زانستـــے زمان @f_zimanikurdi Channel on Telegram

زانستـــے زمان

@f_zimanikurdi


📚📚📚

کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟
@f_zimanikurdi


دەستپێکی کاناڵ:

https://t.me/f_zimanikurdi/200

زانستـــے زمان (Kurdish)

زانستـــے زمان یەکەمین کەنالێکی تلێگرامی کوردی تایبەت بە زمان و فرۆشتنی سوپاس - کوردی. ئەم کەنالە لەسەر زانستی و زانیاریی زمانی کوردی دەتوانن بەردەست بیت بەرزیی بدی زانستی و پیشاندان. زانستـــے زمان کەنالێکەی دەشەوێت بۆ هەموو لایەکانی کۆمەڵەی کوردی کە دەتوانن بەرخەستن بکەن لەسەر زمانی و خەوانەکانی ئەم ناوەرۆکە. ئەم کەنالە بۆ کەسانی خوای رۆژانە و دۆخی کوردی گرنگی هەیە کە دەتوانن سپی بەشداری بکەن و ئازووینەکانی تازە بۆیان گرنگی بڵاون لە فرمووی ھەمەکەس! بنزانە کە ناوی ئەم کەنالە چییە و بچارەکانی سپی بکە بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاریاکانی تازە.

زانستـــے زمان

16 Jan, 19:31


کۆتاییی وانەکان.

زانستـــے زمان

09 Jan, 10:19


جۆرەکانی بارینی بەفر بە کوردی.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:23


کۆتاییی وانەی ئەمشەو. پرسیارێ هەیە فەرموون.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:22


ئەمە باسێک بوو بۆ ئەو هاوڕێ موکریانانە کە ئەڵێن جیان بە جێگەی گیان
ئەڵێن جوێ بە جێگەی گوێ.
لە ڕێنووس نابێ وەها بنووسرێت بەو هۆکارانەی سەرەوە☝️☝️

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:22


بەلێکدانەوەی نموونەکانی سەرەوە دەردەکەوێ کە #ئەگەر #دوو دەنگی #جیاواز توانییان لە ھەمان شوێندا دەرکەون و دەرکەوتنی ھەریەک واتایێکی جیا لە دەرکەوتنی ئەویتری بە وشەکە بەخشی ئەوە ئەم دوو دەنگە سەر بە دوو #فۆنیمی #جیان .

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:22


یانێ واتا دەگۆڕن کەوایە جووتۆکەن و فۆنیمن.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:19


لە وشەی( #بار )دا ئەگەر ( #ک ) خرایە جێی ( #ب )، دەبێتە ( #کار ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەگەر ( #ش ) خرایە شوێنی ( #ب ) یان ( #ک ) وشەی سێیەم دەرکەوێ ( #شار) واتای سێیەم سەرھەڵدەدا.

ھەمان شت لەگەڵ
( ز _ م _ ھ_پ). وشە واتای چوارەم  و پێنجەم و شەشەم و حەوتەم  ( زار _ مار _ ھار _ پار ) پێک دێت.

بەم جۆرە
( ک _ ب _ ش _ز _م _ ھ _پ)حەوت نرخی جیا پێشان دەدەن لە زمانی کوردیدا. واتا حەوت فۆنیمن.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:19


ئەگەر ( #ز ) خرایە جێی ( #ن ) لە وشەی ( #ھەنار )دا، دەبێتە ( #ھەزار )، کە وشەیێکی ترە، واتایێکی تر دەبەخشێ. ئەگەر ( #ژ ) خرایە جێی ( #ن ) یا ( #ز ) لە وشەی ( #ھەزار ) و ( #ھەنار ) دا دەبنە ( #ھەژار )و واتای #سێیەم سەرھەڵدەدا، بەمە دەردەکەوێ کە ( ز، ن ، ژ) سێ نرخی جیا لە سیستەمی زمانی کوردیدا پێشان دەدەن واتا سێ  ( فۆنیم )ن .

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:19


♨️  جووتۆکە ♨️

ئەگەر ( #ڕ ) خرایە جێی ( #ر ) لە وشەی
( #برین )دا، دەبێتە ( #بڕین ) کە وشەیێکی ترە و واتایێکی تری ھەیە. ئەمە ئەوە دەگەیێنێ کە ( ڕ ) و ( ر ) لە زمانی کوردیدا دوو نرخی #جیاوازیان ھەیە و دووشتی #جیان .

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:17


جووتۆکە چییە؟

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:17


هۆکاری دووەم ئەوەیکە بۆ دانانی پیتێکی نوێ یەکێک لە ڕێگایەکان ئەمەیە که جووتۆکەیەکی زۆر بۆ ئەم دەنگه هەبێ کەچی بۆ ئەم دۆخە تەنیا دوو سێ جووتۆکەمان هەیە.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:16


بەڵام ئەمە تەواو هەڵەیە و نابێ لەبری /ک/ بنووسرێ /چ/ و لەبری /گ/ بنووسرێ /ج/ چون ئەمانه واچی سەربەخۆن و بەکاربردنیان بەجێی یەکدی واتای وشە دەگۆڕێ:

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:16


گیان، گێل، گوێلک، گۆ، کوێر، کیژ، کێل؛ دەنووسن:

جیان، جێل، جوێلک، جۆ، چوێر، چیژ، چێل.

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:16


🟡 گۆڕانی دوو دەنگی
/گ/ و /ک/ لە بنشێوەزاری موکریانیدا:

دوو دەنگی /گ/ و /ک/ لە بنشێوەزاری موکریانیدا ئەگەر پێش(ی، ێ، وی، وێ، ۆ) بێن زایەڵەیان دەگۆڕێ.
ئەم گۆڕانه پەرەی سەندووەتە سەر ڕێنووسیش؛ لەبری نووسینی ئەم وشانه بەم شێوەیە:

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:16


باسێکی تر کە گرینگە کێشەی دوو پیتی
گ و ک ،یە

زانستـــے زمان

08 Jan, 18:13


ئێمە لە وانەی ڕێزماندا، باسی زۆرینەی دەستەواژە گرینگەکانمان  کردووە.
ناو، جێناو، هاوەڵناو، کردار و ئاوەڵکردار...هتد.

زانستـــے زمان

08 Jan, 13:30


بۆتی تیلیگرامی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ.
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot

زانستـــے زمان

07 Jan, 18:14


کۆتاییی وانەی ئەمشەو، پرسیارتان هەیە فەرموون.

زانستـــے زمان

07 Jan, 18:14


ئەمە نمۈونەی زۆرتر

زانستـــے زمان

07 Jan, 18:12


🔴 لە ڕێگای دووهەمدا چاوگەکەمان دەبەینە دۆخی #داخوازی #(ئەمری)
خەوتن 👈 بخەون
پاشان دوو مۆرفیمی #ب ،  #ن   دەسڕینەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێته ڕەگی ڕانەبردوو واته

خەوتن 👈 بخەون    ب ، ن دەسڕینەوە  دمێنێتەوە  #خەو = ڕەگی کار.

زانستـــے زمان

29 Dec, 11:03


🟧تەواوکاریی وانەی پێشوو. ⬇️

🟦دیارکردنی ئامرازەکان لە زمانی کوردیدا.

6️⃣ئامرازی بێجگە: ئەو ئامرازانەن ناو و جێناو لە ڕوودان و ڕوونەدانی ناو ڕستەدا دادەبڕن، واتا لە بەشداربوون و بەشدارنەبوون...(جگە، بێجگە لە، بێ، بەبێ، وێڕای، بەس، تەنیا... هتد)

نموونە: بێجگە لە ئاکۆ کەس نەهات.

تێبینی/ ئامرازی بێجگە لەگەڵ زۆربەی فرمانەکان بەکار دەهێندرێن، لە ڕستەی نەرێشدا بەکار دێت، لە ڕووی واتاوە سەربەخۆ و واتادارن.

7️⃣ئامرازی لێکچوندن: ئەو ئامرازانەن  بۆ لێکچواندنی ناو و جێناو و کردەوە بەکار دەهێندرێن، کە لە سیفەت و کردەوەدا لێک دەچوێندرێن نزیکیایەتی پیشان دەدەن یان وەکوو یەکن.
(وەک، وەک یەک، ئەڵێی، ئەڵەی عەینەن، کوتومت، هەروەکوو... هتد)
نموونە: چرۆ کتوموت دایکییەتی.

8️⃣ئامرازی نەرێ: سادە (هەرگیز، قەت)
ناسادە (هەرگیزاوهەرگیز)
نموونە: هەرگیز ناتبەخشم.

9️⃣ئامرازی دڵنیایی: سادە (کە، دە، هەر، جا)
ناسادە ( دەی، دەسا، سا، دەبا) دوو لایەنە بۆ گومانیش بەکار دێت، واتای ئەگەر دەبەخشێت.
نموونە: دەبا بڕۆین..
هەر هاتووە فشە دەکات.

0️⃣1️⃣ئامرازی مەرج: (هەتا، تا، مەرجە، شەرت بێ، مەرج بێ، ئەگەر... هتد)
نموونە: شەرت بێ لە داخت تەرکی دنیا کەم.

1️⃣1️⃣ئامرازی وریاکردنەوە: (ئەهـ، ئەها، ئادەی، هێی، وا)
نموونە: ئەها لە ترسا ڕای کرد.

2️⃣1️⃣ئامرازی گاڵتەپێکردن و سەرزەنشتکردن: ( شیڕ، جڕت، تڕحێو، زەڕ، چش، پف، هەی هەی، هۆیها، دەیهۆ،... هتد)
نموونە: شیڕ تۆ شەڕ بکەی.

ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

@Fergyrezmanikurdi63

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:52


ڕووحی مەنسوور خان یاقووتی بەخێر بێت و یادی بەخێر بێت

https://t.me/kurdistanbooks

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:31


کۆتاییی وانەی ئەمشەو پرسیارێ هەیە فەرموون.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:24


(م- ی- ین- ن)شناسه‌کانن کە دەگۆڕدرێن.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:24


دانیشتم- دانیشتی- دانیشت- دانیشتین- دانیشتن- دانیشتن


#دانیشت: در هەموو کردارەکاندا بن یان ڕیشەیە.


@f_zimanikurdi

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:23


بەڵام شناسە یان ناسە بەشێکە لە کردار کە بە پێی کات و شوێن و کەس دەگۆڕدرێت.


شناسه‌: بخش تغییرپذیر فعل است و شخص و تعداد فعل را نشان می‌دهد.

@f_zimanikurdi

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:21


هەموو کردارێک لە بون یان ڕیشە دروست دەبێت کە هەمیشە وەکوو خۆیەتی و ناگۆڕدرێت.

بن: قسمتی از فعل است که‌ در همه‌ی صیغه‌ها یکسان است و بخش متغیر و جدایی‌ناپذیر و اصلی فعل می‌باشد.


@f_zimanikurdi

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:21


نووسیم- نووسیت- نووسیی- نووسیمان- نووسیتان- نووسییان

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:20


هەر کردارێک شەش قەوارەی هەیە.
سێ کەسی تاک
سێ کەسی کۆ


هر فعلی شش صیغه(قه‌واره‌)‌ دارد:
1- سه‌ شخص مفرد(تاک)
2- سه‌ شخص جمع(کۆ)

@f_zimanikurdi

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:12


5. لە ڕستەی 👈
(چرۆ ملوانکەیەکی کڕی)
وشەی (کڕی) #کارە و لە كاتی
ڕابردوودا ڕوویداوە و له چاوگی کڕین
وەرگیراوە




وانەبێژ : بەڕێز ئیدریس هاشمی


🌻@renusisaratayi

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:12


4.لە ڕستەی 👈
(سەیران چوو بۆ بازاڕ) وشەی (چوو) #کارە و له کاتی ڕابردوو
ڕوویداوە و له چاوگی چوون وەرگیراوه.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:12


3. لە ڕستەی 👈
(ئازاد وانەکەی خوێند) وشەی (خوێند) #کارە و لە کاتی
ڕابردوو ڕوویداوە و له چاوگی خوێندن وەرگیراوە.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:11


2. لە ڕستەی 👈
(دانا کۆمپیوتەرەکەی فرۆشت)
وشەی (فرۆشت) #کاره و
له کاتی ڕابوردوودا ڕوویداوە و لە چاوگی فرۆشتن وەرگیراوه.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:11


ئەگەر سەرنج بدەینە ڕستەکانی لای سەرەوە دەبینین:

1. لە ڕستەی 👈 (منداڵەکە گریا)

وشەی (گریا) #کارە و له كاتی ڕابوردوودا
ڕوویداوە و لە چاوگی گریان وەرگیراوه.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:07


🔶 کار (فعل)


1. منداڵەکە گريا.

۲. دانا کۆمپیوتەرەکەی فرۆشت.

3. ئازاد وانەکەی خوێند.

4. سەیران چوو بۆ بازاڕ.

5. چرۆ ملوانکەیەکی کڕی.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:07


فعل: فرمان(کردار): به‌ کلمه‌ای گفته‌ می‌شود که‌ انجام یا روی دادن کاری یا حالتی را در زمانهای گذشته‌، حال و آینده‌ نشان دهد.:

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:06


باسی فعل دەکەین کە لە زمانی کوردیدا پێی ئەڵێن #کار، کردار یان فرمان.

پێناسە:

کار: 👈 وشەیەکە کردەوەیەک دەداتە پاڵ کەسێک یان شتێک لە تافێکی دیاریکراودا وەکوو ئێستە، ڕابوردوو، داهاتوو.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:04


ئەمشەو دەمەوێ باسی فعل بکەم لە زمانی کوردیدا.

زانستـــے زمان

28 Dec, 18:03


🌀فاعل👈🏻 بکەر
🌀فعل👈🏻کار ، کردار، فرمان
🌀مفعول👈🏻 بەرکار
🌀قید👈🏻 ئاوەڵکار ، ئاوەڵفرمان

🌀مصدر👈🏻  چاوگ ، چاوگە
🌀ماضی👈🏻 ڕابردوو
🌀مضارع👈🏻 ڕانەبردوو ، ئێستا

🌀مستقبل 👈🏻داهاتوو
🌀مرکب👈🏻 لێکدراو
🌀مشتق👈🏻 داڕێروار ، داڕژاو

🌀صفت👈🏻 ئاوەڵناو ، هاوەڵناو
🌀ضمیر👈🏻 جێناو ، ڕاناو
🌀ضمیر متصل👈🏻جێناوی لکاو

🌀ضمیر منفصل(مستقل)👈🏻جێناوی سەربەخۆ
🌀ضمیر شخصی👈🏻جێناوی کەسی
🌀ضمیر مبهم👈🏻جێناوی نادیار

🌀ضمیر پرسشی👈🏻جێناوی پرسیاری
🌀ضمیر مشترک👈🏻جێناوی هاوبەش
🌀ضمیر نفی(منفی)👈🏻جێناوی نەرێنی.
saro

@f_zimanikurdi

زانستـــے زمان

27 Dec, 18:17


کۆتاییی وانەی ئەمشەو، پرسیارێ هەیە فەرماون.

زانستـــے زمان

04 Dec, 19:53


#defendrojavaaleppo

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:45


کۆتاییی وانەی ئەمشەو، پرسیارتان هەیە فەرموون🙏

ببوورن من ناچارم لە فارسی کەڵک وەرگرم بۆ ئاسانکاری زۆرتر کە قوتابی و خوێندکار باشتر و زووتر لە وانەکان تێ بگەن، چون ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بێبەشین لە خوێندن زمانی کوردی.

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:42


چەند نموونەی دیکە:

Çend mînakên din👇👇


گول👉Gul = یک نوع بیماری چرکی

گۆل👉Gol = دریاچە


خۆرت👉Xort = جوان
خورت👉Xurt = تند


ڕۆن👉 Ron= روغن
ڕوون👉Rûn = روشن

دۆ👉 Do= دوغ
دوو👉Dû = عدد ۲

خۆم👉 Xom= خودم
خوم 👉Xum= رنگ

گۆڕین👉Gorîn = تغییر دادن
گوڕین👉Gurîn = غرش کردن

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:42


ئێستەیش چەن نموونەی دێنمەوە بزانن هەڵەنووسین ئەم چەن واوە چۆن واتای وشە دەگۆڕێ.👇👇

حالا چند نمونە براتون مینویسم کە بدونید اشتباە نوشتن واوهای زبان کوردی چگونە معنای کلمات؟رو تغییر میدە.👇👇

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:42


🔴 و
🌻 @renusisaratayi

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:36


گوڵ(گل)
گورگ(گرگ)
کورسی(صندلی)
دوڕ(وسط،مروارید درشت)
Gull
Gurg
Kursî
Durr

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:36


چاو👈چشم

هەتاو👈خورشید

لێو👈لب
ئاو👈آب

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:31


وەکوو چی؟
وام، واشە، واران، وادار، وریا، وزە.
لێرە هەموو واوەکان بێدەنگن چون لە سەرەتاوە هاتوون

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:31


ڕێگەی دووەم.
#هر_وقت_حروف_ پس_یا_پیش واو بیصدا بود این واو صدادار است.
وەکوو چی؟

کورد
کوردستان
کوڕ.
دین بەخشیان دەکەین.
ئەڵێین
ک 👈 بێدەنگە چون جزء ئەو هشت حرفە نییە
و👈 دەنگدارە چون پیتی پێشە خۆی بێدەنگە
ر👈 بێدەنگە
د👈 بێدەنگە

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:31


( ە، ا، ۆ، ی، و، وو، ێ، i)

ئەم هەشت پیتە لەبەر کەن زۆر ئاسان دەبێ

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:31


میگیم #هر_وقت_حرف_واو_اول_کلمە قرار گرفت این واو بیصداست. چون گفتیم صدادارها اول کلمە قرار نمیگریند.

زانستـــے زمان

04 Dec, 18:31


این راە دوم هم یاد بگیرید برای وقتی کە واو در وسط یا اخر کلمە قرار میگیرد.
اگر حرف پیش یا پس واو صدادا بود این واو بیصداست.

اگر حرف پیش یا پس واو بیصدا بود این واو صدادارست

زانستـــے زمان

16 Nov, 20:13


#پێشنیاری_فیلم

🔴فیلمی کوردی: مووسای بێ عەسا

ژیانی «مووسا عەنتەر» ئێستا بووەتە فیلمێکی پڕ لە خوازە و وێنە.

«مووسا عەنتەر» نووسەری بەناوبانگی کورد، دەڵێت:

[ئەگەر زمانی دایکیم بناغەی دەوڵەتی تۆ دەهەژێنێت، مانای وایە کە تۆ دەوڵەتی خۆتت لەسەر خاکی من دامەزراندووە]

#كتێبی_خۆر
#وەشانخانەی_خۆر

زانستـــے زمان

16 Nov, 14:13


🔴 ژمارەی 1 تا 10 بە شێوەی هۆنراوە بۆ منداڵانی کوردستان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر سپاس بۆ کاک موحەمەد کازم جاف بۆ دروستکردنی ئەم (pdf)ـە.

🌻 @renusisaratayi

زانستـــے زمان

16 Nov, 10:26


🟨چەند سەرنجێک لەسەر (ڕستەی ناوی) چەن بۆچوونی جیاواز هەیە لێرە بەپوختی لە چەند وانەیەک شی دەکەینەوە.

ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی هیند و ئەورووپییەکاندا هەیە؟
🟣زۆر لە پسپۆڕان لەگەڵ ئەوەدان، کە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا نییە، باس لەوە دەکەن لە کۆمەڵەی ئەم زمانەدا بەهیچ شێوەیەک ڕستە دروست نابێت ئەگەر کرداری تێدا نەبێت، بەڵکوو کردار بە دەسەڵاتداری ڕستەکە دادەنێن و ئاماژەش بەوە دەکەن، کە هەموو ئەو ئەو زمانانەی لەو کۆمەڵەیەدان واتا کۆمەڵەی زمانی هیند و ئەورووپییەکان ئەم جۆرە ڕستەیان تێدا نییە.

🟠ئاشکرایە لە کۆمەڵەی زمانی حامی و سامییەکاندا، کە زمانی عەرەبی یەکێکە لەو کۆمەڵەیە بوونی ئەم ڕستەیە، واتا ڕستەی ناوی تێدایە و شتێکی زۆر ئاسایییە بەئاشکرا هەستی پێ دەکرێت لە (مبتدٱ و خبر) پێک دێت.
ئەو پسپۆڕانەی ڕەخنە لەو کەسانە دەگرن کە دەڵێن: ڕستەی ناوی لە زمانی کوردی هەیە، دەڵێن: زمانی کوردی کەتووەتە ژێر کاریگەریی زمانی عەرەبی.

🟣چەند خاڵێک لەسەر ڕستەی (کاتدار و بێکات) لە زمانی کوردیدا👇
ڕستە: دابەشبوونی زۆری بۆ کراوە نامانەوێت دووبارەی بکەینەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بێت تێڕوانینی چەند پسپۆڕێک دەخینە ڕوو کە ڕستەیان لە ڕووی کاتەوە بۆ چەند خاڵێک پۆلین کردووە.
د. نەسرین فەخری. 👇
دەڵێت ڕستە لە ڕووی کاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ئەو ڕستانەی کاریان تێدایە، واتا ڕستەی کردارین.
نموونە: دارا هات.
2️⃣ئەو ڕستانەی کاری یاریدەدەریان تێدایە، واتا لە ڕێگەی چاوگی(بوون)ەوە دروست دەبن.
نموونە: گلێنە بوو بە مامۆستا.
بە بۆچوونی د. نەسرین فەخری، ڕستە بەبێ کار پێک نایە، دەکرێت کاری ڕستەکە بەهێز بێت، یان دەکرێت کارێکی یاریدەدەر بێت، ئەم دیاردەیەش بەئاشکرا لە کۆمەڵەی زمانە هیند و ئەورووپییەکاندا هەستی پێ دەکرێت.
فرمانی یاردەدەریش لە زمانی کوردیدا بۆ کاگی ئێستا، لە وێنەی مۆرفیمی (ە) دەردەکەوێت.
لە زمانی فارسییش (است) لە ئینگلیزیدا لە شێوەی (is) دەردەکەوێت.

هەرچی د. موحەممەد ئەمین هەورامییە بەم شێوەیە ڕستە پۆلین دەکات👇
1️⃣ڕستەی دەمی: زۆربەی ڕستە دەمییەکان لە کاتی نووسیندا واتا بە دەستەوە نادەن، هەست ناکەین کاتیان تێدا بێت، زیاتر لە ڕستەی ناوی نزیکن.
وەکوو: بەڵێ، نەخێر.
2️⃣ڕستەی نووسراو: ئەم جۆرە لە کاتی ئاخاوتن و نووسینیشدا واتا بە دەستەوە دەدات، ڕستەیەکی تەواوە و بکەر و کاریشی تێدایە.
وەکوو: گوڵم کڕی.
بێگومان بەپێ دابەشکردنی ئەم جۆرە لە ڕووی کاتەوە جۆرە ئاماژەکردنێکی تێدایە بۆ ڕستە ناوی، چونکە لە ڕستەی (دەمی)دا، ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بوونی ئەو جۆرە ڕستانەی، کە کرداریان تێدا نییە، بەڵام ڕستەی ناوی زیاتر لە شێوەی ئاخاوتندا واتادارە و واتا بە دەستەوە دەدات.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

زانستـــے زمان

15 Nov, 07:04


🟫 ژمارە بەپێی پێکهاتە و ڕۆنانەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژمارە، بەشەئاخاوتنێکی سەربەخۆی ڕێزمانە و یەکێکە لە چەمکە زانستییەکانی بیرکاری کە ئاماژە بە چەندێتیی ناوە ژمێردراوەکان دەکات و ڕێژە و ئەندازە و ژمارەی کەرەستەکان لە ڕستەدا دیاری دەکات و لە پرۆسەی دروستکردنی وشەی نوێدا، بەرهەمدارە.
لەم بابەتە، باسی ژمارە بەپێی پێکهاتە و ڕۆنانەوە دەکەین.

🔘 ژمارە بەپێی پێکهاتە و ڕۆنانەوە بەسەر دوو جۆر دابەش دەکرێت: سادە و ناسادە.
ناسادەش دەبێتە دوو جۆر: داڕێژراو و لێکدراو.


🟣 ژمارەی سادە: ژمارەیەکی واتاداری سەربەخۆیە؛ وەک:
یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، دە، بیست، سی، سەد، ملیۆن، هەزار و...
یەک کچ - دوو منداڵ - سەد پێنووس و...

🟣 ژمارەی داڕێژراو: ژمارەیەکی ناسادەیە کە لە ژمارەیەکی سادە و زیادەیەک پێک دێت واتە:
ژمارەیەکی سادە + پاشگر
🔶تێبینی/ لە زمانی کوردی، [ژمارەی داڕێژراو]، "پێشگر" وەرناگرێت و بەگشتی "پاشگر" وەردەگرێت.

▪️لە زمانی کوردی، ژمارەی داڕێژراو بەپێی ئەم ڕێسایانە دروست دەبێت:

🔺ژمارە + ەڵان
شەشەڵان

🔺ژمارە + انە
یەکانە، دووانە، حەفتانە

🔺ژمارە + مینە
نۆمینە، سێمینە

🔺ژمارە + ێتی
یەکێتی

🔺ژمارە + ینە
چوارینە

🔺ژمارە + ی
هەزاری، پێنجی

🔺ژمارە + ە
نیوە، حەفتە، حەوتە، سەدە، هەزارە

🔺ژمارە + ەک
شەشەک

🔺ژمارە + ۆک
پێنجۆک

🔺ژمارە + م
حەوتم

🔺ژمارە + ەوانە
حەوتەوانە

🔺ژمارە + یی
نیوەیی، دەیی

🔺ژمارە + وو
حەوتوو

🔺ژمارە + ین
چوارین، پێنجین

🔺ژمارە + ەم
یەکەم، پێنجەم، شەشەم، چوارەم، حەوتەم، چلەم، شەستەم، سەدەم، هەزارەم

🔺ژمارە + ەمین
یەکەمین، پێنجەمین، شەشەمین، چوارەمین، حەوتەمین، چلەمین، شەستەمین، سەدەمین، هەزارەمین

🔺ژمارە + ناوبەند + ەم
سێیەم، نۆیەم، دەیەم

🔺ژمارە + ناوبەند + ەمین
سێیەمین، نۆیەمین، دەیەمین

🟣 ژمارەی لێکدراو: ژمارەیەکی ناسادەیە کە لە دوو بەشی واتادار یان زیاتر، یان دوو بەشی واتادار و گیرەکێک پێک دێت کە یەکێک لەو بەشە واتادارانە، دەبێت ژمارە بێت.

▪️لە زمانی کوردیدا، ژمارەی لێکدراو بەپێی ئەم ڕێسایانە دروست دەبێت:

🔸ژمارە + ناو
نیوگەز

یەکڕوو، یەکسم، یەکڕەنگ، یەکشەممە، یەکسەر، یەکباڵ، یەکبەر، یەکدەنگ، یەکڕا، یەکدڵ

دووشەممە، دووباد، دووبرا، دووبارە، دوودانگ، دووزەلە، دووسەر، دوودڵ، دووڕوو، دووزمان، دوونان، دووپەل، دووگیان، دووگومان، دووسم

سێشەممە، سێبست، سێپێک، سێپا، سێپاڵوو، سێسەر

چوارشەممە، چواریار، چوارپەل، چوارپێ، چوارپینە، چوارچێوە، چوارخرت، چواردیوار، چوارسروشت، چوارقەد، چوارلۆ، چوارهەنگڵ، چواربەن، چوارچرا، چوارپاڵوو

پێنجشەممە

شەشپاڵوو، شەشدانگ، شەشلوول

حەفتبرا، حەفتتیر، حەفتاو، حەوتبەند

هەشتپێ، هەشتتیر

نۆبەند

دەتیر

هەزارپێ

🔸ژمارە + ژمارە
دووچوار، دووشەش، سێچوار، سێشەش، چواریەک، دەیەک

🔸ژمارە + ئامراز + ژمارە
یەکاویەک، یەکودوو، دووبەدوو

🔸ژمارە + هاوەڵناو
چوارچاک

🔸ژمارە + ئامراز + هاوەڵناو
چلەگەورە، چلەبچووک، یەکەوڕاست

🔸ژمارە + هاوەڵناوی پرس + پاشگر
دووچەندانە

🔸ژمارە + هاوەڵکار
یەکلا، دوولا، چوارلا

🔸ژمارە + هاوەڵکار + یی
یەکلایی، دوولایی

🔸ژمارە + ژمارە + هاوەڵکار
سێیەکبەر

🔸ژمارە + چاوگ
یەکبوون، یەکگرتن، یەککەوتن، یەکخستن

🔸ژمارە + ئامراز + چاوگ
چلەچوون

🔸ژمارە + ناو + قەدی چاوگ
یەکتاپەرست

🔸ژمارە + ناو + چاوگ
دووخەوبوون، چوارمێخەکێشانەوە، چوارخاڵکێشان

🔸ژمارە + قەدی چاوگ + پاشگر
یەکگرتوو

🔸ئامراز + ژمارە + چاوگ
بەیەکگەیشتن

🔸ئامراز + ژمارە + ەوە + چاوگ
بەیەکەوەدان

🔸ژمارە + ئامراز + ناو
حەوتەحەمام، یەکەوحەیزەران، سێزدەبەدەر، چلەورچ، چلەخانە، چلەدار

🔸ژمارە + ناو + ەک/ەکی
دوخشتەکی، چوارخشتەک، چوارخشتەکی، دووبەرەکی، دووماڵەکی، دووبەختەکی، چواردەستەکی

🔸ژمارە + ناو + (ە)
دووپەلکە، دووکلکە، دووشاخە، دوودەستماڵە، دووسەرە، سێبارە، سێکوچکە، سێبەردە، سێدارە، چلبەردە

🔸ژمارە + ناو + ی/یی
یەکدەستی، یەکڕۆژی، یەکماڵی، یەکڕیزی، دوودەری، دووقوڵفی، دووبەختی، سێدەری، چوارمەشقی، دووتایی، سێپێیی

🔸ژمارە + ناو + لە
دووڕێویلە، دووبرالە

🔸ژمارە + ناو + یلە
حەوتڕەنگیلە

🔸ژمارە + ناو + ان
دوومەشقان

🔸ژمارە + ناو + ناوبەند + ان
دووڕێیان، سێڕێیان، چوارڕێیان

🔸ژمارە + ناو + پاشگر
سێڕیزکێن، نۆڕیزکێن

🔸ژمارە + ناو + ۆڵە
چوارچنگۆڵە

🔸ژمارە + ناو + ناوبەند + ئامراز
چوارپایە

🔸ژمارە + ڕەگی کار
یەکپۆش، دووبڕ، شەشپەڕ

🔸ژمارە + ڕەگی کار + ە
دووپەڕە، سێپەڕە، دووچەرخە، چوارناڵە

🔸ژمارە + پاشگر + ڕەگی کار
نیوەشۆر، حەفتەکۆک، حەفتەکێش

🔸ژمارە + پاشگر + ناو
نیوەشەو، نیوەڕۆژ، نیوەڕێ، نیوەکار، نیوەچڵ، نیوەگیان، نیوەنمەک، نیوەگا

🔹تێبینی/ بۆ ڕێساکانی سەرەوە، نموونەی زیاتر هەن؛ تەنیا ئاماژەمان بە هەندێکی کردووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi

زانستـــے زمان

15 Nov, 06:14


Miĥemed kurdî:
نتیجتا= لە ئاکامدا، لە ئەنجامدا، لە کۆتاییدا، سەرەنجام



منتها= بەڵام، ئەوپەڕ



منتهاالیە= کۆتایی، دوایی



گشاده‌رو= ڕووخۆش، ڕووگەش، ڕووکراوە


گشاده‌دست= دڵاوا، دەهندە، دەستکراوە، دەسەنەدار، بەخشێنەر، بەخشندە



گشاده‌دست= دڵاوا، دەهندە، دەستکراوە، دەسەنەدار، بەخشێنەر، بەخشندە



گشاده(باز)= کراوە، ئاوەڵا، واڵا، ئاواڵە، بەربەتاک



نامه سرگشاده= نامەی سەرئاواڵە، نامەی (سەر)کراوە، نامەی دوورودرێژ



عطسه= پژمە، پژمین، پشمە، بێهنیشک




سکسکە= نزگەرە، نسگەرە، ئیسکە



آروغ= قرپ، قرپە قرقێنە، قڵقێنە، بای گەڵوو



خرناس(خرناسە)= پرخە، مرخە، خڕین، خرپە




خرناسە کشیدن= پرخاندن، مرخاندن، پرخەکرن



خرناسە پیاپی= پرخەپرخ، مرخەمرخ، پرخوهۆڕ، پرخەی زۆر، مرخەی زۆر




سرفه= کۆکە، قۆخە، کۆخە، قۆزە




سیاه سرفه= کۆکەڕەشە، قۆزەڕەشە، کۆخەڕەشە


زانستـــے زمان

14 Nov, 19:31


بۆ فێربوونی تەواوی وانەکانی ڕێزمانی کوردی سەردانی ئەم کەناڵە بکەن👇
https://t.me/Fergyrezmanikurdi63

زانستـــے زمان

14 Nov, 17:45


لەوشەڕەدا کە لە نێوان "مەروانییەکان" و عەڕەبی "بەنی عەقیل" و "حەمدانییەکان"دا بوو، "باز" سەرکەوتوو نابێ و لەلایەن یەکێک لە عەڕەبەکانی "بەنی عەقیل"ەوە دەکوژرێ و بکوژەکەی چوارپەلی دەکا و مەیتەکەی دەنێرنە بەغدا و لەوێ لە داری دەدەن؛ بەڵام بە هۆی ناوبانگێکی باش کە "باز"ی وەک کەسێکی بەخشندە و لێهاتوو ناساندبوو، خەڵکی بەغدا لەگەڵ ئەو کارەی دەسەڵاتداری عەڕەب دژایەتی دەکەن و سوێی بۆ دادەگرن و پرسە و سەرەخۆشیی بۆ دەگرن، پاشانیش جەستەی لەت و کوتکراوی باز لە دار دەکەنەوە و دەیبەنەوە موسڵ و لەوێ بەڕێزەوە بە خاکی دەسپێرن.
 پاش مردنی "باز" خوشکەزایەکی بە نێوی "ئەبووعەلی  حەسەنی مەروان" لە جێی وی دادەنیشێ و دەسەڵاتەکە پتەوتر و بەهێزتر دەکا و نزیک حەوت ساڵ بەرپرسی دەسەڵاتی مەروانییەکان دەبێ. لە پاش ئەویش دوو برای دیکەی "ئەبووعەلی" بە ناوەکانی "سەعید" و پاشان "ئەحمەد" ناسراو بە "نەسروددەوەلە" دەبێتە میری دەسەڵاتی مەروانییەکان، کە تەمەنی مێژووی دەسەڵاتی "نەسروددەولە" بە پێی دەیتا مێژووییەکان نزیک ٥٣ ساڵ دەخایەنێ.

دەسەڵاتی "مەروانییەکان" لە لایەن زۆربەی مێژوونووسانی ئەو دەم وەکوو "ئیبنی ئەسیر"، "ئەبوو شوجاعی ڕوزراوەری" -کە وەک بەڕێوەبەری بەشی نووسین لە خزمەت "ئەلموقتەدا" خەلیفەی عەبباسیدا بووە- هەروەها "ئیبنی خەلدوون" و ... باسی لەسەر کراوە و تەنانەت "ئیبنی خەلدوون" پێی وایە کە مەروانییەکان تەنیا دەسەڵاتی غەیرە عەڕەبی سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵاتی ئیسلامی ئەو سەردەم بوون.
"ناسر خوسرەو"، شاعیری بەناوبانگی فارس لە درێژایی سەفەرە حەوت ساڵە بە ناوبانگەکەی خۆیدا و لەکاتی دەسەڵاتداریی "نەسروددەولە"دا بە دیاربەکردا تێدەپەڕێ و تەنانەت میریش دەبینێ. "ناسرخوسرەو" لە سەفەرنامەکەدا باسی ئەوە دەکا کە شاری ئامێدی ژێر دەسەڵاتی مەروانییەکان، لە چاو باقیی شارەکانی وڵاتانی عەڕەب و عەجەم و هێند و تورک، یەکجار جیاواز بووە و پێی وایە هیچ شارێک لەو وڵاتانەی دیتوویەتی، لە گوێن ئامێد نابێ؛ هەروەها "ناسرخوسرەو" ئاماژە بە هەبوونی مزگەوت و کلیسا لەو شارەدا دەکا کە بۆ ئەوکات و لە گێژەنی دەمارگرژیی ئایینی ئیسلام و مەسیحییەکاندا، ئەو خاڵە شاندەری بیری ئازاد و ڕەهای دەسەڵاتی "نەسروددەولە"ی مەروانی و کوردانی شاری ئامێد بووە.

دەسەڵاتی مەروانییان پاش نەسروددەولە هێندە ناخایەنێ و تورکانی "غۆز" کە دواتر دەبنە بناغەدانەری دەسەڵاتی سەلجووقی لە ئێران و ناوچەکانی دەوروبەریدا، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی  مەروانییان و بە وتەی "ئیبنی ئەرزەق"، بۆ یەکەم جار تورکان لە دیاربەکر دیتران و پاش چەند دەیە شەڕ و هەڵمەت لە دیار بەکر و باقی ناوچەکانی دەسەڵاتی مەروانیدا، لە کۆتاییدا سەرکەوتنیان وەدەست هێنا و دەسەڵاتی مەروانییەکان تێکڕووخا.
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

14 Nov, 17:44


"بازی کورد" بناغەدانەری دەسەڵاتی "مەروانییەکان"
@taqikarikurdi

"ناسرخوسرەو" لە سەفەرنامەکەدا باسی ئەوە دەکا کە شاری ئامێدی ژێر دەسەڵاتی مەروانییەکان، لە چاو باقیی شارەکانی وڵاتانی عەڕەب و عەجەم و هێند و تورک، یەکجار جیاواز بووە و پێی وایە هیچ شارێک لەو وڵاتانەی دیتوویەتی، لە گوێن ئامێد نابێ؛ هەروەها "ناسرخوسرەو" ئاماژە بە هەبوونی مزگەوت و کلیسا لەو شارەدا دەکا کە بۆ ئەوکات و لە گێژەنی دەمارگرژیی ئایینی ئیسلام و مەسیحییەکاندا، ئەو خاڵە شاندەری بیری ئازاد و ڕەهای دەسەڵاتی "نەسروددەولە"ی مەروانی و کوردانی شاری ئامێد بووە.
 
لە ساڵەکانی ٩٨٣ تا ١٠٨٥ی زایینیدا لە سنوورەکانی ئەرمەنستانەوە بەرەوە مێزۆپۆتامیا، دەسەڵاتێکی کوردی دەردەکەوێ کە لە مێژوودا  بە "مەڕوانییەکان" نێودێر کراون. بناغەدانەری ئەو دەسەڵاتە سەرۆک عێلێکی کورد بە نێوی "ئەبوو عەبدوڵڵای حوسێن کوڕی دۆستەک" ناسراو بە "بازی کورد" بوو کە بەوتەی "ئێبنی ئەسیر" شوێنی لە دایکبوونی شاخەکانی "باحەسمێ"ی لای ناوچەی حەیزانی دیاربەکر بوو. "باز" پیاوێکی شارەزا و لێهاتوو و بەخشندە و لە کوردانی حەمیدییە و سەرۆک هۆزی حەمیدییە بووە.
"ئەبوو عەبدوڵڵا حوسێنی کوڕی دۆستەک"، لاوازبوونی دەسەڵاتی "ئالی بوویە"ی کردە دەرفەتێک بۆ دەرکەوتن و سەرەڕای ئەوەی بۆخۆی هەندێ قەڵای بەدەستەوە بوون، هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ئالی بوویە" و "دیاربەکر" و پاشان "میافارێقین"ی داگیر کرد و پاش  وەدەست هێنانی ناوچەکانی "نوسەیبین" و "جزیرە"، بەرەو باشووری مێزۆپۆتامیا داگەڕا. لە نیزیک موسڵ، باز و "پەنا خوسرەو عێزۆددەولەی دەیلەمی"، میری بەهێزی ئالی بوویە کە ئەودەم لە دواساڵەکانی دەسەڵاتی خۆیدا بوو، یەکتر دەبینن و بە وتەی مێژوو، میری دەیلەمی بە دیتنی "باز" سام دەیگرێ و حەولی کوشتنی دەدا بەڵام بۆی ناگونجێ. ئەوجار "باز" لە ئاژاوەی پاش مەرگی «عێزۆددەولە» میری بە ناوبانگی ئالی بوویە کەڵک  وەردەگرێ و تەنانەت موسڵ دەگرێ و مەترسی دەخاتە سەر بەغداش کە ئەوکات شوێنی نیشتەجێبوونی خەلیفەی عەبباسی بوو.

 "ئالی بوویە" کە ترسێکی زۆریان ڕێ نیشتبوو، دیسان حەول دەدەن کە پێش بە سەرکەوتنەکانی "باز" بگرن و ئەوجار "سەمسامۆددەولە"ی دەیلەمی سپایەک بە سەرکردایەتیی "بەهرامی کوڕی ئەردەشێر" دەنێرێتە سەر مەروانییان کە بە تەواوی شکست دێنن. ئەوجار "سەمسامۆددەولە" دیسان سپایەکی تر بەسەرکردایەتیی "ئەبولقاسم سەعدی حاجێب" بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ "باز" دەنێرن کە ئەویش هەر سەرکەوتوو نابێت ولە هەمبەر دەسەڵاتی کوردیدا هیچی بۆ دەستەبەر نابێ.
"ئەبولقاسم سەعدی حاجێب" توانیبووی مووسڵ بگرێ کە پێشتر بە دەس "باز"ەوە بوو، بەڵام خەڵکی موسڵ بەوە ناڕازی بوون و داوای حوکماتی مەروانییان کردەوە و ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی باز دیسان لە گرتنەوەی موسڵدا سەرکەوتوو بێ.
ئەو سەرکەوتنە  یەک لە دوای یەکانەی "ئەبوو عەبدوڵڵا حوسێنی کوڕی دۆستەک" لە هەمبەر ئالی بوویەدا، بوو بە هۆی ئەوەی خەلیفەی عەبباسی نازناوی "بازی کورد"ی پێ ببەخشێ؛ بە پێی مێژوو ئەوە دووهەم جار بوو کە دەسەڵاتی ئایینیی عەبباسی، نازناوی "باز"ی بە دەسەڵاتدارانی هاوچەرخی خۆی دەبەخشی  و جاری یەکەم ئەو نازناوە بەخشرا بە "عەبدولڕەحمانی ئومەوی" کە لە هەمبەر هێرشی نەیارانیدا بە تەنیا و بە مەلە لە چەم پەڕییەوە و پاشان بە باکووری ئەفریقادا خۆی گەیاندە باشووری ئورووپا و دەسەڵاتی "ئۆمەوییانی ئەندەلۆس"ی لەوێ دامەزراند.
پاش داگیر کردنی موسڵ، "بازی کورد" تاجی پاشایەتی دەنێتە سەر و سکە بە نێوی خۆی لێدەدا.

"ئیبنی ئەرزەق" نووسەری کتێبی "مێژووی میافارێقین"، ئاماژە بەوە دەکا کە "باز"، یەکەم پادشای کورد بووە. لە سێهەم شەڕی نێوان "باز" و "سەمسامۆددەولە"دا  ئەوجار "سەمسام" بە دوو سپاوە هەڵمەتی کردە سەر مڵکی "باز" و دەسەڵاتی "حەمدانییەکان"یشی بە دژی "مەڕوانیەکان" هان دا  و ئەوجارەیان "باز" شکستی هێنا و بەرەو دیاربەکر پاشەکشەی کرد. ماوەیەک دواتر "باز" داوای ئاشتیی لەگەڵ ئالی بوویە کرد. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە ئالی بوویە بە هیوا بوو لە پیلانێکدا سەری "باز" بەگۆمدا بکا، کەچی پیلانەکەیان سەرکەوتوو نەبوو و ناچار دانیان بە دەسەڵاتی "باز"دا هێنا.
 دەسەڵاتداریی "باز" ئەو جارەشیان لەلایەن "حەمدانییەکان"ەوە دەکەوێتە مەترسییەوە و "حەمدانییەکان" بە وەرگرتنی یارمەتی لە عەڕەبەکانی عەشیرەتی "بەنی عەقیل"، هەڵدەکوتنە سەر موسڵ و داوای دەسەڵاتی موسڵ وەک مڵکی میراتی خۆیان دەکەن. هەروەها بەهیواش بوون بێجگە لە سڕینەوەی دەسەڵاتی "مەروانیەکان" لە موسڵ، پێش بە کوردانی "بەشنەوی" بگرن کە لە ناوچەی موسڵدا خەریک بوون بەهێز دەبوون.

زانستـــے زمان

14 Nov, 17:44


بازی کورد" بناغەدانەری دەسەڵاتی "مەروانییەکان
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:06


ژنان کۆتایی ئەم قۆڵانە لە ملیانەوە بە شێوەی خاچ دەبەستن یا بەدەوری دەستیانەوە توند و تۆڵ دەیپێچن» بووبێت، کە ئیتر بە دەگمەن بەکاردەهێنرێت.  سەبارەت بە تەنوورە چیندارەکان، پێویستە بگوترێ: «ئافرەتانی کورد بە گشتی - جگە لە ژنانی کوردی خوراسان- تەنوورەیان کەمتر بەکارهێناوە و ئەو جۆرە تێبینییانەی لە لایەن گەشتیارانەوە ڕەنگە بە هۆی زۆربوونی چینی جلوبەرگەکانیانەوە بووبێت کە بووتە هۆی ئەو لێکدانەوەیە یان لەبەر ئەوەی پشتوێند بە ڕوونی جلەکە بە دوو پارچە لە ناوەڕاستدا دەبڕێت، بەشی خوارەوەی وەک تەنوورە دەرچووبێت.» (١١) لەگەڵ ئەوەشدا، بە ڕوونی حاڵەتی تەنوورەی بازنەیی پلیتی ژنانی کورد کە شێوەی جلی کچێکی بالێرین (١٢) دەچێت، ڕاپۆرت کراوە.(١٣)(١٤)
 
ئەم بابەتە درێژەی هەیە...
 @taqikarikurdi
 
سەرچاوە و تێبینییەکان:

1.Harris٫  B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London. ٫ 1896: 198
 
٢.مارتێن هێنری دانۆهۆ (Martin Henry Donohoe)، ژمارەی ئەو ئەوروپیانەی کە هات و چۆی کوردستان و خەڵکەکەیان کردووە، زۆر بەکەم زانیوە (بەهۆی دووریی کوردستان لە ڕێگای ناسراوی سەفەر و سەفەرکردن) و بەشی گەشتیار و توێژەرانی ڕووسی و ئەڵمانی لە بابەتی زمانناسی و خەڵکناسی ئەوان بەقەد نینۆکێک زانیوە لەم نێوانەدا بڕوای بەوەیە کە سەرگورد سۆنی بەریتانیایی E.B.SOANE بە کتێبی To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise توانییویەتی کەمێک پەردەکە بکێشێتەوە دواوە و لە ڕێگەی ئەمەدا  دەتوانین شێوەی ژیان و ڕەفتاری کوردەکان بە شێوەی سرووشتی چاولێکەین (دانۆهۆ، ١٣٩٩: ١٨١).
٣. بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی سۆن لە نیوتەنەی درێژ هەر ئەوەیە کە لە کوردیدا «کەواشۆڕ»ی پێ دەڵێن.
4. Soane E. B(1926)٫ To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise٫ Boston٫ Small٫ Maynard and Company Publishers, 1926: 402.
٥.بایندر هانری (۱۳۷۰) سفرنامه هانری بایندر کردستان بین النهرین و ،ایران ترجمه کرامت الله افسر چ اول ،تهران انتشارات فرهنگسرا (یساولی)،ص ٤٠٨_٤٠٧.
٦. زیاءپوور،جلیل (بی تا)، پوشاک ایل ها، چادر نشینان و روستائیان ایران، بی جا، انتشارات اداره ی فرهنگ عامه از انتشارات وزارت فرهنگ و هنر.ص ٢١.
٧. زیاءپوور،جلیل (بی تا)، پوشاک ایل ها، چادر نشینان و روستائیان ایران، بی جا، انتشارات اداره ی فرهنگ عامه از انتشارات وزارت فرهنگ و هنر.ص ٢٢.
٨. ریچ، کلودیوس جیمز (١٣٩٨)، سفرنامۀ کلودیوس جیمز ریچ (بخش کردستان)، ترجمه و تعلیق حسن جاف، تصحیح فرامرز آقابیگی، چ اول، تهران، انتشارات ایرانشناسی، ص٢٣٠-٢٣١.
٩. اوبن،اوژن(١٣٦٢)، سفرنامه و بررسی های سفیر فرانسه در ایران، ایران امروز ١٩٠٧_١٩٠٦ ایران و بین النهرین، ترجمه و حواشی و توضیحات ار علی اصغر سعیدی، چ اول، تهران، کتابفروشی زوار.ص ١١٦.
١٠. چارۆکە: سەرشانیێکی ژنانە.( شەرەفکەندی، ١٣٦٩:١٩٦) فیفێر، لەڕواڵەتدا سەبارەت بە چارۆکەیە کە دەڵێت قوماشێکی گەورە و شینە کە لە پشتی ملەوە تا مەچەکی پا درێژی هەیە.(Pfeiffer 1850: 189).
١١. آقابیگی، فرامرز (١٤٠٠)، کرد در سفرنامه‌ها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایران‌شناسی.ص  ١٣_١٢.
12. Ballet_girl.
13. Harris٫  B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London. ٫ Barjesteh٫ 1999: 110_113.
١٤. آقابیگی، فرامرز (١٤٠٠)، کرد در سفرنامه‌ها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایران‌شناسی.

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:05


جل‌وبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی ١٥٠١-١٩٧٩زایینی - بەشی دووەم

@taqikarikurdi
 
چیا عەزیزی
 
واڵتر هەریس وەک ڕیچ باس لە نیوتەنەی دوگمەدار دەکات: «ژنان  لەسەرەوەی پانتۆڵیان کە شینی تۆخ یان سوور بوو،  کەوایەکیان (کە لە هەمان قوماش دروستکرابوو) دەکردە بەر، کە بە دوگمەی زێو ڕازێنرابووەوە.»(١)

            هەروەها سۆن(٢) باسی لە جۆرە بۆدیسێکی بێ دوگمە کردووە و نووسیویەتی جلی ژێرەوەی خانمان بریتییە لە کراسێکی کورت و پانتۆڵێکی پۆفی کە بەشی سەرەوەی لە قوماشی نەخی سپی دروست کراوە و بەشی خوارەوەی لە هەندێک مادەی ڕێ ڕێ دروست کراوە. لە سەرووی ئەمەشەوە کراسێکی درێژە کە دەگاتە خوارەوە تا پێ بە قۆڵی بچووکی کەتانی سپی و لە ملەوە کراوەیە. دیسانەوە لەسەر ئەم کراسە، بۆدیسێکی درێژ بەبێ دوگمە بە ناوی کەوا(٣) لەبەر دەکرێت کە بە هەمان شێوە دەگاتە پێیەکان؛ لە بەشی پێشەوەی جەستەی لە قوماشی گرانبەها دروستکراوە و قۆڵەکانی توند و تۆڵن، بەڵام چەند ئینجێک لە مەچەکەوە بۆ ناوەوە درزی تێدایە.(٤)

بەپێی زانیارییەکانی دکتۆر ووم، جلوبەرگی ئافرەتان لە گوندی هومرمل (عمرمل) بەم شێوەیە وەسف کراوە: «ژنان کراسێکیان لە ژێرەوە هەیە کە دەگاتە لای کەلەکەیان؛  جگە لەوەش وەک میسرییەکان کراسێکی درێژ لەبەر دەکەن. قوماشێکی گەورە کە بە توندی بە سەریانەوە بەستراوەتەوە، سەرپۆشەکەیان پێکدەهێنێت کە وەک شاڵێک دەکەوێتە سەر شانەکانیان.»(٥)

بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی ووم لە کراسی میسری، هەمان قۆبەی تەواو درێژی ژنانی کوردستانە.(٦)

سەرپۆشەکە ئەو سەروێنەیە کە زیاپوور بەم شێوەیە باسی دەکات: «ئەم قوماشە لوولەییە ڕەشە لەسەر جەستەی کڵاوەکە کەڵەکە دەکرێت و بە سنجاقگەلێک کە بنەکەی گردە، بەیەک دەبەسترێتەوە و شوێنەواری قوماشێکی لە پشتی سەریدا لێ هەڵدەواسرێت و شۆڕ دەبێتەوە.»(٧)

ئەگەرچی بە بۆچوونی ڕیچ بە وردی و بەتەواوی باسی سەروێنی ژنانی کورد ئەستەمە، بەڵام بە باشی باسی کردووە: «ئەم سەرپۆشە لە دەستماڵی ئاوریشمی یان بە واتایەکی تر شاڵێکی ڕەنگی کەوانە دروست کراوە، بە شێوەیەکی ڕێک‌وپێک و هونەری بە پێشەوەی تەوێڵ دەبەسترێتەوە و بە سنجاقێکەوە دەیبەستن کە وەک تاجێک، دوو پێ بەرزە و لاکانی بە پشتی سەرەوە شۆڕ بووتەوە لەژێر ئەم سەرپۆشەیە، سەرپۆشێکی گەورەی تر کە پێی دەوترێت دەسماڵ لەسەر شان و مل دادەنرێت کە لەسەر سنگەوە بەستراوەتەوە و کۆتاییەکەی ئەم دەسماڵە بە پشتەوە شۆڕدەبێت. ئەوەندەی من بزانم ئافرەتانی هاوژیندار ئەم دەسماڵە لەسەر دەکەن. قژەکانیان لە پشتەوە زۆر دەرناخەن بەڵام گیس (پەلکە) یا تاڵی پێشەوەی قژ دادەنن.»(٨)

وەسفکردنی جلوبەرگی ژنانی کورد لە ڕێوڕەسمی هەڵپەڕکێدا لە لایەن گەشتیارانەوە چاوپۆشیی لێ نەکراوە و نیشانەی جۆرێکی تایبەتیی جلوبەرگ لای ئەوان بووە. ئۆژین ئۆبن لە وەسفی جلوبەرگی ژنانی مهاباددا دەنووسێت: «ژنان تەنوورەی چین‌چینی ڕەنگی ڕوون و نیوتەنەگەلێکی مەخمەڵی یان زێڕدار، لەبەردەکەن و لەچکەگەلێکی سپی گوڵدار - کە لەسەر سەریان گرێ دراوە و توند و تۆڵ بووتەوە – لەسەر دەکەن. شاڵ‌ملێکی ئاوریشمیی ڕەش لە شێوەی خاچ لە ملیان دەبەستن.»(٩)

ئێستاش ژنانی کورد لە کاتی شایی و هەڵپەڕکێ جلی کوردی لەبەر دەکەن و تا ئێستاش بە پاراستنی ئەو داب و نەریتە پابەندن و هەرچەندە گۆڕانکاری لە شێوە و فۆرمەکەیدا ڕووی داوە، بەڵام بە گشتی جیاوازییەکیی بەرچاوی لەگەڵ قۆناغەکانی ڕابردوودا نیە. تەنیا ئەو دەسماڵە سپییە گوڵدارانەی باس کراون چیتر سوودێکی زۆریان نیە.  مەبەست لەو شاڵەی لە شێوەی خاچدا بەسترابوو لەوانەیە «چارۆکە (١٠) یا فەقیانەی هەمان کراسی درێژ کە پێی دەوترێت سۆرانی، بووبێت کە قۆڵەکانی تا مەچەک و دوای کۆتایی مەچەک، قوماشێکی تری بە درێژی تا لای پێ دەدوورێنن.

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:05


(بەشی دووهەم)

جلوبەرگی کوردان لە چاوە گەشتیارانەوە لە ساڵانی ١٩٧٩-١٥٠١
@taqikarikurdi

چیا عەزیزی

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:05


بە تێپەڕبوونی کات درێژی و پانیی قوماشی شاڵی کەمەر کەمی کردووە.  هەروەها بەکارهێنانی سەروێن لای ژنان کەمی کردووە و زۆرتر لە ڕێوڕەسمگەلی تایبەت وەک ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دەپۆشرێت.

بە پشتبەستن بە سەفەرنامەی کلۆدیۆس جەیمز ڕیچ، ئەو بەشی جلوبەرگی ئافرەتانی کوردی بەم شێوەیە پۆلێن کردووە: ١. پانتۆڵی پان ٢. کراسێکی ڕەنگاوڕەنگ ٣. پشتێنێک بە قەڵغانێکی گەورە لە زیو و زێڕ ٤. نیوتەنەیێک بە دوگمەیەک دێکۆڕیی ڕێ‎ڕێ یان لە ئاوریشم، چیت، گوجاراتی و قوماشی وەک زەردی ئەستەنبۆڵ؛ جۆراوجۆرییەکەی بەندە بە وەرزی سەرما و موڵکی خاوەن جلوبەرگەکانەوەیە ٥- نیوکۆتێک (کوڵەنجە یا سەڵتە) کە لە قوماشی ساتەن دروست کراوە و وەکو سوخمەیە بەڵام قۆڵێکی تەسکی تا ئەنیشک هەیە ٦.باڵاپۆش بۆ زستانان (هەندێک جار دووان سوخمە یا کوڵەنجە بەجێگای ئەو) ٧. چارۆکە ٨. سوخمە ٩. سەربەند سەروێنە/عەمامە، ١٠. دەسماڵێک بۆ ژێر سەروێن.(٧)(٨)
 
ئەم بابەتە درێژەی هەیە...

سەرچاوەکان:
@taqikarikurdi
١-دروویل، گاسپر (١٣٦٥)، سفر در ایران، ترجمە منوچهر اعتماد مقدم، چ دوم، بیجا، بینا، ص٣٢٦.
٢-دروویل، گاسپر (١٣٦٥)، سفر در ایران، ترجمە منوچهر اعتماد مقدم، چ دوم، بیجا، بینا، ص٣٢١-٣٢٢.
٣- محسنی، شیرین (١٣٨٣)، لباس کردی در ایران، پوشاک در ایران زمین (مصور)، از سری مقالات دانشنامۀ ایرانیکا زیر نظر احسان یارشاطر ١، ترجمە پیمان متین، با مقدمە علی بلوکباشی، چ دوم، تهران، انتشارات امیرکبیر، ص٣١٠.
٤- روزولت، آرچیپالد (١٣٧٤)، شوق آموختن، ترجمه صهبا سعیدی، چ دوم، تهران، اطلاعات، ص٣١٠.
٥-دیوانبیگی، حسینبنرضاقلی (۱۳۸۲)، خاطرات دیوانبیگی (میرزاحسنخان)، به کوشش ایرج افشار، محمدرسول دریاگشت، چ اول، تهران، انتشارات اساطیر، ص۱۲۲.
6-ضیاءپوور، جلیل (بیتا)، پوشاک ایلها، چادرنشینها و روستائیان ایران، بیجا، انتشارات ادارۀ فرهنگ عامه از انتشارات وزارت فرهنگ و هنرو ص٤٧.
٧-ریچ، کلودیوس جیمز (١٣٩٨)، سفرنامە کلودیوس جیمز ریچ (بخش کردستان)، ترجمه و تعلیق حسن جاف، تصحیح فرامرز آقابیگی، چ اول، تهران، انتشارات ایرانشناسی، ص٢٣٠-٢٣١.
٨-آقابیگی، فرامرز (١٤٠٠)، کرد در سفرنامهها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایرانشناسی.

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:04


ژنانی بیجاڕ بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی ساڵی ۱۹٥۰زاینی

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:04


جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی ١٩٧٩-١٥٠١ زایینی – بەشی یەکەم

چیا عەزیزی
 
جلوبەرگی ئافرەتانی کورد
@taqikarikurdi
لە ڕاپۆرتی گەشتیارەکاندا، ئاماژە بە پێکهاتەی جۆربەجۆر بۆ جلوبەرگی ژنانی کورد کراوە. بە هۆی ئەوەی جلوبەرگی ژنانی کورد کاریگەریی تایبەتی هەیە، وەسفەکەی بە باشی لە تێبینییەکانی گەشتیاراندا دەردەکەوێتەوە؛  بۆ نموونە گرنگیدان بە ڕەنگ، شێوازی بەستنەوەی پارچە قوماشەکان بەیەکەوە و هتد لە چاوی سەفەرنووسان ون نەبووە.

          بۆ وێنە لە نێو ئەو گەشتیارانەی وێنەیەکی زیندوو لە جلوبەرگی ژنانی کورد لە مێشکدا وێنا دەکەن، "گاسپر درویل" لە وەسفکردنی جلوبەرگی ئەو ژنانەی لە ڕەشەماڵدا دەژیان دەنووسێت: «جلوبەرگی درێژ لەبەردەکەن کە لە سەرەوە درزێکی هەیە و بە پشتێنێکی سپییەوە  کە لە پێشەوە هەر دوو سەری شۆڕ بووە، هەڵدەگیرێت. لەچکەی سەریان لە قوماشی کەتانی سپی دروست کراوە کە لە هەردوو لای دەموچاوەوە هەڵواسراوە، تا ناوەڕاستی کەمەر دەکەوێتە خوارەوە. لەچکەکە بە باندێکی ئاوریشمی قاوەیی تەنکەوە دەگیرێت کە لە سەری دەپێچرێتەوە و بە تەوێڵەوە دەبەسترێتەوە.»(١)

          وەسفی گاسپر شێوەی جلوبەرگی ژنانێک کە لەنێو ڕەشەماڵدا دەژین نیشان دەدات و دوو خاڵی بنەڕەتیی هەیە؛  یەکێکیان ئەوەیە کە بەپێی ناوچەکە و شێوازی ژیان، بەرگێکی تایبەت دەبینین، دووەم سەختییەکانی ژیانی ناو ڕەشەماڵ، بەربەست نەبوون لە ڕێگەی سادەکردنەوەی بەرگەکەی، بەڵام بەپێی وەسفەکەی گاسپر ئەم جلە دیزاینێکی ئاڵۆزی هەبووە لەکاتێکدا سادە بوو. گاسپر لە شوێنێکی تردا دەڵێت: «جلوبەرگی ژنانی کورد لە جلوبەرگی ژنانی ئێرانی جوانتر و فریودەرترە. هەروەها نیوتەنەیێکی (بۆدیس)کورتیان لەبەردایە کە بەشێک لەو جلە درێژە دادەپۆشێت، لەسەر ئەو بۆدیسە ئاماژەپێکراوەش پشتێنێکی نایابیان لەبەردایە کە بەتەواوی هێڵەکانی جەستەیان پیشان دەدات و لەڕادەبەدر گونجاوە. ژنانی کورد وەک پیاو سەروێن لەسەر و پانتۆڵیش لە پێ دەکەن، بەڵام ئەم جلانە سووکترن و لە چاو سەروێن و پانتۆڵی پیاوان دڵڕفێنترن.»(٢) بێگومان کاریگەریی تایبەتی جلوبەرگی ئافرەتانی کورد وای کردووە گاسپر ئەم بەراوردکارییە بکات، ئەو بە وردی باسی هەر بەشێکی کردووە کە هەر یەکێکیان ناوێکی دیاریکراوی لە زمانی کوردیدا هەیە؛ بۆ وێنە بۆ نیمتەنە «کەوا» بۆ کەمەربند «پشتێند»؛ بۆ عمامه «شەده» و شەرواڵەکەیان «دەرپێ»ی پێ دەڵێن که شێوەی تیزان دەدات.(٣)

          جوانیی جلوبەرگی ژنانی کورد، لە بۆچوونی ئارچیباڵد ڕۆزڤێڵت-ید ڕەنگی داوەتەوە: «ژنەکان کە جلەکانیان لە سەرنجڕاکێشیدا کەمتر لە پیاوان نیە، بە شێوەی تایبەتی هەموو شاخنشینەکان بە دۆخێکی دڵخۆش و سەربەرزەوە هەنگاو هەڵدەهێنن و لە کاتێکدا جەستەیان ڕاست و جێگیر دەگرن، پەرداخی ئاو لەسەر سەریان هەڵدەگرن و دەڕۆن. هەروەها سەرپۆشەکانیان شینە.»(٤)
دیوانبەیگی، لەبارەی جلوبەرگی ژنانی کوردی نۆدشە/نۆتشە (لە ناوچەی پاوە)، ئەمانەی نووسیوە: «جلەکانیان هەمان جلی گبریی درێژی قەدیمە، کراسێکی زۆر درێژە کە لە ژێری ئەمەدا جلێکی تەسک کە چینی تێدەخەن و دەیانچەمێننەوە یان دەیبەستنەوە بۆ ئەوەی تەسک بێتەوە. ژنان کەمەریان دەبەستنەوە. دەوڵەمەندەکان پشتێنی زیوین لەبەر دەکەن، هەژاران شاڵی پەشمی، لە کەمەر دەبەستن.»(٥)

 
پێکهاتەی جلوبەرگی ئافرەتان، بەو شیوەیە تا ڕادەیەکی زۆر پارێزراو بووە، بەڵام گۆڕانکاری لە شێوە و قەبارەیاندا ڕووی داوە؛ بۆ وێنە "زیاپوور" قەبارەی شاڵی کەمەر یان پشتێن بەم شێوەیە ڕوون دەکاتەوە: «درێژییەکەی زیاتر لە دوو میتر و پانییەکەی نزیکەی میترێک یان زیاترە، زۆرجاریش لە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ و گوڵدار هەڵدەبژێردرێت، هەندێکجاریش بە دوو لا دەچەمێتەوە بەجۆرێک کە پانییەکەی نیوە دەبێت.»(٦)

زانستـــے زمان

02 Nov, 08:04


(بەشی یەکەم)

جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی ١٩٧٩-١٥٠١
@taqikarikurdi

چیا عەزیزی

زانستـــے زمان

29 Oct, 10:14


      کاتێک کە هێزەکەی مەلیک مەحموود لە سنوورەکانی مەریوان پەنگیان خواردبۆوە ناکۆکییەکەی نێوان مەحموود خانی کانی سانان و مەحموود خانی دزڵیش پەرە و تەشەنەی سەندبوو. لەو سەردەمەدا ناکۆکیی نێوان ئەو دوو سەرۆک عەشیرەیە کە هێزی سەرەکیی لەشکری مەلیک مەحموود بوون زەبرێکی قورسی لە شۆڕش و خەباتی کورد دا. لە وەها دۆخێکی دژواردا حکومەتەکانی ئێران و ئینگلیس و ئێراق بڕیاریان دا هاوکات و پێکەوە هێرش بکەنە سەر پێنجوێن و مەریوان و گوشار بخەنە سەر هێزەکانی کورد.

مەحموود خانی کانی سانان
 
     لە ڕاپۆرتێکدا کە لەژێر ناونیشانی: "ڕاپۆرتێک دەربارەی ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەست بە داگیرکردنی پێنجوێن لە ماوەی ١٨ی نیسان تا ٧ی ئایاری ١٩٢٧"، لە ئارشیڤخانەی نیشتمانیی بەریتانیا پارێزراوە،  باسی ئەو شەڕە دەکات.  بە پێی ئەو ڕاپۆرتە کە "زانکۆی سۆران" کردوویە بە کوردی و لە ساڵی ٢٠١٩ چاپی کردووە، شەڕێکی قورس لە نێوان کورد و هێزی داگیرکەردا ڕووی داوە و خەسارێکی قورس لە داگیرکەران دراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا نووسراوە هێزەکانی ئینگلیس و عێراق پلانێکی سەربازیی وردیان بۆ گرتنەوەی پێنجوێن داڕشتووە کە تیایدا دوو یەکەی سەربازیی بەهێز، تۆپخانەیەکی زەبەلاح و هێزی ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ئینگلیس تیایدا بەشدار بوون. لە ڕاپۆرتەکەدا باسی گرنگایەتیی فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس دەکات و نووسراوە ئەگەر تۆپخانە و ڕەشاش و بۆمبای فڕۆکە جەنگییەکان نەبوایەت گیرانی پێنجوێن و شکستی کورد ئەستەم دەبوو.

 پاش گیرانی پێنجوێن شێخ مەحموود چەن ساڵێک لە گوندەکان و شاخەکانی دیوی ئێران و سنووری مەریوان مایەوە.  
     کاتێک کە هێزە پشتیوانەکانی شێخ مەحموود بڵاوەیان پێ کرا، هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە سوورن لەسەر ئەوەی ڕۆژی ١٤ی مایسی ١٩٣١ شێخ لە شاخی "سوورێن" وەدەر نێن کە ناوچەیەکی سنووریی مەریوانە. هەمان کات لە دیوی خاکی ئێراقیش هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و ئینگلیسەکان خۆیان بۆ هێرشی هاوکات ئامادە کردبوو تاکوو ئەگەر شێخ سنووری بەزاند پەلاماری بدەن. ئەو ئامادە باشییەی دوژمنان و ناکۆکیی نێوان هێزە کوردەکان شێخی نەمریان خستە تەنگانەوە و ناچاریان کرد دەست بکات بە وتووێژ لەگەڵ ئینگلیسەکان.
ڕۆژی ١٣ی مایسی ١٩٣١ و لەو دۆخ و تەنگانەیەدا و بەرلەوەی دوو لەشکر لە هەردوو دیوی سنوورەوە هێرش بکەنە سەری، شێخ مەحموود ناچار بوو بڕیاری وەستاندنی بزووتنەوەکەی بدات و هەر ئەو شەوە هاتە ناو خاکی ئێراق.  دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ "کاپتان ڤیڤان هۆڵت" کە "سێڕ فرانسیس هەمفریز"ی نوێنەری باڵای ئینگلیس بە ناوی خۆیەوە ناردبووی، شێخ خۆی دا بەدەستەوە.
 
. بەرزنجی، مەعرووف، عومەر، ( ٢٠٠٠ ز). مەحموودخانی دزڵی، شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاپی دووهەم، سلێمانی، نووسینگەی ئازاد بۆ چاپەمەنی. (لاپەڕەی ١١٧ )
. خواجە، ئەحمەد( ٢٠١٦ ز). "چیم دی"، ئامادەکردنی سدیق ساڵح، سلێمانی، بنکەی ژین. (لاپەڕەی ٣٠٨)
٣. -----(٢٠١٩) وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند سەباح ئەحمەد، "ڕاپۆرتی داگیرکردنی پێنجوێن لە ١٨ی نیسان تا ٧ی ئایاری ساڵی ١٩٢٧ " زانکۆی سۆران، تاران.(لاپەڕەی ١٢٧)
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

29 Oct, 10:06


چارەنووسی شێخ مەحموود پاش شەڕی ١٩٢٧ی پێنجوێن  
@taqikarikurdi

ئەنوەر کەریم سەعید
 
     لە نێوان شەڕی جیهانیی یەکەم و دووهەم و لە کاتی ڕووخاندنی ئیپمراتۆریی عوسمانیدا بڕیار بوو کورد بە سەرۆکایەتیی شێخ مەحموودی حەفید ببێت بە خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخۆ. زۆربەی عەشیرە و هۆزە کوردەکانی کوردستان پەیمانیان لەگەڵ بەست و پشتیوانیی خۆیان بۆ دەربڕی و بەسەروماڵ و هێزەوە یارمەتییان دا و لە ئاکامدا لە سلێمانی ئاڵای حکومەتی کوردی هەڵکرا و وەک مەلیکی کوردستان دیاری کرا. بەڵام پیلانەکانی حاکمی سەربازیی ئینگلیس و دەستوپێوندەکانی بۆ دەوڵەتی کوردی و دەستێوەردانەکانیان لە ساڵی ١٩١٩ی زایینیدا، شەڕی تووشی مەلیک مەحموود کرد و لە بەردەقارەمان بە برینداری گیرا و سەرەتا حوکمی لەسێدارەدانی درا و دوایی گۆڕییان بە دە ساڵ زیندان. بەڵام ئاگری شۆڕش بڵێسەی سەندەوە و ئازادکردنی شێخ  مەحموود  بوو بە خواستێکی گشتی، بۆیە ناچار کران حوکمی دە ساڵ زیندانییەکەی هەڵبوەشێننەوە و شێخ لە ٣٠/٩/١٩٢٢، گەڕایەوە کوردستان و جارێکی تر وەک مەلیک دەسەڵاتی گرتەوە بەدەستەوە. دیسان لە لایەن ئینگلیسەکانەوە گیروگرفتی بۆ ساز کرا و دەیان کێشەی بۆ نرایەوە و بێحورمەتی بە دەسەڵاتەکەی و کەسایەتییەکانی دەوروپشتی کرا. شێخ ناچار بوو بەرهەڵستی ئینگلیسەکان بوەستێتەوە و شەڕ کەوتەوە نێوان هێزەکانی کوردستان و دوو لەشکری ئینگلیس و حکوومەتی ئێراق کە هێزێکی هاوبەشیان بوو.

     هێزی ئینگلیس و ئێراق بە بەرتیل و پیلان و چەک و هێز، بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامەوان و ڕووناکبیر و سەرۆک هۆز و کەسانی نزیکی "شێخ مەحموود"یان لێ دوور خستەوە و شەڕیان پێ فرۆشت. لەشکری ئینگلیس و حکومەتی ئێراق بە بۆمب و فڕۆکە و چەکی قورسەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر هێزەکەی مەلیک مەحموودیان تووشی شکست کرد و سنووری دەسەڵاتەکەیان بەرتەسک کردەوە بەناچاری بەرەو ناوچەی پێنجوێن و سنووری مەریوان و بانە پاشە کشێیان کرد. هێز و بارەگاکان و بەشێک لە بەرپرسانی دەوروپشتی و بنەماڵەی شێخ لە پێنجوێن و سنووری مەریوان نیشتەجێ کران و لە ساڵی ١٩٢٥ی زایینی بڕیار درا شێخ و خێزان و بنەماڵەکەی بچنە باشماخ.
     هێزێکی مەریوان چوونە پاڵپشتی هێزەکەی شێخ و زەبرێکی قورسیان لە هێزی ئینگلیس و ئێراق دا کە هاتبوون پێنجوێن بگرنەوە. لە بەڵگەنامەیەکی ئینگلیزەکاندا کە وەک ڕاپۆرت ئامادە کراوە بەو شێوەیە باسی هێرشی ئەو هێزەی مەریوان دەکرێ: "لە مانگی ئەیلوولی ١٩٢٦ی زایینیدا شێخ مەحموودی حەفید هێزێکی لە کوردانی ئێران پێک هێنا بەتایبەتی لە "گەڵباخی"، "ڕەزاو"، "تیلەکۆ" و لە ناوچەی مەریوان کۆبوونەوە و بەو هێزەی ناوچەی پێنجوێنی گرت".

     لە ساڵی ١٩٢٦ دا لە "ناڵپارێز" و "سێ بواران" شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان لەشکری ئینگلیس و هێزەکانی مەلیک مەحموود ڕووی دا و تۆپ و تەیارە و بۆمبی دوژمن زۆری بۆ هێزی کورد ‌هێنا، بەڵام بەرنگاریی قارەمانانەی سپای کورد دوژمنی لە پێشڕەوی کردن خست. کورد شەڕی مان و نەمانی دەکرد و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی ئینگلیس کوژران و بریندار کران و تەنانەت فڕۆکەیەکی ئینگلیس کە بەرەکانی شەڕی بۆردمان دەکرد لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی شێخ مەحموود ناچار بە نیشتنەوە دەکرێت و فڕۆکەوانەکان کە دوو کەس دەبن دەکەونە دەست کوردەکان و دەبرێن بۆ بارەگایەکی سەرکردایەتیی شۆڕش کە لەو کاتەدا لە گوندی "ولەژێر"ی مەریوان بوو.
 ئینگلیسەکان لە بەڵگەنامەیەکیاندا باسی ئەو شەڕە و بەدیل گیرانی فڕۆکەوانەکانیان دەکەن. فەرماندەکانی ئینگلیس و میری داوایان کرد چاویان بە فڕۆکەوانە دیلەکان بکەوێ. کەسێکیان بە ناوی "دوکتۆر شوا" بۆ چاوپێکەوتنی فڕۆکەوانەکان دیاری کرد و لە ساڵی ١٩٢٦ی زایینیدا گەیشتنە گوندی ولەژێر. "دوکتۆر شوا" چاوی بە فڕۆکەوانە دیلەکان کەوت کە تەندروستییەکی باشیان بوو و جلی کوردییان لەبەردا بوو. پاش ئەوەی لە تەندروستییان دڵنیا بوو چووە خزمەتی شێخ مەحموود و هەندێک بیروڕایان گۆڕییەوە.

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:26


بڕیاریاندا هێرشێكی دژئامێز بۆ ناوچه‌ توركه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، كاتێكی باشیان هه‌ڵبَژارد، هه‌واڵ هات بۆ خه‌ڵكی كه‌لات كه‌ توركمانێكی زۆر بۆ فرۆشتنی داهاتیان ڕویان له‌ شاری عه‌شقئاباد كردوه‌، هێزێكی كوردی كه‌لات كه‌ پێكهاتبون له‌ 120 سوار، له‌ بیابانی مه‌رۆوه‌ چون و 50 ئافره‌ت و كچۆڵه‌ و منداڵ ، ماڵ و سامانێكی زۆر له‌ ئه‌سپ و حوشتر به‌ تاڵان گرت و به‌ره‌و كه‌لات هێنایانه‌وه‌، كه‌ توركمانه‌كان له‌ عه‌شقئاباد گه‌ڕانه‌وه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ جه‌رگبڕه‌یان بیست، چیان له‌و كاروانه‌ بازرگانیه‌دا ده‌ستكه‌وتبوو، ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌رزوقۆڵه‌یان كرد و هاتن بۆ كه‌لات، ژن و منداڵه‌كانیان پێكڕیه‌وه‌، هه‌ر له‌وێدا ڕێكه‌وتنێكیان مۆركرد كه‌ ئیتر كه‌س نه‌چێته‌ سه‌ر كه‌س و تاوانباریش دادگایی بكه‌ن، توركه‌كان له‌و ساوه‌ خۆیان به‌ به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات و كشتوكاڵه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كرد، وازیان له‌و جۆره‌ جه‌نگه‌ هێنا، جگه‌ له‌وه‌ی بارودۆخی جیهانیش گۆڕابوو یارمه‌تیده‌ربوو بۆ سنوورداركردنی ئه‌وجۆره‌ كارانه‌، پاشان جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان هه‌ڵگیرسا و سنووره‌كان گۆڕاو ڕوسیا ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرد، هه‌تا ئاستیكی باش ئه‌و سنوورانه‌ دامه‌زران.
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:26


پاڵه‌وانان و ڕۆسته‌مت لێده‌دا؟ تف له‌سه‌رو چاو و غیره‌تت، كه‌ ناموسی خۆت و تیره‌كه‌ت له‌به‌رده‌ست دوژمندا جێده‌هێڵیت و ڕاده‌كه‌یت!) ئه‌ڵڵاقولی به‌و ته‌شه‌رانه‌ شه‌رمه‌زار بوو، دۆش داما و وره‌ی هاته‌وه‌ به‌به‌رداو، بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامی شیرین بداته‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ و شیره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا و ڕێگای له‌ لاوه‌ گه‌نجه‌ هه‌ڵاتوه‌كانی تر گرت و وتی: (بگه‌ڕێنه‌وه‌ تا تفی شیرین سه‌روچاوتانی ته‌ڕنه‌كردوه‌، لاوه‌كان كه‌ بیستیان، پێكه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌ داروبه‌د و تفه‌نگ و بێڵ و ته‌ور و ته‌ورداس به‌ره‌و دوژمن هێرشیان برد و جه‌نگێكی خه‌ست و ته‌ن به‌ ته‌ن ڕوویدا، سوارێكی تیژڕه‌وی كورد به‌ره‌و لائین ڕۆشت و داوای یارمه‌تیكرد، سواره‌كانی لائین هاتن و ڕێگه‌یان له‌ توركمانه‌كان گرت، ئه‌ڵڵاقولی هاواری ده‌كرد: (بیان گرن، بیان كوژن، تاڵانچیان ڕاوكه‌ن ئه‌ی براده‌ران و كوڕانی ئیسماعیل كورد، ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌رمه‌زاری و شوره‌ییه‌) مه‌هزه‌مان (حه‌مه‌ زه‌مان)ی خائین كه‌ ئه‌و هاوارانه‌ی بیست غیره‌تی جوڵاو خوێنی تیره‌گه‌ری هاته‌جۆش و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، شۆڕ و هه‌یه‌جانی دانیشتوانی خاكسته‌ر دێوێكی ترسێنه‌ر و مه‌رگهێنه‌ری له‌به‌رچاو تاڵانچیان به‌رجه‌سته‌ كردبوو، مه‌رگی خۆیان به‌ چاو ده‌دی، مه‌هزه‌مان بۆ خۆپاكردنه‌وه‌ دڕی به‌ تورك دا و سه‌ركرده‌كه‌یانی ده‌ناسی خۆی گه‌یاندێ‌ و كوشتی، به‌ڵام له‌پشته‌وه‌ لێیدرا و كوژرا، له‌ هه‌موولاوه‌ گه‌مارۆیان له‌سه‌ر توركه‌كان توند كرده‌وه‌، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌مویان كوشتن، پاشان سه‌ره‌كانیان ناردن بۆ مه‌شهه‌د بۆ فرۆشتن، كه‌ چوار سه‌د سه‌ر ده‌بوو. زۆر ستایشی شیرنی كچه‌ كوردیان كرد.
جارێكی تر له‌ ڕۆژێكی به‌هاردا كه‌ ژنانی خاكسته‌ر و لائین به‌ دۆشینی حه‌وت ڕان مه‌ڕوماڵاتیانه‌وه‌ خه‌ریك بوون، 250 سواره‌ی تورك له‌ ڕێگه‌ی سه‌نگدیواره‌وه‌ غافڵگیرانه‌ په‌لاماری خاكسته‌ریان دا، به‌ هێزێكه‌وه‌ مه‌ڕه‌كانیان له‌ پیشَ خۆیانه‌وه‌ نارد، ئاغاقولی به‌گ به‌په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ ئه‌لهیارخانی ده‌رگه‌ز و داوایان كرد بێن به‌ده‌میانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ 200 سواره‌وه‌، جگه‌ له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، له‌ هه‌موولاوه‌ گه‌مارۆیان دان و 170 سواره‌یان لێكوشتن، دیله‌كان و ڕانه‌ مه‌ڕه‌كانیان لێسه‌ندنه‌وه‌.
@taqikarikurdi
دوو ساڵ دوای ئه‌و شه‌ڕه‌، 260 سواره‌ی تورك، هه‌شت هه‌زار سه‌رمه‌ڕی كوردیان به‌تاڵان برد، له‌ فێڵێكدا ئاغاقولی به‌گیان گرت و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان، زۆر له‌ كورده‌كانیان كوشت، به‌ڵام ساڵی دوایی كورده‌كان پاره‌یان كۆكرده‌وه‌ و ئاغاقولی به‌گیان كڕیه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ تورك تاڵاوی زۆریان چه‌شت به‌ده‌ست قولیخان و بۆ ماوه‌ی سێ‌ ساڵ هه‌رچی هێرشیان هه‌بوو بۆ ناوچه‌ی كوردان، خراپ شكستی ده‌خوارد.
ساڵێكی تر وشكه‌ ساڵیه‌كی قڕ داكه‌وت و ناوچه‌ی توركمانه‌كانی گرته‌وه‌، توركه‌كان به‌ 230 چه‌كداره‌وه‌ هێرشیان هێنا، به‌ره‌و ئاوایی بورده‌ ملیان نا، له‌به‌ر سه‌ختی شوێنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاربووه‌ ڕوو له‌و دێیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بكه‌ن، ئاواییه‌كه‌ له‌ به‌رزایی كێودا بوو، ته‌نها توله‌ ڕێیه‌كی سه‌خت خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده‌ ئه‌و دێیه‌، ده‌بوو به‌ زنجیره‌ چیاكاندا بۆی سه‌ركه‌ون، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و سواره‌ چه‌كداره‌ ڕیزبوانه‌ی توله‌ ڕێگه‌كه‌ی بكردایه‌، وای ده‌زانی هه‌موو سواری پشتی یه‌كتربون، له‌ خوار توله‌ ڕێگه‌كه‌وه‌ له‌ دۆڵه‌ هه‌زار به‌هه‌زاره‌كاندا، ئێسك و پرۆسكی وڵاخ و نه‌فه‌رت ده‌دی كه‌ دوور دیاربون، سارد و سه‌رما و ڕه‌شه‌بای ئه‌وكێوانه‌ هه‌ر باس ناكرێت، خه‌ڵكی دێ‌ له‌ ئاگری ئه‌وانه‌ به‌خه‌به‌ر هاتن، به‌په‌له‌ فریاكه‌وتن، ده‌یان بینی وا هێزی توركان به‌ زه‌حمه‌ت به‌ره‌وپیش دێن، كورده‌كان تفه‌نگی خۆیان قه‌ره‌وڵدا و، هه‌موو له‌ ئاماده‌باشیدا نتقیان له‌خۆیان بڕیبوو، كوردێك به‌یه‌ك فیشه‌ك سنگی سه‌ركرده‌كه‌یانی هه‌ڵگرت، پاشان ته‌قه‌یان له‌ ناوچاوی ئه‌سپه‌كه‌شی هه‌ڵساند و به‌ره‌و دۆڵه‌كه‌ خلۆریان كرده‌وه‌، ئه‌نجا به‌ربونه‌ سوپا بێسه‌ركرده‌كه‌ كه‌ نه‌یانده‌توانی به‌ره‌و دواش بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ تاو ته‌سكی توله‌ ڕێگه‌كه‌، به‌جۆریك شڵه‌ژان هه‌ر ئه‌سپ و سواربوو به‌ ته‌پاوتل خلۆر ده‌بویه‌وه‌، خه‌ڵكی دێ‌ به‌ ژن و منداڵه‌وه‌ هاتبوون له‌و دیمه‌نه‌ سه‌یره‌ حه‌په‌سابون، دوای ته‌قه‌ وه‌ستان، یه‌ك خشپه‌ چییه‌ له‌ توركه‌كانه‌وه‌ نه‌هات، یه‌ك سواریان لێده‌رنه‌چوو.
كورده‌كان بیریان كرده‌وه‌ تاكه‌ی ئه‌مان هه‌ر چاوه‌نواڕی هێرشی دوژمن ببن، ببینن ماڵ و سامان و ژن و منداڵیان به‌تاڵانی ده‌برێت.

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:26


میرزابه‌گ هاوكات بوو، له‌پڕ سوارێكیان بینی له‌ گوێچه‌مه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وێت، وایان زانیبوو دیده‌وانی توركه‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌سپه‌كه‌ سپی و توركی دیاربوو، میرزابه‌گ شوانێكی بینی، بانگی كرد (مه‌ردان) من میرزابه‌گم فریام كه‌وه‌و كه‌میك ئاوم بۆ بینه‌، له‌ كڵاوه‌ نه‌وگینه‌كه‌یا ئاوی له‌ ڕوباره‌كه‌ بۆ بردو كردی به‌ده‌میه‌وه‌و میرزابه‌گ له‌هۆش خۆیچوو، شوانه‌ هه‌ڵهات و خه‌ڵكی ئاوایی بانگكرد و وتی: چیله‌ به‌چكه‌ پڵنگ هاته‌وه‌. خه‌ڵكی به‌ده‌م ئه‌م مژده‌ خۆشه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌داوان هاتن هێنایانه‌وه‌ بۆ ئاوایی و سه‌رله‌نوێ‌ ده‌واره‌كانیان هه‌ڵدایه‌وه‌، مانگێك دوای ئه‌م ڕووداوه‌ میرزابه‌گ له‌ لایه‌ن والی خۆراسانه‌وه‌ بوو به‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنووری كه‌لات و ساڵی بیست تمه‌ن موچه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند خه‌روارگه‌نمی به‌ناوی موچه‌وه‌ پێدرا، ئه‌ویش ده‌ستیكرد به‌ به‌هێزكردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر سنوور، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ میرزابه‌گ به‌ فه‌رمی بووه‌ فه‌رمانده‌ و جێگه‌داری باوكی، ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی جاریكی تر 500 سواره‌ی تورك بۆ تاڵانكردن و تۆڵه‌ له‌ میزابه‌گ و گرتنی، له‌ ڕێگای سه‌نگدیواره‌وه‌ په‌لاماری خاكسته‌ریاندا، ئه‌وه‌نده‌ خیرا و له‌پڕ هاتن، خه‌ڵك ئاگادار نه‌بوون، میرزابه‌گیش له‌ سه‌ردانی ئاواییه‌كانی ڕۆژئاوای كه‌لات بوو، هه‌تا خه‌ڵكی خاكسته‌ر هاتنه‌ده‌ست، توركه‌كان ده‌ستیانكرده‌ تاڵانی و كوشتار، كه‌ میزابه‌گ به‌ئاگاهات، به‌ 300 سواری ئاواییه‌كانی ئه‌و ناوه‌وه‌ هاته‌ جه‌نگی دوژمن، كه‌ گه‌یشتن توركمانه‌كان ده‌ستیان له‌ كوشتار و تاڵان كێشابویه‌وه‌، به‌نیازبون به‌ره‌و توركستان بڕۆنه‌وه‌، خه‌ریكبون له‌ ده‌ربه‌ندی ده‌روازه‌ تێده‌په‌ڕین، له‌لایه‌ن سواره‌كانی میرزابه‌گه‌وه‌ گه‌مارۆدران، جه‌نگ ده‌ستیپێكرد، میرزابه‌گ سواره‌كانی به‌ سێده‌سته‌ دابه‌شكردبوو، خۆیشی له‌ ده‌ربه‌نده‌كه‌وه‌ پێشی لێگرتبون و په‌لاماری ده‌دان، میرزابه‌گ هه‌ندێك لاوی بۆ پڕكردنه‌وی تفه‌نگ ته‌رخانكردبوو، توركه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ به‌رده‌می به‌ستاوی ئاوه‌كه‌ و ڕۆدخانه‌كه‌، شه‌ڕی ته‌مام عه‌یار له‌ هه‌موولاوه‌ ده‌ستیپێكرد، كه‌ دوژمن گه‌یشته‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ربه‌نده‌كه‌، تاوێرێكی گه‌وره‌ له‌ زرمه‌ و گرمه‌ی تفه‌نگ به‌سه‌ر توركمانه‌كاندا خلۆربویه‌وه‌ و سه‌دان به‌ردی تری له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاماڵی و به‌سه‌ریاندا باراندی، توركه‌كان ته‌واو شپرزبون، ئنجا ئاوی به‌نداوه‌كه‌یان به‌سه‌ردا به‌ردانه‌وه‌، سوپای تورك بوون به‌ژێر تاوێره‌ به‌رد و لافاو و قوڕ و لیتاوه‌وه‌، كه‌ ئاو هێور و كشومات بوویه‌وه‌، هیچ كه‌سیان له‌و پێنج سه‌د سواره‌ی تورك به‌زیندویی نه‌دی، كه‌ هه‌واڵێك بۆ كه‌سوكاری تاڵانچیان به‌رێته‌وه‌، هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و ژن و منداڵ هاتبوون بۆ سه‌یری ئه‌و داستانه‌ مه‌زنه‌. سوپاسی خوایان كرد، ئنجا گه‌ڕان لاشه‌ی توركه‌كانیان ده‌رهێنا و سه‌ره‌كانیان لیكردنه‌وه‌و به‌ره‌ و مه‌شهه‌د ڕه‌وانه‌یانكردن بۆ فرۆشتن، میرزابه‌گ كۆچی دوایی كرد، منداڵێكی بچوكی له‌دوا به‌جێما كه‌ ناوی ئاغا گلی به‌گ بوو، كورده‌كان بێسه‌ركرده‌ مانه‌وه‌، مه‌هزه‌مان(حه‌مه‌ زه‌مان) ناوێك له‌تیره‌ی زه‌یدانلۆی كورد كه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی لائین ناكۆكیان هه‌بوو، بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ چوو بۆ توركستان و داوای له‌ تاڵانچیان كرد كه‌ چاوساغیان ده‌كات ئه‌گه‌ر په‌لاماری كه‌لات بده‌ن، توركمانه‌كان به‌چوارسه‌د سواره‌وه‌ به‌ ڕێنمایی حه‌مه‌زه‌مان له‌ ڕێگای گرناوه‌ په‌لاماری خاكسته‌ریاندا، هه‌مزه‌مان له‌ناو ده‌ربه‌ند و كوێره‌ ڕێگاكانه‌وه‌ پێشیان كه‌وتبوو چاوساغی ده‌كردن، كورده‌كان ئاگادار نه‌بوون هه‌تا توركه‌كان چونه‌ ناو دێی خاكسته‌ره‌وه‌، كورده‌كان سه‌ركرده‌یان نه‌بوو كۆیانكاته‌وه‌، زۆریان لێكوژرا، هه‌ر لاو و گه‌نج و ژن و منداڵ بوو به‌ره‌و كێوه‌كان هه‌ڵده‌هاتن، هه‌رچیان به‌رده‌ستده‌كه‌وت له‌ ژن و منداڵ و ماڵات به‌ تاڵان ده‌یان برد، له‌ناو كورده‌كاندا لاوێك هه‌بووبه‌ ناوی (ئه‌ڵڵاقولی) كه‌ له‌ كۆڵان و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌دا هاش و هوشی ده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێكم بۆ هه‌ڵكه‌وێت كاریك به‌تورك ده‌كه‌م كه‌س نه‌یكردبێ‌، به‌ڵام كه‌ تورك هات ژن و منداڵ و كچۆڵه‌ی كوردیان ده‌گرت، ئه‌ویش به‌ره‌و كێوه‌كان وه‌ك ژنه‌ بێچه‌كه‌كان هه‌ڵده‌هات، ئه‌و له‌پێش خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ به‌ كۆڵانه‌كاندا به‌پسكه‌ پسك ده‌یویست خۆی ده‌رباز بكات، به‌ڵام له‌سه‌ری دوا كۆڵاندا (شیرین) ناوێك كچه‌ كوردێكی خاكسته‌ری جوان، ده‌بینێت وا ئه‌ولاوه‌ هاشوهوشكه‌ره‌ ڕاده‌كات، ئه‌و پێشتر وتبووی ئه‌گه‌ر دوژمن بیت واده‌كا و خۆی به‌ ڕۆسته‌م نه‌ده‌گۆڕییه‌وه‌، كه‌چی واده‌بینێت به‌ده‌م ڕاكردنه‌وه‌ هه‌ر ده‌كه‌وێت و هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ و شپرزبووه‌، كه‌ شیرین به‌و حاڵه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵڵاقولی بینی، خۆی گه‌یاندێ‌ و به‌هه‌موو هێزی چه‌پۆكێكی دا به‌سه‌ریاو وتی: ( ئه‌ی نامه‌رد، تۆش ڕاده‌كه‌یت؟ ئه‌ی تۆ نه‌بویت لاف و گه‌زافی

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:26


به‌ قیژوقاو  ڕایانده‌كرد، ئه‌ویش ده‌یوت ئه‌ی ناتانه‌وێت سه‌ری ئه‌وانه‌تان بۆبهێنم كه‌ كوڕ و برا و مێردی ئێوه‌یان كوشتوه‌ و به‌رله‌قه‌یان داون، ئنجا سه‌ره‌كانی ده‌نارده‌ مه‌شهه‌د، والی خۆراسان سه‌ری به‌ 30 كیلۆگه‌نم ده‌كڕی، ئه‌مه‌یه‌ تۆڵه‌ و كاسبی، ترس و بیمی ناوی ئیسماعیل تا ئاستێك گه‌یشتبوو، زۆر له‌ هۆبه‌ و خیڵه‌ توركمانه‌كانی ئه‌و سنوورانه‌ كۆچیان بۆ شوێنی دوورتر ده‌كرد، ژنه‌كانیان به‌ منداڵه‌كانیان ده‌وت مه‌گری و بخه‌وه‌ كورت ئیسماعیل هات!
شه‌وێكی هاوین كورت ئیسماعیل چوو بۆ توركستان، پێنج سه‌ری ئۆزبه‌كی هێنا و دوو ئه‌سپی كه‌حێله‌ی كوه‌یتی زۆر چاك و گران به‌های توركه‌كانی هێنا، دوورۆژ دوای ئه‌وه‌ توركه‌كان دووسواریان نارد كه‌ ئه‌سپه‌كانیان بۆ بهێننه‌وه‌، كه‌ گه‌یشتنه‌ لائین شه‌وبوو، ئیسماعیل كورد چووبوو بۆ ڕاو بۆ كێوان، میرزابه‌گی كوڕی كه‌ ده‌ساڵان ده‌بوو، نوێنه‌ره‌كان بیریان كرده‌وه‌: ئێمه‌ تاكه‌ی دانیشین، ئه‌گه‌ر ئه‌م كوڕه‌ بدزن ئیسماعیل ناچار ده‌بێت بێت به‌شوێنیداو شته‌كانیشمان بۆ بێنێته‌وه‌، ئه‌گینا جه‌رگی پاره‌ پاره‌ ده‌كه‌ین، مناڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و له‌ ماڵی ئیسماعیله‌وه‌ بۆی ده‌رچون، كه‌ ئیسماعیل سه‌رله‌به‌یانی گه‌ڕایه‌وه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ی زانی، جه‌رگی هه‌ڵقرچا و سواری ئه‌سپه‌كه‌ی بوو، به‌لاڕێدا قه‌وبڕ كه‌ خۆی ده‌یزانی و شاره‌زا بوو دایه‌ غار، له‌وبه‌ر ڕووباری لائینه‌وه‌ جێپێی هه‌ڵگرتن و گه‌شته‌ دێی (خێوئاباد) و دۆزینیه‌وه‌ كه‌ له‌ چ ماڵێك لایان داوه‌ بحه‌وێنه‌وه‌، به‌ یارمه‌تی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ كه‌ له‌ ترسی گیانی خۆی ئیسماعیلی دی و ناسی، له‌رزدایگرت و جێگه‌كه‌ی نیشاندان، ماوه‌یه‌ك گوێی لیگرتن كه‌ خه‌ریكه‌ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌یانوت باخێراكه‌ین به‌خوا ئیسته‌ به‌فرته‌یه‌ك ئیسماعیل ده‌گاته‌ سه‌رمان و سه‌ره‌كانمان به‌كه‌سوكارمان ده‌فرۆشێته‌وه‌، ئیسماعیل له‌قه‌یه‌كی له‌ ده‌رگاكه‌داو وتی: تفه‌نگه‌كانتان فڕێ‌ بده‌ن، بێقسه‌ یه‌كێكیانی سارد كرده‌وه‌، ئه‌وی تر خه‌ریكبوو په‌لاماربدات، ئیسماعیل به‌شیر سه‌ری په‌ڕاند، سه‌ره‌كان و ئه‌سپه‌كانیانی هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ ئاوایی، ده‌بینێت خه‌ڵكی دێكه‌یان له‌به‌رده‌م ماڵی ئیسماعیلدا له‌ گریان و شین و شه‌پۆڕدان، باس و خواس و نیگه‌رانی میرزابه‌گ بوون، كه‌ ئیسماعیل و میرزابه‌گ و ئه‌سپه‌كان و توره‌كه‌كه‌یان بینی، ئیتر نوقمی ده‌ریای ماچیان كردن، ده‌ڵێن ئیسماعیل به‌و شێوه‌یه‌ 370 ئۆزبه‌كی له‌ تۆڵه‌ی قوربانیانی ته‌ختی كوشتاردا كوشتوه‌، له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا ئیسماعیل وه‌فاتی كرد، هه‌تا ئه‌و له‌ژیاندا مابوو، توركه‌كان نه‌یانده‌وێرا ڕوو له‌و ناوچانه‌ بكه‌ن و له‌ئاوایی لائین و كه‌لات نێزیك ببنه‌وه‌، كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیسماعیل گه‌شته‌ توركستان، توركه‌كان به‌ 400 سواره‌وه‌ په‌لاماری لائینیاندا هه‌تا تۆڵه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل كورت بكه‌نه‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكی ئاوایی لائین و خاكسته‌ر به‌وه‌یان زانی، میرزابه‌گیان كرده‌ سه‌ركرده‌یان، ئه‌وكاته‌ بیست و پێنج ساڵان ده‌بوو، ده‌ستیاندایه‌ تفه‌نگ و به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رچه‌ند كورده‌كان زۆریش بوون، له‌به‌رده‌م ئۆزبه‌كیه‌كاندا شكستیان خوارد، میرزابه‌گ به‌ برینداری گیرا و دایانه‌ به‌رشه‌ق و له‌قه‌، وتیان له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ین، مه‌رج بێت لاشه‌ی بكه‌ینه‌ كه‌باب و ده‌رخواردی توركه‌كانی بده‌ین، برینه‌كه‌یان پێچا و به‌ دوو سواردا له‌پێش خۆیانه‌وه‌ ناردیان كه‌ له‌ دێی قه‌هقه‌هه‌ ڕاوه‌ستن به‌ دیاریانه‌وه‌ تا ئه‌مانیش ده‌گه‌ن، پاشان ژماره‌یه‌ك سواره‌ و پیاده‌ له‌ دێهاته‌كانی خاكسته‌ر و ناوچه‌كه‌ هاتن بۆ یارمه‌تی خه‌ڵكی لائین، دوای جه‌نگێكی خه‌ست، هه‌شتا له‌ توركمانه‌كانیان كوشت و زیاد له‌وه‌ش له‌ كورده‌كان كوژرا، ورده‌ ورده‌ یارمه‌تی هه‌رده‌هات، كه‌ توركه‌كان زانیان چاریان نییه‌، به‌ده‌ستی به‌تاڵ بێتاڵانی هه‌ڵهاتن و ناوچه‌كه‌یان جێهێشت، دوو سواره‌كه‌ دوای ڕێیه‌كی دور گه‌شتبونه‌ دێی قه‌هقه‌هه‌ و له‌ ماڵێك لایاندابوو، سواره‌كان ماندو شه‌كه‌ت بوون، میرزابه‌گیان شه‌ته‌ك دابوو خه‌وتبوون، میرزابه‌گ خوێنێكی زۆری لێڕۆشتبوو، خه‌وی لێنه‌ده‌كه‌وت له‌تاو برینه‌كه‌ی، به‌ كۆشش و هه‌وڵدان توانی ده‌ستی چه‌پی بكاته‌وه‌ و به‌ سنگه‌خشكه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ چه‌كداریكیان، خه‌نجه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردبوو له‌ شیرین خه‌ودا سنگی شه‌ق كردبوو، له‌قه‌یه‌كی توندی له‌ناوده‌می چه‌كداری دووه‌مدابوو شپرزیكرد بوو، به‌ خه‌نجه‌ر ژیانی ئه‌ویشی بڕاندبوه‌وه‌، ئه‌نجا به‌ بێهێزی خۆی گه‌یاندبوه‌ ئه‌سپێكیان كه‌ڕاكشابوو، سواری پشتی بووه‌و  پیش ئه‌وه‌ی سواره‌توركه‌كان بگه‌ن، له‌ڕێیه‌كی تره‌وه‌ كه‌ نه‌یده‌زانی بۆ كوێ‌ ده‌چێت ئه‌سپه‌كه‌ی دایه‌غار، كورده‌كانیش له‌گرتنی میرزابه‌گ بڕیاریاندا بوو كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌شتی مه‌شهه‌د و له‌ هێرشی توركمانه‌كان خۆیان دورخه‌نه‌وه‌، كۆچكردنی كورده‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:25


هه‌ر كه‌ نێزیكبونه‌وه‌ ده‌ستڕێژیان لێكردن و هه‌ندێ‌ كوژراو و 45 برینداریان لێخستن و تا توتنیان هه‌ڵهاتن، كورده‌كانی دێی خاكسته‌ر دوایان كه‌وتن و به‌دوایاندا زۆر دووركه‌وتنه‌وه‌، كه‌ توركه‌كان زانیان واز ناهێنن، له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ بۆیان گه‌ڕانه‌وه‌ و گه‌مارۆیاندان و گرتنیان، له‌ده‌شتێك كه‌ ئه‌مڕۆ پێیده‌ڵێن ته‌ختی كوشتار كۆیانكردنه‌وه‌، دوای داركاری و تێهه‌ڵدان 41 لاوی كوردیان كوشت و دوایی پارچه‌پارچه‌یان كردن، كه‌ هه‌ندێكیان تازه‌زازوا و هه‌ندێكی تریان ده‌ستگیراندار بوون، ئاماده‌بوون دوای به‌رهه‌م كۆكردنه‌وه‌ بوكه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌، پاشان خه‌ڵكی لائین و خاكسته‌ر كه‌ به‌وه‌یان زانی، له‌ناو شین و شه‌پۆڕی گریان و ڕۆڕۆو له‌خۆداندا، لاشه‌كان و پارچه‌كانیان كۆكرده‌وه‌ و ئه‌سپه‌رده‌یان كردن، ئه‌مڕۆ زیاد له‌ دووسه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ ئه‌سه‌فباره‌دا گوزه‌ریكردوه‌، به‌ڵام كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر یادی ده‌كه‌نه‌وه‌، سرودێكیان بۆ ئه‌و یاده‌ به‌ زمانی كوردی هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێك ده‌یڵێنه‌وه‌ و فرمیسك ده‌ڕێژن، ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌و سروده‌:
(ئه‌ی لاوانی به‌ئاوات نه‌گه‌یشتوو، ئێوه‌ خونچه‌ی تازه‌ پشكوتوی ئێمه‌ بوون، خونچه‌ی جوانترین گوڵاڵه‌ بوون، چ گوڵێكی نایاب و گرانبه‌ها بوون، بۆچی له‌ باخچه‌كه‌مان دووركه‌وتنه‌وه‌؟ مه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ زیز بووبوون؟ مه‌گه‌ر ئێمه‌ ئێوه‌مان له‌داوێنی خۆشه‌ویستیماندا به‌خێو نه‌كردبوو؟ ئاه چه‌ند زوو خه‌زانی ژیانی شیرینی ئێوه‌ گه‌یشته‌ پێشه‌وه‌، ئێوه‌ی شكۆفه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو سیس و پێ‌ كوتكرد، ئێمه‌ گیانفیداییه‌كانی ئێوه‌مان هه‌رگیز له‌بیرناچێت، به‌گریانه‌وه‌ له‌ ئێوه‌ و ئارامگای هه‌میشه‌ییتان دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌، به‌ده‌ستی خۆمان ئێوه‌ لێره‌دا به‌خاك ده‌سپێرین، به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌و ڕێگرانه‌ به‌ پاداشتی سه‌ختی خۆیان ده‌گه‌یه‌نین). ئه‌و ده‌شته‌یان ناونا (ته‌ختی كوشتار) و سوێندیان خوارد كه‌ هه‌ركه‌سێك توركمانێكی ئۆزبه‌گی بینی، یان بیكوژێ‌ یان خۆی بۆبدات به‌ كوشت، دووساڵ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی ته‌ختی كوشتار، له‌ساڵی 1200ی كۆچیدا 500 سواری توركی به‌ سه‌ركردایه‌تی نیازباتر (بهادر) كه‌ كه‌سێكی دڵڕه‌قی ناوچه‌ی (تژن) بوو، به‌نیازی تاڵانكردنی دێهاتی (لائین) له‌ ده‌ربه‌ندی سه‌نگ دیواره‌وه‌ په‌ڕینه‌وه‌، له‌كاتی دره‌وی گه‌نمدا په‌لاماری ناوچه‌كه‌یاندا، له‌ناو دره‌وانه‌كانی لائیندا لاوێكی ئازا و دلێر هه‌بوو، پێیان ده‌گوت (كورت ئیسماعیل یان كورد ئیسماعیل)، له‌شولارێكی كه‌ڵه‌گه‌تی هه‌بوو، هه‌میشه‌ خۆزگه‌ی ده‌خواست تۆڵه‌ی له‌خوێنداگه‌وزانی ته‌ختی كوشتار بكاته‌وه‌، ڕۆژێك خه‌ریكی دره‌وی گه‌نمبوو، له‌ناكاو شوانێك به‌هه‌ڵه‌داوان و هاوار هات،  ئیسماعیل ڕایكرده‌ به‌رده‌می و وتی: ئه‌وه‌ چیی ڕوی داوه‌؟ شوان هاواری كرد توركمان هات، توركمان هات، ئیسماعیل ده‌ستبه‌جێ‌ تفه‌نگه‌كه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌وه‌ بوو، كردیه‌ شانی و چوه‌ سه‌ر ڕێیان، خۆی له‌پاڵ گابه‌ردێكدا دابه‌زه‌ویداو خۆی حه‌شاردا و چاوی تێبڕین، هه‌تا سه‌ركرده‌كه‌یانی ناسیه‌وه‌ و ده‌ستنیشانی كرد، بینی نیازباتری سه‌ركرده‌یان له‌سه‌ر ئه‌سپێكی سپی و ده‌سته‌ جلێكی تایبه‌ت و ته‌پله‌یه‌ك له‌سه‌ریه‌تی، ئیسماعیل خۆی ئاماده‌كرد و وتی: هه‌ر ئێسته‌ سه‌ری پڕ له‌خۆبایی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر زینه‌كه‌ و كسپه‌ له‌ جه‌رگی دایكی هه‌ڵده‌سێنم، له‌پشتی گابه‌رده‌كه‌وه‌ ڕاكشا و قه‌ره‌وڵ و نیشانی لێگرت، گولله‌ قوڕقوشمێكی شینكه‌ی له‌ ورگی نیازباتر چه‌قاند و هه‌ڵیدڕی و به‌ره‌و زه‌وی شۆڕیكرده‌وه‌، ئه‌سپه‌كه‌ی له‌ هه‌وادا چه‌رخه‌یه‌كی كرد و لاشه‌ی بوو به‌ ژێر ئه‌سپه‌كه‌وه‌، چه‌ته‌كان كه‌ ئه‌وه‌یان دی به‌ره‌ودوا كشانه‌وه‌، چه‌ند كه‌سێك وێرایان خیرا بێن و لاشه‌كه‌ باركه‌ن و به‌ره‌و دوا هه‌ڵبێن و هه‌تا تژن نه‌وه‌ستان، ئیتر له‌وێوه‌ ناوبانگی ئیسماعیل كورد به‌ ناوچه‌ی خوارزم و توركستاندا بڵاوه‌یكرد، توركه‌كان (كورت ئیسماعیل)یان پێده‌وت، گیانی تاڵانكه‌رانی خسته‌ له‌رزه‌ و هه‌تا ماوه‌یه‌كی دوور سه‌ره‌ڕۆییان بۆ ناوچه‌ كورده‌كان نه‌كرد، خوا ده‌زانێ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌و گولله‌یه‌ی ئیسماعیل سه‌ره‌و خواری بكردایه‌ و له‌ نیشانی نه‌دایه‌، چ كوشتار و تاڵانیه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕوویده‌دا؟ كوژرانی نیازباتر كه‌ به‌ناوبانگترین و خوێنڕێژترین سه‌ركرده‌ی توركمان بوو، ناوی ئیسماعیلی خسته‌سه‌رزاران، به‌ڵام ئیسماعیل به‌وه‌ وازی نه‌هێنا و بڕیاریدا بوو خوێنی ته‌ختی كوشتار چه‌ند قات بكاته‌وه‌، زۆربه‌ی شه‌وان به‌ ته‌نها ده‌چوه‌ خاكی توركمه‌نستان و هه‌ركه‌سێكی ده‌ستكه‌وتایه‌ له‌كۆڵ ژیانی ده‌كرده‌وه‌، به‌یانی به‌كۆڵێك سه‌ری بڕاوه‌وه‌ ده‌هاته‌وه‌ بۆ لائین، كچان و ژنان هه‌مووجار ده‌هاتنه‌ ڕێگه‌ی و وایان ده‌زانی ئیسماعیل خشڵ و زێڕی ژنه‌ توركه‌كانی به‌دیاریهێناوه‌، به‌ڵام كه‌ توره‌كه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ڕشت، كچان و ژنان

زانستـــے زمان

28 Oct, 05:25


ئیسماعیلی كورد و جه‌نگی كورد و توركه‌ ئۆزبه‌گی له‌ خۆراسان
@taqikarikurdi

حەسن محمود

له‌ مێژوودا هه‌واڵی زۆری هێرشه‌ دڕندانه‌كانی گه‌لانی مه‌غۆل و چینی و ئۆزبه‌گی و خێڵه‌ توركه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاستمان بیستوه‌، كه‌ به‌سواره‌كانیانه‌وه‌ په‌لاماری گه‌لانی ڕۆژئاوایان داوه‌، شارستانی و ده‌وڵه‌تی وه‌ك عه‌باسیه‌كانیش نه‌یتوانیوه‌ خۆیان له‌به‌ریاندا بگرێت. ئه‌و په‌لامارانانه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاڵانی و ڕاوڕوت بووه‌، نه‌ك به‌وه‌ی كه‌ شارستانیه‌تیان بووبێت و بیانه‌وێت بیگه‌یه‌نن و پایه‌دارتری بكه‌ن، هه‌موو مرۆڤی نه‌خوێنده‌وار و شڕه‌خۆر و خوێنڕێژبون، به‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێكدا ڕۆشتبن، كاولیان كردوه‌ و گه‌له‌كه‌یان قه‌تڵ و عام كردوه‌، هه‌رچیان هه‌بوبێت به‌تاڵان بردوویانه‌، جه‌نگیزخان و ته‌یموری له‌نگ و هۆلاكۆ و ده‌یانی تر له‌پێش و پاشی ئه‌وان، نموونه‌ی ئه‌و قه‌سابخانانه‌ن كه‌ توركه‌ مه‌غۆله‌كان دروستیانكردبوو بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌، ئه‌وانه‌ به‌دوای له‌وه‌ڕ و په‌یداكردنی دانه‌وێڵه‌دا به‌ چه‌ته‌یی و ڕێگری و تاڵانی، له‌سه‌ر ڕزق و ڕۆزی و سه‌روماڵ و سامانی گه‌لان و خه‌ڵكی سنووری دێهاتیه‌كانی نێزیكیانه‌وه‌ ده‌ژیان، گوێیان لێنه‌بوو چه‌ند كوشتار و زه‌ره‌رو زیان له‌خۆیان و خه‌ڵكی بده‌ن، ته‌نانه‌ت جاری وابووه‌ هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار كوژراو له‌خۆیان جێماوه‌.
ژماره‌یه‌كی زۆر كورد له‌ ناوچه‌ی خۆراسان دوور له‌ خاكی كوردوستان له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ژی، نازانرێت ئه‌و كوردانه‌ بۆچی كه‌وتونه‌ته‌ ناوچه‌ی خۆراسان و سنووره‌كانی خوارزم و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای قه‌زوێن، له‌كه‌یه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، هه‌ندێك ڕاوبۆچون له‌سه‌ریان هه‌یه‌، به‌ڵام جێی متمانه‌ نییه‌. له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی گه‌لات درگز له‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی خۆراسان، دوای كوژرانی نادرشای هه‌وشار هه‌ندێ‌ ڕووداو ڕوویداوه‌، له‌و په‌لامارانه‌دا چه‌ندین جار دێهاتی كوردنشین به‌ ئاگری توركه‌ ئۆزبه‌كیه‌كان سوتاوه‌ و ماڵیان تاڵانكراوه‌، ژن و منداڵیان به‌ كۆیله‌ براوه‌ و فرۆشراون، دوو تیره‌ی كوردی شیخوانلۆ و سوفیانلو له‌ ناوچه‌ی كه‌لات و داوێنی چیای هه‌زار مه‌سجید كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر ئه‌و شاڵاوه‌، تیره‌ ڕه‌وه‌نده‌كانی ئۆزبه‌گستان هه‌مویان ڕێگر و تاڵانكه‌ربون، ژیانیان به‌ به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ئه‌سپ و وشتره‌وه‌ خه‌ریكده‌كرد، گشتیاری و چاندنی گه‌نم و دانه‌وێله‌ لایان باونه‌بوو، نه‌یانده‌توانی ساڵانه‌ نانی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، ژیانیان له‌سه‌ر تاڵان و كوشت و كوشتاری دێهاته‌كانی دراوسێیان بوو، ئه‌سپی چاك و تیژڕه‌ویان هه‌بوو، په‌لاماری كتوپڕیان ده‌دا، هه‌روه‌ها وشكه‌ساڵی و نه‌هاتی  مه‌غۆل و توركه‌كانی ناچار ده‌كرد كه‌ بۆ نانپه‌یداكردن و بژێویان، له‌كاتی حاسلات و به‌روبوم و دروێنه‌دا په‌لاماری دراوسێكانیان بده‌ن، له‌وكاره‌دا سڵیان له‌ كوشتن و خوێنڕشتن نه‌ده‌كرده‌وه‌، به‌سواری و چه‌كی ته‌واوه‌وه‌ له‌ سنوور ده‌په‌ڕینه‌وه‌ و دێهاته‌ كورده‌كانی كه‌لاتیان تاڵان ده‌كرد و به‌ده‌ستكه‌وت و تاڵانیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، یه‌ك دووساڵ پێی ده‌ژیان و كه‌لێیان ده‌بڕا  دووباره‌ ده‌ستیان پێده‌كرده‌وه‌، ئه‌م په‌لامارانه‌ له‌ سه‌رخه‌سه‌وه‌ تا نزیكی ده‌ریای خه‌زه‌ر و ده‌شتی گورگان ڕوی ده‌دا، كه‌ ناوچه‌ی كه‌لات له‌م هه‌رێمه‌دایه‌. وشكه‌ساڵی و نه‌هاتی ده‌شتی توركستان دانیشتوانی ناچار ده‌كرد كه‌ بۆ نانپه‌یداكردن كاری ناشایسته‌ بكه‌ن، هه‌میشه‌ له‌ دووسه‌د سوار تا هه‌شت سه‌د سواریان كۆده‌كرده‌وه‌، سه‌رده‌سته‌یه‌كیان بۆخۆیان دیاریده‌كرد. جلوبه‌رگی جیاوازی له‌به‌رده‌كرد و ئازاترینیان بوو، گه‌ر زیانێكی لێبكه‌وتایه‌ ئیتر زنجیره‌ی كاریان هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌، لاشه‌كه‌یان ده‌برد و هه‌ڵده‌هاتن، كورده‌كانیش كوڕی ئازایان زۆربوو. له‌كاتی به‌روبوم كۆكردنه‌وه‌دا چه‌كه‌كانیان له‌پاڵ خۆیان داده‌نا و دیده‌وان و پاسه‌وانیان دیاریده‌كرد تا ئاگاداری هاتنی تاڵانچیه‌كان بن، چه‌كی دوژمن تیر و شیر و خه‌نجه‌ر و تفه‌نگ و ساچمه‌زه‌ن بوو، به‌ڵام چه‌كی كورده‌كان تفه‌نگی نێزه‌داری دوڵقان بوو،
داستانی ته‌ختی كوشتار:
له‌ هاوینی ساڵی 1163ی هه‌تاوی 1198ی كۆچی 350 سواره‌ی توركمانی ئۆزبه‌گی له‌ قوچانه‌وه‌ كه‌دێیه‌كه‌ له‌ توركمنستانی باشوور، به‌نیازی تاڵانكردنی دێكانی (لائین و خاكسته‌ر) پێشڕه‌ویانكرد، چه‌ند سوارێكیان بۆ دیده‌وانی له‌ پێش خۆیانه‌وه‌ ده‌نارد، شوانه‌ كورده‌كان له‌ دوره‌وه‌ چاویان كردن، خه‌ڵكیان ئاگاداركرد و زووهاتنه‌ ده‌ست و بۆسه‌یان له‌سه‌ر ڕێیان بۆ نانه‌وه‌،

زانستـــے زمان

27 Oct, 10:06


🏛 کلاسی کوردی ۱

"ساڵ درەنگ بوو، پایز داهات، زەوی ڕەنگی بزرکا، شینایی نەما، تینی هەتاو کەم بۆوە، ڕۆژ چیان بەبەرەوە نەما، شەو درێژ و درێژتر بوون، هەوا فێنک بوو، ڕەز ڕندران، مشتاخ هەڵخران، بێستان لەبەر کەوتن، بڕکە هەڵکێشران، جێ تووتن شێو کرانەوە، ئاوێژە لە بەراو دەرچوون، ئەستێر داریان لێ ڕاکێشرا، سەرچاوە قەوزەیان گرت، بناوان هەڵدێران، دەراو بۆگە و لێڵ بوون، پاوان و هەڵەسوون پێخوست و بۆژە بوون."
ڕاوەتاژی، مامۆستا هێمن

ـ زەوی ڕەنگی بزرکا: له ڕستەی دواتردا مانای ئەو ڕستەیه هاتووه: شینایی نەما. ڕەنگ بزرکان: ڕەنگ پەڕین.

ـ ڕۆژ چیان بەبەرەوە نەما: ڕۆژ قوڵه بوونەوە. "هیچ بەبەرەوە نەبوون" و "هیچ بەبەرەوە نەمان" ئیدیۆمن. زیاتر له دۆخێک‌دا دەگوترێن کە بۆ شتێک یان کەسێک ماوە یان کات یان تەمەنێکی ئەوتۆ نەمابێتەوە؛ بۆ نموونە: تەمەنی فڵان کەسه چی وای بەبەرەوە نەماوه. فڵان حکوومەته چی بەبەرەوە نەماوه. 
هەندێک ئیدیۆمی هاوشێوەی دیکەش هەن. کاتێک شتێک یان دیاردەیەک یان دۆخێک کەڵکێکی وای تێدا نییه یان بەروبوویەکی ئەوتۆی نابێ، دەگوترێ "چی تێدا بەستە نییه". کاتێک کەسێک ئەو لێهاتووییەی نییه کە لێی چاوەڕوان دەکرێ، دەڵێن "چی ده/له باران‌دا نییه"

ـ ڕەز: باغی ترێ، باغی مێو. مێو داری ترێ‌یه. به فارسی به دارەمێو دەڵێن "تاک"، به ڕەزیش دەڵێن "تاکستان"

ـ مشتاخ: شوێنێکە کە ترێی لەسەر ھەڵبخرێ بۆ ئەوەی ویشک بێتەوه.

ـ مشتاخ نانەوە، مشتاخ هەڵخستن: ترێ لە بەر تاو هەڵخستن بۆ وشک بوونەوە

ـ بێستان لەبەر کەوتن: بێستانەکان بەری دیکەیان پێوە نەهات

🔵 خاڵێکی ڕێزمانی
"ٔڕەز ڕندران، مشتاخ هەڵخران، بێستان لەبەر کەوتنِ"
یەکێک له تایبەتمەندییەکانی زمانی کوردی ئەوەیه زۆر جار بکەر یان ئەو وشەیه کە  لەجیاتی بکەر دێ، بەشێوەی تاک ده کار دەکرێ بەڵام مانای کۆ دەدا. هەر بۆیه دەبینین لەو سێ ڕستەیەی سەرەوەدا، "ڕەز" و "مشتاخ" و "بێستان"، تاکن بەڵام کردارەکانیان کۆـ ن: ڕندران، هەڵخران، لەبەر کەوتن. سەرنج بدەین ئەم ناوانە، ناوی تاکن نەک ناوی کۆمەڵ.
ئەم خاڵه بە کەڵکی ئەو وەرگێڕانە دێ کە بابەت وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی.

ـ بڕکە: ئەو پنجە گیایەی له بێستان شین دەبێت و بەری وەک هاروێ و خرچە و شووتی پێوە دێ.

ـ شێو کرانەوەِ: کێڵدرانەوە

ـ ئاوێژە له بەراو دەرچوون: ئەو زەوییه بەراوانەی ئاو دەدران، چیدی پێویستییان به ئاوداشتن نەما.

ـ ئەستێر: گۆل ف: استخر
ـ ئەستێر داریان لێ ڕاکێشرا: پێشی ئەستێر کرانەوە و ئاویان لێ بەتاڵ بوو.
به کۆتەرەدارێکی نێو کۆڵدراو له دیوی دەرەوەی گۆل و دارێکی درێژ له دیوی ژوورەوەی گۆل کە دەچووه نێو کونێکی کۆتەرەدارەکەوە، پێشی گۆلیان دەگرت یان بەریان دەداوه.

ـ قەوزە: شینکەیەک کە لەسەر ئاو کۆ دەبێتەوە یان له ورده کەلێنی بەرد شین دەبێتەوە. قەوزه نیشتنە سەر ئاو نیشانەی ئەوەیه ئاوەکە لەبەری ناڕوا و ڕاوەستاوە.
وێدەچێ وشەی کوردیی "قەوزه" و وشەی فارسیی "خزه" له ڕیشەیێکەوە هاتبن.

ـ بناوان هەڵدێران: ڕێژەی نەناسراو واتە (مجهول)ه. چاوگە ناسراوەکەی دەبێتە بناوان هەڵداشتن. بناوان هەڵداشتن پێچەوانەی بناوان هەڵبەستنە. کاتێک کەسێک لەمپەرێک له پێش ئاوی ڕەوان ساز دەکا هەتا پێشی بگرێ و ئاوەکە له شوێنێک کۆ بێتەوە، دەڵێن بناوانی بۆ هەڵبەستووه. سەرەتای ئەو شوێنە کە لەوێ‌ڕا ئاوەکە ڕادەگوێزرێ بۆ جێگای پێوێست، دەبێتە بناوان. بناوان هەڵداشتن یانی بەردانەوەی ئەو ئاوە کاتێک چیدی پێوێستی به ئاوەکە نامێنێ. زیاتر ئاوەکە دە چۆم دەکەنەوە.

ـ بۆگە: بۆژە، بۆژۆ، بۆگەن
هەر ئەو هۆیەی وا دەکا سەرچاوە قەوزه بگرن ـ واتە ڕاوەستانی ئاو و لەبەر نەڕۆیشتنی ـ  دەراویش بۆگە و لێڵ دەکەن. کەوابوو ئەم دوو ڕستانە ئاماژه بۆ دۆخێک دەکەن:  سەرچاوە قەوزەیان گرت. دەراو بۆگە و لێڵ بوون.

ـ پاوان: مێرگ یان باغێک کە مڵکی تایبەتی کەسێکە و چوونە ناوی قەدەغەیه.
له زمانی کوردی‌دا مانای وشەی "پاوان" پەرەی پێ‌دراوه و به مانای "انحصار"یش دەکار کراوە و به "انحصارطلب" دەڵێن "پاوانخواز"

ـ هەڵەسوون: سەوزەگیایەک تازه سەری وەدەرنابێ
هەڵەسوون هێنانەوە: دووباره شین بوونەوە. بەشێوەی مەجازی به دەست پێ‌کردنەوەی هەر کار یان ڕەوتێک دەگوترێ کە له ماوەیەک پێش ڕا ڕاوەستابێ.

ـ بۆژە: بۆژۆ. گیایەک کە بۆگەن بووه و ماڵات نایخوا. کاتێک ماڵات ڕوو له گیای بۆژه وەردەگێڕێ و نایخوا بەو کارەی ماڵاتەکە دەڵێن بۆژۆ کردن.
مامۆستا هێمن له پێشەکیی تاریک‌وڕوون‌دا "بۆژۆ کردن"ی بەشێوەی مەجازی بۆ مرۆڤیش بەکار هێناوە، بەمانای "امتناع کردن":
"چیرۆک‌نووسی زۆر چاک هێشتا له ئێران پەیدا نەببوو، بەڵام من بۆژۆم نەدەکرد و هەموو شتم دەخوێندەوە"
نەمدیوە جگە له مامۆستا هێمن کەسی دیکە "بۆژۆ کردن"ی بەمانای "امتناع کردن" بەکار هێنابێ، بەڵام وا باشه به ئیجتهادێکی زمانیی مامۆستا هێمنی بزانین و هیچ عەیبێک له دەکار کردنی‌دا نییه.

https://t.me/dr_rehber

زانستـــے زمان

27 Oct, 06:51


میس بێڵ بۆ ڕقی لە کورد بوو
 
مەجید ساڵح

گیرترود بیل (مس بیل) لەدایكبوی ١٤ی یۆلیۆی ١٨٦٨ لە ١٢ یۆلیۆی ١٩٢٦ كۆچی دوایی كرد، توێژەرو ئاسەوارناسی بەریتانی بوو، لە ساڵانی بیستی سەدەی بیستەم وەك راوێژكاری نوێنەری سیاسی بەریتانیا پیرسی كوكس كاری كردووە، لەداڕشتنی سیستمی سیاسیی عیراق‌و لكاندنی كوردستان بە عیراقەوە، رۆڵی گەورەی گێڕاوە.
لەگەڵ توماس ئیدوارد لورنس پێشنیاری دروستكردنی دەوڵەتی عیراقیان كردوەو داواشیان كردوە فەیسەڵ بن عەلی بكرێت بە پادشا. یەكێك بوو لەو كەسە ترسناكانە كە قینێكی زۆر گەورەی بەرامبەر بە كورد لەدڵدا هەڵگرتبوو، لە پشتی پەردەوە كاری دەكرد بۆئەوەی كوردستان بلكێنرێت بە عیراقەوە، تەنانەت مافی خوێندن بە كوردیشی پێڕەوا نەدەبینی، ئەگەر چی لەسەرەتادا گوێیان لێ نەدەگیرا، بەڵام پاش یەكلابونەوەی چارەنوسی ویلایەتی موسڵ، رای ئەمانە بوو بە سیاسەتی فەرمی بەریتانیا. نهێنی رق‌و كینەی (مس بیل) بەرامبەر بە كورد لەو نامەیەی كە لە ١٢ی كانونی دووەم بۆ دایكی نوسیویەتی بەئاشكرا دەردەكەوێت رقێكی ئایینیە، چونكە ئەو پێیوا بووە كوردەكان بەرپرسن لە كۆمەڵكوژی ئەرمەنیە مەسیحییەكان:
“دایكی ئازیزم، تۆ دەڵێیت هەر كە رۆژنامەكان دەكەیتەوە، هەستدەكەی دونیا لە گێژوێكدا دەژی. لێرە پێویستیت بە رۆژنامە نییە بۆئەوەی ئەو هەستەت لا دروست بێت. لە باكورمانەوە توركە توڕەكان هەن كە باوەڕیان بە پڕوپاگەندەی بەلشەفیكەكان هەیە، بەلشەفی تێكدەر، توركەكان و روسەكان لە ئێستادا هەر ئەوەیان پێ دەكرێت. كوردیش هەیە ئامادەن لەگەڵ هەر لایەنێكدا هاوكاری بكەن كە چاو داخات لە مەسەلەی سەربڕینی مەسیحییەكان و بەبێ سزا لێی دەرچن، هەرچەندە دادپەروەری پێویستە، بەڵام توانای جێبەجێكردنی دادپەروەریمان نییە..”( )
دوای ئەوەی مەرامەكەی دێتەدی‌و عیراق دروستدەكات، لە ٢٣ی ئابی ١٩٢١ تاج لەسەر پادشا دڵخوازەكەی دادەنێت‌و دەكەوێتە دژایەتیكردنی كورد، بەتایبەتی حكومەتەكەی شێخ مەحمود. تێڕوانینی بیل بەرامبەر بە كورد لە كۆبونەوەی لە گەڵ ئەو كوردانەی كە لە موسڵەوە چووبوون بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی تاج لەسەردانان، بە ئاشكرا دەردەكەوێت، كاتێك پرسیاری چارەنوسی كوردستانی لێ دەكەن، بەمشێوەیە سوكایەتی بە كورد و داخوازیەكانیان دەكات:
“من پێموایە ئەو جێگەیەی ئێوە لێیەوە هاتوون، هەمیشە لەڕووی ئابوورییەوە پشت بە موسڵ دەبەستێ، هەرچۆنێك بێت ژمارەی ئەو دەوڵەتۆچكە كوردیانەی تیایدا دروست دەكرێن. ئەوان لەمەدا لەگەڵ من هاوڕا بوون، بەڵام داواكارییان ئەوە بوو كە پێویستە فەرمانبەرانی كورد لە ناوچەكانیان دابمەزرێن و منیش وتم هیچ زەحمەت و گرانییەك لە جێبەجێ كردنی ئەو كارەدا نابینم. هەروەها داواكاریش بوون كە پێویستە منداڵەكانیان لە قوتابخانەدا بە كوردی بخوێنن، بەڵام من ئەوەم بۆیان باس كرد كە ئەوەیان لەوانەیە تووشی كۆسپ بێت، چونكە تاقە كتێبێكی قوتابخانەو غەیری قوتابخانەش نییە كە بە زمانی كوردی نووسرابێت. قسەكانم ئازاریدان، بەڵام پاش بیركردنەوەو تێڕامان لە مەسەلەكە لەوەڵامدا وتیان دەكرێ خوێندن بە عەرەبی بێت، بەڵام بیروڕای منیان لە سەر ئۆتۆنۆمی لۆكاڵی پرسی.. منیش وتم ئایا كارەكەتان لەگەڵ سەروەرمان فەیسەڵ باس كردووە؟ بە نێگەتیڤ وەڵامیان دایەوە، وتم باشتروایە هەر بە پەلە ئەو كارە بكەن…”( )
ئەو قسانەی مس بیل لە بێ ئاگاییەوە نەبوو، چونكە ئەو دەیزانی لە سلێمانی لە سەردەستی (میجر سۆن)ی هاونیشتمانی. دەمێك بوو نەك هەر رۆژنامەو كتێب بەزمانی كوردی چاپدەكران، بەڵكو خوێندن لە قوتابخانەكان و نووسراوەكانی فەرمانگە حكومیەكانیش هەر بە كوردی بوون. بەڵام ئەو لەبەر ئەو رق و كینە مەزهەبیەی لە دڵیدا بوو، هیچ چاوی بە كوردەكان هەڵنەدەهات‌و هەر بەو رقەشەوە سەری نایەوە.
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

27 Oct, 06:49


میس بێڵ بۆ ڕقی لە کورد بوو
@taqikarikurdi

زانستـــے زمان

26 Oct, 11:31


ئەرشیڤی کوردی لە وڵاتی ئیسراییل

ژمارەیەکی نمونەیی لە دەستنووس و وێنە و دەنگ و کتێبی بەڵگەنامەیی کوردی لە کتێبخانەی نەتەوەیی وڵاتی ئیسراییل.

لەم کتێبخانەیە دوو هەزار و نەوەد ئەرشیڤی تایبەت بە کورد و کوردستان لەوانە دەستنووسی شیعرەکانی مامۆستا بێسارانی، ڕەزمنامەی نادرشا و خۆسرەو و شیرینی ئەڵماسخان کەنووڵەیی و هەزاران وێنە و دەنگ بە زمانی کوردی (هەورامی، سۆرانی، کرمانجی...) و زمانی عیبری، بە شێوەی ئانلاین ئەرشیڤ کراون.
هاوڕێیان و لێکۆڵەرانی خۆشەویست دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ئەم ئەرشیڤە ببینن.

https://www.nli.org.il/he/search#&q=any,contains,%D7%9B%D6%BC%D7%95%D6%BC%D7%A8%D7%93%D6%B4%D7%99&bulkSize=30&index=120&sort=rank&t=allresults

🆔 https://t.me/edrispiri2021