🔲 جۆرەکانی باران
🔹 ڕەهێڵە: بارانی لێزمە و بەخوڕ.
🔹 شلۆڤە: باران و بەفر پێکەوە.
🔹 شەستە: ڕێژەبارانی توند.
🔹 کژەبارانە: بارانێکە کە لە کاتی خۆیدا بێت.
🔹 تاو: بارانێک کە بەتوندی لە چەند خولەکێکدا دەبارێت.
🔹 ڕێژنە/ ڕەژنە: تاوەبارانی توند.
🔹 پەڵە: بارانێکی نەرمە لە سەرەتای پاییزدا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبارێت و خۆش ناکاتەوە و هێندە دەبارێت تا زەوی تێرئاو بێت.
🔹 سەرپەڵە: جەنگەی بارانی پاییز.
🔹 گەندەپەڵە: پەڵەی ناتەواو یان بارانی سەرپەڵەیە کە بەو بارانە زەوی نەرم نابێتەوە.
🔹 لافاو: باراناوی زۆر.
🔹 سێڵاو: لافاو یان ئاوی زۆر بە تەوژم کە پاش باران دێت.
🔹 بارشت: بارانی وردی لەسەرخۆ.
🔹 کڵاوبەسەرە: بارانی دەنک گەورە وتوند.
🔹 گۆپاڵەباران: بارانی دەنک گەورە و توند.
🔹 بەختەباران: ئەو بارانەی کە گوڵەدەغڵ قەڵەو دەکات. (بارانی جۆزەردان.)
زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە👇