بەخشەرانی زاد @baxsharani_zad Channel on Telegram

بەخشەرانی زاد

@baxsharani_zad


زاد ڕێگەی بەخشینت بۆ ئاسان دەکات!

تۆی بەخشەر ئێستا لە ڕێگەی تێلیگرامی «بەخشەرانی زاد»ـەوە ڕۆژانە دەتوانیت لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان هاوکاری نەخۆشەکانی زاد بیت.

بەخشەرانی زاد (Kurdish)

بەخشەرانی زاد یەکێک لە کۆمەڵگای تەلەفزیۆنی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی زادە. ئەم کۆمەڵگا ڕوو دەدات بۆ هەموو خێرا و بەشدارییەکانی تری زاد. لەم تۆڕەدا، تۆ دەتوانی لە ڕێگای تێلیگرامی بەخشەرانی زاد ڕۆژانە دەتوانیت بەشداری بە داواکاری و هاوکاری زاد بکەیت. ئەمەش بەرهەمێکی گەورە بۆ هەموو ئەوانەی کە دەتوانن بەرهەمەکانی زاد ببینن و بەشداربن. بەخشەرانی زاد ئاسانی بەشداری و بەکارهێنانی زاد لە ڕێگای تێلیگرامی پێشکەش دەکات و دەبینێت لە پێشەوا زاد جۆری خوازراوی نەشتەرگەرییەکان. ئەگەر دەتوانی کۆمەڵگای تەلەفزیۆنی زاد بخینیت، بەخشەرانی زاد چ بابەتێکی گرنگی بۆتوانین بەشداری بکەین و زاد ببینین. بنووسەرێکە لە تۆماری بەخشەرانێکی زاد دەبێت بۆ هەموو زمانەکانی تەلەگرام کە زاد پێشکەش دەکات. بەخشەرانی زاد، راستەقینە زاد لە ڕێگای تێلیگرام بە بەشداری دابینکردنیەوە و گونجاندنی هەواڵەکانی زاد.

بەخشەرانی زاد

20 Nov, 17:28


زاد تەمەنێک وەک چنار

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676

بەخشەرانی زاد

14 Nov, 13:56


دڵۆپێک خێر، دەریایەک لە پاداشت!

بە ئەندازەی ئەو دڵۆپە چاکانەی لەپێناوی خوادا دەیبەخشیت، خوداش دەریایەک لە پاداشت و میهری خۆیت پێ دەبەخشێت. لەگەڵ زاد ببە هۆکاری نەهێشتنی ڕۆحە ماندووەکان و دڵە شکاوەکان!

ئەو چاوە گریاو پڕئومێدانەی کە لە چاوەڕوانی تۆی خێرخوازدان، مەهێڵە هەر زوو دابخرێن و گۆشەی نائومێدی بگرن!

بەخشەرانی زاد

11 Nov, 08:46


بە کێ ببەخشین و کێ شایستەیە؟!

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676

تۆش یەکێک بە لە بەخشەرانی زاد.

بەخشەرانی زاد

07 Nov, 17:59


نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ نەخۆشێکی هەژار

ئەمڕۆ وەک کاری هەمیشەی زاد، بە پشتیوانی خودا پاشان خێرمەندان، توانی باری گرانی نەخۆشێکی دیکە لابەرێت.

نەشتەرگەرییەکەی گران و قورس بوو. دەردی نەداریش هێندەی دیکە بارەکەی سەخت کردبوو. بەڵام بە پشتیوانی خودا، پاشان هەوڵی خێرخوازان و کارامەییی پزیشکەکان، توانرا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە نەخۆشخانەی ژیان لە لایەن د. نەشئەددین عەزیز (پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەڕات و دەمارەکان) نەشتەرگەریی گۆڕینی دیسکی فەقەڕاتی بۆ بکرێت و سێ فەقەڕاتی دیکەشی پاک بکرێتەوە.

هەتا بەخشندەیی ئێوە و هاوکارەکانی زاد بەردەوام بێت، زادیش بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی نەخۆشانی هەژار و لابردنی ئازارەکانیان، چەندەها نەخۆشی تر لەناو ئازاردان و لە چاوەڕوانی بەخشندەیی ئێوەدان.

بەخشەرانی زاد

05 Nov, 16:44


گوڵی خێرت گەشە پێ بده

لە ڕەحمەتی پەروەردگار بۆ بەندەکانی یەک تۆوی «بەخشین» دەکات بە گوڵزار و، گوڵێک بە باخ قبووڵ دەکات!

سا دەبێت کام باخەوانە هەڵوەدای ئەو ئاو و خاکە پڕ پیت و بەرەکەتەی نەبێت کە گەشەی گوڵەکانی لە یەکەوە بۆ حەوت سەد زیاد دەکات، بگرە زیاتریش.

خێرخوازی ئەزیز، زادیش یەکێکە لەو تۆوانەی کە بە بەخشینی هاوکاری پێی جوانترین گەشەی پێ دەدەیت بۆ باخەکەی بەهەشتت!

ڕەسولی خوا️ (ﷺ) فێری کردین داوای فیردەوس بکەین؛ فیردەوسی پڕ گوڵزاری خواش بەدەست نایەت گەر گوڵستانی دونیامان وشک بێت و خێرێکی تێدا نەچێنین.

تۆوەکەی زادت بیر نەچێت بۆ باخەکەی بەهەشتت ...

بەخشەرانی زاد

03 Nov, 16:59


داتای ڕێکخراوی زاد لە مانگی 10ـی ساڵی 2024

لە سایەیی میهرەبانی خودای گەورە، پاشان بە یارمەتیی پزیشکانی هاوکار و بەخشەرانی دڵاوا. ڕێکخراوی زاد تەنها لە مانگی 10 توانی:

- 63 نەخۆش ببینێت
- 45 نەشتەرگەری ئەنجام بدات
- 4 پێداویستیی پزیشکی دابین بکات

ئێوەش دەتوانن بەشێک بن لەم کاروانە پیرۆزە! بە بەخشینێکی بچووک، دەتوانن ژیانی کەسێک بگۆڕن. بیرتان بێت، هەر بەخشینێک لە زاددا، نەک تەنها چارەسەری نەخۆشێک دەکات، بەڵکوو شکۆ و کەرامەتی خێزانێکیش دەپارێزێت، هەروەها ئاوەدانی دەخاتە ماڵێکەوە.

با پێکەوە و بە پشتیوانی خودا، ببینە هۆی خۆشی و تەندروستی بۆ ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتیمانە. هەر بەخشینێک، هەنگاوێکە بەرەو کۆمەڵگەیەکی باشتر و تەندروستتر.

بەخشەرانی زاد

02 Nov, 17:02


خزمەتەکانی زاد لە کوردستان!

بەخشەرانی زاد

01 Nov, 18:33


9 نەشتەرگەری لە یەک هەفتەدا!

هەمیشە سوپاسگوزاری خوداین کە خێرخوازان و دکتۆرە هاوکارەکانی زادی کردووە بە هۆکارێک تا بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردنی نەخۆشانی هەژار، ڕێکخراوی زاد بە تەنیا لەم هەفتەیەدا 9 نەشتەرگەری بۆ نەخۆشانی هەژار ئەنجام داوە، نەشتەرگەرییەکان بریتی بوون لە:

- 3 نەشتەرگەریی ئاوی سپیی چاو
- 2 نەشتەرگەریی غوددە
- نەشتەرگەرییەکی پاککردنەوەی فەقەڕات
- نەشتەرگەرییەکی لابردنی ئێسکی زیادە
- نەشتەرگەرییەکی لابردنی فتقی بن ڕان
- نەشتەرگەرییەکی لابردنی بەردی گورچیلە

هەر یەک لە ئێوەش دەتوانن بەشدار بن لەم کاروانە خێرخوازییە و، ببنە هۆکاری لابردنی ئازاری هەژاران.