نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛 @nza_qadar_dagoret Channel on Telegram

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

@nza_qadar_dagoret


❀رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : هیچ شتێک قەدەری خوا ڕەتناکاتەوە دوعا نەبێت❀


³¹´⁷´²⁰²³

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛 (Kurdish)

Welcome to the Telegram channel 'نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛'! This channel is dedicated to spreading the teachings and sayings of the Prophet Muhammad (peace be upon him). The channel provides daily quotes, hadiths, and reflections to inspire and guide its members in leading a righteous and fulfilling life. The title of the channel signifies the importance of recognizing and appreciating the value and worth of each individual, as emphasized in the teachings of Islam. Join us in exploring the wisdom and guidance of the Prophet Muhammad and learn how to navigate life's challenges with grace and faith. Follow 'نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛' for daily doses of spiritual inspiration and enlightenment. Remember, as the Prophet Muhammad said, 'No act of kindness, no matter how small, is ever wasted.'

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

15 Feb, 13:51


︎ ︎    ︎ ︎    ︎ ︎    ︎ ︎ 
   ︎ ︎    ︎ ︎    ︎ ︎  ‹
لڪل شدة ، مدة
  ︎ ︎  بۆ هەر سەختیەڪ ماوەیەڪە  𖣂
. .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Feb, 19:21


کاتێک لێیان پرسی: "چۆن ئەو خۆشەویستییەتان تا کۆتاییی تەمەنتان پاراست؟"

وتی: "زۆر جار پاساومان بۆ یەکدی دەهێنایەوە و درێژەشمان بە ناکۆکییەکانمان نەدەدا.

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Feb, 18:32


( ئەی یـاربی ڕۆڵە ڕۆح ئاوەدان بیت ).🥰

ئەمە دوعای دایە حاجیەک بوو🥺
کاتێک وریا حەمە کەریم🥹
پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس
لە هاوین دا و لە کاتی وەرگرتنی موچەدا یارمەتی دەدات و لە قەڕەباڵەغیەک دا ڕزگاری دەکات و دەیکاتە باوەش 🫠
ئاوی ساردی پێ دەدات ...😔

ئـەرەبەخوا ڕۆح ئاوەدان بوی
بە مانای کەلیمە 😌

ئیتر نازانم چ پەیوەندیەک لە نێوان تۆو خوای گەورە هەبوە ...؟!
وا خوای گەورە خۆشەویستی کردوویت لە دڵماندا ...🥲

ئەوەتا هەفتەیەکە لە ژێر خاکیت هێشتا ئەڵێی یەکەم ساتی نێو طوب عدلیه 😭
ئەڵێی ئەو ساتەیە خۆڵت بە سەرا کرا ...😭💔

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Feb, 11:05


قورسە بەڵام هەمیشە دەنگێڪ لەناخمدا دەزرینگێتەوەو پێـم دەڵێت
خێری تێدابوو . 🤍

#سورە_الڪهف 🥰
اللَّهُمَّ صَلِّي وَسَلِّم وَبَاركَ عَلَى نَبِيِّنَا ﷴ ﷺ
‏اللَّهُمَّ صَلِّي وَسَلِّم وَبَاركَ عَلَى نَبِيِّنَا ﷴ ﷺ
‏اللَّهُمَّ صَلِّي وَسَلِّم وَبَاركَ عَلَى نَبِيِّنَا ﷴ ﷺ

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Feb, 20:58


'
بەمەبەست پۆستە کۆنەکەم دانایەوە تاکو سەیرێکی ئەوانیش بکەن😁

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Feb, 20:56


کچی باش
ئەگەر تۆی بوێت
پیاوانە و مەردانە و ڕاستگۆیانە
لە دەرگای ماڵە باوکت دەدات😍

لە سەربان و پەنجەرەوە نایەت
یاری بە هەستەکانو ناکات و پێو ڕانابوێرێت و
کات ناکوژێ و دەستی پێت گەرم ناکاتەوە!

#نەخێر بۆ خۆشەویستی حـەرام 💔

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Feb, 17:45


︎ ︎
هەمیشە بیستومانە کە مرۆڤ لەم دونیادا لە تاقیکردنەوەدایە   وە مرۆڤە باشەکان زوو لە تاقیکردنەوەی دونیادا دەردەچن و ئیتر شوێنیان  ئێرە نیە بەڵام ئەمە ئەو مردنەیە ئازارەکەی دەگات بە قوڵای دڵ💔

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ..


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Feb, 15:39


🔸ئـەو دەمـەی ڕادەمێـنیت لەوەی
سەڵاواتەڪانت لــــە شـەو و ڕۆژی
هەینیدا دەگات بە پێغـەمبەری خوداﷺ،

شەرم دەڪەیت توێشووت ڪەم بێت،
شەرم دەڪەیـت ڪەم سەڵاواتت دابـێت،
چونڪە پێغەمبـەری خـــودا  ﷺ
گەورەترین مافی هەیە بەسەرمانەوە..

صلوا علی حبیب ..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Feb, 16:11


︎ ︎
بمبورە خوایە گیانم لەگەڵ ئەوەی دەزانم چ دەسەڵاتێکت هەیە بەڵام هێشتا نیگەرانم..


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Feb, 08:32


︎ ︎
خودا قەرەبووی هەموو ئەو ئازارانە ئەڪاتەوە ڪە بە بێدەنگی بەرەنگاری بویتەوە..

#نزا . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Feb, 21:32


ئەوەندە بیر لەسەختی و ئاڵۆزیەکانی ژیان مەکەوە خودا ڕێکی دەخات

خودا لەخۆت باشتر دەزانیت چت دەوێت.
تەنها دوعا بکە و یەقین بــە

چونکە لەسیفەتی یەقین و دوعا ئەوەیە ئەگەر بەنیازیش نەگەی تەوەکول و ئارامیت پێدەبەخشێت و بەشێوازێک ڕاهێنانت پێدەکات وەک اوەی بەنیاز گەیشتویت…

بە یەقین بن.....
#شـــەونــوێـژ #سورة_الملك #نزاكـــانتان

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Feb, 08:00


| خۆزگەمـ پێت ،

ئەی ئەو كەسەی بە دڵێكی سلیم ـەوە گەڕایتەوە لای پەروەردگارم..💔

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Feb, 20:39


#سڵاواتی_ئیبراهیمی ئارامی دڵ و موعجیزەكانی ژیان..👑

خانمێك دەڵێت :

ماوەی 4 ساڵ دوعام بۆ ئاواتێكم ئەكرد بە بەردەوامی ،هەرچییەك بیانوتایە گرنگە و دەبێتە هۆی ڕازیبونی خوا و بەدەستهێنانی هیواكانت بەبێ گومان دەمخوێند من پێشتر ئاشنای سڵاواتی ئیبراهیمی نەبوم ! پاش ئەوەی ڕێنوێنییان كردم بۆ خوێندنی منیش دەستم پێ كرد ، لەگەڵ خوێندنی هێزێكی زۆر بەخشرا بە دڵم و بێ هۆكار ڕوخسارم ئەگەشایەوە و دڵم خۆش ئەبوو ، لە سێیەم ڕۆژ ئاواتەكەم هاتە دی، شۆك بوم نەمئەزانی چۆن سوپاسی خوا بكەم كە شایەن بەو كەڕەم و میهرەبانییەی بێت !🥹 هەموو ماندویەتی و هیلاكی و تامەزرۆی چەند ساڵەم كۆتایی هات
ئامۆژگاری هەر كەسێك ئەكەم كە ئەم چیرۆكەم دەخوێنێتەوە خۆت بێبەش مەكە لە سڵاواتی ئیبراهیمی!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Feb, 20:25


خوێندکارێـکی ئەزهەر بە شێخ عبدالحمید کشک دەڵێت:
مامۆستاگیان بەڵکوو ژنێکم بۆ بدۆزیتەوە؟!
ئەویش دەفەرموێت: باشە سیفاتەکانی چۆن بـێت؟!
دەڵێت: جوان بێت، ڕۆشنبیر بێت،
لەبەرکاری هەموو قورئان بێت بە تەجویدی تەواوەوە...

شێـخ فەرمووی: ڕۆڵەگیان ئەو سیفەتانەی باسی دەکەیت،
تەنیا لە شێخ حوصەریدا هەیە، ئەویش وەفاتی کردووە...

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Feb, 19:25


︎ ︎
ڕاستیەکەی
من زۆر کارم هەیە هێشتا زۆر شتیشم هەیە بترسم لەدەستی بدەم!
بەڵام ئەگەر پێم بڵێن هەر ئێستا ئەتوانی چاوەکانت دابخەیت و ئیتر خەبەرت نەبێتەوە،بە ئارامیەوە چاوەکانم دادەخەم . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Feb, 07:59


پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:

( مَنْ قَرَأَ آيَةَ الْكُرْسِيِّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ إِلَّا أَنْ يَمُوتَ ) .

واتە: هەرکەسێک لەدوای هەموو نوێژێکەوە (آيَةَ الْكُرْسِيِّ)بخوێنێت هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لێی لەچوونە بەهەشت تەنها مردن نەبێت .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Feb, 16:51


لە ئیسلامدا خۆشەویستی جەژنی نییە،
بەڵکوو نوێژی ئیستیخارەی هەیە،
بەدوایدا خۆشەویستیەکی حەڵاڵ دێت.💛

و: ئەیاد فەهمی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

08 Feb, 20:51


خــودایە بێبەشم مەڪە لەم شتانە :
میهرەبانیت،،
لێخۆشبونت ، رازیبونت، بەهەشتت
🦋🤍

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

08 Feb, 07:57


......................

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

08 Feb, 07:35


قسەی کچێکی بێ باوک بۆ کچەکەی کاکە وریا !💔🥺

بگری کچی جوان بەدڵی خۆت بگری ئیتر کەس نیە ئەحواڵت بپرسێ ئیتر کەس نیە دڵت پیخۆش بێت ئیتر کەس نیە کەنەخۆش بویت ئاگای لێت بێ ئیتر کەس نیە تەلەفۆنت بۆ بکات لە تەندروستیت بپرسێ کەس نیە لە نمرەکانت بپرسێ بەدڵی خۆت بگری ئیتر تۆ باوکت نەما لەئەمڕۆوە کابوسی ژیانت
دەستپێئەکات بەدڵی خۆتبگری دیسان کەس نیە کە قسەیەکیان پێگوتی لەسەرت بکاتەوە کەست نیە داوایی ئەوشتانەیی لێبکەیی کە حەزت لییەتی ئیتر کەست نیە کە دڵت چوو بۆ خواردنێک سەلاجەکەت بۆ پڕ بکات لەوشتە، بەدڵی خۆت بگری چونکا دوایی ئەوڕۆژانە ئیتر دەبێت ببی بەکچێکی بەهێز چونکا تۆ ئیتر باوکت نیە تۆ ئیتر پشت و پەنایەکی ئارامت نیە💔

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

25 Jan, 21:10



    “ وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا

من هه‌رگیز لە دوعا و پاڕانه‌وه‌م لە
      زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

25 Jan, 16:01


دەبێت هەستت چۆن بێت کە ٢٩ جوزئت لەبەرکردووە و تەنها یەک جوزئت ماوە؟

دەبێت هەستت چۆن بێت کە ١١٣سوورەت لەبەرکردووە و
تەنها یەک سوورەتت ماوە؟

دەبێت هەستت چۆن بێت کە هەموو قورئانت لەبەرکردووە؟

دەبێت هەستت چۆن بێت کە بە ویستی خۆت چی سوورەتێکت بوێت بە لەبەر بیخوێنیـت؟

ئەم هەموو هەستە شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەیت و خۆتی بۆ ماندوو بکەیت .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

25 Jan, 10:24


کە قورسبوونی هاوسەرگیری ئەبینی
کە مناڵی ڕەوشت ناشرین ئەبینی
کە ئافرەتی دەمەوەر و ئیهمال ئەبینی
کە پیاوی نامەرد و ئیهمال ئەبینی
کە تەڵاقو هەڵوەشانی خێزان ئەبینی
کە فرمێسکی چاوی مناڵێک ئەبینی کە دایک و باوکی جیا ئەبنەوە
کە گەندەڵی ئەبینی
کە زوڵم ئەبینی
کە مناڵ و گەنج ئەبینی بە کچ و کوڕەوە ئاڵودەی ڤەیپ و دەرمان خواردن بوون
کە موچە و بژێوی چاک نابینی
کە خواردنی خراپ بوو و ژەهراوی ئەبینی
کەبەرهەمی سروشتی ئەبینی پڕ لەغەش و نەخۆشییە
.
.
.
ئینجا مەگەر عاقڵ بیت و بڵێیت:غیابی حوکمی خوا چ زەرەرێک لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە ئەدات ! خۆ ئەگەر هەست بەوەش نەکەی بەخوا بەخۆت مەڵێ عاقڵم!(دەست و پێ لەخۆت بشۆ!)

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

24 Jan, 17:28


گەرلێم بپرسن لەبارەی مرۆڤەکانەوەچی دەزانی؟

دەڵێم هیچ نازانم وکەسیشیان ناناسم، ئاخر مرۆڤەکان لەچرکەیەکدا دەجار دەگۆڕێن...!!!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

24 Jan, 11:37


تا دەتوانی خۆت خۆش بوێ و لە هەموو ئەو کەسانە دوور بکەوەرەوە کە تۆیان ناوێت.🩶


Love yourself as much as you can and Stay away from all those who don't want you.🩶

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

24 Jan, 05:46


خـودا ئەو ساتـانە لە بیرنا︎ڪات ڪە تۆ هـەوڵی دڵخـۆش ڪردنی خەڵـڪیت دەدا ، بـەڵام خۆت زۆر خـەمباربوویت ..

لەبیری ناڪات زۆر بەخشـندە بووی لەو شتـانەی ڪە خـۆشتدەویسـتن ، گەرچـی هیچ ڪەسیش وەهـا نەبوو بـۆ تۆ ..

ئەو هەنگاوانەت لە بیر ناڪات ڪە دەتنا
بـۆ ساڕێژڪردنی برینەڪان ،خۆشـت لەناو بـریندا نـوقم بـووبوویت..

“ دەبینیت خـودا قەرەبووی هـەموو ئـەمانەت بـۆ دەڪاتەوە “

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Jan, 18:20


'
سپاردەی خوای بکە....

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Jan, 16:45


🌷🫀اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ🫀🌷

#شەوی_هــەیــنــی
#ســەڵاوات_سورەڪهـف_لەبیرمەڪەن

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Jan, 13:17


هەموو ئەو ناڕەحەتیانەی بڕیار نییە کۆتای بێن
"  کۆتای دێن"

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

22 Jan, 14:08


دوعـــــا دەکەم
بۆت بەدی بـێ ئەها ئەوەی دایم لە ســـوجدە داوای دەکەی .

🥹🤲🏻🤎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Jan, 20:37


شیرینەکـــــــەم

بجەنگە تێبکۆشە کۆڵمەدە بۆ ھێنانەدی ئاواتەکانت با ئەستەمیش بێ ، خودایەک بۆ تێکشکاندنی تاریکی شەو بە یەک تیشکی خۆر لە ئاسۆدا  گشت تاریکییەکان  ڕادەماڵێت ..

إِنَّما أَمْرُهُ إِذا أَرادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ

خوا ھەر کارێکی بوێت بە فەرمانی دەفەرموێت : ببـە ، دەبـێت .

کارە مەحاڵەکەی تۆش بەدی دێنێت ،
کەواتە بەئومێدەوە بژی و وازیش لە نزا مەھێنە

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Jan, 17:36


چاکترین ڪار چ ڪارێڪە

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ أَفْضَلُ الأَعْمَالِ: الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا، وَبِـــرُّ الوَالِدَيْـــنِ .

واتە‌: باشترین ڪردە‌وە‌ بریتین لە‌ :
نوێژڪردن لـە ڪاتى خۆى و
چاڪەڪردن لەگەڵ
دایڪ و باوڪ

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Jan, 07:03


دونیا قوتابخانەیەکی گەورەیە کە هەرچەندە تێیدا سەرکەوتووبیت، جگە لە بڕوانامەی مردن هیچی تر نابەیـت لەگەڵ خۆت.

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَاتِ🤲

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Jan, 19:34


وشەی "هيچ"

ناونیشانی گۆڕستانێکە كە لە گەرووی مرۆڤدا هەزاران وشەی تێدا زیندە بە چاڵ کراوە

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Jan, 18:20


‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌ الْعَلِيِّ‌ الْعَظِيمِ‌

🫀🍃

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Jan, 12:43


-بۆچی دەڵێن خێر لەهەموو شتێکدایە؟
+چونـکە..
•خودا شتێک دواناخا گەر خێری تێدا نەبێت
•خودا بەڵات بەسەر نایەنێت گەر خێری تێدا نەبێت
•وە شتێکت لێ قەدەغە ناکات گەر خێری تێدا نەبێت.

بۆیە دڵتەنگ مەبە.💛

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

19 Jan, 20:21


هەمیشە شتێک هەیە کە نییە ....
قسەیەک هەیە بەڵام نەکراوە !
خەمێک هەیە باس نەکراوە !
فرمێسکێ هەیە کەنەڕژاوە !
هاوارێک هەیە نەبیسراوە !
ئازارێک هەیە نیشان نەدراوە !
هەمیشە دەردێک هەیە دەرمان نەکراوە !
هەمیشە چاوێک هەیە لەچاوەڕوانی ڕۆشتویەک ساڵانێکە تیشکی خۆشی لێی نەداوە !
بێدەنگیەک هەیە قسە شاراوەکانی تائێستا نەبینراوە !

لەژیانی هەمووان چیرۆکێک هەیە هیچ کات تەواو نەکراوە، هەمیشە لە هەرکەس شتێک هەیە کە نییە ..🩶!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

19 Jan, 06:29


دایـکـی مــرد
ئەیان شووشـت کفن دوورەکە وتی کـوا دەرزی کفنەکەی پێ بدوورین لەناکاو بێ ویستی خـۆی وتـی
دایـە کـوا دەرزی؟؟
💔

هـیچ چیرۆک و ڕۆمانێ بەقەد ئەمە نەیتاساندم

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

18 Jan, 18:34


لـێیان پـرسی نــهێنی هەموو دەم
شادبوونت چییە ؟


گوتی : دڵ نابەستم بەو شتانەی
نامـــێنێتەوە ، بـــەیــانی ڕازێڪی
شاراوەیـــە بـــۆیە نــیگەرانی نابم
دووێـنێ یـــادەوەرییەڪ بوو بۆیە
ئاخی بـــۆ هـــەڵناڪێشم ، ئـەمڕۆ
دیاری خودایە قەدری دەزانم . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

18 Jan, 14:01


︎ ︎
قێـزەونتـرین مـرۆڤ •• !
ئـەوانەن ڪە خـاڵی لاوازت دەزانن هـەرڪات ویـستان لە دژت بـەڪاری دەهـێنن..

دڵـنیابە ئەوەی ئـەوان بـەسەرت دەهـێنن ، پەروەردگـار هەمان شـت بەسەر ئـەوان دەهـێنیت، تەنـها ئارام بـگرە سەیـر بڪە بـزانە چـۆن  دەبـنە مایەی گـاڵتە جـاڕی خەڵڪ ..
︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Jan, 18:02


پێدەکەنم
‏چونکە من تاکە کەس نیم
‏لەسەر زەوی خەمم هەبێت!!
‏هاوشێوەم زۆرە..!!!


😊😊

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Jan, 08:13



ئینسان ئەبێت دوو زلەی باش لەخۆی بدات لەبەرامبەر وتنی مەحاڵە فڵان ئەوەم لەگەڵ بکات🙂

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Jan, 05:56


︎︎
︎ ︎        حەسەنی بەسری فەرموویەتی :
هەر ڪەسێك بەڕۆزیەڪی ڪەم رازی بوو
ڪە الله عزوجل پێیدا وە ، ئەوا الله عزوجل
بەڪردەوەیەڪی ڪەم لێی ڕازی دەبێت . .


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Jan, 20:11


سێ شت ڪە قەت نـابـێت
بشڪێنرێـت:

«متـمانـہ پێبـووטּ»
«پـەیماטּ»
«دڵـەڪاטּ»

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Jan, 18:58


ئەو مەخلوقە بچوڪانە دڵەبەن🥰❤️

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Jan, 13:58


ئەوەندە بیر لەسەختی و ئاڵۆزیەکانی ژیان مەکەوە خودا ڕێکی دەخات

خودا لەخۆت باشتر دەزانیت چت دەوێت.
تەنها دوعا بکە و یەقین بــە

چونکە لەسیفەتی یەقین و دوعا ئەوەیە ئەگەر بەنیازیش نەگەی تەوەکول و ئارامیت پێدەبەخشێت و بەشێوازێک ڕاهێنانت پێدەکات وەک اوەی بەنیاز گەیشتویت…

بە یەقین بن.....

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Jan, 13:54


ڕۆژێڪ ڕۆژانێڪ ئەسڕێتـەوە..
🫀🌱

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Jan, 19:52


هەموو شتێك بسپێرە بە خوا
هەرچی دڵتەنگی و غەمە دلی داگیرکردووی
دڵنیابە بچوکترین شتیش
بەبێ ئەمری خودا ڕوونادات و نابێت
بۆیە دلتەنگی وەڵا نێ و هەولبدە بە ڕازی بوونی
تەواوەتی خۆت ڕابهێنی لەگەل ناخۆشیەکان
تا ئەوکاتەی خوا لەسەرتی ئاسان ئەکات و خۆشی و ئارامی دێتە ڕێگات و ناو ژیانت

وَقَالُوا حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Jan, 15:58


‏ڕۆژێـک گوێم لە پێغەمبەری خودابووﷺ فەرمووی: دوعایەک هەیە هەر پێغەمبەرێک بەوە پاڕابێتەوە ئیللا خودا وەڵامی داوەتەوە، هەر بەندەیەکیش بیکات خودا وەڵامی دەداتەوە...

دواتر کابرایەکی ئەعرابی هات و
پێغەمبەری خودای ﷺسەرقاڵ کرد و
فەرموودەکەی تەواو نەکرد...

کە ئەعرابیەکە تەواوبوو،پێغەمبەری خوداﷺ بەرەو ماڵەوە بەرێکەوت.
منیش شوێنی کەوتم،دەمویست بزانم ئەو دوعایە چییە؟!

ئاوڕی نەدایەوە و نەمدەتوانی بانگی بکەم، هەربۆیە دەستم کردە تەپەتەپ کردن،بۆ ئەوەی بزانێت من لەدواوەیم.
ئاوڕی دایەوە و فەرمووی: ئەبو ئیسحاق!
وتم بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوداﷺ.
فەرمووی: چیتە؟
وتم: فەرمووت دوعایەک هەیە ڕەتناکرێتەوە، دواتر ئەعرابیەکە سەرقاڵی کردیت.

فەرمووی: دوعاکەی یونسی برامـە،
﴿لا إلهَ إلَّا أنتَ سُبْحانَكَ، إنِّي كنتُ مِن الظالمينَ﴾

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 21:21


هەرچۆن بیت و هەرچییەک بکەیت و هەرچۆن بژیت هێشتا بە دڵی زۆرێک نیت هێشتا گلەییان لەسەر تەواو یان نیوەی ژیانت هەیە
هەندێک هەن کە گرنگ نیە چییان بۆ بکەیت هەر ناگەیت بەو پلەیەی ئەوان دەیانەوێت ..
چۆن بیت بۆ خۆت و منداڵ و دایباب و هاوسەر و دراوسێ و خزم و کەس و دوور و نزیک و دۆست و هاوڕێ و ئاشنا و بێگانە بۆ ئەوان گرنگ نیە بەڵکو ئەوە گرنگە کە دەمیان بە گلەیی بێت لێت ..
بۆ ئەوان مەژی و بۆ خۆت بژی کێ تۆی بە دڵە سەر سەر و سەرچاو کێش نا بڵێ فەرموو ئەوە دەرگاکەیە ...

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 20:39


لۆ پێدەکەنن قەومەکە 😏🙂
,

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 18:53


وە لەڪۆتاییدا دەگەیتە قۆناغێڪ
بێدەنگیت هەڵدەبژێریت و دەرێــی ،
باشە لــۆ سەری خــۆم بێشێنم ..!!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 18:51


خودایە...
نیەتی دڵ و قەدەری خۆت یەڪبێت
.

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 13:29


دەزانی خودا ڪێیە؟

تۆ دەرگای ژوورەڪەت دادەخەیت
تا سەرپێچی بڪەیت، ڪەچی زاتی ئەو
لەژێر دەرگاڪەوە هەوات بۆ دەنێرێ
تا نەخنڪێی.

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 08:50



ژیانە ئیتر . .
ھەریـەڪەو بەدەردێــڪەوە دەنــاڵێت
ئەمەوێت بڵـــێم ڪەس بێ بەش نیە
لە ناخۆشیەکانی ژیان بەس ئەوە خۆتی
ڪە خــۆت بـــێ بەش دەڪەیت لە
خۆشییەکانی ، چێـــژ لە ژیان وەربگرە
لە ڪۆتاییدا هەموو شــتێڪ ڪاتییه
و تێدەپەرێت . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Jan, 08:42


مـەرج نییە ئـەو ڪەسانەی قـسەڪانیان وەڪ هـەنگویـن شیرینـە بـەرامبەر تـۆ دڵـسۆز و بە ئەمەڪ بن ..

مـرۆڤی ئەو سەردەمە وایە ڪە هـەزار ڕووە دەگـونجێت لە هـەر ئانێڪ بـێت ڕووی راستەقینەی دەربخات، بۆیە پەلە مەڪە🦋 ..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

08 Jan, 13:01


هەر دەمێڪ بێـتاقەت بوویت و دۆخت
باش نـەبوو ئەوە بـزانە نیعمەتێڪ هەیە
شـوڪرانەت نــەڪردووە ، یـان هەڵە
و تاوانێڪت ئەنجامداوە . .


"ئیبن جەوزی"

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Jan, 20:21


نزاکانت گیرا نەبـوون . .؟

خـوای گەورە لە ڕۆژی دوایـدا بەرامبەر
دوعـا قبـووڵ نەبـووەکانت زۆر چاکەت
پێدەبەخشێـت،
هێنـدە چاکەت پێدەبـەخشێت کەسانێك
هەن دەڵێن ؛ خۆزگە لە دونیا هـیچ دوعا
یەڪمـان قبـوڵ نەبـوایە . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Jan, 19:14



یەقینت هەبێت ڪێشەڪەی تـۆ
قەدەری خوایە، ڪاتیە و ئـەڕوات
ئەگەر ئارام بگریت خـوا دەیڪاتە
کەفارەتی تاوانەڪانت ئـیتر بۆچی
بـێ ئومـێد ئـەبیـت عـەزیزم . .

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Jan, 19:26


'
ڕۆیشتن بەبێ دەنگی وڵامدانەوەیەکی مەزنە بۆهەرکەسێک باشی دڵمانی بەکەم زانی.....

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

14 Nov, 02:15


< خــودا >

لە بەهەشتە خۆشەکەی خۆی شوێنت بۆ دانێ ڕەفیقی ئەزیزم…

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Nov, 20:21


“شەو بێدەنگە ، بەڵام مێشک نا ”

“The night is quiet but the mind is not.”

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Nov, 18:49


لەکۆتایی شەودا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە و چپەیەك لەزەویدا لە  سوجدە ڕاستەوخۆ دەگاتە ئەو زاتەی لەئاسمانە و دەفەرمووێت :

داوام لێ بکەن وەڵامتان دەدەمەوە ...

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Nov, 12:23


لە ژیاندا پێویست دەڪات فێر بیت ڪە
بەهێز و خۆڕاگر بیـت ، بــەرگەی ڪـاتە
سەختەڪـان بگریــت و چێژ لە ســاتە
خۆشەڪانیــش وەربـگریــت …

دەی خۆ ژیان دایڪ نییە دڵی
بۆت بسووتێت!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

13 Nov, 02:15




ئیلاهی تاریڪی بڪەی ئەو ڕێگایانەی
     بەبێ تـۆ بەڕێدەڪـەم ....


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Nov, 20:33


ئومێدی بەم پەنجا ڕۆژە نەماوە😂

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Nov, 20:33


لەبەر خـۆیەوە وتی: پوختەی 2024 ئەوەبوو هەموو سەر زەوی Got Engaged💍،تەنیا من و چوار هاوڕێی ساڵحم نەبێ...😁

و: ئەیاد فەهمی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Nov, 18:39


پیاوێڪی پیر لەناو ڪتێبە ڪۆنەڪانیدا دەگەڕا،تێبینییەڪی دۆزییەوە ڪەخۆی نوسیبووی...

نوسرابوو:-"
نازانم چۆن ئەوئازارەی ئێستام تێپەڕێنم"؟

لەوڕۆژەی ڪە تێبینییەڪەی دۆزیەوە
تەنانەت بیری نەمابوو تێبینییەڪەی بۆچی نوسیبوو.!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Nov, 13:14


دڵەکان بە پارە و هێز و قۆزی ناکڕدرێن
دڵەکان بە چارەسەری باش دەکڕدرێن ..

ژن دەتوانێت مێردێکی دەوڵەمەند بەجێبهێڵێت وە دەتوانیت هاوسەرە قۆزەکە بەجێبهێڵیت ...

بەڵام هەرگیز ناتوانێت

ئەو مێردە بەجێبهێڵێت کە میهرەبانە لەگەڵیدا !!
ئەو مێردەی کە وای لێکرد هەست بە سەلامەتی بکات و بەبێ ئەو ناتوانێت بژی !! ئەو مێردەی لە ساتەکانی بێهێزیدا پشتگیری دەکرد وفرمێسکەکانی  دەسڕییەوە !!ئەو مێردەی لەدەستێوەردانی خێزانەکەی و خێزانەکەی لە ژیانی خۆی و ژیانیدا پاراستی !!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

12 Nov, 08:11


'
لەمنێکی غائیبەوە
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت 🌸
بە اللە قەسەم🥰
خێری ڕوودان و ڕوونەدانەکەی دەبینی😘
وە خێری قبوڵ بون و قبوڵ نەبونی دوعاکەشو دەبینی ...🥺
ئەمە خەیاڵ وقسەی زلی پشت کیبۆردەکەم نیە🥹
واقیعی ژیانی خۆمە🤭

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 20:11



مەگەر چی شتێ لای خودا مەحاڵ بووە
تائەوەی تۆ پێت ئەستمە نێتە دی؟

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 18:59



چۆن دووعــاکردن قەدەر دەگۆڕێت!؟
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 17:18


گەر خێر بووایە .. دەبوو،
گەر خێر بووایە .. بەردەوام دەبوو،
گەر خێر بووایە .. دەهات،
گەر خێر بووایە .. دەمایەوە،
بەڵام نەبوو!🥹

خودا دەزانێت و ئێمە نازانین
..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 13:24


ڪچێڪ دەڵێت :

دەزگیرانەڪەم هات بـۆ ماڵمان و
هەردووڪمــان بە تەنیا دانیشتین

دایڪم هاتە لامان شەربەت و پیتزای بۆمان
دانا دواتــر ڕۆشـت ڪارەڪانی ماڵەوە تەواو
بـڪات

پارچەیەڪ پیتزای خوارد  پێم وت :
خۆشبـوو بەلاتەوە. . ؟!

وتی: بەڵێ ، زۆر بە چێژە !
وتم: خۆم دروستم ڪردووە« بۆ ئەوەی
زیاتــــــر پێی سەرسام بێت و لە دەستم
ڕانەڪات  ئیتر ماڵی ئاوابێت زۆر تاریفی
خواردنەڪانی ڪردم، ئەو دەمەی ڕۆشت

چــــووم بـۆ لای دایڪم و لێم پرسی :
ئەو پیتزا خۆشەت لە ڪوێبـوو. . . ؟
پێی وتم : دەزگیرانەڪەت هێنابووی

باشه ڪاڪە
🙂😂

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 10:26


خودا دەفەرموێت:
ئەگەر بمەوێت بەشتێکت بگەیەنم دەتگەیەنم!
کەس ناتوانێ ڕێگریم لێبکات

خوایە بەخۆتمان بگەیەنی 🥺

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

11 Nov, 05:58


𝟏𝟏' 𝟏𝟏' 𝟐𝟎𝟐𝟒

تاریخێکی جوانە مەگەر وانیە ؟😁

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Nov, 19:11


ئـــیـــلاهــــی ..

ئەی ئەو کەسەی کەڕەحمەتت لەبیروو بۆچونی ئێمە بەرزترە ..
نەگوناهی بەندەکانت زیانت پێ دەگەیەنێت نە ملکەچکردنیان قازانجێکی هەیە 🥰
ئەی خــالقی من 😞
بەپێی کردەوەکانم لەگەڵم مەجوڵێوە 😔
تاوانەکانم نەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەحمەتت لەمن ببڕێ 😥
ئەگینا لەناو دەچم

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Nov, 13:26



خوایە گیان...
ئاواتی دڵی من و هەموو ئەو
كەسانەش بهێنەدی ڪە دەلێن ئامین...🤲🏻🥺
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

10 Nov, 09:03


هەندێڪ جار

تەنها دەبێت بوەستی و
هەموو شتەکان جێبهێڵیت بۆ خودا ..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

09 Nov, 19:55


كاتیٚـك قسە لەگەڵ " خوا " دەكەی
ھیچ " ھەناسەیەكت " بەخەسار ناچیٚـت

كاتیٚـك چاوەریٚـی " خوا " دەبی ھیچ
" كاتیٚـكت " بەفیرۆ ناچیٚـت

كاتیٚـك متمانە بە " خوا " دەكەی
ھەرگیز زەنگی " دۆڕان " نابینی

🤍🌸 ..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 20:30


هەنێ گەردن هەیە خۆتیش ئازادی بکەی لای خودا ئازاد نابێت و حەقیت بۆ دەکاتەوە

ئەوەیە ئومێدی ئێمە بە ئیلاهــــــــــــــ

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 20:26



حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ💔
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 18:59



ڕۆژێک دێت لە خەو هەڵدەستیت اللە
تعالی هەموو ئەو شتانەی بۆ کردوویت
لە خەیالتدا بوو، چونکە ئەو خاوەنی
"کن فیکون"هـ


ئارامـ بگرە🥹❤️‍🩹

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 17:27


🥺🫶🩷

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 12:59



بۆ خەمی بەیانیت هەڵگرتووە،مەگەر خودا دوێنێ کەم تەرخەم بووە لەگەڵت؟
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

07 Nov, 06:50


سلام لەو چاوانەی ئەم نامەیە ئەخوێنەوە ..
من تۆ ناناسـم بەلام ئەمە هۆکارێک نییە تا من نامە بۆتۆ نەنوسـم
لەم جەنجاڵیەی ژیاندا لەو شوێنەی کە بیرمان دەچێتەوە هەناسەش بدەین پێویستیەکی زۆرمان بە نامەیەک هەیە
نامەیەک بیرمان بهێنێتەوە کە ژیان جوانە
نامەی من بۆتۆ دڵخۆشبوونتە و بەهێز بوونتە،بەرگە بگرە بەهۆی هەر ناخۆشیەک دڵت نوقمی خەم بووە دڵنیابە کۆتایی دێت ئەسلەن ئەمەوێ باش بیت دەمەوێ پێت بلێم هەندێ شت هەیە بەیەکەوە ناگونجێن بۆ نموونە ڕوخساری تۆ و خەمبار بوون پێبکەنە و دڵخۆش بە هەمیشە بەخۆت بلێ هەموو شتێک باش دەبێت چونکە خودا بەڵێنی پێ داوین ...
ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەوێت چاو جوان تکایە خۆتت خۆشبووێت ....😊

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Nov, 18:43


لەم ساتە پێویستە وا خۆت نیشان بدەی کە دەترسیت هەر چەندە بەهێزیش بیت.🙂

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Nov, 18:13


هەندێ کەس گومانیان وایە بۆ ئەنجامدانی شەونوێــژ،مەرجە زۆرترین ڕکات بـکەیـت، ڕکوع و سوجدە درێژ بکەیتەوە،هەربۆیە شەونوێژیـان بەلاوە قورسە و وازیان لێ هێناوە...

لەدەمێکـدا ئەگەر کەسێک سێ ڕکات نوێژ ویتر بکات وسوورەتی ئیخڵاس و فەلەق و ناس بخوێنێت،کە دەکـاتـە پانزە ئایـەت،
دوای نوێژەکەیش کـەمێـک دوعا بکات،
لەو کەسانە دەبێت شەویان زیندوو کردۆتـەوە ولــە بێ ئاگاکـان نابێـت،چونکە هەر کەسێک لەشەونوێژدا دە ئایەت بخوێنێت،لە بێ ئاگاکان(غافڵەکــان) هەژمار ناکرێت...

- کۆششێکی کەم و پاداشتێکی مەزن، بزانە ئەگەر شتێک نەتوانیت هەمووی ئەنجام بـدەیت،نابێت واز لەو کەمەی بهێنیـت کە دەتوانیت بیکـەیت...


وەگێڕانی: ئەیاد فەهمی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Nov, 13:06


'
ڕەنگە خودا بێت تووند لە ئامێزی گرتبی🤎(:

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Nov, 11:36



زەحمەتە تێبگەی ئەوەی کە بە دڵ و بە گیان هەوڵی بۆ ئەدەی’ بە هەمان شێوە بۆ کەسێکی دی هەوڵ ئەدات..'🥀💔
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

06 Nov, 07:22


شوشە عەترەکەم کە زۆرم خۆش دەویست لەدەسـتم کەوتە خوارەوە شکا .....💔

زۆر بێتاقەت بووم پێی،بەڵام بەدرێژایی ڕۆژەکە کە دەچوومە ژوورەوە بۆنێکی زۆر خۆش دەهات پێشتر بۆنی ئەم عەترە ئاوا بڵاونەدەبویەوە ....!
بەم دەرکەوت کە دەبوایە بشکایە هەتا ئاوا بۆنەکەی بەتەواوی ژوورەکەدا بڵاوبێتەوە ......!
لەوانەیە دڵـت شکا بێـت یان شتێک هەبێت لە دڵتدا کە پێی شکا بیــت
بەڵام لەوە دلنیابە کە ئەم شکانە بۆ ئەوە بووە هەتا شتێکی جوانی شاراوە لە ناختدا دەربخات بۆ ئەوەی ئەزمونێکی تازەت نیشانبدات مێشکت فراوان و چۆنیەتی بیرکردنەوەت بگۆڕێ ...!
هەر بۆیە خەمبار مەبە کە شکایـت خودا دەیەوێــت باشتر بدرەوشێیتەوە...

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

05 Nov, 16:12


باسی من‌ دەکات..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

05 Nov, 16:12


هەندێ کەس هەن زۆر بەکەمی لەماڵ دەردەچن وحەزیان بە چوونە دەرەوە نییە، حەز دەکەن لە ژوورەکەی خۆیان بمێننەوە،کە دەچنە دەرەوە بۆ پێویستیەک و بەخێرایی دەگەڕێنەوە و ناچن بۆ لای کەس،

ئەمانە تەنها یەک دوو هاوڕێی نزیکیان هەیە،تەلەفۆن بۆ کەس ناکەن،
بەردەوام موبایلەکەیان صامتە و
چاوەڕێی کەس نین هەواڵیان بپرسێت،
بەردەوام لەخەتن و لەگەڵ کەس چات ناکەن....

ئەمانە بەردەوام زەردەخەنە دەکەن بەڕووی خەڵکیدا و ئازاری کەس نادەن و لە خەیاڵی خۆیاندا دەژیــن...


وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

05 Nov, 13:14


لە نێو ڕەحم و پارێزراویە پڕ شیرینایەتیەکەی
خوای پەروەردگار دەژیت ...🥹
تۆش وا دەزانیت🤨
بێ بەش کراویت و دواکەوتویت
🥲

الحمدللە یارب🤲

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

05 Nov, 07:41


ژیـانی هاوسـەری وەك ئەو کەشـتیە وایە کە لە ناوەراسـتی دەریادایە، ڕۆژی وا هەیە دەریا هێمنە، وە ڕۆژی واش هەیە باران و ڕەشـەبایە و شـەپۆڵەکـانی دەریـا هەوڵـی نقـوم بوونی کەشـتیەکە دەدەن !

ئافرەتی ساڵیحە و پیاوی باش لەو کـاتە دەردەکـەوێ کـە ئـەو کەشـتیە رابـگـرن و بیپارێزن لە نقوم بوون ..!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

04 Nov, 19:00


كە‌ دوعات كرد و لە‌بە‌ردە‌م خودادا وە‌ستایت،ڕە‌وشتی منداڵ بە‌كاربێنە‌،
منداڵ داوای شتێك بكات و پێی نە‌دە‌یت، دە‌گری و وڕك دە‌گرێت ھە‌تا پێی دە‌دە‌ی...
🍂

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

04 Nov, 14:41


ابن القیم (رحمە اللە) دەفەرمووێت:

بەندە کاتێک سەرپێچی  خودای  کرد
خوای گەورە دوو سەرباز زاڵ دەکات بەسەریدا بەردەوام دەبن لەگەڵی تا تەوبە دەکات،سەربازی  یەکەم " خەفەت “دووەمینیش " دڵتەنگی “

چونکە بەندەکانی خۆشەوێت نایەوێ لێی دوور  بکەونەوە "
💛

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

04 Nov, 07:45


گـوێ لە تـۆش ئـەگرێـت و بـۆ تـۆشی ڕێڪ دەخـات و هیـچیش لە دەسەڵاتـی ڪەم ناڪات داوای لـێ بڪە شیرینەکەم..

🫀🤍

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

03 Nov, 19:21


منیش بەپۆستە کۆنەکانا ئەڕۆشتم وتم با بیر ئێوەشی بخەمەوە 😊🫣
,

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

03 Nov, 19:19




جار نا جاریش گوزەرێڪ بڪەن بەنێو پۆستە کۆنەکانی ئێرە ڕەنگەدانە یەڪیان ببێتەدەوا بۆتان و تروسڪاییەڪ لە ئومێدتان بۆ بگەڕێنێتەوە 💛..


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

03 Nov, 10:29


بێ ئومێد مەبە...

ئەو خودایەی لە قوڵایی چاڵەڪەدا یوسفى بە تەنیا جێنەهێشت.. لە دونیادا بە تەنیا جێت ناهێڵێت..

وە ئەو خودایەی ڪە یونسی لە تاریكی سڪی نەهەنگد لەبــــــــیرنەڪرد ، ئەوا لەبیرت ناڪات..

تەنها متمانە بە خودا بڪە و دوعاى زیاتر بڪە.

د. عبد الدائم الڪحيل

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

02 Nov, 19:23




   هەمیشە لە دڵدا شتێڪ ئەمێنێتەوە
جگە لە خودا ڪەس پێی نازانـێ 🌸 . .


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

02 Nov, 16:24


موسڵمانێکی بەڕێز نەشتەرگەری بۆکراوە تکایە لە دووعای خێر بێبەشی مەکەن 😍🤲🏻.

"خوای گەورە شیفای هەموو نەخۆشێک بدات"

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

02 Nov, 06:19



لە شوێنێك خوێندمەوە نوسرابوو :
هەموو بەیانییەك ژیان لە سەرەتاوە دەستپێبکەوە گرینگ نیە تا ئەمڕۆ چی ڕوویداوە ...
🤍
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 19:26


ئەگەر ڕۆژێک کچێکم هەبێت
ناسک و جوان ئەبێت وەک پەڕەی گوڵ ئەزیز وەک خۆم،کچێکی ئارامگرو دڵخۆش دەبێت چونکە من دایکی ئەوم ناهێڵم بۆ چرکەیەک دڵی تەنگ بێــت فێری ئەکەم لەکاتی سەختیەکان نەگریت بەڵکو ڕووبەڕوویان ببێتەوە،ئەمەوێ کچەکەم وا پەروەردە بکەم زۆر بەهێز بێت وەک خۆم بێت ئازاری نەبوونی هیچ کەسێک نەیشکێنێت و خۆی هۆکاری دڵخۆشی خۆی بێت!!! وا پەروەردەی دەکەم نە بەهاتنی کەس ژیانی ببێتە بەهەشت نە بە ڕۆیشتنی کەسیش ژیانی ببێتە دۆزەخ ،ژیانێکی شاهانەی بۆ دەڕەخسێنم دڵخۆشی دەکەم لەم دونیایە بەهەشتێکی بۆ دروست دەکەم وا هەست بکات لە بەهەشت دەیژێنم نەوەک چاوەڕێ بکات کەسێک بێت و ژیانی بۆ بکات بە بەهەشت
تەبیعەتی مرۆڤەکان وایە بە هاتنیان ژینت بۆ دەکەن بە بەهەشت کەزانیان تەواو دڵنیا بوویتە لێیان و هۆگریان بوویتە لە ژیانت دەڕۆن وا دەزانن ئیتر  ژینت  لێ دەکەن بە دۆزەخ ئەوەی هەندێک مرۆڤ دەیکات ئاژەلیش نایکات من ناهێڵم کچەکەم ئاژەڵێک ژیانی لەبەر چاو بخات....😒

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 17:52


وتیان بە کوردێك بەس تەداخوڵی کەس مەکە نیوەی دونیات  پێ ئەدەین ..!

وتی : ئەی نیوەکەی تری ئەدەن بە کێ ...!
😕

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 15:14




         لە وتنی نا و نامەوێ مەترسە
    داوای شتێـڪت لێڪـــرا دژی تۆ و
بنەمەڪانی ژیانت بوو قبوڵی مەڪە . .


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 12:11



ئەكرێ یەكتری بخەینە گۆشەیەكی دۆعاكانمانەوە, ئاخر هەمووان موحتاجی دووعاین
كێ دەزانێت..!
ڕەنگە یەكێكتان زیاتر لەخودا نزیكتر بیت و خودا بێ دڵی نەكات..
لەدۆعاكانتان بێ بەشم مەكەن شیرینەکانم🥺
الله دووعای خێری هەمووتان قبوڵ بکات
🤲
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 07:01


ئەزانم بەڵێنی ئەوەت پێدرا تا کۆتایی لات بن
ئەزانم جێیان هێشتی
ئەزانم پێیان وتی خۆشم ئەوێیت بەڵام بۆیان نەسەڵماندی بێ باکانە پشتیان تێکردی
ئەزانم خێزانەکەشت سوکایەتی زۆریان پێ کردی لەوەی کە تۆ نابیت بە هیچ ئەزانم سەرزەنشتی زۆر کرایت
ئەزانم دڵت بە مرۆڤێکەوە بوو خۆشتدەویستوو ژیان بەتۆی ڕەوانەبینیوو بەیەک نەگەشتن
ئەزانم بیری کەسێک ئەکەیت و لە بێدەنگیدا خۆت ئەخۆیتەوە
ئەزانم کە نیگەرانی حاڵی کەسێکی کە ئەو بۆی گرینگ نیە حالی تۆ چۆنە
#بۆهەموو ئەوانەی نەبوونە ئازیزی کەسێك لەمنەوە باوەشێکی پڕ میهرم هەیە بۆتان
بۆ ئەوانەی خۆشنەویستران من خۆشمدەوێـــن ......☺️

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

01 Nov, 02:10


اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ (١) لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ🥰

لەم بەیانی ساردە پاییزە و چون بۆ نوێژی بەیانیەدا ..🍂🍁
خوای گەورە
هەم نوێژە سوننەتیەکەی پێش نوێژی بەیانی بکاتە نسیبو
هەمیش لێخۆشبون و ڕەحمەت وبەرەکاتی خۆی🤲
ببارێنێ بە سەرودا ...
🫀🫁

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

31 Oct, 18:49


یاربی ھەرڪەس لە ئێوە بە خەون و ئاواتێڪەوە هۆگر بووە  خوای میھرەبان بۆتان بڪات بە ڕاستی وموعجیزە بڪات بە دیاری بۆ دڵە ماندووەڪانتان🥹

مژدەتان پێ بدات بەو شێوەی ڪە دڵتان داوای دەڪات یارب
🤲🥰

ھەموو ئەو ساتانەی بە بێھیوای و ئازار بەڕێت ڪردووە خواگیان بە موعجیزەی خۆی بۆت  قەرەبوو بکاتەوە💛

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

31 Oct, 17:38



ئەوەنەی نەماوە بەرواری ئاواتەکانی ئەمساڵیشمان بەسەر بچێ
😅💔
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

31 Oct, 12:53


ئیلاهی...
دەستم بگرە تا لە گۆمی عیسیانا نوقم نەبوم ،دەستم بگرە تا نەبادا لێت هەڵبڕێم و دڵ رۆحم خاپوور ببێ، دەستم بگرە تا تۆفانی تاوان وێل و ڕەهام نەکا🥺
دەستم بگرە من لەخۆم ئەمین نیم خوایە! وەلێ کەخۆم تەسلیمی تۆ ئەکەم ئیدی خاتر جەمم و وا ئەزانم پاڵم داوە بە پاڵی عەڕشەوە!
ئیدی خەوف و بیمێک بەدی ناکەم



🌸🖋️

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

31 Oct, 07:24



خەمبار مەبە بۆ دوونیایەڪ !
ڪە سەرەتاڪەی گریانە و ناوەڕاستەڪەی
ماندووبوون و کۆتایـیەڪەی کۆچ ڪردنە...𐇲
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

30 Oct, 21:09


بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە بژیت
هیچ کاتێک #سواڵی خۆشەویستی لە هیچ کەسێک مەکە و نیگەران مەبە بەوەی بۆ کەسێک خۆشەویستیت لێ #دەبارێ و ئەو چەتر هەڵدەدات، ئەوە تۆی نازانی بۆ کێ و لە کوێ ئەبارێیت،
ئاخر هەستی #دەریا بۆ باران کەی هەمان هەستی #بیابانە بۆ بارین،

تێبگە لەوەی لە ژیـانا چەندێک باش و ڕاستگۆ بیت هێشتا کەسانێک هەیە لەدەورت هەر لێت ڕازی نین و گومانیان هەیە لە باشیەکانت، بۆیە #کۆڵبە لە سەلماندن و ڕازی کردنی دڵیان چونکە ئەوان #بڕیاریانداوە ڕقیان لێت بێت،

گلەیی لە کەس مەکە کە گرنگیت پێ نادا، ئەو ئازادە لەوەی #کێی بۆ گرنگ نیە، ئەوە تۆی #دیکتاتۆری و ئەتەوێ بە زۆر لە ژیانی کەسێکا خۆت گرنگ بکەی،

هەرگیز دەرفەتی #دووەم مەدەرەوە بەو کەسانەی بێ هۆ #پشتت تێ دەکەن، ئەوە بزانە لە ژیانیدا بۆ ئەو کاتە دانراویت کە دەستی بەتاڵە و دەستی ناگا بەو کەسەی کە تۆ #یەدەگێکی لاوازی ئەویت،

هەرگیز لە ژیانتا کەسێک #نادۆزیتەوە لەخۆت بچێت و وەک خۆت بیربکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ پاداشت مەکە تاوەکو گومان نەکەیت لە باش بوونت، تەنها ئەوە بەسە بیزانی کێ شایەنی باش بوونت نییە،

ئەو کەسەی زۆرت خۆشدەوێت #ئەشێ بەرگەی خۆشەویستی و گرنگی پێدانت نەگرێ، بۆیە کاتێ لێت دووری دەگرێ غروور نیە بەڵکو گومانی لەوە هەیە و باش ئەزانێ شایەنی ئەوە نیە و پرسیارە لای  #بۆچی پێگەی لای تۆ وا بەرزە؟

ئاگاداری ئەوەبە کەسانێک هەیە #تامەزرۆی نزیک بوونت ئەکا بەڵام دوور خۆ گرتنی سەبەب ئەوەیە دڵنیا نیە لەوەی تۆ قبوڵتە، بۆیە ئاگاداری دەربڕینی هەستەکانتبە زۆرجار تەنیایت #بژاردەی  زمانی جەستەی خۆتە بێ ئەوەی ئاگادار بیت،

ئومێدی گەورە لەسەر #کەس هەڵمەچنە ئەشێ سەرچاوەی هەموو #خەمەکانت ئەو کەسە بێت کە تۆ دەتەوێ #خۆشبەختی بکەی! مەرج نیە ئاسودەیی لەوەدابێ ئەوەی ئەتەوێ بەدەستی بهێنی نا زۆرجار سەرچاوەی کامەرانی #کۆتایی هاتنی پەیوەندی کەسێکە کە ئازیترینە لای تۆ،

چاوەڕوانی لەسنوری خۆی تێپەڕێت #کاڵفامییە هەموو ون بوون و دەرکەوتنەوەیەک، هەموو دابڕان و دوور کەوتنەوەیەک، گەر زۆری خایاند نیشانەی بێ منەتی و خاڵی بوونە لە هۆگربوون و یەکتر ویستن،  ناکرێ تەمەنی ڕق لە خۆشەویستی درێژتربێ، شتێک نیە لە عەشقدا بە ناوی سەبر و #تەنازوول یا #دۆڕان و بردنەوە، عەشق واتە #لێبوردن و بەخشین بێ ئۆقرەیی بۆ یەک،

لە کۆتایدا دەڵێم مەرج نیە سەرکەوتن لە عەشقدا هەموو کات باشبێ هەندێ جار شکست لە عەشقا #دروستت دەکا، دوای ئەوەی کەسێکت لێ دەبێتە هەموو #شتێک بێ ئەوەی تۆ #بچوکترین هیچبی لە ژیانی ئەودا، #لێرەوە تێ دەگەیت کە چ #کوێرانە هەنگاوت ناوە و چ ساویلکانە تێکەوتوویت، ئیتر کاتی ئەوەیە بەخۆتا بچیتەوە سوکانی عەقڵت🧠 نەدەیتە دەست سایەقی بێ هۆشی دڵت💔
                                                     •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

25 Oct, 17:29


ھەندێک جار مرۆڤ تا ئەو سەری
كۆڵانەكە دەچێت تا ئەو پەڕی دەریاكە دەبڕێت تا دوا وێستگە دەڕوات و ئینجا تێ دەگات ھەموو شتێك لەسەرەتاوە ھەڵە بوو تێ دەگات یەكەم ھەنگاو ، یەكەم سەوڵ ، یەكەم ویستگە ھەڵە بوو ، ڕەنج بە خەسارە مرۆڤ.

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

25 Oct, 13:54


#خودای گەورە

پێش چونە مانگی یانزە و
لەم عەسرو خۆرئاوابونە پاییزیەی هەینی پیرۆزەدا
موژدەی خۆشتان پێبدات🎁
لە سەر هەر پاڕانەوەیەک و
دوعایەکی خێری🤲
کە لە دڵتاندا نیشتەجێ بووە🥺

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

24 Oct, 18:18


دوعا دەکەم  ئـەم #هەینیە پـەروەردگار دڵی ئەو کەسانە چاک بکاتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆرە شکاون،

دوعا دەکەم ئەم هەینیە ئەو دڵانەی خۆیان وون کردن بوو خۆیان بدۆزنەوەو بگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە،

دووعا دەکەم ئەم هەینیە ئەوانەی پێوستیان بەشیفایە خوای گەورە شیفایان بۆ بنێرێت وە ئەوانـەی زەواجیان نەکـردوە بۆیان ئاسان ببیت دووربن لە حــرام....

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

24 Oct, 02:22



‘یــــــارب’  لـە ئـەهـلـی بـەهـەشـتـی پـڕ نـاز و نـیـعـمـەتـت بـیـن
..🤲🏻😔..
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Oct, 19:54


#شەوێک
لەگەڵ شەونوێژ و سوجددە و
قوڕئان خوێندنی پێش خەوتنو
بە بۆنی عەتر و کەشێکی سارد
هەناسە ساردەکەو کۆتای دێت و ...
فەڕەحی و شیفا دەبێتە پاداشتی ئارامگریەکانی ...🥺
دڵ و جەستە وێرانەکەو💔

تەنها خودا شارەزاترە لەو خێرە عەجیبەی کە بۆی داناویت
🤲

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Oct, 18:18


پێـویستـە قبـووڵی بڪەین ڪە ناتـوانین هەمیـشە بـڕیاری دروست بـدەیـن هـەندێڪ جـار هـەڵە دەڪەین دەبێـت لەوە تێـبگـەین ڪە شڪست پێـچەوانەی سەرڪەوتن نییـە بەڵڪو بەشێڪە لە سەرڪەوتن..

🫀...

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

23 Oct, 14:16



دڵنیابە تێدەپەڕێ
قەرار نیە هەمیشە دڵتەنگ بین..
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

22 Oct, 18:13


بــە هــیچ مرۆڤێڪەوە هـێندە وابـەسـتە مەبە کەوا وجودی خۆت وون بڪەیت !

لێی گەڕێ هەرچی دەشڪێ با بشڪێ بـــەڵام ڕێگە مـەدە دڵت ، شڪۆت درزی تێبڪەوێت ، قــوربانی بە خۆت مەدە بۆ خاتری مانەوەی هیـچ ئینسانێڪ ، تۆ بۆ
ئەوە خوڵقاوی خۆت بیت نەڪ ئەوان..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

22 Oct, 12:03



خودایە ئەو دوعایە بەدی بهێنە ڪە زۆر بە گوێۍ  ‹ بەرماڵەڪەمدا › چرپاندووە🌱 ..
  ︎ ︎
  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

22 Oct, 07:26



بــا پێـت بڵێم هاوڕێ  !
لێرە بۆ خۆشی مەگەڕێ ، ئێرە دوونیایە
و شووێنی تـاقیڪردنەوەیە ، پاداشتی
ئــارامگری و نــاڕەحـەتیەڪانی تۆ وە
خۆشیەڪەی تۆ لە بەهەشتە 🤍. .




نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Oct, 20:11


بەو کەسە بڵێ کە خەووتوە و دڵتەنگی نوقمی کردووە وە خەمەکەی لە تاریکی شەودا ناڕەحەتی کردووە..

ئاسانی بکە لەسەر ئەو دڵە تەنگەت کە خوایەکی هەیە پڕی دەکات لە ڕووناکی خەمەکانی دەڕەوێنێتەوە 🥹.!

ئیبن القیم دەفەرمووێت: گەر بەندە بیزانیایە کە چۆن خودا کارەکانی بۆ بەڕێوە دەبات دڵی پڕ دەبوو لە خۆشەویستی خودا ..
ئەم ئازارە لێخۆشبوونی تێدایە بۆ گوناهەکانت وە بەرزبوونەوەی پلەکەت وە بەخشین لە لای خودا قەرەبووکردنەوەت لە دوایدا .!!
خودا هەمیشە خۆشیتان پێببەخشێت و قەرەبوویەکی جوان بنێرێت بۆ ئەو سەبرانەی گرتووتانە ئەزیزەکانم
شەونوێژەکانتان و نوێژی ویتر لەبیر مەکەن .!!

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Oct, 19:10


..
دواتر ؟
دواتر بوونی نییە
دواتر چا سارد دەبێتەوە
دواتر مرۆڤ پیر ئەبێت
دواتر ژیان تەواو ئەبێت !

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Oct, 13:25



پێغەمبەرۍخوا ﷺ فەرموویەتۍ :
ھەرڪەسێڪ لە بەیانیان ئەم ویردە بە ‘یەقینەوە’ بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە.ھەروەھا پێۍ دەگوترێت سەرگەورەۍ زیڪـرەكـان .

دوعــاڪــەش ؛

{ اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ }


نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

21 Oct, 09:51


ئارامبە ، ئارام

ڕۆژێڪ مانگێڪ ساڵێڪ بەروارێڪ
هەیە ڪە خودای گەورە دڵخۆشیەڪی
ڕادە بـــــەدەری بــــۆ لـە قـەڵــــەم داوی

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Oct, 20:11


ئەی پەروەرێنم .!! 🤲🏻

ئێمە نە سەبری ئەیوبمان هەیەو نە ڕەنج کێشی نوح یشین،هەموو دەست بە دووعا چاوەڕێین
وەک چۆن چاوەکانی حەزرەتی یەعقوبی نابینتات ڕووناک کردەوە.، ڕووناکیەکیش دەربخە لە ئاسۆی تاریکستانی دڵەوە .!!
یا موجیب الدعوات
🥺🤲🏻

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Oct, 19:43


باش دەبێت چوونکە خودا ئاگادارە.
باش دەبێت چوونکە بە خودامان سپاردووە!
کێشەو ناڕەحەتیەکانمان دەڵێم🪐🌸

دڵتان🫀دوعاكانتان 🤲 خەمەکانتان🥺 ئاواتەکانتان
كاتژمێرێك پێش بانگی بەیانی بدەنە دەست خودا..

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

20 Oct, 18:48



یــا الـجـبـار☝️
ئومێدێک بەو دڵانە ببەخشە کە ئیتر مەیلیان لە هیچ جوانیەکی ژیان نەماوە..
  ︎ ︎

  ︎ ︎

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

19 Oct, 19:43


پەروەردگـار جێو ناهێڵێت ...

بینەرو بیسەری خششەی مارو مێرووە
ڕزقی گیانەوەرە دەریایەکان دەنێرێت
قفڵە ژەنگ هەڵهاتوەکە دەکاتەوانێ 🥺 ئەوەیە دەسەڵات و قودڕەتی ڕب العالمینەکەم🤲

نائومێد نەبیت ... نائومێدی لە دڵە جوانەکەی تۆ ناهێت ئاممان ، چەنێ وردو خاش و هەلا هەلایە دڵو🫀💔
چەنێ غەڕقی ئازار و خەم وپەژارەی 😭
چەنێ برینەکەو خوێنی لێ دەچۆڕێ
😥

هەرگیز نائومێد مەبە شیرینەکەم...

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

19 Oct, 18:45


نهێنی بە نهێنی لادەچێت...

* ئەو نەخوشییەت کە کەس پێی نازانێت، تەنیا خودای گەورە نەبێت,خێرێک بکە بە پەنهانی با کەس پێی نەزانێت، تەنیا خودای گەورەنەبێت.

* ئەو خەم و خەفەتەی هەتە کەوا دڵتی تەنگ کردووە و کەس پێی نازانێت تەنیا خودای گەورە نەبێت، تۆش بە نهێنی و شاراوەیی «أستغفرالله» بکە و با کەس پێی نەزانێت ته‌نیا خودای گه‌وره‌ نه‌بێت.

* ئەو دوودڵی و دڵەڕاوکێیەی هەتە و تووشی بێتاقەتی کردووی و کەس پێی نازانێت تەنها خودای گەورە نەبێت، تۆش دوو ڕکات شەونوێژ بکە، کە کەس نەتبینێت تەنیا خودای گەورە نەبێت

نزا قەدەر دەگۆڕێت 🦋💛

18 Oct, 21:34



پێغەمبەری نازدار️ﷺ فەرموویەتی؛ باشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەڪان شەونوێژە.

جـا بزانـن... هەر ماڵێڪ ‌شەونوێژی
تێدا بڪرێت، ئەو ماڵە ڕووناڪی لێنابڕێت..


ماڵەکـانتان لەو ڕوناکییە بێبەش مەکەن...

4,099

subscribers

404

photos

74

videos