🔷 تێڕوانینی چاوەکانت و بەرکەوتنەکانی ڕۆژانەت خەیاڵ و بیرکردنەوەی مێشکت دیاری دەکەن
ئێمە هەموومان ئەزانین لێکدانەوەی مێشک پەیوەستە بەو بابەتانەی کە رۆژانە بە چاوەکانمان سەیری دەکەین واتا تۆ لە بەیانی تا شەو لەم ماوەیەدا بەرکەوتنت لەگەڵ چی هەبووبێت و چاوەکانت چییان بینیـبـێـت راستەوخۆ لە شەودا مێشک لێکدانەوەی بۆ ئەو بابەتانە ئەکات کە لە ڕۆژدا وجوودیان هەبووە لێرە شتێکی گرنگ هەیە گەر تۆ بتەوێت بابەتە ڕووتەکان و خەیاڵی ورووژێنەر لە مێشکدا نەمێنێت ئەبێت هەوڵبدەیت بابەتەکانی ڕۆژانەت دووربن لە هەموو شتێکی ورووژێنەر وە هەوڵبدەیت مێشکت بە بابەتێکی تر مەژغووڵ بکەیت تا مێشک ڕەنگدانەوەی ئەو بابەتی هەبێت کە خۆت پێوە مەژغووڵکردووە بە نموونە بۆتان ڕوونتر دەکەمەوە : کاتێک تۆ لە رۆژی شەمەوە تەواوی کاتەکانت خۆت مەژغووڵی وەرزش و بابەتە وەرزشیەکان ئەکەیت تاکوو رۆژی ٥ شەمە بەردەوام خەریکی بابەتە وەرزشیەکان بووبیت و بە بابەتی وەرزشی مەژغووڵ بوویت ئەوکات شەوی ٥ شەمە کاتێک ئەچیتە سەر جێگای خەوتنت ئۆتۆماتیکی مێشک لێکدانەوە بۆ بابەتی ئەم هەفتەیە ئەکات کە تۆ پێوەی مەژغووڵ بوویـت بەڵام بە پێجەوانەی بکەینەوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گەر خەریکی پۆڕن و بابەتی ورووژێنەر بووبیت ژیان و ڕۆتینی ڕۆژانەت بریتی بێت لە بابەتە وروژێنەر و ڕووتەکان ئەوکات مێشک لێکدانەوە بۆ ئەم بابەتە ڕووتانە ئەکات مێشکت پڕدەبێت لە بابەتی ورووژێنەر ئەوکات تووشی خەیاڵی ورووژێنەر ئەبیت هەر بۆیە بابەتەکانی ڕۆژانەت و بینینی ڕووداوەکانی رۆژ کاریگەریان لەسەر مێشک گەر تۆ ماوەیەک چاوەکانت بپارێزیت لە هەموو وێنەیەکی ڕووت ئەوکات مێشک ناتوانێت لێکدانەوە بۆ هیچ بابەتێکی ڕووت بکات چونکە وەک وتم مێشک پەیوەستە بە چاوەکانمان هەرچی لە چاوەکانمان سەیری بکەین راستەوخۆ بۆ مێشک ئەڕوات و ئەوکات مێشک لێکدانەوەی بۆ دەکات هەر بۆیە دوو شت زۆر گرنگن یەکەم ئەو بابەتانەی پێوەی مەژغووڵ دەبیت دووەم پاراستنی چاوەکانت لەو شتانەی ڕۆژانە ئەیبینیت چونکە من دوای قوڵبوونەوە لە مێشک بۆم دەرکەوتووە زۆربەی شتەکان پەیوەستە بە چاوەکانمان بە نموونە کاتێک شەوانە پێش ئەوەی بخەویت سەیری چەند وێنەیەکەی نیمچە ڕووت ئەکەیت ئەوکات مێشک لێکدانەوەی بۆ دەکات ئەمەش وادەکات تووشی خەو بینینی سێکسی ببیت ئەمەش دەرخەری ئەوەیە هەتا وێنەی ڕووت لە مێشکدا کەمتر بێت مێشک کەمتر لێکدانەوە بۆ بابەتە ڕووتەکان ئەکات زۆربەی ئەوانەی وازدێنن دوای مانگێک ئەڵێن ئێستا مێشکمان زۆر کەم بیر لە بابەتی ورووژێنەر دەکاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەم مانگەدا وازیان لە وێنە ڕووتەکان هێناوە بەڵکوو بابەتی تر جێگای وێنە ڕووتەکانی گرتۆتەوە بەڵام پێجەوانەکەشی هەیە ئەکرێت کەسێک مانگێک یا زیاتر بێت وازی هێنابێت بەڵام هێشتا مێشکی بیر لە بابەتی ورووژێنەر بکاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی رۆژانە سەیری وێنەی نیمچە ڕووت و بابەتی ورووژێنەر ئەکات هەر بۆیە ئازیزان زۆر پێویستە ئاگاداری چاوەکانت و بابەتەکانی ڕۆژانە و ژیانت ببیت چونکە ئەم دوو شتە زۆر کاریگەریان هەیە بە تایبەت بۆ وازهێنان کاریگەری راستەوخۆیان هەیە بۆیە چاوەکانمان سەرچاوەی لێکدانەوەی بابەتەکانی مێشکی ئێمەیە رۆژانە چی ببینین بە چاوەکانمان مێشک ئەو شتەمان بۆ لێکدەداتەوە ، ئەوجا مانگی رەمەزان نیزیکە تەنها لەم مانگەدا ئاگاداری چاوەکانت و ڕوانینەکانت ببە زائیدەن ڕۆتینی ڕۆژانەت و بابەتەکانی ڕۆژانەت رێک بخەو هەوڵبدە بەدووربیت لە هەموو بابەتێکی ورووژێنەر ئەوکات بزانە چەند گۆرانکاری لە مێشکدا ڕووئەدات ئەوکات بزانە خەیاڵی ورووژێنەر چەندێک لە مێشکدا کەم ئەبێتەوە هەموو شتێک پەیوەستە بە ڕوانینی چاوەکانت بۆیە دەبێت باش ئاگاداری تێڕوانینی چاوەکانت بیت .
▪️خۆشەویستەکان ئەم ماوەیە پۆستەکانمان کەم دەکەینەوە چونکی لە چەناڵەکەمان بەقەد کتێبێکی بچووکراوە پۆست و بابەتی بەسودمان بڵاوکردۆتەوە دەمەوێت ئێوە خوێنەری تەواوی بابەتەکانی چەناڵ ببن چونکە دڵنیاتان دەکەم گەر خوێنەری بابەتەکان ببن هۆشیاری و زانیاری زۆر پەیدا دەکەن ئەوکات لە خودا نەبێت پێویستان بە هیچ کەسی تر نابێت .