🔸 لە بیرت بێت کە هاتوویتەتە دونیا، لێی دەڕۆیت، ڕۆیشتنێکی ئەبەدی، حسابی ورد و درشتت لەگەڵ دەکرێت..
🔸 ڕێگە بە خۆت مەدە قسە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرت بکەیت لەژیانی واقیعی یان ئینتەرنێت، تەنانەت بۆ بابەتی هاوسەرگیری، خۆ ئەگەر ویستت ئافرەتێک بکەیتە خێزانت، ئەوا ئافرەتێکی کەسوکاری خۆت ڕاسپێرە ئەو کارەت بۆ بکات.
🔸 گەر شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان کەوتیت و دەرگای قسەکردنی حەرامت لەسەر خۆت کردەوە بۆ قسەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرت بۆ هاوسەرگیری، خێرا لەکارەکەت بوەستە و لەم کاتەشدا ئافرەتێکی کەسوکاری خۆت ڕاسپێرە بۆ ئەو مەبەستە.
🔸 هەروەها لە ڕێگەکانی دیکەی شەیتان ئەوەیە دوو کەس هۆگری یەکتر بکات و پاشان دوای هۆگربوون، هەوڵی کێشەنانەوە دەخاتە نێوانیان، چونکە ڕێگەی شەیتانە و هەرخۆی زاڵە بەسەر کارەکەدا بەهاوکاری بەهێزی نەفسی بەدکار.
🔸 هەر پیاوێک ڕێگەی شەیتانی گرتەبەر و کەوتە وەعددان بەڕەگەزی بەرامبەر بۆ هاوسەرگیری، و پاشان بەڵێنەکەی نەبردە سەر، ئەوا چەندین تاوانی قورس و سەختی هێناوەتە سەر خۆی؛
تاوانی وەعددان بەنهێنی کە الله تعالی فەرمانی پێکردووین نەکرێت، و تاوانی هۆگری کردن، و تاوانی شکاندنی وەعد، لەئەنجامدا شکاندنی نەفسی ئافرەتێک. ئەمانە هەمووی تاوانن لەناو تاوانێکی گەورە.
نـووسـیـنـی : دانـا ڕزگـار
نـووسـەر و ڕاوێـژکـاری کـۆمـەڵایـەتـی
https://t.me/DanaRizgar
🔹 تێبینی؛ پەیجەکان و سایتەکان، نووسینەکان کۆپی مەکەن بە سڕینەوەی ناوی نووسەر.