🔶 لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، زیاتر لە 17 هەزار کەس لە ئەفریقا تووشی نەخۆشیی "ئاوڵەی مەیموون" بوون و لەم رۆژانەدا بۆ یەکەمجار لە ئەورووپا و ئاسیاش تۆمارکرا؛ مەترسی بڵاوبوونەوەی بەخێرایی هەیە
🔴ئاوەڵەی مەیموون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەگمەنە کە بە پلەی یەکەم تووشی ئاژەڵ دەبێت بەڵام دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
⚪ نیشانەکانی: نەخۆشییەکە بەزۆری بە نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەستپێدەکات وەک👇
🔸 تا
🔸سەرئێشە
🔸ئازاری ماسولکەکان
🔸ماندوێتی
🔸دواتر پەڵەیەکی جیاواز دروست دەبێت کە زۆرجار لەسەر دەموچاو دەست پێدەکات و دواتر بڵاودەبێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش.
🔵 گواستنەوە: ئاوەڵەی مەیمون لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێن، شلەی جەستە، یان برینەکانی ئاژەڵە تووشبووەکان، وەک مێشوولە یان سەرەتاییەکان دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
🔵هەروەها دەتوانێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێگەی دڵۆپە هەناسەییەکانەوە بڵاوبێتەوە، بەتایبەتی لە شوێنی بەرکەوتنی نزیکدا، یان لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ ماددە پیسبووەکان.
⚫چارەسەر: هیچ چارەسەرێکی تایبەت بۆ ئاوەڵەی مەیموون نییە, بەڵام دەبێ چاودێری بکرێ و نیشانەکانی کەم بکرێتەوە وە دەرمانی دژە ڤایرۆس، وەک ((تێکۆڤیریمات)) لەوانەیە لە حاڵەتە توندەکاندا یان مەترسیدارەکان بەکاربهێنرێت.
⚪خۆپاراستن: ڕێوشوێنی خۆپاراستن بریتین لە👇
🔸دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ ئەو ئاژەڵانەی کە لەوانەیە تووش بن
🔸 پاکوخاوێنی باش
🔸بەکارهێنانی کەرەستەی خۆپارێزی لەکاتی چاودێریکردنی کەسانی تووشبوو
🔸دەرکەوتووە کە کوتان هەندێک رێگری لە توشبون لە ئاوەڵە دەکات.
🔸سێکسی تەندروست
سەرچاوەی بابەت👇
🔸CDC
🔸WHO
.............................................................................
🔺Karwan N Hassan
🔻College of Nursing
#DKNH
#Kurdish_Medical_zone
#KMZ
#KMZ_Health_group