ګـاروان ګەمـال @karwankamall1 Channel on Telegram

ګـاروان ګەمـال

@karwankamall1


قال اللە : وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا .


أي واحدا لا ناصر له ولا مال معه ينفعه كما قال تعالى : يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أتى الله بقلب سليم .🤍

ګـاروان ګەمـال (Arabic)

تعد قناة "ګـاروان ګەمـال" على تطبيق تليجرام وجهة مثالية للباحثين عن الإلهام والتفاؤل. بوجود اقتباسات دينية ملهمة مثل قول الله: "وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا"، تعمل القناة على تقديم جرعة يومية من الروحانية والإيمان

من خلال نشر اقتباسات تحفيزية وتعزيزية للقلب والعقل، تساعد "ګـاروان ګەمـال" في بث السلام الداخلي والتفاؤل في نفوس المتابعين. القناة تذكر الجميع بأهمية الاعتناء بالقلب والبحث عن السلام الداخلي، كما ورد في القرآن الكريم: "إلا من أتى الله بقلب سليم"

إذا كنت تبحث عن جرعة إيجابية يومية، فلا بد أن تنضم إلى قناة "ګـاروان ګەمـال" على تليجرام. دع الكلمات العميقة تلامس قلبك وتلهمك في رحلتك الروحية. احصل على الدعم والإلهام الذي تحتاجه لتحقيق السلام الداخلي والراحة النفسية في حياتك اليومية.

ګـاروان ګەمـال

17 Nov, 12:16


سەبارەت بەوەـی دەگوزەرـێ لە بلاد الحرمین

ساڵانێکە ئەم شتە هەیە بەڵام ووردە وودە زیاتر و زۆرتر بوو ، وە بوە ئاشکرا و بێ پەردە.

جێگای خەم و داخ و دڵگرانیە.

بەڵام ئەبێ لەوەش خراپتر بێ وەکو ساڵانێك پێش باسمان کردوە.

(سەرەتــایی ) = ( کۆتایی ) لەوێوە دەستپێدەکــات.

ګـاروان ګەمـال

03 Nov, 12:41


زیرەکی دەستکرد

وەکو دەیبینن وێنەـی حەفتا ساڵ پێش ئێستاو سەد ساڵ پێش ئێستا جووڵە پێ دەکاتن.

نوێترین و پێشکەوتوترینە بەراورد بەهەموو ئەوانی تر لە پێشدا هەبوون ، پێشووتر زۆربەی هەستی پێدەکرد فۆتۆشۆپ و شتی وا.

دەججال : مردوو زیندوو ئەکاتەوە ؟ بەڵام حەقیقەت نیە بەڵکو شەیاتینە یارمەتی ئەدەن.
گەنجێك ئەکاتە دوو لەت و شەقی ئەکاو دواتر چاکی ئەکاتەوە ، بەڵام گەنجە ئیماندارەکە هەر بڕواـی پێ ناهێنێ و دەڵێ : تۆ درۆزنی
چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەفەرموودەکان باسی تۆـی بۆ کردووین !

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەـی ئەوکەسەی موسڵمانە و شارەزایە و ئاگای لە فەرمودەکان هەیە ، پارێزراوترە لە فیتنەـی دەججال.

بگرە پارێزراوترە لە فیتنەـی دەجاجیلەـی پێش دەججال بەراورد بە کەسانی تر.

بابەتی فیتنەکان و کۆتایی زەمان کە ئێمە ئێستا پڕاو پڕین تێیدا زۆر گرنگە موسڵمان شارەزابێ لێی و بەئاگابێ لێی.

واللەـی ڕۆژانە وەکو چۆن شاشەیەك هەبێ و واقع و فەرموودە بەراورد بکەـی ئاوا دەبینی شتەکان لەبەر چاوانتە ، ئەها فڵان شت ڕوویدا و فڵان شتە هاتووتە دـی و ئەمە بەڵگەـی فڵان فەرموودەیە ... هتد.


من خۆم ساڵانێکی زۆرە لەبازاڕدام ، چەن ساڵێ پێش ئێستا ئەم باسە زۆر نامۆ بوو ، خەڵك پێی ئاشنا نەبوو ، بەڵام ئێستا بەگوێیەکانم لە زۆربەـی خەڵکی عەوامیشم گوێ لێدەبێ و دەڵێن : تەواو تەواو ئاخیرـی زەمانە ئەو هەموو فیتنە و فەساد و فجورە.

اللە دەزانێ کەـی و چۆن دەبێ و کەـی شتەکان ئەتەقنەوە ، قیامەتی هەریەکێکمان ئەوکاتەیە کە بمرـێ بۆیە پێش وەقت ئەبێ خۆمان بۆ قیامەتی بچوک و مردن ئامادە بکەین ، عەقیدەو مەنهەجێکی پاك و بێ خەوش.

بەڵام مەبەستم لەوەیە خەڵکی عەوام گەیشتوتە قەناعەت ، ناکرـێ موسڵمان لێی بێ خەبەر بێ و فەرامۆشی بکات.

من پێشووتر بەڵێنم پێدان بۆتان باسبکەم بەوردی ، بەڵام دەمزانی خەڵکێکی زۆرـی ناحاڵی ڕەخنەـی لێدەگرێ و بێ ئاگایەو شتەکان تێکەڵ دەکات.

بۆیە لەجیاتی بیکەمە پۆست خەریکی نووسینی کتێبەکەین لەسەرـی .

خۆـی دوو کتێبە
الفتن
ٲشراط الساعة
بەڵام هەردوو کیان ئەکەینە کتێبێڬ پێکەوە گرێی ئەدەین .
تائێستا بەیارمەتی اللە تەنها لە( الفتن ) ١٥۰ لاپەڕمان نوسیوە و لە ٲشراط الساعة ۲۰۰ لاپەڕ.
هەموویمان گرێداوە بە واقیع و سەردەم.
گرنگیەکی زۆرمان داوە بە بەشی الفتن ، کە دەیان کتێبی ٲشراط الساعەم خوێندتەوە تەنها بەکورتی باسی کردوە ئێمە زۆر بە تەفاسیل و وردەکارـی باسمان کردوە.

هەوڵئەدەین موسڵمان دواـی خۆێندنەوەـی تێڕوانینی تەواو بگۆڕـێ بۆ دەور بەرو فیتنەکان و گرووپە گومڕاکـان و ناسینیان و زانین و شارەزابوونی تەواوەتی لە دەججال و مهدی و نیشانەکـان بەیارمەتی اللە .

ګـاروان ګەمـال

02 Nov, 07:07


پێم خۆشە بیرتـان بخەمەوە

(بشر المریسي ) کە سەلەف لەسەردەمی خۆی کۆدەنگ بوون لەسەر تەکفیرـی ،
ڕەئسی جەهمیەکان بوو ، هەڵگرـی شوێن پێی
(جهم بن صفوان ) بوو ، بەکورتـی و پووختی ئەوەـی کەمێ کتوبی سەلەفی خوێندبێتەوە تێئەگاو زانیویەتی ( بشر المریسي ) چ کەسێك و ئیمامێکی گومڕاکار بووە ، باشترین تێگەیشتن بۆ حاڵی کتێبەکەـی پێشەواـی بەڕێزمان ( ئەبو سەعیدی داریمیە ) ( نقض علی المریسي ... ).


ئەوەـی سەیرە و جێگاـی تێڕامانە و جێگای بیر کردنەوەـی شۆك هێنەرە ....

نووسەر بووە و کتابی هەبووە لەسەر ( التوحید ) !!! تێبگەن بشر المریسي کتێبی نووسیوە لەسەر تەوحید .. لەکاتێکدا ڕەئسی کوفر بوە ، یەکێک لە پیسترین ئەئمەی گومڕاکار بووە ، وە ڕەددـی معتزلـەی داوەتەوە !!!!


جوان بیربکەنەوە سەدجارـی تر ،( بشر المریسي ) بانگەواز کارـی جەهمییەت .
خۆـی پێ ئەهلی سوننەو موەحید بوە و ئەهلی سووننەـی سەلەفی ئوممەتی پێ گومڕا بووە !!!


کابرا گومڕابووە ، گومڕاکار بووە ، سەلەف کۆدەنگ بوونە لێی بەوەـی گومڕایە و کافرە
کەچی  خۆـی بەتەنها و شوێن کەوتوانی خۆـی پێ لەسەر حەق بوە و مەنهەجە گومڕاکەـی خۆی بە دین زانیوە و سەرـی خستوە !!


نازانم ڕوونە یان ناااا
ئەم بەڵگەو نمونە پێم وایە بەقەدەر کتێبێکە بۆ تێگەیشتن لە واقع و حەقیقەتی ئێستـاو دەوروبەر و گرووپە گومڕاکان ..

ګـاروان ګەمـال

26 Oct, 16:50


بۆ ئەو خوێنەرانەـی نازانن چۆن دەست پێبکەن.

سەرەتا لەوکتێبانەوە دەست پێبکەن کەوا تەڕو شێدارن ، هەوڵدەن مێشکی وەرگرتنت بۆ خوێندنەوە بخەیتە کار ، گەر تۆ بچیتە سەر کتێبە زانستیەکان کە ووشکن زوو بێزار دەبی و کۆڵ دەدەـی ناتوانی بەردەوام بی .

الحمدللە بۆ خوێنەری سەرەتاو ناوەند کتێبمان نووسیوە تەڕو شێدارن و مێشک کەرەوەن بۆ خوێنەر ئەوانیش :

گوڵبژێرێك لە پەروەردەـی نەفس.
مۆمێك داگیرسێنە تا ڕێگاکەت ڕۆشن بێ.

ئەم دوو کتێبە هەموو باسەکانی ژیانتی لەخۆ گرتوە ، بۆ دۆزینەوەـی نەفس و زانینی پێگەی خۆت زۆر بەسوود ئەبێ بەشاهێدی موسڵمانێکی زۆر کە خوێندوویانەوە ، ئەمە بۆ مەدح و ستایش نیە بەڵکو بۆ سوود بینینی خوێنەرە، کتێبەکان بەپارە نین لە کتێبخانەکان زۆربەـی جار کراوەتە دیاری لەبەر پێویستی بۆ خوێنەر.
ئەمە ڕێکلام نیە بۆ کتێب چونکە حەقی خۆمە باسی ناوەڕۆکی بکەم .
ئامۆژگاریم بۆ سەرەتاو ناوەند ئەوەیە زیاتر لەچەندان جار دووبارەی بکاتەوە.

ئینجا دوای ئەوە پێویستە خوێنەرـی سەرەتا گرنگی و پێگەـی زانست و دین بزانێ ، چونکە کە پێگەی شتێ نەزانی قەدریشی ناگری و ئیهمالی دەکەـی ، بەڵام کە زانیت ئەوکات هەموو ژیان و تەمەنی خۆتی بۆ ئەکەیتە دیارـی.

کتێبەکانی فەزڵی زانست و زانایان زۆرن لە سەلەف نوسراون.
فەرزی عیلمی ئاجوری و عیلم و حیلمی ئادەمی بن ئەبی ئییاس و زۆرـێکی تر

ئینجا دەبێ لە متنە بچوکە عەقیدەییەکانەوە دەست پێبکەـی نەک بچیتە سەر کتێبە گەورەکان کە دوور و قووڵن و بۆ کەسی سەرەتا ناڕەحەتە .

لە متنە عەقیدەییە بچوکەکان
ٲصول السنة للحمیدي
ٲصول السنة للٳمام احمد
عقیدة الرازیین
شرح السنة للبربهاري
بیروباوەڕی ئیمامەکان مالیکە وشافیعیە و سوفیانە وبوخارییە و ابن المدینیە وزۆرـێکی تر کە هەمووـی کراونەتە کوردیش الحمدللە.


هەموو ئەم مەتنە بچوکانەـی عەقیدەم لە کتێبێکی بچووک کۆکردتەوە بەناوـی :
(کۆدەنگی ئەهلی سوننە دەربارەـی بیروباوەڕ ) بۆ ئەوەـی بەئاسانی حیفزبکرێت .

ګـاروان ګەمـال

15 Oct, 10:09


بە ئیمام و پێشەواـی ئەهلی سوننە ئەحمەدـی کوڕی حەنبەلیان گووت : فڵان کەس دەڵێ : ئەهلی حەدیس کەسانێکی خەراپن ؟

ئیمام فەرمووـی : زیندیق زیندیق زیندیق

ڕاستەوخۆ حوکمی زیندیقی بەسەدا دان ، چونکە ئەگەر ئەوان خەراپن کەواتە کێ جێگاـی متمانەیە و کێ شایستەیە دینی لێ وەربگیرـێ ، ئەگەر ئەوان خەراپ بن کەواتە فەرموودە و ئەسەریش بەتاڵ دەبێتەوە.


بۆیە ئێوەش لە حوکم دان بەسەر ئەوانەـی ئەمڕۆ تەکفیرـی ئیمامی احمد و شافیعی و مالیك و بوخارـی و هتد دەکەن مەترسن و ڕاستەوخۆ پێیان بڵێن : زیندیق زیندیق زیندیق.


ئەمەش شایستەترین ناوە لەسەلەفەوە بۆ ئەوان جێماوە .

ګـاروان ګەمـال

13 Oct, 19:36


خوێندنەوە
خۆراکی مێشکە ....



چەن دوور بی لە خوێندنەوە مێشکت برسیە.

ګـاروان ګەمـال

11 Oct, 17:46


گەڕانەوە بۆ فەرموودەکانی الفتن زۆر پێویستە لەم کاتەدا.


ئەم فەرموودەـی کە ئێستا ئێمە تێیداین ختورەت و سەختی ئەمڕۆمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە.

ئەم فەرموودەی ئەفەرموێ : ئیماندار بەیانی ئەکاتەوە بەئیمانەوە ، شەوەکەی کافرە ، یان بەپێچەوانەوە...


ئەفەرموێ : ئیماندار ، واتە کەسێکی موەحیدی لەسەر سوننەت ؟ ئەمەیە ترسناکیەکەی !

سبحان اللە لەماوەـی ٢٤ کاتژمێر بەدوو دەور تێپەڕی کوفرو ئیمان ؟

ئەمەیە ئێستا ڕۆژانە بەچاوـی سەر ئەیبینین.

بەڕاستی دەبێ هەموومان دایم دووعا بۆخۆمان بکەین ، لەدەست دەرچوە بڵێین فڵان و فیسار وا ،؟ چونکە وەکو گەڵا لە هەموو لایەك هەڵدەورـێ ، زەمانی چ هەیە ئێمەش نەگرێتەوە !!

تەنها دووعاو ڕەحمی اللە ، ئینجا دەستگرتن بەتووندی بە حەبلی مەتین .

ګـاروان ګەمـال

08 Oct, 08:12


خوێنەرێك دەپرسێت ؟
من ویستم دەستبکەمە خوێندنەوەی کتێبەکانی سەلەف ، بەڵام هەندێ کەس ڕێگریان لێکردم گوتیان : نابێ بیانخوێنیەوە تا سەرەتا لە کتێبەکانی زاناکانی ئێستاو متٲخرین تێدەپەڕی ئەوکات ؟
دەشڵێن : کتێبەکانی سەلەف قورسن و دەبێ بگەڕێیەوە بۆ تێگەیشتنی متٲخرین ؟


لەوەڵامی ئەم خوێنەرەدا ئەڵێین :
ئەمە قسەی گومڕاکانە بۆ دوورخستنەوەـی خەڵك لە مەنهەجی سەلەف، و قورس کردن و ناشرین نیشاندانی کتێبەکانی سەلەفە.

گومڕاکان ئەزانن هەرکەس بەس بچێتە سەر کتێبەکانی سەلەف ئیدی هەرچی سیحری گومڕاییانە بەتاڵ ئەبێتەوە و ڕووـی ڕاستیان دەردەکەوێ.

گەرنا کتێبەکانی سەلەف هێندە بەسادەی نوسراو و هێندە ئاسانن کەسێکی زۆر سەرەتا بیانخوێنتەوە تێیان ئەگا و لێشیان حاڵی دەبێ.


ئەبێ کتێبەکانی متٲخرین و خەلەف لە فلتەری سەلەف بدرێ ئینجا بخوێندرێتەوە ، نەك کتێبەکانی سەلەف لە فلتەرـی ئەوان بدرێ.

✍️مکتبة ٳقرٲ

ګـاروان ګەمـال

07 Oct, 08:02


یەکێ لە سوودەکان دوورە پەرێزـی ئەوەیە :
پارێزراو دەبیت لە دوژمنی بەیانیت!

سەردەمێکە ڕووەکان لەنێوان ٢٤ کاتژمێردا چەندان جار خۆـی دەگۆڕێت ، بۆیە دەبێ قەڵغانی پێش وەختەت ئامادەبێ.

باشترین قەڵغان بۆت بۆئەوەـی بتپارێزێ لەم ڕووە شاراوە درۆینانە بریتیە لە : دوورە پەرێزـی و دوورکەوتنەوە.

بۆچی دەڵێم : دوژمنی بەیانیت ؟
چونکە ئەمڕۆ دۆستتە !!


دوورکەوتنەوە بەواتاـی دابڕان نایە لەهەموو کەس ، چونکە الحمدللە باـی ئەوە موسڵمانی خاوەن ڕێز و سیقە وباش و بەوەفا هەن کە ئێستا لەگەڵیان تێکەڵین و هامووشۆـی یەک دەکەین .


بەڵکو من پێت دەڵێم : تۆ خۆت بڕیاردە کێ تێکەڵت دەبێ ، نەك خەڵکی بڕیاردەن تێکەڵت بن.

خۆت هەڵیانبژێرە ، نەك هەڵت بژێرن ، خۆت بیان پاڵێوە ئینجا لەفلتەری سوننەتیان بدە و لەفلتەری ڕێز و شکۆ و وەفایان بدە ئینجا ...


ئەمە بەکورتی گەرنا ئەم باسە پێویستی بەچەندان پۆست و زنجیرە هەیە.

کاروان

ګـاروان ګەمـال

03 Oct, 07:32


پێگەیاندنی مەنهەجی لە بیروباوەڕدا

من ناڵێم شتێکم کردوە کەس نەیکردوەو یان نەکراوە ، چونکە الحمدللە خەڵکی تر زۆر باشتر و چاکتریان کردوەو نووسیوە.

تەنها دەمەوـێ بە خوێنەر بڵێم  جیاوازی ئەم کتێبە عەقیدەیی ئێمە لەگەڵ تێکڕایی کتێبە نووسراوەکانی تر چیە ؟

کتێبەکانی تر بەتایبەت ( متٲخرین و معاصر ) هیچیان گرنگیان بەوە نەداوە خوێنەر ئاشنا بکەن بە خیرالقرون و سەحابە و سەلەف ، تەنها گووتویانە ئەم ئەسڵ و بنەمایانەـی بیروباوەڕ هەمان ئەسڵ و بنەمای سەلەفە.

بەگشتی نووسراوەکان لەبابی عەقیدە
کوفر و شیرك و تەوحید و ئیمان و تاغوت دەسوڕێتەوە.

ئێمە لەبەر ئەوەی هەستمان بەوە کردوە خوێنەر بەگشتی زۆر لاوازە لەناسینی خیرالقرون و مەنهەجی سەلەف ، تەنانەت پرسیارم لەکەسی وا کردوە سوێند بە اللە بەحیساب خۆـی پێ یەکخواپەرست بووە ، لەبارەـی چوار خەلیفەکەو دە موژدە پێدراوەکە واللەـی نەیزانیوە و نەیناسیون کەی لەدایك بوون و کەـی وەفاتیان کردوە !!!

ئیمامی مالیك دەفەرموـێ : سەلەف منداڵەکانیان فێرـی خۆش ویستنی ئەبوبەکر و عومەر دەکرد .
ئێستا دەڵێ : خۆشمان دەوـێ بەڵام نایناسن و نازانن کەی وەفاتیشیان کردوە !


بۆیە من قۆناغێکی تایبەتم لەو کتێبە تایبەت کردوە بە ناسینی خیرالقرون و بەڵگەکانی شوێن کەوتنیان ، ئینجا دواترقۆناغی ناساندنی سووننەت ، ئینجا دواتر ناساندنی قۆناغی ئەرکان و پایەکانی ئیمان و ئیسلام و شیکردونەوەی شەهادە و لاٳلە ٳلا اللە ،

ئینجا قۆناغی ناساندنی تەوحید و شیرک و کوفر و تاغوت ..

ئینجا قۆناغی ناساندنی وپێگەیاندنی خوێنەر بۆ بنەماو ئەسڵەکانی بیروباوەڕـی سەلەف ، کە پێکدێ لە کۆدەنگی ئەهلی سووننەی سەلەف لە بیروباوەڕ .

لەکۆتاییدا خوێنەرێکی ڕاهێنراو بۆ مەنهەجی سەلەف و ئەهلی سووننە دەرەچێ کە پەروردە کراوە بە مەنهەجی سەلەف و ناسینی خیرالقرون.

‌ئینجا لە کۆتا قۆناغ پەیامی یەکگری و پشتگرتنی خوێنەرـ بۆ براو خووشکانی ئەهلی سووننەمان تێکردوە.

واتە هەم پەروەردەو هەمیش پێگەیاندن


داواکارم اللە لێمان قبوڵ بکاو لەهەڵەو کەم و کوڕیمان خۆشبێ.


ئەم کتێبە بۆ خوێندنەوە نیە بەڵکو بۆ حیفزە بەشە ئەساسەکانی.

ګـاروان ګەمـال

29 Sep, 17:20


الحمدللە
ئەم کتێبەشمان بەچاپ گەیشت
ناوی کتێب : مرواری لە شەرحی سووننەی بەربەهاری
ئێستا بەردەستە لە کتێبخانەی خیرالقرون

ئەم کتێبە دانراوی ئیمامی بەربەهارییه
شەرحی زۆری بۆکراوە و وەرگێڕانی زۆری بۆ کراوە
بەیارمەتی اللە توانیمان بەشەرحی خۆی شەرحی بکەینەوە.
سەر لەنوێ داڕشتنێکی تەواوی بۆ کراوە کتێبەکە، بەشێوەی بەش بەش کۆکراوەتەوە ، بۆنموونە : لەباسی بیدعەدا سەرجەم ئەقوال و ئەسەرەکانمان کۆکردوتەوە ئینجا پوختە شەرحێکی بۆ کراوە ، لەو شوێنەش لێکۆڵینەوەی پێویست بووبێ بۆمان کردوە.
هۆکاریش ئەوەبوو تاوەکو پێگەی کتێبەکە وەك خۆی بمێنتەوە و وون نەبێ .

اللە لەهەڵەو کەم و کوڕیمان خۆشبێ

ګـاروان ګەمـال

24 Sep, 08:58


جیاوازـی نێوان خوێندنەوەـی ڕاست و هەڵە؟

زۆرێك لە خوێنەران وائەزانن ئامانج لە خوێندنەوەـی کتێب ، تەواوکردنی خوێندنەوەـی کتێبەکەیە وکۆتایی پێدێ و دەچێتە لیستی کتێبە خوێنراوەکانی و جارێکی تر چاوی پێی ناکەوێتەوە ، تەنانەت زۆربەیان کتێبەکەش دەفرۆشن ... ئەمە هەڵەیە و تەقلیدیە.


خوێندنەوەـی ڕاست ، ئەوەـی خوێنەر بەرگی کتێبەکە بە تێپەڕینی کات لەژێر دەستی بدڕـێ و تێکچێت ، هێندەـی بخوێنێ و دووبارەـی بکاتەوە ، ئەمەش هاوشێوەـی خوێندنەوەـی سەلەف بووە .

مەبەستمان لە کتێبی زانستیە.


خوێندنەوەـی کتێبێك ٥ جار  زۆر باشترە
لە خوێندنەوەـی ٥ کتێب ـی جیاواز .

✍️مکتبة ٳقرٲ

ګـاروان ګەمـال

21 Sep, 07:31


با جەمێکت خوێندنەوە بێ ؟

وەکو چۆن ( گەدە ، مەعیدەت ) پێویستی بە خۆراکە ، ئاواش مێشکت پێویستیەتی.

تینووت بێ ، ئاو.
برسیت بێ ، خۆراك.
خەوت بێ ، خەوتن.
ماندوو بی ، پشوودان.
نەزان بی ، خوێندنەوە.


کەواتە : جەمی چارەسەری نەزانین دەبێ بۆ ژیانمان زیاد بکەین ، ئەویش ( خوێندنەوەیە )

ګـاروان ګەمـال

17 Sep, 12:30


https://t.me/+PC3AGKOKuZA0OGMy

داخڵی کتێبخانەکەی ئێمە بن .

قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی خوێنەر

ګـاروان ګەمـال

11 Sep, 14:14


ئەگەر ۱۰۰ زمان بزانیت لەدونیا،
بەڵام خاوەن عەقیدەو مەنهەجێکی پاك نەبی ، ناتوانی وەڵامی یەك پرسیارـی نێو گۆڕ بدەیتەوە.
بەڵام کەڕو ڵاڵێکی عەقیدە پاك وەڵام ئەداتەوە.

1,529

subscribers

335

photos

31

videos