من [سۆران حەمەڕەش] خۆم لە منداڵیدا دایکم یەکێک لە بەسەرهاتەکانی باڵوڵی بۆ گێڕاومەتەوە و چیرۆکەکە دەڵێت “ڕۆژێکیان باڵوڵە شێت دەیەوێت بچێتە دیوەخانی خانەدانێکەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی جلەکانی شڕە، هەر لەبەر دەرگاکەوە دەڵێن بڕۆ و ڕێی پێ نادەن کە بچێتە ژوورەوە. دوایی باڵوڵ دەچێت کەوایەکی نوێ دەکاتە بەری و دەچێتەوە هەمان دیوەخان، دەستبەجێ دەکرێتە ژوورەوە و دەخرێتە لای سەرووی خوانەکەوە. کە دەست دەکرێت بە نانخواردن، باڵوڵ دەڵێت “کەوا نان بخۆ، کەوا نان بخۆ”، خەڵکەکەش دەڵێن کاکە گیان تۆ بۆ بە کەواکەت دەڵێیت نان بخۆ، ئەویش دەڵێت "ئەم نان خواردنە لە سایەی کەواکەمەوەیە و بەو دراوە."
پیرەمێرد:
ئیکرامی فەقیر بە نان و دۆیە
لە هەموو شوێنێ کەوا بخۆیە
هەر مەولوود چاکە کە تام لەخۆیە
بەڵام لەوەیشدا "کەوا بخۆیە"
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
@pandypishinyan
@pandypishinyan