تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 @qawaxanachanal689 Channel on Telegram

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

@qawaxanachanal689


بیربکەوە
پێش ئەوەی قسە بکەی ،
بخوێنەوە پێش ئەوەی بیر بکەیتەوە📚

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 (Kurdish)

بۆ قەدەغەیەک لە قەوا خانەەکە ئەم کەنالەی تێکستەکان کە پەیوەندی بە وەرزشیاتووان و سەرەکیمانی تایبەتیان دەکات. ئەم کەنالە بەرز لە تایبەتیاتی کتێبخانەکان و بنکەی زانکۆییەکان. لەم جۆرە خانەیە دەتوانیت زانیاریەکانی نوێترین کتێبەکان و بەرنامەیەکانی زانستی و هونری زانایی دابنرێت. بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری زیاتر، تاسەرف بەرنامەکەمان بکەوە و بەرامبەر بە هاوڕێکانی تر بۆ بزانن بەرزی بەجنی هۆشیار.

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

11 Feb, 22:44


بڕێ جار تۆ قوربانیەکی مەزن دەدەی بەتەواوی بوونت بۆ کەست نەداوە و حەول دەدەی زۆری لە دڵ و ڕۆح و حەتا بگرە ئەو ژینگەی تێیدا ژیان دەکەی ، بۆ ئەوە دەست نادات ، خۆیشت ئەوەت بە ڕەوا نەبیبیوە بۆ حیچ کەسێ ، سنورێکی تۆکمەت داناوە، وەلێ تۆ بەخاتری ئەوەی هێندە بەڕۆح ویستوتە هێندە لات قدرگرانە ، هێندە لێزانانە خۆی خزانۆتە نێو دڵت ، گوێ بەوە نادەیت چ بارێکی گرانە ، دواتر لە پڕ وەک ئەوەی لە ئاسمان بە ئەرزتدادا ، احساسێکی لەو جۆرەیە ، دەبینی لەهەمبەر ئەوەدا هیچ احساسێک بەدی ناکەیت و هەستی کەمی لە ماقبیلا وەردەگریتەوە ، سەرزەنشت و ڕسوای خۆت دەکەیت ، وە دەشێ موستەحەقی ئەوە بیت کە دەیچێژی چون مەرج نیە کەسێکت بۆ ئەزیز بێت ئیلان قوربانی بۆ بدەی یا ببێتە قوربانی بۆت !
چ لازمە ئاوا بەقورسی و
سەختیی بیگری ؟!

منیش نایزانم جوابی ئەوانە !

هەموو اوانەی نوسیم لە خوێندنەوەی مەسجێکی کیژێکەوە بۆم هات ، کە کوڕێک بێ ماڵئاوایی جێهێشتوە لە کاتێکا ئەو بە خانەوادەکەی گوتوە دێتە داوام و باوەڕی پێیەتی ، ئیستایش شەرمەزاری لای دایک و خوشکیەتی اوجا خۆیشی

خاتوون

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

11 Feb, 10:06


«هەموو بیانوەکان درۆن ئەوەی بیەوێت دەتوانێت »
🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

08 Feb, 14:48


اللهمَّ بَارِكْ لَنَا فِي شَعْبَانَ وبَلِّغْنَا رَمَضَانَ"
🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

06 Feb, 15:21


بـە ھـیوام لـەم شەو بـە دواوە ڕۆژ لـە بـاوشـی ئـەو بـاوکـەیـا بـکەیـتەوە کـە ئـەم دونـیا
پـێی ڕەوا نـەبینـیت لـە بـاوشیـابـیت

دوا مـەنـزڵـت پـیرۆز کـاکـە وریـا
ڕووحـی پـاکـت شـاد
ئـارامـی و ڕونـاکی میوانـی ھەمـیشەیی گـۆڕتـ بـێ
ان شاءاللە

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

21 Jan, 17:25


تەمەنێک بەڕێ ئەکەین..
ئەوکاتە لە حیکمەتی دەرگا داخراوەکان ئەگەین🤎..

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

20 Jan, 19:50


ڤۆلڤ گانگ گۆتە ..

تەنھا باوک ئیرەیی بەبەھرەی منداڵەکەی نابات ..

مالی خۆمم لەسەر ھیچ بونیات نا بۆیە ھەموو جیھان ماڵی منە ..

مەعریفە بەتەنیا بەس نیە پێویستە پراکتکیشی لەگەل بێت .

دەتوانی جوانی ھەتا لەو بەردەش دروست بکەی کە دەبێتە کۆسپ لەسەر رێگات ...

قولترین بابەت لەمێژووی بەشەریەت ململانێیە لەنێوان گومان و یەقینە ...

ئەگەر گومانت لەخۆت کرد دەبیە کەسێکی وەستاو لەسەر خاکێکی لەرزی و ...

لەگەل مەعریفە گومان گەورە دەبێ ...

پێوستە شتەکان لەسەر حەقیقەتی خۆیان ببینی نەک ئەوەی تۆ دەتەوێ یان ئومێدی بۆ دەخوازی ئاوا بیانبینی ..

دەکرێ ھەموو شتێ لەجیھان رووبدات جگە لەبەردەوامبونی رۆژگاری خۆشبەختی ...

ئەوەی مرۆڤ لەگەنجی دا ئۆمێدی بۆ دەخوازێ لەپیردا بە زیادەوە بەدەستی دێنێ ....

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

19 Jan, 18:19


تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «بەرگەگرتنی ئازار .... یان هەست نەکردن بە ئازار دەستەواژەیەکی هونەری جەنگی کۆنگفۆ هەیە پێی دەوترێ(( هەست نەکردن بە ئازاری دوبارە)) بەواتایەکی تر لەڕێی چەند ڕاهێنانێکی قورسەوە لە مێشکدا ئەو بەشەی پێی دەوترێ (psychosomatic) کە پەیوەندی دەرونی مرۆڤە لەگەڵ خودی…»

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

19 Jan, 18:19


بەرگەگرتنی ئازار .... یان هەست نەکردن بە ئازار

دەستەواژەیەکی هونەری جەنگی کۆنگفۆ هەیە پێی دەوترێ(( هەست نەکردن بە ئازاری دوبارە))
بەواتایەکی تر لەڕێی چەند ڕاهێنانێکی قورسەوە
لە مێشکدا ئەو بەشەی پێی دەوترێ (psychosomatic) کە پەیوەندی دەرونی مرۆڤە لەگەڵ خودی جەستەی خۆی بۆنمونە لە کوردەواری خۆمان کاتێک کەسێک خۆی ئەخورێنێ یان پەتایەک ئەگرێ ، کەسی بەرامبەر بیرکردنەوەیەکی نەرێنی ترس ئامێز ، نا ڕاستەوخۆ کاری تێ ئەکات و ئەویش نەخۆش ئەکەوێ ، نیشانەکانی کەسی توشبوی لێ دەرئەکەوێ
بەم شێوەیە مێشک لەسەر ئازارەکان ڕادێت و هەست بەکەمترین ئازار ئەکات کاتێ ئازارەکان دوبارە ئەبنەوە

نامەوێ زۆر لەسەر ئەمە بڕۆم کورت و پوخت مێشکی مرۆڤ ئەو کردارانەی بەسەری دێت ، هەرجاری یەکەم قورس و ناڕەحەتن ،چونکە نوێیە وە ئەزمونێکە نازانی چۆن مامەڵە بکەیت ، لە ڕوداوی هاتووچۆ لە شکستی سۆزداری ، لە قەرزاری هەرجۆرێکی تر ، جاری دوەم و سێیەم ئاسایترە ، چونکە ئیتر ئەزمونی وەرگرتوە
هەڵبەتە دەرون شتێکی پێچەوانەی جەستەیە ئەویش ئەوەیە ، خەم و ناخۆشیەکانی چەند بارەش ببنەوە
هەر ئازارت ئەدەن ، بەڵام تاکەی تا ئەو کاتەی هەمان ئازار چەند جارێک هەمان ئەنجامی دەبێت ، بارێک لە دەرونی مرۆڤ پەیدا دەبێ پێی دەڵێن ( لوتکەی نائومێدی ، یان بێ شانسی ) کە چیتر وەک جاری یەکەم ئازار ناچێژێ وکاریگەری لەسەر نیە بەڵکو زیاتر بێ باک و بێ منەت دەرئەکەوێ زۆرینەی ئەو کەسانە لەدەست شتێک لەژیان شکستی دوبارەیان هێناوە بێباک ئەبن ، هەندێک جار بەناو هێنانی ئەو ئەزمونەی لەسەری ڕاهاتوە ڕەنگە توڕەبن لەناخی خۆیان یان باسی کەسێکی تریش بێ بیخەنە سەر خۆیان

چاوەکەم ، ئەمەوێ ئەمەت پێبڵێم ، هەر کام لەو شتانەی بەڕاستی ئازارت ئەدەن و هاوار ئەکەیت و پێت ناخۆشە واتای ئەوەیە جارێ نەبونەتە نا ئومێدی
جارێ دەستت لێ نەشۆردوە ، جا تا لە هەمانەکە نەترازاوە
باش باش ئاگاداری ئەو ژینگەیە بە تێکەڵی ئەبیت
ئەو کەسانەی بەدۆستیان دا ئەنێیت، ڕەنگە خۆشیشت بوێن بەڵام کە ژەهری قسەکانیان ڕژاندە ناو دەرونتەوە
زەبر بەر دەرونت ئەکەوێ دواجار دەبیتە مرۆڤێکی نا ئومێد کە خوا دەزانێ چۆن چاک دەبیەوە
ئێمە نەهاتوین هەست بە ئازار و ناخۆشی نەکەین مرۆڤین و سروشتمان وایە کە ئەبێ بیکەین
ڤانکوخ وتەنی خەم و ناخۆشی تا کۆتایی بەردەوامە
بەڵام ئەوەی ئەبێ قبوڵمان نەبێ ئەوەیە

کە بەرگەی ئازارێک نەگرین تا حەدی ئاسایی بونەوە گەر زۆر زۆر ناچاری نەبوو !
لەژینگەیەک نە خۆت نە منداڵەکەت نە خێزانەکەت مەهێڵەوە ، هەموو ڕۆژێک تەزوی قسەی ناخۆشیان
ناڕەحەتت کات ، لە بەرچی قبوڵتە ؟
بە دڵنیایی بە تێپەڕبونی کات نەقصت تیا دروست ئەکات و ئەبێت بە گرێی خۆ بەکەم زانین ...

نوسینی : Haloy Mam Xaled

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

17 Jan, 20:38


هیچ کات بە تەواوی شتەکانم خۆشنەویستووە هەمیشە بۆشاییەکم جێهێشتووە بۆ دەستبەرداربوون .......

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

13 Jan, 16:50


قەلــــپیاو

قەلپیاو، جنێوێکی داتاشراوی دەیەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بوو. بەو کەسانە دەووترا زیاتر لە حەدی خۆیان، پێیان ڕادەکێشا و خۆگیڤکردنەوەیەکی درۆزنانەیان هەبوو، یان دەمەوەرێکی ترسنۆک بوو.
ئاشکرایە قەلی نێرە، جیا لەوەی دەتوانێ فوو بکاتە خۆی و حەجمی خۆی گەورەتر نیشانبدات لەوەی هەیە، پەیوەندی لەگەڵ هاوزاکانی پتەوە و کاتێک نەیارێکی لاواز دەبینن، وەک پێشەوایەک خۆی بەدەردەخا و بێ بەهانە ئیعلانی جەنگ دەکات و ئەندامانی خێڵیش بێ ئەوەی بزانن مەسەلە چییە، درێژە بە هەڕەشەی سەرۆک دەدەن.
بەڵام لە حانای هێرشی دوژمنێکی بزێودا، ئەو خۆفشکردنەوەیەی نامێنێ و هەڵدێ و بەدوای مەئوایەکی پارێزراودا دەگەڕێ.
ئەمما قەلی خۆفووتێکراو کاڵفامترە لەوەی بزانێت، قەلخۆر بایەخ بەوە نادات، چەندجار قەلی تایین خۆی فووتێکردووە.

#51♠️

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

11 Jan, 13:20


ئەگەر لە ئاسمانی هیچ جێگەیەک بەفر نەبارێ ' بێ شك لە ئاسمانی دڵی مندا کڵۆ کڵۆ بەفر ئەبارێت ... 🖤❄️

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

09 Jan, 07:51


تـۆ مـرۆڤێکی "خـەمبارت" "خـەمبارتر" کرد..🥀

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

06 Jan, 18:12


سـودی چـییە گوڵ بـیت ؟
لـەسەر گـۆرەکـەم نەک لـە ژیانم ..🍸

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

02 Jan, 17:50


"عومرم وەک شـەوی سـەرخۆشـێک تـێـپـەری🤎"

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

30 Dec, 21:38


" ئـاگرم لە خـۆم بـەردا "
"بـۆ ئـەوەی سـاردی تـۆ نەهێڵم"

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

30 Dec, 09:52


"هێـندەی مـۆمێک روونـاکی و نییە🕯️"
"بـێزاری لێم ئـەڵەی بـۆ نامکەیتە جێگەی خۆر؟☀️"

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

27 Dec, 22:54


بـۆ ھەمـوو ئـەوانـەی چـاوەڕوانـی کـەوتـنـم بـوونـ
چـاوەڕوانـیتان کـۆتـاییـھـاتــ
مـن کـەوتـووم ....


#🥀

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

24 Dec, 22:20


کـۆنـترین داریــ دارسـتانـم تـەور هـەیە نەم ناسێت؟`
#rehat

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

22 Dec, 19:40


بـە دڵـم دەتبینم "نەک بە چاوم"🤎

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

19 Dec, 15:52


رۆژانـی مـناڵـیم نـەبێـت:
هـەموو عـومرم بـە تـۆ بـەخشی٫
بێ لـە خـەمی ئـەم شعرانـەم٫
گـوڵم تـۆ چـیت بەمـن بـەخشی٫

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

18 Dec, 22:42


بـیـر کـردنـەوەکـانـم تـێـزابـنـ
مـێـشـکـم تـوایـەوە ...


#🥀

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

15 Dec, 20:35


قەیسەری ڕۆم دەڵێ : جارێکیان هەر لەخۆمەوە حەزم لەوەبوو ١٠٠ دانە لە کۆیلەکانم لەسێدارە بدەم

ئیتر ساڵ ڕۆژی لە دایک بوونم هاتە پێش و بڕیارمدا لەو رۆژەدا ١٠٠ دانە لە کۆیلەکانم بەبەرچاوی خۆمەوە لە سێدارەیان بدرێت

ئەوە بوو کۆیلەکانیان هێناو بەدەم وتنەوەی هوتافی تەمەن درێژبی خاوەن شکۆ هەموویان لە سێدارەدران

سەیرم کرد یەکێ لە کۆیلەکان ڕۆحی دەداو بەرە بەری کۆتایی هاتنی بوو کەچی دەمی دەجوڵاو قسەی دەکرد،لێی نزیک بوومەوە تا بزانم چی دەڵێ:

وتم لەوانەیە قسەی نەشیاوم پێ بڵێ، کەچی کە گوێم بۆی گرت بیستم بەدەم ڕۆح کێشانەوە دەیگووت تەمەن درێژبی بۆ خاوەن شکۆ !!

کاتێ مرۆڤ وەک ئاژەڵ مێشکی بەرمەجە دەکرێت ئەستەمە بگۆرێ

#تۆش بە خۆتدا بچۆرەوە رەنگە بێ ئاگابیت لەوەی کۆیلەی کەسێکیت .

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

11 Dec, 23:03


ئـەم زمـانانە تاڵـن لـە زارمـدا..
لـەگـەڵ دایکـما بـە رووسـی قـسە دەکـەم..
لـە گروپ بـە فـارسی قـسە دەکەم..
کـە ئـەچم شـەراب ئـەکرم بە فـەرەنسی..
"بـەس بـە ئـەقڵم"
بـە ئـەقڵم مـن بە کـوردی بـیر لـە تۆ ئـەکەمەوە..
ئـەخۆمەوە و ئەخۆمـەوە و ئەخۆمەوە..
بـۆ ئەوەی لـە بیرت کـەم..
ئەخەوم و ئەخەوم ئەخەوم ..
بۆ ئـەوەی بـیر نەکەمەوە..
#rehat

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

10 Dec, 19:20


من سادەم یان تۆ ؟

تۆ غەمگینی من شادم
جیاوازی من ئەوەیە لەگەڵ تۆ ..
من لەتەنهایما شادم !
تۆ لەشادیەکانتا تەنهایت .

سینا حیجازی
#51♠️

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

04 Dec, 22:19


لـە نـاو ئـەم ھەمـوو ژاوە ژاوەیا ئـەوەی مـێشکـی بـردووم
بـێ دەنـگیـتــە ...


#💚

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

02 Dec, 18:10


بـەڵـام ھـیـچ کـەسێـک نـەیزانـی مـن چـەن جـار خۆم کـوشـت بۆ ئـەوەی تـۆ یـەک جـار بـژیـتـ


#💚

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

24 Nov, 18:55


خراپترین درۆ ئەو درۆیە یە مرۆڤ لەگەڵ خۆی ئەیکات ..
ئاخر چاوەکەم دوێنێش ئەتوت ئەمڕۆ
کەی ئەو کاتەیە بەڕاستی ئەو هەموو شتە کەڵکە بوەت ئەکەی کە ئەتوت ئەیکەم
پێت وایە کات چاوەڕێی تۆ ئەکات؟
بێزار نەبوی هەر خەریکی ڤیدۆ پەڕاندنی
کار لەسەر خۆت بکە ، باجی ئەم وەستانەت کاتێک ئەدەی ناچاری خۆت بەراورد بکەی بەکەسانێک کە تۆ پێت وابوو لەچاو تۆیا هیچن بەس ئێستا لەچاو تۆیا زۆر شتن ...
هاش و هوشی ناوێ بیکەو بڵێ کردم ...

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

21 Nov, 14:13


ژیان هیچ بەهایەكی ڕاستە قینەی نیە ، تەنیا بە هۆی حەزە سێكسیە كان و خەیاڵی پوچەوە بەردەوامە

شۆپنهاوەر

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

20 Nov, 09:58


""نازانم چۆن کارمەندی سەرژمێری تێبگەیەنم من و تۆ یەک کەسین نەک دوان""

""بەکارمەندی سەرژمێریەکەم وت تۆمارم مەکە تا یار ئەبێتە سەرۆک خێزانم ""

""بە کارمەندی سەرژمێریەکەم وت بنوسە سینگڵی کاتی ، لەداهاتوو من و ئەو وسەرخڕەکەمان""

""کارمەندی سەر ژمێریەکە وتی لەکوێ نیشتەجێی ، وتم لە دڵی ئەو""

کارمەندی سەرژمێری : تخوا بەجدی ، دە لاکەوە کارتی نیشتمانیەکەتمان بەرێ و سەرمان مە ئێشێنە

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

17 Nov, 18:19


خەڵکی ئەم سەردەمە وای لێهاتوە

تا بڵێی لەگەڵ "حەیوانەکان" میهرەبانە
بەس لەگەڵ " میهرەبانەکان " حەیوانە !

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

11 Nov, 18:38


گەورە بیرمەند و نوسەر:

( فیۆدۆر میخالۆڤیچ دۆستیۆڤسکی )
لە 11/11/1821 لە مۆسکۆ لە ڕوسیا لە دایکبوە ، هەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی کردوە ، ژیانی پڕ نەهامەتی و سیاسی کاریگەری زۆری لە سەر نوسینەکانی هەبوە ، بە یەکێک لە هەره کاریگەرترین نوسەرەکانی سەدەی نۆزدە دادەنرێت ، چونکە کەسایەتی تاکی شیکار کردوە بەشێوازێک تەنانەت ئەو جۆرە کەسایەتیانەی کە لە کۆمەڵگا فەرامۆش کراون ، هێناویەتە بەرباس
دوو جار هاوسەر گیری کردوە لەگەڵ
( ئانا و ماریا )

لە 9/2/1881 کۆچی دوایی کردوە
لە 59 ساڵی تەمەن خاوەنی چەند شاکارێکە لەوانە :
(ْتاوان و سزا ، برایانی کارامازۆڤ ، شەیتانەکان ، یادگاری خانەی مردوان ، ژنی پیاوێکی تر ، دزێکی ڕاستگۆ ، گەمژە ، شەوە ڕۆشنەکان ، هەژاران ، قومارچی ،هاوزا ) ....

یەکێک لە جوانترین وتەکانی :
( تێڕوانینی ڕاستەقینەی خۆشەویستی لە نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکاندا هەن ، ئێمە مرۆڤانێکین تا شتەکان نەگاتە کۆتایی قەدریان نازانین )

(هەرشتێک بە پارە بکڕدرێت ، گران نیە )

(بە سەد کەروێشک ، ئەسپێک پێک ناهێنن )

هیچ بەرهەمێکیت خوێندۆتەوە؟

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

10 Nov, 17:54


تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟ پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ،…»

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

10 Nov, 17:53


ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟

پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت
خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ، هەرلەویا ژمارکەم لێ وەرگرت وتم پاشان قسەکەین لەخزمەتام ، هەرچەند دواتر زۆر هەوڵمدا سەیارەکەی بۆ بژمێرم ، وتی هەر ئەوەی هێندە پیاوانە هاتویتە بەردەم ماڵم سەیارەکەش بەقوربانت بێ
ڕەنگە من سبەینێ لە کەسێک بدەم گرنگ ئەوەیە سەلامەتین ، بیرم کردەوە باشە خەڵکی هەر دەڵێن مرۆڤی باش نەماوە

تۆ ئەزانیت دەیان و سەدان سەرمایەدار هەیە دەستیان بە فەقیر و بێ هاوژین و هەتیوی ئەم وڵاتەیە
دەیان گەنجی خۆبەخشمان هەیە بەزانستەکەی ڤیدۆی نەشیاوی هەڵەی گەنجەکان ئەسڕنەوە ژیانی خەڵک دە پارێزن ، چەندین دکتۆری بەڕێز و بە ویژدان کێشەی دەرونی و جەستەیی خەڵک چارە دەکەن بێ بەرامبەر
ماندو نە ناسانە ، خانم هەیە بە دیار هیچ و پوچێکەوە دانیشتوە کە سور ئەزانێ بەسەر ئەمەوە فەسادی ئەکات ، سۆزی بۆیان نیە ، پیاوی بەڕێزی وامان هەیە
ژنەکەی چەندین ساڵە لەسەر جێیە ، بە میهرەبانیەوە مەردایەتی خۆی نواندوە ،
هێشتا خوشک و دایکانێک ماون بە شەرەفەوە
تەحەمولی دونیای بێ بەزەیی ئەمڕۆ دەکەن

گەرەکمە بێژم پێت هێشتا ئەم نیشتیمانە پڕیەتی لە مرۆڤانێکی باش کە نابیندرێن ، ناڵێم بێ هۆکار مرۆڤێکی باشبە ، باشی زۆرینە لەبەر خودایە

بس کێ وتوێتی ناچارین لە بەر چەند هەرچی و پەرچیەک و ئیعلامی سەقەتی وڵاتەکەمان کە پوچەکانمان بۆ گەورە ئەکات بەچاوێکی کەم سەیری ئەم کەسە باشانە بکەین؟

ناوی هیچ کام لەو کەسانەم نەهێنا کە بەڕاستی مرۆڤانێکن هەقە لە شوێن پێکانیان گوڵ بڕوێت
بەڵام هەقی خۆیەتی بڵێم ئەم نوسینە پێشکەشە بەوانەی نابیندرێن ،پێشکەشی کەن بەوانەی ئەهلی چاکە و خێرخوازین با لەیادمان بن تا
باڵی کەسە خراپەکان مۆڵگەی مێش و مەگەزیان لەناخما نەچێنن
وابزانین کەسی باش نەماوە ...

بمێنن بەخێر ، خوا پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە وتم
شوێن پێکانیان هەقە گوڵ بگرێت ...

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

08 Nov, 18:54


نیچە كە لە نامەیەكدا هەواڵی سالۆمێ دەپرسێت

-سالۆمێ :- ئەی من نەم ووت جارێكیتر نامە مە نێرەوە ؟

-نیچە :- ووتم هەمیشە پیاوە مەزنەكان عاشقی ژنە هیچ و پوچەكان دەبن منیش ڕۆژێ پێم كەوتۆتە ئەو قوڕەوە
ئێستا چی تیایە  بۆ حورمەتی مێژووی خۆم هەواڵی هیچ و پوچێك بپرسم !؟

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

06 Nov, 18:42


بایەزیدی بوسطامیان پرسی :

چیت دەوێ ؟
وتی: دەمەوێ هیچم نەوێ !
" ئاسودەترین مرۆڤ ئەو کەسەیە بە هەڵبژاردەی خوا ڕازییە

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

04 Nov, 17:12


دەزانی (مرياع) چییە؟

مریاع لە زمانی عەرەبی بەو بەرخە دەگوترێت کە لە کاتی لەدایک بوونی دایدەبڕین لە دایکی و شیری پێدەدن بەبێ ئەوەی دایکی خۆی ببینێت، زۆربەی جار لەگەڵ مێیەی گوێدرێژ شیری پێدەدرێت بۆ ئەوەی وابزانێت کە گوێدرێژەکە دایکیەتی، دوای ئەوەی گەورە دەبێت ئەم بەرخە دەخەسێنرێت و خوریەکەشی نابڕن بۆ ئەوەی هەیبەتی هەبێت
شاخەکانی درێژ دەبن زەبەلاح دەبێت و خوریەکی زۆریشی دەبێت، زەنگۆڵە لە شاخەکانی دەبەستن
و وەک پێشەوایەک بۆ مێگەلەکەی دەڕوات، ئەگەر ئەم مریاعە بڕوات ئەوا مێگەلەکە دوای دەکەوێت چونکە مێگەلەکە وادەزانێت کە بەدوای پاڵەوانێکی مەزن دادەڕوات
بەڵام ئەم پاڵەوانە زلکراوە هەرگیز بستێکیش ناجوڵێت ئەگەر گوێدرێژەکە نەجوڵێت و هەرگیز پێشی ناکەوێت، ئیتر بەم شێوەیە مێگەلە مەڕەکە لە دوای پێشەواکەیان دەڕۆن و پێشەواکەشیان لەدوای گوێدرێژێک دەڕوات
مەبەستەکە لەم بابەتە ئەوەیە کە بە ڕوکەش و دەنگی زەنگۆڵە هەڵمەخەڵەتێ چونکە ئێمە لە زمەنی (مریاع)ەکانین ، ئەی ئێستا چەندین (مریاع)مان هەیە کە هەتا گوێدرێژی گەورە نەجوڵێت ئەویش ناجوڵێت؟!

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

03 Nov, 08:30


تەنیا محەمەد لەدێڕی نامەکاندا زۆر جوان دەڵێت:

"" هەرکەس بە گرنگی پێدان غرور بێت ، فڕینەکەی واقعی نیە ، چەن بەرزیش بێتەوە بۆ ئاسمان هەر پوشە"

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

02 Nov, 16:31


پیرەمێدی کەڵە شاعیر دەفەرموێت :

(ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمایە
کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە )

سوقراتیش لەخۆڕا نەیوت :
(قسە بکە با بتبینم )

نمونەی ئافرەتی ژیر :
وەک پێویستی ئینسانە بە چرایەک لە شەوێکی تاریکدا ، وەک ڕێبەرێکی گەشتیاریە لە شارێک کە تیایی ون بویت

چەن جوانە خانمەکان بەسروشتی مێینەی خۆیانەوە گوڵ بن ، گوڵاویش لە دەمیان بێتە دەر

ئاخر وەک خۆشەویستمان دەفەرموێت د.خ
زمان ئەتوانێ بەرەو بەهەشت یان دۆزەخت بەرێت ...

تەنانەت باوەڕم وایە ئەو زمان بەدی و زمان پاراویەیی پیاوەکانیش هەر دایکیان لێی بەرپرسە ، هەموو زادەی ئەو ڕابردوەین کە لەناو چ ژینگەیەت هاتوینە دەر ئێستا ئەوە ئەدەینەوە ...

دایک و باوکی بەڕێز :
ڕۆڵکانتان بە ڕەوشتەوە پەروەردە بکەن تا ئەوە بدەنەوە کۆمەڵگا کە پێتان ئەوت کوڕی خەڵک و کچی خەڵک ئەها چۆنە ....وەسەلام

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

30 Oct, 17:45


ئەم خۆ پەسەندیەتت خۆشبوێ !

تا چ ئاستێک باج بدەین بۆ کەسی بەرامبەر چۆن بزانین کەسە گونجاوەکەیە:

سەیرکە چاوەکەم !
کەسی باش و گونجاو وەک (تاج) وایه کەسی خراپیش وەک (پێڵاو )
کەسی باش تاجی سەرە ،  ئەشێ ئەم تاجە بەسەرت نەشێ گەورە یان بچوک بێت ، ئاسایشە وابێ ، کەست بینیوە تاجی ئاڵتون لەبەر نەگونجانی قەبارەکەی فڕێ بدات؟ بێگومان نەخێر بەڵکو دەیبەنە لای باشترین زێڕەنگەر تا بەجوانی کاری لەسەر بکات ، تەنانەت گەر دەسکاری نەگونجانەکەشی نەکرا هێشتا هەر تاجە و قیمەتی خۆی هەیە.

نمونەی کەسی خراپیش وەک پێڵاوێک وایە تەسک بێت بەپێت یان فراوانتر بێ، خۆ ناتوانی دەسکاری پێڵاوەکە بکەیت ناچار ئەبێ بیخەیتە لاوە
هەڵەی پەیوەندیەکان ئەوەیە پێڵاوێک کە بە پێتان تەسکە ، سازشی بۆ مەکەن ، بیانوو مەهێننەوە قەینا بۆ ڕێگا و سەفەری کورت بەکاری دێنم
هەرچەند پێکانت بگوشی تا ئازارت نەدات هەر دەبێتە برین ، لەکۆتایدا ناچاریت فڕێی بدەیت ئەوەی ئەمێنێتەوە شوێنی برینە لەسەر دەرونت

هەر بەڕاستی بەندە لەسەر ئەوەی تۆ قیمەتی خۆت بەتاج ئەزانی یان پێڵاو ، ئیتر بۆت دەرەکەوێ سەریت یان قاچ

هەڵبژێرە یان ڕەش یان سپی ، ڕەساسیت بۆچیە!
Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

27 Oct, 18:27


تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە : 1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت 2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها…»

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

27 Oct, 18:27


با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە :

1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت

2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها یەک دیوت بینیون

3_ دواجار ئەو دایک و باوکەی کە سایەو سێبەرتە ڕۆژێک ئەوانیش وادەیان تەواو ئەبێت نایان بینیتەوە

4_ تەنانەت ئەو کەسەشی کە ئازاری داویت هەر خەم دەخوات بەڵام لەکات و ساتی خۆی

5_ بەشێکی زۆر لەو شتانەی خۆزگەیان بۆ ئەخوازیت و نابن ڕەنگە ببن بەس جارێ ئەو کاتە نەهاتبێ تا ئەرکەکەیان جێ بەجێ بکەن

6_ لەبیرت چۆتەوە دواجار کەی بوو وەک مناڵ یاریت کرد ، بوبە ئاخیر جارت

7_ هەموو ئەو شتانەی زۆر پێیان ناڕەحەتی لە بەر تازەیی بابەتەکەیە کە کات تێپەڕی کاریگەری هۆرمۆنەکان کەم بونەوە وا نامێنن

8_ لە یادەوەریەکانتا کەسانێکی تیایە پێت وابوو ئەوان کەسە ڕاستەکەن تاکۆتایی ئەمێننەوە

9_لەژیانی هەموماندا خەیاڵانێک هەن کە نابنە ڕاستی

10 _ هەموو ئەو قسانەی تا ئێستا کردوتن ئەوانەن کە توانیوتە بیانڵێیت ، دونیایەک قسە بێ وتن ئەمێننەوە و ناتوانی بیانکەیت

11_ ئازیزێک لەوانەی مردن حەزت ئەکرد بمایە تا باشتر بویتایە لەگەڵی تا زیاتر خزمەتت کردبا

12_ تەنها بەپێی قۆناغەکانی تەمەنت تێئەگەیت کە چەنێک ڕاست بویت و چەنێک هەڵە ڕەنگە هەڵەی ئەمڕۆت ڕاستی 10 ساڵی داهاتوت بێ

13_ هەموو شتێک کۆتایەکی هەیە

14_ لەژیانی هەمواندا دەرفەتێک هەیە کە بەنەزانی لە دەستی داوە

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

23 Oct, 20:37


باوکەکە،
خەریکی پێدانی لەفەیەک بوو بە کچەکەی، هەستا ڕۆشت ساسەکەی هێنا و کردی بە لەفەکە، ئەوە بوو کچەکەی دەستی کرد بە گریان.

باوکەکە تووڕە بوو و هاواری کرد و وتی:
" بۆچی ئەگریت؟ خۆ ئەوەنە گەرم نییە، واز لەم نواندنە بێنە، دەی بیخۆ."

ئەویش بەترس و گریانەوە تا تەواوی کرد، خواردی.
دواتر دایکی هات و کردییە باوەشی و لە باوەشیدا خەوی لێکەوت.

دواتر باوکەکە هەستا و قوتووی ساسەکەی بردەوە و خستیەوە ناو سەلاجەکە.

لەناکاو بینی ئەوەی کە بەدەستییەوەیەتی ساسە توونەکەیە و قوتووی ساسە ئاساییەکە لە ناو سەلاجەکەیە.

ئیتر زانی هۆکاری گریانی کچەکەی ئەوە بووە کە بیبیەری تیژی پێ داوە.

تووشی شۆک بوو و زانی کە هۆکاری گریانەکەی ئەوە بووە کە ساسە توونەکەی بە کچەی داوە.

بەپەلە گەڕایەوە و تێر کچەکەی ماچ کرد و دەستی بەسەریدا دەهێنا و لە باوەشی کرد و وتی: "بمبوورە، من هەستم بەو ئازارەی تۆ نەدەکرد."
****
ڕۆژانە، چەند جار بە وشەکانمان دڵی کەسانی تر لەت لەت دەکەین و ئازاریان دەدەین و پێشمان ئاساییە و، پێشیان دەڵێین واز لە نواندن بێنن؟
چەندجار وا لەوانی تر دەکەین بخەون، بەڵام ئەوان لەبەر گریان خەویان لێ ناکەوێ؟

چەندجار واتان زانیوە کە وشەکانتان ساڕێژکەرن، بەڵام خوێیەک بووە و کردووتانەتە سەر زامی بەرامبەرەکەتان؟

ئاگاداری وشەکانتان بن
خوای گەورە فەرموویەتی: " مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ"
هەر وتەیەکت لە دەم دەردەچێت، فریشتەى چاودێرى ئامادەیە و لە لاتە و دەینووسێ.

پێغەمبەری مەزنیش فەرموویەتی: "الكلمة الطيبة صدقه."
"قسەی جوان و باش، خێرە."

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

19 Oct, 18:37


کێ ڕاستە و کێ درۆزن ؟
کێ دۆستە و کێ دوژمن ؟

بۆم دەرکەوت لە سیاسیەوە تا ماسی ،
لە عاسیەوە تا خاسی ، ئەم شین و ڕۆ ڕۆ بۆ من و بۆ تۆ نیە ، شینی شینی هەلیسەکەیە ، باوەڕ بە کێتان بکەین ؟
بەناوی ئاینەوە ، ئامۆژگاری واتان کردین سڕ بوین
قسەی وا گەورەتان بۆکردین دانە دانە هەموان کڕ بوین
بەناوی گاڵتەو پێکەنین کۆمیدیا ، کەسی باش ، سیاسی ڕاستگۆ ، خەمی میلەت هەرچی هات و خۆی دەرخست
وتی ئەها منیش هەم ، لەبەر ئێوە

چاکی لێ حاڵی بوم لەم نیشتیمانە هەرکەس بەردی گەورەی هەڵگرت و گەورەتان کرد لەسۆشیاڵ میدیاکان
یان بوو بەکاندیدی پەرلەمان یان دوکانێک مەتعەمێک
شتێکی دانا ، هێشتا ئەوانەی دوکانێکیان داناوە زۆر شەریفترن لانی کەم ئەهل و قیاسی بەهای خۆی ئەچێ بۆلایان ئەوانەی پێیان ئەڵێن هەوادار
بەس سەرم سوڕماوە پەرلەمان ئەبێ شوێنی ئینسانی ئاقڵ و بە مەعریفەبێ یان شوێنی کەسانێکی هەرزە و هیچ یان کەسێک کە پشتگیری ستەمکار و خوێنڕێژ ئەکات نازانم ئەم ئینتیما مناڵانە چیە

بەهەرحاڵ کورت و موختەسەری فەرهاد پیرباڵ وتەنی
دەنگم پێبدەن با ٦ ملیۆن مەعاش وەرگرم ئاقڵ بم

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

18 Oct, 20:27


تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «هەندێک لەو وتانەی کە کەسانی ئاقڵ و هۆشمەند لێی تێ ئەگەن : 1_ خەڵک بڕیار لەسەر داهاتویان نادەن ، خوەکانیان بڕیار دەدات ،دواتریش خوەکان بڕیار لەسەر داهاتوو ئەدەن (F.M Alexander ) 2_ئەو مرۆڤەی هەرگیز هیچ هەڵەیەک ناکات ، ئەو کەسەیە کە هەرگیز هیچ شتێک ئەنجام…»

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

18 Oct, 20:26


هەندێک لەو وتانەی کە کەسانی ئاقڵ و هۆشمەند لێی تێ ئەگەن :

1_ خەڵک بڕیار لەسەر داهاتویان نادەن ، خوەکانیان بڕیار دەدات ،دواتریش خوەکان بڕیار لەسەر داهاتوو ئەدەن
(F.M Alexander )

2_ئەو مرۆڤەی هەرگیز هیچ هەڵەیەک ناکات ، ئەو کەسەیە کە هەرگیز هیچ شتێک ئەنجام نادات
´´Theodor Roosevelet``

3_ ئەو پیاوەی لە ئازار چەشتن ئەترسێ ، هەر خۆی ئێستا ئازار لەو شتە ئەچێژێ کە لێی ئەترسێ
""montaigne""

4_ ئەگەر تۆ جدیت دەربارەی گۆڕانکاری لەژیانت ئەوا ڕێگایەک ئەدۆزیتەوە ، بە پێچەوانەوە
پاساو ئەهێنیتەوە
``Jen Sincero ´´

5_ تەنها گەشتی مەحاڵ ئەو گەشتەیە کە هەرگیز دەستی پێ  ناکەیت
``Tony Robbins´´

6_ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستیت وە هیچ کاتێک نەماوە بۆ ئەنجام دانی ئەو شتەی هەمیشە ئەتویست ،ئێستا ئەنجامی بدە
""paulo coelho""

کامیانت بەدڵ بوو؟

وەرگێڕانی : Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

16 Oct, 19:15


بەلامەوە گرنگ نیە پێت خۆشە یان نا
ئەمە حەقیقەتە ، هەمومان لەناو سۆشیاڵ میدیاکان ئەسوڕێنەوە چونکە نەقصمان
هەیە

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

15 Oct, 17:50


تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned Deleted message

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

14 Oct, 17:11


ئەو وشەیەیی  بەرنەفرەتی ئامون کەوتوە ...

"" زۆر ""

(  دیقەتان داوە ئەم پێشگرە ، ئەیخەیتە پێش هەرشتێکی باش،  کورت ئەهێنێ ...)

زۆر+ڕێزگرتن = ئیستیغلال کردن
زۆر + گرنگی پێدان = لەبەرچاو کەوتن
زۆر +ڕوو پێدان = جوتە 🐎
زۆر + خواپەرستی = توندڕەوی
زۆر + خۆشەویستی = سوک بون
زۆر+ دڵسۆزی = بەردەستی
زۆر + وەفا = خەمۆکی
زۆر + سادەیی= تەنیایی
زۆر + گاڵتەکردن = بچوک بونەوە
زۆر + بێدەنگی = گۆشەگیری
زۆر + نەرم = لاوازیی

ئەرێ ناتوانی لەپێش شتێکەوە داتبنێین کورت نەهێنی؟

زۆر : مرۆڤ سەگ خزمەتی ئەکات ، کەچی کاتێ باسی پاڵەوان و ئازا ئەکەن وەسفی گورگ ئەکەن

ڕونە !
Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

10 Oct, 20:23


لەژێر ناونیشانی ..................!

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

09 Oct, 19:40


نهێنـــــــی خۆشبەختی ئەوەیە
خۆشبــــــەختی نهێنی بێت .....

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

08 Oct, 18:04


کورتە چیرۆک :

شوانەکە لە بن سێبەری دارەکەدا خەوتبوو
لەپاش ماندوبونێکی زۆر ، مەڕەکانی خەریکی لەوەڕ بون ، سەرخەوێکی شکاند
لەپڕدا زریکەی لێ بەرزبۆوە
ئەی هاوار ، ئەی هاوار ، مار پێوەی دام
بەهەڵەداوان گورگ هات بۆلای شوانەکە
پەلاماری مارەکەی داو کوشتی ، لەترسی گورگەکە هیچ کام لە مەڕەکان نەیان وێرا نزیک ببنەوە ، شوانەکەش بە سەرسوڕماوی لەنێوان ترسی مردن و هەڵوێستی گورگەکە سەرسام بوو
لەبەر خۆیەوە پرتە پرتی بوو لەتاو ئازار تا گیانی سپارد ، ئینجا گورگەکە ڕوی کردە مەڕەکان ، وتی بینیتان چۆن مارەکەم کوشت کە بەشوانەکەتانیەوە دا
وتیان بەڵێ قوربان بینیمان
وتی ئەزانن دوا وەسێتی ڕەحمەتی چیبوو
چیوت ؟
مەڕەکان وتیان قوربان تۆ لێی نزیک بویت
تۆ باشتر دەزانیت پێمان بڵێ چی وت
گورگەکە وتی : دوا وەسێتی ڕەحمەتی ئەوەبوو ، کە من ئاگام لێتان بێت وەک ئەو چاودێریتان بکەم ئێستاش پێشم کەون تا تاریک نەبوە با بەناو دۆڵەکەدا تێپەڕین !

ڕونە ....!

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

07 Oct, 15:56


بۆچی کۆمۆنیستەکان پێشناوی " هاوڕێ" بەکاردێنن ؟؟
#بەشی_یەکەم
https://t.me/kteb1/3354

#51♠️

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

04 Oct, 18:52


ئەو پەلە پەلەت لەچیە ؟
(بۆچی کاتی من نایەت ، تەمەنم ڕۆی ، لەدەستم چوو ، ئەی کەی بەوشتانە دەگەم ، حەق نەبوو وام لێبێت ، تازە هەموشت کۆتایی هات ....)
چاوەکەم تۆیت پەلەتە وا دەزانیت ئەوانیتر لەپێش تۆوەن ، هەر ئەوەی چەند ساڵێکە بەو شتانە گەشتوە تۆ ئاواتن ، لێی بێزارە ، ماندوە ، دڵتەنگە
دەشکرێ پێچەوانەبێ ، ویستی تۆ بۆ گەیشتن بەخواستەکانت لە ژێر ناونیشانی خۆشبەختی هەڵەیەکە ، گەمژانە دەرت ئەخات
لە ڕاستیدا هەموو شت لەکاتی گونجاوی خۆیدا دێت
دەکرێت ئەو شتانەش بێن کەچی وا دەرنەچن
چونکە حیکمەتی ڕاستەقینەی بونت نە گەشتنە ،
نە نەگەیشتن بەڵکو ڕازی بون و ئارامگرتنە مامەڵەکردنتە بەقەناعەتەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە هەتە
ئەم پەلەپەلەی ناوێ فریوی دونیا مەخۆ ، نە دوا کەوتویت نە پێش کەوتویت ئەنجامی کۆتایی تەمەنن دیاری دەکات کە کامیانیت ، ئاسانە خواردنێکی خۆش بەتامو لەزەتەوە بخۆی ئازایەتی تیانیە
ئازایەتی ئەوەیە بەرگەی تامە ناخۆشەکان بگریت بە خۆشەویستیەوە

Haloy Mam Xaled  🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

01 Oct, 18:45


دەقێکی ناو ڕۆمانەکە :

چیە دەڵێی دەترسیت؟
دانی پیابنێ خراپی خێزان نەبوایە
تا ئەم ئاستە گەمژە نەدەبوین
دانی پیا بنێ ژینگەکەمان ژەهراوییە
دایک و باوکیش هەن خراپن
هەر بۆ نمونە تۆ ئەها لەچ قوڕاوێک گیرت خواردوە
قاچەکانیان چەقاندویت و دەشڵێن خەتای خۆتە
خۆ قەرار نیە هەرشتێکی خراپ بونی هەبوو لەترسی پیرۆزی و هەستە لاوازەکانت بیشاریتەوە!

+دەزانم ئەم ئازارە کۆتایی نایەت بەڵام هێشتا دایک و باوکمن

Haloy Mam Xaled 🖤

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉

30 Sep, 16:51


هەمیشە پیاوی دڵخوازی ژنان ئەو پیاوانەن کە بێباکن بەرامبەریان   ..

#51 ♠️