سورچی پرێس ـ Surchi Press @surchi2022press Channel on Telegram

سورچی پرێس ـ Surchi Press

@surchi2022press


کەناڵی ئۆنلاینی سۆشیالمیدیا

سورچی پرێس ـ Surchi Press (Kurdish)

سورچی پرێس ـ Surchi Press یەکەمین کەناڵی ئۆنلاینی سۆشیالمیدیایی سەردانی کوردییە کە لە کوردستان و دیاری کراوە بۆ بابەتەکانی کوردی خۆش و زۆربەی جۆر. چاودێرانی سورچی پرێس لە خوێندنەوەی بابەتەکانی وەرزشی، سیاسی، هونەری و هەرەمە جۆرێکی دیکە هاوکارانی تایبەت دەگرن. سۆشیالمیدیای سورچی پرێس یەکەمین بەرپرسیاری و ژوورخۆی بۆ زانیاری و ئاگادارکردنەوەی واژوو بە جۆری کوردی. سورچی پرێس هاوکارانی تایبەتی چاودێری میوازیی و نوێ لەخۆ بەردەستە بەدوای یانی جوان لە کوردستان و باشوورییەکان. کەناڵی ئۆنلاینی سۆشیالمیدیایی سورچی پرێس بەم قوتابخانەی بەرگی سورچی پرێس ـ Surchi Press بە ژمارەی بە زانیاری چالاک لە پڕۆفایلی کەناڵی ئۆنلاینی سورچی پرێس ـ Surchi Press بەندهیان دەتوانن بچوکترین ئاگەزیان لە خوێندنی بابەتەکانی سۆشیالمیدیای کوردی لەگەڵ بابەتەکانی تری جیاوازتر بگرەن. بە کەناڵی ئۆنلاینی سۆشیالمیدیایی سورچی پرێس ـ Surchi Press، زانیاری و نوێترین واژوو بە کوردی بگرەن و ئاگاداریبکرن بۆ رۆژانەی خۆیان. بەڕێوەبەرایەتی راستەوخۆ مەبەستیکردن و بە نامەرەکانی سۆشیالمیدیایی بژووریبکات، سورچی پرێس کەناڵێکی گشتی و ناردووجوویی بۆ تری بابەتەکانی نوێ و بەرهەمەکانی کوردی. بە سورچی پرێس، دووبارەی گەشتن و زانیارییەکانی تر بۆ خوێندنەوەتان هەیە. سکرینشۆت لە ڕاست دەکرێت بۆ سەردانی کانالەکەتان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 19:41


 A
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانی هیچ فەرمانگەیەكی كارتی نیشتمانی نەكەن، چونكە هیچ مامەڵەیەك رایی ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان دەڵێت "ئاگادارتان دەكەینەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە 13/2/2025 تاوەكو رۆژی یەكشەممە 16/2/2025 سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لەسەرجەم فەرمانگەكانمان لە هەرێمی كوردستان مەكەن".
هەروەها دەڵێت "لەم ماوەیەدا سەرجەم مامەڵەكان بەهۆكاری هونەرییەوە دەوەستن.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات كە وەستانەكە بەهۆی نوێكردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتمانییە و ماوەی تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت.
جەختیش دەكاتەوە كە رۆژی یەكشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ مامەڵەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 17:59


بارانبارین و بەفر بارین دەستپێدەکاتەوە...

سبەی پێنجشەمە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و سەرەتا بارانەکە لاواز دەبێت هەموو ناوچەکە ناگرێتەوە.. لە کاتەکانی شەو کاری گەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەکە ئەم جارە باران بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە .. و بەبڕی جیاواز باران دەبارێت هاوکات سبەی شەو بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزینی بەرچاو دەکات و سبەی شەو بەفر بارین بەشێکی زۆری ناوچەشاخاویەکان دەگرێتەوە و ڕۆژی هەینیش ئەگەری بەفر بارین بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆک .. هەیە شەپۆلەکە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لاواز دەبێت و کاتەکانی درەنگانی شەو هەینی شەپۆلەکە کۆتای دێت..

والڵە أعلم

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 15:47


بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ. بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٥١،٨٩٥،٤٥٧،٨٧٧ ) پەنجاو یەک ملیارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و چوار سەدو پەنجاو حەوت هەزارو هەشت سەدو حەفتاو حەوت دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ١٢ ی شوباتی ٢٠٢٥.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 13:37


هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 13:19


گوژمەی 611 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (611,166,000)دینار دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە خوارەوە ئاماژەیان بۆ كراوە فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە:
پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی سەربەخۆیی. كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمهێنانی تێكەڵە و تێكەڵەی ئەسفەڵتی بۆ قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان. فراوانكردنی شەقام لە گەڕەكی زانكۆ. تێكەڵەڕێژكردنی شەقامی 20مەتری و 15مەتری لە گەڕەكی سەربەخۆیی. قیرتاوكردنی شەقام لە نێوان گوندی سێبەردان و كەرتی 10000 لە سنووری شارەوانیی سێ.
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ ئەمساڵیش بەپێی پلانی شارەوانی، پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Feb, 09:09


ئەم کارت نشتیمانیانە بزربووینە بەناوەکانی " دیار متەلیب مستەفا و حەوا نەبی نەبی"
لەناو تەکسیەکی ئاکرێ کە ژمارەکەی تەکسی 18469ـ دهۆک
هەر کەسێک دۆزیەوە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07507621763

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 18:57


بیرخستنەوە

ڕۆژووی ڕۆژە سپیەکان (ایام البیض) مانگی شعبانی 1446ی کۆچی
︎ چوارشەممە: 13 شعبان هاوکات 2025/2/12.
︎ پێنج شەممە: 14 شعبان هاوکات 2025/2/13.
︎ هـــەینـــی: 15 شعبان هاوکات 2025/2/14
له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ - ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی خۆشەویستەکەم سێ وەسیەتی کردم کە ھەرگیز وازی لێ نەھێنم : بەڕۆژووبونی سێ ڕۆژ لەھەموو مانگێک ؛ وە کردنی نوێژی چێشتەنگاو ، وە نوێژی ویتر پێش خەوتن .

بۆچی پێی وتراوە ڕۆژە سپی یە کان ؟
چونکە لەم سێ ڕۆژەدا مانگ تەواو درەوشاوەو پڕە ..
تێبینی / هەرکەسێ لە مانگێکدا ۳ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت ، ئەوا وەکو ئەوە وایە هەموو ساڵەکە ڕۆژووت گرتبێ ، چونکە چاکە یەک بە دەیە ،

ئێمەش لە نزاکانتان بێ بەش مەکەن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 18:52


بەگوێرەی ئەنجوومەنی وەزیران، دامەزراندنی سەرجەم بەش و چین و توێژەکان تاوەکو پەسندکردنی بودجەی 2025 لە عێراق راگیرا

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 18:39


پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان - لقی كەركووك لەڕێگەی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان بە چوار قۆناغ بڕی (200) لیتر نەوتی سپی بەسەر (322) خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 2ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێ، پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای دابەشکردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان - لقی كه‌ركووك، له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته ‌باڵاكانی كوردستان به‌ چوار قۆناغ بری (200) لیتر نه‌وتی سپیان به‌سه‌ر (322) خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابەش کرد."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە لەلایەن خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کرد، کە بەم کارەوە ماندووبوون و ڕایگەیاند: "سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەین کە بەردەوام هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن."
پارێزگای هەولێر،

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 16:05


وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، دوو داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە:

داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ توطينی موچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە.

پابەندیەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥.

ئەمە ڕێکەوتنەکەیەو جێی دەستخۆشیە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 12:51


دوای 15 رۆژ مانگرتووانی سلێمانی مانگرتنیان شکاند

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 11:40


پرسە
چۆبەردلۆڤانیا خودێی "سنگر ستار رحمان سورچی"
ئاکنجی کورانی عنکاوە
خوای گەورە لێی خۆشبێت
انا للە وانا الیە راجعون

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 10:49


شەپۆڵى بەفر بارین و باران بارین ***

دواى نیوەڕۆى ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى 13-2-2025 کەشى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ هەورو لەگەڵ هاتنى شەپۆڵێکى بەفر بارین و باران بارین . دەست پێکردنى نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان ,پاشان بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆیە شەپۆڵێکى بەفر بارین سەرجەمى ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە (1000) مەترە بەفر بارینى دەبێت .لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت .شێوازى دابارین نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێ, زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنج شەم لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى . لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە .

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى /بەشى پێشبینى
11-2-2025

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 08:53


پۆلیسی هه‌ولێر دانپێدانانی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ هانی خه‌ڵكی داوه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هه‌ولێر، ڤیدیۆی دانپێدانانی (ئادەم عوسمان سلێمان)ی بڵاو كرده‌وه‌ کە هانی خه‌ڵكی داوه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ڕۆژی یەکشەممە 9-2-2025 شۆفێریی بۆ (عەلی حەمەسالح) پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەکرد لەو کاتەی پەرلەمانتارەکە سەرقاڵی وێنە و ڤیدیۆگرتنی چەند شوێنێک بوو، بە مەبەستی چەواشەکاری و هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

11 Feb, 08:37


نرخی 100 دۆلار به 150,350 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 21:40


ناوی بەشێکی دیکەی ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان گەراوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی لەم لینکە دایە 👇👇👇

https://cdn.fbsbx.com/v/t59.2708-21/476222259_2965648370251671_2033629499672759322_n.xlsx/%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%8C.xlsx?_nc_cat=100&ccb=1-7&_nc_sid=2b0e22&_nc_ohc=UKbsLc2trHcQ7kNvgH-vIht&_nc_oc=AdhybiPee5Al1EZjZnuHehQNZhdbEwfi1pSkmVKEVey9_ZLxuT-FOa-6fhPRXTSWd8Q&_nc_zt=7&_nc_ht=cdn.fbsbx.com&_nc_gid=Atn1PsGL3Y8P_0GE6RB16gN&oh=03_Q7cD1gHGu9H71agy6mYiF4exxiKUK7v26MR0UNXLRWMEDs_19A&oe=67AC01FD&dl=1

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 15:48


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی دەستگیر کرد.
تۆمەتبار لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێر زیاتر لە (10) تاوانی دزی ئەنجام داوە و زیاتر لە (40,000) چل هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ژمارەیەک کەلوپەلی جۆراوجۆری دزیوە ( 10 ) سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکانیدا، بۆیە لە کاتی ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.

#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 13:34


ئه‌مرۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ به‌رێز نه‌ژاد محه‌مه‌د حەیدەری به‌رپرسی به‌شی ده‌نگ له‌ كوردستان تیڤی كۆچی دوایی كرد.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 11:08


ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی کوردستان یەكەم مووچەیان وەرگرت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 09:25


بەپەلە
هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر واژۆ کرا، موچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەکرێت واتە ئەوەی هەرێم کردویەتی قبوڵکرا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 09:05


سبەی لە هەولێر و دهۆک، مامۆستایانی گرێبەست، كە پێشتر وانەبێژ بوون، مووچەی مانگی (یەکی 2025 و مانگی حەوتی 2024)یان پێکەوە خەرج دەکرێت."

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 08:56


نرخی 100 دۆلار بە 150,050 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

10 Feb, 08:13


وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان راگەیەندرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان راگەیاند و ئاشکرایکرد، پێنج بەرهەمی نوێ لەخۆدەگرێت.

هاشم موسەوی بەڕێوەبەری بازرگانیی بەرهەمە خۆراکییەکان رایگەیاند، لە 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی دەکرێت کە جگە لە بەرهەمە سەرەکییەکان پێنج جۆر بەرهەمی پاقلەمەنی وەک(ماش، فاسۆلیا، دوو جۆر نۆک، نیسک) لەخۆی دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خێزانێک دەتوانێت لە کۆی ئەو پێنج بەرهەمە زیادەیە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بە شێوەیەک هەر خێزانێکی چوار کەسی دەتوانێت بڕی یەک کیلۆگرام لە هەر جۆرێکیان وەردەگرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

09 Feb, 18:18


محمد ابراهیم سورچی، دوای ئەوەی ماوەی نزیکی هەفتەیەکە بەهۆی سوتانەوە لە نەخۆشخانەبوو بەداخەوە ئەم پەپوڵە جوانە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا،
ئاکنجی گوندێ بەراکێ
خوای گەورە سەبوری بەکەسوکارەکانیان بدات

سورچی پرێس ـ Surchi Press

09 Feb, 18:10


وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەکات.

مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن.

پێدانی زەوی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.

ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

سورچی پرێس ـ Surchi Press

09 Feb, 15:44


https://www.facebook.com/rumal.tv/videos/1138777607718032/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 19:24


بەپەلە
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: مووچەی مانگەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە باشی دەنێرین.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 17:42


شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 15:02


خەلیل ئەحمەد لە مەككە كۆچی دوایی كرد

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، هاووڵاتی خەلیل ئەحمەد كاكە برا دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەی كردبوو، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

زیاتر گوتی، تەمەنی ئەم عومرەكارە 57 ساڵە، ماوەی هەشت رۆژە لە سعوودیەیە و سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە، ئەمڕۆ لە ناكاودا باری تەندروستی تێكچووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

روونی كردەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەككە بە خاك بێتە سپاردن.

ئەوە لە كاتێكدایە لە دووی ئەم مانگە هاووڵاتییەكی تر دانیشتووی شاری زاخۆ لە مەككە كۆچی دوایی كرد، مردنەكەشی لە كاتی نوێژی بەیانی بوو.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 12:58


هەواڵ
هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 200هەزار فەرمانبەر پارچە زەوی وەردەگرن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 10:26


🔷 کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن:

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 10:13


خشتەى تاقیکردنەوە بەراییەکانى پۆلی 12ی ئامادەیی ساڵى خوێندنى (۲۰۲٤ـ ۲۰۲٥):

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 09:17


نرخی 100 دۆلار بە 150,400 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 08:57


ئەو خانەنشینە سەربازییانەی لە دوای ساڵی 2014ـــەوە خانەنشین بوون، ئەمڕۆ پێنجشەم مووچەكانیان بە هاوتاكراوی وەردەگرن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

06 Feb, 07:12


ڕۆژنامەنوس "وریا حەمەکەریم" بەرەبەیانی ئەمرۆ لەروداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

05 Feb, 22:05


پەتی درۆ کورتە زوو یان درەنگ ڕووەکەی ترت ئاشکرا دەبێت، بۆیە ڕاستگۆ بە ئەگەر ئازاریشت بدات!

سورچی پرێس ـ Surchi Press

05 Feb, 11:54


پولیسێن ئـاکـرێ ـ نڤیسینگەها نەهێلانا گونەهباریا بەردەرەش شیاینە دوو تومەتبارا سەرا تاوانا برنا کوژمێ ٢٠٤٫٠٠٠٫٠٠٠ ملیون دینارێن عێراقی ل فەرمانگەها دادنوسیا بەردەرەش دەستەسەر بکەن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

04 Feb, 14:37


سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت. دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت. لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

04 Feb, 14:36


بەپەلە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

04 Feb, 11:34


ئەمڕۆ دایكی مامۆستای ئایینی ناسراوی هەولێر "مەلا عبدالخالق ڕووناکی" كۆچی دوایی كرد.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

04 Feb, 09:45


شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى 5/2/2025 کاریگەریی شەپۆلی نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى سپیی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان.
سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان نمەباران دەست پێدەکات، لە کاتەکانى ئێوارە لەگەڵ بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوورییەکان.
ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت و ئاستى باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمەباران دەبێت و ئەگەرى هەورەتریشقەش هەیە. شەپۆلێکى بەفربارینیش ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
پلەکانى گەرما بە گشتى نزم دەبێتەوە بە (5-7) پلەى سیلیزى و لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەرەبەیان دادەبەزێت بۆ سفر پلەى سیلیزى.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى/ بەشى پێشبینی

سورچی پرێس ـ Surchi Press

04 Feb, 09:09


بڕی (958,012,332,759)مليار دیناری خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
لەزوترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکات.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 19:18


حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت: نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆ هەناردە دەکرێت و حکوومەتی فیدراڵ ئێستا ئامادەیە نەوتەکە وەربگرێت.
دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان بەڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە کردووە، دەشڵێت: هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کراوە بۆ ئامادەکردنی بۆڕی نەوتی نێوان تورکیا و عێراق و گەیاندنی نەوتەکە بە بەندەری جەیهان.
وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدراڵ ئاشکرای کردووە، ڕۆژانە ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت، کەمتر نابێت لە 300 هەزار بەرمیل.
یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 17:32


ئاگەهداری
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
ئاگەهداری هەمی کارمەندێن سەر سندوقێن دەنگدانی یێن سەرب کۆمسیۆنا هەلبژاردنان لسنوورێ ئاکرێ دکەین کە پاداشتێ وان ل بانکا مە بانکا سیپە دێ هێن دابەش کرن سوباهی ٢٠٢٥/٢/٤ بتنێ کارمەندێن بنگەهێ عڤرە ( ١ ) دێ شێن ل سەعات (٨) سپێدێ هەتا (١) پشتێ نیڤرۆ پاداشتێ خۆ وەرگرن و یێن بنگەهێن دی سوباهی خشتێ وان دێ هێتە راگەهاندن کا دێ چ رۆژ وەرگرن وپێتڤیە کارمەند بخۆ ئامادە بیت و کارتا بایۆمەتری یادەنگ دانێ دگەل کارتا نیشتیمانی ڤێ بیت ل دویڤ رێنمایێن کۆمسیۆنێ نا چێ بیت کەس ل جهێ وی وەرگریت .

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 15:29


سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر لەمیانەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی سعوودییە، ئەمڕۆ دووشەممە گەشتی عەمڕەی ئەنجام دا و چووە نێو كەعبەی پیرۆزەوە.
هەروەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا چووەتە نێو كەعبەی پیرۆز و لە دەرگاكەی دێتە دەرەوە.
بەگوێرەی یاساكانی سەرۆكایەتی سعوودییە دەرگای كەعبەی پیرۆز تەنیا بە فەرمانی شای سعوودییە بۆ مێوانە تایبەتەكان دەكرێتەوە، جگە لەوە لە ماوەی ساڵێكدا تەنیا دووجار دەرگاكە دەكرێتەوە ئەوانیش لە سەرەتاكانی هەردوو مانگی شەعبان و زی حیجە دەبێتە بە مەبەستی شوشتن و خاوێنكردنەوەی.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوە، لە یەكەم وێستگەی سەردانیدا بۆ دەرەوە، دوێنێ یەكشەممە سەردانی وڵاتی سعوودییەی كرد و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین و سەرۆك وەزیرانی سعوودییە پێشوازی لێ كرا.
ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شیبانی هەر لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ وڵاتی سعوودییە، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتنە شاری جەدە و دواتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی عومڕە روویان لە شاری مەكە كرد.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 14:57


پرسـه
چۆبەردلۆڤانیا خودێی "فێنک حسێن سورچی"
ئاکنجی کورانی عەنکاوە
خوای گەورە لێی خۆشبێت
انا للە وانا الیە راجعون

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 14:17


وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دوای ماندووبوونێکی زۆر لە گەڵ وەزارەتی عێراق گەیشتینە رێککەوتن و چیتر کێشەی مووچە ناهێتە پێش و سبەی یا دووسبەی مووچە دابەش دەکرێت".
زیاتر گووتی" ئەم رێککەوتنە لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەنەکانەوە بووە، بە تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رایسپاردین بۆ گەیشتنە رێککەوتن".

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 12:32


خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای ئەوەی رێكارەكانمان تەواو كرد، سبەی 4ی2ی2025، پارەی كارمەندانی هەڵبژدارنی پەرلەمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "پارەكە لە 10 بانكی جیاواز دابەش دەكرێت و دەبێت كارمەندەكە كارتی نیشتمانی و كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات، بۆ ئەوەی پارەی خۆی وەربگرێت."
خالید عه‌باس، روونیشی كردەوە: "ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكوومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
باسی لەوەش كرد، لەپاڵ ئەو كارمەندانە، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەندانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 41 هەزار و 300 كەس وەكوو كارمەندانی كۆمسیۆن لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون و له‌ شایسته‌ی دارایی سوودمه‌ند ده‌بن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

03 Feb, 10:23


وابریارە لە سبەی سێشەممەوە دەست بەدابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بکرێت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 19:23


ئاگاداری ...
ئاگاداریەك ژ رێڤەبەریا بەشێ هاتن و چوونا قەزا ئاکرێ
ئاگاداریا شوفێرێن هێژا دکەین کو ل هەر رووژا سێ شەمبی رێکەفتی ٢٠٢٥/٢/٤جادەیا ترافکا ئازادی ئەوا دچیتن بو گەرەکا ئازادی وەکو تێست دێبیتە ئێک سایت یانکو بەس سایتێ چوونێ
هیڤیە د ئاگەهداربن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 15:19


گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 13:00


یەکشەممە، 02-02-2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

لەمبارەیەوە د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕلەمان ڕایگەیاند؛سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دراو ، هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم نەما .

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 11:59


بەپەلە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 09:19


یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان دادەمەزرێندرێن

لە هەواڵێكی ڕۆژنامەی سەباح هاتووە: حكوومەتی ناوەند بە داتەبەیسێكی نوێ و وردەوە ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان یەكەم و بڕوانامە بەرزیان هەیە لە سەر میلاكی حكومەتی ناوەند دادەمەزرێن”.

ئاماژەش بەوەكراوە: ” بەبێ جیاوازی مەزهەب و ڕەگەز سەرجەم یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن، حكومەتی ناوەند بنكەیەك لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان”.

زیاتریش ئەوانەی دادەمەزرێن بریتین لە: سەرچاوە مرۆیەكان و پسپۆری بوارەكان و بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان و ئەندازیارییەكان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Feb, 07:42


دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری و بواری ماستەرپلان لە دهۆك و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگەی دهۆك.
گوژمەی 44،893،000 دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بۆ پرۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشتی لە گەڕەكی پیشەسازیی شاری دهۆك و هەروەها دوو گوژمەش بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پلانی ماستەرپلان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆك.
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە قۆناغی تەواوكردندان و پرۆژەی دیكەش لە پلاندان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 19:20


بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 17:59


شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد💚🌿..

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 15:50


پرسـە
چۆبەردلۆڤانیا خودێی "رەشید اسماعیل سورچی" کە دەکاتە باوکی سباح و مشیر و عارف
وە دەکاتە برای محمدامین و ابراهیم و عزیز و کمال
ئاکنجی گوندێ نێرگزین
خوای گەورە لێی خۆشبێت
انا لله وانا الیە راجعون

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 15:24


لەقەزای ئاکرێ 15 خودان موالیده هاتنە سزادان

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 13:40


بڕیار وایە رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدات

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 10:56


نرخی 100 دۆلار بە 150,500 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 10:54


لە رووداوێكدا حەوت كەس برینداربوون

لەسەر رێگای كەركوك-چەمچەماڵ پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەكانی مازدا و كیا سپۆرتاج روویدا.

هاتوچۆی چەمچەماڵ روونیكردەوە، بەهۆیەوە حەوت كەس بە سووكی برینداربوون، كە سەرجەمیان سەرنشینی مازداكە بوون.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 08:04


سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، ئەو کەسەی قورئانی پیرۆزی سووتاند دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

30 Jan, 07:40


پرسـە
چۆبەردلۆڤانیا خودێی "عیسام صدرالدین شێخ بدیع سورچی" کە دەکاتە باوکی د.نەزیر و مامۆستا رێبەر و بەشیر
ئاکنجی گوندێ زێراڤێ
خوای گەورە لێی خۆشبێت
انا لله وانا الیە راجعون

سورچی پرێس ـ Surchi Press

29 Jan, 18:35


ئەمشەو لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرجەم فراکسیۆنەکانی کورد، شیعە و سووننە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرسی هەمواری یاسای بودجە دەکەن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

29 Jan, 13:10


بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بە چاککردنی دووسایدی نوێی ماوەران- میراوە کرا

بە گوژمەی 90 ملیار دینار، دەست کرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە لە قەزای شەقڵاوە.
بە درێژایی نزیكەی 10 كیلۆمەتر و بە بڕی 90 ملیار دینار، لە لایەن كۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەست بە كارەكانی كراوە.
لە پڕۆژەكەدا وێڕای چاككردنەوەی ڕێگاكە، كاری نۆژەنكردنەوە و تەواوكارییە پێویستەكان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەكرێت و چەند بەرزەپردێكیش لە شوێنە پێویستەكان دروست دەكرێن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 19:35


شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد💚🌿..

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 18:49


سەرجەم دەرچووانی ساڵی 2024ی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "سەرجەم دەرچووانی ساڵی 2024ی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن."
ئەوەشی خستووەتە روو: "ئێستا دامەزراندنەکەیان لە پڕۆسە دایە و میلاک تەخسیس دەکرێت."

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 17:35


هەر فەمانبەرێک خانەنشین ببێت و 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، 12 مووچەی پێدەدرێت.
ئەگەر کەمتر لە 25 ساڵ بێت ئەوا 6 مووچەی پێدەدرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 11:54


زانیاری نوێ :-

2025-1-23

به‌هۆی دروستبوونی كه‌شێكی ناسه‌قامگیره‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌م له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ و ئه‌مشه‌وو كه‌مێك باران سنوری كه‌ركوك و هه‌ولێر و سۆران و قه‌ڵادزێ و سلێمانی و هه‌ڵه‌نجه‌ و به‌شێكی گه‌رمیان بگرێته‌وه‌ و له‌ لوتكه‌ی چیاكانیش ئه‌گه‌ری بارینی هه‌ندێك به‌فر هه‌یه‌ به‌دوری نازانم له‌ ( قادركه‌ره‌م , ته‌كیه‌ , گه‌وره‌دێ , به‌رده‌قاره‌مان , قه‌سرێ , وه‌رتێ ) چه‌ند تاوێكی بارانی باش بیگرێته‌وه‌ و بڕی 10 ملیم باران ببارێنێت هه‌رچی جێگاكانی دیكه‌یه‌ ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانی كه‌م هه‌یه‌ , دوای كاتژمێر 12ی شه‌وو كۆتایی پێدێت , سبه‌ی هه‌ینیش به‌دوری نازانم حاله‌تی له‌م جۆره‌ دوباره‌ بێته‌وه‌ .

والله اعلم

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 09:48


لیستی لیواکان بۆ وەرگرتنی هـاوکـاری مانگی 1 درایـە هــاوپـەیمانان، هـەفتـەی داهاتوو پارە دەگات

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 09:47


پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دوای نیوەرۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 09:06


ئەمرۆ 35 هەزار فەرمانبەر لەهەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 07:59


وەزارەتی دارایی عێراق بە هەرێمی وتووە: لیستی مووچەی مانگی یەک بنێرن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Jan, 07:07


نرخی 100 دۆلار بە 150,900 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

22 Jan, 17:14


ئاساییشا دهۆکێ سەختەکارەکێ بەرهەمێن جوانکارییێ گرت

ئاساییشا پارێزگەها دهۆکێ کەسەک ب تومەتا فرۆشتنا بەرهەمێن جوانکاری یێن سەختە دەستەسەرکر و داخواز ژ وەلاتییان کر: وان بەرهەمان نەکڕن یێن رازیبوونا وەزارەتا ساخلەمییێ نەی.

ئاساییشا پارێزگەها دهۆکێ ئەڤرۆ راگەهاند: پشتی ل دەمێن بۆری چەندین سکالا گەهشتینە دەستێن وان کو هندەک بەرهەم و کەرستەیێن ساخلەمییێ یێن سەختە ل بازاڕێ دهۆکێ و ب رێکێن ئۆنلاین دهێنە فرۆشتن، وان دویڤچوون کر و کەسەک ب وێ تومەتێ دەستەسەرکر.

ئاساییشا دهۆکێ دیار ژی کرییە: ئەو کەس ل گۆرەی بەندا 10 ژ یاسایا ژمارە 21 یا سالا 2005ێ یا پاراستنا مافێن بکاربەری هاتییە گرتن و لێکۆلین ل گەل دهێنە کرن.

ئاساییشێ د راگەهاندنا خۆ دا داخواز ژ وەلاتییان کرییە وان ماددە و کەرستەیێن ساخلەمییێ یێن رازیبوونا وەزارەتا ساخلەمییا کوردستانێ نەی، ب چ رەنگان نەکڕن و بکار نەئینن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

22 Jan, 14:52


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لە شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 23ی1ی2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان، لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

سورچی پرێس ـ Surchi Press

22 Jan, 10:54


سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان: دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم

سورچی پرێس ـ Surchi Press

22 Jan, 08:59


نرخی 100 دۆلار بە 151,150 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

22 Jan, 08:10


ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک ڕوویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە نزیک پیشەسازی کۆن ڕوویدا.

لە ڕووداوەکەدا

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 21:26


شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 19:10


بەپەلە
خشتەی مووچەی مانگی 11 بلاوكرایەوە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 17:20


وێنەی عەزیز سالح، ئەوهاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە چیای زۆزک هەڵدێراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 15:18


https://www.facebook.com/rumal.tv/videos/613866474481387/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 15:16


شەپۆلێکی سەختی سەرماو سۆڵە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەی سەخت زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانیش پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە بەرەبەیانی سبەی هەینییەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کاریگەری ئەو سەرمایە تاکو ئێوارەی رۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

02 Jan, 07:40


هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی 12ـی ساڵی 2024 بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

01 Jan, 19:59


لەسەر رێگای سەرەکی نزیک گوندێ جۆنا رووداوێکی جۆری لێکدان روویدا بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو

سورچی پرێس ـ Surchi Press

01 Jan, 18:10


ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..   
....
ئەمرۆ 1ی1ی2025 راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2024 بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکە لە ساڵی 2024 دا (44) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە.
شایەنی گوتنە لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسلمانان و پڕکردنەوەی شوێنیان ئاسان نیە، ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

01 Jan, 14:50


نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە
١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

01 Jan, 08:50


دوو منداڵ لە سلێمانی بە ئاگر گیانیان لەدەستدا

له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ماڵێكی شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

 رووداوەکە لە كاتژمێر 3:00ی درەنگاێکی شەوی رابردوو «به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ» له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرای نوێ ئاگر له‌ ماڵێك كه‌وته‌وه‌ كه‌ سێ منداڵی تێدابوه‌ و به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ دو له‌ منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا 

ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە خوشکن و ئەوەی بریندارە برایانە کە تەمەنی 11 ساڵانە.

بۆ هەمان مەبەست سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، کە به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ دوو له‌ منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و 10 ساڵانه‌، یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه‌ و له‌ئێستادا به‌هۆی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی كراوه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئه‌و خێزانه‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌دا نیشته‌جێن به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌بن و روداوه‌كه‌ش له‌كاتی داگیرساندنی مۆمی رویداوه‌.
سالانە بەهۆی یادی سەری ساڵەوە چەندین روداوی هاوشێوە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات رودەدات..

سورچی پرێس ـ Surchi Press

31 Dec, 21:01


یەکەم پۆستی ساڵی نوێ 2025
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4).

سورچی پرێس ـ Surchi Press

31 Dec, 20:49


شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی: خودای گەورە ویستی لەسەربێت بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی دەزگای کەشناسی ئەوروپی و  سیستەمی ڕاداری کەشناسی شەپۆلێکی تری بارانبارین لەسەرنەخشەبەدیارکەوتووە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەدوای سەری ساڵ  دووبارە ناوچەکەمان  دەکەویتە ژێرکاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور کەشێکی ناسەقامگیر دەستپێدەکاتەوە شەپۆلێکی تری بەفرو بارانبارین ڕوولەهەرێمی کوردستان دەکات

ووتیشی: شەپۆلەکە تاوەکو ئێستا جێگیرنیە لەژێر چاودێری دایە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوەیان نا لەسەرەتای هەفتە زیاتر ڕوون دەبێتەوە کاریگەری  شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەندە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

31 Dec, 15:00


بەپەلە
نزیکەی440 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

31 Dec, 14:22


ڕووداوێکی هاتوچۆ
ڕوویداو گیان لەدەستدان هەیە


هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای( کەلار - دەربەندیخان ) بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەسی تر برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە .

ڕوو ئۆتۆمبێلێ جۆری( تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیک ئاب ) بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی( لەواوان ) پێکیاندادا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەسی تر برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی( شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور ).

لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی قەزای شارەزوورە بەناوی( ئەحمەد محەمەد ڕەحیم گڵاڵی ).

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 21:10


له ڕوداوێكى هاتوچۆدا دايك و كچێك گيانيان له دەستدا

له سەر رێگەی نێوان بەردەرەش - باشیک، لە نزیک گوندی دووبەردان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و کچن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 19:39


لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گەنجێک بەناوی "مەنسور خەلیفە" گیانی لەدەست دا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 16:33


سعوودیە کۆتایی بە عێراق هێنا
عێراق ماڵئاوایی کرد لە جامی کەنداو
کۆتایی یاری بە بردنەوەی سعودیە لە عێراق 3-1

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 15:52


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

زانیاری نوێ سەبارەت بە کەش و هەوای ئەم هەفتەیە

پێشبینی ئەکرێت ئەم شەو تا ڕۆژی سێ شەمەی داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانمان زیاتر ساماڵ و نیمچە هەور بێت و لە هنێک شوێن و ناوچەی دیاری نەکراویش هنێک کات ئەگەری دڵۆپە باران و ڕشێنە بارانی زۆر لاواز و کورت خایەن هەیە

بۆ ڕۆژانی تری ئەم هەفتەیە بەگشتی ئاسمان ساماڵ ئەبێت و لەم هەفتەیە ئەگەری هیچ شەپۆلێکی باران بارین نیە و تا ئێستا هیچ شەپۆلێکی باران بارینیش دەرنەکەوتوە

پێشبینی ئەکرێت لە سبەیدا پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە لە کاتەکانی ڕۆژدا بەرز بێتەوە بەڵام لە شەواندا زیاتر دا ئەبەزێت و ئەگەری هەیە شەوی چوار شەمە پلەی گەرمی لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان و نیمچە شاخاویەکان چەند پلەێک بەچێتە ژێر سفڕ و لە شارەکانیش نیزیک ئەبێتەوە لە سفڕ پلە و یەک پلەی ژێر سفڕ

واللە اعلم

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 10:00


وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەگاتە هەرێم و لەرێگای نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە دابەشدەکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە رێگای بانگی TBIـەوە، شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە هەرێم.

وتیشی: "دوای گەیشتنی پارەکە، نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم پارەکە وەردەگرن و بەسەر ئەو کارمەندانەندا دابەشیدەکەن کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردبوو".

سورچی پرێس ـ Surchi Press

28 Dec, 09:14


نرخی 100 دۆلار بە 151,750 دینارە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

27 Dec, 20:16


ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە نزیك فلكەی زانكۆی گەرمیان لە شاری كەلار، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت روویداو بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

27 Dec, 16:23


بەوێنە؛ گەشتیاران سەردانی ناو بەفەر و شوێنە گەشتیارییەکانی چیای کۆڕەک دەکەن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 19:57


فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانە گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمیش دەڵێت، فۆڕمەکە بە دیجیتاڵى دەکرێـ و منداڵى تازەلەدایبکبووش تۆماردەکرێت.
 
نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، لەسەرەتای ساڵی نوێیوە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە و هاوكات ناوی ئەو منداڵانەی تازە لەدایكبوون تۆماردەكرێن.
 
ئەوەشى راگەیاندووە، پڕۆسەكە لەرێگای بەرنامەیەکەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ قورسییەكی تێدانییە، ئامانجی سەرەكیشمان لە پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی فۆڕمی خۆراك ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی باشتر سوودی لێوەربگرن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 17:32


بارانێکی بەهێز ئەمڕۆ لە شاری مەککە لە سعودیە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 15:55


لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار - خانەقین رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویداو بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بڵاوی کردووەتەوە: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 24/11/2024، لەسەر ڕێگەی کەلار - خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێکیاندادا کە ئۆتۆمبێلی جۆری سێنترا بە ئاراستەی کەلار هاتووە و ئۆپتراکەش بە ئاراستەی خانەقین ڕۆیشتووە."
ئاماژە بەوەش دراوە: "لە رووداوەکەدا دوو سەرنشینی نیسان سێنتراکە کە لەدایکبووی ساڵی 1951 و ساڵی 1979بوون لەگەڵ شۆفێری ئۆپتراکە کە لەدایکبووی ساڵی 2002بوو گیانیان لەدەستدا."
روونیش کراوەتەوە: "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە."

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 14:12


پیرۆزە بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست
گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) ی تایبەت بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 10:26


هاتووچۆی سۆران: کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی و خێرایی رێگەپێدراو لە جووتسایدی خێرای خەلیفان-سپیلک دانراوە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

24 Nov, 07:35


نرخی 100 دۆلار بە 150,550 دینارە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Nov, 18:38


https://www.facebook.com/share/p/1Ef549xEAP/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Nov, 17:28


ئەمرۆ ئاگر بەربوو مالێک لە گوندێ شێخانۆک سورچی، کە دوو منداڵی تێدابوون تەندروستیان باشە.
خاوەنی ماڵەکە سورچیە و کاری کرێکاری دەکات و دەستکورتە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Nov, 14:18


پرسیارە فەرمییەکانی حکومەتی عێڕاق لە هاووڵاتییان لە کاتی سەرژمێری

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 20:22


بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ ئه‌مشه‌و لە سنوری ناحیه‌ی شوانی سه‌ر به‌ پارێزگای کەرکوک، عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید، ناسراو به‌ محه‌مه‌د گورگانی ئەفسەری پۆلیسی کەرکوک گیانی له‌ده‌ستدا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 18:56


شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم بە دابەش دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: چەكی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو گەیشتووەتە دەستمان، رەوانەی بانكەكانمان كردووە.

 بەهۆی ئەوەی رێككارەكانی كاتی پێویستە، دابەشكردنی شایستە داراییەكان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو و پڕۆسەی سەرژمێریی گشتییەوە.

 بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیناری دیكەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیكدا بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕەش بدرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 14:32


پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری دهۆک باران ببارێت.رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشی سبەی بڵاوکردەوە.
 
"سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە شەودا لە پارێزگای دهۆک و ئەگەری بەفربارین لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکانی؛ هەروەها بارینی باران و هەورەبرووسکە لە هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان، هەڵەبجە و باشووری سلێمانی."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی راگەیاند، "پێشبینی دەکرێت شه‌پۆلێكی مامناوه‌ندی بارانبارین له ‌رۆژی 19ـی ئەم مانگە بگاتە به‌شێكی ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان و دوو رۆژ بەردەوام بێت. چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دەبێت؛ ناوبه‌ناو ئه‌گه‌ری تاوه‌باران هه‌یه‌، بەڵام به‌شێوه‌ی كه‌متر كاریگه‌ری له‌سه‌ر سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت." 
 
پله‌ی گه‌رما 3 بۆ 4 پله‌ دادەبەزێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆک و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه."
 

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 07:58


وێنه‌ی "عه‌قید سامان سابیر" فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سنووری خورماتوو شه‌هید بوو

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 07:33


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپارد کە مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Nov, 06:30


ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە کوردستان دەستپێدەکات و سەرەتای پرۆسەکە تەنیا ناونوسین و رەگەز و تەمەنە، قۆناغی دووم پاش هەفتیەکی ترە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Nov, 16:00


بەپەلە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاکانی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕەچاوی هۆکاری ئامادەنەبوونی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بکرێت کە لە پرۆسەی سەرژمێریدا بەشدارن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Nov, 11:14


نرخی 100 دۆلار بە 150,250 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Nov, 08:26


لە شاری هەولێر سەرژمێریی مەیدانی دەستی پێ کرد و بژمێرەکان سەردانی ماڵان دەکەن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 20:09


ئومێد ڕەشید
سکرتێری بەرپرسی لقی 12 ی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە جەڵدەی دڵ گیانی سپارد..

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 19:15


ئاگاداریێک لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری عێراق- کۆلێژی سەربازی- زانکۆی بەرگری نیشتیمانی، لە ئاگاداریێکدا، ئاماژەی بەوەکردوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ١١٥ی کۆلیژی سەربازیی، هەر کەسێک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی لینکی فۆرمی تایبەتەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ داواکاری پێشکەش بکات، کە له ١٦ی تشرینی دووەم دەست پێدەکات تاکوو ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

تێبینی:-
بۆ زانیاری زیاتر؛ سەردانی ماڵپەری فەرمی وەزارەتی بەرگری عیراق و وێبسایت و پلاتفۆرمی حکومی ئوور بکەن، لە رێگەی پەیجی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق.

https://www.facebook.com/share/p/14StiJrhvV/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 18:46


لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵەکەیان گیانیان لە دەستدا…

لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکدا، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە ژن و پیاوێک و منداڵێکیان کە لەنێو لاندکرۆزەرەکەدا دابوون گیانیان لەدەستدا، ئێستا هەرسێ تەرمەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 17:43


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوو بكو*ژی مەترسیدار دەستگیردەكات


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند:
دوای ئەوەی لە لایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج ، م ، ح) و ( ح ، م ، ح) لە شاری ( کوت) لە خوارووی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کو*شتن و هەڵهاتوون بۆ شاری هەولێر و لە لایەن دادگای شاری (کوت )فەرمانی دەستگیر کردنیان هەیە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنووری شاری هەولێر دەست نیشان کراو، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتباری ناو هاتوو دەستگیر بکەین ،دواتر بە پێی ڕێککارەکانی یاسایی رەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 16:10


هاووڵاتیی بەڕێز، بە هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێری و پێدانی زانیارییە دروستەکان، پرۆسەی سەرژمێری سەر دەخەین.

#سەرژمێری_بۆ_گەشەپێدانە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 14:21


دیمەنی ئەمڕۆی سەیرانگای جناسان لە باڵەکایەتی
هاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان بێکردووە

وێنە؛ جیهاد سەیدە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 13:24


ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی 11ی 2024، له‌ گه‌ڕه‌كی واستیی شاری كه‌ركووك، له‌ نزیك ترافیكێك ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ ڕووی دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه‌، گه‌نجیك به‌ناوی (حه‌مید عه‌بد) گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 11:09


دەستەی کەسناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سبەینێ شەممەدا ئەگەری بارینی نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوردا دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە باسی لەوەکردووە، بەهەمان شێوە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەندێک جار هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی باران هەیە لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرمی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Nov, 07:37


وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ماوەی 9 رۆژ پشووی داوەتە ئەو قوتابی و مامۆستایانەی خەڵكی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن، بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق.
لە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەـ; سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و قوتابییان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن پشوویان دەبێت تا 23ی 11ی 2024، بە مەبەستی بەشداربوونیان لە پڕۆسەی سەرژمێری.
ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی بە قوتابخانە نێودەوڵەتییەكانیشەوە پێویستە تەواوی كارئاسنی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانیان بكەن كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن بە مەبەستی بەشداربوونیان لە پڕۆسەی سەرژمێری.
هەر قوتابییەك لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی بە هەموو جۆرەكانیەوە لەو ماوەیەی كە دەبێتە پشوو تاقیكردنەوەی هەبێت، پێویستە پاش گەڕانەوە لە 23ی 11ی 2024 وە تاقیكردنەوەكەی بۆ ئەنجامبدرێتەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهەمانشێوە ماوەی 9 رۆژ پشووی دابووە سەرجەم فەرمانبەر و كارمەندانی حكوومەت ئەوانەی خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بكەن.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 19:54


شەوی هەینیە صەڵاوات
بنێرن بۆنوری دڵان ئازیزی چاوان پێغەمبەرمان 💜( ﷺ )

🌼اللَّهُمَّ صَلَّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🌼

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 18:28


پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەرانی و قوتابییانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیەندرا

بەپێی بڕیاری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140، نۆ ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی و خوێندنی قوتابییان بە هەموو قۆناغەكانەوە، بە مەبەستی سەرژمێری پشوو دەبێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە: بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری:
یەکەم: ڕۆژانی (2024/11/15 تاکوو 2024/11/23) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیۆان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن.
دووەم: ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 16:18


https://www.facebook.com/100064388274184/posts/pfbid0X5KwnxyUETedpn75LagJvJwCoZhX5ge1aCj76oWrXkZ7237hDvHFu9HQdb8MjGc9l/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 14:37


بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان به‌ سه‌ركه‌وتوویی و ئاسانكاری له‌ جووڵه‌ و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون.

رێنوێنییه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

1-سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دووه‌م له‌ سه‌عات (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تا سه‌عات (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

2-جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنووردار ده‌كرێت (له‌ نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له‌ نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له‌ نێوان ناحیه‌ و قه‌زا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌)، جگه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.

3-لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به‌ فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه‌ و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به‌ هه‌مان شێوه‌، ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندكاران كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له‌ دوو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.

4-هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و له‌ ئێشگگریدان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن و به‌ پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌ و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بوونیان لێكراوه‌.

5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.

6- قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناگرێته‌وه‌.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 14:07


یاریگای بەسرە بە هاندەران تەنیوە بۆ یارییەکەی عێڕاق و ئوردن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

14 Nov, 06:45


ئەمرۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگای قەزای بەردەرەش بۆ ناحیەی کەلەک، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 21:51


ناوی کارمەندانی سەرژمێری ناحیەی بجیڵ
https://sg.docs.wps.com/module/common/loadPlatform/?sa=601.1123&ps=1&fn=Duhok.pdf&sid=sIFLf47HrAeOI07kG&v=v2

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 20:45


https://www.facebook.com/100064388274184/posts/pfbid0dPQ7X5CvHf6WhbLsdWDvSoWuyUEbs6eukMwa73mcvmqr2vcPNRzAPMZhP2FL3sJfl/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 19:55


ئاگەهداریا هاوولاتیێن خو دکەین هەر هاولاتیێ ژیانا هەڤژینیێ پێک ئینای و معامەلێن خوە یێن هەڤژینیێ نەچێکرین ژ بەر نە بونا سیستەمێ پلێتێن ئاهێن خوارنێ دشێن سەرەدانا رێڤەبەریا مە بکەت ژ بو وەرگرتنا پلێتا گازێ
بەلگەنامێن پێتڤی
کوپیا ناسناما سەرۆک خێزانی و هەڤژینا وی
کوپیا کارتا ئەرزاقی یا بابێ ئو خەزیری
کوپیا گرێبەستا هەڤژینیێ ( عقد زواج )

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 16:04


هەفتەی داهاتوو، ڕێبار حەملان وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەکاردەبێت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 11:39


ڕێباز حەملان رای گەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی كێشە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە هەن، دوورن لە راستییەوە و لیستەكان بێ كێشەن.

هاوكات ئەوەشی گوت، چاوەڕێین سبەی پێنجشەم یان رۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو، بەغدا پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرێت.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا رێباز حەملان باسی لەوە كردووە، هەندێك تێبینی هەبوون لەسەر لیستەكان، بەڵام روونكردنەوەیان پێ دراوە و وردبینیشیان تەواو كراوە و چاوەڕێین بەزووترین كات پارەی پێویست بنێرن.

راوێژكارەكەی سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی گوت، لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا چاوەڕوانە هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری حكوومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەم یان سبەی پێنجشەم داهاتەكە دەنێرین.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 08:13


نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 150 هەزار و 500 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 07:50


بەپەلە
نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدان

سورچی پرێس ـ Surchi Press

13 Nov, 07:35


راگەیەندراوى نووسینگەى سودانى لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان
نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى بۆ هەولێر و سلێمانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان جەخت لەسەر بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق کرایەوە سەبارەت بە خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان".

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 21:11


حکوومەتی عێراق بۆ پڕۆسەی ئامار و سەرژمێری گشتی عێراق هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکانە بژمێر بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئامار و سەرژمێری عێراق

بژمێرەکان لە ناوچە و سنووری جوگرافیای خۆیان سەرژمێر و ئامار وەردەگرن بە جۆرێک هە بژمێرێک 100 بۆ 150 ماڵی بۆ دیاری دەکرێت لە هەر ماڵێک فۆرمێک پڕدەکاتەوە کە 50 بۆ 100 پرسیاری تێدا دەبێت

سەبارەت بە مووچەی بژمێرەکان؛
پڕۆسەکە دوو مانگ بەردەوام دەبێت و مووچەی هەر مانگێک 250 هەزار دینار دەبێت و ئەگەری زیاد بوونی هەیە وە ڕۆژانە وەک هاوکاری 10 هەزار دینار بە بژمێر دەدرێت

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 19:25


ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ کاری سەرژمێری گشتی بەلاوکرانەوە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 17:54


سبەینێ سودانی سەردانی هەرێم دەکات و بەبـڕیاری سوودانی کێشەی مووچـە چـارەسـەر دەکـرێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 15:01


https://www.facebook.com/rumal.tv/videos/978071747413229/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 12:52



حەج و عومرەی هەرێم: ئەوەی ئەمڕۆ پارە نەدات کەسی دیکە لە شوێنی دادەنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 نووسیوە و ناویان گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پارەکە کە چوار ملیۆن دینارە رادەستی بانک نەکەن، ئەوا لە جێگەیان یەدەگەکان بە پێی ریزبەندی دادەنرێن.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، پێویستە دەرچووانی حەجی ئەمساڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرێتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارەکان بکەن و پاش ئەوەی پسوڵەیان بۆکرا بەشی یەکەمی پارەکە رادەستی بانک بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی قبوڵکراوی هەبێت، ئەوا لەبەردەم لیژنە هۆکارەکانی رووندەکرێتەوە و دەسەلمێندرێت و بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر نا جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، بەشی دووەمی پارەکە دیارینەکراوە، بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە تێچووی حەج چەند دەبێت و بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت و پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش لە نزیک نرخەکانی پاردا بمێنێتەوە.
 

سورچی پرێس ـ Surchi Press

12 Nov, 11:09


هەورامان؛ پایزی جوانی تەوێڵە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Oct, 09:32


مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسووراوی، خۆی و ماڵباتەكەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و خۆی و خێزانی و دوان لە منداڵەكانی گیانیان لەدەست دا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Oct, 08:45


سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
هێزی زێرەفانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن
ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان
سەرۆکایەتی پەرلەمان
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Oct, 08:18


گرده‌سێن.. جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به‌ گوژمه‌ی 597,500,000دینار

به‌پێی پلانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریی دروستكردنی دیواری پاڵپشت و شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن به‌ گوژمه‌ی(597,500,000 )دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای دهۆك و به‌ سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی شاره‌وانیی گرده‌سێن جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ ته‌واوبوونی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناحیه‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و هاوكات سیمایه‌كی جوانتر به‌ شاره‌وانییه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

23 Oct, 08:12


دیمەنی جوانی چیا بەرزەکانی باڵەکایەتی لە یەکەم بەفربارینی ئەمساڵدا

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 14:53


بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی ناوەخۆ کە بڕبڕەی پشتی داهاتووی کوردستانن ئەوانەی لە سنوری پارێزگای هەولێرن سبەینێ لەکاتی دەنگدانی تایبەت شێرزاد مصطفی سلێمان لەبیرنەکەن دەنگی پێ بدەن، کاندیدی ژمارە (٣٩) لەسەر لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان/ بازنەی هەولێر.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 12:39


سبەی هەینی 18-10-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت و هەردوو خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 10:50


سبەینێ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.

بڕیارە سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت بکرێتەوە و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە كۆتایی پێبێت، كە بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن هیچ پلانێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.

بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها 165 بنکەی دەنگدان و 749 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی دەنگدان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 08:50


وێنەی 57 گەنجی عەشیرەتی سورچی لە ئاهەنگی دەرچوونی کولێژی سەربازی زاخۆ،
بەهیوای خزمەتکردنی زیاتر

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 08:30


بەپەلە
خشتەی مووچەی مانگی 9 بڵاوكرایەوە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

17 Oct, 07:58


نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 20:12


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان: سبەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیێنین

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 19:33


دەنگدەری بەڕێز:

لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیدا، بردنی مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ خۆتان قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە. کارمەندانی پۆلیس هەر لە دەرگای بنکەکانی دەنگداندا ڕێگاتان پێ نادەن بیبەنە ژوورەوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆتان نەیبەن.

لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 16:45


بەپەلە
دارایی عێراق بڕیاری خەرج کردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 9 ـیدا

سەرچاوە; هاورێ سەردار

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 13:12


ئەمرۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا، بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 12:56


بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات، دەست بە خەرجکردنی یەکەم مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، "سبەی پێنجشەممە 17ی 10 دەست بە دابەشکردنی مینحەی یەکەم مانگی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لەسەر فەرمانی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مینحەکە دەدرێت و مینحەکەش لەسەر خەرجیی وەزارەتی ئەوقافە، بڕەکەی مانگانە 250 هەزار دینارە و هەزار و 500 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە هەموو شارەکان دەگرێتەوه."

نەبەز ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو مینحەیەی دابەش دەکرێت هی مانگی نۆیە و مەرجی پێدانی ئەو بڕە پارەیەش ئەوەیە، کە خۆبەخش بێت و هیچ مووچەیەکی لە حکوومەت نەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی کردووەتەوە، کە مینحەکە بۆ مانگەکانی 9، 10و 11و 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەوڵیش هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگاچارەی دیکەی یاسایی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش بدۆزرێتەوە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 11:01


https://www.facebook.com/100064388274184/posts/pfbid0rQ8kz1WeBw3d9TjV4rxhYMoqBn53UZPzX2z1wV16YuhjR8xbBL8fMTQwWDNP54G2l/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 09:40


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت؛ ڕێکەوتى ١٩ـی مانگ تاکو ٢١ـی مانگی 10 کە دەکاتە رۆژانى شەممە ، یەکشەممە، دووشەممە) پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 08:44


بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.                                                              ڕۆژی سێ شەممە  ( ٢٠٢٤/١٠/١٥ ) بڕی ( ٧٧،٨٤١،٧٦١،٠٠٠) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.       

                                                                                                     ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.                                               ٢٠٢٤/١٠/١٦

سورچی پرێس ـ Surchi Press

16 Oct, 07:20


نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دینارە.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Oct, 21:55


هەواڵ

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە ئەمشەو ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ هونەر تۆفیق، لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز و نیسان سەنی.

ئەمەش خراوەتەڕوو:“ رووداوەکە لە رێگای سۆران ـ خەلیفان گەلی عەلی بەگ، روویداوە و لە ئەنجامی رووداوەکە 9 کەس برینداربوون.

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Oct, 20:06


https://www.facebook.com/rumal.tv/videos/565790262778621/

سورچی پرێس ـ Surchi Press

15 Oct, 08:47


نرخی 100 دۆلار بە 153,050 دینارە.