وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ هەموو خۆشەویستان و لایانگرانی کۆڕی ئاگرین .
بەڕێزان زۆر بەداخەوە دەبێت پێتان ڕابگەیەنین کە پێشوازی لە پێشکڕینی بەرهەمی نوێی کۆڕی ئاگرین زۆر زۆر لاواز بووە و بەداخەوە بەهیچ شێوەیەک شایانی ئەوە نییە کە بەرهەمێکی ئاوا ناوازە کە بە بەشداری زیاتر لە پەنجا کەس بەرهەم هاتووە تا ئێستا پێشکڕینی نەگەییشتۆتە ڕادەی شێست کەس !
هەروەکوو پێشتر پێمان ڕاگەیاندبوون بەشداری لە پێشکڕینی بەرهەمەکە زۆر بۆ کۆڕی ئاگرین گرنگە تا بتوانێت بەردەوام بێت ، تکایە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بەرهەمەکە بڵاو بێتەوە و کۆپێکەی بکەوێتە دەستی کەسانی هەلخواز و مشەخۆر ، بۆ ئەوەی بەشێک لە تێچووی بەرهەمەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەم کۆڕە لە پێشکڕینی بەرهەمەکە بەشداری بکەن .
ئاگادارین ئەم ڕێژەیەی بەشدارییان کردووە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕیوە زۆر زۆر تامەزرۆن کە بەرهەمەکە بگاتە دەستییان و لێرەوە شەرمەزاریمان بۆ ئەم خۆشەویستانە دەردەبڕین و ئیزنییان لێ وەردەگرین تا ماوەی پێشکڕینەکە تا حەوتوویەک درێژ بکەینەوە بۆ ئەوەی بەڕێزان و خۆشەویستانێکی زۆرتر بێن و بەشداری لە پێشکڕینەکەدا بکەن .
چاوەڕوانی هەڵمەتتانین .
بەرپرسی کۆڕی ئاگرین :
ئــــارام کیانـــی
@zhan0033
@zhan3300