دانانی ئەو مەرجە لە مامەڵەكاندا دروست نییەو، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش بەرامبەر بە پەشیمان بوونەوە دروست نییە و دەچێتە خانەی خواردنی ماڵی خەڵك بە بەتاڵ و بێ بەرامبەر، ئەصل ئەوەیە مرۆڤ لە مامەڵەكردندا لێبوردە بێت و بەبێ بەرامبەر و لەبەر ڕەزاەمەندی خودا چاوپۆشی بكات لە بەرامبەرەكەی ئەگەر پەشیمان بووەوە.
وە ئەگەر لایەنێك سوور بوو لەسەر ڕواندنی مامەڵەكە و وەرگرتنی ئەوە بڕە پارەیە دەرچەی شەرعی ئەوەیە سەر لەنوێ كڕیارەكە بە فرۆشیارەكەی بفرۆشێتەوە بەكەمتر یان زیاتر یان بە پێچەوانەوە.
وە لە كاتی پەشیمان بوونەوەی كڕیار یان فرۆشیارو قبوڵكردنی پەشیمان بوونەوەكە دروستە نوسینگەكە كرێی دەڵاڵی وەربگرێت، مەگەر پەشیمان بوونەوەكە لە مەجلیسی مامەڵەكەدا بێ یان مەرجی پەشیمان بوونەوەیان لە نێوانیاندا دیاریكردبوو بە كەمتر لە سێ ڕۆژ پەشیمانیش بوونەوە لەو كاتەدا نابێت كرێی دەڵالی وەربگیرێت.
وەرگیراوە