🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

@chirokimndalan


🌹داهاتووی کوردستان منداڵانی ئێستان.👶
با چیرۆکی کوردی بۆ منداڵەکانمان بڵێین
،تاکو هزر و بیری کوردانە لە داهاتویاندا بخوڵقێنین

پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەر
@kalami22

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 20:22


دایک و باوکانی خۆشەویست تکایە چیرۆکەکان بۆ هاوڕێکانتان و بەردەنگەکانتان بنێرن با منداڵەکان بە کوردی گوێ لە چیرۆک بگرن و زمانی کوردی نەفەوتێت.


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 20:19


چیرۆکی لارا خاڵخاڵۆکەی زەرد.


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 20:18


چیرۆکی لارا خاڵخاڵۆکەی زەرد

لارا خاڵخاڵۆکەیەکی جیاواز بوو.هەمووان باڵەکانی لارایان پێ جوان بوو دەمەوبەیانیی هەموو ڕۆژێک،پەپوولە بەیانی باشی لێ دەکرد . تاجیلۆکەیەکیش کە 'سەوزەی' ناو بوو ،دەستی بۆ ڕادەوەشاند. تەنانەت بۆرە جاڵجاڵۆکەی خوێنتاڵیش بە دیتنی لارا دڵخۆش دەبوو. لارا لە قوتابخانە هاوڕێی زۆر بوو،لەگەڵیان یاری دەکرد. بەڵام لارا پێی خۆش بوو لە خاڵخاڵۆکەکانی دیکە بچێ.بە دەم گریانەوە بە دایکی گوت:
دایە گیان!خۆزگە منیش وەکوو تۆ دوو باڵی سوورم هەبووایە. ڕۆژێک دایکی لارا بو ئەوەی خۆشحاڵی بکا،باڵەکانی بۆ سوور کرد. بەیانی ڕۆژی دواتر،لە ڕێگەی قوتابخانەدا کەس بەیانی باشی لێ نەکرد. کاتێک گەیشتە قوتابخانەش،هیچکام لە هاوڕێکانی سڵاویان لێ نەکرد. لارا بە درێژایی ڕۆژ تەنیا مایەوە.کەس ئاوڕی لە باڵە سوورەکانی نەدەدایەوە. تا لە ئاکامدا خاتوو ژیرۆ لە سووچێکدا بە لارای گوت:تۆ ئەو باڵە زەردە جوانانەی خۆت ڕەنگت کردوون! هاوپۆلەکانی لارا سەریان سووڕما.ئەوان دەیانگووت :باڵەکانی تۆ یەکجار جیاوازن!بێ وێنەن
تایبەتن. خاتوو ژیرۆ بە لارای گوت:تۆ بەم باڵە زەردانەتەوە جیاوازی.وەک چۆن شەمامۆکە بە خەتەکانیەوە جیاوازە و هەروەها لەنجە بە لاقەکانییەوە. لارا هەر گەیشتەوە ماڵی خۆیان،لە حەمامدا بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی شۆرد و تا گەڕانەوەی ڕەنگی زەرد بۆ باڵەکانی،لفکەی لە باڵەکانی خشاند.لە بەر خۆیەوە گوتی:چیدی باڵەکانم ڕەنگ ناکەم گە لەوەی یەک یا دوو جار بیانکەمە وەنەوش یا ئەو ڕەنگەی خۆشم بوێن.هەڵبەت بۆ ماوەیەکی کورت،نەک بۆ تاهەتایە.

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 20:17


چیرۆکی لارا خاڵخاڵۆکەی زەرد.چیرۆکێکی زۆر خۆش پێشکەش بە منداڵانی نیشتمان.

وێنەکانی بە ژیری دەسکرد درووس کراون هەرکەس پێی خۆش بوو ئەتوانێت داوای وێنەکانی بکەت.
@kalami22
@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

04 Jun, 17:41


وەرن با نەریتی کتێب بە دیاری کردن بکەین بە باو


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

08 Mar, 20:03


چیرۆکی تێڕتێڕە،چیرۆکێکی خۆش بۆ ئەوەی منداڵان هەرجۆرێک بن خۆیان بە کەم نەزانن.
@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

21 Feb, 18:17


ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێت.

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

04 Feb, 16:56


وێڕای ڕێز و سڵاو بۆ هەموو ئەندامان و هاوڕێیان کۆن و نوێ.گەیشتن بە هەزار کەسی کاناڵەکەمان پیرۆز بێت.زۆر خۆشحاڵم کە دڵسۆزی  نیشتمانی دایکن و داهاتووی منداڵەکانتان بۆ گرینگە.تکایە بە هەر جۆرێک کە پێتان ئەکرێت خزمەت بە زمان،کەلتوور و خاکی کوردستان بکەن.
خۆمان نەبین کەس دڵسۆزمان نیە.
وێنەتان بە وێنەی ئاوێنەی هەزار وێنە بنوێنێت بۆ خزمەت بە نیشتمان

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

08 Oct, 21:45


چیرۆکێکی زۆر خۆش پێشکەش بە منداڵانی نیشتمان

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

08 Oct, 20:14


خەونەکەی ماری هاتە دی

  بەیانییەکی ڕۆژی هەینی پاش ئەوەی ماری لە خەو ڕابوو یەکسەر چوو بۆ لای میرۆی برای. و پێی وت میرۆ گیان هەستە خەونێکی خۆشم دیوە هەزەکەم بیگێڕمەوە بۆت .میرۆ هێشتا بە تەواوەتی چاوی نەکردبویەوە بۆیە بە بێزاری ەکەوە وتی منیش خەونێکی خۆشم دیوە، با من یەکەم جار بۆت بگێڕمەوە. ماری وتی نەخێر من ئەمشەو سێ جار لە دوای یەک هەمان خەونم دیوە نەتبیستوە ئەگەر کەسێک سێ جار هەمان خەون ببینێت خەونەکەی بە ڕاستی دێتە دی میرۆ بە سەر سووڕمانێکەوە وتی نەخێر نەمبیستووە. دێ باشە ئێستا بۆم بگێڕەوە .
ماری دوو ساڵ لە میرۆ گەورەتر بوو ئەو ڕۆژە لەبەر ئەوەی کە نەدەچوو بۆ قوتابخانە دڵی زۆر خۆش بوو. بۆیە دەستی کرد بە گێڕانەوەی خەونەکەی ماری وتی ئەمشەو لە خەونمدا ماڵی دیلانی دراوسێمان توتێکیان هەبوو من و تۆش چوو بووین بۆ لای دیلان و پێکەوە لەگەڵ توتێکەدا قسەمان دەکرد. میرۆ بەبێ هیچ ڕاوەستان و بیرکردنەوەیەک گوتی منیش لە خەونمدا ورچێکی گەورە هاتبووە ناو باخچەکەمانەوە .ئێمەش هەردووکمان پێکەوە لەگەڵ ورچەکەدا یاریمان دەکرد. ماری بە پێکەنینەوە وتی خەونەکەی تۆ نایەتەدی. بەڵام ئەوی من ڕاستە و دێتە دی .دڵنیام ئێستا ماڵی دیلان توتیەکیان هەیە و دەتوانێت قسەیش بکات میرۆ وتی بەڵام ماڵی دیلان ئەسەن تووتیە نییە ماری وتی بەس من سێ جار لە دوای یەک هەمان خەونم دیوە کەواتە دەبێ ئێستا تووتیێکیان هەبێت .میرۆ هەر باوەڕی نەدەکرد ماری زۆر بە شینەی وتی باشە وەرە من و تۆ گرەو دەکەین ئەگەر خەونەکەی من ڕاست دەرچوو ئەوا تۆ دەبێ هەموو ئەرکەکانی من بکەیت کە دایکم لە ماڵەوە دیارییان دەکات. ئەگەر ڕاستیش نەبوو ئەوا من هەموو کارەکانی تۆ دەکەم .
پاش کەمێک ماری لە دایکی پرسی دایە گیان دەتوانیت من و میرۆ بچین بۆ ماڵی دیلان دایکی ماری دیار بوو کە گوێی لە گفتوگۆی ئەوان بوو بۆیە بەبێ هیچ ئەم لاو ئەولایە گوتی هێشتا زووە دوای نان خواردن دەتوانن بڕۆن.
ماری و میرۆ لە کاتی نان خواردنیشدا هەر مشتومڕی ئەوەیان بوو کە ماڵی دیلەن تووتیان هەیە یان نییانە  ماڵی دیلان لە ماڵی ئەوانەوە زۆر دوور نەبوو کاتێک کە ماری لە دەرگایدا باوکی دیلان وەک بڵێی لە چاوەڕوانی یەکێکدا بووبێ دەمودەست دەرگاکەی کردەوە .
میرۆ لە شپرزەیدا بەبێ سڵاو و ڕۆژ باش هەر یەکسەر پرسی ئێوە تووتیەکتان هەیە؟  باوکی دیلان بە ڕوویەکی خۆشەوە وەڵامی دایەوە بەڵێ لە دوێنێوە تووتیەکمان هەیە دەتوانێت قسەیش بکات .بەڵام تۆ چۆن دەزانیت لەو ساتەدا ماری بە پێکەنینەوە هاواری کرد پێم وت خەونەکەم دێتە دی دە کەواتە گرەوەکەم بردەوە پاش ئەوەی باوکی دیلان تووتییەکەی پیشان دان ماری و میرۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە  میرۆ سەرەڕای ئەوەی کە واقی وڕما بوو خەفەتیشی دەخوارد کە گراوەکەی دۆڕاندبوو  کاتێک کە دایکیان بەو خەمبارییە میرۆی بینی بە سەرسوڕمانێکەوە لێی پرسی  میرۆ گیان چی ڕووی داوە  میرۆ وتی  دایە خەونەکەی ماری هاتە دی  ماڵی دیلان تووتییەکیان هەیە و دەتوانێت قسەیش بکات  ئەم جارەیان دایکی بە خەندەیەکەوە وتی نا کوڕی خۆم بۆ توتییەکەی ماڵی دیلان ئەوەندە دڵگران مەبە چونکە ماری گاڵتەی لەگەڵ کردووی میرۆوە بە سەر سووڕمانەوە وتی چۆن دایکی وتی ماری دوێنێ پاشنیوەڕۆ دیلانی بینیبوو دەیزانی کە تووتیەکیان کڕیوە تووتیش بە هەڵەندەیەکە کە دەتوانێ لاسایی مرۆڤ بکاتەوە و هەندێ جاریش قسەدەکات دایکی بانگی ماری کرد ماریش کە زانی فێڵەکەی ئاشکرا بووە ڕایکرد بۆ ژوورەکەی و خۆی شاردەوە


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

08 Oct, 20:13


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

04 Oct, 15:30


چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
‏ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:

@AsosSoftSTT_bot


@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

26 Sep, 16:12


چاو پێکەوتنمان لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕووداو.
لاپەڕەی چیرۆکی منداڵان
@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

06 Aug, 11:10


قارەمانی ڕاستەقینەی وڵات✌️



@chirokimndalan

ئینستاگرام

@chiroki_mndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 19:18


چیرۆکی کرمێکی بچکۆلانە

چیرۆکی کرمێکی بچکۆلانە،چیرۆکێکی زۆر خۆش بۆ ئەوەی منداڵەکان خۆیان بە کەم نەزانن😍

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

31 Jul, 19:16


چیرۆکی کرمێکی بچکۆلانە ،پێشکەش بە منداڵانی خۆشەویست

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

22 May, 18:43


چیا چڵێس
چیا کوڕێکی زۆر چڵێس بوو.جیرەی هەموو ڕۆژێکی دەدا بە شیرینی وشکۆلات وهەمووی دەخوارد.بەشی کەسیشی نەدەدا.تەنانەت هاوڕێکانیشی.کاتی ژەمەکان،دایک وباوکی بە پەلە دەهاتنە سەر سفرە هەتا بەر لەوەی چیا بێت نان بخۆن ،چونکە ئەگەر چیا بەر لەوان بهاتبایە،هیچی بۆ نەدەهێشتنەوە.
چیا تێربوونی نەبوو.تەنانەت لە تاو برسییەتی بەئاگا دەهاتەوە.
جەژنی لە دایکبوونی براکەی چیا بوو.کاتێک منداڵەکان خەریکی کایەی کاکڵەمستێ بوون چیا بە هەلی زانیو و هەموو ژێلە وشیرینییەکانی خوارد.
لە ئاخریشدا چووەگیان کەیکی لە دایکبوونەکە وتەنانەت مۆمی سەر کەیکەکەشی خوارد!
بۆ منداڵێکی چڵێسی وەک چیا ،سەخت بوو خۆی لە بەر برسییەتی لە خوێندنگا ڕاگرێ.بەڵام  ئەو چارەیەکی بۆ ئەم کێشەیە دیتبۆوە.گالیسکەیەکی لە خواردەمەنی پڕ دەکرد ودیبرد بۆ قوتابخانە،تاکوو برسی نەبێت. ڕۆژێکیان،بەڕێوبەری خوێندگا منداڵەکانی برد بۆ سەردانێکی زانستییانە بۆ کارگەیەکی شیرینی  دروست کردن.منداڵەکان  زۆریان پێ خۆش بوو بزانن شیرینی چۆن دروست دەکرێت.چیاش لە خۆشیان لیک بە دەمیەوە نەدەوێستا.کە گەیشتنە کارگەکە،مامۆستا بە منداڵەکانی گوت:"ئێمە بە یەکەوە سەردانی ئەم کارگە دەکەین .نابێ هیچ کامێکتان لە کۆڕەکە جیابێتەوە."
بەڵام چیا گوێبیستی ئەم قسانە نەبوو.ئەو  لە دەرگایەکی نیوە ئاوەڵاوە،دیمەنێکی  سەرنجڕاکێشی دیتبوو .ئەوەی ەو دیتبووی،عەمبارێکی پڕ لە شیرینیی جۆراوجۆر و ڕەنگاوڕەنگ بوو.چیا ئەوەندە دڵی ڵای  ئەو شیرینیانە بوو کە ئیدی نەیدەتوانی وازیان لێ بهێنێت.هێواش خۆی  لە هاوڕێکانی دزیەوە وچووە  نێو عەمبارەکە.دەرگای داخست و لە بەر خۆیەوە گوتی:
"ئیستا دێن و دەمدۆزنەوە."کەواتا باشتر وایە کات بە فیڕۆ نەدەم !خۆ ئەوان بەجێم ناهێڵن و لە کۆتایی گەشتەکەدا دەمدۆزنەوە." ئەوسا بە خەیاڵی ئاسوودەوە دانیشت و بەربووە خواردن.ئاخری،سەردانەکەیان تەواو بوو.منداڵەکان ئامادەی گەڕانەوە بوون.لەو کاتەدا مامۆستا دیتی چیا دیار نییە.هەموو شوێنێکی بۆ گەڕان تا ئاخری دۆزییانەوە.بەاام چۆن و لە کوێ؟!چیا هێندەی شیرینی خواردبوو  زگی هەڵماسیبوو!تەنانەت نەیدەتوانی پێ هەڵگرێ وبڕوا. بە گارییەکی دەستی و بە هەر حاڵێک بوو،ئەویان گەیاندە ماڵەوە.بە ناڵەناڵ چووە نێو پێخەف و چاوەڕوانی دوکتۆر مایەوە.
دوکتۆر هات وپشکنینی بۆ کرد وگوتی:"کوڕی خۆم،هیوادارم  لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ دەرسێکی باشت وەرگرتبی وئیدی واز لە چڵێسی بهێنیت!"
پاشان ڕووی کردە دایکی چیا وگوتی:
"نیگەران مەبە !کێشەی کوڕەکەت تەنیا چڵێسییە.چاک دەبێتەوە."
دایکی هەناسەیەکی ڕەحەتی هەڵکێشا.ئەوسا چوو  کەیکی شکۆلاتی بۆ دکتۆر بهێنێ.بەڵام لە کەیکەکە تەنیا لەتێکی زۆر چکۆلە مابۆوە!

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

22 May, 18:42


چیرۆکی چیا چڵێس
نووسەر:بەختیار ئەحمەدی
بێژەر:سەعادەت کوردستانی
ئێدیتۆر:مادێح کەلامی

@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

22 May, 18:41


چیرۆکی چیا چڵێس
چیرۆکێکی زۆر خۆش پێشکەش بە منداڵانی وڵات
@chirokimndalan

🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼

06 Mar, 17:11


بزنە ڕەشەکە
هەبوو نەبوو ڕۆژگاری زوو. لە دێهاتێکی خۆش و خنجیلانە خاتوونێک دەژیا کە ناوی سروە بوو.سروە خاتوون سێ دانە بزنی بوو کە ڕەنگەکانیان ڕەش و سپی و بۆر بوو.هەموو ڕۆژێک پێش ئەوەی خۆرەتاو لە پشت کێوەکان دەرکەوێت سروە خاتوون سێ بزنەکەی ئەبرد بۆ لەوەڕاندن لە دەشت و دەر، پاشان شیرەکانیانی ئەدۆشی، ماست ،پەنێر و کەرەی لێ درووس ئەکرد.هەموو ڕۆژێک بزنەکان  و دوای سروە خاتوون ئەکەوتن تا ئەگەیشتن سەر زەویەکانی خۆیان.ڕۆژێک لە ڕۆژان بزنە ڕەشەکە کە لە هەموویان بچوکتر و هاروهاجتر بوو لە نیوەی ڕێدا چاوی بە پەپوولەیک کەوت پاش کەمێک یاری کردن لەگەڵیا ،پەپوولەکە باڵی لێدا بەرەو ئاسمان ئەوەندە ڕۆیشت و ڕۆیشت تا لە پێش چاو نەما.بزنە ڕەشەکە هەرچێ چاوی لە دەوروو بەری کرد سروە خاتوون و دوو بزنەکەی نەدی.دەستی کرد بە گریان و باڕە باڕ بەڵام بێ فایدە بوو.زۆر نارەحەت بوو ،لەگەڵ خۆی وتی ئێستا چی بکەم؟بۆ ژێر قاچی خۆی ڕوانی ...کەوتە شوێن جێگەی قاچەکانی خۆی کەمێک کە هات گوێی لە دەنگی سروە خاتوون بوو کە هاواری ئەکرد بزنە ڕەشەکەی من لەکوێی؟بزنە ڕەشکەی من.بزنە هاروهاجەکەیش تا گوێی لە دەنگی بوو خێرا بە هەڵاتن خۆی گەیاند بە سروە خاتوون .هەردووکیان زۆر خۆشحاڵ بوون و دوای ئەو ڕۆژە بزنە ڕەشەکە هەموو کات بە شوێن سروە خاتوون دا دەڕۆیشت و ڕێگای لێ ون نەبوو.

خنجیلان و منجیلان ،منداڵە شیرینەکان ،ئەمەش چیرۆکی ئەمشەومان

@chirokimndalan