نەمان و کەمبوونەوەی طالیب عیلمی حەقیقی!
ئەو شەو مامۆستایەک (کە یەکێکە لە مامۆستا شارەزا و وردەکانی زانستە ئیسلامییەکان و چل ساڵە تەدریسی ئەو زانستانە دەکات) پێی فەرمووم: "ئەرێ دەبێ کەسێکی باش نەبێ دەرسی پێ بڵیم؟ منیش وتم: ناواللە کەسی وام پێ شک نایەت وەک ئەوەی تۆ مەبەستتە!
ئەوە ڕەشبینی نیە و بەیانی واقیع و حەقیقەتە، حەقیقەتێکی زۆر تاڵ و مەترسیدار! بەشێوەیەک وای لێهاتووە لە شارێکی گەورەی وەک ڕانیە کە یەکێکە لە قەزا گەورەکان و ئیدارەی سەربەخۆشە، ناتوانی دە (۱۰) تاڵیبی حەقیقی بدۆزیەوە! لەوانەیە ئەو قسەیە سەیر بێت، بەڵام حەقیقەتە، کە دەڵێم تاڵیبی حەقیقی مانای خۆی هەیە، مواسەفات و سیفەتی خۆی هەیە، ئەگەرنا ئەگەر بەو واتایە نەبێ کە من مەبەستمە سەدان تەڵەبە هەیە .... بەڵام لە سەدا یەکیشی تا کۆتایی لەگەڵتدا نامێنێتەوە! زۆر زوو بێزاردەبێت و وازدێنێت یان ..... ئینجا ئەوە مانای دانیشتن و بێ ئومێدی و ڕەشبینی نیە، بەڵام مانای وایە پیاوی ئەو مەیدانە زۆۆۆۆر کەمبوونەوە! دەبێ زانایانیش باش بزانن کات و تەمەن و توانایان لە کێ سەرف دەکەن ....
بەڕاستی مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر داهاتوو! وای لێدێت دونیا پڕ دەبێت لە واعیز و بانگخواز و مامۆستای زانکۆ و دکتۆر و دال و بەناو پسپۆڕ و ..... بەڵام چەند زانایەکی ڕەبانی و ڕاستەقینەت دەستناکەوێت!
ئەو بابەتە خۆی یەک کتێبی پێویستە ....، بەڵام بەڕاستی لەئێستادا ئێمە لەو بوارەدا هەتیوین، وای لێهاتووە بەو هەموو ئیمکانیاتەی کە هەمانە بەڵام ناوەندێکی پێگەیاندنی زانایانمان نیە، واتا شوێنی بەرهەمهێنانی زانای ورد و قووڵ!
کێشەکە یەک ڕووی نیە، هەمە لایەنە، هەم لەڕووی مامۆستا و پێگەیەنەرەوە، هەم لەڕووی فێرخوازەوە، هەمیش لەڕووی ناوەندی پێگەیاندنەوە .....