𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪 @hemin_mukryani Channel on Telegram

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

@hemin_mukryani


ناو: سەید محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی

ناسناو: هێمن

لەدایکبوون: ٢٦٢٠-٢٦٢١ی کوردی؛ لاچین، مەهاباد

کۆچی دوایی: ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٦٨٦ی کوردی، ورمێ

تەمەن: ٦٥ ساڵ

مەزار: مقبرةالشعرای مەهاباد

بەڕێوەبەر 👇

@KAVAN_BANEH

مامۆستا هێمن موکریانی (Kurdish)

خۆشخۆشترین چەناڵی تێلیگرامی 'مامۆستا هێمن موکریانی' بۆ هەواڵەکانی نوێترین و هێشتاوکراوترین وەقەکان بە کەلایەکی ئاسان و تایبەت

مامۆستا هێمن موکریانی چەناڵێکەی بەرزی و بەهۆی هێمن موکریانی کێریەکەی کوردی، کۆمێژی و سیاسی، کە تازەترین و پێشویستترین وەقەکان بە گۆشە جاری دەکات. لەم چەناڵەدا دەتوانیت بینێی هەریمەکە و لەبەرهەم بە هەواڵەکانی هێمن موکریانی کە پێشوازیت دەکات بە بەرزی و زانیاریی. ئەم چەناڵە بۆ هەر کەسێک کە دەخوێنی و پێشوازی و توێژینەوەتنی هێمن موکریانی تایبەتەوە، بەڵام خۆشبەختراو بۆ هەر کەسێک کە بارتنی زانیاریی نوێ و تازەی عەزموون بەکاربهێنە

بەهاک ئامادەییەکی کۆمەڵایەتی، ڕێیەکان و جۆری وەقەی مختلف بەرزی بەسەر دەگات و دەتوانیت سەرنجی هێشتاوی کردنی هەر وەقێك بەسەر دەگات

بۆ زانینی زانستی هێمن موکریانی و پێشوازی لە بابەتەکانی کوردی، کۆمێژی و سیاسی، بەردەستە لەم چەناڵە حاکم ببە و بهۆشن لە هەواڵەکانی نوێترین و وەقەکانی تایبەتیی کە جۆرە و ژماراکە دابین دەکات.

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

28 Jan, 18:50


❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

28 Jan, 08:30


https://t.me/m_mamle

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

14 Jan, 18:58


❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

31 Dec, 18:53


❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

31 Dec, 18:53


♥️🥹🫀 ئەم دیکلەمە پێشکەشە بە دایکان🥺🫀♥️

گۆرانی کام گۆرانی بێژت بە دڵە ؟!
لە خوارەوە کلیک بکە👌🏻

بۆ بەشدار بوون لە لیست👇🏻👇🏻
@Zheyan1457

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

31 Dec, 17:33


ئەم پەیجە فاڵۆ بکەن زۆر سپاس


👇👇👇 Follow 👇👇👇


https://www.instagram.com/kurdistan_tape?igsh=emtxaHliZ2cwcmNj

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

27 Dec, 19:25


♥️🥹🫀

گۆرانی کام گۆرانی بێژت بە دڵە ؟!
لە خوارەوە کلیک بکە👌🏻

بۆ بەشدار بوون لە لیست👇🏻👇🏻
@Zheyan1457

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

27 Dec, 08:44


👇👇👇 Follow Me 👇👇👇


https://www.instagram.com/kurdistan_tape?igsh=emtxaHliZ2cwcmNj

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

28 Nov, 15:05


❤️ خۆشترین گروهی کوردستان ❤️

🤍 چەت کردن 🤍

📓 پۆست ناردن 📓

👩‍🦰 کچ و کوڕیش تێکەڵاوە 🧑‍🦰

👇👇👇

https://t.me/+y-NLXDHcXpU2MWQ0
https://t.me/+y-NLXDHcXpU2MWQ0

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

11 Nov, 19:02


پێت خۆشە گەشت و سەفەر بکەی ؟!🙃

ئەم فووڕسەتە لەدەست خۆت مەدە
بۆ یەکجاریش بێت شانس و بەختی خۆت ئیمتحان بکە و بلیتی سەفەرێکی خۆش بە دەست بێنە 👌🏻😱

بەختت چۆنە؟!⚡️

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

28 Oct, 19:35


هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟

هەڵبژێرن👇👇👇

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

23 Aug, 12:53


هێمن › شیعری ناو گۆڤارەکان › مەحکەمەی ئیستیقلال


دوێ شەوێ گریام هەتا ڕۆژ،پێت بڵێم بۆچی برا
مەحکەمەی مەنحووسی ئیستیقلال وەبیرم هاتەوە

ڕیزەیان بەستبوو لە پێش چاوی منا گشتی هەموو
ئەم شەهیدانەی کە خنکاون بەسەد ئاواتەوە

پاک بەکفنێکی لە خوێنا شەتڵ و لێوێکی بەبار
پاک بەڕەنگێک و قیافێکی پەڕیوو و ماتەوە

هاتە گوێم لێکڕا دەیانگوت ئێمە کوژراین بێ خەتا
میللەتی کورد تا بە کەنگی تۆڵەمان ناکاتەوە

من لەسەر لوتکەی بڵیندی کێو لە حەق داوا دەکەم
تۆش بپاڕێوە جەنابی شێخ لەسەر ڕووی تاتەوە

بەڵکو ڕوحمێکی بکا پێمان خوداوەندی ڕەحیم
چیدیکە ژێر دەس نەبین دیسان وەسەرمانخاتەوە

(هێمنا) پێت وانەبێ یەزدانی بێ هاواڵ و فەرد
کەیفەری ئەم زوڵم و زۆرە، بێ حیساب ناداتەوە


#مامۆستا_هێمن

➠ @Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

20 Aug, 11:34


هێمن › شیعری ناو گۆڤارەکان › کوردم و...


کوردم و داوای حقوقی پایەماڵی خۆم دەکەم
ماڵی خۆمە موڵکی کورد؛ داوایی ماڵی خۆم دەکەم

موڵکی کوردستان ئیرسی باب و باپیری منە
ئیدعای حەقق و میراتی حەڵاڵی خۆم دەکەم

هەروەکو باران لە چاوم دێتە خوارێ ئەشکی خوێن
هەر زەمانێک بەرژەوەندێکی لە حاڵی خۆم دەکەم

گەرچی لای ئاغا خەیاڵی خاوە میللیەت
من لەلام باشە هەتا ماوم خەیاڵی خۆم دەکەم

من لەدەس بێگانە قەت ناکەم شکایەت ئەی ڕەفیق
گەر شکایەت کەم لە چەنگی مام و خاڵی خۆم دەکەم

ناسیحا بەس پێم بڵێ فیکری مەحاڵە فیکری تو
نسحەتم ناوێ ئەمن فیکری مەحاڵی خۆم دەکەم

ڕۆژێ شێخم دیت و پێم گوت هەتبێ حیسی میللیەت
پێی گوتم من چیم لەوانە داوە سواڵی خۆم دەکەم

من ئیتر ماهووت و شاڵی ئەجنەبی ناکەم لەبەر
ڕانکوچۆغەی خۆم لە بووزووی ڕەنگی شاڵی خۆم دەکەم

چیدیکە زەحمەت لە بۆ منداڵی خەڵکی ناکێشم
عیلم و زانست و هونەر فێری مناڵی خۆم دەکەم

یا دەڕێژم خوێنی پاکی خۆم لەسەر ئەم مەقسەدە
یانە فیکرێ بۆ برای ڕووت و ڕەجاڵی خۆم دەکەم

چاوەدێری ڕۆژی خۆشی جێژنی سەربەستیم ئەمن
گەر مودارا وا دەگەڵ ئەمڕۆژی تاڵی خۆم دەکەم


#مامۆستا_هێمن

➠ @Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

17 Aug, 13:31


هێمن › شیعری ناو گۆڤارەکان › چوارینە


قارەمانی قادسیە نامەردە
مرۆکوژە، دزە، ڕێگرە، جەردە

نەتبیستووە چی کرد لە کوردی ئەودیو
ئەو زۆردارە فاشیستەی مێشک ڕزیو


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

09 Aug, 16:22


هێمن › شیعری ناو گۆڤارەکان › بەهاری زەرد


هەمیشە دەرد دەبینم دەرد دەبینم
درۆی دوژمن، دەهۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کە ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم

بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەروون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە
لەدووی لەیلا بە واوەیلاو و شیوەن
دەڕۆم و پۆلی شینگێڕم بەدواوە

بزەی هاتێ گوتی: ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەللاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە مێداڵی ئیفتیخارە
کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم

ئەوەی بیست شاعیر و گریا بەزاری
ئەگەرچی بەسترابوو لێو و زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لە ژێر خاکا لەپێش چاوان دیاری

کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

04 Aug, 07:01


هێمن › تاریک و ڕوون › دەسکەوتی خەبات
› بەشی کۆتایی


چلۆن ئەوڕۆ نەبێتە ڕۆژی جێژن؟
چلۆن خەڵکی کوڵ و کۆیان نەڕێژن؟

لەلای ئازادیخواز و کوردی دڵسۆز
بەڕێزتر بۆ نەبێ ئەوڕۆ لە نەورۆز؟

کە پاش ئەو ڕە! و دەرد و کفتوکۆیە
دەبینن کۆتەڵی «حاجی» لە کۆیە

دەبینن کۆتەڵی شاسواری کۆیی
کە ڕۆژێکی بەپێیان لێرە ڕۆیی

چلۆن بۆ سورمە نابێ خاکی شارێک
کە حاجی پێی لەسەر دانابێ جارێک

ئەوە کۆتەڵ نییە ڕەمزی نەجاتە
ئەوە دەسکەوتی چەند ساڵەی خەباتە

ئەوە ڕووگەی هەموو کوردێکی پاکە
ئەوە جێگای نیازە، پیرە، چاکە

بوتی ساحەب دڵانی دڵ بەسۆیە
کە ئەوڕۆ پێی دەنازێ شاری کۆیە

سڵاو ئەی حاجی ئەی ڕۆڵەی زەمانە!
لە سایەی تۆوە هەرچێکی هەمانە

هەموو ژینت لە ڕێی گەلدا بەخت کرد
هەتا ڕێگای خەباتت بۆ تەخت کرد

گەلێکت دی غەریبی و تاڵ و سوێری
نەبوو ساتێ لە خزمەت خۆ ببوێری

بەگژ بێگانە و خۆمانەدا چووی
لەگژ دێوەزمە و دێوانەڕا چووی

نەترسای و نەخەجڵای و نەلەرزی
چ مەشهووری، چ ڕووسووری، چ بەرزی

هەموو شاگردی تۆن شیرن کەلامان
لە تۆ فێر بوون خەبات قازی و مەلامان

بەدەنگی تۆ خەواڵوو ڕاپەڕیون
لە ترسی تۆیە دوژمن داپەڕیون

گەرای ئەفکاری تۆیە باڵی گرتن
کەوا ڕۆڵەی گەلت سەریاڵی گرتن

بەئازایی، بەزانایی، بەوردی
چەکت دا دەستی شۆڕشگێڕی کوردی

پەڕی دیوانەکەت گەنجە و خەزێنە
وشەی شیرینی تۆ دوژمن تەزێنە

هەموو پەندن قسەی سووک و دزێوت
وەکوو باڵی پەری پاکە جنێوت

بەنرخە، تازەیە، بەرزە، بەهێزە
ئەوەی فەرمووت لە بارەی پیاوی دێزە

«ئەگەر کوردێک قسەی بابی نەزانی
موحەقەق دایکی حیزە و بابی زانی»

کە شێعری تۆ بزاوتی هەستی هەستان
هەموو سەوداسەری سەربەستی هەستان

لە کوردستان گەلێک شۆڕش بەرپا بوون
کوڕی کوردی بەگژ بێگانەدا چوون

لەمێژساڵە دەڕێژن ئارەق و خوێن
بەڵام داخی گرانم هێشتە لە کوێن؟

ئەوێستاش دەردەکورد نەکرا عیلاجی
ئەوێستاش کوردی کۆیلە ماوە حاجی

گەلی کوردت نەبوو هێشتا نەجاتی
بەخوێنی لاوەکان سوورە وڵاتی

ئەوێستاش دوژمنی لاسار و بەدفەڕ
دەکووژێ کوردی بێ تاوان و لاشەڕ

ئەوێستاش هەر دەمانکەن تیرەباران
دەنەخشێنن بەخوێن کۆڵانی شاران

ئەوێستاش پڕپڕن زیندان لە لاوان
بەغەیری وەی کە کوردن نیانە تاوان

ئەوێستاش گۆڕ غەریب زۆرن وەکوو تۆ
ئەوێستاش بێ نەسیب زۆرن وەکوو تۆ

ئەوێستاش بێ کەس و دوورە وەتەن هەن
ئەوێستاش شاعیری پیر و ڕەبەن هەن

ئەوێستاش شێعری وردی کوردی دەدڕن
زمانی شاعیرانی چاکی دەبڕن

بەڵام تۆ دڵنیابە پیری زانا!
بناغێکی وەهات بۆ کوردی دانا

ئیتر سەنگەر بەتاڵکردن مەحاڵە
ئیتر کورد و بەزین خەون و خەیاڵە


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

04 Aug, 06:59


هێمن › تاریک و ڕوون › دەسکەوتی خەبات
› بەشی یەکەم


نە بلوێرژەن دەتووڕێنێ لە بلوێر
نە شۆڕەژن ورینگەی دێ لەبەر بێر

نە نارەناری کیژی مەشکەژێنە
نە سیڕەسیڕی شمقاڕ و شەهێنە

نە بۆڕە بۆڕی مانگای تازە زاوە
نە شڵقەشڵقی مەشکەی نیوەژاوە

نە فیتەفیتی شوان و کاڕەیی مەڕ
نە باللۆرەی کچی چاومەست و دڵتەڕ

نە ئۆحە ئۆحەکەی گاوانی باسک
نە بگرە بەردەکەی کابانی ناسک

نە کۆڕژنی حدوودی سووکە سواران
نە خرمژنی هەیاسەی گوێ بەگواران

نە قاڕەی سی و چریکەی باز و پەرکوور
نە دەنگی ئاسمانی و شادیی شالوور

نە گرمەی هەور و هاژەی ڕێژنە باران
نە سروەی با و شنەی سوورە چناران

کەوی کێوی نە قاسپەی ما نە سیڕە
بەرەو گەرمێن فڕیوە زەردەزیڕە

لە هێلانەی خزی و بێ دەنگە سێروو
دەڵێی خۆشخوانی کوردە و نیەتی ئێروو

گوڵاڵە و سوێسنە و خاو و کەنێرە
هەموو پرزەن، زەمان کردوونی گێرە

نەماوە ڕەنگ و بۆی بەیبوونی نواڵە
کرانە گزرە مێژوەرد و هەڵاڵە

پەڕیوە سوورگوڵ و پێ خوستە سونبوڵ
ڕزیوە نووسەکە و خاو بۆوە پێکوڵ

کرانە دەستەچیلە لاسکە گۆگەم
خەزانە و جوانی ناوێرێ بڵێ هەم

کەما و مەندۆک و هەڵز و لۆ پەڕیون
لە ترسی با لەناو قووڵکە و پەسیون

لە باخ و چڕ ئەوی دار و درەختە
هەموو زەردن لە ترسی هێرشی شەختە

چەمەن کاڵ بۆتەوە ڕوخساری ئاڵی
لەسەر گۆنەی وەلاچوو دەنکە خاڵی

«گوڵ و حاجیلەکانی دەشتی هاموون»
بەجارێکی بەتاڵانی خەزان چوون

مەلای گوندە چیا، نەک شێخی ورگن
هەیەتی مێزەرێکی بۆر و چڵکن

کەوا سەوزی لەبەر داماڵدراوە
سیواک و تەیلەسانیشی نەماوە

چ بێ نازن، هەوارگەی خۆش و زەنوێر
چ ناسازن چیا و لاپاڵ و هەڵدێر

خەزانە بێ بەزە و ناخۆش و تووشە
مژە و زوقمە و کەڕەسیسە و پرووشە

لە کوێستانی نەماوە خێر و خۆشی
تەبیعەت هەر بینا کفنیشی پۆشی

ئیتر کەس ناگرێ داوێنی کێوان
لە جێیان باری خەم نیشتووە لە لێوان

بەڵام بنواڕە ئەوڕۆ شارەکەی کۆ
«قوبەی کشمیری دا بەر شەق وەکوو گۆ»

ئەوا پڕ بوو لە خۆشی و کامەرانی
بەهاری شامە ئەییامی خەزانی

دەر و دیواری شادی لێ دەباری
خەزانی خۆشەویستە وەک بەهاری

قریوە و داوەت و چۆپی و سەمایە
گەپ و گاڵتە و زەماوەند و هەرایە

تریقە و پێکەنینە و چەپڵەڕێزان
هەموو بەشداری بەزمن خاو و خێزان

هەموو چاوێک گەشە، گشت کوڵمە سوورە
کەسەر لەو شارە بێ ئازارە دوورە

دەبینی تۆ ئەگەر چاوێک بگێڕی
کچی وەک دوڕ، کوڕی جوانتر لە زێڕی

کە دەچنە داوەتێ سەرمەست و دڵخۆش
فڕێ دراوە پەچە و ڕووبەند و سەرپۆش

هەلە هەڵکەوتووە بۆ کیژ و لاوان
نییە ئەوڕۆکە باخی سینە پاوان


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

29 Jul, 15:08


هێمن › تاریک و ڕوون › بناری هەڵگورد


لە خەودا دیم لەسەر هەڵگورد
لەسەر چیای سەرکەشی کورد

ماندوو، خەستە، شەکەت، کفت
لەسەر تەختێکی زێڕ کفت

لەبن لێفەی ئەتڵەسی سوور
لەسەر دۆشەگێکی ئەستوور

بۆ حەسانەوە درێژ ببووم
بەبۆنی گوڵان گێژ ببووم

کەوی گرتبووی دەوروبەرم
غوڕڕەکەو بوو لەبن سەرم

شنە کاکۆڵی دەبزاوتم
گزنگ ڕوومەتی دەنگاوتم

لە فریشتان بەرزتر بوو جێم
هەور دەڕەوێن لەبەر پێم

هەوایەکم هەڵدەمژی
کورد و کەودەری پێ دەژی

گەیبوومە پۆپەی ئاواتم
لێم دیار بوو هەموو وڵاتم

وڵاتی باب و باپیرم
جێی هەڵدانی خۆم و بیرم

وڵاتی جوان و دڵگرم
هەزار جاری دەبەر مرم

وڵاتی ڕەنگین و نەخشین
وڵاتی سوور و سپی و شین

خێری خودا، باخی بەهەشت
کوێستان و بەندەن و پێدەشت

تەلان، گەوە، بانوو، بستوو
کانی، زنە، رنوو، پزوو

مێرگ، نواڵە، دەریا، ڕووبار
نەرمان، هەڵەمووت، لێڕەوار

ئاوهەڵدێر، خوڕێن، گۆمی مەند
کێڵگە، بەیار، بژوێن، زەمەند

جێ جێ کۆدە، جێ جێ ڕووتەن
جێ جێ چێنک. جێ جێ ڕەقەن

جێ جێ ئاوگر، جێ جێ شۆنە
جێ جێ شوورە و قەڵاکۆنە

کوردستانی بەخێر و بێر
«پێی ڕوون دەبۆوە چاوی کوێر»

پۆلێکی پەری شل و مل
بەرموور و ملوانکە لە مل

برژانگ درێژ و چاو بەکل
شان بەکۆڵوانە شەدە شل

ناسک و نازدار و شۆخ و شەنگ
تەنک و شلک و جوان و چەلەنگ

بەژن باریک و خڕ و پڕ
سەری کوڵمەیان دەیدا گڕ

نەشمیل، ڕەزا سووک، نازەنین
لەبەر دڵان و خوێن شیرین

چاویان مەست و پڕ شەرم بوو
بسکیان ئاوریشمی نەرم بوو

لەشیان بەتین و گەرم بوو
باسکیان سەرینی سەرم بوو

یەکێک خۆی لەباڵ دەخزاندم
یەک یەخەی بۆ دەترازاندم

یەک بەناز خۆی ڕێ دەخستم
یەک مەمکی دەنا لە مستم

یەک دەیشێلام ئارام ئارام
یەک قانە قدیلەی دەدام

یەک بۆی دەگوتم گۆرانی
بەچریکەی خۆشی ئاسمانی

یەکێک سەمای بۆ دەکردم
یەک دەستی لەستۆ دەکردم

یەک بەبالۆران دەیدواندم
یەک بەسپایی ڕایدەژاندم

لەو خەوەدا هێشتا لاو بووم
هێشتا بەنموود و بەرچاو بووم

هێشتا مابوو گوڕ و هێزم
هێشتا گەرم بوو ئامێزم

هێشتا هەمبوو باهۆی قەوی
ڕەوەکم دەکردن کەوی

لە جێژوانێ خۆم ڕادەگرت
مێزم بەبزۆزاندا دەگرت

هێشتا پێم دەکرا دەسبازی
گراویم دەکردن ڕازی

هێشتا کەنفت و پیر نەبووم
«لە باڵ جواناندا تیر نەبووم»

دڵتەڕ و جوانی پەرست بووم
شاعیرێکی خاوەن هەست بووم

هێشتا دوور نەبووم لە هەڵگورد
کیژم دەهاتن لە شەوگورد

لەپڕ لەو خەوە ڕاچەنیم
بەحاڵی زارم پێکەنیم

لە نێو ماڵێکی بێ ژندا
لە بن لێفێکی چڵکندا

لەسەر تەختێکی ڕەق و تەق
سەرتاپام شەڵاڵی ئارەق

پیر و کەنەفت و کەلەلا
هەموو لەشم هەلا هەلا

پشتم ڕەق و باسکم تەزیو
پێم نەدەکرا ئەم دیو ئەودیو

کز و گۆد و سڕ و بێ ناز
پێچم دەدا وەک مارانگاز

تازە کوا خەو دەمباتەوە؟ !
هەستام وەبیرم هاتەوە

ئاوارەم و دوورە وەتەن
بێ تەماڵ و سەڵت و ڕەبەن

سەرم وڕە و گیانم دێشێ
کەس نییە نازم بکێشێ

چم کردووە بۆ وام بەسەر هات؟
بۆچی تەرە بووم لە وڵات؟

بۆ هێلانەم لێ شێواوە؟
ئەو هەموو ڕێگەم پێواوە؟

بۆ لە خۆشی دوورە بەشم؟
بۆ ئەوەندە چارەڕەشم؟

چییە گوناه و تاوانم
تەریدەم؟ جەردەی کاروانم؟

پیاوکوژم؟ ڕێگرم؟ دزم؟
بۆ دوورم لە کەس و خزم؟

تاوانم ئەوەیە کوردم
خەڵکی بناری هەڵگوردم

بەو هەوایە پەروەردە بووم
بۆیە تووشی ئەم دەردە بووم

کۆیلەتیم بەلاوە نەنگە
بۆیە وڵاتم پێ تەنگە

دەڵێم مافی خۆمم دەنێ
ڕەپێم دەنێ بۆ بەندەنێ

دەڵێم ئینسانم، بەشەرم
ئەو پەندە دێنێ بەسەرم

بەڵام هەڵگوردە و نانەوێ
بەڵام کوردە و مافی دەوێ

هەزاری وەکوو من بمرێ
دەست لە خەبات هەڵناگرێ

زۆر کەسی وەک من نەمێنێ
ئەو مافی ڕەوای دەستێنێ


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

21 Jul, 06:47


هێمن › تاریک و ڕوون › ئارەق و تین


پێش ئەوەی گزنگی هەتاو
ترۆپکی چیا بنگێوێ
پێش ئەوەی شنەی بەیانی
بسکی بەرەزا ببزێوێ

پێش ئەوەی قاسپەی خاسەکەو
لە زەرد و ما دەنگ داتەوە
پێش ئەوەی بلبل بخوێنێ
خونچە دەمی بکاتەوە

پێش ئەوەی سیڕەی هەڵۆیان
پەردەی بێدەنگی دادڕێ
پێش ئەوەی چووڕە پۆپنەکی
بەرەو ڕووناکی هەڵفڕێ

پێش ئەوەی شەمی سەر چاکی
ئاخر فرمێسکی هەڵوەرێ
پێش ئەوەی گژەبای تووڕە
ژیلەمۆی پەپوولە بەرێ

پێش ئەوەی لاوی بەختەوەر
دەم ڕاگوێزێ لەسەر خاڵان
پێش ئەوەی شەوگەڕی دڵتەڕ
وەڕەز بێ لە ماڵە و ماڵان

پێش ئەوەی بێری شل و مل
چاوی خەواڵووی هەڵبێنێ
پێش ئەوەی شوان مەڕی شەوێن
وەگێڕێ، بەردا دەسبێنێ

پێش ئەوەی پۆلی نەشمیلان
شل شل داگەڕێن بۆ کانی
پێش ئەوەی سەرکانی و دەراو
ژاوەی بێ لە پەری جوانی

پێش ئەوەی حاجی سەلەمخۆر
هەژارێک هەڵنێ بە تەماڵ
پێش ئەوەی ڕێچکە ببەستن
بۆ مزگەوتێ شان بەبەرماڵ

پێش ئەوەی دەروێشی چڵکن
پەنجەی خەلیفەی کوشیبێ
پێش ئەوەی شێخ وەک تارمایی
بەرەو خانەقا خوشیبێ

پێش ئەوەی گزیری بەدفەڕ
لە دیوەخان پاروو بادا
پێش ئەوەی خاتوونێک بەناز
پەردەی کۆشکی ئاغا لادا

من کاوی خۆم لە کار دیوە
من جەرگی زەویم دڕیوە
من شیلەگەم هەڵبڕیوە
من یەک سەریم ئاخنیوە

من ڕیزە سواڵەم داناوە
شەغرە وێنجەم پێوە داوە
من گاگێرەم تێر کراوە
یا خۆیانم وەرگێڕاوە
هاوین و پایز و بەهار
هەتاو لێی نەداوم بێکار

من جووتیارم، من جووتیارم
من لەگەڵ هەتاو هاوکارم
من بەئارەق و ئەو بەتین
دامان ڕشتووە بناخەی ژین
باسکی من و تیشکی ئەوی
بژیو دەستێنن لە زەوی
گەر جووتیار ئارەق نەڕێژێ
گەر هەتاو تیشک ناوێژێ
دانیشتووی ناو کۆشک و قەڵا
دەخۆن نانی گەڵا گەڵا؟

بەڵام حەیف ئێستاش لێرە
من برسیم و کەسێک تێرە
نە قەت ئارەقی ئەسڕیوە
نە قەت گەوزی هەڵبڕیوە
نە مەچەکی جەمام بووە
نە چۆڵەمەی لە جێ چووە
نە ئەنگوستی ڕاگیراوە
نە داسوو لە چاوی داوە
نە دڵی پێی دڕ دڕ بووە
نە بن هەنگڵی خڕ بووە
نە کەفی دەردا بە کڵۆ
نە پەنجەی دەری کرد دڵۆ
نە دەستی پاشبارەی ناسی
نە ساوێکی دا لە داسی
نە بەگەرما داهێزاوە
نە خەوی لە چاوی زاوە
نە بەسەرمایە تەزیوە
نە لە کای پایز خزیوە
نە نووسەکەی پێوە نووسا
نە لەبەر بارانێ خووسا
نە زوقمی بەسەردا باری
نە لە قوڕدا کەوت باری
نە دی شەو و شەونخوونی
نە چێشتی دەردی نەبوونی

تا کەی وا بم، تا کەی وا بم
دەس بەتاڵ و ڕە! بە با بم
تاکەی ڕەنجی شان و پیلم
بۆ دوژمن بێ، بۆ من دیلم؟
نا نا، تازە ڕاپەڕیوم
ناتوانن بدەن فریوم
ڕێبازی شۆڕش بەرنادەم
مەودا بەداگیرکەر نادەم
لە شان و باهۆی خۆم ڕادی
هەڵگرم ئاڵای ئازادی


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

17 Jul, 18:25


هێمن › تاریک و ڕوون › پەری شێعر


ئەی کچی جوان! کچی لەبار!
ئەی کچی زانا و خوێندەوار!

ئەی گوڵاڵەی نواڵی کوێستان!
مایەی شانازی کوردستان!

تیشکی هیوای دواڕۆژی ڕوون!
ساڕێژکەری زامی دەروون!

گەلاوێژی بەشۆقی گەش!
ڕووناک کەرەوەی شەوی ڕەش!

بەهاری خێر و بێر و هات!
گزنگی بەیانی ئاوات!

شێعرت دەوێ لە منی پیر
لە منی پیری گۆشەگیر

لە شاعیری زمان بڕاو
لە شاعیری دەفتەر دڕاو

لە شاعیری بەساڵا چوو
لە شاعیری وشک هەڵاتوو

شێعرێکی تەڕ، شێعرێکی خۆش
شێعرێک دڵان بێنێتە جۆش

شێعرێک دامرکێنێ دەروون
بە برینان بێنێ گۆشتە زوون

شێعرێک وەک خوناوەی باران
شێعرێک وەک سرتەی دڵداران

ناسکتر لە هەودای خەیاڵ
شیرنتر لە بزەی مناڵ

وەک ئارەقەی هەنیەی جوانان
وەک دڵەخورپەی جێ ژوانان

وەکوو کەشم و نەشمی بووکێ
وەک ڕەنگ و بۆنی گوڵووکێ

بێ خەوش وەک ئاونگی گوڵ
پڕپڕ لە هەست و سۆز و کوڵ

لە ئاوی کانی ڕەوانتر
لە پەلکەزێڕینە جوانتر

شێعرێک وەک سێبەری بژانگ
وەکوو خەرمانەی دەوری مانگ

ڕێکتر لە گەڕی ڕەشبەڵەک
خۆشتر لە خرمژنی کرمەک

لە کوشینی دەستی دۆ خۆشتر
لە مەکە و ئەیەڕۆ خۆشتر

وەک نیگای چاوی خەواڵوو
بە لەشاندا بێنێ تەزوو

وەک شەراب بگەڕێ لە خوێن
خەمڕەوێن بێ و نەشەبزوێن

شێعرێک وەکوو دەریای بێ بن
گەرمتر لە باوەشی ژن

شێعرێک سروودی شادی بێ
شێعرێک دەنگی ئازادی بێ

شێعرێک مزگێنی نەجات بێ
شەوچەلەی کۆڕی خەبات بێ

شێعرێک ڕەق بێ، ڕق بێ، قین بێ
گڕ بێ، بڵێسە بێ، تین بێ

شێعرێک سەنگچنی سەنگەر بێ
شێعرێک بریقەی خەنجەر بێ

هێزێک بێ دوژمن بەزێن بێ
مستێک بێ گورچوو تەزێن بێ

بڵێسەی گوللەی هەڵمەت بێ
شەپۆڵی ڕقی میللەت بێ

شێعرێک نووستوو ڕاپەڕێنێ
شێعرێک دوژمن داپەڕێنێ

بشکێنێ دەرکی باستیلان
ئازاد بکا کۆیلە و دیلان

هەڵبڕێ قەفی زەنجیران
چەک بداتە دەست یەخسیران

بپەڕێنێ دەستی جەللاد
بهاڕێ ساتۆری بێداد

نرکەی سینگی کرێکار بێ
ئاڵای شۆڕشی جووتیار بێ

هەروەک گڕی ئاگری نەورۆز
ڕەمزی ئازادی بێ و پیرۆز

هەزاران کاوەی زەحمەتکێش
پاڵ پێوە بنێ بەرەوپێش

شێعرێک هەم توند بێ و هەم ورد بێ
یانی شێعری ئەوڕۆی کورد بێ

بەڵام ئەی فریشتەی جوانی
ڕەنگ بێ ئەم نوکتە نەزانی

پەری شێعر وەک کچی جوان
بۆ پیاوی پیر نایەتە ژوان


#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani