڵبڕە و سوپاسی خوا بکە لە ناخۆشیدا دەنگ هەڵبرە و داوا بکە! ئەمما جاروبارێ دەنگێ بەر گوێمان دەکەوێت هاوارێ دەکات و دەڵێت:

(کورە تۆ بێژی خوا گوێی لە دەنگم بێت نانا هەر بەڕاستی ئەم شتە بێ مانایەی من دوعای بۆ دەکەم تو بێژی ببێتە واقع ئەو هەموو خەڵکە ئێژن: خەیاڵت خاوە باسی چی دەکەی تۆ!)

هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژین و بیرێ دەکەینەوە بۆ چركەیەک دڵمان تەنگ دەبێت و دونیامان لە پێش چاو بێڕەنگ دەبێت

بەڵام با دوایی بێتەوە یادمان!

الله خوای پڕ لە میهرەبانیمان خۆی لە قورئاندا داوامان لێی دەکات دوعا بکەین
نەک تەنها ئێمە تەنانەت بەڵێنی داوە دوعای بێباوەڕانیش قبووڵ بکات

کەواتە بۆچی نائومێد بین؟

ئەی مەگەر نافەرموێت: (أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدي بِي)

دەی دەکرێت ئیجابی نەبین بە قبووڵبوونی دوعاکانمان؟

یا کە بە پێغەمبەرمان دەفەرموێت بەندەکانی خوا ئاگادار بکاتەوە بەبێ واسیتە دەتوانین ڕوو لە خوا بکەین

بەو ڕادەیە لێمانەوە نزیکە و وەڵاممان دەداتەوە بەبێ هەبوونی لایەنی سێیەم!

{وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ، أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ، فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ} (البقرة: 186)

هەر ئەو قسە و باسانەی ناخت کە هێشتا نەبوونەتە دەنگ تا ببیسترێن ، ئەو ئاگاداریەتی ، لە کەوتنی گەڵای دارێک بێ خەبەر نییە 

لەو باوەڕەدایت ئێستا تۆ جێ بهێڵێت؟ گوێت بۆ نەگرێت؟

ئەی ئەو ئاگرەت دێتەوە یاد کە پێغەمبەر ئیبراهیمی قووت دا ، چۆن خوای گەورە ساردی کردەوە!

ئەی ناوسکی نەهەنگی چۆن بۆ پێغەمبەر یوونس سەلامەت کرد ، تەنیا بە وتنی ئەم دوعایە بەیەقینەوە:

(لَا إلَهَ إلَّا أنت سبحانَكَ إني كنتُ من الظَّالمينَ.)

ببینە خوا ئاگری سارد و بێ زیان کرد و ناوسکی نەهەنگیش چونکە لە جێی گومانی باش و یەقینی بەندەکانیدا بوو

دەی خۆ نموونەمان زۆرە کە دوعاکانی بەندە چیی کردووە و هێزی خوا چۆن یاساکانی گۆڕیوە!

بەڵام مەبەستمان لە هەمووی یەکە ئەویش زۆر بەکورتی: کە چوویتە ژوورێکەوە کەسی تێدا نەبوو و سەلامت کرد خۆ چاوەڕێی جوابی سەلامەکەت نییت؟!

تۆ کە کەسێ نابینیت کێ جواب بداتەوە؟! بەڵکو بەدڵنیاییەوە تەنها کە چوویتە ژوورێکەوە خەڵکی لێ بوو جوابت دەدرێتەوە.

کەواتە کاتێ دوعاکانت وەڵام دەدرێنەوە كە بەسەر ئەم بیرکردنەوانەتدا زاڵ بیت و (یەقین)ـت بە خوا هەبێت •!🤍

﮼گەواهیدان"

27 Oct, 07:57


• نهێنی گیرابوونی دوعا •

گەورەترین نهێنی گیرابوونی دوعا دوای متمانە بوون بە خودا بێگومان بەردەوام بوون لە دوعا کردن ئامادەبوونی دڵ

دوعاکان کۆپی مەکەوە بەس بیانڵێیتەوە بەڵکو بە متمانە بوونێکی زۆرەوە بیان نێرە بۆ خودا خوداش باشترینت بۆ دەنێرێت

بەڵام لە دوعاکاندا دەبێ ستایشی خودا بکەیت و سوپاس گوزاری بیت و سەڵاوات بدەی سەرەڕای ئەمانە دەبێ زۆر لە دڵەوە دوعا بکەیت و ئەم وشەیە زۆر دووبارە بکەوە (یارب ، یارب ، یارب)

لەبەر ئەوەی خودای گەورە بە جوبریل دەفەرموێت حەزم لێیە گوێم لەم وشەیە بێت لە بەندەکانمەوە

.... ئەگەر ماندووی....

بەبێ ئەملاو لا بڵێ خودایە من ماندووم ئەگەر دڵخۆشی بڵێ خودایە دڵخۆشم. ئەگەر نازانی دوعا بکەی بڵێ خودایە من نازانم دوعا بکەم تۆ تەنها بڵێ یارب ئەو خۆی تێدەگات چونکە خودا هەستی تۆی دەوێت نیەتی دڵی تۆی دەوێت

لە دڵەوە قسە بکە وای دابنێ خودای گەورە لەبەرامبەرتە تۆش سوجدە بۆ خاوەنی ئەرز و ئاسمان دەبەی کە لە بەرامبەرتە دان بە دەسەڵاتە گەورەکەی دەنێی

بەڵام دڵت نەچێ بەلایەکی تردا چونکە خودا دوعا لە دڵی غافڵ وەرناگرێ بۆیە دوو سێ جار دوعاکە دوبارە بکەوە تا دڵت ئامادە دەبێ بە ناوەکانی خوداش بپاڕێوە.

هیچ هێزێک لەم دنیایە بە قەد دوعا بە هێز نییە

تۆ چەند وشەیەک لە دڵت و دەمت دەردەچێ بۆ خودا خۆشت نازانی ئەم وشانە چ شتانێک دەگۆڕن لە جیهانی نادیاری خودا

دڵنیابە چارەسەری هەموو شتێک هەیە هیچ کێشەیەک بێ چارە نییە بڕوام پێبکە تەنها مردن نەبێ

هەر ئەو خودایەی بە دوعای پێغەمبەران موعجیزەی نیشانی جیهان دا هەمان خودای تۆشە

هەر چەند ئێمە ناتوانین خۆمان بەراورد بکەین بە پێغەمبەران بەڵام دوعا کردن بۆ ئێمەشەو موعجیزەکانی خودا تا ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبن

بەڵام تۆ دوعا بکەیت و بڵێی بەس دەترسم وابێت یان فڵان وای گوت یان وای کرد ئەوا ئەو دڵە خاڵیە لە متمانە بە خودا ئەگەر پڕبایە لە یەقین بوون بە خودا ئەوا بە هەموو توانایەکەوە چاوەڕێی دەسەڵاتی خودای دەکرد

زەوی و کات و هۆکارەکان هەمووی بە دەست خودان ئەی مرۆڤ متمانە بکە و هەست بکە بەس نەک بە زمان بە ئەقڵ و بە دڵ متمانەی پێبکە

من لەبەر تۆ لێرەم تا ئەم نامەیەت بۆ بنوسم دڵنیام سودی دەبێ ئەگەر بۆ یەک کەسیش بێ

خودا ئەقڵی پێداوین تا بیربکەینەوە لەم ژیانەدا هیچ وشەیەک بەناوی سودفە بونی نییە

هەمووی لەدەست خودایە

بڕوای تەواوەتی بە خودا بهێنن ئەویش بە میهرەبانی خۆی موعجیزە بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات کە ڕاستگۆ و باوەڕن •!🤍

﮼گەواهیدان"

25 Sep, 11:59


موستەحیلە سەڵاواتی ئیبراهیمی بدەیت بە خشوعەوە بەڵام ئاسەوارەکەی نەبینی!!

موستەحیلە کاتێ بە یەقینەوە وتت و ئەملت بە خوا بوو

بەس تۆ سەڵاوات بدە و تەرکیزت لەسەری بێ کەوا تۆ سەڵاوات بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەنێریت و ئەویش جوابی سەلامەکەت ئەداتەوە

واللە نیعمەتێکی گەورەیە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

31 Aug, 20:09


پێغەمبەر ﷺ هەدیە و دیاری وەرگرتوە و ڕەتی نەكردۆتەوە ، كە وەرگرتنی دیاریش جۆرێكە لە ڕێزگرتن ، وە بەشێكە لە ڕەوشت و جوانی و دڵ ڕادەكێشێ و پێوەی پابەند دەبێ.

دەڵێ : لە بری دیاریەكە شتێكی پێ دەبەخشی ، مەبەست لە پاداشتدانەوەی چاكەكەیەتی، كەمترینی پاداشت بەرامبەر بە دیاری نرخی دیاریەكە •!🤍

﮼گەواهیدان"

31 Aug, 20:06


❞ هەروەڪو چۆن مرۆڤ ڪاتێڪ چاوی دادەخات هیچ شتێك نابینێت ئەگەر نابیناش نەبێت ، دڵیش ئاوایە ڪاتێڪ دادەپۆشرێت بە چڵڪ و ژەنگی گوناح ناتوانێت حەق ببینێت ❝

﮼گەواهیدان"

30 Aug, 08:53


سلاوی خوای گەورەتان لێبێ ئەزیزانی کەنالی دوعا و ئومێد هەموو رۆژێکتان پڕ خێر و بەرەکەت بێت ، ئەم هەینیتان پڕ بێت لە نوری ئیلاهی

بڕوا دەکەن یان نا !؟

صەلاواتی ئیبراهیمی گەورەترین زەخیرە و هۆکاری قبووڵی دووعا و فەتحی دەرگای خێر و بەرەکەتە

بەدەیان کەس گێڕاویانەتەوە کەوا کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان هەبووە

دەستیان کردووە بەخوێندنی صەڵاواتی ئیبراهیمی هەرچی خەم و خەفەتە لەسەریان نەماوە

بەدەیان کەس گێڕاویانەتەوە هەرچی هیوا و ئاواتێکیان هەبووە گشتی بەدیهاتووە بەهۆی زۆر خوێندنی صەڵاواتی ئیبراهیمی

بۆ کردنەوەی دەرگای خێر و بەڕەکەت و ڕزق و لەچونی نەخۆشی و ناخۆشی و بەدیهاتنی هیوا و ئاواتەکانت دەست بگرن بە صەڵاواتی ئیبراهیمی

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

22 Aug, 13:17


• بە سەڵاواتی ئیبراهیمی ژیانت ڕزگار بکە

ڕەنگە تۆ نوقم بووبیت لەمانەی خوارەوە:

نیگەرانییەکان
قەرزەکان
نەخۆشیەکان
کێشەکان
ناخۆشیەکان
هتد .....

پێت دەڵێم : ئامۆژگاری لە پێناو خودای گەورەدا : پابەندبە بە سەڵاوات ناردن بۆ پێغەمبەر ﷺ بە شێوازی سەڵاواتی ئیبراهیمی وە تەحەدات دەکەم ئەگەر ژیانت نەگۆڕێت

لە ناخۆشی و نەهامەتیدا ژیانت بەفیڕۆ مەدە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

08 Aug, 20:49


چرکە بەچرکەی ئەم ساتە موبارەکە بقۆزەوە بەناردنی صەڵەوات بۆ پێغەمبەری ئازیز ﷺ ...

بیرتان بێت بۆ خوێندنی هەر صەڵەواتێک خوای پەروەردگار 10 صەڵەواتت لەسەر ئەدات و پێغەمبەری ئازیز ﷺ خۆی وەڵامی صەڵەواتەکانت ئەداتەوە.

چ ساتێک لەوە خۆشترە کاتێک پێغەمبەر ﷺ بەناوی خۆت بانگت دەکات، لێی دەپرسیت: چۆن ناوی منت زانی؟
پێت دەفەرمووێت: صەڵەواتەکانت پێم دەگەیشتن.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

23 Jul, 08:13


• دەست بەردار بوون و بێ ئومێدی بوون کاری مرۆڤە لاوازەکانە

یەقینت هەبێت خودا بەشی هەمووان
خۆشبەختی داناوە

وا مەزانە تەنها تۆ لە قورسی نارەحەتیدا دەژیت هەمووان بە شێوەیەك لە نادات و بێ هیوای ناکات

هەمیشە ئەوەت لەبیربێت کە ئێرە بەهەشت نیە کە هیچ ناخۆشی و نارەحەتیەکی تێدا نەبێت

ئەم دونیایە هۆلێکی ئیمتحانە و یەك بە یەك بە شێوەی جیاواز تاقی دەکرێنەوە
بێ ئومێد مەبە و پشت بە خودای گەورە ببەستە


- دوعا بکە

دوعا هۆکارە بۆ گۆرینی قەدەر بۆ هاتنی
خۆشیەکان بۆ لابردنی نارەحەتیەکان

بۆ بەرەکەتداربوونی نیعمەتەکان بۆ کرانەوەی دەرگا داخراوەکان

دوعا بکەن یەقینتان هەبێ چونکە
دوعا موعجیزە دەخولقێنێت •!🤍

﮼گەواهیدان"

11 Jul, 16:50


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ

﮼گەواهیدان"

07 Jul, 08:27


جۆین بن پەشیمان نابنەوە جوانترین چەناڵ لە تێلگرام ، پێویست لای هەمو کەسێک هەبێت 😊

https://t.me/duha_w_omed

﮼گەواهیدان"

06 Jul, 21:11


﴿ یُدَبَّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَی الْأَرْضِ ﴾

واتە : خودا هەموو کاروبارەکان بەڕێوە دەبات لە ئاسمانەوە تا زەوی .

کاتێک خودا خۆی کاروبارەکان بەڕێوە دەبات تۆ بۆ نیگەرانی؟

دڵنیابە و متمانەت بە خودا هەبێت .

ئەو نەخۆشییەی تووشت بووە
دەرمانەکەی لای خودایە .

ئەو خەمەی دڵتی تەنیوە ، لابردنی لای خودایە ، ئەو تەنگانەی تووشت بووە ،
چارەسەرەکەی لای خودایە.
هەمیشە پەنای بۆ ببە و بێ ئومێد مەبە •!🤍

﮼گەواهیدان"

05 Jul, 15:16


ئەم شەش زیکرە یەکێکە لە بەهێزترین
چەکەکان لە دژی شەیتان و خەم و
خەفەت و نەخۆشی و ناخۆشی و تاوان :

یەکەم : سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
بەردەوام سەڵاوات بدە
بۆ ئەوەی لە خەم دوور بیت و خودا
لە تاوانەکانت خۆشەبێت ، دوعاکانت
قبوڵ بکات

دووەم : زۆر وتنی ﴿ أسْتَغْفِرُ اللهَ ﴾

بەدەوام داوی لێخۆشبوون کردن لە خودا

سێیەم : ﴿ يا ذا الجلال والإكرام ﴾

زۆر وتنی ئەم زیکرە زیندوو کردنەوەی
سوننەتێکی فەرامۆشکراوە

پێغەمبەر خودا ﷺ فەرموویەتی :

﴿ ألظوا بيا ذا الجلال والإكرام ﴾
واتە : زۆر بیلێنەوە و پەیوەستی بن
لە دوعاکانتاندا ئەم دوو وشە زۆر بڵێرەوە

چوارەم : لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ

پێغەمبەری خودا ‌ﷺ وەسیەتی بۆ هاوەڵانی
دەکرد ئەم زیکرە بخوێنن ، فەرموویەتی گەنجینەیەک لە گەنجینەکانی بەهەشت .

پێنجەم : دوعاکەی پێغەمبەر یونس :

﴿ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ﴾
ئەم زیکرە خەم ڕەوێنە و دڵخۆشی دەهێنێت

شەشەم : سُبْحَانَ اللَّهِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ، وَلا إِلَهَ إِلا اللَّهُ ، وَاللَّهُ أَكْبَر
ئەم زیکرانە خۆشەویسترینن لای خودا
•!🤍

﮼گەواهیدان"

02 Jul, 17:46


واز له ده ستورو ياساي كافران بينن🕌🕋🫵🏻

﮼گەواهیدان"

21 Jun, 16:22


یەکێک لە زاناکان دەڵێت :

پیاوێک دەناسم لە ڕۆژانی هەینیدا

هەزار جار سەڵاوات دەدات لەسەر

پێغەمبەری خودا ﴿ ﷺ ﴾

جارێک پێم وت : ئەمکارت هیچ

بەرهەمێکی هەبووە؟!

پێی وتم : کە سەڵاواتەکان تەواو دەکەم ،

دواتر پێویستیەکانم لە خودا

داوا دەکەم و دوعا دەکەم ،

ناگاتە هەینیەکەی تر ئیللا

خودا وەڵامی داومەتەوە .....


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

15 Jun, 10:05


خۆزگەکانتان ئامادە بکەن
پشت بە خوا تیرەکانی عەرفە
ڕاستە و ڕاستن

زەوی ئامادە دەکرێ بۆ عەرفە ئاسمانیش
بۆ دوعاکانمان
ڕەنگە عەرفە بێت ، وەلامی نزاکانمانی هەڵگرتبێت

پێغەمبەر ﴿ ﷺ ﴾ فەرموویەتی
باشترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرفەیە ، وە باشترین دوعا کە من و پێغەمبەرانی پێش من
وتوویانە ئەمەیە

﴿ لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ، لَهُ الـمُلْكُ ، ولَهُ الحَمْدُ ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ ﴾

واتە : هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق جگە لە اللە ، تاکی بێ هاوبەشە و موڵک و سوپاس هەر بۆ ئەوە بەسەر هەموو شتێکدا بە توانایە

خوایە گیان دووعاکانمان قبوڵ بکە
اللهم امین •!🤍

﮼گەواهیدان"

14 Jun, 18:23


هەموو دوعاکانی سبەینێت

تەنها داواکردنی شتی دونیایی نەبێت

دوعای ڕۆژی عەرەفە وەرگیراوە

داوا لەخودا بکەن عاقیبەت خێرتان بکات

داوای لێ بکەن مردنتان لەسەر ئاسان بکات

داوای لێ بکەن عیبادەتەکانتان لێ قبوڵ بکات

کۆتا وشەتان ﴿لا إله إلا اللّٰه﴾ بێت

بتانپارێزێت لە عەزابی قەبر

داوای لێ بکەن باشترین ڕۆژتان
ئەو ڕۆژە بێـت کە دەگەن بەدیداری •!🤍

﮼گەواهیدان"

08 Jun, 14:30


ئـەم چەنـد ڕۆژە پارێزگاری لەم دوو زیــکرە بــکە:

یـەکەم: ١٠٠ جار بڵێ:

﴿لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ له، له المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهو علَى كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ﴾ - وەک ئـەوە وایـە ١٠ بەندەت ئازاد کردبـێت. - سـەد چاکەت بۆ دەنووسرێت. - سەد خراپەت دەسڕێتەوە. - لەشەیتان و خراپەکانی دەتپارێزێـت...


دووەم: ١٠٠ جار بـڵێ:

( سبحانَ اللهِ وبحمدهِ ) هۆکارێکە بۆ ئەوەی خودا لەتاوانەکانت خۆشـبـێت، گەرچی هێندەی کەفی دەریا بـێت •!🤍

﮼گەواهیدان"

06 Jun, 14:37


له بيري مه كه ن 🫵🏻🕌🕋

﮼گەواهیدان"

04 Jun, 14:38


زۆربەمان دەڵێین ئایا خـــودای گەورە نــزاکانمان وەر دەگرێت ..... ? وایە ؟

یەکێکمان دێت و دەڵێت: وا من چەندین ساڵە فڵانە شت لە خودا داوا دەکەم ھێشتاش پێی نە بەخشیوم

ئیدی چۆن دەتوانین بڵێین خودا نزاکانمان وەر دەگرێت ......؟

یەکێکی کە دێت و دەڵێت : ٢٠ ساڵە تکام لە خودا کردوە یەک ملیۆن ڕیاڵم بداتێ کەچی ھێشتا ملیۆن ڕیاڵەکە نە گەیشتوە

ئیدی ئەمە چۆن چۆنیە .....؟

وەڵامی ئەم قسانە لە وشەی ( أُجِيبُ ) دایە

مانای ئەمە چیە

کە دەفەرموێت ( أُجِيبُ دَعٌوَةَ اٌلدَّاِع إِذَا دَعَانِ) وەڵامی نزاکەت واتە ئەوە نا یەکسەر و ڕێک دەقا و دەق ئەوت بداتێ کە خۆت دەوێت و داوات کردووە

لەوانەیە شتێکی دیکەی پێت دابێیت یان بەڵایەکی ھاوشانی داواکەتی لە کۆڵ کردبێتەوە

ئەوەی کە داوا دەکات خودا ملیۆنێک ڕیاڵی پێ بدات ، لەوانەیە نە خۆشیەکی سەڕەتانی لێ دوور کردبێتەوە کە ئەگەر ئەم نزایەی نە کردایە توشی دەبوو

خۆ نەخۆشی سەڕەتان تێچوی لە ملیۆنێک ڕیاڵ زیاترە

ئێستا ئەوانەی نەخۆشی ژێر پەنجەیان توش بووە ، پێیان بڵێ ملیۆنێک ڕیاڵ بدە نەخۆشیەکەت دەپەڕێت ، بێ دوو دڵی لە ملیۆنێک زیاتریشت دەداتێ لەوانەیە لە بەر ئەو نزایە ، خودا منداڵەکەتی لە ڕوداوی ھاتوچۆ پاراستبێت کە لەوانەیە بیخستایەتە سەر جێگا بە درێژی تەمەنی لەوانەیە بە ھۆی ئەم نزایەوە خودا بەرەکەتی خستبێتە ژیانی دایک و باوکتەوە بەشێوەیەک وایان لێبکات ماوەیەکی زیاتر لە گەڵت بژین بەڵێ بە دەیان و سەدان بەڵات لێ دوور دەخاتەوە ،
کە بەھاکەی زیاتر لە چەندین ملیۆن دۆلار لەوانەیە خودا بەو شێوەیە نزاکەی گیرا کردبی و خۆت نەزانیت

بۆیە قەت مەڵێن دوعاکانمان قبوڵ نەبووە خودا ڕەنگە ئەوەت پێ نەدا کە حەزت لێیە بەڵام ئەوەت پێ دەدا کە پێویستتە صبر بگرن گەورەترین نیعمەتە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍

﮼گەواهیدان"

01 Jun, 16:36


وا حيساب نه كه ن كه خودا بي ئاگايه 🫵🏻🕋🕌