زانستخوازان ‌- zanstkhwazan @zanstkhwazan Channel on Telegram

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

@zanstkhwazan


فێـرگـەی(زانسـتخـوازان)فێرگەیێك بۆ خزمەت کردن بە زانستە شەرعیەکان.
المرڪز التعلمي (زانستخوازان) لخدمة العلوم الٳسلامية.

بۆ هەر پرسیارێك و تێبینیێك دەتوانن نامە بۆ ئەم
تیلی گرامە بنێرن: @zanst_khuazan

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan (Kurdish)

زانستخوازان - zanstkhwazannnزانستخوازان یەکەمین مەرکەزی زانیاریی (زانستخوازان) بۆ خزمەت کردن بە زانستە شەرعیەکان۔ ئەم مەرکەزە بنەمایی خێرا بۆ خزمەتکردنی علومی ئیسلامیەکان۔nnزانستخوازان ترمێ مەرکەز دایک و بەرزی لە ناوتایخانەکانی خۆ دەدات بۆ پێشووترین پیشوودەکانی ئەمانە، بەرنامەی تازە بۆ تایبەتمەندیان بە پێی هاوڕێ کردنی زانست بە شێوەیەکی جەماوەر و زانکۆییەوە.

بۆ هەر پرسیارێک و تێبینیێک دەتوانن نامە بۆ ئەم تیلی گرامە بنێرن: @zanst_khuazan

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

25 Dec, 10:54


-
🎀|●

   •┈❁┈•✿ ❁📚❁✿•┈❁┈•

ٳبن عمر ئەی فەرموو : پەروەردگارا ئیمان و بڕواداریم لێ نەستێنیتەوە لە ڪاتێڪدا خۆت پێت بەخشیم .

   •┈❁┈•✿ ❁📚❁✿•┈❁┈•

📙《 صحيح ٳبن ٲبي شيبة / 31513 》📙

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

17 Dec, 21:47


ئایە تا ئێستا زانیوتە کەسایەتی نێرگزی چۆنە؟!🤔

🔹 ئامانج لەم کەناڵە ئەوەیە کە :

🔹  ناساندن و دەسنیشانکردنی ئەم کەسانەی کە ئەو گرفتەیان هەیە و ، چارەسەرکردنی ، چۆنیەتی مامەڵەی دروست لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا ، دانراوە.  چونکە لە کۆمەڵگای ئێمە هێشتا کەمترین زانیاری دەربارە بەم گرفتە گەورەیە هەیە .

🔹بە دروشمی  چیتر با قوربانی زیاتر بەهۆی کەسانی نەرگزی یەوە نەبێت.

🔹ئێمە لێرە خۆبەخشانە کارلەسەر ئەم بابەتە ئەکەین:
نییەتمان تەنها بۆخوای گەورەیە لە  یارمەتیدان و باشترکردنی ژیانی کەسانی دیکە.

🔹 لەم خزمەتە بەشداربە بەوەی خۆت زانیاری وەربگری و لینکی ئەم کەناڵەش بۆ زۆرترین کەس بنێری و لێی ئاگاداربن و سوودمەند بن.


https://t.me/psycho_narsizm جۆین بن

🔹 هاوکات لەسەر تێکچوونە کەسایەتیەکانی دیکەش بابەتمان دەبێت:

🔹دەستپێدەکەین ان شاء اللە.........

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

09 Dec, 11:36


ئەگەر دیتان، کەسێک نوێژ ناکات و
لەدینداریەکەیدا کەمتەرخەمە..
بەڵام ..
خاوەن ڕەوشتێکی بەرزو جوانە..کەسایەتی بەهێزە..بەپیاوەتی وچاکەیە..
ڕاستگۆ وبەخشندەیەوە دڵی پدەلەمیهرەبانی...
ئەوا:
یارمەتی بدەن و ڕێگەی هیدایەتی نیشان بدەن و خۆشتان بوێت..چاوەڕێی هەموو چاکە وخێرێکی لێبکەن..گومانتان نەبێ کە دەبێتە پێشەنگێکی سەر ڕاستی موسوڵمانان...
چونکە:
هیچ گومانی تێدانیە کە ئەوسیفاتە جوانانە خاوەنەکەی بەرەو ئیمانداریەکی تەواو ڕادەکێشێن..هەرلەبەرئەوەش بوو کە:
کاتێک پێغەمبەرمانﷺ: موسوڵمانێکی دیت، کەلەسەردەمی جاهیلیدا پیاوێکی ڕەوشت بەرزبوو..
پێغەمبەرﷺ: فەرمووی:
بەجۆرێک موسوڵمان بووی کەڕابردووشت هەمووی خێروچاکەو ڕەوشت بەرزی بوو...[ رواه مسلم ]
جوانی وڕەوشت بەرزی هەمووکەس ببینن..
مەڵێ فڵان نوێژناکات..
ڕۆژووناگرێت..
مادام ڕاستگۆو مەردو بێ زیانەبۆخەڵک و چاکەکارە..
ئیدی دینداریەکی جوان پێشکەش دەکات..
دڵنیابن ڕۆژێک دێت دەبێتە دیندارێکی دڵسۆز وتەواو...
...
لەووتەکانی محمدراتب النابلسی..

...و/محمدامین

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

19 Nov, 07:53


گریانی دەوێ!
هیچ سەردەمێک بە ئەندازەی ئێستا موفتی و قسەکەر لە دیندا زۆر نەبووە! جاران بەس زانایان جورئەتی قسەکردنیان لە دیندا هەبوو، ئەویش ئەگەر لەو زاناتر وجودی نەبایە لە مەجلیسەکەدا، ئەگەر لەو زاناتر هەبوایە، یان مامۆستاکەی وجودی بووبا، جورئەتی نەدەکرد نەک فەتوا بدات، بەڵکو قسەش بکات، یان زۆرێک لە مامۆستایان کە مامۆستاکەیان لە ژیاندابایەت جورئەتیان نەدەکرد خۆیان ئیجازە بدەن بە قوتابی و فەقێ کانیان، یان ئەگەر مامۆستاکەیان لەوێ نەبایە، نەدەچوونە شوێنی میحرابەکە نوێژ بکەن، بەڵکو تۆزێ دەهاتنە ئەو لاوەی میحرابەکە، بۆ ئەوەی نەچنە شوێنی مامۆستاکەیان، یان دەیان مەشهەد و وێنەی بەرز و جوانی دیکە کە پڕن لە ڕێز و قەدر و خۆشەویستی و ...

پێم سەیرە خەڵکێک بێ هیچ بنەمایەکی عیلمی و مەنهەجی و ... دەستیان داوەتە فەتوا و قسە کردن لەسەر پرسە گرینگ و گەورەکانی دین، بێ ئەوەی پلەکانی زانست و مەنهەجیان بڕیبێت ...!
هەر کەسێ شارەزای زانستە ئیسلامی و شەرعییەکان بێت دەزانێت کە بەلایەنی کەم پێویستی بە دەیان ساڵ لە چۆک دادان و قوربانیدان و خوێندنەوە و لەبەرکردن و دیراسەکردن و توێژینەوە و .... هەیە، ئەو کات بتوانێت لەسەر ئەم پرسە گەورانە قسە بکات و لایەک بەلایەکدا بدات.

هەر کەسێ شارەزای زانستی (أصول الفقە) بێت، دەزانێت کە قسەکردن لە دیندا و فەتوا و ئیجتیهاد مەرج و شەرتی قورسی هەیە و وا ئاسان نییە ....
ئەو گێژاوە و ئەو گەڕەلاوژێیە و بێ سەروبەرەییە غەیری جەهل و نەزانی لە هیچی ترەوە سەرچاوەی نەگرتووە ....

هیچ بابەتێک نییە جگە لە دین خەڵک وا بە ئاسانی بتوانێت لە بارەیەوە بدوێ و بەکەیفی خۆی شتەکان یەکلایی بکاتەوە! بڕۆ بزانە کەس دەتوانێت بێ شارەزایی و ئیختیساس لە بارەی پزیشکی و ئەندازیاری و فیزیا و ... بدوێ؟!
بەس دینە وا بێ ساحێب بووە، هەرکەسێ دوو کەلیمەی خوێندەوە و دوو ئایەت و فەرموودەی لەبەرکرد دێت ڕاست و چەپ بەناو دەکەوێت! بێ ئەوەی ئەولا ئەملای بابەتەکەی لێ دیاربێت، بێ ئەوەی بناغەیەکی قوڵی زانستی هەبێت، بێ ئەوەی .....!

ئەوەی لە هەمووی جێی داخترە ئەم شەهادە و بڕوانامە بێ ناوەڕۆکانەیە، بڕوانامەی ماجستێر و دکتۆرا و (هەندێ) لە ئیجازەی مەلایەتی و ....

مەرج نییە ئەوەی بڕوانامەی بەرزی لە شەریعە هەبوو یان ئیجازەی مەلایەتی هەبوو لێمان ببێ بە موفتی و قازی و زانا و موجتەهید و عەللامە، نەک مەرج نییە، بەڵکو زۆربەی ئەو ئاستەی نییە هەر قسەشی تێدا بکات! قەینا با ئیڕشاد و ئامۆژگاری و دەعوە و بانگەواز بکات، بەڵام دەبێ ئاست و موستەوای خۆی لەبەر چاو بێت و خۆی بناسێت، چونکە ئەوەی توانای خۆناسینی نەبێت، چۆن توانای خواناسین و خوا بەخەڵک ناساندنی دەبێت؟!

مەفروزە بانگخوازەکانیشمان، یان ئەوانەی بەس ئاستی دەعوە و بانگەواز و ئیڕشاد و ئامۆژگارییان هەیە نەبنە موفتی و قازی و زانا و موجتەهید و لێگەڕێن بۆ کەسانی موختەس و شارەزا، چونکە زۆربەی ئەوانەی ئێستا بوونە دەمڕاست و قسەکەری دینی تەنها حەقی دەعوە و بانگەواز و ئامۆژگارییان هەیە، نەک فەتوا و ئیجتیهاد و یەکلایی کردنەوەی پرسە گەورە و گرینگەکان، چونکە ئەم بابەتانە هەروا ئاسان نیین، هەربۆیە هەندێ لە زانایان لەسەرەمەرگدا گریاون بۆ ئەو فەتوایانەی کە داویانە!

بەداخەوە قسەکردن لە دیندا و خۆنواندن وەک مەلا و زانا و بانگخواز و .... بووە بە جۆرێک لە فەخر لێدان و ...، بێئاگا لەوەی ئەمە هەموو بەرپرسیارییەتیە و ئەمانەتێکی قیامەتی گەورەیە و هەمووی حیساب وکیتابی لەسەرە، چونکە هەشمانە ئاستی ئەوەی هەیە قسە لە بابەتێکی شەرعیدا بکات، بەڵام مەرج نییە توانای هەبێت لە هەموو بابەتەکاندا بدوێت و فەتوا بدات.

لە کۆتاییدا زۆر پێویستە خەڵکیش جیاکاری بکات لە نێوان ڕۆشنبیر و خوێندەوار و ئیمام و وتاربێژ و قورئانخوێن و بانگخواز و ئامۆژگاریکار و زانا و موجتەهید و بیرمەند و ... چونکە ئەوانە زۆر لێک جیاوازن.

با لێ گەڕێین هەموو بابەتەکان کەسی زانا و دانا و دینبین و دونیابین و شارەزا لە بوارەکان بدوێن و خۆمان لە شتێ هەڵنەقورتێنین کە کاری ئێمە نییە.

صلاح الدین أحمد

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

18 Oct, 19:19


تا کۆتایی بینەری بن و ئەوجا با ویژدانتان بڕیار بداتن...🥹

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

17 Oct, 21:04


خوای پەروەردیگار دەفەرموێت(وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً)

واتە هەر کەسێک کەسێک لە مردن ڕزگار بکات ئەوە وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی لە مردن ڕزگار کردبێت

بەڕێزان ئەمە فورسەتی عومرە تکایە وەرنە سەر خەت تکایە وەزعەکە زۆر ناهەموارە

خوای تعالی بیکاتە زەخیرەی قیامەتان یاڕەب...🤲🤲🤲

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

17 Oct, 20:34


سڵاوی خوای پەروەردیگار بڕژێت بەسەرتان

برا و خوشکانم ئەم خوشکەمان لە سیدەکان هەردوو کلیەی لە کار وەستاوە و 3% کار دەکەن بۆیە تکایە بە هانایەوە بچن ئەگەر بە 5 هەزاریش بێت

ئەمەش لایڤی ئەم خوشکەمان لە فەیسبوک دواتر ڤیدیۆکەشتان بۆ دادەنێم

https://www.facebook.com/share/v/4hH3Ai5g8ZxCMVjx
/

تێبینی:هەرکەسێک نەیتوانی چۆن هاوکاریەکە بگەیێنێت با لە شەخصی پەیوەندیم پێوە بکاتن👈 @zanst_khuazan

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

24 Sep, 21:43


کۆرسی فێربوونی هاکەری ئەغلاقی و کاردینگ کە بتوانی شت بکری لە بازاری ئۆنلاین بە خۆرای وە لەگەل کۆرسی درۆست کردنی config و cc checker recharge

https://t.me/mhammadhassann

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

24 Sep, 21:41


https://t.me/hamacyber

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

04 Jul, 21:43


اللهمَّ صلِّ علی محمد وعلی آلِ محمد
كما صليتَ علی إبراهيمَ وعلی آل إبراهيم إنك حميد مجيد
اللهم بارِك علی محمدِِ وعلی آلِ محمد كما باركتَ علی إبراهيم وعلی آل إبراهيم إنكَ حميد مجيد

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

01 Jul, 14:33


"هیچ مامۆستایەک نییە عالم درووست کات،ئەوەی عالم درووست ئەکات شێوازی خوێندنەوەیە

گەر لات وایە هەر لەبەرئەوەی لای فڵان ئەخوێنی ئەبیتە عالم ئەمە وەهمە،بەڵکو نەفسی خۆت خۆت ئەکات بە عالم

شێوازی خوێندنەوەی کوتوبی علم عالم درووست ئەکات‌ یان نیمچە عالم یان بەناو عالم.

شیخ البلاغیین في الأزهر الشریف


قلتُ=پێگەشتنی حەقیقی تەڵەبە بەوە نییە لای کێ فێردەبێت، بەڵکو بەوەیە کە بە چ هیمەتێکەوە ئەیەوێ فێربێت،شافعی لە مالکەوە علمی وەرگرت وە هەزارانی تریش وەریان گرت،ئەی بۆ هەموویان نەبوون بە شافیعی...!!،چونکە تەنها شافعی شافعی بوو،وە شافعی شافعی درووست کرد،ئیمامی مالک هۆکارێکی گرنگ بوو بەڵام سەبەبی حەقیقی نەبوو.

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

29 Jun, 10:17


ڕۆژێک مامۆستا شەماڵ موفتی: لە دەرسێکدا باسی بوختانی
بۆ دەکردین فەرموی ئەو کەسەی کە بوختان بۆ کەسێک دروست بکات بۆ نمونە پێی بڵێ :  د......ز 
ئەوە دەبێت یا قسەکەی بسەلمێنێ یا هەشتا داری لێ بدرێت

منیش زۆر سەیرم لێهات
وتم مامۆستا بۆ ئاوا بەجیا وشەکانت وت ....؟
فەرموی : 
حەز ناکەم وشەی ناشیرین لە دەمم بێتە دەرەوە !

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

28 Jun, 20:20


لە واتای ناوی "اللطيف"دا وتراوە:
ئەو زاتەیە تاوانی بەندەکان لەبیری خۆیان دەباتەوە،
بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبن...

#فێرگەی_زانستخوازن

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

27 Jun, 21:39


ئەی ئوممەتی پەیامبەر گیان صلی الله علیە وسلم کێتان ئەوانەی لێرەن تکاکار و شەفیعی خۆتان بیرە کە هەموو غەمی ڕزگار بوونی تۆیە لە ئاگری دۆزەخ؟!

بە 15 خولەک بەخیلی مەکەن هەر یێکە و 100 صەڵەوات بنێرێت بۆ دیداری ئازیز و سەروەرمان🥰

اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

26 Jun, 10:50


ئەگەر خودا دەرفەتی وانە وتنەوەی بۆ ئاسان کردیت،
بیقۆزەوە و بیکە سەدەقەیەکی جارییە بۆ خۆت،
بەهایەکی باڵایان فێربکە، فەرموودەیەکیان بۆ باس بکە،
ئامۆژگارییان بـکە، ئایەتێکی قورئانیان پێ لەبەر بکە...

پیاوچاکێکیان بینی لەخەودا، لێیان پرسی:
خودا چی لەگەڵدا کردیت؟!
فەرمووی: خودا لێم خۆشبـوو،
بەهۆی ئەوەی منداڵم فێری سوورەتی فاتیحە دەکرد...

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

25 Jun, 01:29


- لەکاتی باسکردنی خەمەکانتدا باسی تاوانەکانت مەکە، ئەگەر هەر پێویستبوو دەردەدڵ بکەیت و باسی بکەیت،
ئـەوا بـۆ خودای باس بـکە،
ئـەو زاتە نزیکترە، لێخۆشبووە، میهرەبانە، دەتپۆشێـت...

و: ئەیاد فەهمی

زانستخوازان ‌- zanstkhwazan

24 Jun, 14:13


سەرباری هەموو ئازارەکانی:گرتن ،کوشتن،برسی کردن،بێ ماڵ و حاڵ....هتد بەڵام هەر دەستبەرداری قورئان نابن!

ئاییی لە ئیمان لاوازی خۆمان کە بۆی هەیە بە پشە بایێک ئەوندەش نەمێنێ

ئەی خوای میهرەبان لەمانە نەمانگێری کە ئەم قوڕئانە شکایەتمان لێ بکات🤲🥹

سڵاو و ئاشتی پەروەردیگارت لێبێت غەز.زە مامۆستای هەموو دونیا.

1,102

subscribers

40

photos

43

videos