Kurd News Wire @knewswire Channel on Telegram

Kurd News Wire

@knewswire


دیجیتاڵ میدیایەکی ئەهلییە و ژمارەیەک میدیاکاری بە ئەزموون ئیدارەی دەدەن.
ڕووداوەکان بێ لایەنانە دەگوازێتەوە.
www.knewswire.net

Kurd News Wire (Kurdish)

بەخۆشحالییەکە خۆش ئەوەم کاتەدا کە لایەن کەناڵی 'Kurd News Wire' لە تێلێگرام دابەشکراوەکە. ئەم کەناڵە، کە ناوی خۆی لە 'knewswire' بەکارهێنانی خزمەتکارانی دیجیتاڵ و ژمارەی میدیاکاری بە زانیاریەکانی نوێ و دەربارەی کوردستان و جیهان دەدات. 'Kurd News Wire' کەناڵێکی بەرهەمی و بەهێزی یەکەمین بۆ خوێندکارانی بهتر. ئەم کەناڵە بە شێوازی یەکەم دابەشکراوە لە ڕێگای بەرهەمهەکانی کە خزمەتکارانی میدیاکار دەکات بۆ زانیارییەکانی نوێ. ئەگەر ئامادەت هەیەت بە زانیاری نوێ و ڕووداوەکانی لە سەر کوردستان و جیهان، 'Kurd News Wire' بەربژاردەکەت بەژووری لە بوارەکانی ڕووداو و زانیاریە نوێ. بۆ زیاتر زانیاری بڕە لە www.knewswire.
et
.

Kurd News Wire

06 Feb, 11:51


ئەو بارهەڵگرەی وریا حەمەکەریمی کوشت، تەماتەی قاچاخی داخڵ کردووە
#KurdNews

Kurd News Wire

05 Feb, 17:37


لێدوانی بکوژی کچە مۆدێلەکەی هەولێر کە شەوی رابردوو کوشتی و دواتر تەرمەکەی سوتاند
#KurdNews

Kurd News Wire

05 Feb, 06:19


عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:
ئەمانە بەس دەزانن بیبڕن، ئەو (١٠٠ هەزار) دینارەی بەغدا بۆ هاوکاری سەرجەم خانەنشینان تەرخانیکردبوو، ئەمڕۆ ئەمان لە هەرێم بڕییان.
#KurdNews

Kurd News Wire

04 Feb, 19:09


بافڵ تاڵەبانی لە بەردەم خێمەی مانگرتوان توڕە دەبێت

Kurd News Wire

04 Feb, 16:09


پاسەوانەکانی دادوەرێک لەناو باڵەخانەی دادگا پارێزەرێک بە سەختی بریندار دەکەن
کوردنیوز:

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پاسەوانەکانی دادوەرێک بە ناوی سرود، پارێزەرێک دەدەن بەر شەق و بە سەختی برینداری دەکەن.
سەندیکاری پارێزەرانی کوردستانی لەسەر رووداوەکە هاتوەتە دەنگ و داوا دەکات لێپێچینەوە لە هێرشبەرەکان بکرێت.
دادوەرەکانی دادگاکانی هەولێر بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە لە بەرژەوەندی حیزبی دەسەڵاتداری ناوچەکە بڕیار دەدەن.
هێشتا دیار نیە کە کێشەکە لەسەر چی بووە، بەڵام هێرشکردنە سەر پارێزەرێک لەناو باڵەخانەی دادگا کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
#KurdNews

Kurd News Wire

04 Feb, 10:13


هۆشدارییەکی توند بۆ ئەو کەسانەی چەند کارتێکی بانکی هەڵدەگرن
کوردنیوز:
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هەر گەشتیارێک زیاد لە چەند کارتێکی بانکی هەڵبگرێت و بەناوی خۆیەوە نەبن ئەوا بە یاسای تیرۆر تۆمەتبار دەکرێت.
دەقی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

چەند ڕێنماییەک لەدەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بەکارهێنەرانی (کارتە بانکییەکان)لەکاتی گەشتەکانیان لە( فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان)
١- گەشتیار جگە لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی تربێت، بەپێچەوانەوە تۆمەتبارە بەیاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە(٣٩ی ساڵی ٢٠١٥).
٢-ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو کەبەناوی خۆییەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
٣-کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاسایی یە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
٤- داواکارین لە هاوڵاتیان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، ڕێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.
#KurdNews

Kurd News Wire

04 Feb, 09:20


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خێمەی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی دەرکران
#KurdNews

Kurd News Wire

04 Feb, 08:56


بەپەلە..مووچەی مانگی یەک گەیشت

کوردنیوز:
پێشەوا هەورامانی؛ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە یەک گوژمە بڕی (958,012,332,759)مليار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەزوترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی
مانگی یەک دەکات.
#KurdNews

Kurd News Wire

02 Feb, 19:47


بەپەلە.. لە سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری ژمارەیەک فیشەکی پێوەیە
کوردنیوز:
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد لەسلێمانی تەرمی کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لەنزیک مزگەوتی رەحمان دۆزراوەتەوە کەئاسەواری پێنج فیشەک بەجەستەیەوە دیارە.
#KurdNews

Kurd News Wire

02 Feb, 08:58


تەندروستی مامۆستایەکی مانگرتوو تێکچوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Feb, 18:14


مامۆستایان دوایین قۆناغی فشار دژی حکوومەت بەکاردەهێنن
بۆچی قوباد تاڵەبانی بەڵێنەکانی ساڵی ڕابردووی جێبەجێ نەکرد؟
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Feb, 10:56


بەپەلە.. راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا
کوردنیوز:
کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە.
ڕۆژی شەممە ١ ی شوباتی ٢٠٢٥، بۆ ڕۆژی دووەم کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەشاری بەغداد بەردەوامی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن لە کۆبوونەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
١ ی شوباتی ٢٠٢٥
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Jan, 18:25


لەتیف رەشید لە بەغدا سەرقاڵی چیە؟
چۆن دۆسیە لەسەر دۆسیە لەسەر خۆی و نزیکەکانی دەکرێتەوە؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Jan, 09:48


دوایین پەیامی سەلوان مۆمیکا پێش کوژراونی!
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Jan, 09:04


سەلوان مۆمیکا ئەوگەنجەی ساڵی پار قورئانی پیرۆزی سوتاند ئەمشەو لەستهۆکۆڵم لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا لە تیکتۆک کوژرا

Kurd News Wire

29 Jan, 18:07


وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری نوێی بڵاوکردەوە
مووچەخۆران لە نێوان هەولێر و بەغدا چیان بەسەر دێت؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن
#KurdNews

Kurd News Wire

28 Jan, 12:14


ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا کرا
کوردنیوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند میلاکی فیعلی مووچەخۆرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازییەوە نزیکەی ٧٠٢ هەزار مووچەخۆرە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە.
راگەیەندراوەکە وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوەتەوە کە لە میدیاکانەوە وتوویەتی ٧٥٠ هەزار مردوو و بندیوار لە ناو لیستی مووچەدا بوونیان هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تەواوی میلاکی ئێستای حکوومەتی هەرێم کە دابەشبوون بەسەر ١٩ وەزارەت و هەشت دەستە، سێ سەرۆکایەتی و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، ژمارەیان نزیکەی ٧٠٢ هەزار مووچەخۆر دەبێت.
#KurdNews

Kurd News Wire

27 Jan, 20:16


بەپەلە.. لە لەگەڕەکی راپەرین لەقەڵادزێ، باوکێک تەقەی لەخێزانی و کچەکەی و خۆی کرد و هەرسێکیان برینداربوون
#KurdNews

Kurd News Wire

27 Jan, 18:41


تورکەکان تەنیا ئەمڕۆ شەش هاووڵاتی هەرێمیان شەهید کرد
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن...
#KurdNews

Kurd News Wire

26 Jan, 18:48


ساڵی رابردوو حکوومەتی هەرێم زۆرترین داهاتی هەبووە
بۆچی لە دابەشکردنی مووچەدا بەکاری ناهێنێت؟
بینەری ئەم راپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

26 Jan, 10:04


هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد
کوردنیوز:
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد، لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ سەردانەكەی هاكان فیدان لەچوارچێوەی بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و توركیادایە، بە جۆرێک كە خزمەتی گەلی هەردوو وڵات بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیار وایە هاکان فیدان سەردانی هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکە شەڕی ئەنكەرەیە لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان.
#KurdNews

Kurd News Wire

25 Jan, 18:42


وتاری دەنگی.. چەند مەلا یونسی دیکە لە زیندانەکانی پارتی و یەکێتیدان؟
#KurdNews

Kurd News Wire

25 Jan, 09:45


وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بوویەوە
کوردنیوز:

بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوو بە دابەزاندنی ١٠٠ ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی (٧٠٠) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
لە ئێستاشدا بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات.

وەزارەتی کارەبا

#KurdNews

Kurd News Wire

23 Jan, 19:16


مانگی هەنگوینی سودانی و بەرپرسانی هەرێم کۆتایی هات
بینەری ئەم راپۆرتە بن..

Kurd News Wire

23 Jan, 11:22


بەپەلە.. مەنسور بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا دەرکەوت
کوردنیوز:
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا پێشوازی لە مەنسور بارزانی کردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا مەنسور بارزانی وەک جەنەڕال و فەرماندەی هێزی تایبەتی پێشمەرگە ناوی هێناوە.
#KurdNews

Kurd News Wire

22 Jan, 21:17


بەغدا مەرجی نوێی بۆ رەوانەکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم داناوە
کوردنیوز:
بە گوێرەی زانیارییەکان بەغدا بۆ ساڵی نوێ بە مەرجی نوێوە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات
https://knewswire.net/news/2025/1723/

Kurd News Wire

22 Jan, 19:29


ژێر بە ژێر ٢٥ هەزار کەس بۆ شوێنی فەرمانبەرە خانەنشین بووەکان دادەنرێن؟
زانیاری نەبیستراو لەم راپۆرتەدایە
#KurdNews

Kurd News Wire

21 Jan, 18:17


چۆن لەتیف رەشید مووچەخۆرانی هەرێمی توڕە کردووە؟
بینەری ئەم راپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

20 Jan, 18:34


چی لە پشت لە پەیامەکانی شاسوار عەبدوالواحیدەوەیە؟
ئامادەکاری بۆ چی دەکات؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

20 Jan, 10:34


شاندێکی ئەنەکەسە لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆ دەبنەوە

کوردنیوز:
میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سوریا (ئەنەکەسە) گەیشتوونەتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی ئەو وڵاتە و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا؛ تاوتوێ دەکەن.

ئەمە دووەم کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و شاندی ئەنەکەسە دەبێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا.

کۆبوونەوەی پێشوو ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، لە سەلاحەددین بەڕێوەچووە.

سەردانی ئەمجارەی شاندەکە دوای کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دێت.
#KurdNews

Kurd News Wire

20 Jan, 10:01


کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بارینی بەفر، لەسەر ڕێگای مەرزی کێلێ بۆ قەڵادزێ،دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وەرگەڕان

شایەتحاڵێک بە کوردنیوزی وت رووداوەکان تەنیا زیانی ماددیان هەبووە
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Jan, 17:02


وێنەی مەزڵوم عەبدی لە ماڵی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی
کوردنیوز:
میدیاکانی سەر بە لالەزار وێنەیەکی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بڵاوکردەوە کە لە ماڵ لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل ماوەتەوە.

میدیای لالەزار نوسیویەتی، مەزڵوم عەبدی پێشتر کاتێک بە نهێنی هاتوەتە سلێمانی لەماڵی لاهور جەنگی ماوەتەوە.
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Jan, 16:49


بەپەلە.. شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
کوردنیوز:
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم سەردانەکە ئەنجام دەدات.
ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Jan, 13:46


بەهای ئێستای دۆلار لە بازاڕی دراوی سلێمانی
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Jan, 12:30


ڕاگەیاندنی پەرلەمان: لە فەیسبووکەوە داوای دانیشتن ناکرێت
کوردنیوز:
بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە رێگەی فەیسبووکەوە داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت بەڵکو رێکاری پرۆتۆکۆڵی خۆی هەیە.
ئەمڕۆ میدیاکانی نەوەی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویانکردەوە کە سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان کە لە فراکسیۆنەکەی ئەو حیزبەیە داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بانگهێشت و بەرنامەی کار لە رێگەی ئەکاونتی فەیسبووک و پالتفۆڕمەکانی دیکەوە ناکرێت، بەڵکو دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی، ڕێکاری پەیڕەوی و ئیداری، یاسایی و سیاسیی خۆی هەیە تاوەکو بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدرێت.
وتیشی بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت، پێویستە رێککەوتنی سیاسیی پێشوەختەی لەسەر بکرێت و نیساب لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە تەواو بکرێت.

ئەمە دووەمین جارە سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان داوای ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکات بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Jan, 11:53


عەبدوللەتیف سەلەفی:
ئەوە سەركەوتنە 46 هەزار موسڵمان شەهیدبوون و 100 هەزار بریندار، ئەگەر ئەوە سەركەوتن بێت ئەی توخوا شكست كامەیە؟
#KurdNews

Kurd News Wire

16 Jan, 18:24


بۆچی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەنهێنی کۆبوونەوە؟
بینەری ئەم راپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

16 Jan, 18:12


بەپەلە.. وێنەو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بڵاوکرایەوە

کوردنیوز:
بارەگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی  فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها  چوارچێوەی  گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.
#KurdNews

Kurd News Wire

15 Jan, 13:11


لە پێنجوێن ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە پارچە پارچە دەکرێت
کوردنیوز:
لە قەزای پێنجوێن ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە پارچە پارچە دەکرێت و بکوژەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردنیوز کەوتوون، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی ئەلیاسفرە لە ناو حەوشەی ماڵێکد تەرمی ژنێکیان بە پارچە پارچە کراوی دەرهێناوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردنیوزی راگەیاند،رووداوەکە زیاتر لە دوو هەفتەیە روویداوە و ئەمڕۆ ئاشکرا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی بکوژەکە پەیوەندی بە کەسوکاری ژنەکەوە دەکات و لە رووداوەکە ئاگاداریان دەکاتەوە.

بە وتەی کەسوکاری ژنەکە کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە، پیاوەکە دانی بەوەدا ناوە کە خۆی ژنەکەی کوشتووە و تەرمەکەی پارچە پارچە کردووە و لە ناو حەوشەی ماڵەکەیدا شاردویەتییەوە.

ژن و پیاوەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و ماوەیەک لە قەزای پێنجوێن ژیاون، پیاوەکە خاوەنی سێ هاوسەرە بەڵام دیار نیە دوو هاوسەرەکەی تری لە کوێ دەژین.

دەزگا ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، بەڵام بکوژەکە بۆ ئێران هەڵهاتووە.
#KurdNews

Kurd News Wire

15 Jan, 11:28


لە گەڕەکی رزگاریی قەزای خورماتوو، نزیک مزگەوتی شێخ ئیبراھیم، ماتۆڕسوارێك كۆنتڕۆڵی خۆی پێ نەكرا و خۆی كرد بە ژێر تاكەرێكی نەوتدا، دەستبەجێ ماتۆڕسوارەكە گیانی لەدەست دا.
#KurdNews

Kurd News Wire

15 Jan, 06:18


دیمەنی دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچی کۆچبەران لە سلێمانی بە هاوکاری ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا
#KurdNews

Kurd News Wire

14 Jan, 16:51


بەپەلە.. سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر ناردنەوەی پەنابەران رێککەوتن
کوردنیوز:
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی هات بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە لەسەر دۆسیەی پەنابەران گەیشتوونەتە رێککەوتن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
سودانی و ستارمەر هاوڕابوون لە پابەندبوون بە بەهێزکردنی هاوکارییە گرنگەکان سەبارەت بە کۆچکردن لە نێوان عێراق و بەریتانیا، لە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.
هەردولا ڕێککەوتن لەسەر بنەماکانی ڕێککەوتنی گەڕانەوە لە ڕێگەی پابەندبوونێکی هاوبەشەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی مافی ئەوەیان نییە لە بەریتانیا بن بە خێرایی بگەڕێندرێنەوە، هەروەها باسیان لە هەنگاوە کردارییەکانی داهاتوو کرد لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە.
#KurdNews

Kurd News Wire

14 Jan, 08:52


🔴 لە سلێمانی ژنێک لە کاتی نەشتەرگەییدا گیانی لەدەستدا

کوردنیوز:

🔹شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا.

🔸سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ ٧رۆژ پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند پزیشکەکە دوای رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

🔹بە وتەی کەسوکارەکەی، ژنەکە تەمەنی ٤١ ساڵە و نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگی ئەنجامداوە.
کەسوکارەکەی سکآلایان لەسەر پزیشکەکە تۆمار کردووە.

🔸نەشتەرگەرییەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە شەقانی ئیبراهیم پاشای سلێمانی ئەنجام دراوە.

#KurdNews

Kurd News Wire

13 Jan, 15:56


سوپای تورکیا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی بەنێو گوندی کێستە لە قەزای ئامێدی ھاتووچۆدەکەن
#KurdNews

Kurd News Wire

12 Jan, 08:48


وەزی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم درایە دادگا
#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 18:22


وتاری دەنگی.. ئەوانەی حوکمداریتان دەکەن لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن

#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 12:28


ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانی کورد لە بەغدا
#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 11:48


ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هەڕەشەی لە بەغدا کرد و وتی چیتر قبوڵی ناکەین!
بە بڕوای تۆ مەسرور بارزانی لە دۆخێکدایە بتوانێت هەڕەشە لە بەغدا بکات؟
#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 11:40


فڕۆکەیەکی دیکە تووشی رووداو بوو
کوردنیوز:

سەرنشینەکانی چۆن هەوڵی دەربازبوون دەدەن
رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی دەلتای جۆرجیا لەکاتی نیشتنەوەدا تووشی رووداو بوو بۆیە دەرگاکانی فریاگوزاری فڕۆکەکە کرانەوە و بەمشێوەیە سەرنشینەکانی خۆیان دەرباز کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان چوار سەرنشین بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون
#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 11:07


لە شاری کەرکووک ڕەوە سەگی بێ لانە پەلاماری منداڵێکیان داوە و کوشتوویانە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردنیوز کەوتوون ئەمڕۆ لەپڕۆژەی جوان ستی لە شاری کەرکووک منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە لەلایەن ڕەوە سەگی بێ لانەوە پەلامار دراوە و جەستەی هەڵدراو.

منداڵەکە دوای پەلامار دانی بە سەختی بریندار کراوە و بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە کوردنیوزی وت، جەستەی منداڵەکە بە جۆرێک شێواوە ناسینەوەی قورس بووە.

منداڵەکە جلوبەرگی قوتابخانەی لەبەربووە و لە تاقیکردنەوەکان گەڕاوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە.
#KurdNews

Kurd News Wire

11 Jan, 10:48


مەسرور بارزانی هەڕەشە لە بەغدا دەکات
#KurdNews

Kurd News Wire

10 Jan, 18:46


دیمەنێکی نوێی ئاگرەکەی شاری لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا
شارەکە بە تەواوی خاپوور دەبێت
#KurdNews

Kurd News Wire

10 Jan, 15:28


ئەمریکا لە ناو ئاگردا دەسوتێت، دیمەنی شەقامێکی لوس ئانجلوس
#KurdNews

Kurd News Wire

09 Jan, 18:29


بافڵ تاڵەبانی بە چ ناونیشانێک ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی خستەوە سەر شەقامەکان؟
بینەری ئەم راپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

08 Jan, 19:39


کازم فاروق شاسوار عەبدولواحید بە مانگا وەسف دەکات

کوردنیوز:

دکتۆر کازم فاروق سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر شاسوار عەبدولواحید و دەڵێت:

‘’مانگا بە نهێنی کەڵ ئەگرێت, بەڵام بە ئاشکرا ئەزێت’’

هەرچەندە ئێمە ئاگامان لە کەڵ گرتنەکەی بوو و باسیشمان کرد

#KurdNews

Kurd News Wire

08 Jan, 18:48


ئێرانییەکان ئەمڕۆ چیان بە سودانی وتووە؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

08 Jan, 15:58


بەپەلە.. لە کەرکووک رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری روویدا و کوژراو بریندار هەیە
کوردنیوز:
کەمێک لەمەوپێش لەنزیک مزگەوتی گەورەی شۆراو رووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و ژمارەیەک چەکدار روویدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان چەکدارەکان تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر بوون و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنیان داون.
شایەتحاڵێک بە ٧رۆژی راگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کوژرا و بریندار هەیە.
#KurdNews

Kurd News Wire

08 Jan, 15:10


دیمەنی ساتی بۆردوومانی خۆپیشاندەرانی رۆژئاوای کوردستان لە بەنداوی تشرین لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 18:17


بۆچی شاسوار عەبدوالواحید سەردانەکەی تورکیای لە میدیاکانی شاردبوویەوە؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن..

Kurd News Wire

07 Jan, 15:32


لەسەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ لای ئەردۆگان سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئامادە نیە ناوی کوردستان بهێنێت
کوردنیوز:
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئامادە نیە ناوی کوردستان لە هەواڵی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆگان بهێنێت.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە چاوی کەوتووە بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردی لە عێراق.
لە کاتێکدا حکوومەتی هەرێم بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ناسراوە، بەڵام تورکەکان بۆ خۆپاراستنیان لە ناوهێنانی کوردستان وشەی کوردیان بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمار کۆبوویەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکان پرسی نەوت و دۆخی سوریا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بووە.
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 15:07


"ڕۆژنامەنوسێکی عێراقی، شاسوار عەبدولواحید ئیحراج دەکات"
شاسوار واحید لەکەناڵیUtv وتی:
٣٢ساڵە هەرێمی کوردستان لەلایەن 2عایلەوە بەڕێوەدەبرێ، نەک 2 حیزب
هەروەها وتی: تەنانەت لەناو ئەو دوو(حیز)بەدا هیچ کەسێکی تر هیچ نییە..!
- لە وەڵامدا (ئەحمەد مەلا تەڵاڵی) رۆژنامەنوسی عێراقی بە شاسواری وت: خۆ نەوەی نوێش هەر وەک پارتی و یەکێتییە،
یەک خێزان دەستی بەسەردا گرتووە،(شاسوار و سروە و نزار)ی برات کە کاری ئابوری بۆحیزبەکە دەکات، کەسی تر لە حیزبەکەدا هیچ نییە..!
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 13:42


خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی گرژی تێکەوت
هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 13:33


هەرێمی کوردستان پڕ کراوە لە ئۆتۆمبێلی بێ کوالێتی؟
بۆچی رێنماییەکان قەبارەی زیانەکانی هاتوچۆ کەم ناکەنەوە؟
بینەری ئەم ڕاپۆرتە بن..
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 11:34


دیمەنی کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان و مەسرور بارزانی لە ئەنقەرە
#KurdNews

Kurd News Wire

07 Jan, 08:39


بەپەلە.. شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت
کوردنیوز:

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ (نوح یڵماز) جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وێنەیەکی دیدارەکەی بڵاوکردووەتەوە و هیچی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە باس نەکردووە.

ئەم کۆبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە.
#KurdNews

Kurd News Wire

06 Jan, 10:29


سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق:
عێراق پارەی تەواوی ١٢ مانگەکەی رەوانە کردووە و پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشی بکات
#KurdNews

Kurd News Wire

03 Jan, 17:26


سوپای ئەمریکا دیمەنی زرێپۆشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە
#KurdNews

Kurd News Wire

02 Jan, 19:14


بەپەلە.. وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ١١ی بڵاوکردەوە
کوردنیوز:
خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم
ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٢٠٢٥/١/٢
#KurdNews

Kurd News Wire

02 Jan, 18:58


مووچەی مانگی دوانزە فەوتا
لەکاتێکدا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی لەبەردەست حکوومەتدا بووە
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Jan, 12:23


لە ئەڵمانیا پێنج کەس بەهۆی یارییەکانی سەری ساڵەوە گیانیان لەدەستداوە
کوردنیوز:
بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا لە ئاهەنگەکانی شەوی رابردووی سەری ساڵی نوێ پێنج کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیش بە سەختی برینداربووە
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Jan, 12:09


دیمەنێکی هێزەکانی ئەمریکا کە رۆژی رابردوو بە ئاڕاستەی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان رۆشتوون
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Jan, 11:35


هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەست پێ دەکاتەوە
کوردنیوز:
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە نێوان تاران و سێ وڵاتی ئەندامی ئەورووپا لە جنێف دەست پێ دەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا نیمچە فەرمی ئێران بە پشتبەستن بە کازم غەریبادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، خولی داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە 13ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئێران لە مانگی یانزەی ساڵی رابردوو لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا خولێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەنجامدابوو.
لە ساڵی ٢٠١٨دا ئیدارەی ئەوکاتەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ شەش زلهێزی گەورەدا لە پەیمانی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ی ئێران دەرچوو و سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش وایکرد تاران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.
دەستکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران دوای ئەو رووداوانە دێت کە گرووپەکانی سەر بە ئێران لە لوبنان و غەززە و سوریا تووشی شکستی گەورە هاتوون.
#KurdNews

Kurd News Wire

01 Jan, 10:58


یه‌كه‌م وێنه‌ى ساڵى نوێ له‌ڕۆژئاواى كوردستان تێكشكاندنى درۆنێكى توركى بوو....
ئه‌م وێنانه‌ى ده‌یبینن، درۆنێكى تێكشكێندراوى توركیایه‌ له‌جۆرى (TB2) كه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ لەپردی قەرەچۆزاخ لەباشوری کۆبانێ به‌یانى ئه‌مڕۆ خرایە خوارەوە...
#KurdNews

Kurd News Wire

31 Dec, 11:36


یەکەم وڵات چووە ناو ساڵی ٢٠٢٥ ەوە و ئاهەنگیان گێڕا
کوردنیوز:
نیوزلەندا ئاهەنگی سەری ساڵی 2025ی رێکخست و بووە یەکەم وڵاتی جیهان کە پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ بکات.
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Dec, 19:12


بەپەلە.. لەلەندەن شاسوار عەبدولواحید هێلکە باران کرا
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Dec, 11:50


گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسیك گیانی لەدەستدا
کوردنیوز:
بە گوێرەى ڕاگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە نزیک ڕێگەى " بان ڕاسای " ئۆتۆمبێلێکى جۆرى "نیسان پاترۆڵ" وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکانى گیانى لەدەستداوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە" سەرنشینەکە پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى "شەهید هەژار" بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Dec, 11:48


نوسراوێک لە بانکی ناوەندییەوە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران
کوردنیوز:
بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە لە رۆژانی سەری ساڵدا کە پشووی فەرمییە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

بە گوێرەی نوسراوەکە، کۆمپانیاکان و نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو دەتوانن داواکاری بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش بکەن.
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Dec, 11:30


سەرەتای مانگی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
ئەگەر رێککەوتن نەکرا رێکاری دیکە هەن بگیرێنە بەر
کوردنیوز:
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم قسەی بۆ میدیای فەرمی حیزبەکەی کردووە و رایگەیاندووە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
عوسمان قادر، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان:

هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێکكه‌وتنی سیاسی

نه‌بوونی ڕێکكه‌وتن له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی، بووه‌ هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان

سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

پارتی مكوڕه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان

گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت، هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن حكوومه‌تێكی نوێ

ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌ پێش كورده‌ و پێویستی به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری هه‌یه‌

ئه‌گه‌ر ڕێکكه‌وتن نه‌كرا ڕێكاری دیكه‌ش هه‌ن، ه‌گه‌ر كاتییش بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت
#KurdNews

Kurd News Wire

30 Dec, 10:25


کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەستی پێ کرد
#KurdNews

Kurd News Wire

29 Dec, 15:10


جۆلانی: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوانەیە چوارساڵ بخایەنێت
کوردنیوز:
ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەحمەد جۆلانی بۆ یەکەمجار باس لە خشتەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سوریا دەکات و دەڵێت لەوانەیەچوار ساڵ بخایەنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز پشت بەست بە لێدوانێکی میدیایی ئەحمەد شەرع کە بۆ میدیایەکی عەرەبی قسەی کردووە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە بڵاوبێتەوە وتوویەتی بۆ نوسینەوەی دەستووری سوریا سێ ساڵ کاتیان پێویستە، بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری جەوهەر ساڵێکی دیکە.

باسی لەوەشکردووە کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوانەیە چوارساڵیان پێویست دەبێت.

بڕیارە تەواوی لێدوانەکانی لەسەر ئایندەی سوریا یەکشەممەی داهاتوو بڵاوبێتەوە
#KurdNews

Kurd News Wire

29 Dec, 14:54


دووانەیەکی سووری و لە زگماکییەوە بەیەکەوە نووساون، ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە سعودیە و نەشتەرگەری جیاکردنەوەیان بۆ دەکرێت
#KurdNews

Kurd News Wire

03 Nov, 19:54


دیمەنی کەمێک پێش ئێستای شاری هەڵەبجە
#KurdNews

Kurd News Wire

22 Oct, 10:14


عەلی حەمەساڵح باس لە ساختەکارییە فراوانەکەی هەڵبژاردن دەکات
#KurdNews

Kurd News Wire

20 Oct, 16:54


بازنەی هەولێر لە کۆی (103.266) دەنگی جیاکراوە
#KurdNews

Kurd News Wire

20 Oct, 16:43


کۆی دەنگەکانی وێستگەکانی بنکەی حەمرین لە کەلار
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Oct, 19:17


سوپای ئیسرائیل دیمەنی یەحیا سینواری لە ناو تونێلەکانی غەززە بڵاوکردەوە
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Oct, 17:48


بافڵ تاڵەبانی لەناو هۆڵێکی یاری لەشجوانییەوە دەرکەوت و پەیامی هەیە
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Oct, 12:58


بە فەرمی شاسوار عەبدولواحید بە ژەهرخوارد کردنی کازم فاروق تۆمەتبار کرا
لەم بەستەرەوە زانیاری ورد لەسەر دۆسیەکە بخوێنەرەوە 👇👇
کلیک لێرە بکە
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Oct, 12:31


چرکەساتی رووداوە سەختەکەی پێنجوێن- سەیدسادق
#KurdNews

Kurd News Wire

19 Oct, 10:32


شاسوار عەبدولواحید لەگەرمەی ململانێکانی لەگەڵ یەکێتی زەوییەکی بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وەرگرتووە
#KurdNews

Kurd News Wire

18 Oct, 10:47


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێژەی دەنگدانی تایبەت تا كاتژمێر (12)ی رایگەیاند:
- هەولێر: %70
- سلێمانی: %67
- هەڵەبجە: %64
- دهۆك: %77
#KurdNews

Kurd News Wire

18 Oct, 08:21


دیمەنی بەشێک لە خانمە پێشمەرگەکان لەکاتی دەنگداندا

#KurdNews

Kurd News Wire

18 Oct, 05:44


دیمەنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە
فەرماندەیەکی سەربازیی پەلاماری نوێنەری یەکگرتوو دەدات
#KurdNews

Kurd News Wire

18 Oct, 05:24


بەپەلە.. لە هەڵەبجە ئاڵۆزی دروستبوو و دەنگدان راگیرا
کوردنیوز:
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت گرژی دروستبوو و بەهۆیەوە پرۆسەی دەنگدان راگیرا.
پەیامنێری کوردنیوز رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەنگداندا بە مۆبایلەکانیان وێنەی دەنگەکانیان گرتووە ئەوەش گرژی و ئالؤزی دروستکردووە.
نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە کراونەتە دەرەوەی بنکەکەکەو میدیاکارانیش کراونەتە دەرەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆمسیۆن تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە پرۆسەی دەنگدانی راگرتووە.
#KurdNews

Kurd News Wire

17 Oct, 20:26


بەپەلە.. دیمەنی پێش کوشتنی یەحیا سینوار لەناو بیناکەدا بڵاوکرایەوە
#KurdNews