ئەوەی خۆشەویستی دەکاتە نێو دڵەکانەوە تەنها خوای گەورەیە، هەندێک جار دەتەوێت کەسێکت خۆشبوێت، بەڵام ناتوانی ناتـــوانی کە زۆربەی جاری واش هەیە خوای گەورە خۆشەویستی کەسێک دەخاتە دڵتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک و کارێک،
ئا لە بەرئەوەیە پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیەوسلم ـ فەرموویەتی: ئەی پەروەردگارا ئەمە بەشی منە کە هەیمە، جا لێم مەگرە لەوەی تۆ هەتەو من نیمە، چونکە خۆشەویستی ئەوە خوای گەورەیە کە دەیخاتە دڵی مرۆڤەوە، ئای خۆشەویستی چەند جوانە ئەگەر خوای گەورە خۆشەویستی خۆی و نێردراوەکەی و باوەڕداران بخاتە دڵەوە، ئەمەیان شکۆمەندترین و بەڕێزترین جۆرەکانی خۆشەویستیە، کە مرۆڤ ئاواتی پێدەخوازێت خوای گەورە بیخاتە دڵیەوە.