برونۆ ریتایۆ؛ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا سوکایەتی بە حیجاب دەکات و بە هێمای دواکەوتووی دادەنێت، ریتایۆ ڕایگەیاند کە حکومەت بەنیازە ڕێگری لە لەبەرکردنی حیجاب لەلایەن (دایکانی یاوەر) لە گەشتە قوتابخانەییەکاندا بکات.
برونۆ ریتایۆ باسی لە "ئیسلامی توندڕەو" کرد و حیجابی وەک هێمای "کەمتر بوون" وەسف کرد، ئەمەیش وای لە چالاکوانان کرد پرسیار لە مەبەستی لێدوانەکەی بکەن کە سنووردارکردنی ئازادی ژنان لە کۆمەڵگای فەرەنسی و مافی هەڵبژاردنی جل و بەرگیان دەگەیەنێت.
هەندێک پێیان وایە ئەم ڕێکارە لە سنووری قوتابخانە تێدەپەڕێت و هەموو شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە، و پەراوێز خستنی ئافرەتی موسوڵمان زیاد دەکات.