هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin @sera9907413 Channel on Telegram

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

@sera9907413


ناسینی پێغەمبەر ‎ﷺ و ، یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی

Promotional Article for هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin Telegram Channel (Kurdish)

به‌خێربێن بۆ کەناڵی تێلەگرامی هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin! ئەم کەناڵەیە هەستیاری گەشەپەکانی ناسینی پێغەمبەر و یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی پێشکه‌ش بكات. لەم کەناڵەدا ئامۆژگاری بەرز و ئازایشی پێدەدات بۆ دوستانی گەشەپەکانی بەرهەمی حیدری ڕەسول الله (ﷺ) و یارانی رضي الله عنهم. ئاگادار بەرزی و گرنگی بۆ هۆشیاری ئیسلامی، ئەو پێدەدات بۆ هەموو ئەوانەی کە ئابووریانی زنجیرەی جیهانی گەشەپەکانن. بە هاوڕێیان بۆشایی ھاورەیەکان بکەین، ئەوانەی ماوەی ئیمپرسیەکان دەیانت. ده‌توانن بۆ تایبەتیاتیان بچۆن و پێشنیار ببینن. بەڵام زۆرترین گێڕان یان پسوڵەکانیتان دەگاتان بە چاوەروانیه‌کان. هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin کەناڵی تێلەگرامی یارمه‌تییه‌که‌ بۆ دووستانی عاشقی ناسینی پێغەمبەر و یارانی رضي الله عنهم.

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

12 Feb, 19:39


پ/ ئایا درووستە ئافرەت لەکاتی سوڕی مانگانە قورئان بخوێنێ ؟

و/ بەڵێ درووستە بە حیفظ یان لەسەر مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بخوێنرێ ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

09 Feb, 20:22


بەشەش سیفەت نەفام ئەناسرێتەوە:

١- توڕەبوون بەبێ هۆ .
٢- قسەی بێ سود .
٣- بەخشین بە کەس و شوێنی نەشیاو .
٤- درکاندنی نهێنی .
٥- متمانە بەهەموو کەس .
٦- نەناسینی دۆست و دوژمن .

حلیة الأولیاء

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

09 Feb, 04:39


خۆشەویستمانم ماوەی چەند ساڵێكە كار لەسەر کردنەوەی پەیمانگایەكی ئۆنڵاین دەكەم بۆ زمانی عەرەبی و زانستە شەرعییەكان، كۆمەڵێك كتێبم نووسیوە لەم بوارانەدا لەسەر هەمان ڕێڕەوی (بدایة النحو)، وە كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێشم کردووە لە شێوازەکەیدا كە كتێبەكان چاپ كران دەیانبینن ئینشاڵا، هەموو كتێبەكان بە شێوەیەكی ئاسان و گشتگیر نووسراون تا کەسێک نەیەوێت ڕۆبچێت تەنها یەک کتێبی بەسبێت.
پەیمانگاكە هەم لایەنی نەزەرییە هەم لایەنی عەمەلی و تەتبیق كردنیش، ڕۆژێك دەرەسەكە بە نەزەری دەخوێنرێت، دەرسی دواتریش تەتبیقی ئەوەیە كە خوێنراوە، تا لەو گرفتە ڕزگارمان بێت كە زۆرێكمان بە نەزەریی شتەكان دەزانین و ناتوانین تەتبیقیان بكەین.

پەیمانگاکە خۆی لەم زانستانەدا دەبینێتەوە:
1.نەحو
2.سەرف
3.بەلاغە
4.عەروز و قافیە
5.موعجەم و قاموسە عەرەبییەكان و چۆنێتی كەڵك لێوەرگرتنیان.
6.الفقه الشافعي
7.أصول الفقه
8.القواعد الفقهیة
9.مصطلح الحدیث
10.أصول التفسیر
11.العقیدة
12. نشأە المذاهب الفقهیة وأصولها (باسی مەزهەبە ئیسلامییەكان و هۆكاری ناكۆكی و ڕاجییاییان، وە ئایا مەزهەبەكان پێچەوانەی قورئان و سوننەتن؟).
13.موحازەرەی جۆر بەجۆری پەیوەست بە مەهارەی فێربوونی زانست و ئادابی زانست و كێشەكانی بەردەم فێرخوازانی زانست و ئەو بابەتانەشی تێدا دەبێت، هەروەها گفتوگۆ و حیواریشیان تێدا دەبێت چ لە نێو دەرسەكاندا چ لە نێو موحازەرەكاندا تا زیاتر هەمەچەشن و زیندووبن و بێزاركار نەبن.

چەند تێبینییەكی گرنگ:
1.وەجبەی یەكەمی پەیمانگاكە خۆم هەموو دەرسەكان دەڵێمەوە إن شاء الله وە بۆ لایەنی تەتبیقیش هەر خۆم لەخزمەتتاندا دەبم، بەڵام بۆ وەجبەكانی تر بۆ لایەنی عەمەلی و تەتبیق هەر خۆم لەخزمەتتاندا دەبم، بەڵام دەرسە نەزەرییەكان تەسجیل دەكرێن و دەبێ گوێیان بۆ بگیرێ.
2.فێرخواز دەتوانێت لە هەموو وەجبەكاندا هەر گرفتێکی هەبوو یان لە شتێك تێ نەگەیشت پرسیار بكات و کاتی تەواو تەرخان دەکەین بۆ وەڵامی فێرخوازان إن شاء الله.
3.دەرسەكان ئیختیاری دەبن، فێرخواز بۆی هەیە بەشدار نەبێت لە هەموو دەرسەكاندا.
4.تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.
5. بڕوانامە و مۆڵەت دەدرێت بەبەشداربووان.
6. بۆ هەر زانستێك لە زانستەكان بڕە پارەیەكی ڕەمزیی وەردەگیرێت لە فێرخواز، بەڵام هەر كەس توانای پارەدانی نەبوو بێبەش ناكرێت، (ئەركێكی پێ دەدرێت و تاقیكردنەوەی تێدا دەكات، كە دڵنیا بووینەوە لە جدێتیی و شیاوبوونی لەسەر سەرمانی دادەنێین).
7. دەرسەكان بۆ ئاستی سەرەتایی و مامناوەندیش دەبن و هەموو كەس دەتوانێت بەشدار ببێت.
8.هەموو ئەو شتانەی دەخوێنرێن (یەك دووانێكیان نەبێت) هەمووی نووسراوی بەندەن، بەوپەڕی وردی و وریاییەوە مەنهەجەكانم داناون دوای چەندین ساڵ ئەزموونى دەرس خوێندن و وتنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان و ڕوانین بۆ مەنهەجی بەشی هەرە زۆری وڵاتە ئیسلامییەكان (کەمالیش هەر بۆ خودایە).
9. بە گوێرەی پێویستی و گرنگی دەكرێت دەرسەكان زیاد و كەم بكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی ئەمانە دەبن.
10. ماوەی تەواوكردنی هەر یەكێك لەو زانستانە دەگۆڕێت بەڵام بە شێوەیەكی گشتی هەر یەكێكیان لەنێوان (40 بۆ 50) كاتژمێری دەوێت، جگە لە خاڵی (4 و 5 و 11 و 12) كاتی كەمتریان دەوێت.
خوای گەورە تەوفیقی هەموو لایەكمان بدات بۆ ئەوەی خۆی پێی ڕازییە.

* دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز زانیاری تەواو دادەنێین لەسەر شێوازی بەشداریکردن و وتنەوەی دەرسەکان إن شاء الله.

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Feb, 15:57


- پاڵەوانان ئەمڕۆ ٣ دیلیان بەڕەڵاکرد بەرامبەر بە ١٨٣ دیل ..
- جوی پیس وتیان: تەرم بە تەرم ئاڵوگۆڕەکەین ، بەڵام پاڵەوانان ڕازی نەبوون ، بەڵکو مەرجی خۆیان سەپاند کە لاکە تۆپیوەکانیان بەرامبەر بەهەموو ئەوانەی دوای ٧ ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکراون لەتەمەنی خوار ١٨ ساڵیەوەن لە ژن و منداڵ .
- ئەوە زیندوەکان بوون کە ماوەی ٤٧١ ڕۆژە نەزانرا چۆن و لە کوێ پارێزراون ، ئەی تۆ بێژی لاکەکانیان چۆن پاراستبێ …!
- هەر میللەتێکی جیهانی سێ یەم ئەیەوێ قەوارە و کیانی خۆی بپارێزێ با چاو لەوان بکات و چاو لەدەسی ئەمریکای تیرۆرست نەبێ .

- ئەوە خێرە کوردانی عەفرین بەئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە سوپای عەرەبی سوریا ئەکەن !؟
بڕوخێ نۆکەرایەتی ڕۆژاوا و جێندەربازی ..
- ئەرێ هیچ قون سوڵخانەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوا لەسەر مانگرتنی مامۆستایان هاتنە جواو !؟

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Feb, 15:54


پێشوازی کوردانی عەفرین لە سوپای سوریای عەرەبی ..

الحمدلله ..
بڕوخێ کۆیلەکانی ڕۆژاوا و جێندەربازان

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Feb, 15:46


چەکی هەڵگرت پێش ئەوەی دابەزێ

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Feb, 11:46


پاڵەوانان ئەمڕۆ ٣ دیلیان ئازادکرد بەرامبەر بە ١٨٣ دیل ..

ئەمە ئاوا دیلەکانیان پاراستوە ، تۆ بڵێی لاکە تۆپیوەکانیان چۆن پاراستبێ !

ئیسڕائیل داوایکردبوو جەنازە بەجەنازە بگۆڕنەوە ، بەڵام پاڵەوانان ڕازینەبون ، بەڵکو وتبویان جەنازە بە هەموو ئەوانەی لەدوای ٧ ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکراون و لەتەمەنی خوار ١٨ ساڵەوەن ..!

وێنەکەش بۆخۆی ئەدوێ

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

07 Feb, 18:12


چوونە سەر زیافەتی بوك گواستنەوە - وەلیمە - واجبە ، بەڵام ئەگەر نوێژنەکەر ئامادەی بوون ، ئەوە واجب نیە بچیتە ئەو زیافەتەوە .

ڕۆژی پڕشنگدار: لا ٣٠١

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

07 Feb, 16:38


خوشكی بەڕێزم :
- تا لەماڵی باوكتی واجبە لەسەر باوك و براكانت خزمەتت بكەن ..
- كەڕۆشتیتە ماڵی خۆت ، واجبە لەسەر مێردەكەت خزمەتت بكات ..
- بویتە دایك واجبە لەسەر منداڵەكانت خزمەتت بكەن ..
كەواتە بۆ هەندێ خەرجی زیاتر عەزێتی خۆت ودەوروبەرت مەدە و مەچۆرە دەرەوە بۆ ئیشكردن ، سەرەڕای تاوانباریش بەهۆی تێكەڵاوی و جلی ناشەرعیەوە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

07 Feb, 13:49


اللَّهمَّ صلِّ وسلم على رسولنا محمد

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

06 Feb, 19:04


ئەمریکا ئەکەوێ غەزە ناکەوێ بإذن الله

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

06 Feb, 07:43


« مطرنا بفضل الله ورحمتە »
هەزاران جار حەمد و سەنا بۆ پەروەردگاری خالقی باران کە بەفەزڵ و ڕەحمەتی خۆی بارانی بۆ باراندین ..
داواکاراین بۆمان زیاد و بەبەرەکەتی بکات ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

05 Feb, 10:55


سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ بەمەبەستی دەرکردنی خەڵکی گەزە :

{ الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ (١٧٣) فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ (١٧٤) } آل عمران

ئەحمەد سەیید

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Feb, 20:18


سەرە مەرگی ئەسوەدی کوڕی یەزیدی نەخەعی رحمه الله

ئەسوەد رحمه الله زۆر خوا ناس بوو ، زۆر کۆششی دەکرد لە عیبادەتکردن و ، ڕۆژووگرتن …
لە کاتی سەرە مەرگی دا گریا ..
پێییان وت: ئەم بێتاقەتییە چی یە ؟
وتی: بۆ بێتاقەت نەبم ، والله ی ئەگەر لە لایەن پەروەردگارەوە مژدەی لێخۆشبونم بدرێتی ، خەمی شەرمکردنمە لەبەرامبەری لەوەی کردومە . ١

ـــــــــــــــــــــــ
١- سير أعلام النبلاء: ٤/ ٥٠- ٥٣

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Feb, 09:14


سادە ژیاوە دوور لە خۆشگوزەرانی و حەزی لە فاسۆلیا و بامێ بوە ، هەروەها یاریزانێکی چاکی تۆپی پێ بوە و ، هاندەری بەرشەلۆنەش بوە !

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Feb, 22:00


کۆتاجار خێزانی بینیویەتی ٦ ی ئۆکتۆبەربوو چەند سەعاتێ پێش تۆفانی ئەقصای ٢٠٢٣ ، وتی: پێویستە ئەرکی سەرشانمان بەرامبەر دیلەکان و مەسرا - ڕێی شەوڕەوی پێغەمبەر ﷺ - جێبەجێ بکەین .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Feb, 21:00


هەڵمەتی (ڕەمەزانی غەززە)
بە هاوکارییەکانتان سفرە و خوانی ڕەمەزانی ئەمساڵی خەڵکی خۆڕاگری غەززە بڕازێننەوە و لە خێری بەربانگ کردنەوەیان بەشدار بن.

ژمارەکانی ئیف ئای بی:
07501741338
07501411527

ژمارەکانی فاست پەی :
0750 413 5401
0750 846 4549

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Feb, 20:33


ئەی خوا پێداو ، بزانە :

- لەنزیکی ڕەمەزان سەیارەکەت ئەگۆڕی یا خانوئەکڕی بۆ ئەوەی لە زەکات ڕاکەی تاوانباری و زەکاتت لەسەرە !
- زەکات پێشبخرێ درووستە ، بەڵام دوابخرێ درووست نیە ، بۆیە لەنزیکی ڕەمەزان ماڵە هەژاری دراوسێ و خزمی خۆت لەبیرمەکە با بۆ ڕەمەزان خەمیان نەبێ …
- هەندێ دەستگێڕ و کرێکار هەن ڕۆژانە ئیش نەکەن ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن ، هەوڵبدەن یارمەتیان بدەن با ڕەمەزان ڕۆژوو بگرن و خەمیان نەبێ ..
- نەکەی زەکات بدەیتە کەناڵ و ئەوانە ، مزگەوت زەکاتی بۆ نابێ چ جای کەناڵ !
- نەکەی لەزەکات بترسی ، ماڵەکەت کە خودا پێی داوی لە ٤٠ بەش تەنیا ١ بەشی زەکاتە ، ٣٩ بەشەکەی تری بۆ خۆتە مەگەر سەدەقە بکەی ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Feb, 18:52


نمایشی ئەمڕۆ ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Feb, 10:30


ئامانج و ئاواتی هەندێ کەس وایە ..

کوڕەکەی محمد ضیف دەڵێ: باوکم وەسێتی بۆ کردوین قورئان لەبەر بکەین ، قودس ئازاد بکەین ، ئەگەرنا نەوەکانمان با ئازادی بکەن ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Feb, 04:04


بڕوانە ڕیزبەندی تۆمەتەکان لەسەر کابرایەکی شیعە لە مصر لەلایەن ئەم بانگخوازە مەدخەلییەوە ..!

سیسی سەگ دین و ژینی خەڵکی تێکدا و هێشتا وەلی خەمریشە !

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

31 Jan, 19:43


قۆناغەکانی خۆ دەرخستنی خوشکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان :

- سەرەتا وێنەی گوڵێك .
- پاشان نیقاب پۆشێ .
- پاشان وێنەی گەڵا یان کتێبێك لەسەر ڕووخساریان .
- پاشان وێنەی خۆیان لە ئاوێنەوە .
- پاشان خۆیان لە پشتەوە .
- پاشان خۆیان .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

30 Jan, 21:09


#دیاری_بۆشارەزابوون_لەبیروباوەڕی_ئیسلامی

پ٢٢/ یەكەم و كۆتا گرێی ئیسلام كامەیە كەهەڵدەوەشێتەوە؟

و/ یەكەم گرێی ئیسلام كە هەڵدەوەشێتەوە حوكمڕانی ئیسلامی یەو، كۆتا گرێی ئیسلام كە هەڵدەوەشێتەوە نوێژە.
#بەڵگە: فەرموودەكەی ئەبو ئومامەی باهیلی یە” ڕەزای خوای لێبێ ” ئەفەرموێ ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ( سوێن بەخوا گرێ بەگرێی ئیسلام هەڵدەوەشێتەوە ، هەر گرێ یەك هەڵدەوەشێتەوە خەڵكی دەست دەگرن بەوەی دوای ئەوەوە، جا یەكەمین گرێ هەڵدەوەشێتەوە حوكمڕانی ئیسلامی یەو ، كۆتا گرێیش نوێژە ) . رواە أحمد ( ٢٢١٦٠ )، وصححە الألبانی في صحیح الترغیب (٥٧٢).

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

30 Jan, 20:48


إِنَّ الْعَيْنَ تَدْمَعُ، وَالْقَلْبَ يَحْزَنُ، وَلَا نَقُولُ إِلَّا مَا يَرْضَى رَبُّنَا، وَإِنَّا بِفِرَاقِكَ يَا محمد لَمَحْزُونُونَ

ناوێك لەبری هەزار پیاو 😢

حسبنا الله ونعم الوکیل

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

30 Jan, 17:52


چۆنەبێ ئەم پیاوانە لەسەر جێگا وەفات بکەن ..😢😢

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

27 Jan, 11:23


{ قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ } الأعراف: ١٢٩

وەڵامێك لە قورئانەوە بۆ هەموو دوژمنان و کابرای درۆزنیش وا وتی سەیری جەزیرە ناکەم ..


تەفسیرەکەی بخوێننەوە و بەراوردی بکەن ..

هەروەها سەیری ئایەتی ١٣١ ی هەمان سورەت بکەن ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

27 Jan, 07:55


گەڕانەوەی خەڵکی پاڵەوانی غەزە بۆ باکور بەم دڵخۆشیەوە مانای ئەوەیە هەرچی پلانی زایۆجیهانی هەیە بۆ بێ ئومێدکردنی خەڵکی و ناچارکردنیان بە چۆڵکردنی فەشەلی هێنا ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

26 Jan, 21:14


سەرە مەرگی ئیبراهیمی نەخەعی رحمه الله

ئیبراهیمی نەخەعی لەسەرە مەرگی دا دەگریا …
پیان وت: ئەی باوکی عیمڕان بۆ دەگریت ؟
وتی: ئەی چۆن نەگریم لە کاتێکدا من چاوەڕێی نێردراوێکم لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆ ئەوەی مژدەم بداتێ بە بەهەشت یان دۆزەخ . ١

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
١- المنصف لابن أبي شيبة: ٥٥١/١٣ : ٣٨١٢٩

کتێبی: پەند و وانەکان لەماڵئاوایی گەورەکان

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

26 Jan, 19:46


ئێستا موسڵمانان و جیهانی عەرەبی خاوەنی کۆمەڵە پیاوێکن گەر بیانەوێ دەتوانن بەگژ هەموو دونیادا بچن ، بەڵام داخەکەم سەرانی خۆفرۆشی عەرەب بونەتە کۆیلەی ڕۆژاوا و دینار و درهەم ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

26 Jan, 18:42


https://youtube.com/watch?v=TGp1zBflgeU&si=JxVxm-2W0aRgdLI_

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

25 Jan, 14:59


دوژمن بۆ ئەو دیمەنەکە ناڕازیبوو ..
حەماس بۆ ئەمجارە وتەشی پێ تۆمارکردن …

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

25 Jan, 10:32


- لە خۆشی پاڵەوانان و سەرکەوتنیان ناکرێ زێدەڕەوی بکرێ لە وەسفیاندا ، وەك بچوێنرێن بە ئەصحابەوە رضي الله عنهم، پێغەمبەر ‎ﷺ سەبارەت بەئەصحاب دەفەرموێت: « فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا، مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلَا نَصِيفَهُ » .

- کابرا لە یەمەن خوێندێتی و هێشتا پارەی کەفالەتی کەسێكی یەمەنیش قەرزارە ، کەچی ئێژێ من کوردم و حەقم بە یەمەنەوە نیە لەکاتێکدا پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: « أَتَاكُمْ أَهْلُ الْيَمَنِ هُمْ أَرَقُّ أَفْئِدَةً، وَأَلْيَنُ قُلُوبًا، الْإِيمَانُ يَمَانٍ ، وَالْحِكْمَةُ يَمَانِيَةٌ » .

- دانا نەوزەر لە کاتی ئاگربەست و سەرکەوتنی پاڵەوانان پەیامێکی دەنگی خۆشی دەربڕین لە کەناڵی تلیگرامەکەی خۆی ئێژێ: سەرەتا ڕوو ئەکەمە حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ و ئەڵێم سەریان بەرزکردی …
کاکە هێواش پێغەمبەر ﷺ هەمیشە سەربەرزبوە ، خۆ سەرشۆڕ نەبوە - حاشای مەقامی جەنابیان - تا حەماس سەری بەرز بکات !

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

25 Jan, 08:06


گەرەکمو بچمە خزمەت خوێندنەوە و موراجەعە وەك پیشەی هەموو ڕۆژم ..
بەڵام دیمەنی نمایشی پاڵەوانان لە ئازادکردنی ٤ دیلی زایۆنی بەرامبەر ٢٠٠ دیلی فەلەستینی چێژی تایبەتی خۆی هەیە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Jan, 21:15


کابرای درۆزن ئەیوت پەلاماری مەدەنیان داوە ..
بڕوانە بزانە چۆن مەدەنیان پاراستوە هەتا لە هێرشەکانی ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Jan, 21:05


https://t.me/peshangarsalan/12762

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Jan, 16:29


ئەمشەو خۆیەتی سەعات ١٠ و ٥ دەقە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Jan, 09:59


فكرەیەكتان پێشكەشبێ
شەوانە بەرلەوەی بخەون یەك لاپەڕە قورئان بخوێنن لەسەر موبایلەكەتان بۆئەوەی كۆتایی ئەو ڕۆژەتان بەقورئانی پیرۆز بێت ..
ئەگەرچی ئەسڵ وایە موسڵمان ڕۆژانە کاتێکی تایبەتی هەبێ بۆ چوونە خزمەت قورئانی پیرۆز ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Jan, 20:12


چەند وتەیەکی جوانە 😢😢

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Jan, 09:55


ئەبو سەعیدی خودری رضي الله عنە فەرموودەیەکی بیست لە پێغەمبەرەوە ‎ﷺ ، دەڵێ: خۆزگە نەمبیستایە !
وتی: پێغەمبەری خودا ‎ﷺ فەرموویەتی: « هیچ یەكێ لەئێوە ترسان لەخەڵکی ڕێگرنەبێ لە وتنی حەق ئەگەر بینی یا ئامادەی بوو یاخود بیستی » .

أحمد: ١١٠١٧ ، وصححە شعیب الأرناؤوط

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

21 Jan, 21:09


#دیاری_بۆشارەزابوون_لەبیروباوەڕی_ئیسلامی

پ٦٨/ موسڵمانان بەچی حوكمڕانی دەكەن ؟

و/ بە قورئان و سوننەتی پێغەمبەر ‎ﷺ ؟

#بەڵگە: خوای پەروەردگار ئەفەرموێ:{ وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ...}.

واتە:( تۆ لەنێوان ئەوانیشدا حوكم بەو قورئانە بكە كە خوای گەورە دایبەزاندووە - لەنێوان عەرەب و عەجەم و ئەهلی كتاب - و، شوێن ئارەزووی ئەوان مەكەوە لەو حەقەی كەخوای گەورە بۆتی دابەزاندووە ...). المائدة: ٤٩

هەروەها خوای پەروەردگار ئەفەرموێ:{ ...إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ...}.
واتە:( ... له‌ هه‌موو شتێكدا حوكم و بڕیار هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ ....). الأنعام: ٥٧

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

21 Jan, 19:06


قناة خاصة بسيرة شيخ الإسلام ابن تيمية وعلومه وما يتعلق به من دراسات وأبحاث، ننشر فيها باللغة العربية والكردية

****
کەناڵێکی تایبەتە بە ژیاننامەی شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە و زانستی شێخ، هەروەها ئەوەی پەیوەستە پێیەوە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی شتی تێدا بڵاو دەکەینەوە.

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

21 Jan, 17:11


ئەنەس رضي الله عنە دەڵێ:
قامەتی نوێژکرا لەکاتێکدا پیاوێك دووبەدوو قسەی دەکرد لەگەڵ پێغەمبەردا ‎ﷺ ، هەر قسەی لەگەڵ دەکرد تاوەکو هاوەڵەکانی خەویانلێکەوت ، پاشان هەستا و نوێژیکرد .

البخاري: ٦٢٩٢، ومسلم: ٣٧٦

سیفەتی سادەیی پێغەمبەر ‎ﷺ

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Jan, 21:56


الله أکبر ..
هەرچی تەماشای ئەم دیمەنە ئەکەم تێرنابم لێی ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Jan, 18:35


دابەشکردنی شیرینی لە باکووری غەززە بەناوی گەلی کوردەوە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Jan, 15:31


ئێستا ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرا و قەسام سێ دیلی ئافرەتی زایۆنی ڕادەستی خاچی سورکرد بەپێی ڕێککەوتنەکە ..

تەنیا لە حیکمەتی ئەو قەرەباڵەغیە تێناگەم ..!؟

دەی قەینا ڕەنگە بیانەوێ فەخر و خویەلاء پیشانی دوژمنان و مونافیقان بدەن 😊

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Jan, 07:13


ئەم وتانەی شێخ هی ساڵ و نیوێ پێش ئێستایە لەسەرەتای جەنگەکەوە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Jan, 05:53


{ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ } المائدة: ٦٤
پاڵەوانان وەفاداربون بەرامبەر وەعدەکانیان و دوژمنیان هێنایە سەرچۆك ..

« الله أکبر ، الله أکبر ، الله أکبر ، لا إلە إلا الله وحدە ، أنجز وعدە ، ونصر عبدە ، وهزم الأحزاب وحدە »

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Jan, 20:17


چەند سەعاتێکی ترە و جەنگ ئەوەستێ ..

ڕەنگە کۆمەڵە داماوێ بێژن ئێوە بۆ خۆشحاڵن خۆ ئێوە لەپشتی کیبۆرد و ئەوانەوەبوون !؟

ئێمە بۆیە دڵمانخۆشە چونکە دینەکەمان کردومانی بەبرا ..
بۆیە دڵمانخۆشە چونکە بەفەزڵ و منەتی پەروەردگار پشتمان لەبراکانمان نەکرد و بەدوعای خێر و ڕاگەیاندن و بە ماڵیش لە پشتیان بوین ..
بۆیە دڵمانخۆشە چونکە بۆ هەموو جیهان سەلما کە هێزی باوەڕ سەرکەوت بەسەر هێزی دەستکردی مرۆڤەکان ..
بۆیە دڵمانخۆشە چونکە لەبەرامبەر چەند دیلێکی پیسا ژمارەیەکی زۆر خوشك و برای بەناحەق زیندانیکراو ئازادەکرێن کە تەنیا الله دەزانێ حاڵیان چۆنە بەدەست ئەو بەچکە مەیمون و بەرازانەوە ..

لە کۆتاییدا دڵمانخۆشە ئیتر بەشەرمەزارییەوە ناخۆین و ناخەوین و ، براکانیشمان لە ژێر خێمە و تۆپ و تەیارەی تیرۆر س تان و گەمارۆدانی دەوروبەر بەئاسانی خوێنیان بڕژێ و دەربەدەرکرێن ..

« الله أکبر ، الله أکبر ، الله أکبر ، لا إلە إلا الله وحدە ، أنجز وعدە ، ونصر عبدە ، وهزم الأحزاب وحدە »

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Jan, 19:13


والله أعلم ئەم بەرنامەیە دوخراوە بۆ حەفتەی داهاتوو ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Jan, 10:07


پیاوانی ئاوا ئەبینین خەریكە لەخۆشیە بفڕین ..

ئەمشەو سەیری بەرنامەکە بکەن إن شاء الله .

ئەمانە موجاهیدانی قەسامن و چونەتە ناو سوپای زایۆنیەوە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Jan, 08:06


پێشتر ڕۆژانی زوڵم و ستەمی جیهانمان دەژمارد ، ئێستا کاتژمێرەکانی سەرکەوتن..
٢٢ سەعاتی تر ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Jan, 04:09


هبت رياح الخير، وأقبلت الخيرات وشرّعت أبوابها، وحانت اللحظة المرُتقبة:

يسرنا أن نعلن فتح باب التسجيل في الدفعة السادسة من برنامج #البناء_المنهجي.

المسار الأساسي:
https://binaamanhajii.social/3am

المسار الميسر:
https://binaamanhajii.social/Muyassar

نسأل الله أن يفتح عليكم ويسدد خطاكم 🍃

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

16 Jan, 17:02


تۆیش ئەتەوێ ببیتە هاوەڵی پێغەمبەر ﷺ لە بەهەشت ؟!

ڕەبیعەی کوڕی کەعبی ئەسلەمی خزمەتی پێغەمبەری دەکرد ﷺ ، پێی فەرموو: (داوا بکە) ، وتم: داوای هاوەڵیت دەکەم لە بەهەشتدا ، فەرمووی: (جگە لەوە نابێ ؟) ، وتم: هەر ئەوەیە داواکەم ، فەرمووی: (دە کەواتە یارمەتی من بدە ــ بۆ جێبەجێ کردنی داواکەت ــ لەسەر نەفسی خۆت بەزۆر سوژدە بردن) .١ ، ئەنەس دەڵێ: پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر ﷺ کەی قیامەتە ؟ فەرمووی: (چیت بۆ ئامادە کردووە ؟) وتی: هیچ ، ئەوە نەبێ من خودا و پێغەمبەرەکەیم خۆشەوێ ﷺ ، فەرمووی: (تۆ لەگەڵ ئەوەی خۆشت دەوێ) ، ئەنەس دەڵێ: هیچ شتێک دڵخۆشی نەکردین وەک ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر ﷺ: (تۆ لەگەڵ ئەوەی خۆشت دەوێ) .

هەروەها ئەنەس دەڵێ: من پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبەکر و عومەرم خۆشەوێ ، تکام وایە بەهۆی خۆشەویستیمەوە بۆیان لەگەڵیانبم ، ئەگەرچی هاوشێوەی ئەوان کردەوەم نەکردبێ .٢

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- مسلم: ٤٨٩ .
٢- البخاري: ٣٦٨٨ ، ومسلم: ٢٦٣٩ .



کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

16 Jan, 11:44


زۆر شت یەکلابوەوە:
١- ئەوەی وترا جەیشی دوژمن نابەزێنرێ !
٢- وترا هەواڵگری ئەوان ئاگای لە تێپەڕینی مارێکیش هەیە کە لەسنورەکەیان بپەڕێتەوە .
٣- ڕوو هەڵماڵینی کۆمەڵێ مونافیق .
٤- خۆڕاگری و نەبەزی پاڵەوانان .
٥- دەرکەوتنی پوچی بانگەشەکارانی مافی ئاژەڵ و منداڵ و کڵاوات .
٦- دەرکەوتنی ئەوەی دادگای لاهای تەنیا شانۆگەرییەکە و هیچی تر .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

16 Jan, 04:22


ئیسرائیل ئەمانەی وت و هیچی بەدەست نەهێنا:
◀️داگیرکردنی غەززە👎
◀️ئازادکردنی دیلە زایۆنیەکان بە زەبری هێز👎
◀️کۆتاییهێنان بە حوکمی حەماس👎
◀️مانەوە لە باکوری غەززە 👎
◀️مانەوە لە میحوەری نتساریم👎
◀️مانەوە لە میحوەری فیلادلفیا👎
◀️داخستنی هەمیشەیی دەروازەی ڕەفەح👎
◀️دەرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە غەززە👎
◀️کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە بۆ بیابانی سینای میسر👎
◀️دروستکردنی ئۆردوگای زایۆنینشین لە غەززە👎
◀️دەوڵەتە عەرەبیەکان حوکمی غەززە دەکەن👎
◀️هێزی سەربازی حەماس لەناودەبەین👎
◀️ڕێکەوتنی سەدە جێبەجێ دەکەین👎
◀️هێڵی بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا بەناو غەززەدا دەبەین👎
◀️پلانی جەنەراڵەکان جێبەجێ دەکەین👎
◀️گەمارۆ و برسێتی سەر غەززە بەردەوام دەبێ👎
◀️خۆپیشاندان دژی مقاوەمە دەکەین لە جیهان👎

حەماس ئەمانەی بەدەستهێنا:
حەماس مەرجەکانی ئاگربەستی سەپاند
هەزاران زیندانیی فەڵەستینی ئازاد دەبن بە شەقی حەماس
هەزاران زایۆنیی کوشتوە
زیاتر لە 1500 تانکی سوپای زایۆنیی تەقاندوەتەوە
زیاتر لە 30 هەزار سەربازی زایۆنی بریندار و کەمئەندامن
زیاتر لە 150 هەزار زایۆنی ڕایانکردوە و ماڵەکانیان جێهێشتوە
زیانی 67 ملیار دۆلاری لە قەوارەی زایۆنی داوە
پێگەکانی سوپای زایۆنیی تەفروتونا کردوە
ئابوریی قەوارەی زایۆنیی داتەپاندوە
قەرەبوو بۆ هەمووخێزانێک وەردەگرێ
غەززە بونیات دەنرێتەوە
ڕۆژانە 600 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی دەبرێنە ناو غەززە
غەنیمەتی گەورە ژیانە بە شەرەف و کەرامەت و عیزەتەوە بەبێ ترس لە ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی!

کوژراوانی غەززەش شەهیدن و بە بەهەشت پاداشت دەکرێن، کوژراوانی زایۆنیش تۆپیون و بە دۆزەخ پاداشت دەکرێن

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 20:29


لا إله إلا الله وحده
صدَقَ وَعدَه
ونصَرَ عَبدَه
وأعَز جُندَه
وهزَمَ الأحزاب وحدە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 20:21


الله أكبر ولله الحمد
الله أكبر ولله الحمد
الله أكبر ولله الحمد

بزانە چەند لە ئامانجەکانی زایۆنی هاتۆتەدی :
١- لەناوبردنی ح ە ماس !
٢- گەڕاندنەوەی دیلەکان بەزەبری هێز .
٣- داگیرکردنی خاکی موبارەك و درووستکردنی ئۆردوگای زۆرە ملێ .
٤- ڕاگواستنەوەی دانیشتوانەکەی و دەرکردنیان لە خاکی موبارەك .
٥- نەکشانەوە لە خاکی موبارەك .

هههههههه ئێستا بەپێی ڕێککەوتنەکە هەمووی پێچەوانەبۆتەوە سەرەڕای ئەو هەموو زیانە ماددی و مەعنەوییەی کردویانە .. !
نزیکەی ٤٧٠ ڕۆژە بەهەرچی هێزیانەوە بەبێ گوێدانە هیچ پێوەرێکی ئاسمانی و زەمینی ئاخری لوتیانشکا ..
تاکە شتێ کردویانە ژن و منداڵکوشتن بوە لەگەڵ خاپورکردنی نەخۆشخانە و دار و دیوار ..

ئەی لەبەرامبەرا چی زەرەریانکرد ؟
١- مانەوەی پاڵەوانان و بەهێزبونیان .
٢- دەرخستنی بێدەسەڵاتی و درۆی هەواڵگری مۆسادەکەیان .
٣- داڕوخانی ئابوریان .
٤- ڕووڕەشیان لای هەموو مرۆڤێکی بە ئینصاف لە تەواوی جیهان .
٥- لێ تۆپینی ژمارەیەکی زۆر لە سوپاکەیان .
٦- شەل و کوێربوونی ژمارەیەکی زۆر لە سوپاکەیان .
٧- شێت و تێکچوونی ژمارەیەکی زۆر لە سوپاکەیان لەوانەیان بە ساقی ماونەتەوە .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 18:15


هەزاران سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار ..
الحمدلله
الحمدلله
الحمدلله

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 10:06


بإذن الله خواردنی مەقلوبەی سەرکەوتن نزیکە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 04:18


بە ملی شکاویان اعترافیانکرد کە ناتوانن بەهێز پاڵەوانانی حەماس ببەزێنن ..

الله أکبر چەند دڵخۆشین بەبوونی ئەو برایانەمان کە هەموو هێزی دونیا نەیانتوانی چۆکیان پێ دادەن ..

چ مژدەبوی کە لە عومری کەمی ئێمەدا لەدایکبوی

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

15 Jan, 03:37


ضمن أنشطة أكاديمية ( *إسناد* ) التابعة لمؤسسة *القرآن الوقفية (قرآن) وضمن برنامج (مجالس الرواية)* 🎤🎧

سيقام بإذن الله غدا الأربعاء بتاريخ 15 رجب 1446 الموافق 15 يناير 2025م مجلسين:

المجلس الأول📍 (*ألفية السيوطي في الحديث*) الساعة ( *10:30* ) *صباحا* بتوقيت مكة

المجلس الثاني📍 (*متن أبي شجاع في فقه الشافعية*) الساعة ( *3:45* ) *عصرا* بتوقيت مكة

*بتعليق فضيلة الشيخ د.عبدالله بن صالح العبيد*

*البث* عن طريق قناة الشيخ الرسمية في تليجرام 📍

https://t.me/alobaid1

*الاشتراك في القناة مهم* للحصول على إشعار بدء البث لمفاجأة الدروس📍

*تنبيه* ::🛑

*بث الدروس والإجازة* فقط عن طريق السماع من *قناة الشيخ الرسمية* فقط ولا علاقة لنا ببقية القنوات والبرامج التي تبث هذه المجالس

* سيكون *التعليق قليلا للضرورة* ؛ لأن الغرض في المستقبل جرد مطولات مهمة من مطولات العلوم

*الإجازة للسماع عن بعد* 📍 :

1️⃣ من حضر كتابا كاملا دون فوت فله الإجازة الخاصة بالكتاب والعامة (إجازة مشافهة)

2️⃣ من حضر بعضا من كتاب أو حصل له فوت فله الإجازة الخاصة بالكتاب فقط دون العامة (إجازة مشافهة)

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

14 Jan, 19:40


عوثمانی کوڕی زائیدە دەڵێ:

عافیەت دە بەشە ، نۆ بەشی لە خۆگێلکردنە ..
پاشان بۆ ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی باسکرد ، ئەویش وتی: هەمووی لە خۆگێلکردنە .
رحمهما الله

البیهقي في شعب الإیمان: ٨٠٢٨

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

14 Jan, 10:01


هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ دەرهێنانی و لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان لەمردنی ، بەڵام دەریدەهێنن بۆ ئەوەی بەڕێزەوە بینێژن چونکە دینەکە ئاوا فەرمانیپێکردوون ..

کەدەریدەهێنن زیندوە و ئەگەر خێزانەکەی فەوتابن ئەوا دەیخەنە لای خێزانی تر و وەك منداڵی خۆیان خزمەتی دەکەن ..
کەچی زوڕناژەنی ئەوروپی و ئەمریکی کە بەدەستی ئەوان بۆردومانکراوە ، دێن و باسی مافی منداڵ و مافی مرۆڤەکەن ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Jan, 12:38


ئەگەر ژیانی کۆرپەلە و ژیانی دایکەکەی کەوتنە مەترسیەوە ، ئەوا ژیانی دایکەکە لە پێشترە ، وەك دووگیانێ پزیشکەکان یەکدەنگبن لەسەر ئەوەی ئەگەر لێگەڕێن تا کۆرپەکەی لەدایکببێ بەهۆیەوە دایکەکە دەمرێ ، ئەوکات درووستە کۆرپەکە لەباربرێ بۆئەوەی دایکەکە بمێنێ .

التفسیر والبیان لأحکام القرآن: ٤/ ١٧٢١

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Jan, 04:04


لە دوای ڕماندنی دەوڵەتی عوسمانی
لە جێی دارالإسلام وڵات دروست بوو لەجێی غیرەتی جیهاد کونجەرەی تورانی و عروبە و کوردایەتی باقی بانگەشە جاهیلەکانی نەتەوایەتی چێنرا هەر هەموشیان بوونە کلکی تەور و پیرەداری وجودی خۆیان دەبڕییەوە، لە جێی هەموو ئیعتیقاد و هەست و سۆزێکی برایەتی دینی، کەڵبە لێک گیرکردنی دڕندەیی لەسەر ئێسکە مەتروکی عوسمانی پەیدابوو ، تورک و عەرەب ، تورک و کورد ، عەرەب و کورد ، و عەرەب و بەر بەر .

جەستەی ئوممەت هەنجن هەنجن لە لاکۆڵانی مێژوودا کەوتە بەردەمی سەگەل !

ڕمان و ڕامان

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Jan, 21:34


{ كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا }. طه: ٣٣

ئەگەر پێغەمبەرێ - موسا - پێویستی بە هاوڕێیەکی باشبێ بۆ یارمەتیدانی لەسەر یادی خودا ، دەبێ ئێمە چۆن هاوڕێ هەڵبژێرین بەتایبەتی لەم زەمەنە !؟

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Jan, 15:22


گەورەیی پێغەمبەر ﷺ و تایبەتمەندییەکانی لە قیامەتدا

ــ پێغەمبەر ﷺ گەورەی خەڵکییە لە ڕۆژی قیامەتدا .١

ــ پێغەمبەر ﷺ ئاڵای سوپاسگوزاری بە دەستەوەیە لە ڕۆژی قیامەت .٢

ــ هەموو پێغەمبەران (علیهم السلام) لەژێر ئاڵای پێغەمبەردان ﷺ .٣

ــ پێغەمبەر ﷺ لە هەموو پێغەمبەرانی تر شوێنکەوتەی زیاترە .٤

ــ پێغەمبەر ﷺ و ئوممەتەکەی شاهێدی دەدەن لەسەر ئوممەتانی تر لە قیامەتدا .٥

ــ پێغەمبەر ﷺ بە شوێنەواری دەستنوێژەوە ئوممەتەکەی دەناسێتەوە لە قیامەتدا .٦

ــ پێغەمبەر ﷺ ئیمام و وتاربێژی پێغەمبەرانە لە ڕۆژی قیامەتدا .٧

ــ خوای پەروەردگار پێغەمبەر ﷺ دەگەیەنێ بە (مەقامی مەحمود ــ پێگەی ستایشکراو) کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ دەستپێکردنی دادگایی و حیساب .٨

ــ پێغەمبەرانی ئولولعەزم (علیهم السلام) بیانوو (عوزر) دەهێننەوە بۆ شەفاعەتکردن کە ناتوانن ، بەڵام پێغەمبەر ﷺ شەفاعەت دەکات .٩

ــ هەموو پێغەمبەران (علیهم السلام) لە دونیا دوعایان کردووە بۆ ئوممەتەکانیان ، بەڵام پێغەمبەر ﷺ دوعاکەی لە قیامەتدا دەکات .١٠

ــ پێغەمبەر ﷺشەفاعەت بۆ ئوممەتەکەی دەکات بە تایبەتی .١١

ــ پێغەمبەر ﷺ شەفاعەت بۆ ئەوانەی ئەهلی یەکخواپەرستین و کەمترین ئیمان لە دڵیاندایە و لە دۆزەخن ، دەریان بکات بۆ بەهەشت .١٢

ــ پێغەمبەر ﷺ شەفاعەت دەکات بۆ هەرکەسێ لە مەدینە وەفات بکات . ١٣

ــ پێغەمبەر ﷺ شەفاعەت دەکات بۆ خاوەن تاوانە گەورەکان لە ئوممەتەکەی .١٤

ــ خودا حەوزێکی داوەتە پێغەمبەر ﷺ کە حەوزی کەوسەرە .١٥ ، لە هی هەموو پێغەمبەران (علیهم السلام) گەورەترە .١٦ ، هەرکەسێ لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت .١٧

ــ پێغەمبەر ﷺ خۆی و ئوممەتەکەی یەکەمین کەسن لە پردی سیرات ئەپەڕنەوە .١٨ ، لە کاتی پەڕینەوەی ئوممەت لە سیرات ، پێغەمبەر ﷺ لەسەر سیرات وەستاوە و دەفەرموێت: (رَبِّ سَلِّم سلِّم ــ پەروەردگارا سەلامەتی سەلامەتی) .١٩

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- مسلم: ٢٢٧٨ .
٢- أحمد: ١٠٩٨٧ ، والترمذي: ٣٩٤٢ وحسنە ، وابن ماجە: ٤٣٠٨ ، وصححە لغیرە شعیب الأرناؤوط .
٣- هەمان سەرچاوەی پێشوو .
٤- البخاري: ٤٩٨١ ، ومسلم: ١٥٢ .
٥- البخاري: ٣٣٣٩ ، ڕێبەری ناسینی پێغەمبەران (علیهم السلام) : پێشەکییەکەی .
٦- البخاري: ١٣٦ ، ومسلم: ٢٤٧ .
٧- أحمد: ٢١٢٤٥ ، والترمذي: ٣٩٤١ ، وابن ماجە: ٤٣١٤ ، وصححە لغیرە شعیب الأرناؤوط .
٨- أحمد: ٩٦٨٤ ، ٩٧٣٥ ، ١٠٢٠٠ ، والترمذي: ٣١٣٧ ، وحسنە لغیرە شعیب الأرناؤوط ، وانظر: تفسیر الطبري: ١٤٥/١٥ .
٩- البخاري: ٤٧١٢ ، ومسلم: ١٩٤ .
١٠- مسلم: ١٩٩ .
١١- البخاري: ٤٧١٢ ، ومسلم: ١٩٤ .
١٢- البخاري: ٧٥١٠ ، ومسلم: ١٩٣ .
١٣- أحمد: ٥٤٣٧ ، والترمذي: ٤٢٥٩ ، وابن حبان: ٣٧٤١ ، وصححە شعیب الأرناؤوط .
١٤- أحمد: ١٣٢٢٢ ، وأبوداود: ٤٧٣٩ ، والترمذي: ٢٦٠٤ ، وصححە شعیب الأرناؤوط .
١٥- سورەتی (الکوثر) ، البخاري: ٦٥٧٩ ، ومسلم: ٢٢٩٢ .
١٦- البخاري: ٦٥٧٩ ، ومسلم: ٢٢٩٢ ، ئەگەر بیانناسیتایە خۆشیاندەویستیت: ٩٢ .
١٧- البخاري: ٦٥٨٣ ، ومسلم: ٢٢٩٠ .
١٨- البخاري: ٨٠٦ ، ومسلم: ١٨٢ .
١٩- مسلم: ١٩٥ .


کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Jan, 04:08


هەرکەسێ بە خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون پەند وەرنەگرێ ، بە سەرەتا و کۆتایی ساڵیش پەند وەرناگرێ ..
زۆرترین نیشانەی دەسەڵاتی پەروەردگار لە قورئاندا باسکرابێ شەو و ڕۆژە .

عبدالعزیز الطریفي فك الله أسرە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Jan, 09:12


قال تعالى: { اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ } يوسف: ٩٣

لەمەدا : مافی خەڵکی لەسەر حاکم لەپێشترە وەك لەمافی دایك و باوکی .

التفسیر والبیان لأحکام القرآن: ٣/ ١٦٥٤

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Jan, 08:24


پێغەمبەر ﷺ و زیندووبوونەوە

پێغەمبەر ﷺ یەکەمین کەسە گۆڕەکەی بۆ دەکرێتەوە .١

کاتێ نەفخی دووەم دەکرێ بە (صوڕ) دا ، پێغەمبەر ﷺ یەکەمین کەسە زیندوو دەکرێتەوە ، دەبینێ موسا (علیە السلام) دەستی دەستی گرتووە بە عەرشەوە ، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (نازانم پاداشتدراوەتەوە بە لەهۆشچوونەکەی لە ڕۆژی کێوی طوردا ، یان پێش من زیندوو کرایەوە) .٢ ، لە ڕیوایەتێکی تر دەفەرموێت ﷺ: (خەڵکی لە قیامەتدا هەموویان لەهۆشدەچن ، من یەکەم کەسم دێمەوە هۆش ، لەپڕ دەبینم موسا دەستیگرتووە بە پایەک لە پایەکانی عەرشەوە ..) .٣

لە ڕیوایەتێکی تر دەفەرموێت ﷺ: (من یەکەم کەسم سەر بەرزدەکەمەوە پاش نەفخی دووەم ، لەپڕ دەبینم موسا خۆی هەڵواسیوە بە عەرشەوە ، جا نازانم هەروا بوو یان پاش نەفخەکە بوو) .٤

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- مسلم: ٢٢٧٨ .
٢- البخاري: ٣٤١٤ ، ومسلم: ٢٣٧٣ .
٣- البخاري: ٦٩١٧ ، ومسلم: ٢٣٧٤ .
٤- البخاري: ٤٨١٣ ، ومسلم: ٢٣٧٣



کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Jan, 03:55


قال تعالى: { قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ۖ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ }. يوسف: ٧٧

براکانی یوسف بەخراپ باسی یوسفیانکرد لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە لێی دوورن و ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان بوون فڕێیاندا بیرەوە و ، پاشان بەهۆی ئەوانەوە کرا بەکۆیلە و فرۆشرا و پاشان ڕووبەڕووی ناڕەحەتی و زیندان بوەوە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا هێشتا یوسف تۆڵەی بۆ نەفسی خۆی نەکردەوە .
لەمەدا : پێویستە بۆ هەرکەسێ کاری بانگخوازی بۆلای خودا دەکات خۆی بەدووربگرێ لەتۆڵەکردنەوە بۆ نەفسی خۆی ..

التفسیر والبیان لأحکام القرآن: ٣/ ١٦٥١

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

31 Dec, 21:53


سبەی ١ ی ڕەجەبی ١٤٤٦ ی کۆچیە ..
مانگی ڕەجەب یەکێکە لەمانگە حەرامەکان دەبێ وریای تاوانکردن بین تیایدا ..
هەروەها دوای ڕەجەب شەعبانە و دوای شەعبانیش ڕەمەزانە ..!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

31 Dec, 15:18


ئەخلاقی گەورەکان لەگەڵ ژنەکانیاندا دەردەکەوێت ، وەك پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: « باشترینتان باشترینە بۆ خێزانەکەی ، منیش باشترینتانم بۆ خێزانەکەم » .

التفسیر والبیان لأحکام القرآن : ٣/ ١٦٣٣

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

30 Dec, 16:41


قال تعالى: { الْآنَ خَفَّفَ اللَّهُ عَنْكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا ۚ فَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ۚ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُوا أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ } . الأنفال: ٦٦

ژمارەی جەنگاوەر و چەك لە صەبر گەورەتر نیە ، صابر نزیکترە لەسەرکەوتنەوە ئەگەر چەکیشی کەمبێ ، بۆیە پەروەردگار یادیخستنەوە بە صەبر ، بۆئەوەی دڵەکان پەیوەستنەبن بەژمارەوە و لێی پاڵبدەنەوە و ، مەعییەتی الله و یارمەتیدانی بۆ ئارامگران لەبیربکەن ، بەئەندازەی پەیوەستبونی دڵ بە غەیری الله تەوەکولی لاواز دەبێت و لەگەڵیدا صبریشی کەمدەبێتەوە .

التفسیر والبیان لأحکام القرآن: ٣/ ١٤٣٨

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

29 Dec, 14:44


قال تعالی: { الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا } . يوسف: ٢٣
نەیفەرموو: ( في بیت العزیز ) ، وەك ئاماژەیەك کە ژن گەورەیە - شاژنە - لەماڵەکەی خۆی .

التفسیر والبیان لأحکام القرآن: ٣/ ١٦٣١

بەڵام خوشکانی ئێستا ئەیانەوێ لەدەرەوەش هەر گەورەبن

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

29 Dec, 13:36


وانەکانی م.احمد ملا فائق ئەتوانن سودی لێ وەربگرن ،اللە تعلی پاداشتی باتەوە کەکۆمەلێک کتێب و بابەتی پێویستی شەرح کردوون ،کەهەندێکیان بۆ دوو دەیەی پێشوو دەگەرێتەوە .

ڕیزبەندی گوێگرتن لە وانەکانی مامۆستا ئەحمەدی مەلا فائق
لەیوتوب :
1-گرنگی تەوحید لە بانگەوازیدا
لینکی وانە لەیوتوب کە ١٦ بەشە>:
https://youtu.be/wjGT8WRHZoE?list=PLcnwTt2aujqLkJjnX2s2hRVyUNzLppY7K

2-ڕاگری تەوحید خۆشەویستی خوای بەرزە ، باسی خۆشەویستی لە ٥ بەشدا زۆر گرنگە لینکی وانە:
https://youtu.be/_oM-VL0kSbc?list=PLcnwTt2aujqIVSn3sT6CgZJ98zyyw2Jek

3-ناسینی هەواو ئارەزوەکانت ئاشنابون بە خود١٠بەشە
لینکی وانە :
https://youtu.be/DSXz3zCTQUs?list=PLcnwTt2aujqKb-oXy_J58vuZGPV3fOM3E

4- مەرجەکانی تەوبە گفتوگۆ لەگەڵ چەند کەسانێک
لینکی وانە ١٠بەشە :
https://youtu.be/sfJ1TDuNDLc?list=PLcnwTt2aujqLXb4pIikRuLhco_58C7Co3

5- تاوان و ئاسەوارەکانی
لینکی وانە ٣بەش: https://youtu.be/wZF98ctWfag…

6- درۆ و ڕاستی و ئاسەواریان بەسەر مرۆڤەوە
لینکی وانە ٣ بەش : https://youtu.be/gCbfDEDpo2I…

7-ئارامگرتن چێژێک بەرامبەر ئازار و مەینەتییەکان ٤ بەش لینکی وانە: https://youtu.be/LEWY2WA-Htg…

8_ مامناوەندییەت لە ئیسلامدا چۆنە؟ ٨ بەش لینکی وانە: https://youtu.be/o6O0fJ9ZBYw…

-خۆچواندن بە کافر و ناسینینیان وە چۆنێتی ئەم دەستەواژەیە (کافر) بزانە لە ٤ وانەدا
لینکی وانە
https://youtu.be/ILFpROdTKf0…

9-لاوازی ئیمان لینکی وانە ٤بەش:
https://youtu.be/YdFNcqjOYjk…

10- دروێنەی زمان لینکی وانە ٣ بەش: https://youtu.be/Og4cCdW4uzw

11- بابەتی سوبعەت گاڵتەکردن ٢ وانەی نیو سەعاتی
لینک لە یوتوب:
https://youtu.be/P63Hgnz1LzU…

12-پلەو پایەی عیلم و ئیمان بەسەر ماڵ و دونیادا ٨ وانەی نیو سەعاتی
لینکی یوتوب:
https://youtu.be/6Q30SlWmu04…

لێرەوە بۆ ئاستێک ئەبێ کە شارەزاییەکی باشی هەبێت وە تینوبێت بۆئەم زانستانە !!

13- العقیدة الطحاویة لینکی وانە ٥٤ بەش :https://youtu.be/qlpGt4w6rcY…

14- شه‌رحی كتێبی (صفه‌ صلاه‌ النبی صلی الله علیه وسلم)ی شێخی پایه‌ به‌رزی فه‌رمووده‌ناس (محمد ناصر الدین اڵالبانی)
لینکی وانە: https://youtu.be/_o6oOb8KHls…

13- شرح الکتاب القواعد المثلی / م.احمد ملا فائق
توحید الاسماء والصفات ٢٦ بەش لینکی وانە:
https://youtu.be/IfD_ObHHAQM…

14- باسێکی زانستی لەسەر موعتەزیلە لە جیابونەوەیان و دروست کردنی دەوڵەتێک تاکو ئەفکار و مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەهلی سوننە ، شرح م.أحمد ملا فائق شارةزوورى خوا بیپارێزێت .
6 وانە
لینکی وانە:
https://youtu.be/RVA-yc1K1Jg…

15- عەقڵانییەکان و قورئان و فەرموودە ، جیاوازییەکانی عەقڵ و نەقڵ زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ ئەم رۆژگارە پێویستە ٦ بەشە
لینکی وانە : https://youtu.be/yxfT7p9dyEc…

17-شرح السنة امام بربهاری رحمه الله دەربارەی ئەهلی سوننەتو جەماعەت
لینکی وانە: https://youtu.be/lhDzzjjJqbM…

18- شەرحی الجامع الفرید ناسینی شیرک و چەسپاندنی تەوحید ٨٩ بەشە زۆر گرنگە لینکی یوتوب:
https://youtu.be/7c1vDHP5r5k…

19- داهێنراو لەڕوانگەی زانستە شەرعییەکاندا
لینکی یوتوب:
https://youtu.be/Vlv8tapwwJo…

20-نوسینەوەی فەرموودە لە سەردەمی پەیامبەردا صلی الله علیه وسلم
لینکی موحازەرەکان لە یوتوب:
https://youtu.be/B1mn5UGdg80…

21-قەزاو قەدەر لەنێوان هیدایەت و گومڕاییدا
لینکی موحازەرەکان لە یوتوب:
https://youtu.be/pLMn_cqP-8A…

21-دادوەری هاوەڵان لەبەرنامەی ئەهلی سوننەتدا

لینکی موحازەرەکان لە یوتوب:

https://youtu.be/DC9w2qccYxM…

٢٢/فیتنە

https://youtube.com/playlist?list=PLcnwTt2aujqLyotEMvWrtG8OgtGRU3_zi&si=V2u5l_MubYEAZhs_

٢٣/تەوحید لەبەرنامەی ئەهلی سونەدا

https://youtube.com/playlist?list=PLcnwTt2aujqKz2aJELGoWtsUIISBLYINo&si=_N0peMJYMx_hwr9w

ئامادەکردنی: samal slemany .
بڵاوکردنەوەی مافی هەموانە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

28 Dec, 21:47


چ بێکەسییەکە ئیلاهی 😢😢

ئەم پیاوە دکتۆر حوسامە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کمال عدوان ە لە غەزە وا سوپای تیرۆرستی زایۆنی دەستگیری دەکەن ..!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

28 Dec, 17:43


دوێنێ ٢٦/ ٦/ ١٤٤٦ لەخزمەت کۆمەڵێ مامۆستادا مەجلسی ڕیوایەت و سەماعی کتێبی ( شمائل النبي ‎ﷺ ) ی پێشەوا ترمذي رحمە الله لەڕێکخراوی گزنگی شارەزوردا سازدا ، بەفەزڵ و منەتی پەروەردگار لەماوەی ٨ کاتژمێردا هەموو کتێبەکەمان ڕیوایەتکرد لەگەڵ پوختەیەك لەتەحقیق و تەعلیق لەسەری و پاشان سەنەدمان بەخشی بەفێرخوازان ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

28 Dec, 04:40


اللهم انصر المسلمین في غزة ..

پەروەردگارا موسڵمانان لە غەزە بێکەسن و تەنیا تۆیان هەیە ..
پەروەردگارا سەریانبخە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

26 Dec, 20:20


حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ سَلَمَةَ ، عَنْ حَبِيبِ بْنِ الشَّهِيدِ ، عَنِ الْحَسَنِ ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ ، قَالَ : خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَوَكَّأُ عَلَى أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ مُتَوَشِّحًا فِي ثَوْبٍ قِطْرِيٍّ ، فَصَلَّى بِهِمْ.

موحەممەدی کوڕی فەضل دەڵێ: یەحیای کوڕی مەعین یەکەمجار دانیشت لام پرسیاری ئەم فەرموودەی لێکردم ..
وتم: حدثنا حماد بن سلمة ..
وتی: خۆزگە لە ناو دەفتەرەکەتەوە بۆم بگێڕیتەوە ..
هەستام بۆئەوەی دەفتەرەکەم دەرکەم و بۆی بخوێنمەوە ، کردی بە جلەکەمە و ، پاشان وتی: بۆم بخوێنەوە ، ئەترسم تا بڕۆی دەفتەرەکەت بێنی بمریت و پێت نەگەمەوە !
جا بۆمخوێندەوە و ، پاشان دەفتەرەکەشم دەرهێنا و بۆمخوێندەوە ..

بڕوانە: الشمائل: ٥٩

وتم: بڕوانە سوربونی سەلەف لەسەر وەرگرتنی عیلم و تەثەبوتیان ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

23 Dec, 09:02


کوردایەتی ئەگەر خزمەتی دین و ژینی خەڵکە ئەوە ئیسلامییەکان بەگیان و ماڵ پێش هەموو کەس کردیان و دەیکەن ..
ئەگەر هەر قسەی قەوییە ئەوە هەرکێ ئەیکا چاوی دەرەچوو منەتی نەوێ با نەیکا ..

- بزوتنەوەی ئیسلامی لەڕابردوو بەگیان جیهادیکرد دژی داگیرکاری بەعسی عەلمانی .
- ئێستاش یەکگرتو و کۆمەڵ بەماڵ و پرۆژەی جوان خزمەتەکەن - ئەگەرچی هەڵە و پەڵەیان زۆرە - گرنگ ئەوەیە لە حزبە عەلمانییەکان دەستپاکترن ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

23 Dec, 03:43


لِتَعلَمَ مِصرُ وَمَن بِالعِراقِ
وَمَن بِالعَواصِمِ أَنّي الفَتى
وَأَنّي وَفَيتُ وَأَنّي أَبَيتُ
وَأَنّي عَتَوتُ عَلى مَن عَتا

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Dec, 17:16


بڕوانە تەواضوعی زانایان ..
ئەبو هوڕەیڕە سەرەڕای ئەو هەموو علمەی هەیبوو ، بانگبێژی بەحرەین بوو لە ژێر ویلایەتی عەلائی حەضڕەمی رضي الله عنهما . مصنف عبدالرزاق: ٢٦٣٧

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

16 Nov, 15:30


گەشتەکانی ڕابردومان شاهێدە

هاوسەفەرمان بن بۆ گەشتی پڕ زانیاری و ڕۆحی عومرە بەڕێگای وشکانی لەبەرواری ١ - ٥/ ١٢
لەگەڵ کۆمپانیای عبدالله ..

خزمەتگوزارییەکان:
- دابینکردنی ڤیزا
- دابینکردنی پاص
- دابینکردنی ئوتێلی نزیك لە هەردوو حەڕەمی پیرۆز کە بە پێ هات و چۆ دەکرێ
- سێ ژەم نانخواردن
- جانتای گەورە و بچوك
- ئیحرام بۆ پیاوان و لەچك بۆ ژنان

ژ.م: 07702165641

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

13 Nov, 17:13


پێغەمبەری پێ پاراست ﷺ

قەیسی كوڕی ئەبو حازم دەڵێ: دەستی طەلحەم بینی لەكار كەوتبوو ، لەڕۆژی ئوحود پێغەمبەری پێ پاراست ﷺ . ١

باشە ئەبێ چی كردبێ وا دەستی لەكار كەوتبوو ... !؟
طەلحە ئەو ڕۆژە ٣٥ یان ٣٩ جار بریندار كرا . ٢
عائیشە رضي الله عنها دەڵێ: هەركات باسی جەنگی ئوحود بكرایە ، ئەبوبەكر ئەیوت: ئەو ڕۆژە هەمووی ڕۆژی طەلحە بوو . ٣

هەر لە جەنگی ئوحود پێغەمبەر ﷺ دوو زرێی لەبەر بوو ، ویستی هەستێ بۆ سەر بەردەكە و سەیری مەیدانی جەنگەكە بكات نەیتوانی ، طەلحە چەمایەوەو پێغەمبەر ﷺ سەركەوتە سەرپشتی و فەرمووی: ” طەلحە بەهەشتی بۆخۆی مسۆگەر كرد ” . ٤

کتێبی: ئەستێرەکانی دەوری مانگ
_________________
١- البخاري: ٤٠٦٤
٢- أخرجە الحافظ في الفتح، وسكت عنە شعیب الأرناؤوط
٣- هەمان سەرچاوە
٤- أحمد: ١٤١٧ ، والترمذي: ١٦٩٢ وحسنە شعیب الأرناؤوط

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

13 Nov, 13:49


کۆپیی بکە و بڵاوی بکەرەوە
لەپاش زیاد لە400 رۆژی کۆمەڵکوژی هەڵمەتێکی جیهانی بۆ شکاندنی ئابلۆقەی سەر غەززە
#افتحو_المعبر
#OPENWAY

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

13 Nov, 12:51


پ/ مامۆستا جائیزە بێوەژن بەبێ ئەوەی ماڵەوەیان بزانن شوبکاتەوە ؟

و/ نەخێر براگیان ، چونکە زانایان رحمهم الله لەبەر عمومی فەرموودەکەی پێغەمبەر ‎ﷺ کەدەفەرموێت: « لا نکاح إلا بولي » ، دەڵێن: جائیز نیە بۆ ژنان بەبێ وەلی ئەمری شو بکات ..
هەروەها ئەمە ڕای جمهوری زانایانە لە مالیك و شافعی و ئەحمەد رحمهم الله .


ئەم پرسیارەم لێکراوە و خەڵك هەبوە بەمجۆرە هاوسەرگیری کردوە ..!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

12 Nov, 19:05


پێغەمبەر ‎ﷺ دەفەرموێت:
« ئەو کەسەی نوێژی عەسری دەفەوتێ ، وەك ئەو کەسەیە خاو و خێزان و ماڵەکەی لێبرابێ » . ١

ئیبن عبدالبر رحمە الله دەڵێ: لەم فەرموودەیە ئاماژە هەیە بۆ بێ نرخی دونیا . ٢

___________
١- البخاري: ٥٥٢ ، ومسلم: ٦٢٦
٢- فتح الباري

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

09 Nov, 10:34


٤٠٠ ڕۆژە کۆمەڵە پیاوێ بەرامبەر هەموو جیهان وەستاون ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Nov, 15:58


الحمدلله الذي بنعمتە تتم الصالحات

چاپی تازە ( سێیەم ) ی کتێبی :
بیستنی چێژەکان لە ئەحواڵی پێغەمبەرمان ‎ﷺ بەردەستە و ، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەناوەندی ڕێنوێن دەستدەکەوێ ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Nov, 15:18


ئەم برایە ماوەیەك پێش ئێستا لەڕووداوێکی هاتوچۆدا بەسەختی برینداربوە و کەس و کارەکەی داوای دوعای خێرەکەن ..

أسأل الله العظیم رب العرش العظیم أن یشفیە

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

08 Nov, 11:16


لە شەرعا ئەگەر تۆ خێزانت تەڵاق بدەی براکەت بۆی هەیە بیخوازێتەوە ..
بەڵام لە عورفا دوو بنەماڵە ئەوێتە دوژمن یەك و قسە وەیەکۆ ناکەن !

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

07 Nov, 18:35


باشترین مواصەفاتی ژن گوێڕایەڵیە و ، باشترین مواصەفاتی پیاو ڕێزە ..!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

07 Nov, 13:55


لە جەنگی بەدرەوە..

کاتێ هەردوولا بەرامبەر یەک وەستان بۆ جەنگ ، پێغەمبەر ﷺ ڕیزەکانی ڕێک دەکردەوە ، تیرێکی بەدەستەوە بوو ، تێپەڕی بەلای سەوادی کوڕی غەزییە لە ڕیزەکە دەرچوو بوو ، پێغەمبەر ﷺ بە تیرەکە دای لە سکی و فەرمووی: “ ڕێک بوەستە ئەی سەواد” ، وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ، ئازارت پێگەیاندم و پەروەردگاریش تۆی بە دادگەر و حەق ڕەوانە کردووە ، حەقەکەم بدەرەوە ، پێغەمبەر ﷺ سکی بۆ هەڵماڵی و فەرمووی: “ تۆڵەی خۆت بکەرەوە “ ، سەوادیش باوەشی پێداکرد و ماچی کرد ، فەرمووی: “ چی وایلێکردی ئەمە بکەی ئەی سەواد ؟ “ ، وتی: ئەی پێغەمبەری خودا خۆت دەبینی لە چ حاڵێکداین ، ویستم کۆتا شتم لەگەڵ تۆدا پێستم بەر پێستت بکەوێ ، پێغەمبەریش ﷺ دوعای خێری بۆ کرد .١

ــــــــــــــــــــــــــــــ
١- سیرة ابن هشام: ٣٢٦/٢ ، أسد الغابة: ٢٣٣٤ ، وقواە همام عبدالرحیم و عادل مرشد .

کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

06 Nov, 13:32


هەرچەندە هەردووکیان تاك نەعلی یەکن و خزمەتکاری زایۆنین ، بەڵام وەك موسڵمان پێمانخۆشبوو ژنەکە سەرکەوێ چونکە پێغەمبەر ﷺ
دەفەرموێت: " لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ، وَلَّوْا أَمْرَهُمُ امْرَأَةً " رواە البخاري: ٧٠٩٩

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

06 Nov, 09:37


ئەی گرۆی باوکان ..

کەم سەرقاڵی دونیا بن ، کەم سەرقاڵی گەشت و گەڕان بن ..
ببنە سەرکردە بۆ کوڕ و منداڵەکانتان
پەروەردەیان بکەن بە پەروەردەیەکی ئیسلامییانە
فێریان بکەن چۆن شوێنکەوتەی پاڵەوانانی ئیسلامبن هەر لە هاوەڵانەوە تا ئێستا ..
مێژوی پڕسەروەری ئیسلام و موسڵمانانیان بۆ بخوێننەوە ..
پێیان بڵێن: ڕۆژگارێ هەبوە پاشای چین سەرانەی داوەتە دەوڵەتی ئیسلام ..
منداڵی پاشاکانی ئەوروپا بە واسطە لە زانکۆکانی ئەندەلوس وەرەگیران ..
ژیاننامەی خالیدی کوڕی وەلید و ئوسامە و عبدالله ی کوڕی زوبەیریان پێ ئاشنا بکەن رضي الله عنهم ..
پێیان بڵێن: سوڕەتەکانی تەوبە و ئەنفال جگە لە نوێژ لە مەیدانی جەنگیش ئەخوێنرێن ..!
گیانی برایەتی ئیسلامی لە دڵیانا زیندوو بکەنەوە و ، پێیان بڵێن: ئەوە هەمووی خوشك و دایك و کەس و خزم و شەرەفی ئێوەیە کە بەدەستی دوژمنانی دینەوە دەناڵێنن ..
فێریانبکەن ئەم سنورانەی نێوان موسڵمانان داگیرکەران دایانناوە نابێ ئعترافی پێبکرێ ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

05 Nov, 21:32


والله لەبەر حاڵی موسڵمانان خەجاڵەتەبین لەسەرقاڵیمان بە موباحاتەوە ، یان هەتا بەهەندێ عیباداتەوە ( یا عابد الحرمین ) مان بیردێتەوە ..
کەچی ئەو هەموو موسڵمانە بەدیار ڕیاڵ و میاڵەوە دانیشتون …

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

05 Nov, 19:09


وەزیری بەرگری زایۆنی غالانت هەڕەشەی کۆتایی پێهێنانی حەماسی دەدا ، کەچی خۆی لەکار لابرا …!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

05 Nov, 18:36


اللهم إني أسألك بنور وجهك الذي أشرقت له السموات والأرض، وصلح عليه أمر الدنيا والآخرة، أن تجعل أهل غزة في حرزك، وحفظك، وضمانك، وأمانك، وكنفك، ورحمتك !!
اللهم ارحم ضعفهم، واجبر كسرهم، وفرج كربهم، وتول أمرهم، اللهم اطعمهم من جوع، وآمنهم من خوف، اللهم استر عوراتهم، وآمن روعاتهم، اللهم استجب دعاءنا ولا تردنا خائبين !!

جهاد حلس

اللهم آمین

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

04 Nov, 21:33


عومەر رضي الله عنە دەڵێ:
بەسە بۆ کەسێ ئیسڕاف بکات کە ئارەزووی لە هەرچی بوو بیخوات .

الزهد لابن المبارك: ٢٦٦ ، وابن أبي الدنیا في إصلاح المال: ١٠١

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Nov, 21:10


شێرەکانی خۆتان مەکوژن
با سەگی دوژمنان نەتانخۆن

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Nov, 18:24


ئەوکەسەی حوکمی خودا جێبەجێ دەکات دەرك دەکات بە هۆکار و کاریگەرییەکانی بەسەریەوە ، هەروەها قەدری نیعمەتی خودا بەسەر خەڵکیەوە دەزانێ : { ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ } المائدة: ٩٧
بۆیە هەرکەسێ حوکمی خودا جێبەجێبکات هەست بەنیعمەتی خودا دەکات بەسەریەوە .

التفسير والبيان لأحكام القرآن للطريفي: ٣/ ١٢٣٣

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

03 Nov, 10:12


هۆکارەکانی مەشروعییەتی خۆداپۆشین:

١- شەرمکردن لە خودا عزوجل .
٢- شەرمکردن لە فریشتەکان .
٣- خۆداپۆشین لە خەڵکی و ، شەرمکردن لێیان .
٤- خۆداپۆشین لە جن .
٥- خۆداپۆشین لەبەر نەفسی خۆت و پاراستنی فیطڕەتی .

التفسیر والبیان لأحکام القرءان: ٣/ ١٢٩٢

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Nov, 20:19


مولحیدەکانی ئەمڕۆ دەڵێن: « عیبادەت و ئەرکەکانی بەندایەتی تەنیا پەیوەستە بەخودی خۆیەوە و نابێ لەو شتانەبێ کەلەنێوان خەڵکیدا هاوبەشە لە کۆمەڵگاکانیان » تایبەتی دەکەن لە نێوان بەندە و پەروەردگاری ، وەك فەیلەسوفە عەلمانی و لیبڕاڵییەکان ئیقراری دەکەن ، ئەمەش ئیلحاد و کوفرێکە لە کوفری بتپەرستەکان خراپترە ، چونکە بتپەرستەکان خودا و غەیرە خوداش دەپەرستن و ، دەیکەنە هاوبەشی بتەکانیان ، هەندێ مافی خودایان لەسەر خۆیان داناوە لەهەموو شوێنێك ، بەڵام فەیلەسوفە عەلمانییەکان هیچ مافێکی ڕەهایان دانەناوە بۆ خودا لە ژیاندا ، بەرزی بۆ خودا .

التفسیر والبیان لأحکام القرءان للطریفي: ٣/ ١٢٧٤

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

02 Nov, 10:22


مارەیی ..
مارەیی لەشەرعدا دیاری نەکراوە چیبێ ، بەڵام دەبێ ئەو شتە سودی هەبێ بۆ کچەکە و سودەکەش بەگرەنتی و موحەقەقبێ ، نەك سودێکی وەهمی بێ .
جا دەکرێ زێڕ یا زیو یا پارە یا سەیارە یا جل و بەرگێکی تایبەت یا مۆبایل یا گەشتێکی عومرە یا فێرکردنی قورئانی پیرۆز یا سەنەدی کوتوبی ستە یا هەر شتێکی تری بەسودبێ ..
لە صەحیحدا هاتوە: ژنێك خۆی پێشکەشی پێغەمبەر کرد ‎ﷺ بیخوازێت .
فەرمووی: « پێویستم بە ژنخواستن نیە »
پیاوێك وتی: بیدە بە من .
فەرمووی: « کراسێکی بدەرێ »
وتی: نیمە
فەرمووی: « ئەڵقەیەکی بدەرێ با لە ئاسنیشبێ »
وتی: نیمە
فەرمووی: « چەندێ قورئانت لەبەرە ؟»
وتی: فڵان سورەت و فڵان سورەت
فەرمووی: « ئەوە مارەمکرد لێت بەوەی چیت پێیە لە قورئان فێری بکەی » . ١

__________________
١- البخاري: ٥٠٢٩ واللفظ لە ، ومسلم: ١٤٢٥

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Nov, 20:47


بیربکەرەوە بگەڕێیتەوە بۆ شوێنەواری ماڵە ڕووخاوەکەت و بزانی چی ماوە سودی لێببینیت ، لەپڕ تەرمی باوکت ببینیت ..!

ئەمە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی خەڵکی عەزەیە بەدرێژایی نزیکەی ٤٠٠ ڕۆژ ..

بەڵام بزانن تازە بەتازە لەناو نوسینگەی ناتەنیاهۆی پیس جاسوس کەشف دەکرێ لەکەسە نزیکەکانی خۆی ..
ئەوە ئەو وڵاتە هەواڵگیرییە درۆینەبوو کەلە ٧ ی ئۆکتۆبەر پۆرتیان شکا لەگەڵ ئەمریکای باوە گەورەشیان …!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Nov, 11:18


ئەی گرۆی ژنان ..

شیرینی درووستکردن و ماڵڕازاندنەوە کەمبکەنەوە و ، درووستکردنی پیاوان زیادبکەن ، چونکەی ئەوەی لە پێشی ئوممەتەکەمانە پێویستی بە بەرخێك نیە عەلەفی پێبدرێ و قەڵەوبکرێ ، بەڵکو پێویستی بە جەستەیەکە دامەزرابێ و دڵێك باوەڕی هەبێ !
فێریانبکەن نوێژی بەیانی تەنیا ژنان لەماڵەوە دەیکەن ..
خاك بەپیاو ئازادەکرێ نەك بە هەزەلی و تەمەڵ و ژنانیەکان ..
فێریانبکەن سوڕەتەکانی ئەنفال و محمد دابەزیون بۆ ئەوەی هەزارەها پیاو درووستبکەن ..
پێیان بڵێن: ئەوەی تەنیا بۆخۆی دەژی هیچ خێری تیا نیە ..!
ئەگەر ئوم ئەیمەن نەبوایە ئوسامەش نەدەبوو ، هەروەها ئەسماء نەبوایە زوبەیریش نەدەبوو !

ئێوەی ژنان دەتوانن هەموو هاوکێشەکان بگۆڕن بەجوان پەروەردەکردن و دامەزراندنی کچ و کوڕەکانتان ..
سوڕەتی نیساء و نوڕ ، خەدیجە و عائیشە و ئوم سولەیم درووستکەر و بنیاتنەر و داینەمۆی ئەو پەروەردەیەن ..
سەرکردەمان بۆ درووستکەن ئوممەت دەسخەڕۆی سەرکردە ساختەکان و خائین و گەمژەکانە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

01 Nov, 08:07


- مطرنا بفضل الله و رحمته ..
- سوننەتە یەکەم باران بەشێك لە جەستەت ڕووتبکەیت و ڕاستەوخۆ بارانەکە بەری بکەوێ .
- کاتی باران بارین یەکێکە لەکاتەکانی وەرگیرانی دوعا .
- سوپاسی بێ کۆتا بۆ پەروەردگار لەسەرمان واجبە بۆ هەموو نیعمەتەکانی و ئەگەر سوپاسی بکەین بۆمان زیادەکات { لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ } .
- ئەمڕۆ جومعەیە سەڵاوات و دوعا لەبیرمەکەن بەتایبەتی بۆ موسڵمانانی بێکەسی فەلەسطین و سودان و سوریا ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

25 Oct, 21:14


من مناڵم نیە و كەمیش سەیری دیمەنی قوربانییەكانی غەززە ئەكەم ، چون زۆر زۆر كاریگەری هەیە و زۆرجاریش خەریكی نوسین و ئەوانە ئەبم ...
بەس ئێوە سەیری بكەن و بەراوردی بكەن لەگەڵ منداڵەكانی خۆتان با ڕق و بوغزی جولەكەتان زیاتر بۆ دەركەوێ و بەچاوی خۆتان بیبینن و ئیستشعاری ئایەتی { قَدْ بَدَتِ ٱلْبَغْضَآءُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ وَمَا تُخْفِى صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ }. بكەن !
هەروەها بۆئەوەی هەركێ باسی پێكەوەژیانی بۆكردن تاكێ تفی چاك بكەنە ناو چاوی ...
پاشانیش وریابن هەروا دیمەنەكان ئاسایی نەبێتەوە لاتان ، چون دوایی ڕاتێن و دڵتان بۆ موسڵمانانی تر ناسوتێ !

بشزانن كە تەنیا موسڵمانان برای یەكترن و خەمخۆری یەكترن ، ئەوەتا لە تازەترین چەكدا بەكاری دێنن بەبەرچاوی جیهانەوە ئەوەیە كە دەست و پێی قوربانییەكان ئەتوێنێتەوە😢

دڵنیاشبن كە هەرگیز دوای ٧ ی ئۆكتۆبەر وەك پێش ٧ ی ئۆكتۆبەر نابێ !

بەردەوامیش لەبیرتانبێ:
{ یدبر الأمر من السماء }
{ ومكروا ومكر الله والله خیر الماكرین }


ساڵێ پێش ئێستا

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

25 Oct, 17:30


عەسای جیهاد و عەسای عومرە
نێوانیان ئاسمان و ئەرزە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Oct, 17:24


ڕووخاندنی مزگەوتی ضیرار

کاتێ پێغەمبەر ﷺ لە مەدینە دەرچوو بەرەو تەبوک ، ئەوانەی وا مزگەوتی ضیراریان دروستکردبوو هاتن بۆ لای وتیان: مزگەوتێکمان دروستکردووە بۆ ئەوانەی سەرقاڵن ، یا نەخۆشن ، هەروەها بۆ شەوانی سەرما و باراناوی ، پێمانخۆشە بێی نوێژی تیابکەیت و دوعای بەرەکەتمان بۆ بکەیت ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (من لەسەر سەفەرم با بگەڕێینەوە إن شاء الله دێین بۆ لاتان و تیایدا نوێژتان بۆ دەکەین) ، کاتێ گەڕایەوە و نزیکی مەدینە بووەوە ئایەتی بۆ دابەزی سەبارەت بە نیازی گڵاویان لە دروستکردنی مزگەوتەکە و فەرمانی پێکرا کە هەرگیز نوێژی تیا نەکات ، پێغەمبەر ﷺ دوو هاوەڵی بۆ نارد و سووتاندیان ، خوای پەروەردگار دەفەرموێت: { وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًا لِّمَنْ حَارَبَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا الْحُسْنَىٰ ۖ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٠٧) لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا ۚ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ} (التوبة:١٠٧-١٠٨) . ١

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- تفسیر الطبراني: ٢٤/١١ ، و تفسیر البغوي: ص٥٨١ .

کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

24 Oct, 03:20


يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث أصلح لي شأنى كله ولا تكلني إلى نفسى طرفة عين

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

23 Oct, 08:20


🔴⚠️ئەم ئافرەتە ئیماندارە لە باکوری کەرتی غەززە

دایکێک لە باکوری کەرتی غەززە لەسەر شەقام منداڵی دەبێی چونکە دەبابەی سوپای زایۆنی منداڵکوژ ڕێگەی خەستەخانەیان داخستووە

#GazaGenocide
#North_Gaza_genocide

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Oct, 21:20


اللَّهمَّ انصر المسلمين في غزة ..
اللَّهمَّ عليك باليهود ومن والاه يا ربّ العالمين

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Oct, 16:06


- ئەوان بۆ مانگایە مشت و مڕیان بوو لەگەڵ موسا علیە السلام ، ئێستا واز لە قودس ئەهێنن !
- کەلامی خودایان تەحریف کرد ، ئێستا زانیاری و هەواڵ و مێژوو ناگۆڕن !
- خوا بە بکوژی پێغەمبەران وەسفیان دەکات ، ئێستا دەسپارێزی لە ژن و منداڵ ئەکەن !
- وازیانهێنا لە پەرستنی خودا و گوێرەکەیان پەرست ، ئێستا وازدێنن لە باتڵەکەی خۆیان بۆ حەق !
- هەوڵی تیرۆرکردنی پێغەمبەریاندا ‎ﷺ ، ئێستا گوڵ پێشکەش دەکەن !
- پەیمانیان لەگەڵ پێغەمبەر شکاند ‎ﷺ ، ئێستا لەگەڵ ئێمە دەیبەنە سەر !
- باوەڕیان بە خودا و پێغەمبەرەکەی نەهێنا ، ئێستا باوەڕ بە موسڵمانان دێنن !

هەی ئەهلی تەطبیع و زوڕناژەنانیان هۆشبکەنەوە ..

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Oct, 10:12


پاشان پێغەمبەر ﷺ نۆزدە ڕۆژ مایەوە لە مەککە و نوێژی کورت دەکردەوە و باقی مانگی ڕەمەزانیش بەڕۆژوو نەبوو .

فەتحی مەککە کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر عەرەبی ناوچەکە ، چونکە عەرەب چاوەڕێی سەرکەوتن و یەکلایی بوونەوەی جەنگی چەند ساڵەی نێوان قوڕەیش و پێغەمبەریان دەکرد ﷺ بۆ ئەوەی مسوڵمان بن و بێنە ناو ئیسلامەوە ، دەیانوت: جارێ لێگەڕێن لەنێوان خۆی و قەومەکەی ئەگەر سەرکەوتە سەریان ، ئەوا ڕاستە پێغەمبەرە ، کاتێ فەتحی مەککە کرا ، هەر هۆز و قەومێک و بەخێرایی و پۆل پۆل دەهاتنە ناو ئیسلامەوە .

کتێبی: پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لە هاتنە دونیاوە تا چوونە بەهەشت: لا ٢٦٣ - ٢٧١

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Oct, 10:12


لە ڕیوایەتەکەی موسلیمدا هاتووە: پێغەمبەر ﷺ کاتێ ئەمەی فەرمووە کە هەندێ لە قوڕەیش بەرگرییان کردووە و کوژراون و ئەبوسوفیان هات و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوەندە لە قوڕەیش کوژرا ، ئیتر قوڕەیش نامێنێتەوە ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « هەرکەسێ بچێتە ماڵی ئەبوسوفیانەوە پارێزراوە ، هەرکەسێ چەکی دانا پارێزراوە ، هەرکەسێ دەرگای لەسەر خۆی داخست پارێزراوە » .
پێغەمبەر ﷺ سوپای ڕێکخست و فەرمانی کرد هەرکێ هاتە ڕێگایان بیکوژن ، لێبووردنی گشتی دەرکرد تەنیا بۆ چوار پیاو و دوو ژن نەبێت ، ئەوانیش: عیکریمەی کوڕی ئەبوجەهل و عبدالله ی کوڕی خەطەل و مەقیسی کوڕی صوبابە و عبدالله ی کوڕی سەعدی کوڕی ئەبوسەرح ، فەرمووی: « ئەگەریش خۆیان هەڵواسیبوو بە پەردەی کەعبەوە هەر بیانکوژن ».
ئەوەبوو ئیبن خەطەل خۆی هەڵواسیبوو بە پەردەی کەعبەوە و لەلایەن سەعیدی کوڕی حوڕەیث و عەمماری کوڕی یاسرەوە کوژرا ، ئیبنو صوبابەش لە بازاڕ پێی گەشتن و کوشتیان ، عیکریمە هەڵهات و پاشان هاتەوە و باوەڕی هێنا و ئیبن سەرحیش برای شیری عوسمان بوو ، لای ئەو خۆی حەشاردا و هاتە خزمەت پێغەمبەر ﷺ و مسوڵمان بوو .

پاشان پێغەمبەر ﷺ لەسەرووی مەککەوە و لە کەدائەوە ڕۆشتە ناو مەککەوە لە کاتێکدا عەمامەی ڕەشی لەسەر بوو ، دەکرێ کۆکردنەوە لەنێوان هەردوو ڕیوایەتەکە بکەین بەوەی سەرەتا کڵاو ئاسنی لەسەربووە و دواتر کە شەڕ تەواو بووە عەمامەی پۆشیوە .
هەروەها لەسەر وشترەکەیەوە بوو ، سورەتی ( الفتح )ی دەخوێند و دەنگی دەلەراندەوە ، پاشان پێغەمبەر ﷺ هات بۆ لای کەعبە و دەستیدا لە بەردە ڕەشەکە و پاشان تەوافی کرد و پاشان بە کەوانەکەی دەیدا لە چاوی بتێک لە تەنیشتی کەعبە دانرابوو ، ئەیفەرموو: {جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ} و پاشان بتەکانی شکاند و دەیفەرموو: { وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا} (الإسراء: ٨١) ، {قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ} (سبأ: ٤٩) .

پاشان ڕۆشتە ناو بەیتەوە و هەرچی بت و پەیکەری لێبوو کە ژمارەیان ٣٦٠ بت بوو فەرمانیکرد شکێنران ، لە ڕیوایەتەکەی پێشەوا ئەحمەد لە موسنەدەکەی هاتووە: پێغەمبەر ﷺ نەڕۆشتە ناو بەیتەوە تاوەکو هەرچی وێنە و پەیکەر هەیە تیایدا لانەبرا و نەسڕایەوە .
پاشان پێغەمبەر ﷺ پاش ئەوەی بارودۆخەکە هێور و ئارام بوویەوە ، وتاری پێشکەشی خەڵکی کرد ، لە وتارەکەیدا فەرمووی: « الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إله إلا الله وحده ، صدق وعده ، ونصر عبده ، وهزم الأحزاب وحده » ، پاشان هەموو زیادەیەکی ماڵی سوو ــ ڕیبا ــ و خوێن و تۆڵە کردنەوەیەکی جاهیلی هەڵوەشاندەوە ، جگە لە ئاودان بە حاجییان و کلیلی دەرگای کەعبە وەک خۆی هێشتییەوە ، پاشان باسی قەرەبوو ــ دیەی ــ کوشتنی هەڵەیکرد کە دەبێ چەند وشتر بدرێ .

پاشان فەرمووی ﷺ: « خودا و پێغەمبەرەکەی فرۆشتنی عەرەق و مردارەوەبوو و بەراز و بت و پەیکەرەکانیان حەرامکردووە »
وترا: ئەی پێغەمبەری خودا ، ئەی چەوری مردارەوە بوو ، بۆ کەشتی و چەورکردنی پێست و توانەوە بۆ ناو چرا و ڕووناکی بەکاردێت ؟
فەرمووی: « نەخێر هەر حەرامە »، پاشان فەرمووی: « خودا جولەکە لەناوبدات ، خودا چەوری لەسەر حەرامکردن ، تواندییانەوە و پاشان فرۆشتیان و نرخەکەیان خوارد » .

ئەمانە و چەندین ڕیوایەتی تر هاتووە سەبارەت بە وتاری پێغەمبەر ﷺ لەو ڕۆژەی کە فەتحی مەککەی کرد ، پاشان پێغەمبەر ﷺ لە خەڵکی مەککە و قوڕەیش خۆش بوو ، فەرمووی: « وەک براکەم یوسف دەڵێم: { قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ }». (یوسف: ٩٢)

پاشان خەڵکی پۆل پۆل هاتنە ناو ئیسلامەوە و بەیعەتیاندا بە پێغەمبەر ﷺ ، هەروەکو عومەر و ئیبن عەباس تەفسیری سورەتی (النصر) دەکەن بە فەتحی مەککە و نزیکبوونەوەی کاتی مردنی پێغەمبەر ﷺ .
بۆ کاتی ضوحا ــ گزنگ ــ پێغەمبەر ﷺ هەشت ڕکات نوێژی سوننەتی کرد ، بەڵام ڕاجیایی لەسەرە کە نوێژی فەتح بووە ، یان سوننەتی ضوحا ، یان گێڕانەوەی قەزای شەونوێژ ، چونکە پێغەمبەر ﷺ خەیبەری فەتحکرد و لێیەوە نەگێڕاوەتەوە کە نوێژی فەتحی کردبێ ، بەڵام هەریەکە لە خالیدی کوڕی وەلید و سەعدی کوڕی ئەبو وەقاص نوێژی فەتحیان دەکرد .

بەڵام وتارە بەناوبانگەکەی کە باسی گەورەیی حەڕەمی مەککە دەکات ، ئەوا ڕۆژی دووەمی پاش فەتح پێشکەشی کرد و فەرمووی: « بەڕاستی مەککە خودا حەرامی کردووە نەک خەڵکی ، جا بۆ هیچ کەسێ نییە کە باوەڕی بە خودا و ڕۆژی دوایی هەبێ خوێنی تیا بڕێژێ ، یان داری تیا ببڕێ ، ئەگەر کەسێ مۆڵەتی خواست بە کوشتاری پێغەمبەری خوا ﷺ تیایدا ، ئەوا پێی بڵێن: خودا مۆڵەتی داوە بە پێغەمبەرەکەی و مۆڵەتی بە ئێوە نەداوە ، بۆ منیش ساتێک مۆڵەتیدا لە ڕۆژەکەدا ، پاشان حەرامییەکەی ئەمڕۆ گەڕایەوە وەک حەرامییەکەی دوێنێ ، با ئامادەبوو بیگەیەنێ بەوەی ئامادە نەبووە » .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

22 Oct, 10:12


فەتحی مەککە

فەتحی مەککە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی هەشتی کۆچی ڕوویدا ، هۆکاری ئەم فەتحەش لەم کاتەدا ئەوەبوو قوڕەیش بەندێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنامەکەی حودەیبییەی شکاند ، ئەویش یارمەتیدانی قوڕەیش بوو بۆ بەنوبەکری هاوپەیمانیان لە دژی خوزاعەی هاوپەیمانی مسوڵمانان ، کاتێ قوڕەیش و بەنوبەکر دایانە سەر خوزاعە و لێیان کوشتن ، عەمری کوڕی سالمى خوزاعی خۆی گەیاندە پێغەمبەر ﷺ لە مەدینە و بە شیعرێک سکاڵای ئەو ناپاکییەی قوڕەیشی بۆ پێغەمبەر ﷺ گێڕایەوە ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « سەرخرای ئەی عەمری کوڕی سالم ! ».

پێغەمبەر ﷺ دەستیکردە ئامادەکاری بۆ فەتحی مەککە و داوایکرد خودا هەواڵی لە قوڕەیش بشارێتەوە ، خودا وەڵامی دوعاکەی دایەوە ، تەنیا بۆ هەندێ لە گەورە هاوەڵانی ئاشکرا کرد ، لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ فەرمان دەکات بە عائیشە چەکەکانی بۆ ئامادە بکات ، لەو کاتەدا ئەبوبەکر دێت و دەڵێ: کچی خۆم پێغەمبەری خودا فەرمانی پێکردوون ئامادەی بکەن ؟
وتی: بەڵێ ،
وتی: بۆ کوێ ؟
وتی: والله نازانم .
کاتێ حاطەبی کوڕی ئەبوبەلتەعە زانی پێغەمبەر ﷺ خۆی ئامادەکردووە ، نامەیەکی نووسی و بە ژنێکدا ناردی بۆ قوڕەیش و هەواڵی هەندێ کاروباری پێغەمبەری ﷺ پێدەدان ، خودا پێغەمبەرەکەی ئاگادارکردەوە و ئەویش عەلی و زوبەیر و میقدادی بۆ ناردن و پێی فەرموون ﷺ: « بڕۆن تا دەگەنە ڕەوضەی خاخ لەوێ ژنێکی لێیە کتێبێکی ــ نامەیەکی ــ پێیە ، لێی وەرگرن »، هەروا بوو کە پێغەمبەر ﷺ فەرمووبووی ، دواتر لەبەرئەوەی حاطەب بەشداربووی غەزای بەدر بوو ، ئازادی کرد و سزای نەدا .
پێغەمبەر ﷺ بە ١٠ هەزار جەنگاوەرەوە لە مەدینەوە کەوتەڕێ لە مانگی ڕەمەزان و بەڕۆژوو بوو تاوەکو گەشتە کەدید ــ ئاوێکە لەنێوان عوسفان و قودەید ــ ڕۆژووی شکاند و خەڵکیش ڕۆژوویان شکاند .

لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « ئەوا لە دوژمنتان نزیکبوونەوە و ڕۆژوونەگرتنتان بەهێزترە بۆتان »، بەیانی هەندێ لە هاوەڵان بەڕۆژوو بوون و هەندێکی تریان بەڕۆژوو نەبوون ، پاشان بۆماوەیەکی تر کەوتەڕێ تا نزیکتر بووەوە ، فەرمووی: « ئێوە بەیانی دەگەن بە دوژمنەکەتان و ڕۆژوو نەگرتنتان بەهێزترە بۆتان ، ڕۆژووەکەتان بشکێنن » .
کاتێ پێغەمبەر ﷺ گەشتە جوحفە عەباسی مامی بە خاو و خێزانییەوە پێگەیشت کە دەیویست کۆچ بکات بۆ لای بۆ مەدینە .
کاتێ عەباس گەشتە پێغەمبەر ﷺ و سوپاکەی بینی ، وتی: والله ی ئەگەر ئەم سوپایە لەپڕێکدا بچێتە ناو مەککەوە تیا ئەچن ، سواری ئێسترەکەی پێغەمبەر بوو ﷺ و گەڕا بەڵکو ڕێبوارێ ، خاوەن پێداویستییەک ، شوانێک ببینێ و هەواڵی سوپای مسوڵمانان بگەیەنێت بۆ ئەوەی بێن و داوای ئەمانی لێبکەن .
لەناکاو گوێی لە دەنگی ئەبوسوفیان و بودەیلی کوڕی وەڕقاء بوو ، گفتوگۆیان دەکرد سەبارەت بەو سوپا گەورەیە و ئەو هەموو ئاگرە کردوویانەتەوە ، وتی: تا ئێستا ئاگری ئاوا و سەربازگەی ئاوام وەک ئەم شەوە نەبینیوە !
بودەیل وتی: ئەوە خوزاعەن
ئەبوسوفیان وتی: خوزاعە لەوە کەمتر و زەلیلترە ئەوەندە ئاگری پێویست بێ ..
عەباس دەنگی ئەبوسوفیانی ناسییەوە و بانگی کرد
ئەبوسوفیانیش دەنگی عەباسی ناسییەوە و وەڵامی دایەوە .
عەباس وتی: ئەوە والله ی پێغەمبەری خودایە ﷺ لەگەڵ خەڵکیدا ، بەیانییەکی خراپ چاوەڕێی قوڕەیش دەکات !
وتی: چارە چییە ؟
وتی: والله ئەگەر دەستی پێتبگات سەرت لەلاشە دەکاتەوە ، سواری ئەم ئێسترە ببە .
ئەبوسوفیان لە پشتەوەی عەباس سواربوو لەسەر ئێسترەکەی پێغەمبەر ﷺ تاوەکو بردییە لای پێغەمبەر ﷺ .
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « ئەی عەباس ، بیبە با لەگەڵ خۆتبێ لە شوێنی مانەوەت ، بەیانی بیهێنەرەوە بۆم » .
بەیانی بردیەوە بۆ لای پێغەمبەر ﷺ ، کاتێ پێغەمبەر ﷺ بینی ، فەرمووی: « ئەی ئەبوسوفیان ، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بزانی هیچ خودایەک نییە جگە لە الله ؟ » ،
وتی: دایک و باوکم بەفیدات بن ، چەند لەسەرخۆ و چەند بەڕێز و خاوەن ڕەحم و چەند لێخۆشبوونت گەورەیە ! بەڵێ کەوتۆتە دڵمەوە ئەگەر جگە لە الله خودای تر هەبووایە سودی دەگەیاند .
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « هاوار بۆ تۆ ئەبوسوفیان ! ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بزانیت کە من پێغەمبەری خودام ؟ »
وتی: دایک و باوکم بەفیدات بن ، هێشتا شتێک لە دەروونم ماوە لەسەر ئەوە .
عەباس وتی: هاوار بۆ تۆ مسوڵمان بەو شاهێدی بدە بە لا إله إلا الله ، وأن محمداً رسول الله پێش ئەوەی بدرێ لە گەردنت .
ئەبوسوفیان شەهادەی هێنا و مسوڵمان بوو ، عەباس وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئەبوسوفیان پیاوێکە حەزی لە شانازی کردنە ، شتێکی بۆ بکە ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « بەڵێ ، هەرکەس بچێتە ماڵی ئەبوسوفیانەوە ئەوا پارێزراوە و هەرکەسێ دەرگا لەسەر خۆی داخات پارێزراوە » .

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

21 Oct, 11:36


بەداخەوە باکوری غەزە بەهێز چۆڵدەکرێ

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

21 Oct, 02:01


کاکە بەزۆری بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکان نیە کە دەیکەنە هەراو زیادەڕەوی تیا دەکەن ، بە ڤستیڤاڵی تاجی زێڕین نیە کە هەندێکیان هەر خۆتانن و حیجابەکەش ئەوە نیە کە شەرع پێی ڕازیبێ ..

بگەڕێنەوە خزمەتی سیرەی پێغەمبەر ﷺ و ، دەسکەنەوە پەروەردەیەکی درووستی ئیسلامیانەی ئەندام و کادرەکانتان بەبێ تێکەڵکردنی هەوا و ئارەزوو بەناوی کرانەوە و دەعوە و موباحات ..!

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Oct, 17:36


پەنجـەی تەوحـیدم ژهــــراوی نـاکەم
شەهـادەم هـێـنا لە کەس سـڵ نـاکەم
قـورئـان و حەدیــس دەستووری منە
بـۆ دەستوور دانـان بەشـداری نـاکەم

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Oct, 13:26


ئەوان ژێر زەوی بۆ ئەگەڕان
نەیانزانی ئەو لەسەر زەوی بەدوایانەوەیە ..!

الله لە گەورەیی ئەو پیاوە

چ مژدەبوی کە لە عومری کەمی ئێمە لەدایکبوی

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

19 Oct, 10:40


خودا ویستی وابوو لەسەر دەستی دوژمنەکانی شەهیدبێ - بإذن الله -
هەر خۆشیان دیمەنی شەهیدبونە شەرەفمەندییەکەی بڵاوبکەنەوە پاشئەوەی بەدرێژایی ساڵێ هەموو شوێنێ گەڕان بۆی ، هەرگیز بەخەیاڵیان نەدەهات کە قائید لە ڕیزی پێشەوە جەنگەکە بەڕێوە ئەبات !

بەڵێ زۆریان وت و درۆیانکرد ..
وتیان: لە تونێلەکانە لەژێر زەوی خۆی شاردۆتەوە ..
وتیان: لە ناو خەڵکە مەدەنی و ئاوارەکانە خۆی شاردۆتەوە ..
وتیان: خۆمان ئەزانین لە کوێیە ، بەڵام لەبەرئەوەی دیلەکانی کردۆتە پەرژین بۆ خۆپاراستن ناتوانین تەقەی لێبکەین ..
کەچی ئێستا خۆیان بەدەستی خۆیان بڵاویانکردەوە کە لە ڕیزەکانی پێشەوەی جەنگ شەهید بوە ..!

شێخ محمد حسان

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Oct, 21:30


لە بێکەسیماندا یاری بەڕۆحمان دەکرێ😢

کێ هەیە بڵێ ئادەی جەنازەکەی ؟
کێ هەیە بۆ جەبالیا بڵێ: من هەم !؟
کێ هەیە بۆ لە سێدارەدانی ئەو هەموو سوننەیە لە عێڕاق بڵێ: ئیتر بەسە ؟
کێ هەیە بۆ ژن و منداڵی موجاهیدان شوێنگرەوەیەکی پیاوانەبێ و دەستی ڕەحمەت بێنێ بەسەریانا !؟

تتکالبت علینا الأمم😢😢

خالیدی کوڕی وەلید رضي الله عنە نامەی بۆ کیسرای فارس نارد: موسڵمانبە پارێزراو دەبی ، ئەگەرنا پیاوانێکت بۆ دەهێنم مردنیان خۆشەوێ وەكچۆن ئێوە ژیانتان خۆشەوێ . ١

والله تا پیاوانێکی ئاوا درووست نەبن کە مردنیان لا خۆشەویستربێ لە ژیان سەرکەوتن نایا ..

_________
١- البدایة و النهایة لابن کثیر

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Oct, 18:49


ئەوەی ئێستا لە غەزەو بەتایبەتی لە جەبالیا دەگوزەرێ لەسەروی خەیاڵەوەیە😢😢😢

دوعا لەبیرمەکەن ڕەحمەتتان لێبێ

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Oct, 08:40


لەسەرەتای دەرکەوتنی مەسافەی سفر

شێخی سیرە و مامۆستامان ، مامۆستا عبدالأکبر کەلاری وتی: خالدی کوڕی وەلید رضي الله عنە شەو بە سوپاکەی دەوت: دوو کەسی فیداییمان پێویستە بۆ هەڵکوتانە سەر دەرگای قەڵای کافرەکان و کردنەوەی دەرگاکە ، کەسی یەکەم حازرە و کەسی دووەم کێ دێ ؟
شەو کە دەڕۆشتن دەبینن کەسی یەکەم خالد خۆیەتی و دەم و چاوی پێچاوەتەوە !

هەربۆیە مامۆستا وتی: دوورنیە ئەو مەسافە سفرانە خودی سنوار نەبێ …!

بەڕاستی بەگەورەیی و بەعیزەتەوە ژیا و ، بەگەورەیی و بەعیزەتیشەوە دونیای جێهێشت ..

دەك هەرگیز چاوی ترسنۆکان نەچێتە خەو …

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

18 Oct, 03:42


لە بێکەسیمان یاری بە ڕۆحمان ئەکرێ 😢😢😢

حسبنا الله و نعم الوکیل ..

کۆستەکە گەورە لەسەر دڵمان بەڕاستی ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان گەورەن و وەك پیاو ئەژین و دونیای خۆیان فرۆشتوە بۆ قیامەت ، ئەوا جێگرەوەیان زۆرە و سەرۆك لای ئەوان تەنیا ناوەکەی دەگۆڕێ ئەگینا هەموویان پیاوی مەیدانن😢

2,537

subscribers

985

photos

214

videos