ئەزانی چۆنە !
کاتێک نامەکەی بۆ ناردی
کاتێک جۆینی گروپێکی تێکەڵاویان کردی
گەر بەنیاز بوویت ئامۆژگاری ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت و ڤیدۆ و وتاری ئاینی بۆ بنێریت
ئەگەر .......
تەنھا ٥ خولەک دابنیشە و بیھێنە پێش چاوی خۆت کە تووشی پەیوەندی دەبیت لەگەڵیدا و ھۆگر و وابەستەی ئەم کەسە دەبیت .
وە بەھۆی ئەمەشەوە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبیت و دەبێت بڕۆیتە لای بەناو ڕاوێژکارەکانی ئەم سەرەدەمە جا خوا ئەزانێ تووشی کامەیان دەبیت .
ھەموو ڕۆژێ بە سەعات ئەبێ موبایل بنێیت بە گوێتەوە و ڕەقەمی ئەم مامۆستا و ئەو ڕاھێنەر لێبدەیت کە ئاخۆ بەشکم یەکێکیان مەجالی ھەبێت کەمێ گوێ لە گریان و دەردە دڵی تۆ بگرێت .
بە ئەندازەی قوڵ بوونەوەت لە پەیوەندیەکە ماوەیەک ژەمەخواردنەکانت لێ تێک دەچێت ، کە خواردنیش دەخۆیت نازانیت بە کوێدا دەڕواتە خوارەوە .
کەسایەتیەکی توند و ڕەق و گوماناویت لێدەردەچێت و متمانە بە برای خۆشت ناکەیت .
جارێ بۆ برایان ئەوە ھەر باسی مەکە ، جگەرە و مەشروب و وازھێنان لە خوێندن و بڕیاردانی ھەڵە و بە پەلە بۆ چوونە ئەوروپا .
تۆزێ ئەم فەرتەنە و گێژاوانە بھێنە پێش چاوت ، با کەمێک نەفس و ئەقڵت لێی بتەکێنەوە و نەڕۆن بە پیریەوە .