د.إحسان برهان الدين @ihsanburhan Channel on Telegram

د.إحسان برهان الدين

@ihsanburhan


د.إحسان برهان الدين (Arabic)

تحت عنوان 'د.إحسان برهان الدين'، يعتبر هذا القناة على تطبيق تليجرام واحدة من أفضل المصادر للمعلومات والنصائح حول الصحة والعافية. تديرها المتخصصة والخبيرة الدكتورة إحسان برهان الدين، التي تقدم محتوى قيم وموثوق حول كيفية الحفاظ على صحتك العامة والطرق الصحيحة للرعاية الذاتية والوقاية من الأمراض. مهمتها هي تمكين الجمهور من فهم أفضل للجسم البشري وكيفية العناية به بشكل أفضل. سواء كنت تبحث عن نصائح غذائية، تمارين رياضية، أو معلومات عامة حول الصحة والعافية، ستجد كل ما تحتاجه على هذه القناة. انضم اليوم وابدأ رحلتك نحو حياة أكثر صحة وسعادة مع د.إحسان برهان الدين.

د.إحسان برهان الدين

24 Nov, 15:54


#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :18
(الرحمة في الطب والحكمة)

ئه‌م كتێبه‌ ده‌درێته‌ پاڵ زاناى ناودار عبدالرحمن السيوطي گوايه‌ ئه‌و نووسه‌رى بێت، به‌ پێى ناونيشانه‌كه‌ى بێت باس له‌ بابه‌تى پزيشكى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌كان ده‌كات، به‌ڵام كتێبه‌كه‌ پڕه‌ له‌ ئه‌فسانه‌و جادوو وقسه‌ى ناكۆك له‌ گه‌ڵ بيروباوه‌ڕى ڕاست و درووستدا.
سه‌باره‌ت به‌ خاوه‌ندارێتى زانايه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو السيوطي جێگير نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و كتێبه‌كه‌ى نووسيبێت ، زۆرێك له‌ زانايانيش له‌ كۆن و نويدا ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌كه‌ له‌و باره‌وه‌:
1- له‌ كتێبى "حسن المحاضرة في أخبار مصر والقاهرة" (1 / 338 - 339) السيوطي وتوويه‌تى:(ورُزقت التبحر في سبعة علوم) واته‌: شاره‌زايى ته‌واوم له‌ حه‌وت زانستدا به‌ ده‌ستهێنا..جا له‌وزانستانه‌ باسى زانستى پزيشكى ناكات.
2- سيوطي له‌ خشته‌ى كتێبه‌كانى خۆى له‌ "فهرسة مؤلفاتي" باسى كتێبێكى له‌و جۆره‌ى نه‌كردووه‌ نووسيبێتى.
3- ئه‌وانه‌ى ژياننامه‌ى السيوطي يان نووسيوه‌ وه‌كو السخاوي له‌ كتێبى"الضوء اللامع"، وابن العماد الحنبلي له‌ كتێبى: "شذرات الذهب"، هه‌روه‌ها له‌ الغزي كتێبى "الكواكب السائرة" كه‌سيان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌ كتێبێكى به‌وناوونيشانه‌ نووسيبێت.
4- أحمد الشرقاوي له‌ كتێبى:"مكتبة الجلال السيوطي" ص 202 ده‌رباره‌ى كتێبى الرحمة في الطب والحكمة ده‌ڵێت:
"ولا يرتاب قارئه العارفُ بقدر السيوطي في كونه مكذوباً عليه ومنسوباً إليه افتراء".واته‌: خوينه‌رى ئه‌وكتێبه‌ كه‌ سيوطي بناسێت بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كتێبه‌كه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ .
5- كتێبه‌كه‌ وشه‌ى لێڵ و قسه‌ى ناڕوون و هێڵ و ژماره‌ى گوماناوى تيدايه‌.
6- كتێبه‌كه‌ زۆر شتى نه‌شياوى تێدايه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك السيوطي بناسێت ئه‌زانێت ئه‌و زانايه‌ به‌رييه‌ له‌و كتيبه‌.
7- حاجى خه‌ليفه‌ له‌ كتێبى كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون وتوويه‌تى: ئه‌و كتێبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى (مهدي بن إبراهيم الصبيري)ه،كه‌ ابن الجزري ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى: [ … ..طبيب حاذق وهو مؤلف كتاب الرحمة في الطب والحكمة ].
له‌ ڕاستيدا السيوطي زانايه‌كى پايه‌دارو گه‌وره‌يه‌ و نه‌شياوه‌ كه‌ كتێبى له‌و جۆره‌ى نووسيبێت.
ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌يه‌كه‌ له‌وه‌ى له‌ كتێبه‌كه‌دا دا هاتووه‌:
1-" عزمت عليك أيتها العين بحق شراهيا براهيا !! ، ادنواي !! أصباؤت آل شداي !! ، عزمت عليك أيتها العين التي في فلان ، بحق شهت بهت أشهت باقسطاع الحا... أخرجي نظرة السوء ، كما خرج يوسف من المضيق ، وجعل لموسى في البحر طريق ... " 
2- " يكتب للحمى في ثلاثة أطراف من عظْم قديم !! : خيصور جهنم
ميصور لظى !! ، يصور الحطمة ! ، ويبخر كل مرة بواحدة يبرأ "
3- " تكتب على ثلاث لوزات ! : حست ! ، مست ! ، انفضت ! ، ويبخر المحموم كل يوم بواحدة مجربة " .
4- " تكتب على ثلاث نوايات : كوفا كوفا كوفا !! ، لوفا لوفا لوفا !! ، أجاجا أجاجا أجاجا !! ، يا أم ملدم ! : لا تأكلي اللحم ، ولا تشربي الدم يبرأ !! " .
5- " تكتب هذه الأحرف لوجع الرأس :
أ ح . أ ك ك . ع ج . أ م أ ه ؛ من كتبها يبرأ بإذن الله !! ". 
6- " إذا جامع الكلب وانعقد ذكره ، فبادر إلى قطع ذنبه من أصله ، ثم دفنه في الأرض أربعين يوماً ، ثم أخرجه تجده عظاماً كالعقد ! ، فمن ربطه بخيط وجعله على حقوه ، وجامع امرأته فإنه لا ينزل ! ، ولو أقام من المغرب إلى الصباح !! "
له‌ گه‌ڵ زۆر چاره‌سه‌رى هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ى باسكرا.
بڕوانه‌: (الرحمة في الطب والحكمة) ليس للسيوطي. د. عبدالحكيم الأنيس.

إحسان برهان الدين
2017-3-8 سليمانى
 

……………

#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :19
(كتێبی (كلیلة و دمنة))👇

https://t.me/ihsanburhan/4257

د.إحسان برهان الدين

22 Nov, 15:55


8- تانه‌ ده‌دات له‌ (أبى حنيفة النعمان ، وأبو الأسود الدؤلى و هاوسه‌كه‌ى،رباح بن عطاء كه‌ له‌سه‌رانى تابعييه‌كان بووه‌، ، النعمان بن البشير الأنصارى).
9- هه‌ندێ هه‌ڵه‌ى مێژووى گه‌وره‌ى تێدايه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى وتوويه‌تى صالح بن عبدالقدوس له‌ لايه‌ن هارون الرشيد كوژراوه‌ ، له‌ كاتێكدا هارون ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه‌و مه‌هدى ئه‌وى كوشتووه‌ له‌سه‌ر زه‌نده‌قه‌.
10- باسى سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاى ئيسلام وه‌كو سه‌رده‌مێكى خوێناوى باس ده‌كات.
11- به‌درۆيان خستووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ په‌نجا سال نوسيوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ڕازيكردنى بوه‌يهييه‌كان و كه‌ ده‌گاته‌ سه‌ره‌تاى سه‌رده‌مى ئه‌وان ئيتر باسى هيچ خراپه‌يه‌كيان ناكات.
12- ئه‌م كتێبه‌ بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كييه‌ بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتناس و عه‌لمانى و ناحه‌زانى ئيسلام، ته‌نانه‌ت طه حسين كه‌ زۆر به‌ ڕه‌خنه‌ بووه‌ له‌ ئيسلام و زانايانى ئيسلام چه‌ند ڕه‌خنه‌يه‌كى كه‌م نه‌بێت هيچى له‌سه‌ر كتێبێكى گه‌وره‌ى وه‌كو الأغانى تۆمار نه‌كردووه‌.
13- كتێبى الاغاني به‌رجه‌سته‌كردنێكه‌ بۆ درۆو شێواندنى مێژوو و بۆ ناپاكى زانستى.
ئه‌مه‌ش ڕاوبۆچوونى هه‌ندێك له‌ زانايانه‌ ده‌رباره‌ى كتێبى الأغاني:
- ابن الجوزي ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى: "وكان يتشيّع ومثله لا يوثق بروايته، فإنّه يصرّح في كتبه بما يوجب عليه الفسق, وتُهّون شرب الخمر وربّما حكى ذلك عن نفسه ومن تأمّل كتاب الأغاني رأى كل قبيح ومنكر" 7(ابن الجوزي: المنتظم ج6 ص40,41).
- الذهبي ده‌ڵێت:(الأغاني شيعي، وهذا نادر في أموي، كان إليه المنتهى في معرفة الأخبار وأيام الناس، والشعر، والغناء والمحاضرات. يأتي بأعاجيب بحدثنا وأخبرنا).
-وليد الأعظمي ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى:( اعتمد أبوالفرج الأصفهاني في كثير من أخباره السوداء المظلمة المسمومة، على طائفة خبيثة من الرواة الكذابين، والمجروحين، والمطعون عليهم، واعتبر أخبارهم موثقةً ولوَّث صفحات تاريخناوأدبنا بالسخائم والبلايا).
كتێبى الأغاني يه‌كه‌م جار له‌ قاهيره‌ له‌ چاپخانه‌ى بولاق چاپكراوه‌ له‌ ساڵى (1285هـ) له‌ بيست به‌رگدا.
بۆ ئاماده‌ كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌:
- نقد كتاب الأغاني/د.كمال يونس.
- التعريف بكتاب الأغاني و مؤلفها.
- هه‌ندێ زانيارى ده‌رباره‌ى ژياننامه‌ى له‌ سايتى ويكبيديا و صيد الفوائد.
إحسان برهان الدين
2017-3-8 سلێمانى

*

#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :17
ألف ليلة وليلة👇

https://t.me/ihsanburhan/4246

د.إحسان برهان الدين

22 Nov, 15:55


#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :16
كتاب الأغاني

به‌ ناوبانگترين كتێبى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بييه‌، دانراوى أبو الفرج الأصفهاني يه‌، كه‌ له‌ ساڵى 284ك له‌ دايكبووه‌ و له‌ ساڵى 356 وه‌فاتى كردووه‌.
ئه‌م كتێبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى - وه‌كو خۆى ده‌ڵێت - په‌نجا ساڵ خه‌ريك بووه‌ به‌ دانانى، باس له‌و هۆنراوانه‌ ده‌كات كه‌ كراونه‌ته‌ گۆرانى و باسى ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ئاوازه‌كانيان بۆ داناوه‌ و ژياننامه‌يان، كاتێك ته‌واى كرد پێشكه‌شى كرد به‌ سيف الدولة الحمداني و ئه‌ويش هه‌زار پارچه‌ دينارى ئاڵتوونى پێدا، به‌ڵام كاتێك الصاحب بن عباد له‌ ئه‌نده‌لوس به‌و هه‌واڵه‌ى زانى ئه‌ويش داواى نوسخه‌يه‌كى ترى كرد و پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆى نارد و ئه‌ويش هه‌زار پارچه‌ دينارى ئاڵتوونى ترى پێدا.
زياتر له‌ هه‌زار ساڵه‌ كتێبى الأغاني نووسراوه‌، تاكو ئێستاش به‌ ناوبانگترين كتێبه‌ له‌ بوارى ئه‌ده‌ب و شيعردا.
أبو الفرج له‌ كتێبه‌كه‌يدا به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى بايه‌خ به‌ يه‌ك لايه‌ن له‌ ژيان و به‌رهه‌مى شاعيران ده‌دا، ئه‌ويش بريتييه‌ له‌ بوارى گاڵته‌و گه‌پ و ڕابواردن و شيعرى كات به‌سه‌ربردن و خۆشى، شێوازى نووسينى بۆ كتێبه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سه‌ره‌تا هه‌ڵساوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌د ده‌نگ كه‌ سه‌د قه‌سيده‌يان وه‌كو گۆرانى وتووه‌و ئينجا ده‌چێته‌ سه‌ر هاوشێوه‌كانيان، باسكردنى بۆ شاعيران و هۆنراوه‌كانيان به‌ پێى به‌رنامه‌يه‌كى دياريكراو نييه‌، به‌ڵكو چۆن ڕێك بكه‌وێت و به‌ باشى بزانێت وا ڕێكى ده‌خات.له‌ كتێبه‌كه‌يدا زياتر له‌ ژياننامه‌ى 300 شاعيرو 60 گۆراى بێژ خستووه‌ته‌ ڕوو.
كتێبى الأغاني وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى مێژوويى دانانرێت و جێگاى متمانه‌ نييه‌، ڕه‌خنه‌ى زۆرى ئاڕاسته‌ كراوه‌ له‌ لايه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌، چونكه‌ هه‌وڵيداوه‌ يه‌ك بوار له‌ ژيانى خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆى نيشان بدات، ئه‌ويش گۆرانى و ڕابواردن و خۆشگوزه‌رانى بووه‌، كه‌ خودى ئه‌و به‌سه‌ر هاتانه‌ش زۆرێكى ڕاست نييه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى الأغانى بخوێنێته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى موسوڵمانان ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام سه‌رقالى ڕابواردن و بيستنى گۆرانى و گۆرانيبێژان بوونه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ بنه‌مايه‌كى له‌ ڕاستى نييه‌ وكۆمه‌ڵگاى موسوڵمانان له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى كاريگه‌رى ئيسلامى له‌ ڕووى بيروباوه‌ڕو ئاكاره‌وه‌ به‌سه‌ره‌وه‌ ديار بووه‌.
أبو الفرج به‌ پێى به‌رنامه‌يه‌ك كه‌ هه‌ڵيبژاردووه‌ بۆ نووسينى كتێبه‌كه‌ى هه‌موو گرنگييه‌كى ئاڕاسته‌ى لايه‌نه‌ لاوازه‌كانى خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆى كردووه‌، له‌ خه‌ليفه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ شاعيرو سه‌ركرده‌و خه‌ڵكى به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى، ئه‌بولفه‌ره‌ج بواره‌ جيدديه‌كانى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ پشت گوێ خستووه‌، ته‌نانه‌ت به‌غدا كه‌ فێرخوازانى زانست كه‌ هه‌موو لايه‌كى دونيا ڕوويان تێده‌كرد، به‌ شێوه‌يه‌ك وێناى ده‌كات كه‌ نگرۆى ڕابواردن و بيستنى گۆرانى و به‌د ڕه‌وشتى بووه‌.
أبو الفرج وێنه‌ پرشنگداره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى له‌ به‌غدا و شوێنانى تر پشت گوي ده‌خات، باسى بازنه‌كانى زانست ناكات، باسى هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌كانى خه‌ليفه‌و سه‌ركرده‌و پياوه‌ دياره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ناكات، ئه‌وه‌ى هه‌موو تيشكيكى باسكردنى خستووه‌ته‌ سه‌رى باسى گۆرانى و داوێن پيسى وكێبڕكێى ڕابواردنه‌.
كتێبى الأغاني وه‌كو وتمان ڕه‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره‌، بۆ نموونه‌ له‌ هاوچه‌رخه‌كاندا وليد الأعظمي ڕه‌خنه‌ى توندى لێ گرتووه‌ له‌ كتێبى:(السيف اليماني في نحر أبي الفرج الأصفهاني)..به‌ ڵام به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ڕه‌خنه‌كان خۆيان له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بينن:
1- به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى گرنگى داوه‌ته‌ لايه‌نى خراپ و ڕه‌فتارى ناشيرينى شاعيران و به‌ زه‌قى تيشكيان ده‌خاته‌ سه‌ر.
2- به‌غداى وه‌كو شارى گۆرانى بێژان و ڕه‌فتار ناشيرينان وێنا كردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى ڕاستييه‌.
3- باسى ئه‌بو نه‌وواسى نه‌كردووه‌ كه‌ هاوبيرى خۆى بووه‌ له‌ خراپيدا و شيعره‌كانى ابن الرومي يشى زۆر به‌ كه‌مى هێناوه‌ته‌وه‌.
4- جۆرێك له‌ هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ به‌رنامه‌يى باڵى به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى كتيبه‌كه‌دا كێشاوه‌، بۆيه‌ خوينه‌ر بێزار ده‌بێت و بابه‌ته‌كانى بۆ ڕێك ناخرێت، له‌ يه‌ك كاتدا باسى( الأدب والسيرة والفقه والسير والعلم والتفسيروالأخباروالتاريخ) پێكه‌وه‌ ده‌كات!
5- به‌ عه‌نعه‌نه‌وسه‌نه‌د خوينه‌ر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنيت، له‌ كاتێكدا كتێبه‌كه‌ى تايبه‌ته‌ به‌ گۆرانى بێژانه‌وه‌.
6- له‌ زۆر جێگه‌دا تانه‌ له‌ بيروباوه‌رى ئيسلامى ده‌دات، سه‌رده‌مى جاهيلى له‌سه‌رده‌مى ئيسلامى به‌ باشتر ئه‌زانێت، بێباوه‌ڕى به‌ شێوه‌يه‌كى راشكاوانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو، گاڵته‌ كردن و سوكايه‌تى زۆرى تێدايه‌ به‌ نوێژو به‌ ڕۆژوو و به‌حه‌ج و...هتد.
7- بۆ ڕازى كردنى بوه‌يهييه‌كان تانه‌ له‌ سوكه‌ينه‌ى كچى حوسه‌ين و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌دات.

د.إحسان برهان الدين

21 Nov, 16:31


كتێبی
(دیاردەكانی فیكری ئیرجائی لەم سەردەمەدا) چاپ كرا

الحمد لله ئەم كتێبەشمان چاپ كرا وبابەتەكەی بۆ هەموو موسوڵمانێك زۆر گرنگە.
بۆ هەموو بابەتەكانی ئەم كتێبەدا ڕەچاوی هێنانەوەی بەڵگەی كیتاب وسوننەت كراوە و هاوكات بابەتە تیۆرییەكانیش بە واقیعی ئەم سەردەمە و بە نموونەی زیندوو بەستراونەتەوە.

كتێبەكە لە 127 لاپەڕەدایە و هاوشێوەی كتێبی (پەیامەكانی بیروباوەڕ) چاپێكی ڕێك وپێك كراوە و باوەڕم وایە هەموو موسوڵمانێك پێویستی بە شارەزا بوون لە ناوەڕۆكەكەی هەیە،

كتێبەكە لە پێشانگای سلێمانی لەم شوێنانە دەست دەكەوێت:
- كتێبخانەی الهدایة ی مامۆستا علي طاهر (L - 2).
- كتێبخانەی ڕێكار ( A - 7).
- - كتێبخانەی ئیمان/ سلێمانی - دارە سوتاوەكە.

د.إحسان برهان الدين

20 Nov, 18:29


كتێبی (پەیامەكانی بیروباوەڕ) چاپ كرا

إن شاء الله بە سێ كتێبی نوێ بەشداری شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب دەكەین لە سلێمانی، یەكەمیان كتێبی (پەیامەكانی بیروباوەڕ)ە، كە لە 335 لاپەڕە پێك دێت و 40 بابەتی عەقیدەیی سەربەخۆی گرنگی لەخۆی گرتووە. لە پێشانگا و لە دەرەوەی پێشانگا لەم كتێبخانانەی خوارەوە دەست دەكەون:
- كتێبخانەی الهدایة ی مامۆستا علي طاهر( L-2) .
- كتێبخانەی ڕێكار ( A-7 ).
- - كتێبخانەی ئیمان/ سلێمانی - دارە سوتاوەكە.

د.إحسان برهان الدين

20 Nov, 16:10


.بۆيه‌ هه‌ندێ له‌ خودى ئه‌هلى تصوف په‌نايان بۆ ئه‌وه‌ بردووه‌ كه‌ كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ ئه‌فسووناويانه‌ى بۆ زياد كراوه‌و له‌ ئه‌سڵى كتێبه‌كه‌دا نييه‌..به‌ڵام كێشه‌ ئه‌وه‌يه‌ زۆربه‌ى به‌سه‌رهاته‌كانى كه‌م وزۆر ئه‌و جۆره‌ كه‌رامات و به‌سه‌رهاتانه‌ى تێدايه‌، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌ ئه‌سڵيشى هه‌بيت ناتوانرێت ڕاست و درۆى تێدا له‌يه‌ك جيا بكرێته‌وه‌.
كه‌سيش له‌ ئه‌هلى ته‌سووف بانگه‌شه‌ى ناكه‌ن كه‌ ئه‌م كتێبه‌ هه‌مووى هه‌ڵبه‌ستراو بێت و نكۆڵى له‌وه‌ بكه‌ن كه‌ كتێبى شه‌عرانى بووبێت، به‌ڵكو هه‌ندێكيان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێن كه‌ هه‌ندي له‌ قسه‌ نه‌شياوه‌كانى ته‌به‌قاتى شه‌عرانى هه‌ڵبه‌رستراوه‌.
ئه‌وانه‌ى كه‌ شه‌عرانى به‌ خواناس و وه‌لى ناويان ده‌بات به‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌و ده‌رباره‌يان باسى كردووه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ خوا پيى ناخۆش بێت ئه‌نجاميان داوه‌، هه‌موويشى به‌ كه‌رامات ژماردووه‌، هه‌روه‌ها كتێبه‌كه‌ لێوان لێوه‌ له‌ شيرك و بيدعه‌و به‌د ڕه‌وشتى و شتى زۆر خراپ كه‌ ئاسان نييه‌ لێره‌دا باسيان بكه‌ين.
عبدالرحمن عبدالخالق ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى ده‌ڵێت:" فهذا هو عبد الوهاب الشعراني يجمع في كتابه الطبقات الكبرى كل فسق الصوفية وخرافاتها وزندقتها فيجعل كل المجانين والمجاذيب واللوطية والشاذين جنسياً، والذين يأتون البهائم عياناً وجهاراً في الطرقات، يجعل كل أولئك أولياء وينظمهم في سلك العارفين وأرباب الكرامات وينسب إليهم الفضل والمقامات. ولا يستحي أن يبدأهم بأبي بكر الصديق ثم الخلفاء الراشدين ثم ينظم في سلك هؤلاء من كان (يأتي الحمارة) جهاراً نهاراً أمام الناس ومن كان لا يغتسل طيلة عمره، ومن كان يعيش طيلة عمره عرياناً من الثياب ويخطب الجمعة وهو عريان، ومن ومن…
ئه‌وانه‌ى به‌رگرى له‌ كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى ده‌كه‌ن له‌ دوو ڕووه‌وه‌ به‌رگرى لي ده‌كه‌ن:
1- ده‌ڵێن قسه‌ى بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ده‌ستكارى كتيبه‌كه‌ى كراوه‌.
2- ته‌ئويلى قسه‌كانى ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ هه‌موو كه‌سێك لێيان تێناگات و مه‌به‌ستى له‌و قسه‌انه‌ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ به‌ رواڵه‌ت لێى تيده‌گه‌يت.
كتێبه‌كه‌ چاپێكى كۆنى هه‌يه‌ له‌ چابخانه‌ى بۆلاق و چاپى ترى زۆره‌ له‌وانه‌ چاپى: (مكتبة الآداب) له‌ ميسرو(دارالفكر) له‌ به‌يروت.
له‌ زانا دێرينه‌كان هه‌ندێك وه‌كو ابن عماد الحنبلي به‌رگريان لێ كردووه‌، له‌ هاوچه‌رخه‌كانيش عبدالقادر عطا و كه‌سانى تر، وتوويانه‌ شه‌عرانى كه‌ خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كتێبى زۆره‌ له‌ زانستى فه‌رمووده‌و بواره‌كانى ترى زانست ناگونجێت ئه‌و قسانه‌ى كردبێت.

إحسان برهان الدين
2017-3-7 سليمانى

 ******
-لینكی ئەپڵیكەیشنی د. احسان برھان الدین:
-بۆ سیستەمی IOS 👇
https://apps.apple.com/us/app/dr-ihsan-burhanaddin/id6476200266
-بۆ سیستەمی Android 👇
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.smarthand.ihsanburhan__a&hl=en&gl=US&pli=1
كەناڵی یوتیوبی د.إحسان برهان الدين👇
https://youtube.com/@user-Ihsanburhan?si=RLBXM7rQItbAgS7V
كەناڵی تێلیگرامی د.إحسان برهان الدين👇
https://t.me/ihsanburhan

د.إحسان برهان الدين

20 Nov, 16:10


 
 
#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :15
الطبقات الكبرى

كتێبى( لواقح الأنوار في طبقات الأخيار) كه‌ به‌ (الطبقات الكبرى) ناوبانگى ده‌ركردووه‌، كتێبێكه‌ له‌ نووسينى: (عبد الوهاب بن أحمد بن علي الأنصاري الشافعي) يه‌، كه‌ له‌ ساڵى 973ك وه‌فاتى كردووه‌، ئه‌م كتيبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى تايبه‌تى كردووه‌ به‌ باسكردنى ژياننامه‌ و كه‌راماتى كه‌سانێك كه‌ به‌ ئه‌ولياو خواناس پێناسه‌ى كردوون، له‌ هاوه‌ڵان و تابيعى و كه‌سايه‌تى تر تاكو سه‌رده‌مى خۆى له‌ سه‌ده‌ى ده‌يه‌مى كۆچى باسكردووه‌، وه‌كو خۆى له‌ سه‌ره‌تاى كتيبه‌كه‌ى وتوويه‌تى:(وبعد فهذا كتاب لخصت فيه طبقات جماعة من الأولياء الذي يقتدى بهم في طريق الله عز وجل من الصحابة والتابعين إلى آخر القرن التاسع وبعد العاشر ، ومقصودي بتأليفه فقه طريق القوم في التصوف من آداب المقامات والأحوال لا غير..)ل6.
ئه‌م كتێبه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگه‌ به‌ لاى ئه‌هلى تصوف بۆ ناسينى پله‌و پايه‌ و كه‌راماتى ئه‌ولياكان، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ كراوه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌ باسه‌كانى له‌ گه‌ڵ شه‌رع و له‌ گه‌ڵ عه‌قڵدا تيكده‌گيرێت، بۆيه‌ نه‌يارانى سۆفييه‌كان ئه‌و كتێبه‌يان به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئه‌فسانه‌و قسه‌ى بێ بنه‌ما ژماردووه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌يه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر بيرۆكه‌يه‌كى هه‌بێت ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌، چۆنكه‌ زۆرێكى له‌ چه‌شنى ئه‌م نموونانه‌يه‌ كه‌ لێره‌ ده‌يخه‌ينه‌ روو:
- (الشيخ حسين أبو علي رضي الله عنه ،كان هذا الشيخ رضي الله عنه من كمل العارفين وأصحاب الدوائر الكبرى ، وكان كثير التطورات تدخل عليه بعض الأوقات تجده جنديا ، ثم تدخل فتجده سبعاً ، ثم تدخل فتجده فيلاً ، ثم تدخل فتجده صبياً وهكذا ، ومكث أربعين سنة في خلوة مسدودة بابها ليس لها غير طاقة يدخل منها الهواء وكان يقبض من الأرض ويناول الناس الذهب والفضة ، وكان من لا يعرف أحوال الفقراء يقول هذا كيماوي سيماوي).واته‌:شێخ حوسێن له‌ خواناسه‌ كامڵه‌كان بوو..جارى وابوو ده‌چويته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى وه‌كو سه‌ربازێك ده‌تبينى، جارى واش بوو ده‌چوويته‌ لاى وه‌كو شێرو پڵنگ ده‌رده‌كه‌وت، جارێكى تر ده‌چوويته‌ لاى وه‌كو فيل خۆى نيشان ده‌دا، يان وه‌كو مناڵ..چل ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تێكدا بوو ده‌رگاكه‌ى داخرابووته‌نها په‌نجه‌ره‌يه‌كى بچووكى تێدا بوو كه‌ باى لێ ده‌هاته‌ ژووره‌وه‌...
- له‌ ژياننامه‌ى يوسف العجمي الكوراني ده‌ڵێت: ((وكان رضي الله عنه إذا خرج من الخلوة يخرج وعيناه كأنهما قطعة جمر تتوقد فكل من وقع نظره عليه انقلبت عينه ذهباً خالصاً...)واته‌: كه‌ له‌ خه‌ڵوه‌ته‌كه‌ى ده‌رده‌چووهه‌ردوو چاوى وه‌كو پشكۆيه‌ك بوو گرى گرتبێت،هه‌ركي چاوى پێ بكه‌وتايه‌ چاوه‌كانى ده‌بوونه‌ ئاڵتوونێكى په‌تى.
- باسى وه‌لييه‌كى تر ئه‌كات و ئه‌ڵێت:(وكان رضي الله عنه إذا رأى امرأة أو أمرداً راوده عن نفسه ، وحسس على مقعدته ، سواء كان ابن أمير ، أو ابن وزير ، ولو كان بحضرة والده ، أو غيره ، ولا يلتفت إلى الناس ، ولا عليه من أحد)).واته‌: هه‌ركاتێك ئافره‌تێك يان مێرد مناڵێكى ببينايه‌ گێچه‌ڵى پێ ئه‌گێڕان و...
- باسى وه‌لييه‌كى تر ده‌كات و ده‌ڵێت:(الشيخ إبراهيم العريان رضي الله عنه ،كان يُخرج الريح بحضرة الأكابر ثم يقول: هذه ضرطة فلان ، ويحلف على ذلك ، فيخجل ذلك الكبير منه ، مات رضي الله عنه سنة نيف وثلاثين وتسعمائه) واته‌: له‌ به‌رده‌م پياوماقوڵاندا باى له‌ خۆى ده‌رده‌هينا ، ئه‌يوت ئه‌مه‌ وه‌كو...فڵانه‌ كه‌سه‌...
- باسى وه‌لييه‌كى تر ئه‌كات و ئه‌ڵێت: (وكان إذا رأى شيخَ بلدٍ أو غيرَه ينـزله مِن على الحمارة ويقول له: أمسِك رأسَها حتى أفعل فيها! فإن أبى الشيخ تسمَّر في الأرض لا يستطيع أن يمشي خطوةً، وإن سمح حصل له خجلٌ عظيمٌ والناس يمرُّون عليه)...........
- باسى هه‌ڵفڕينى هه‌نديك له‌ ئه‌ولياكان ده‌كات وه‌كو باڵنده‌كان: (كان يسمى الطيار لأنه لما أراد الانتقال من قريته التي كان بها مقيماً ببلاد الشرق صعد إلى منارتها ونادى لأهلها فلما اجتمعوا طار في الهواء والناس ينظرون إليه)
- باسى هه‌ندێكى تر ئه‌كات كه‌ شێرو پڵنگ و ئاژه‌ڵه‌كان ڕاوێژيان پێكردووه‌:(قال أبو مدين: وزرته مرة في الصحراء وحوله الأسد والوحوش، والطير تشاوره على أحوالها..)
- هه‌ندێ له‌ ئه‌ولياكان وا باسيان ئه‌كات به‌رده‌وام سه‌رخۆش بوونه‌:(كان الغالب عليه حالة السكر).
- هه‌ندێكيان به‌لاى دارى وشكدا تێپه‌ر بوونه‌ يه‌كسه‌ر داره‌كه‌ سه‌وز بووه‌ته‌وه‌: (كان إذا خرج من خلوته لا يمر على شجرة يابسة إلا أورقت ولا بذي عاهة إلا عوفي).
- له‌ باسى رفاعى ده‌ڵێت: (كان قطب الاقطاب في الارض فانتقل الي قطبية السماوات فاصبحت السماوات السبع في رجله كلخلخال) واته‌: سه‌رگه‌وره‌ى قوتبه‌كانى سه‌ر زه‌وى بوو، دوايى بووه‌ته‌ قوتبى ئاسمانه‌كان، ئيتر حه‌وت ئاسمانه‌كان وه‌كو خه‌ڵخاڵ له‌ قاچيدا بووه‌.
له‌ ڕاستيدا زۆربه‌ى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌ له‌وجۆره‌يه‌.

د.إحسان برهان الدين

19 Nov, 16:09


#حوكمى_يارييه‌كان_له‌_شه‌رعدا:6
يارى بليارد
بليارد، يان بلياردۆ، يارييه‌كى كۆنه‌ وچه‌ندين ده‌وڵه‌تى وه‌كو فه‌ره‌نسا و بريتانياو ئه‌ڵمانيا خۆيان به‌ خاوه‌نى ئه‌زانن و وڵاته‌كه‌يان به‌ جێگاى سه‌رهه‌ڵدانى ناساندووه‌، هه‌ندێكيش پێيان وايه‌ مێژووى له‌وه‌ كۆنتره‌ و بۆ چينييه‌كان ده‌يگێڕنه‌وه‌.
ئه‌م يارييه‌ به‌ چه‌ندين شێواز ئه‌نجام ئه‌درێت وجۆرى زۆره‌، يارييه‌كه‌ بريتييه‌ له‌ مێزێكى لاكێشه‌يى كۆمه‌ڵێك تۆپى بچوكى ڕه‌نگاوڕه‌نگى له‌سه‌ره‌ و ياريچييه‌كان به‌ دارێكى تايبه‌ت له‌ تۆپه‌كان ده‌ده‌ن و مێزه‌يه‌كه‌ چه‌ند كونێكى تيايه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تۆپه‌كانى لێ بچنه‌ ژووره‌وه‌.

حوكمى ئه‌م يارييه‌ له‌ ڕووى شه‌رعه‌وه‌ له‌ بنچينه‌دا موباحه‌و ئاساييه‌ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر حه‌رامى ترى تێكه‌ڵ نه‌كرێت، بۆ نموونه‌:

* ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ بێت ئه‌م يارييه‌و - هه‌موو يارييه‌كى تر - كه‌ له‌سه‌ر پاره‌ يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بێت حه‌رامه‌و ده‌بێته‌ قورمار ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ [1] وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ ﴾ [المائدة: 90، 91].

* ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌رامێكى ترى تێكه‌ڵ بێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌و حه‌رامانه‌ حه‌رام ئه‌بێت ، نه‌ك له‌به‌ر خودى يارييه‌كه‌.

يارى بلياردۆ ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێ زاناى وه‌كو شێخ مه‌شهور حسن آل سلمان به‌ مه‌كروهى زانيوه‌و خراپه‌ى زۆرى ده‌رباره‌ى ئه‌و يارييه‌ ژماردووه‌، به‌ڵام وادياره‌ ئه‌و بۆچوونه‌ به‌ كاريگه‌رى ئه‌و حه‌رامانه‌ بووه‌ كه‌ تێكه‌ڵى ئه‌بن له‌ده‌روه‌ى خۆى، هه‌روه‌ها به‌ پاساويكى تريش كه‌ زۆر جار ئه‌وانه‌ى ئه‌و يارييه‌ ئه‌كه‌ن كه‌سانى بێ ئاگا و خراپن، ئه‌گينا خۆى له‌ خۆيدا شتێكى حه‌رامى تێدا نييه‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زێده‌ره‌وى تێدا نه‌كرێت، يارييه‌كى باشيشه‌ له‌ ڕووى چالاكى مێشك و جه‌سته‌وه‌.

هه‌ندێ له‌ زانايان ئه‌و يارييه‌يان به‌ موباح و درووست زانيوه‌ به‌م مه‌رجانه‌ى لاى خواره‌وه‌:
1- ئه‌نجامدانى نه‌بێته‌ مايه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى ياريچييه‌كه‌ى له‌ يادى خوا و دواخستنى نوێژه‌كانيان.
2- ئه‌نجامده‌رانى يارييه‌كه‌ پابه‌ند بن به‌ ڕێنماييه‌كانى شه‌رعى خواو يارييه‌كه‌ نه‌كه‌نه‌ هۆكارێك بۆ شه‌ڕو قسه‌ى ناخۆش و ده‌مارگيره‌ و فڕو فێڵ.
3- يارييه‌كه‌ سوودێكى هه‌بێت بۆ ئه‌نجامده‌رانى نه‌ك ته‌نها كوشتنى كات بێت، چونكه‌ ئه‌م يارييه‌ چالاكى جه‌سته‌يى و مێشكيشى تێدا هه‌يه‌.

ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پرسياريان له‌ زانايان كردووه‌ ئايا درووسته‌ جێگه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه‌و يارييه‌ دابنرێت، وه‌ڵاميش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه‌و پابه‌ند بوون به‌ كاتى نوێژه‌كان و ناچاركردنى ياريچييه‌كان له‌ كاته‌كانى نوێژ به‌ نوێژ كردن، له‌و حاڵه‌ته‌ ئاساييه‌ دوكانى تايبه‌تيش به‌ بليارد بكرێته‌وه‌ ، چونكه‌ وه‌كو وتمان يارييه‌كه‌ خۆى له‌ خۆيدا حه‌رام نييه‌ ئه‌گه‌ر حه‌رامى ترى تێكه‌ڵ نه‌بێت.
بڕوانه‌:
- لعبة البلياردو... والضوابط الشرعية لجواز ممارستها/ مركز الفتوى.
- ما هو حكم لعب البلياردو؟ - مشهور حسن سلمان - طريق الإسلام.
- حكم لعبة البلياردو لعبد العزيز الفوزان و صالح المغامسي.
إحسان برهان الدين
2017-10-12

2,759

subscribers

1,128

photos

58

videos