ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ @hafiz_quran_1 Channel on Telegram

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

@hafiz_quran_1


پێگە و پلەی ئەهلی قوڕئان

خوا کۆمەڵێک کەس بەرز دەکاتەوە بەم قوڕئانە و
هەندێکیشی پێ نزم دەکاتەوە.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ (Kurdish)

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِnnئەگەر دەتەوێت بە شێوەیەکی تایبەت بە قوڕئانی پاکمان زانیارییەکانی توێژینەوە بدەیت، تکایە جوابی ئەم پرسیاران بدە، چۆن؟ چەک؟

ئەهلی قورئان چییە؟
ئەهلی قورئان کەناڵێکەی تێلیگرامە کە وەکوو هەندێکی کۆمەڵیان پەیوەندیدار بوون بە قوڕئان و دیاریکردنی زانیارییەکانی ئەوەیە کە پیاوانەیان زیانترین قسەیەک لە کتێبی ئیسلامی قوڕئانتن. ڕێژەکارانی ئەم کەناڵە هاوڵاتیان دەکرێ بە گوتاری قوڕئان و پێویستییان بەیانی خۆیان بۆ پاشەکەوتی ژیانی خەڵکێکانەوە.

لەم کەناڵە، ئەهلی قورئان، دەتوانیت ئەو قوڕئانەی باسی بزانیاریی قیماوی و دەربڕینی بەرهەمەکانی جیاوازی لەسەر ئیسلام و زانیارییەکانی تەواوی ژمارەیەک لە تەنھاییەکی کراسە هێزت بکەیت. ئەگەر دەتوانیت تیمی قوڕئانی خۆ تایبەتیی زانیاریی یان سوودیی ڕابەریت، ئەهلی قورئان دەتوانیت چوونەژوری بیت بۆ ناوداری ئەپیزیی, خۆتاکان و گروپەکانی نوێ و زانیارییەکانی تایبەتییەکانی قورئان تیشک بکەیت. بۆ زیاتر بەرنامەی کۆمەڵا و پڕۆژەیەکی پێگەکان، ئەوەی ڕاستەوخۆ بدەیت لە کانالی ئەهلی قورئان.

چی دۆزانین؟
ئەهلی قورئان بەرزترین تایبەتمەندییەکانی قورئان، زانیاریی زیندییەکانی ئیسلام و بەرهەمەکانی تەواوی لەسەر قوڕئان. ئەم کەناڵە پێویستییەکانی بەرهەمەکانی جیاوازی ئیسلام و قوڕئانی تایبەتییەکانی هەر کۆنی زانیینی و تایبەتمەندییەکانی قوڕئان دابووە. ئەگەر دەتەوێت بەرهەمەکانی باسی تایبەتییەکانی قوڕئان و زانیاریی قیماوی زیادی بدەیت، ئەهلی قورئان بۆت خزمەتگوزاری جوان و یاریتییەکی هیجازی لە لەم زانیارییەکان دەدات. ڕاستەوخۆ بدەوە لە کەناڵی ئەهلی قورئان و بیمەرانە بە هەر بەرنامەیەکی پڕۆفیسیەنالیی زانیاریی باشتری ببینیت.

ئەهلی قورئان، کانالێکی تایبەتییە بۆ هەر کۆمەڵێک کە مەکۆنێتەی خودایەکی هێز. بۆ کرتەکردنی زانیاریی زیندییەکانی قوڕئان و ئیسلام و بەرهەمەکانی تەواوی لەسەر ئەم قوڕئانە، جوان و خوێندکاران ئەم کەناڵە پشتگیری بکەن. بێدەوڵات بانگیت یان لەسەر ڕاستی پێگە چاوەڕوان بکەت بۆ زیندانی زنجیرەیەکی نوێی نووسەران. بۆ خستنەڕووی کردنی زانیاریی لەسەر کانالی ئەهلی قورئان بڕوانیت. هەر کێشەیەک یان دەستپێکی دانیشتوایەت، ئەهلی قورئان ڕاستیتان بکەتە پێیەکی خێر. ئەوەی زانیاریی زیندییەکانی پاکی قوڕئان بدەیت و باشترین بەرهەمەکانی قوڕئان دەستی پێدەکاتەوە. بۆ بەشداربونی پێکهاتەکانی ئەهلی قورئان، بەخوێنەرانی بەرز بو و سەرکەوتنی گرۆپە و پاشەکەوتی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەهلی قورئان. باشترین بەرهەمەکانی قوڕئان و ئیسلام بە ھەڵبژێرەوەی پاشەکەوتی خەڵکە تیشک بکەیت و سەرێکی جوان بەشی بەرنامەیەک لە جیاوازی قورئانی تایبەتییەکانی قوڕئان.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

07 Feb, 06:20


خوێندنی سورەتی {الکھف} جومعە بۆ جومعە بۆت دەبێتە نور لە رۆژی قیامەت لە دەجالیش دەپارێزرێیت.

وە {٦٧١٦٠}خێرت بۆ دەنوسرێت
وه سوننەته لە رۆژی جومعەدا بخوێندرێت.

هەرکەسێک نازانێ بیخوێنێتەوە گوێی لێبگرێ هەمان پاداشتی هەیە.👇🏾

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

07 Feb, 04:12


_ ئیبن قیم دەفەرمووێت لـە ئێوارەی پێنج شەممە تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەموو چرکە ساتەکانی ئەوماوەیە خەزێنەی چاکەکردنە.

_ جوانتریت سات ئەو ساتەیە کە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەناوی خۆتەوە بانگت دەکات.

_ دەپرسیت: چۆن ناوم دەزانیت؟

_ دەفەرموێت: سەڵاواتەکانتم پێ دەگەیشت.

_ أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

03 Feb, 03:06


نوێژی بەیانی:

فەرزەکەی: دەچیتە ژێر پارێزگاری و چاودێری خوداوە.

سوننەتەکەی: لە دونیا و ئەوەی تێیدایـە باشترە. قورئانخوێندنەکەی: فریشتەکان ئامادەی دەبن.

ئەوانەی نوێژ بەیانی دەکەن دەستەیەکی بژاردەن ڕووخساریان نوورانیە و ڕووحیان ئاسوودەیە و
کاتەکانیان پڕ بەرەکەتە.

خودایە بمانکە بە ئەهلی نوێژی بەیانی و
بەهرەمەندمان بکە لە فەزڵ و بەرەکەتەکەی.🤲🏼

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

02 Feb, 18:22


سەختترین سزا لە وجوددا 🥹

كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ

نه‌خێر به‌ڕاستی ئه‌وان له‌و ڕۆژه‌دا، بێ به‌شن له‌ بینینی په‌روه‌ردگاریان. ‏


خـودایە لە بینینی زاتی خۆت بێ بەشمان نەکەیت 🤲

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Jan, 08:19


ـ نەهاتن بۆ نوێژی جومعە زۆر خەتەرە...!

ـ بڵاوی بکەرەوە لەپێناو خوا

https://t.me/Hafiz_Quran_1

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Jan, 08:02


• خەیاڵی ئەوە بکە بەشێک لە تەمەنی گەنجیت لە لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئاندا بەسەر بردبێت.

• دوای ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونە
خـودا ڕێزی لێناوی بەوەی حەفتانە هەموو قورئانی پیرۆز خەتم بکەیت بە لەبەر و بە جوانترین شـێوە.

• دامەزراوبە و کۆڵ مەدە سەرکەوتنت زۆر نزیـکە پێویستت بە ئارامگرتن و ڕاستگۆیی و بەهێزییە.

• خودایـە بۆ ئێمەیشی ئاسان بـکە.

{ اللهُمّٔ اجْعَلْنا مِنْ أَهْلِ القُرْءآن }

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

23 Jan, 19:17


•سووره‌تی ئه‌نعام ئایەتی ٧٥-٧٦-٧٧-٧٨-٧٩•

_ وَكَذَٰلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ.

… به‌و شێوه‌یه‌ نیشانی ئیبراهیم ماندا ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نێتی خوا بۆ ئاسمانه‌کان و زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕیزی باوه‌ڕداره‌ ڕاسته‌قینه‌کاندا بێ.

_ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا ۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ.
_ کاتێ شه‌وی به‌سه‌ردا هات ئه‌ستێره‌یه‌کی بینی وتی ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری منه‌ به‌ڵام کاتێ ئاوا بوو وتی من هه‌رچی ئاوا بێ خۆشم ناوێ.

_ [فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا] دوای ئه‌وه‌
كاتێك كه‌ مانگی بینی ده‌ركه‌وت.
[قَالَ هَذَا رَبِّي] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه‌.
[فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِنْ لَمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ] كاتێك كه‌ مانگیش ئاوا بوو دیار نه‌ما وتی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تم نه‌دات ئه‌وه‌ منیش یه‌كێك ئه‌بم له‌و قه‌ومه‌ وێڵ و گومڕاو سه‌رلێشێواوانه‌ی كه‌ ڕێگای حه‌قیان ون كردووه‌.

[فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً] كاتێك كه‌ خۆری بینی و خۆر ده‌ركه‌وت.

[قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تره‌ ئه‌مه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا بێ [فَلَمَّا أَفَلَتْ] كاتێك كه‌ خۆریش ئاوا بوو [قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ] وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم من به‌ریم له‌ هه‌موو ئه‌و په‌رستراوانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یانپه‌رستن له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و بت و په‌یكه‌ر ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن كه‌ هه‌مووی ئاوا ئه‌بێت و نامێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ خوا بن چۆن ئه‌بێ خوا ئاوابێت و دیار نه‌مێنێ.

[إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا] من ڕووی خۆم كردۆته‌ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستم، له‌ شیرك و هه‌موو دینه‌كانی تر لائه‌ده‌م بۆ دینی حه‌قی ئیسلام و ته‌وحید.

[وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ] وه‌ من له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌م.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

23 Jan, 09:11


‏ئیبراهیم سەلامی خودای لەسەر بێ فەرموی:

ئەوەی خۆری بەسەردا ئاوا بێت من خۆشم ناوێت (قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ).

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

14 Jan, 16:38


ـ ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

ـ ئەگەر کەسێکت بینی زۆر دەڵێت:

{اللَّهُمَّ إنَّي أسألُكَ الفِرْدَوسَ الأعْلَى مِنَ الجنَّة}.

ـ ئەوە بزانە خودا بۆی نووسیوە.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

14 Jan, 03:59


_ بەهەشتیەکان پرسیار دەکەن لە تاوان باران.

_ [مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ] ئه‌وه‌ چی ئێوه‌ی خستۆته‌ ناو سه‌قه‌رەوە كه‌ ناوێكی تره‌ له‌ ناوه‌كانی دۆزه‌خ.

_ [قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ] وتیان: ئێمه‌ له‌ دونیادا نوێژمان نه‌ئه‌كردو له‌ نوێژخوێنان نه‌بووین.

_ [وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ] وه‌ خواردنی فه‌قیرو هه‌ژارانمان نه‌ئه‌دا.

_ [وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ] وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆچوواندا ڕۆچووین له‌ قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپووچدا گاڵته‌مان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم وه‌ قسه‌مان ئه‌كرد له‌ شتێك كه‌ زانیاریمان پێی نه‌بوو، وه‌ هه‌ركه‌سێك دژى ئیسلام قسه‌ى بكردایا له‌گه‌ڵیدا قسه‌مان به‌ ئیسلام ده‌كرد.

_ [وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ] وه‌ ئێمه‌ ڕۆژی قیامه‌تمان به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕمان پێ نه‌بوو.

_ [حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ] تا یه‌قینمان پێ گه‌یشت واته‌: مردن.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

13 Jan, 09:16


• تەوبەی راستەقینەو كردەوەی خراپەكان دەگۆڕێت بۆ چاكە.

• إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ.

• كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێ.

• فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ
ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌.

• وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

12 Jan, 14:22


دڵ سێ بارودۆخی هەیە:

دڵی تەندروست :ئەو دڵەیە کەوا خۆشەویستی خودای تێدایە ئیمانی چەسپاوە لەو دڵەدا شەیتان هەرچەندە هەوڵ بدات گومانی بۆ دروست بکات ئەم دڵە گوێ نادات بە گومانەکانی شەیتان

دڵی مردوە : ئەم دڵە هەواو و ئارەزوو تێدا زاڵە بەسەر مرۆڤەکەدا
وەخۆشەوستی خودای تێدا نیە و هەرچی تاوانە ئەنجامی دەدات بێ ئەوەی لە خودا بترسێ شەرمی لێ بکات

دڵی نەخۆشە :هەنێ جار حەز بەچاکە ئەکات و هەنێ جار حەز بە خراپە
لەسەر مرۆڤەکە خۆی کەوتوە کام رێگایە هەڵئەبژێرێ 
چاکە یان خراپە.

🖌ابن قیم الجوزیە

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

07 Jan, 03:38


دوعـای نـوێـژی

اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا

خوایە تۆ بەخشندە و لێبوردەی، لێبوردەیت خۆشدەوێت دەسا لێمان خۆشبە.

اللهـم ئامین

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

03 Jan, 16:44


_ جوانتریت سات ئەو ساتەیە کە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەناوی خۆتەوە بانگت دەکات.

_ دەپرسیت: چۆن ناوم دەزانیت؟

_ دەفەرموێت: سەڵاواتەکانتم پێ دەگەیشت.

_ أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

03 Jan, 04:36


_ ئیبن قیم دەفەرمووێت لـە ئێوارەی پێنج شەممە تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەموو چرکە ساتەکانی ئەوماوەیە خەزێنەی چاکەکردنە.

_ سه‌ڵاواتێك بۆ پێشه‌وای مرۆڤایەتی بنێره‌

_ اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

01 Jan, 03:32


دوعای نوێژی بەیانی

( اللَّهُمَّ نور قلوبنا بنور هدايتك
كما نورت الأرض بنور شمسك )

خوایە دڵمان ڕوناك بڪەوە بە ڕوناڪی هیدایەتت وەك چۆن ئەو زەوییەت ڕوناڪردوتەوە بە خۆرەڪەت

اللهم ئامین
🤲🏻

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

31 Dec, 19:25



﴿ قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ ۝ اللهُ الصَّمَدُ ۝ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ۝ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ۝ ﴾

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

31 Dec, 19:10


_ [لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافر بوون كه‌ ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و عیسى خوایه‌ ئه‌مانه‌ كافرن.

_ [قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: كێ توانای به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌یه‌ و ئه‌توانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و مه‌ریه‌می دایكیشی له‌ناوبدات؟ ئه‌ی كه‌ مه‌ریه‌م مرد كێ هه‌بوو بتوانێ مردنی لێ بگه‌ڕێنێته‌وه‌؟

_ یان كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوژراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ خوا بوایه‌ چۆن خوا ئه‌كوژرێ؟! چۆن خوا له‌ خاچ ئه‌درێ؟! چۆن خوا ناتوانێ به‌رگری له‌ خۆی بكات؟!.

_ [وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا] نه‌ك ئه‌مانه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ هه‌موویان له‌ناو بدات كێ هه‌یه‌ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات و مه‌نعی خوای گه‌وره‌ بكات؟! به‌ دڵنیایى كه‌س نیه‌.

_ [وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا] وه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دا هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌.

_ [يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ] خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى ویستی لێ بێت دروستى ده‌كات وه‌كو چۆن عیسای به‌بێ باوك دروستكرد، وه‌ ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكرد.

_ [وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

27 Dec, 13:48


ئەو ئایەتەی کە ڕێگە نادات هەرگیز بەشداری ئاهەنگی مەسیحیەکان بکەین،

ئاگاداری ئەوشەوە بن! خودا پەنامان بدە

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

26 Dec, 19:58


ئەو پێغەمبەرە ﷺ لەبیر نەکەی کە تۆی بە برای خۆی داناوە { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }

تـا ئـەم گـەردوونە ڕۆحـی لەبەربێ
سەڵاوات لەسەر فەخری بەشەربێ

تاوەکو شادبن، دووربن لە ئازار
سەڵاوات بدەن لە ڕۆحی نازدار

بە قەد ڕەحمەتی بێ کۆتای خودا
سـەڵاوات لەسـەر ڕەسـولی خـودا

بەقەد ژماری گەڵای گشت داران
سەڵاوات لەسەر شاھی نازداران

اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

20 Dec, 19:47


بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

_ قَالَ الله تَعَالی : كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ.

_ پوری ئازیزم کۆچی دوایی کرد😭.

_ خوا لە گوناهەکانی خۆش بێ جێگەی بەهەشت بێ ئەم شەوی لە هەموو شەوەکانی خۆشتر بێت سەبووری و ئارامی بە ئێمەش ببەخشێت.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

20 Dec, 16:20


_ عبدالله ی کوڕی ئیمام ئەحمەد دەفەرمووێت :

_ باوکم دوو خەتمی قورئانی دەکرد لە هەموو هەفتەیەکدا : یەکێکیان بە شەو، و ئەویتریان بە ڕۆژ .

📗 [طبقات الحنابلة (9/1)].

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

20 Dec, 03:28


بە دروود و سەڵاوات دڵتەنگیت مەهێڵە

سه‌ڵاواتێك بۆ پێشه‌وای مرۆڤایەتی بنێره‌

اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

18 Dec, 04:36


_ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

_ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ
به‌دڵنیایى ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و ئاكار.

_ پێوستمان بە هاوکاری خێرخوازانە بۆ دابین کردنی قورئانی زیاتر بۆ ئەو قوتابیانەی قورئان لەبەر دەکەن و بەڵێنێ بەردەوامی دەدەن.

_ تۆی خێرخواز بە هەر بڕێک دەتوانی بەژداربە بە ئامانەتەوە دەیدەینە کەسێک کە قورئان لەبەربکات.

_ تێچووی 1 قورئان 16000 هەزارە

_ بۆ دابینکردنی قورئانی الحفظ_المیسر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەی خوارەوە
07808827676 فاستپەی

_ یاخود نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە
https://t.me/Ahmad_Acadimya ‏

_ ئێمە لە تیلیگرام 👇🏾
https://t.me/Hafiz_Quran_1

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

17 Dec, 04:30


_[وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ] به‌ڵام ئێمه‌ په‌رده‌مان داوه‌ به‌سه‌ر دڵیاندا تا له‌ قورئانی پیرۆز تێنه‌گه‌ن چونكه‌ شایانى هیدایه‌ت نین.

_ [وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا] وه‌ گوێشیان كه‌ڕ بووه‌ له‌ بیستنی حه‌ق و شایه‌نی بیستنى حه‌ق نین.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

13 Dec, 03:03


پێشەوای مرۆڤایەتی( ﷺ ) فەرموویەتی:
ھەرکەسێ بەیانیان و ئێواران سێ جار ئەم زیکرە بخوێنێ

ئەوە من خۆم دەستی ئەگرموو ئەیبەمە بەھەشت.

رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا { ﷺ }

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

07 Dec, 03:15


_ دوعای نوێژی بەیانی
يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك

_ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌لسوڕێنه‌ری دڵه‌كان دڵی من جێگیر بكه‌ له‌سه‌ دینه‌كه‌ت.

_ زۆرترین دوعای ڕەسول الله‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌م دوعایه‌ بووه‌.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

06 Dec, 06:22


_ پاداشتی صەڵاوات دان لە سەر پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

_ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
قَالَ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ وَاحِدَةً صَلَّى الله عَلَيْهِ عَشْرًا
رواه مسلم ٤٠٨.

_ هەر كەسێك یەك صەڵاواتم لەسەر لێ بدات خوای گەورە دە صەڵاواتی لەسەر لێ دەدات.

_ سه‌ڵاواتێك بۆ پێشه‌وای مرۆڤایەتی بنێره‌

_ اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

03 Dec, 19:16


چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەو کەسانەی
بەنیازن دەست بکەن بە لەبەرکردنی قورئان

‏• با نیەتت بۆ خودا بـێت ئیخڵاست هەبـێت موڕاجەعەکردنەوە ئەساسی جوان لەبەرکردنە.

• دووبارەکردنەوە پاشان دووبارەکردنەوە.
‏• پێش لەبەرکردن گوێ لەقورئان خوێنێک بگرە.

‏• لە بنکە و ناوەندێک بخوێنە
لای مامۆستایەک بخوێنە بەتەنیا قورئان لەبەر مەکە.

‏• سەرەتا چەند ئایەتێکی کەم لەبەربکە
بۆ ئەوەی بەردەوام بیت دواتر ئایەتەکان زیاتر بکە کەمێکی بەردەوام باشترە لە زۆرێک وازی لێ بهێنیت.

‏• خۆت بەکەسێکی تر بەراورد مەکە
ڕۆژێک دێت تۆیش دەگەیت بە ئاستی ئەو بەڵکوو زیاتریش.

• شەرم مەکە ئەگەر مامۆستاکەت پێی وتیت:
[ئایەتەکە دووبارە بکەرەوە]ئاگاداری ئەو هەڵەیـە بـە سبەی دووبارە لێت دەپرسمەوە.

• ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەم قۆناغەی تۆدا تێپەڕیون...

‏• ئەگەر بەزەحمەت سوورەتێکت بۆ لەبەر دەکرا هەوڵبدە و بەردەوام بە
ئەمە هەموو چاکە و پلە بەرزییە بۆت
لەگەڵ بەردەوامبوونت خودا بۆت ئاسان دەکات.

• بیرت بێت ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەچەندین ناڕەحەتی و سەختیدا تێپەڕیون
ڕاستگۆیی پاشان ئارامگرتن دواتر گەیشتن بە ئامانج.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

30 Nov, 09:56


سەڵاوات لەبیرمەکەن:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

30 Nov, 08:32


_ بزانە کە دوێنێ ڕۆشت و لەدەست دەرچوو.

_ سبەینێش هێشتا نەهاتووە هیچ بەڵێن و پەیمانێکیشت نەدراوەتێ کە تۆ سبەینێت هەیە و دەمێنیت تا بیبینیت.

_ کەواتە تەنها ئەمڕۆ بە تەمەنى ڕاستەقینەى خۆت بزانە کەمترین شتێکیش کە تۆ لەمڕۆدا بتوانیت بیخەیتە ناو سندووقى پاشەکەوتکردنى دواڕۆژتەوە تەنها یەک سەعاتە کە لە مزگەوتدا یان لەسەر بەرماڵ بەسەرى بەریت تاکو دواڕۆژى ڕاستەقینە و هەمیشەیى خۆتى پێ دەستەبەر بکەیت.

_ ئەوەش بزانە کە هەموو ڕۆژێکى نوێ لە ژیاندا دەرگایەکە ڕووەو جیهانێکى نوێ بۆ تۆ و هەموو کەسێکى تر دەخرێتە سەرپشت جا ئەگەر لەو ڕۆژەدا نوێژەکانت نەکەیت ئەوا کاتێ ئەو ڕۆژە کۆتایى پێ دێت بە تاریکى و سکاڵا و خەفەتباريیەوە بەرەو جیهانى غەیب کۆچ دەکات و سبەینێش لە دواڕۆژدا شایەتیت لەسەر دەدات.

بەديعوززەمان سەعيدى نورسی

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

27 Nov, 03:21


شتێکی زۆر بەسوودت پێ بڵێم ؟🤌🏼

👈🏽دەست بکە بە لەبەرکردنی قورئان،
فێری تەجوید ببە و شارەزای دینەکەت ببە...👇🏽

لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی تەجوید و قیرائات.

چێژ و ئاسوودەییە بۆ دڵ و ژیانت
ژیانت بەشێوەیەک دەبێت دەڵێی هەرگیز خەمبار نەبوویت.

ئەگەر دەتەوێت بەختەوەر بیت، سەرقاڵی ئەو کارانە ببە.

مەدەکان بەجۆرێک لەجۆرەکان،
لە ڕەگەوە خەم و خەفەت لە دڵ و دەروونمان دەردەهێنن.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

26 Nov, 09:34


_ ئەم کەناڵەمان بۆ فێربوونی تجوید داناوە.

_ لە لایەن مامۆستای شارەزاوە دەرسەکان باسدەکرێت و لە دوای دەرسەکان پرسیارتان لێ دەکات بەشێوەی پرسیارو وەڵام ئەتوانن سودی لێ ببینن.

https://t.me/Ferbuny_Zansty_Tajweed

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

26 Nov, 09:28


_ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

_ کێ حەزی لە لەبەرکردن و حیفظی قورئان هەیە دەتوانێ بەژداری بکات بۆ برایان و خوشکانمان هەیە دەتوانن داخڵی ئەم گروپانەی خوارەوە ببن.

_ بەشی برایان
https://t.me/Bashy_Brayan_Labarkrdn

_ بەشی ئافرەتان
https://t.me/Bashy_Afratan_Labarkrdn

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

25 Nov, 03:03


_ دۆعای نوێژی بەیانی

_ یـاڕەبـی لە گوناهی هەموو موسوڵمانان خۆش بی.

_ یـاڕەبـی ئەوەی قەرزارە قەرزەکەی لەسەر ئاسان کەی .

_ یـاڕەبـی ئەوەی منداڵی نیە منداڵی پێ ببەخشی.

_ یـاڕەبـی لە گوناهی بەندەش خۆش بی.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 19:30


_ مەرجەکانی مەسح کردن لەسەر خوف و گۆرەوی.

۱_ دەبێت بەدەستنوێژەوە لە پێ یان بکات.

۲_ دەبێت خوف و گۆرەویەکان پاک بن.

۳_ دەبێت مەسح کردنیان تەنیا لەکاتی بێدەستنوێژی بچوکدا بێت.

٤_ دەبێت مەسح کردنەکە لە ماوەی
دیاریکراودابێت لە شەرعدا کەوا شەو و ڕۆژێکە بۆ نیشتەجێ و سێ شەووڕۆژە بۆ گەشتیار.

٥_ دەبێت تاکو شوێنی دەستنوێژ لە قاچەکان داپۆشن.

بيرت بێت 👇🏽
_ {مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ}

_ هەرکەسێک ڕێنمایی بکات بۆ شتێکی چاکە پاداشتێکی هاوشێوەی ئەنجامدەرەکەی دەبێت.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 17:47


_ عن عثمان رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ[صحيح البخاري 5027].

_
لە عوسمانەوە ڕەزای خوای لێبێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم دەفەرموێت: خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن.

_ شیکردنەوە پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە باشترین مسوڵمان وبەرزترینیان لەپلەوپایەدا ئەوەیانە.

_ کە قورئان فێر دەبێت لە خوێندنەوەى تەرتیلی وتەفسیری و لەبەرکردنی وتێگەیشتنی وهەروەها ئەو زانستەى هەیەتی کردەوەى پێدەکات وفێری خەڵکی تری دەکات.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 17:43


_ يَبابَالْجَنّة يَوَمالقِيَامَِة فاستفتح فيقول الحازن من انت؟ فأقول محمد
فيقول: بك امرت لا افتح الاحد قبلك.[صحيح مسلم١٩٧]

_ دەچم بۆ بەردەم دەرگای بەهەشت لە ڕۆژی قیامەت داوای کردنەوەی ئەکەم جا دەرگاوان دەڵێت تۆ کێیت؟.

_ منیش دەڵێم: محمدم پاشان دەڵێت بەتۆ فەرمانم پێکراوە نەیکەمەوە بۆ کەس پێش تۆ.

_ یەکەم کەس کە دەچێتە بەهەشتەوە جگە لەو کەس نیە یەکەم کەس بێت بچێتە بەهەشتەوە.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 17:36


بزانە كە:
"پێغەمبەرێتى"ى ناو گرۆى مرۆڤ: پوختەى هەرچى خێر و، بناغە و كاكڵەى هەموو كەماڵێكە.. هەروەها "ئايينى حەق و ڕاستەقينە"ش (ئيسلام): پێڕستى گشت بەختەوەرييەك و.. "ئيمان"يش: جوانيى پاك و خاوێنى دوور لە هەموو خڵتەيەكە.
جا مادەم جوانييەكى پرشنگدارى درەخشان و، ڕێژنەيەكى بەرز و فراوان و، حەقێكى ئاشكرا و، كەماڵێكى زۆر لەم جيهانەدا دەبينرێن، ئەوا بە ڕوونى و بەڵگەنەويستى دەزانرێت كە: هەرچى حەق و ڕاستى هەيە، تێكڕا لە لاى ڕێڕەوى "پێغەمبەرێتى" و، لەناو دەستى "پێغەمبەران"دا – درووديان لەسەر بێت – كۆبوونەتەوە. گومڕايى و، شەڕ و، زيانيش لە لاى نەيارەكانيان.

بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
بریسکەکان:٢٥٤

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 17:35


هەروەک مناڵ کە لە هێنانەدیى ئاواتەکانى و ئەنجامدانى مەبەستەکانىدا، کە دەستى پێیان ناگات، دەستەوسان و کۆڵەوارە و، ناچار پەنا دەباتە بەر گریان یان داواى مەبەستەکەى دەکات. واتە بە زمانى بێتوانایى و کۆڵەوارىیەکەى - چ بە دەم چ بە کردەوە - دەپاڕێتەوە و، لەم ڕێیەشەوە بە مەرامەکەى دەگات..
مرۆڤیش کە نەرمونیانترین و هەژارترین و کۆڵەوارترینى زیندەوەرانە، وەک ئەو مناڵە لاوازە وایە، چار نىیە دەبێ هانا بەرێت بۆ لاى خواوەندى میهرەبان و، یان بە گریان -کە لاوازى و کۆڵەوارىیەکەى دەردەبڕێت - یان بە پاڕانەوە - کە هەژارى و پێویستىیەکانى دەگەیەنێت - خۆى بهاوێتە بەردەستى. بەمەش شوکرانەبژێریى ئەو بەدەنگەوەهاتن و فریاکەوتن و کار بۆ ئاسانکردنانەى خواوەند ئەنجام دەدات.

بەدیعوززەمان سەعیدى نوورسى
وتەكان

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Nov, 15:41


_ پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت :

_ خوای پەروەردگار ڕوخساری ئەوکەسە درەوشاوەبکات وجوانی بکا کاتێک فەرموودەیەکی من دەبیستێ کاری پێدەکاو بڵاوی دەکاتەوە.

_ گەوهەرەکانی بووخاری👇🏾
https://t.me/Gauharakany_Buxary

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

22 Nov, 03:05


• خەیاڵی ئەوە بکە بەشێک لە تەمەنی گەنجیت لە لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئاندا بەسەر بردبێت.

• دوای ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونە
خـودا ڕێزی لێناوی بەوەی حەفتانە هەموو قورئانی پیرۆز خەتم بکەیت بە لەبەر و بە جوانترین شـێوە.

• دامەزراوبە و کۆڵ مەدە سەرکەوتنت زۆر نزیـکە پێویستت بە ئارامگرتن و ڕاستگۆیی و بەهێزییە.

• خودایـە بۆ ئێمەیشی ئاسان بـکە.

{ اللهُمّٔ اجْعَلْنا مِنْ أَهْلِ القُرْءآن }

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

19 Nov, 02:46


- نوێژی بەیانی:

- فەرزەکەی: دەچیتە ژێر پارێزگاری و
چاودێری خوداوە.

- سوننەتەکەی: لە دونیا و ئەوەی تێیدایـە باشترە. قورئانخوێندنەکەی: فریشتەکان ئامادەی دەبن.

- ئەوانەی نوێژ بەیانی دەکەن دەستەیەکی بژاردەن.

- ڕووخساریان نوورانیە و ڕووحیان ئاسوودەیە و
کاتەکانیان پڕ بەرەکەتە.

- خودایە بمانکە بە ئەهلی نوێژی بەیانی و بەهرەمەندمان بکە لە فەزڵ و بەرەکەتەکەی.🤲🏼

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

14 Nov, 03:38


دوعای نوێژی بەیانی..یارەب لە قیامەت لە دیدارت و بەهەشتەکەت بێ بەش نەبین
اللهم امین🤲

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

13 Nov, 20:58


ـ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

ـ خولی زمانی عربی دەکەینەوە.

ـ گەرخواستی فێربوونی زمانی عربی و هەیە ئەوا بەژداربە و بە ڕاهێنان و قسەکردنەوە فێری زمانەکان ببە.

ـ خولەکان لەلایەن مامۆستای بەئەزموونەوە دەوترێتەوە بۆ هەموو ئاستێک خولمان هەیە بەپێی مەنهەجی
دیاریکراو.

ـ خولەکە هەفتەی [3] ڕۆژ دەبێت و ڕۆژانە نزیکی [2] کاتژمێر دەبێت.

ـ بۆ ماوەی مانگێکە بۆ هەر ئاستێک 15000هەزار.

ـ هەر کەسێک بەژداری دەکات دەتوانێ نامە بۆ ئەم مامۆستا بەڕێزە


@Yara123S4

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

11 Nov, 10:40


ـ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

ـ کێ حەزی لە لەبەرکردن و حیفظی قورئان هەیە دەتوانێ بەژداری بکات بۆ برایان و خوشکانمان هەیە.

ـ بيرت بێت {مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ}

ـ هەرکەسێک ڕێنمایی بکات بۆ شتێکی چاکە پاداشتێکی هاوشێوەی ئەنجامدەرەکەی دەبێت.

ـ لینکی گروپەکان لەم کەناڵەوە بڵاو دەکرێتەوە بڵاوی بکەنەوە تاک و زۆرترین کەس بەژداربێت.

https://t.me/Hafiz_Quran_1

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

11 Nov, 10:06


چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەو کەسانەی
بەنیازن دەست بکەن بە لەبەرکردنی قورئان

‏• با نیەتت بۆ خودا بـێت ئیخڵاست هەبـێت موڕاجەعەکردنەوە ئەساسی جوان لەبەرکردنە.

• دووبارەکردنەوە پاشان دووبارەکردنەوە.
‏• پێش لەبەرکردن گوێ لەقورئان خوێنێک بگرە.

‏• لە بنکە و ناوەندێک بخوێنە
لای مامۆستایەک بخوێنە بەتەنیا قورئان لەبەر مەکە.

‏• سەرەتا چەند ئایەتێکی کەم لەبەربکە
بۆ ئەوەی بەردەوام بیت دواتر ئایەتەکان زیاتر بکە کەمێکی بەردەوام باشترە لە زۆرێک وازی لێ بهێنیت.

‏• خۆت بەکەسێکی تر بەراورد مەکە
ڕۆژێک دێت تۆیش دەگەیت بە ئاستی ئەو بەڵکوو زیاتریش.

• شەرم مەکە ئەگەر مامۆستاکەت پێی وتیت:
[ئایەتەکە دووبارە بکەرەوە]ئاگاداری ئەو هەڵەیـە بـە سبەی دووبارە لێت دەپرسمەوە.

• ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەم قۆناغەی تۆدا تێپەڕیون...

‏• ئەگەر بەزەحمەت سوورەتێکت بۆ لەبەر دەکرا هەوڵبدە و بەردەوام بە
ئەمە هەموو چاکە و پلە بەرزییە بۆت
لەگەڵ بەردەوامبوونت خودا بۆت ئاسان دەکات.

• بیرت بێت ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەچەندین ناڕەحەتی و سەختیدا تێپەڕیون
ڕاستگۆیی پاشان ئارامگرتن دواتر گەیشتن بە ئامانج.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

10 Nov, 19:09


ـ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

ـ خولی زمانی عربی و ئینگلیزی دەکەینەوە.

ـ گەرخواستی فێربوونی زمانی عربی و ئینگلیزیت هەیە ئەوا بەژداربە و بە ڕاهێنان و قسەکردنەوە فێری زمانەکان ببە.

ـ خولەکان لەلایەن مامۆستای بەئەزموونەوە دەوترێتەوە بۆ هەموو ئاستێک خولمان هەیە بەپێی مەنهەجی
دیاریکراو.

ـ خولەکە هەفتەی [3] ڕۆژ دەبێت و ڕۆژانە نزیکی [2] کاتژمێر دەبێت.

ـ بۆ ماوەی مانگێکە بۆ هەر ئاستێک 15000هەزار.

ـ هەر کەسێک بەژداری دەکات دەتوانێ نامە بۆ ئەم مامۆستا بەڕێزە بنێرێت.

https://t.me/bokan_brhan

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

10 Nov, 18:21


_ ئەی ئەوانەی ئامانجتان ئەوەیە هەموو قورئان لەبەربکەن بیرتان بـێت.

_ کۆتا ڕۆژی خەتمەکەت کە سوجدەی شوکر دەبەیت.

_ لەگەڵیدا هەرچی ماندوییە لەبیرت دەچێـتەوە.

_ خودایــە بمانگەیەنـە بەو ڕۆژە.

_ { اللهُمّٔ اجْعَلْنا مِنْ أَهْلِ القُرْءآن }

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

09 Nov, 19:52


_ قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } التَّائِبُ ‌مِنَ ‌الذَّنْبِ ‌كَمَنْ ‌لَا ‌ذَنْبَ ‌لَهُ.

_ کەسی تەوبەکار لە گوناھ، وەک کەسێک وایە گوناهی نەبێت.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

05 Nov, 08:59


_فاطمەی کچی پێغەمبەرصَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كچی چاكەكار ئەو كچەیە پەیوەست بێت بە پەروەردگارییەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا و خوایش دەیپارێزێت و بەرەكەتی بەسەردا دەڕژێت.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

04 Nov, 16:31


_ هەندێك لە سیفاتی بەندە تایبەتەكانی خوا.

_ [وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا] به‌نده‌ تایبه‌تی یه‌کانی خوای میهره‌بان که‌سانێکن به‌ ویقارو نه‌رمی ده‌ڕۆن به‌سه‌ر زه‌وی دا بێ لووت به‌رزی و که‌شخه ‌و فیز کردن وه‌ کاتێ نه‌زان و نه‌فامه‌کان به‌ وته‌ی ناشرین له‌گه‌ڵیان بدوێن وته‌یه‌ك ده‌ڵێن پێیان گوناه نه‌بێت.

_ [وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ] وه‌ كاتێك كه‌سانی نه‌زان و نه‌فام گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [قَالُوا سَلَامًا] ئه‌ڵێن: ئێوه‌ ئه‌مین و سه‌لامه‌تن له‌ ده‌ست و ده‌مى ئێمه‌ و به‌ خراپه‌ وه‌ڵامی خراپی ئێوه‌ ناده‌ینه‌وه‌.

_ [وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا]وه‌ که‌سانێکن له‌ شه‌ودا بۆ په‌روه‌ردگاریان سوژده‌ به‌رن و شه‌و نوێژ ده‌که‌ن.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

01 Nov, 18:09


‏ئەی ئەوانەی منداڵ فێری قورئان دەکەن گوێ بگرە ؟

قورئان خوین أبو منصور الخياط دوایی وەفاتی بینراوە

لە خەونی کەسێکدا پیان ووتوە اللّٰه چی لەگەڵ کردی ؟

فەرمووی : اللّٰه لیم خۆش بوو بەوەی کە منداڵم
فێری سورەتی الفاتحە دەکرد تەنھا بە ئەمە

مژدە بدەن بە دایک و باوک و مامۆستاکان

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

31 Oct, 19:30


_ابن قیم دەفەرمووێت:

_ ئەگەربەقەد هەناسەکانت صەلاوات لەسەر پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بدەیت ناتوانی حەقی بدەیت .

_اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

28 Oct, 21:36


_ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ.

_هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران مردوون نه‌خێر وانیه‌ به‌ڵکو ئه‌وانه‌ زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕزق و ڕۆزیی هه‌مه‌ جۆرو تایبه‌ت به‌هره‌وه‌رن.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

28 Oct, 21:30


- بە بەرچاوی دونیاوە
- بە بەر چاوی هەرچی دەسەڵاتداری سەرشۆڕی دونیاوە
- بە بەرچاوی سەرانی عەرەب و وڵاتانی زلهێزی دونیا.

ڕۆژانە ئاگر جەستە و دەروونی کەسوکارمان دەسوتێنێت و هیچکەس و دەسەڵاتدارێ ناچێت بەهانایانەوە.

﴿حَسْبیِ أللهُ وَنِعْمَ ألْوَکِیلْ﴾

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

28 Oct, 02:34


دوعای نوێژی بەیانی

یاڕەبی قورئان بکەیتە بەهاری دڵمان ولابەری خەمان وشەفاعات کاری قیامەتمان امین یارەب.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

25 Oct, 09:36


- ئەم شەو غەزە بە پۆل ماڵئاوایی لە شەھیدانی کرد و قیامەت لە غەزە ڕویدا 😢بێ قیمەترین شت لای جیھان خوینی موسوڵمانە 😡.

-150+ شەهید لە بۆردومانی ئەمشەوی جەبالیای باکوری کەرتی غەززە.

-نەڕێگە بە ئیسعاف دەدرێت بچێت بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.

- نەڕێگە بەبەرگری شارستانی دەدرێت بچێت بۆ دەرهينانەوەی تەرمەکانیان.

- یانزە ماڵ بەیەکەوە بۆردومان کراون کەپڕبوون لە خەڵکی برسی و تینوی ئابلۆقەدراوی جەبالیا 150+ شەهید بەبێ خەستەخانە و فریاکەوتن.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Oct, 16:28


_ جوحفە: چەند سەعاتێک دوورە لە مەدینە.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

24 Oct, 16:23


_ لە یەمەنەوە کۆچمان کرد بۆ لای پێغەمبەری خودا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
کە گەیشتینە جوحفه سوارییەک پێمان گەیشت پێی وتین:

_ پێنج شەوە پێغەمبەری خودا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کۆچی دوایی کردووە 😭‏.{عبدالرحمن بن عسيلة الصنابحي}

_ هەمووتان بەژداربن بە نووسینی سڵاواتێک 👇🏾.

_ اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

22 Oct, 18:35


کە قورئانتان خوێند

سەیری سەرەتای دووەمی سورەتی { البقرە }بکەن.

1_ { الٓمٓ } ذَٰلِكَ ٱلْكِتَٰبُ لَا رَيْبَ فِيهِ.

ئه‌م پەرتووکە‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ هیچ گومانێكی تیادا نیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیووه.

هیچ ئینسانێک نیە لەسەر ئەم عەرزا کتێبێک بنووسێ لە ئەوەڵیدا بنووسێ ئەم کتێبەی من غەڵەتی تیانیە ئیلا خوا نەبێ.

2_ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ كه‌ مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته‌ بۆ خواناسان و پارێزكاران كه‌ ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن.

ئەم قورئانە هیدایەت و مەنهەجی حەیاتی کێیە ؟ تەقواداران.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

12 Oct, 04:30


گەر دەتەوێ فێری قورئان خوێندنێکی راست و رەوان بی دەتەوێ هەلەکانت راست کەیەوە لەلایەن مامۆستای بەئەزموون و شارەزا ئەوا بێ دودڵی داخلی ئەم کەنالە ببن
🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹


https://t.me/xushkany_Ahli_Quran

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

10 Oct, 21:35


زۆر سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ،
ڕووناکییە لە ڕۆژانی تاریکدا.


🌸اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌸

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

08 Oct, 08:35


گونـاحـەکـانــی ڕابـردوو تـەنـهـا تـەوبـەیـەکـی ڕاسـت و دروسـتـی دەوێـت
بـێـگـومـان پـەروەردگـاریـش لـێـخـۆشـبـوو و مـیـهـرەبـانــە💗

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

04 Oct, 05:14


فەزڵی خوێندنی سورەتی "الکهف" لە ڕۆژی هەینیدا 🧡

١ـ عن أبي سعيد رضي الله عنه
قال: قال رسول الله ﷺ :
" مَن قَرَأ سُورَةَ الكَهفِ فِي يَومِ الجُمُعَةِ، أضَاءَ لَهُ مِنَ النَّورِ مَا بَينَ الجُمُعَتَينِ ".

وفي رواية: " أضَاءَ لَهُ مِنَ النَّورِ مَا بَينَهُ وبَينَ الْبَيتِ العَتيقِ ".

واته: هەر کەسێك سوڕەتی الکهف بخوێنێت لە ڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لە نێوان دوو هەینیيەكە (جمعەكە).

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

03 Oct, 05:48


◈ دڵـخــۆشتـرین ڪـەس ڪـێـیــە..⸮⸮

پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى؛ ( أسْعَدُ النَّاسِ بشَفَاعَتي يَومَ القِيَامَةِ، مَن قالَ لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، خَالِصًا مِن قَلْبِهِ، أوْ نَفْسِهِ )

واتە: لە ڕۆژی قیامەتدا دڵخۆشترین و بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من ئەو کەسەیە بە نیازپاکی و لەدڵەوە یاخود لە ناخەوە گوتویەتی( لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە )

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

02 Oct, 05:46


بۆ هەموو ئەو گوناهانەی ئەمڕۆ کردومانە ئەوەی
هەستمان پێکردوە وە ئەوەی هەستمان پێ نەکردوه #استغفرالله

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

01 Oct, 10:37


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

_خوشکانی بەڕێز وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کردووە 4 دەرز دەخوێنین.

1_ فێربوونی زانستی تجوید.
2_فێربوونی قورئانی پیرۆز.
3.جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
4_لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

https://t.me/xushkany_Ahli_Quran

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

01 Oct, 08:06


https://t.me/tajwideasan

بۆ فێربونی زانستێکی راست و رەوان
خوێندنەوەیەکی راست و دروستی قورئانی پیرۆز
ئەتەوێ لەداهاتو مامۆستایەکی شارەزابی لەبواری تەجوید و قاعیدە نورانی ئەوا جوینی ئەم کەنالە ببە

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

01 Oct, 07:33


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ :

ووتنی
: « سُبْحَانَ اللَّهِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ »

تاوانەکان هەڵدە وەرێنن وەك چۆن دار گەڵاکانی
هەڵدەوەرێت ...

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

30 Sep, 20:24


ئەو ماڵەی شەونوێژی تێدا دەکرێت،
ڕووناکیەك دەدرەوشێتەوە کە ئەهلی ئاسمان
دەتوانن بیبینن ، وەك چۆن ئێمە لە شەودا
سەیری ئاسمان دەکەین بۆ بینینی ئەستێرەکان
فریشتەکانیش سەیری زەوی دەکەن ڕووناکی
ئەو ماڵانە دەبینن کە بە شەونوێژ ڕووناك بووتەوە.

#سورة_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_ویـتـر

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

26 Sep, 04:36


ـ پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی.

[ لا يأتي عام إلا والذي بعده شر منه حتى تلقوا ربكم ]البخاري.

ـ هیچ ساڵێك نایەت ئیللان ئەوەی دوای خۆی خراپتر دەبێت هەتا دەگەن بە خوای خۆتان.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

23 Sep, 04:01


• پێشەوای مرۆڤایەتی( ﷺ ) فەرمویەتی:
ھەرکەسێ بەیانیان و ئێواران سێ جار ئەم زیکرە بخوێنێ

•ئەوە من خۆم دەستی ئەگرموو ئەیبەمە بەھەشت..

• رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا { ﷺ }

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

14 Sep, 20:55


💮 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 💮
       
        🧕🏻  بەشی خوشکان 🧕🏻

- موژدەتان لێبێت خوشکانی بەڕێز ناونووسین📝 بۆ ئەم وانانەمان کردووەتەوە

١-📒وانەی [تجـــوید] ئاســــتی [یــــەك و دوو]..

٢-📘وانەی [تصحــیح التلاوة] جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە پێی ئاســـت.

٣-📕وانەی جوان خوێندنەوەی قورئان.

٤-📗وانەی [حــفظ] لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز  بەپێی ئاســـــت.

5- ھەر خوشکێکی بەڕێز🧕🏻 ئارەزووی بەشداری کردنی ھەر وانەیەکی ھەیە ناوی خۆی و ئەو وانەیەی دەیەوێت بینووسێت دوای وەرگرتنی لە گروپ.

تێبینی :- تا بەرواری 20-9-2024 قوتابی وەردەگیریت هەر خوشکێک ئەکاونتەکەی بە ناوی خۆیەوە نەبێت وەرناگیرێت.

گروپی بەشی خوشکان 👇🏾

https://t.me/xushkany_Ahli_Quran

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

12 Sep, 16:18


_ ئیبن قیم دەفەرمووێت لـە ئێوارەی پێنج شەممە تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەموو چرکە ساتەکانی ئەوماوەیە خەزێنەی چاکەکردنە.

_ سه‌ڵاواتێك بۆ پێشه‌وای مرۆڤایەتی بنێره‌

_ اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

12 Sep, 09:08


_ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه

_ دوو گروپمان داناوە بۆ برایان و خوشکان بۆ فێربوون و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەتوانن بەژداربن.


_ پێغەمبەر فەرموویەتی {صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }{ خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ }
چاكترین كەس ئەوەیە كە فێری قورئان خوێندن بێت و خەڵكیش فێر بكات

_ گروپی بەشی برایان
https://t.me/Brayani_Ahli_Quran

_ گروپی بەشی خوشکان
https://t.me/xushkany_Ahli_Quran

_ تێبینی : تا بەرواری 20-9-2024 قوتابی وەردەگیریت.

ئەهلی قورئان • حُفَّاظَ القرآنِ

11 Sep, 14:38


ـ گەنجی تۆبەکار خۆشەویستی خودایە.

ـ ئیبن قیم.

5,626

subscribers

175

photos

128

videos