دەریای سەلەف @dareaesalaf Channel on Telegram

دەریای سەلەف

@dareaesalaf


بۆت @Darya_Al_kurdi_Bot

مردنی کەس و کار بینینی قەبر بۆتە شتێکی زۆر ئاسایی کار لە دڵ ناکات ، جا بەمە بزانە دڵت مردووە!!!

دەریای سەلەف (Kurdish)

دەریای سەلەف چەند بەشەکان دەخرێت بۆ پرسیارەکانی شۆ شتی، شارستان، زنجیروک، بەرزی و بەشدارییەکانی داعش. بەریا لەوانەیە بۆتێک هەیە کە لەگەڵ دڵت ببێت، ژیانی ئاسان بکە. بۆتە داعش بەشێکی پێویستی بۆ سندوقی و بەرزییەکانی داعش بە فریبە کردنی بەرزی و شەناسەکردن بەشییەکانی ھەرێم دابەش بکات.

دەریای سەلەف

08 Jan, 10:43


#وەسف_کردنی_کتێبەکەی_ئیمام_مالك

ئیمامی شافعی دەڵێ

لە دوای کتێبی اللە عزوجل کتێبێك کە راستر و بەسوودتر بێ ئەوا الموطٲ مالك.

( تاريخ الخميس:۳۳۲/۲. آداب الشافعي ومناقبه:۱۹٦).

ئیمامی احمد دەڵێ

چاکترم نەبینیووە( لە الموطٲ) کە دەستی پێوە بگری.

(مناقب سیدنا الٳمام مالك:۱٦).

دەریای سەلەف

08 Jan, 03:40


📖🎧

دەریای سەلەف

06 Jan, 16:16


قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ يَتْبَعُ الْمَيِّتَ ثَلَاثَةٌ ؛ فَيَرْجِعُ اثْنَانِ وَيَبْقَى مَعَهُ وَاحِدٌ : يَتْبَعُهُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَعَمَلُهُ، فَيَرْجِعُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَيَبْقَى عَمَلُهُ }

أَخْرَجَهُ: الإِمامُ أَحْمَدُ (۱۲۰٨۰) وَالبُخَارِيُّ (٦٥۱٤) وَمُسْلِمٌ (۲۹٦۰) وَغَيْرُهُمْ ــ📚

واتاکەی: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی { سێ شت شوێنی مردوو دەکەوێت، جا دوویان دەگەڕێنەوە و یەکیان لەگەڵی دا دەمێنێتەوە، خزم و کەسەکەیی و ماڵەکەیی و کردەوەکەی شوێنی دەکەوێت، جا خزم و کەسەکەیی و ماڵەکەی دەگەڕێنەوە و کردەوەکەی دەمێنێتەوە .

دەریای سەلەف

04 Jan, 16:27


#مەنی_مەذی_وەدی___چیە؟ (ئەو بابەتەی پێویستە بیزانین)

#یەکەم_مەنی :
ئاوێکە لە دوای جیماع دێتەدەرەوە یان کەسێك خوی نهێنی بکات ، وە ئاوەکە پاکە بەڵام غوسل واجب دەکات یان ئەو کاتە دێتە دەرەوە کەسێك شەیتانی دەبێت لە کاتی خەوتن!! ئینجا بە هەر جۆرێك بێت ئەم ئاوە بێتە دەرەوە غوسل واجب دەکات.

#دووەم_مەزی :
ئاوێكى سپى لینجە لە كاتى بیركردنەوە لە جووتبوون یان كاتى دەستبازى لەگەڵ ئافرەتاندا دادەبەزێ چونکە شەهوەت دەجوڵێت زۆر جار مرۆڤ هەست بە دەرچوونى ناكات لە پیاوان و ئافرەتانیشدا هەیە , جا (مذي) پیسە بە ئیتیفاقى زانایان بەڵام لەشگران ناكات واتە غوسڵ واجب نابێت .

#سێیەم_وەدی :
ئاوێكی سپی خەستی ـ لینجە ـ كە ڕاستەوخۆ لە پاش میزكردنەوە دەردەچێت
حوكمەكەی ئەوەیە كە پیسە وەك میز، بۆیە دەبێت خۆت پاك بكەیتەوە لێی وەك چۆن خۆت لە میز پاك دەكەیتەوە لە پاش میزكردن، وە ئەگەر بەر جلی ناوەوەت كەوت ئەوا تەنها ئەو جێگایە دەشویت كە بەری كەوتوە، وە بە دەرچوونی ئەم ئاوە لەش گران نابێت، بۆیە پێویستی بە خۆشۆردن و غوسل كردن نى یە.

لە ترمذی بەم جۆرە هاتوە ☟
#رسول_اللە_ﷺ_فەرمووی بۆ (مذی) ئاوە لینجەکە دەستنوێژ گرتنەوە واجبە ، بۆ مەنیش خۆشۆرین واجبە.

#ترمذی_١١٤

#رسول_اللە_ﷺ_فەرمووی
عەورەتی با بشوات پاشان با دەسنوێژ بگرێت.

#البخاری_١٧٨ #مسلم_٣٠٣ #نسائی_٤٣٩

#رسول_اللە_ﷺ_دەربارەی_مەذی_فەرمووی دەستنوێژ بگرە و عەورەتت ئاو پرژێن بکە.

#مسلم_٣٠٣ #نسائی_٤٣٨

#ئەگەر_بەر_جلوبەرگ_کەوت

سەهلی کوڕی حونەیف دەگێڕێتەوە وتویەتی زەحمەتی زۆرم تووش دەبوو بە هۆی مەزییەوە خۆم زۆر جار دەشۆرد لەبەر بەزی ، منیش ئەوەم باس کرد بۆ رسول اللە ﷺ پرسیارم دەربارەی کرد ئەویش فەرمووی بە تەنها دەستنوێژت بەسە بۆ ئەوە دەڵێ وتم ئەی چی لەوە بکەم کە بەر جلەکەم کەوتوە ؟ فەرمووی گۆنمە ئاوێك هەڵگرە و ئەو شوێنە بپرژێنە کە پێت وایە (مەزیەکە) بەری کەوتووە.

#ترمذی١١٥ #ابو_داود٢١٠ #الدارمی٧٥١

#رسول_اللە_ﷺ_فەرمووی
خۆت مەشۆرە ئەگەر (مذیت) بینی عەورەتت و ئەو شوێنە بشۆ کە (مذی)یەکەی بەرکەوتووە ، جا دەستنوێژ بگرە وەك چۆن دەستنوێژ دەگریت بۆ نوێژ کردن ، ئەگەر ئاو هەلقوڵی ئەوە خۆت بشۆ.

#ابو_داود_٢٠٦

#عکرمە_دەڵێت:
مەنی و وەدی و مەزی،بۆ مەنی غوسڵ هەیە، بەڵام بۆ مەزی و وەدی تەنها عەورەتی دەشوات و دەست نوێژ دەگرێت.

#ابن_ابی_شیبە_٩٨٥

#موجاهید_فەموویەتی:
مەنی و وەدی و مەزی جا بۆ مەنی خۆشوردن و لە وەدی و مەزیدا دەست نوێژ.

#ابن_ابی_شیبە_٩٨٧

#سعید_بن_جبیر_فەرموویەتی:
لە مەزیدا عەورەتی ئەشۆرێت سێجار و دەست نوێژ ئەگرێ.

#ابن_ابی_شیبە_٩٨٨

دەفەرمووێ لە مامیەوە کەناوی أبی مهلب بووە دەفەرمووێ کەسێک هەبووە لە خانەوادەکەی کە خۆی ئەشۆری لە و شتەکەی کە لەدوای مزیەوە ئەهاتە دەرەوە ( مەبەستی مەزیە ( ئەویش فەرمووی پێی تەنها دەست نوێژ گرتن بۆی بەسە
واتە پویست ناکات خۆت بشۆری لەکاتی مەزی هاتندا لەدوای میز کردن.

#ابن_ابی_شیبە_٩٧٩

①بۆ مەنی غوسل واجبە کە لەشت گران دەبێت.

②بۆ مەذی عەورەتت بشۆرە وە ئەم شوێنەش بشۆرە کە مەذیەکەی بەرکەوتوە پاشان دەستنوێژ بگرە.

③بۆ وەدی کە لەکاتی میز کردن دێتە دەرەوە تەنها عەورەتت بشۆرە و دواتر دەستنوێژ بگرە
.

دەریای سەلەف

03 Jan, 11:31


قال رَسُولَ اللَّهِ  يَا عَبْدَ اللَّهِ بْنَ قَيْسٍ، أَلَا أَدُلُّكَ عَلَى كَنْزٍ مِنْ كُنُوزِ الْجَنَّةِ ؟ " فَقُلْتُ : بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ : " قُلْ : لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

ئه‌ی عبد الله ی كوڕی قه‌یس ئایه‌ ئاگادارت نه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ شتێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی کۆ کردنەوەی چاكه‌كانت بۆ به‌هه‌شت ؟

له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی به‌ڵێ ئه‌ی نێردراوی خودا پێی فه‌رموو بڵێ ((لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ)).

واته (هیچ هه‌وڵ و هێزێك نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ لایه‌ن خوداوه‌یه‌) .

#صحیح_مسلم_۲۷۰٤
#صحیح_البخاري_٤۲۰٥
#سنن_ابو_داود_۱٥۲٦
#سنن_الترمذی_۳۳۷٤
#سنن_ابن_ماجە_۳٨۲٤
#مسند_ٲحمد_۱۹٥۷٥

دەریای سەلەف

02 Jan, 11:28


#بە_هیلاک_چونی_خەڵك !!!

عبداللەی کوڕی عەمری کوڕی عاص دەڵێ
سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا لەناو مزگەوتەکان کۆ ئەبنەوە قورئان ئەخوێننەوە کەسیشیان ئیماندار نین. !!!

#السنة_ابی_بکر_الخلال_۱٥۹۳

دەریای سەلەف

01 Jan, 10:22


أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ، وَيُنْسَأَ لَهُ فِي أَثَرِهِ ، فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

هەر کەسێك ئەیەوێت ڕزقی بۆ فراوان بکرێت و تەمەنی درێژ بێت با پەیوەندی خزمایەتی بگەیێنێت.

#صحیح_البخاري_۲۰٦۷
#صحیح_مسلم_۲٥۲۷
#سنن_ابو_داود_۱٦۹۳
#مسند_ٲحمد_۱۲٥٨٨

دەریای سەلەف

31 Dec, 11:21


#ابن_تیمیە  

چۆن لە بابەتەکە گەیشتویت ؟ ئایە بە تعصب قسەی لەسەر ئەکەیت یان نازانی حەق کامەیە هەر کەسێك و قسەیەك ئەکات تۆ لەو بەینە شێواویت ؟ یان عیلمت پێی هەیە بەڵام ئینکاری لێ ئەکەیت ؟ یان عیلمت پێی هەیە و حەقیقەتەکە وەکو خۆی ئەڵێیت؟

سەرەتا ئەوە بزانە بە تعصب ناگەیتە نەتیجەیەکی باش تا بتوانی حەق ببێکیت ! چونکە ئینکاری کردن لە حەقیقەت سەر شێواوت ئەکات خەڵکیش سەر شێواو ئەکەیت ...

ئەی ئەوانەی کەوا علمتان بەو باس و خواسەی ئێستا نیە لە خۆڕا کەس تاوانبار مەکەن تا بابەتەکە بەجوانی تێ ئەگەیت حاڵی ئەبیت لێی

ئەوانەی ڕەخنە لە ابن تەیمیە ئەگرن ڕەدی ئەدەنەوە لەخۆڕا نیە ئەزانی بۆ؟
چونکە کتێبە سونیەکان پڕن لە ڕەدانەوەی جەهمەکان و هتد.. چونکە بابەتەکەیان دیراسە کردووە کە ئەبینن کەسێکی وەك ابن تیمیە کە خۆی هەڵواسیوە بە عەقیدەی سەلەف لە چەندان بابەت لایداوە ئیتر خەڵکی لێ ئاگادار ئەکەنەوە نەك فیتنە بنێنەوە !

ابن تیمیە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرا عوزر بۆ جەهمیەکان ئەهێنێتەوە وە چەندان بابەتی تر حەتتا کاتێك ئەشعەریە جەهمیەکان وەڵامی ئەهلی سوننە ئەدەنەوە ئەڵێن ئەوەتا ابن تیمیە وا ئەڵێت ئەمەش ڕەدێك بۆ ئەهلی سوننە بێت ! باشە بۆ وتەی ابن تیمیە ئەهێنن تا ڕەدمان بدەنەوە ؟ چونکە ابن تیمیە عوزری بۆ هێناونەتەوە لە تەکفیر و تەبدیع شل و عەطفی بووە وە ابن تیمیە بە ئیمامی ئەهلی سوننە ناسراوە بۆیە ئەوانیش ئەڵێن ئەوەتا قسەی ئیمامەکەتان ، بەڵام ئەمە ئیمامی ئێمە نیە ، جا بزانە حەقت بەلاوە چەند ناخۆش بێت و ئینکاری لێ بکەیت ئەمە هەر حەقە جا پێت خۆش بێ یان نا ، کە تۆ ناتوانی حەق وەرگریت ئیتر ڕێگری لە حەق مەکە!

بۆیە ئەی ئەو کەسەی ڕەخنە ئەگریت لە بابەتەکە بکۆڵەوە ئینجا بڕیاری لەسەر بدە کە حەقیقەتی ابن تیمیەت زانی لە زاری خۆیەوە لە کتێبی خۆیەوە ئیتر هیچ شتێك نامێنێتەوە تا پینەی بۆ بکەیت.

دەریای سەلەف

31 Dec, 09:39


زۆر بە کورتی

ٳن شاء اللە پۆستێك لەسەر ابن تیمیە ئەکەم بۆ ئەوانەی سەریان لێ شێواوە پرسیار ئەکەن ئەڵێن نازانین کامەی حەقە.

دەریای سەلەف

29 Dec, 17:28


لە وەسیەتەکانی ئیمامی أحمد رحمە اللە:
گەر کەسێك باوکی بینی کارێك دەکات کە ئەم ڕقی لێیەتی و پێی خۆش نیە ، ئەوا قسەی لەگەڵ دەکات بەبێ توندی و توڕەبوون و ڕەنجاندن ، وە گەرنا وازی لێ دەهێنێت. چونکە باوك وەك کەسێکی غريب نیە.

📚‏زاد المسافر ❪٤/٥٦٦❫

دەریای سەلەف

28 Dec, 09:15


صەحابه‌ی به‌رێز عامر بن عب قیس كه‌وته‌ سه‌ره‌مه‌رگ و گریا

فه‌رموویان بۆ ده‌گریت ؟ فه‌رمووێ له‌ ترسی مردن ناگریم له‌ ترسی خۆشیه‌كانی دنیا ناگریم له‌ ترسی ئه‌وه‌ ده‌گریم كه‌ ناتوانم له‌ رۆژگاره‌ درێژه‌كانی هاوین به‌رۆژو ببم له‌ شه‌وگاره‌ درێژه‌كانی زستان شه‌و نوێژ بكه‌م.

#الزهد_عبدلله‌_بن_مبارك_٢٨٢

دەریای سەلەف

27 Dec, 12:03


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ ، إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

مرۆڤی ئازا ئەوە نییە كە خەڵك بدا بەزەویدا بەڵك و ئازا ئەوەیە كە نەفسی خۆی بگرێت لەكاتی توڕبوندا.

#صحیح_البخاري_٦۱۱٤
#صحیح_مسلم_۲٦۰۹
#موطٲ_مالك_۲٦۳٦
#مسند_ٲحمد_۷۲۱۹

دەریای سەلەف

22 Dec, 14:54


وهب ووتی؛  يَقُولُ الرَّبُّ تَبَارَكَ وَتَعَالَى:

{ إِذَا تَوَكَّلَ عَلَيَّ عَبْدِي، لَوْ كَادَتْهُ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ، جَعَلْتُ لَهُ مِنْ بَيْنِ ذَلِكَ الْمَخْرَجَ }

واتە: پەروەردگاری پیرۆز و باڵادەست دەفەرموێت: کاتێک بەندەکەم متمانەی بە من کرد(پشتی بەمن بەست)، تەنانەت ئەگەر ئاسمانەکان و زەویش خەریکە ڕووبەڕووی ببنەوە( بیچەوسێنەوە) من ڕێگایەکی  بۆ دروست دەکەم لە نێوانیان دا.

📚(الزهد لأحمد)

دەریای سەلەف

19 Dec, 02:45


﷽ #خەتمی_قورئانی_پیرۆز

[ ٣٣ ] سورة الأحزاب | عبدالله الموسی

دەریای سەلەف

18 Dec, 16:07


ابن بطە دەڵێ

هەر کەسێك بیروباوەڕی وابێت کە رسول اللە ﷺ پێش ئەوەی بە ڕیسالەوە بنێردرێت ، لەسەر دینی گەلەکەی بووە ، ئەوە گەورەترین درۆیە بەسەر رسول اللە ﷺ کردووە ، وە قسەی لەگەڵ خاوەن ئەم قسەیەدا ناکرێ ، وە لەگەڵی دانانیشرێت.

#الٳبانة_الصغری_٣٠٧

ئەمە درۆیەکی گەورەیە کاتێك دەیان وت رسول اللە ﷺ لەسەر دینی قوڕەیش بووە وەك ئەوان بوە.

دەریای سەلەف

16 Dec, 15:06


عَنْ أَبُو أُمَامَةَ الْبَاهِلِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ ((اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ،...))

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

قورئان بخوێنن چونكە لە رۆژی قیامەت دا دێت و دەبێتە تكاكار بۆ خاوەنەكەی. (خوێنەرەكەی).

#صحیح_مسلم_٨٠٤
#مسند_ٲحمد_۲۲۱٤٦

دەریای سەلەف

14 Dec, 07:10


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِذَا قَالَ الرَّجُلُ : هَلَكَ النَّاسُ. فَهُوَ أَهْلَكُهُمْ

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

ئەگەر پیاوێك ووتی خەڵك خراپ بوون تیاچون ئەوا خۆی لە هەموو کەس خراپترە و خۆی تیاچوە.

#موطٲ_مالك_۲٨۱٥
#صحیح_مسلم_۲٦۲۳
#مسند_ٲحمد_٨٥۱٤
#مسند_ٲحمد_۱۰٦۹۷

دەریای سەلەف

13 Dec, 07:48


شانازی مەکەن بە وەی ژمارەیەکی زۆر بینەرت هەیە بۆ پۆستێك کە خراپەیە،
شانازی بەوەبکە کە بینەرێکی کەمیشت هەیە بەلام پۆستەکەت  رەزامەنی ️اللّٰه ﷻ 

دەریای سەلەف

11 Dec, 17:18


عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ؛ الصِّحَّةُ وَالْفَرَاغُ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت :

دوو نیعمەت هەن زۆربەی خەلکی لێییان بێئاگان قەدریان نازانن ئەوانیش تەندروستی و دەست بەتاڵی.

#صحیح_البخاري_٦٤۱۲
#سنن_الترمذی_۲۳۰٤
#سنن_الدارمي_۲۷٤۹
#ابن_ماجە_٤۱۷۰
#مسند_ٲحمد_۲۳٤۰
#مسند_ٲحمد_۳۲۰۷

دەریای سەلەف

10 Dec, 14:01


‌پێشەوا محمد ـی کوڕی سلیمان دەفەرمووێت:

«البنون نِعَمٌ، والبنات حسنات، والله عزّ وجلّ يحاسب على النِّعم ويجازي على الحسنات»

واتە: «کوڕ نیعمەتن وە کچیش چاکەن وە پەروەردگار لێپرسینەوە ئەکات لەسەر نیعمەت وە پاداشت ئەداتەوە لەسەر چاکە»

الآداب الشرعية لابن مفلح (٤٥٤/١).

دەریای سەلەف

08 Dec, 11:27


#سووریا

ئەو بەناو مەلایانەی پشتی بەشار ئەسەدیان ئەگرت و شیعریان لەسەر ئەوت مەدحیان ئەکرد بەسەر شان و پیلیا هەڵیان ئەدا و وەلی ئەمری ئەوان بوو

ئا ئەوەتا لەناو چو ئێستا چیتان بۆ مایەوە جگە لە زەلیلی و ڕسوایی بۆتان ، جا دڵنیا بن ئەوەی پشتی طاغوتان بگرێت دەبێ چاوەڕێی کەوتنی سەرۆکەکەی بکات ئەمە ئاخیر زەمانە سڕەی یەکە بەیەکەیان دێت ئیتر بەسە زەلیلی و ڕسوایی بۆ پشتیوانانی طاغوتان ، بەسە تەوبە بکەن.

دەریای سەلەف

04 Dec, 14:25


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ مِنْ أَكْبَرِ الْكَبَائِرِ أَنْ يَلْعَنَ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ ". قِيلَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَكَيْفَ يَلْعَنُ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ ؟ قَالَ : " يَسُبُّ الرَّجُلُ أَبَا الرَّجُلِ، فَيَسُبُّ أَبَاهُ وَيَسُبُّ أُمَّهُ ".

رسول اللە ﷺ فەرموویەتی

تاوانێکی گەلێك گەورەیە پیاو جنێو بدات بە دایك و باوکی خۆی ، پێی ووترا ئەی نێردراوی خودا پیاو چۆن جنێو ئەدات بە دایك و باوکی ؟

لە وەڵامدا فەرمووی ئەو جنێو ئەدات بە باوکی پیاوێك ئەمیش بە هەمان شێوە جنێوی پێ ئەداتەوە هەروەها جوێن ئەدات بە دایکی ئەو ئەمیش جنێو ئەدات بە دایکی ئەم ، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك جنێو بە دایك و باوکی بدەن ، کەوایە وەك ئەوە وایە خۆی جنێوی بە دایك و باوکی خۆی دابێت.

#صحیح_البخاري_٥۹۷۳ #صحیح_مسلم_۹۰
#سنن_ابو_داود_٥۱٤۱ #سنن_الترمذی_۱۹۰۲
#مسند_ٲحمد_۷۰۰٤ #مسند_ٲحمد_۷۰۲۹

دەریای سەلەف

02 Dec, 12:33


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَطَمَ الْخُدُودَ، وَشَقَّ الْجُيُوبَ، وَدَعَا بِدَعْوَى الْجَاهِلِيَّةِ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرموێت :

لە ئێمە نیە ئەو کەسەی لە ڕومەتی خۆی دەدات و یەخەی خۆی دەدڕێنێ هاوار و شین و ڕۆڕۆ ئەکات وەك سەردەمی جاهیلی.

#صحیح_البخاري_۱۲۹٤
#صحیح_مسلم_۱۰۳
#سنن_النسائي_۱٨٦٤
#سنن_الترمذي_۹۹۹
#سنن_ٳبن_ماجە_۱٥٨٤
#مسند_ٲحمد_۳٦٥٨

دەریای سەلەف

30 Nov, 17:08


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((لَا يَسْتُرُ عَبْدٌ عَبْدًا فِي الدُّنْيَا، إِلَّا سَتَرَهُ اللهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ))

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت


هەر بەندەیەك عەیب و ناتەواوی بەندەیەك دابپۆشێ ئەوا خوای گەورە  لە قیامەت دا عەیب و ناتەواوی ئەو بەندەیە دادەپۆشێت.

#صحیح_مسلم_۲٥۹۰
#مسند_ٲحمد_۹۰٤٥
#مسند_ٲحمد_۹۲٤٨

دەریای سەلەف

30 Nov, 15:42


لـن أبیع ديني ..☝🏻

دەریای سەلەف

29 Nov, 07:31


ئەو کاتەی خودا دوو جار لەسەر یەک دەفەرموێت:

﴿ فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ˙ إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ﴾

ئەوە بزانە، کارەکە تەنها پێویستی بە کەمێک صبرهەیە و هیچی تر....

دەریای سەلەف

23 Nov, 03:20


🎧#خەتمی گوێ بیست بون .. (ختم السماعي)
📖سورة: (الشورىٰ)
🔈بەدەنگی:ناصرالقطامي

٢٨/رَمَضان ١٤٤٥ه

دەریای سەلەف

22 Nov, 17:08


عَنْ جَرِيرٍ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ يُحْرَمِ الْخَيْرَ ".

رَسُولُ اللهِ ﷺ دەفەرمووێت
ئەوەی بێبەش بێت لەنەرم و نیانی بێبەشە لە خێر.

#صحیح_مسلم_۲٥۹۲
#ابو_داود_٤٨۰۹
#مسند_ٲحمد_۱۹۲۰٨
#مسند_ٲحمد_۱۹۲٥۲
#ابن_ماجە_۳٦٨۷

دەریای سەلەف

21 Nov, 17:55


|شوێنڪەوتوانی سوننہ ـت .. 🗓📮|

السلام علیڪم ورحمة الله وبرڪاتة .

» ئەمـ ڪەناڵە ناوازانە لای خۆتانـ زیاد بڪەن بینەری بن إن شاء الله هەموویان بە سودن ...

~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
• هەڵمەت عبداللە
📝.|AL FURQAN17
•✻•✻•✻•✻•✻•
• العلم "
📖.|AL EIM ATHAR
•✻•✻•✻•✻•✻•
• دەریای سەلەف
📑.|DAREAESALAF
•✻•✻•✻•✻•✻•
• مەشخەڵی رێگا
🪔.|MASHXAIY REQA
•✻•✻•✻•✻•✻•
• بیروباوەڕ
📚.|AL AQIDA
•✻•✻•✻•✻•✻•
• زانــا الڪردي
📌.|KURDI 100
•✻•✻•✻•✻•✻•
• ڕێگای پاڪەکان
🍃.|REQAYPAKANN
•✻•✻•✻•✻•✻•
• اهل السنة والجماعة
📚.|REQAY RWNAKY
•✻•✻•✻•✻•✻•
• خزمەتڪاری سوننەت
🌾.|KHADM ALSUNA
•✻•✻•✻•✻•✻•
• شەریعــــەت
🌿.|AL SHAREAA
•✻•✻•✻•✻•✻•
• الَـأثــــارَ
📃.|ALSUNNA9
•✻•✻•✻•✻•✻•
• | أَبُو تُراب الْحَنْبَلِي |
📙.|ABU TURAB ALHANBALY
•✻•✻•✻•✻•✻•
مصباح السلف
🌱.|QAWHARY SALAF   
•✻•✻•✻•✻•✻•
• وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلون  .
✍🏻 .|ALSUNN4H
•✻•✻•✻•✻•✻•
• فبشر عباد
🪷.|FABASHIR 3EBAD
•✻•✻•✻•✻•✻•
• ڕێگای سەلەف
🪴.REGAY_SALAF01
•✻•✻•✻•✻•✻•
• | ڕێگای سوننەت |
📋.REGAY_SUNAT
•✻•✻•✻•✻•✻• 
•ئاسەواری سوننەت
📚:SUNNAT40
•✻•✻•✻•✻•✻•
 • بازاڕی ئۆنلاین
BAZARI_ONLINE11
•✻•✻•✻•✻•✻•

» ڪات : تا 10 ـی بەیانی دەمێنێتەوە .

» تێبینـی : ڪەناڵی بەسوود و باش نەبێت إن شاء الله ڪەناڵی بێ ڪەڵك لەم لیستە نابێت ، ئەوەش بۆ سوود گەیاندنە بە ئێوەی خۆشەویست ،️ الله تعالی بمان پارێزێ لە ریاء ڪردن و إخلاصمان پێ ببەخشێ ڪە ڪارەڪانمان بەتەنها لە پێناو خۆی بێت ، " آمـــین " .

» تێبینی : پۆست نابێ دوای لیست بڪرێ .

~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
                              💛    🌼    🤍

دەریای سەلەف

21 Nov, 14:05


#ضال_مضل

گومرا گومراکار
کەسێ گومرا بووە بەهۆی ئەو گومڕایەی خویەوە خەڵکیش گومڕا ئەکات کە پێی وایە خۆی لەسەر حەقە

برایانی ئەهلی سوننە لەسەریانە ڕێگای حەقی نیشان بدەن ئامۆژگاری بکەن دەلیلی بۆ بێننەوە ، کاتێك حوجە کرا ئەگەر هەر لەسەر گومڕایی خۆی بەردەوام بوو ئەوا ئەبێت خەڵك لێی ئاگادار بن کە ئەمه گومڕایە لێی دوور بکەونەوە ، پۆست کردن لەسەر ئەمانە تا خەڵك ئاگاداریان بێت بەڕاستی خێرێکی گەورەیە بۆیە لەمەیا کەس تاوان بار نیە کە پۆستی لەسەر بکات ئەمە ئەبێتە بابەتێکی حەق کە خەڵك هەجری گومڕاکارەکە بکەن تا بەهۆش خۆیدا بێتەوە.

دەریای سەلەف

20 Nov, 12:10


#پەلە_مەکەن

هەر کەسێك پۆستێکی کرد جوان سەرنجی بدەن بزانن مەبەستی چیە لە پۆستەکە یان لە حدیثەکە یان لە ئایەت یان ئاثار یان بابەتە عەقیدەیە یان فیقهـ یەکە ، ئەبێ حاڵی بن وە ئەگەر هەڵە تێگەیشتی لەو یان ئەم شەخصە توشی هەڵە ببوو یەکسەر پۆستی لەسەر مەکە تا خۆت بەناو بانگ بکەیت بەڵك و بچۆ چاتی لە مەوزوعەکە حاڵی بە و بە نەرم و نیانی نەك بە قسەی ڕەق و ناخۆش ، تکایە برایان خۆمان ژمارەمان کەمە با لەیەك حاڵی بین پۆست و ڕەد ڕەدانێی یەکتر مەدەنەوە کە دواتر پەشیمان ببیتەوە بڵێی نەم زانی هەڵەم کرد گەردەنم ئازاکە لە کاتێكدا ناویت ڕزاندووە خەڵکیش توشی گومان بکەی ، زوو بڕیار مەدەن پەلە مەکەن لە بابەتەکان بە وریایەوە قسە بکەن ورد ببنەوە لە بابەتەکان.

اللە تعالی کۆمان بکاتەوە لە بەهەشت حەشرمان بکات لەگەڵ پیاوچاکان و شوێن کەوتەی سوننەتی مەزن.

دەریای سەلەف

16 Nov, 14:55


عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمُتَشَبِّهَاتِ بِالرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ، وَالْمُتَشَبِّهِينَ بِالنِّسَاءِ مِنَ الرِّجَالِ.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە (اللە تعالی لێی ڕازی بێت) دەڵێت :

رسول اللە ﷺ : نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان دەچوێنن بە پیاوان
وە نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان دەچوێنن بە ئافرەتان.

#صحیح_البخاري_٥٨٨٥
#سنن_الترمذی_۲۷٨٤
#سنن_ابو_داود_٤۰۹۷
#سنن_ابن_ماجە_۱۹۰٤
#مسند_ٲحمد_۳۱٥۱

دەریای سەلەف

14 Nov, 14:55


رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ
اللَّهُمَّ مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ، صَرِّفْ قُلُوبَنَا عَلَى طَاعَتِكَ.

️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمویەتی :
اللهم دڵەکانمان بخەرە سەر تاعەت و عیبادەتی خۆت.

#صحیح_مسلم_۲٦٥٤
#مسند_ٲحمد_٦٥٦۹

دەریای سەلەف

12 Nov, 11:22


#شارەزای_دەکات

عَنْ مُعَاوِيَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ
قال رسول اللە ﷺ مَن یُرِدِ اللەُ بِەِ خَیرًا یُفَقَّههُ فِي الدَّینِ.

رسول اللە ﷺ
هەر کەسێك اللە تعالی بیەوێ چاکە و خێری پێ ببەخشێت شارەزای دەکات و حاڵی دەکات لە ئاین.

#سنن_الدارمي_٢٣٢
#صحیح_البخاري_۷۱
#صحیح_مسلم_۱۰۳۷
#مسند_ٲحمد_۱٦٨۳٤

دەریای سەلەف

09 Nov, 11:22


عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ " مَنْ كَانَتِ الْآخِرَةُ هَمَّهُ جَعَلَ اللَّهُ غِنَاهُ فِي قَلْبِهِ، وَجَمَعَ لَهُ شَمْلَهُ، وَأَتَتْهُ الدُّنْيَا وَهِيَ رَاغِمَةٌ ، وَمَنْ كَانَتِ الدُّنْيَا هَمَّهُ جَعَلَ اللَّهُ فَقْرَهُ بَيْنَ عَيْنَيْهِ، وَفَرَّقَ عَلَيْهِ شَمْلَهُ، وَلَمْ يَأْتِهِ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا مَا قُدِّرَ لَهُ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

هەر کەسێك هەر خەمی قیامەتی بێت اللە تعالی دەوڵەمەندی ئەخاتە دڵیەوە ئیش و کاری بۆ ئاسان ئەکات دونیا بە ئاسانی دێتە بەردەستی پێویستی بە هەوڵ و تەلاقەی زۆر نیە ، وە هەر کەسێك هەر خەمی دونیای بێت اللە تعالی هەژاری دەخاتە نێوان هەردوو چاوانیەوە ئیش و کاری زەحمەت ئەکات هیچی لە دونیا دەست ناکەوێت تەنها ئەوە نەبێ کە بۆی نوسراوە بۆی داندراوە.

#الترمذی_۲٤٦٥

دەریای سەلەف

06 Nov, 11:22


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنْ لَا يَأْمَنُ جَارُهُ بَوَائِقَهُ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

ناچێتە بەهەشت ئەو کەسەی زوڵم و ئەزیەتی درواسێکەی بدات.

#صحیح_مسلم_٤٦
#مسند_احمد_٨٨٥٥

دەریای سەلەف

04 Nov, 19:06


تلاوةٌ من سورةِ الإسراء.

دەریای سەلەف

03 Nov, 11:22


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، وَأَنَا مَعَهُ حِينَ يَذْكُرُنِي، فَإِنْ ذَكَرَنِي فِي نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِي نَفْسِي، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِي مَلَأٍ ذَكَرْتُهُ فِي مَلَأٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ، وَإِنِ اقْتَرَبَ إِلَيَّ شِبْرًا اقْتَرَبْتُ مِنْهُ ذِرَاعًا، وَإِنِ اقْتَرَبَ إِلَيَّ ذِرَاعًا اقْتَرَبْتُ إِلَيْهِ بَاعًا، وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً

رسول اللە دەفەرمووێ اللە تعالی فەرمووی

من لە ئاستی دڵنیایی بەندەکەم دام بەمن وە من لە تەکیدام کاتێ یادم ئەکات ، ئەگەر لە دەروونی خۆیدا یادم بکات ئەوا منیش بەو شێوەیە یادی دەکەم ، خۆ ئەگەر لەناو کۆمەڵێك یادم بکات ئەوە منیش لەناو کۆمەڵێکی چاکترلەوان یادی ئەو ئەکەم وە ئەگەر بستێك لێم نزیك بێتەوە ئەوا گەزێك لێی نزیك ئەبمەوە وە ئەگەر گەزێك لێم نزیك بێتەوە ئەوا شاپاڵێ لێی نزیك دەبمەوە وە ئەگەر بە ڕۆیشتن خێرا بێت بۆلام ئەوا بە خێرایی ئەچم بەرەو پیلی.

#الترمذي_۳٦۰۳

دەریای سەلەف

02 Nov, 11:22


وَحَدَّثَنَا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ ، حَدَّثَنَا يَعْقُوبُ - وَهُوَ ابْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ الْقَارِيُّ - عَنْ سُهَيْلٍ ، عَنْ أَبِيهِ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : لَا تَقُومُ السَّاعَة حَتَّى تَعُودَ أَرْضُ الْعَرَبِ مُرُوجًا وَأَنْهَارًا.

رسول اللە دەفەرموێت
قیامەت هەڵناستێت تا زەوی عەرەب نەبێتە سەوزای و ڕوبار و بێستان.

#صحیح_مسلم_۱٥۷

https://t.me/dareaeSalaf

دەریای سەلەف

01 Nov, 08:17


رسول اللە ﷺ فەرمووی

سێ کۆمەڵ هەن اللە ﷻ قسەیان لەگەڵ ناکات لە ڕۆژی دوایی

پیاوێکی پیری زیناکار

هەژارێکی لووت بەرز

پێشەوایەکی درۆزن

#سنن_النسائی_٢٥٧٥

دەریای سەلەف

31 Oct, 07:10


رسول اللە ﷺ فەرموویەتی

قیامەت بەرپا نابێت تاوەك و ئەو کاتەی پیاو بەلای گۆڕی پیاو دا تێپەڕ ئەبێ و ئەڵێ خۆزگە لە جێی ئەوبام.

#صحيح_البخاري_۷۱۱٥

دەریای سەلەف

29 Oct, 06:11


الفضیل'ی ڪوڕی عیاض فەرموویەتی
ئەوەی خراپەیەڪی بینی لە بـراڪەی دا و
پێڪەنی بە ڕوویا ئەوە خیانەتی لێ ڪردووە

المجالسة|ض۱۱٥/٥ ـــ📚

دەریای سەلەف

28 Oct, 05:07


ٳبن مسعود (رحمە اللە) دەڵێت

ئیماندار ئیسراحەت ناڪات هەتا بەلیقای اللە ﷻ نەگات.

#ڪتاب_الزهد_لٲحمد_۸٤٦

دەریای سەلەف

26 Oct, 07:10


#_چ_کاتێك_نیقاب_ئەبێتە_فیتنە !

اللە تعالی هیدایەتی ئەو کەسانە بدات کە بونەتە هۆی ناشرین کردنی نیقاب

دەریای سەلەف

24 Oct, 17:07


بسم اللە
بەرهەمی نوێ
بۆیەکەم جار لە کوردستان
کتاب الصفات للٳمام الحافظ الدارقطني
وەرگێڕان : زانا کوردی
نرخ : ۲٥۰۰

ئەم کتێبە تایبەتە بەجێگیر کردنی سیفاتەکانی اللە تعالی و ڕەددێکی زۆر بەهێزە بۆ گرووپە گومڕاکان
پێویستی هەموو خوێنەرێکە لەماڵەکەیدا.

@Ktebxan1_bot

دەریای سەلەف

24 Oct, 17:07


️ اللّٰه تعالی پاداشتیان بداتەوە بۆ چاپکردنەوەی کتێب ، دەتوانن لێیان بکڕن زۆر هەرزانە لەچاو ئەو عیلمەی تێیدایە .

دەریای سەلەف

21 Oct, 06:23


خودایە: بەندەی ترت هەیە بەڵام
من تەنها تۆم هەیە❤️‍🩹

دەریای سەلەف

19 Oct, 20:07


إنا للە وإنا إلیە راجعون .

الحمدللە ئەم بانگەوازەمان کرد لە کەناڵی ئێمەدا دوو هەزار کەس بینی، وە زۆرێك لە برایان و خوشکانی موسڵمان لای خۆیان بڵاویان کردەوە دوعای خێرمان هەیە بۆتان،

بەڵام جەخت لە شتێك دەکەمەوە ئێمەـی موسڵمان هێندە زەلیل بووینە یانی لە نزیکەی چوار هەزار کەس کە پۆستەکانی بینیوە ٣٠٠ هەزار کۆبۆتەوە، واللەهـی شەرمە و جێگای ئەوەیە کە بگریەن بۆ حاڵی خۆتان .

گەر دەڵێی سیقەم نییە ئەو هەموو موسڵمانە پۆستیان کرد ئەو بیانووەت نەما
گەر دەڵێی ئەوانە موسڵمان نین و نایانناسم دەی خۆ ئەو پانزە بیست کەناڵە جێ بهێڵە
وە گەر دەڵێی لەبەر دەستم نییە ئێمە ئەو رێگایەشمان قطع کرد کە گوتمان تەنها پێنج دۆلار بۆ ئێمە زۆرە .

دووبارە و سێ بارە داوام وایە بڕێك بجوڵێن و گرنگی بە شتەکان بدەن چونکە گەر ئەو موسڵمانە شایان نەبێ ئێمە پۆستی ناکەین وە گەر ڕێگایەکیش گومان ببەین داوا لە خەڵك ناکەین
بەڵام حەیف و داخە کە موسڵمانان نەتوانن یارمەتی یەکتر بدەن کە واجبە لەسەریان
واللەهـ قەسەم فەرموودەی لەسەرە کە پارەکەت لە چاکە خەرج نەکرد لە خراپە خەرجی دەکەی . وە بەرپرسیارم لەو قسانەشم ڕۆژێك دێ دەزانی کە چاکە خۆی بەرەو پیلت هاتبوو بۆ موسڵمانێك کە دەیان موسڵمان شاهێدیان بۆی داوە بەڵام ئەو چاکەیە و ئەو واجبەـت پشتگوێ خست .

دیسانەوە دەیڵێمەوە تا ڕۆژی هەینی داهاتوو مۆڵەتە بۆ پارە یان کارت ناردن :

07516499411

دەریای سەلەف

19 Oct, 14:51


قَالَ_رَسُوْلُ_اللّٰهِﷺ
أَلاَ أَدُلُّكَ عَلَى صَدَقَةٍ يُحِبُّهَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ؟ تُصْلِحُ بَيْنَ النَّاسِ إِذَا تَبَاغَضُوا وَتَفَاسَدُوا 

واتـە :- ئایا هەواڵت پێ نەدەم بۆ ئەنجامدانى خێرێك كە خواو پێغەمبەرەكەى خۆشیان بوێ؟ (كە بریتیە لە): ئاشت كردنەوەى نێوان خەڵك كاتێك كە لێك تووڕە دەبن و ئاشووب لە نێوانیان دروست دەبێت.

رواە البخاري: ٢٥٤٦ ، رواه مسلم: ٢٦٠٥ ـــ📚

دەریای سەلەف

15 Oct, 07:40


#المنشاوي

دەریای سەلەف

12 Oct, 06:29


چۆن هەست بە نیعمەتەكانی خودا بکەین⸮

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ:قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم ((انْظُرُوا إِلَى مَنْ أَسْفَلَ مِنْكُمْ، وَلَا تَنْظُرُوا إِلَى مَنْ هُوَ فَوْقَكُمْ، فَهُوَ أَجْدَرُ أَنْ لَا تَزْدَرُوا نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْكُمْ))
رواه مسلم ٢٩٦٣.📚

واتە: سەیری لە خۆتان بەرەو خوارتر بكەن وە سەیری لە خۆتان بەرزتر مەكەن, ئەمە شیاوترە بۆ ئەوەی كە بەبێ ڕێزی  سەیری ئەو نیعمەتانە نەكەن كە خودا پێی بەخشیون .

دەریای سەلەف

06 Oct, 18:07


مریح کوڕی مسروق دەڵێت :

هەر گەنجێك لەبەر اللە واز لەخۆشیەکانی دونیا و ئارەزوات بهێنێت و گەنجیەکەی بۆ اللە تەرخان بکات، ئەوە سوێند بەوەی گیانی مریحی بەدەستە ئەجر و پاداشتی ٧٢ دانە صدیق ـی هەیە.

#الزهد_لابن_المبارك ــ📚

دەریای سەلەف

04 Oct, 13:22


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

کاتی گیرابوونی دوعا لەڕۆژی جومعە:

شێخ الإسلام إمامی احمد بن حنبل رحمة ﷲ دەفەرموێت: زۆرینەی فەرموودەکان لەسەر ئەوەن کاتی گیرابوونی دوعا لەدوای نوێژی عەسرە❝

📜 مسائل للکوسج

دەریای سەلەف

01 Oct, 19:28


گێڕدراوەتەوە- لە سفیان الثوری ـەوە دەربارەی فەرمایشتی اللە عز و جل : ﴿وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الْمُنتَهَىٰ﴾ - واتای ئایەتەڪە : گەشتن بە پەروەردگارت بڕاوەتەوە ، وە فڪر و عەقڵت لە دونیادا ناتوانێت بگەیێت پێی - فەرمووی : -ئینسان - ناتوانێت بیر لە اللە عز و جل بڪاتەوە .

{العظمة لأبي الشيخ الأصبهاني/٦}"📚

دەریای سەلەف

28 Sep, 08:26


- عەقیدەی الإمام سفیان بن سعید بن مسروق الثوري (١٦١ هـ) .


ماوەی خوێندنەوە : ٥ ڕۆژ .

@fergaySU30

دەریای سەلەف

26 Sep, 15:37


ئیمامی شافعی دەڵێ

پێم خۆشە هەر چیەکی ئەیزانم خەڵك لە منەوە فێری بن پاداشتی  لەلای الله تعالی وەرگرم هیچ کەسێك باسم نەکات.

(
التبيان في آداب حملة القرآن ٣٦)

دەریای سەلەف

24 Sep, 19:12


بـە ئیمامی ئـەحـمـەدۍ ڪـوڕۍ حـەنـبـەل ووتـرا :
بـاطڵ و نـاڕەوایـۍ بـەسـەر حـەق دا سـەرڪەوت!
ئـەویـش فـەرمـووۍ :

(سـەرڪەوتـنـۍ بـاطڵ بـەسـەر حـەق دا ئـەوەیـە ڪە دڵـەڪان لـە ڕێـنـمـایـیـەوە بـچـنـە سـەر گـومـڕایـۍ ، بـەڵـام دڵـەڪانـۍ ئـێمـە هـێـشـتـاڪە لـەسـەر حـەقـن)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


📚 سیر ٲعلام النبلاء (٢٣٨/١١)

دەریای سەلەف

23 Sep, 16:47


#ئامۆژگاریەکی_گرینگ

لە عبداللە یـ کوڕی مەسعودەوە (رضي اللە عنە) دەڵێت

ئەگەر برایەکتان تاوانێکی کرد #مەبنە_یارمەتی_دەری_شەیطان_لەسەری دوعای خراپی لێ بکەن بڵێن ئەی خوای گەورە ڕسوای بکە ئەی خوای گەورە ئاوهای لێ بکە ئەی خوای گەورە بە لەعنەتی کەی

#بەڵك_و_داوا_بکەن_لە_پەروەردگار_خۆتان_سەلامەت_بکات_وە_ئەویش_سەلامەت_بکات

چونکە ئێمەی هاوەڵانی رسول اللە ﷺ کاتێك کەسێکمان ئەبینی توشی هەڵەیەك ئەبوو هیچمان نەئەوت لەسەری

تا وەفاتی ئەکرد ئەگەر لەسەر خێر وەفاتی بکردایە ئەمان زانی کە ئەمە ئەهلی خێر بووە وە ئەگەر لەسەر شەڕ وەفاتی بکردایە ئێمە دوعامان ئەکرد کە اللە تعالی لێی خۆش ببێت.

#الزهد_عبدللە_بن_المبارك_ڕقم_الٲثر_۱۱۱۲