خۆشەویستی چەندە خاڵییە بێ تۆ
ئازیزم من چەند خاڵیم دوور لەتۆ :
لە هەناسەکانمەوە هەنووسکی گریانم بەدی ئەکرد، بەرامبەر هەستەکانت و دەنگت چ دۆڕاوێکم؟ چ شکست خواردووێکم بەرامبەر ئەو چەند ڕۆژگارەم؟ هەموو ڕێگای ئەو ڕۆژگارانەم بەرەو تۆم ئەهێنن ئەمبەنەوە هەمان کۆڵانی سیان هەست بە نامۆیی دەکەم بەبێ تۆ لەوێ)) من چۆن وەسفێک بدۆزمەوە بۆ پڕ بوونی چاوەکانم و گۆڕانی دەنگم لە کاتی قسە کردنم و سڕ بوونی لێوەکانم؟ من یەکجار دڵم ناسکتر بووە بەرامبەر تۆ و قسەکانت، من یەکجار وردتر ئەبمەوە بەرامبەرت، هەست بە لێل بوونی چاوەکانم ئەکەم کاتێک گوێم لە وشەکانت ئەبێت، غەمگینتر لە ماڵئاوایی دوور بوونم لێتە کاتێک لە نزیکمەوەی ناتوانم لە هەناسەکانتەوە نزیک ببمەوە، هیچ کام لە ڕۆژەکانی هەفتە لەمەوبەر من یەکجار وا هەستەکانم ناسک نەبوونە، ڕەنگە ئەمشەو لە خەونمدا بە بێدەنگی لە باوەشتا خەیاڵ بمباتەوە خۆ ئەزانم خەون نابێت بەڕاستی بەڵام ڕاهاتووم لە نیزیکتەوە بم، ڕاهاتووم ئەگەر بڕۆی بە دواتەوە بێم، تێناگەم بۆمی ڕوون دەکەیەوە بۆچی وا درێژە ئەکێشێت قوربانت بم؟'
هەستەکانم - سیـان ٢٦٧٠