فێرگەی زمانی کوردیی بەیان @fzkbeyan Channel on Telegram

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

@fzkbeyan


ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، قوتابخانەیەک بۆ فێربوونی شێوەی زانستیی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
"فێرکاری لەم فێرگەیە بە شێوەی خۆڕایی و خۆبەخشانەیە"
ئادرەس: بۆکان، پاساژی شارەداری

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ فێرگەی زمانی کوردیی بەیان!nئەم فێرگەیە یەکەمین فێرگەی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانە کە بۆ قوتابخانەیەکی زانستیی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی دەستپێکردووە. بەیان تایبەتە بە توانایی فێربوونی شێوەی زانستیی زمانی کوردی بە شێوەی خۆڕایی و خۆبەخشانەییە. ئەم کانالە ڕووداوێکە بۆ هەموو ئافرەتانەکانی زمانی کوردی و بەخشەکردنی زانستیی لەسەر و ژیانی کوردی.
ئادرەس: بۆکان، پاساژی شارەداریnبە کاتێکی کورت کانالەکەمان بەرزمندی لەگەڵ خواتەمان زیاد بکەوە و بەردەوامی زانستیی زمانی کوردی هاتن بگرەوە. بۆ بەرامبەرایەتی زیاتر، بەرنامەی تەمموزی کانالیان بەهێزتر بکەوە. به‌ په‌رزاندنی کانالی زمانی کوردیی راسته‌وخۆ، بەشداری لە دەربارەی خزمەتکردن بکەوە و زیاتر بوشانی زمانتان بڕۆشە!

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

18 Feb, 06:55


ڕاپرسی


▪️بەبۆنەی ۲ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی "زمانی دایک" و بە مەبەستی زانین و ڕاپرسی لەسەر دۆخی زمانی کوردی، پرسیارنامەیەکی سەرهێڵ بە چەند زاراوەی زمانی کوردی ئامادە کراوە.
کرتە لەسەر بەستەری خوارەوە بکەن و بە زاراوەی خۆتان وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.

سپاس بۆ ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن و لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەستەرە هاوکار دەبن.

⬇️⬇️⬇️⬇️

🖇 https://şaho.xyz


https://t.me/Nojin_ngo

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

17 Feb, 20:15


إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون

کاتێک ھات بۆ نێونووسیی بۆ بەشداریی لە خۆلی ڕێنووسدا، ھێشتا کاری نوێژێنکردنەوەی فێرگە تەواو نەببوو. لاوێکی شەرمێون و حەیابەخۆ بوو. تامەزرۆیانە چاوەڕێی دەستپێکی خول بوو. سەرەڕای ئەوەی ڕێگاکەی دوور بوو، زۆربەی کاتەکان پێش دەستپێکیی وانە دەھات و لەبەر دەرکا چاوەڕێ دەبوو. لە کۆتاییەکانی وانەدا بووین ئیدی نەیتوانی ڕاستەوخۆ بەشداریی بکات. چون دەبا بۆ وەدەستھێنانی بژێوی ژیانی خۆی و دایک و خوشکی ھەتا درەنگانێک لەسەر کار بمێنێتەوە ئێستا کە ئەوانە دەنووسم لەبەر چاوم لە پۆل، لە ڕیزی سێھەم دانیشتووە و بە بزە ھەمیشەییەکەیەوە لێم دەڕوانێت. ڕوحت نوقمی ڕەحمت بێ کاکە نەوید گیان. لە لایان شلێر قادرزادە و ھاپۆلەکانتەوە، ھەروەھا هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان، ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری *کاک نەویدی* خودالێخۆشبوو دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

16 Feb, 11:40


کۆتاییی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە «ئاواییی حوسێناباد»ی شاری بۆکان

▪️ بەشی دووهەم( ڕێنووس و ڕێزمان)

🔸 شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢۴ی کوردی

🔺 وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔
@fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

16 Feb, 11:25


کۆتاییی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە «ئاواییی حوسێناباد»ی شاری بۆکان

▪️ بەشی یەکەم( خوێندنەوە)

🔸 شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢۴ی کوردی

🔺 وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

14 Feb, 18:27


ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
فێرگەی زوانی کوردی لە کرماشان
فێربوێن ئاسان و کارامەد
وە شێوەی سەرهێڵ و دەرهێڵ
دەورەیل ئامووزشیی: ڕێنووسی کوردی،
ڕێنووسی کوردی وە ئەڵفبای هاوار (لاتین)، ڕێزوانی کوردی، تێرژبنەڕووی شێعری کوردیی نوو و کڵاسیک، کارگای پاچانووسی، ئامووزش قسەکردن وە زاراوەیلی جوورایجووری کوردی.

@fzkblk
@Viriya776
🆔@fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

13 Feb, 16:45


إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون

هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکاری خۆشەویستمان «مامۆستا هێمن حەسەنی»، دەرد و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموومان.
مامۆستا هێمن حەسەنی ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەشت بوو و ماوەیەک لە لقی بەیانی شاری سەردەشت بەشێوەی خۆبەخشانە وانەی دەکوتەوە.

لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

02 Feb, 19:45


پێشکەشکردنی بڕوانامە بە بەشێک لە قوتابییانی خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە «ئاواییی نۆبار»ی سەر بە شاری بۆکان

ڕێکەوتی ١۴ی ڕێبەندانی ٢٧٢۴ی کوردی


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

30 Jan, 18:14


ڕاگەیاندن

پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.

هاوشارییانی خۆشەویستی شاری سەقز!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی سەقز)، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی ڕێنووسی کوردی لە شاری سەقز بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی و زانیاری زیاتر، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پیناسەیەوە بگرن.

📞 09180599304
🔺 @asrinzahedi

🔹دەسپێکی خول:
دوای نێونووسی ئاگادار دەکرێنەوە.

🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۵

▪️ وانەبێژ:
ئەسرین زاهیدی


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

23 Jan, 16:36


دەسپێکی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان

ڕێکەوتی ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی

🔺وانەبێژ: هێمن ئیسماعیلپوور

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

15 Jan, 05:34


بە سڵاو و ڕێزەوە🌹

🔻ھاوڕێیان بۆ ئاگاداریتان دەستپێکی خولی «کاک ھێمن ئیسماعیلپوور» سبەینێیە بەڕێزان.

بۆ نێونووسی پەیوەندی بگرن.👇
@Hemin_ismailpur
09147111210

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

14 Jan, 19:28


بەشداریی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە یەکێک لە خولەکانی ڕێنووسی کوردی، لە ئاواییی «گردی‌قەبران»ی سەر بە شاری بۆکان، ڕێکەوتی ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢۴ی کوردی.

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

13 Jan, 08:15


ڕاگەیاندن

پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.

هاوشارییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی تری ڕێنووسی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیە بگرن.

📞 09353995949
🔺 @hiwa6290

🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ۶ی ڕێبەندان

🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶

▪️ وانەبێژ:
هیوا ڕەحمانی


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

12 Jan, 12:59


‌ ‌ ‌ بە بیانووی بڵاوبوونەوەی کتێبی «کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی»

نووسین: زانیار قادرزادە
🔺 بەشی دووهەم

دوای ئەوەی یەکەم جار لە دەڤەری ورمێ تەقە لە تفەنگێ دێ و شەڕ هەڵداییسێ، ڕووسەکان وێڕای دەستەیەک سوارەی ئەفشاری بەسەر گوندی باڵووی نزیک ورمێدا دەدەن و بە ماڵان وەردەبن و دەیانپشکنن، چەکوچۆڵ دەدۆزنەوە و دە بازرگانی ئەو گوندە دەستبەسەر دەکەن. پاشان هەر دە کەسەکە بە دارییەوە هەڵداوەسن تا خەڵکی کوردی پێ چاوترسێن بکەن. بەڵام کوردیش هەروا دەستەوەستان نابێ و لێیان دێنە دەست و تا سێ کیلۆمیتریی ورمێ دەگرنەوە. کەچی بەداخەوە هێندەی پێ ناچێ هێزی پشتیوان و یارمەتیدەری ڕووسان دەگەنێ و کوردان تێک دەشکێنن. (خسروزادە، ١٣٩٧، ٦١) هەر لەو بەشەدا نووسەر باسی ڕەگەڵ کەوتن و نزیکبوونی کورد لەگەڵ لەشکری عوسمانی دەکا و لە ڕێی سەرۆک هۆز، کوێخا و ئاغاکانەوە هەڵیاندەفریوێنن و دە شەڕێکیان وەردەدەن کە بە هۆی نەزانی و ناکارامەییی سەرکردەی عوسمانییەکان، کورد دەرەقەتی ڕووسان نایەن و زۆربەیان تێدا دەچن.

لە بەشی سێیەمی کتێبەکەدا نووسەر باسی ئاکامێکی دڵتەزێن بۆ کورد لەو شەڕانەدا دەکا، سەرەتا باسی پێوەندیی باوەڕدارانی دوو ئایینی مەسیحی و ئیسلامییەکان لە کوردستان دەکا. نووسەر بە شێوەیەکی مەیدانی زۆربەی ئەو سەرچاوە و کەسانەی دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە بە جۆرێک ئاگاداریی دۆخی ئەو سەردەمی کوردستان بووبن. لە ڕێی ڕیوایەت و گێڕانەوەی کەسایەتییە بەناوبانگ، دەستڕۆیشتوو، ئاغا و کوێخاکانەوە پەردە لەسەر زۆر لایەنی شاراوەی ئەم شەڕانە هەڵدەداتەوە و کۆمەڵێک زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات. ئەو زانیارییانە دەکرێ ببنە هەوێنی توێژینەوەیەکی زانستی و ئەکادێمیی تێروتەسەل تا لایەنە باش و خراپەکانی ئەم شەڕانە بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە وەرد بدرێنەوە.

لە بەشی چوارەمی ئەم کتێبەدا نووسەر سەرباقی هەموو ئەو نەهامەتییانەی داوێنی کوردانی گرتووە، باسی قاتی و قڕی لە کوردستانیش دێنێتە گۆڕێ و لە زمان کۆمەڵیک کەسایەتییەوە باسی ئەو نەهامەتییانە و ئاسەوارەکانی ئەم شەڕە لەسەر ئێران و کوردستان دەکا و بەو ئاکامە دەگا کە کوردستان لەچاو بەشەکانی دیکە زیاتر وێران و کاول بووە.

نووسەر سەرەڕای کۆمەڵێک سەرچاوە و زانیاری، لەسەر یەک هەوڵی داوە ئەو دەقە فۆلکلۆری و زارەکییانە، گێڕانەوەی تۆمارنەکراو، بەڵگەنامە و بیرەوەریی کۆمەڵێک کەسایەتی بکاتە نێوئاخنی باسەکانی و، زەنگینتر و دەوڵەمەندتری بکات. هەربۆیە دەرفەتی هەراوتر دەخوازێ کەسانی پسپۆڕ و شارەزا زیاتری لەسەر بنووسن و خوێندەواری کوردیش هەموو کون و کاژێرەکان بەسەر بکاتەوە. مێژوو چیرۆک و بەسەرهاتی هەموومانە، سەمایەکی ئاڵۆز و تێکچندراوی ئەو شتانەیە کە هەبووە و دەبێ. ئەوەی ڕاستی بێ، ئەگەر باوەش بەو چیرۆکانەدا بکەین، دەزانین کە مێژوو هەر ڕابردوو نییە، بەڵکو کاکڵ و جەوهەری ژیانە.


سەرچاوە:
جەڵدیانی، موحسین. (١٤٠٣). کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی. مەهاباد، چاپەمەنیی ژیر.
هەورامی، ئەفراسیاو. (٢٠٠٦). کورد لە ئەرشیفی ڕووسیا و سۆڤییەتدا. بڵاوکراوەی دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی.
خسروزادە، سیروان. (١٣٩٧). راه بی سرانجام، نگاهی بە سرگذشت آسوریان در جنگ جهانی اول. انتشارات: شیرازە کتاب ما. چاپ دوم، خرداد ١٣٩٨.

https://t.me/muhsinceldiyani
https://t.me/fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

12 Jan, 12:58


‌ ‌ بە بیانووی بڵاوبوونەوەی کتێبی «کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی»

نووسین: زانیار قادرزادە

🔺 بەشی یەکەم

مێژوو وەکو فەڕشێکی نەخشین و ڕەنگین وایە کە بە تانوپۆی زەمان چندراوە. هەر چرکەساتێکی زۆر جاران تەوقیتێکی جوانی گێڕانەوەی بەرینی چیرۆکی مرۆڤایەتییە و زۆر جارانیش بەربەرەکانیی مانەوەی نەتەوەیەک بە کەڵەوەکێشی، ئاژاوەگێڕی و ملانە دەقەبڵێنێ. مێژوو تۆماری سەرلەبەری سەرکەوتن و تڕاژێدیاکانی ئێمەیە. ڕووداوی ئەو ئیمپڕاتۆرییانەی بە تێڕادیوی دە بەرزایی‌یەکان هەڵبوون و پاش شەڕ و هەڵڵایەکی زۆر بوونە پووشی بەر بایێ. زایەڵەی شۆڕش، بەرەوپێشچوون و گەڕان بەدووی مانا و ڕاستیی ڕووداوەکاندا. ئەگەر لە ڕاستی دەپرسی، مێژوو هەر ئەوە نییە ڕابردووت بێنێتەوە بەر چاوان، بەڵکو کلیلێکە دەرووی فام و تێگەیشتنمان بە ڕووی ئێستادا دەکاتەوە و پاشان تێمان دەگەیەنێ داهاتوو چی بەسەر دێ و سەر بە کوێوە دەنێ.

هەر لە بەرەبەیانی شارستانییەتەوە، ئەوکاتەی مرۆڤ بۆ یەکەم جار وڵاتی هەڵکۆڵی و، هێما و سیمبولەکانی خۆی لەسەر بەرد و تاتەبەردەکان هەڵكەند تا لەو ڕێیەوە چیرۆکەکانی خۆی بگێڕێتەوە، تا هەموو شتە سەرسووڕهێنەرەکانی کەونارا، ئەو ئەهرامانەی بۆن بە ئاسمانەوە دەکەن، ئەو شارانەی بە داهێنانی بەشەر ترووسکەی ڕووناکایی‌یان هەموو وڵاتی زێڕەوشان کردووە، ئەو فەلسەفانەی ئێستاش مێشکمان ختووکە دەدەن، بێننەوە بەرچاوان. مێژوو ئاوێنەی هەموو ئەو ڕووداوانەیە کە هەڵماندەپێچێ کێ بووین، کێین و لە داهاتوو دەتوانین کێ بین.

مێژوو شاهیدی بێدەنگی شۆڕش و خەباتی گەرمی ژیانی ئاسایی‌یە. ئەو جووتیارەی چاوی بەسەر مەزرا و زەویوزارییەوەیە، ئەو هونەرمەندەی خەبات و خۆڕاگریی میللەتێک لەسەر لاپەڕەیەک دەنەخشێنێ و ڕووحیان وەبەر دێنێ، ئەو توێژەرەی دە فکران دەنیشێ، دیمەنێک کە کەسایەتییە مەزنەکانی مێژوو، پادشاکان، شاژنەکان، بیرمەندان، خەباتکاران، نووسەران و شاعیران ئاسەواری خۆیانی تێدا بەجێ دێڵن و میراتێک بە ئێمە دەسپێرن کە سنوورەکانی تا ئەودیوی زەمان واوە دەڕوا. هەڵبەت ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە مێژوو پارێزەری هەڵەوپەڵەکانی ئێمەیە. وانەی زۆرداری و نەزانی، شەڕ، ئاژاوە و تۆوی دووبەرەکی، شکاندنی پەیمانی ئاشتی و بەهای ئازادیمان وەبیر دێنێتەوە. ئەوەش هانمان دەدا تا مشووری خۆمان بخۆین، فێر بین و ئەزموون لەو هەڵانە وەربگرین کە وەچەی بەرلە ئێمە پێی ئەنگواون.

لە شووشە لەتوپەتەکانی مێژوودا دەبینین کە تێپەڕبوونی زەمان هەم وەکو بارێکی گران لەسەر شانمانە و هەم دیارییە. ئەم چیرۆکە ڕووحی خۆبەدەستەوەنەدانی بەشەر، سەروسۆراغی بێ‌وەستانی زانست و هەوڵ بۆ یەکسانی و دادپەروەرییە. مێژوو هەر کۆمەڵەی سەربوردە مێژوویی‌یەکان و ڕووداوەکان نییە، بەڵکو گێڕانەوەیەکی زیندوویە و تەنگ بە خوێنەر هەڵدەچنێ کە هەموو شتێک ئاشکرا دەکا، هەمیشە خەریکی گوورانە و بە حیکمەتی ڕابردوو وەکو چاوساغێک پیلمان دەگرێ و نهێنیی ڕووداوە نەزانراوەکانمان بۆ دەدرکێنێ.

بەڵام بڵێی مێژووی نەتەوەی کورد لەو شەڕانەی تێیانەوە گلاندووە، خێری دابێتەوە یان وەکو ڕووداوەکانی بەرێ هەر بەشی ماڵوێرانی، ڕاونان، کوشت و کوشتار و لەنێوچوون بووە؟ ئەگەر ئاوڕێک وە ڕابردوو بدەینەوە و بەتایبەتی کتێبی "کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی" لە نووسینی بەڕێز موحسین جەڵدیانی بخوێنینەوە، لە سەرەتای کتێبەکەدا چەند پرسیاری سەرەکی دەورووژێنێ و لە ڕێی ئەو پرسیارانەوە دەیان و سەدان وردەپرسیاری دیش دێتە نێو زەینمانەوە و خوێنەر ناچار دەکا بچێ چەندین سەرچاوەی دیش بپشکنێ تا لە وڵامەکان ئەرخەیان بێ. لە بڕگەکانی دواییشدا دۆخی وڵاتانی دەروجیرانی کوردستان لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا هەڵدەسەنگێنێ. خوێنەر بۆی ڕوون دەبێتەوە کە پاش هەڵشێلانی لایەنە سەرەکی و لاوەکییەکان و بەبێ ویستی کورد و بەناچاری ئەو شەڕەیان بەسەردا سەپاندووە و بەئیشتیای دڵی خۆیان کاری خۆیان پێ ڕاست هێناوە. پشکی قەجەر، ڕووس و عوسمانییەکان لە جەنگەی ئەو ڕووداوانەدا یەکجار زۆرە و ئەو ململانێیانە بەزەرەری کورد شکاوەتەوە، هاوکات پێکهاتەکانی دیکەی وەکو تورک، ئاسووری و ئەرمەنیش دەوری بەرچاویان لەو مێژووەدا گێڕاوە. بۆ وێنە لە کاتی شۆڕشی تورکیادا هەزران ئەرمەنی و کورد لە کەنیسەی "خالید ئۆغڵی" کۆ دەبنەوە و سوێند دەخۆن کە بە ئاشتی لە دراوسێیەتیی یەکتر بژین، کەچی کومیتەی ئەرمەنی فریوی بەڵێنەکانی تورکان دەخۆن و خیانەت لە کوردەکان دەکەن و لە ڕاپەڕینەکەی "بدلیس"دا پەنا دەبەنە بەر والیی بدلیس و، بۆ دژایەتیی کوردان داوا دەکەن چەکیان بدەنێ. (هەورامی، ١٠،٢٠٠٦)

لە بەشی دووەمی کتێبەکەدا لەسەر خاکی کوردان شەڕ لەنێوان عوسمانییان و ڕووسان هەڵداییسێ و کوردیش لە ناچارییان هەر جارە و ڕوو دە لایەک دەکا.


https://t.me/muhsinceldiyani
https://t.me/fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

12 Jan, 04:54


دەسپێکی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە «ئاواییی گردی‌قەبران»ی سەر بە شاری بۆکان

🗓 ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی

🔺وانەبێژ: ئیدریس ئاگ

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Jan, 21:36


إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون

گەڕانەوەی ھەمووان بۆ لای خودایە
هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس خاتوو دڵنیا ڕەحیمی( بەرپرسی لقی شاماتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، هەواڵی کۆچی دواییی برازای خۆشەویستتان، خەم و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانت و هەموومانی هەژاند.
لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
هیوادارین دوایین خەم و پەژارەتان بێ.
هاوبەشی خەمتانین.
@F_Z_K_SH98

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Jan, 19:25


دەسپێکی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە «ئاواییی حوسێناباد»ی سەر بە شاری بۆکان

🗓 ڕێکەوتی ١۵ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی

🔺وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Jan, 16:13


🔖 *خشتەکاریی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی*

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ناسر_ناسری

⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: گوندی
#حوسێناباد

❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە(سەدراباد) دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.

💎دەسپێکی خول: ڕێکەوتی #۱۵ی #بەفرانبار

🕣 کات: شەوانی #شەممە و #سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰ تا ۱۰

▪️ڕێگاکانی نێونووسی:

📞 09143651135
🔺
@naser_naseri1987

📖ـــ————————ـــ📖

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ئیدریس_ئاک

⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: ئاواییی #گردیقەبران

❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.

💎دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #22ی #بەفرانبار

🕣کات: شەوانی شەممە و سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰
تا ۱۰

▪️ڕێگاکانی نێونووسی:

📞 09148431303
🔺
@edris_ak1

📚ـــ———————-ـــ📚

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ھێمن_ئیسماعیلپوور

💎شوێنی بەرێوەبردنی خول: شاری #بۆکان، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان

🕔 دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #۲۷ی #بەفرانبار
کات: ڕۆژانی #یەکشەممە و #پێنجشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶
◾️ڕێگاکانی پەیوەندی:

📞 09147111210
🔺@Hemin_ismailpur

🌅ـــ———————-ـــ🌅

بۆ پاڵپشتی و ئاگاداربوونەوە لە چالاکییەکانی، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان، ببنە ئەندام و ھاوڕێی ھەمیشەییی کاناڵ و ھاوڕێیانتان
بانگھێشتی کاناڵ بکەن.

🌄 لە بەیاندا خۆری زانست ھەڵ دێت!

🆔 @fzkbeyan

.

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

02 Jan, 07:00


ڕاگەیاندن

زمان، کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمانە

هاووڵاتییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی ڕێنووسی کوردی لە ئاواییی گردی‌قەبران بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیەوە بگرن.



📞 09148431303
🔺
@edris_ak1

🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار

🔹کاتی پۆلەکان:
شەوانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۸:۳۰ تا ١٠

▪️ وانەبێژ:
ئیدریس ئاگ


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

01 Jan, 05:40


کورتەفیلمی تاقیکاریی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە «ئاواییی نۆبار»ی سەر بە شاری بۆکان

سێشەممە، ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ٢٧٢۴ی کوردی

🔺 وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

31 Dec, 09:11


🎥بینەر بن//

🔴 بەسەرهاتی بەرهەمەکانی هەژار موکریانی
لەدوای سی ساڵ بێدەنگی

🔹له لایەن مستەفا، خانی و بارزان شەڕەفکەندی

بەشی یەکەم

١۴٠٣٫۱۰٫۱۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

31 Dec, 09:11


🎥بینەر بن//

🔴 بەسەرهاتی بەرهەمەکانی هەژار موکریانی
لەدوای سی ساڵ بێدەنگی

🔹له لایەن مستەفا، خانی و بارزان شەڕەفکەندی

بەشی دووەم و کۆتایی

١۴٠٣٫۱۰٫۱۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

30 Dec, 15:36


ڕاگەیاندن

زمان، کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمانە



هاوشارییانی ئازیز و خۆشەویستی شاری بۆکان!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی دیکەی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەڕێوە بەرێ. ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی لە ڕێگای واتساپەوە نامەیەک بۆ ئەم شومارەیە بنێرن.

📞 09147111210
🔺
@Hemin_ismailpur
🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار

🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶

🔸 وانەبێژ:
هێمن ئیسماعیلپوور



🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

29 Dec, 21:15


‌ سپاس‌ و پێزانين

بە بۆنەی کۆچی‌دوایی
نووسەری کورد و باوکی ئازیزمان فەتاح خان ئەمیری


نامرێ ئەو قەڵەمەی، ژینی ئەوینداریی بوو
نووسی ئەو ژانە، کە هی وەرزی شەوی تاریی بوو
ئەو دڵەی ببووە مەکۆی خاکی وڵات، هەر ماوە
کامە رێ روون و بەهاری بووە، رێبواری بوو


هاونیشتمانیانی خۆشەویست، گەلی هەمیشە ئەمەگدار، دڵسۆزان و هاوخەمانی هێژا!

سەرەتای وەرزێکی نوێ و دەستپێکی خەمێکی تازە بۆ نووسین و قەڵەم و بیری کوردییە. کۆچی‌دوایی نووسەری داهێنەر و رۆماننووسی ناودار فەتاح خان ئەمیری ئەوەندی داخی خستە هەناوی ئێمەوە، هەر بەو ڕادەیەش هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی خەمبار کرد. دەرکەوتن و خەمخۆری جەماوەری کوردستانمان هەم لە سەردەمی نەخۆشیی کۆچکردووی ئازیزمان و هەم لە کاتی ئەسپەردەکردنیدا دیت و بە بوون و هاوخەمی جەماوەری پێزان و لێزانی کوردستان، لە باری پەژارەمان سووک بوو. ڕەنگە بەهۆی ژان و خەمی ئەو کۆستەمانەوە نەمانتوانیبێ بە شێوەی شیاوی گەورەیی و دڵسۆزی ئێوە پێشوازیمان لێ کردبن و وڵامی هاوخەمی و هاوڕێيي ئێوەی ئازیزمان دابێتەوە. بەو بۆنەوە ئەوپەڕی ڕێزمان بۆ هەموو بەشداربووانی کۆڕی ناشتن و پرسە و سەرەخۆشی نووسەری کورد و باوکی ئازیزمان دەردەبڕین. سپاس و پێزانیمان هەیە بۆ جەماوەری بە ئەمەگی هەموو دەڤەرەکانی کوردستان بەتایبەت: شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز، بانە، شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، سەردەشت، میوانان، نووسەران، ڕۆشنبیران و خامەدارانی کورد، لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە، کە هەم لەو ڕۆژە تاڵەدا بە ئامادەبوونیان بەشێک لە برینی دڵیان ساڕێژ کردین و هەم شکۆیان بەخشی بە ناشتنی پیاوێک کە تەمەنی، پێشکەش قەڵەم و وشەی کوردی کرد.

سپاس بۆ بەرپرسان و بەتایبەت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز "كاك نێچیروان بارزانی" کە بە پەیامێکی تایبەت، هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو و نووسەرانی کوردستان ڕاگەیاند. هەروەها سپاس بۆ کادری دەرمانی شارەکانی ورمێ و بۆکان کە ئەوپەڕی دڵسۆزییان نواند و هەستی مرۆڤایەتیی و بەرپرسایەتیان گەیاندە ئەوپەڕی خۆی. سپاسی بێڕادەمان بۆ هەموو خزمانی دڵسۆز و خەمبار و تێکڕای دراوسێ و جیرانە دڵسۆزەکانمان کە وێڕای ئێمە شانیان دایە بەر ئەو باری خەمە و لەگەڵمان بوون. پێزانی ئەرک و ماندووبوون و بە دەنگەوەهاتنی هەواڵنێرانی هەواڵدەرییە دڵسۆزەکانی شارەکانی مەهاباد، بۆکان و دەرەوەشین کە لە ڕاگوێزتن و ڕووماڵکردنی ئەو ڕووداوە تاڵ و هەواڵە جەرگبڕەدا، ئەوپەڕی دڵسۆزییان نواند.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و سپاس دادەنەوێنین بۆ هەموو جەماوەری کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، کە شەپۆلی پەیام و برووسکەی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئەوان، باری ژانی لەسەر شان هەڵگرتین، سوکنایی پێ‌ەبەخشین و ئەو ڕاستییەی پێ سەلماندین کە؛ ئەوانەی لە دڵی نەتەوە و زمان و کولتووری خۆیاندا دەژین و گەشەی پێ‌ دەدەن، نە دەمرن و نە لەبیر دەچنەوە.


لەلایەن بنەماڵەی ئەمیری


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

28 Dec, 20:42


«مەنسوور یاقووتی» نووسەر و شاعیری کورد کۆچی‌دوایی کرد.
مەنسوور یاقووتی، چیرۆکنووس، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبیی خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار کۆچی‌دوایی کرد.

ڕوحی شاد و ناوی هەرمان

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

25 Dec, 18:20


ئاگاداری! 📢📢📢

وەشانخانەی ''خۆر'' ئاگاداری تەواوی وەرگێڕان و نووسەرانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان دەکاتەوە کە بەم زووانە بە نیازە کۆمەڵە کتێبێکی بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە چاپ بدات. ھەربۆیەش داوا لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین ئەگەر کتێبێک یان وەرگێڕانێکی باشیان لەو بوارەدا ھەیە بۆمانی بنێرین تاکو دوای تاوتوێ کردن و پەسند کران گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکەین و کتێبەکانیان لە چاپ بدەین. لێرەدا واباشە ئاگادارتان بکەینەوە پێش ناردنی کتێبەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن:
١ـ کتێبی وەرگێڕدراو دەبێ لە زمانی سەرەکییەوە وەرگێڕدرابێت.
٢ـ کتێبەکان بە شێوەی فایلی Word و بە فۆنتی یۆنیکۆرد بنێردرێن.
٣ـ ڕێنووسی ئەکادێمیای کوردی ڕەچاو کرابێت.

چاوەڕوانی ھاوکاریتانین.

🔺 ناردنی بەرهەمەكان بۆ وەشانخانەی ''خۆر'' لە ڕێگای:

ئیمەیل:
[email protected]

بەشی منداڵانی ''خۆر''
[email protected]

واتساپ و تێلێگرام
00989337629203

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

25 Dec, 16:53


ڕاگەیاندن

زمان، کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمانە

هاووڵاتییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی ڕێنووسی کوردی بۆ گوندەکانی حوسێناباد و سەدراباد لە «ئاواییی حوسێناباد» بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیەوە بگرن.



📞 09143651135
🔺
@naser_naseri1987

🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ۱۵ی بەفرانبار

🔹کاتی پۆلەکان:
شەوانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۸:۳۰ تا ١٠

▪️ وانەبێژ:
ناسر ناسری


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

24 Dec, 05:12


🎥بینەر بن//

🔴 تەرمی مامۆستا فەتاح ئەمیری، لە ناو ئاپۆڕای جەماوەریدا بە خاک سپێردرا

١۴٠٣٫۱۰٫۰۳
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

22 Dec, 19:51


پەیامی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا فەتاح ئەمیری

خولقێنەری هاوارەبەره و میرزا له سەرەتای وەرزی  سەرما و سەغلەت‌دا کۆچ و کۆچباری تێک نا و بەرەو هەرێمی هەرمان تێهەڵکشا.

دەست و قەڵەمی کاک فەتاحی ئەمیری له سەردەمانێک‌دا دەست‌وبردی خۆی نیشان دا کە پێویست بوو نووسەرێکی چازان و  لێوەشاوه لە بەرانبەر قورسایی شێعردا لەنگەرێک بۆ نەسری کوردی ڕابگرێ و له تەرازووی ئەدەب‌دا ـ کە به سوودی هۆنراوه داهاتبوو ـ سەنگێک بۆ پەخشان دانێ.

پێشتر له دیوی ڕۆژهەڵات‌دا ئەو پێواژۆیه به دەستی هەژار و هێمن دەستی پێ‌کردبوو. هەژار له وەرگێڕانی "شەڕەفنامە"دا و هێمن له "ڕاوەتاژی‌"دا نموونەی پەخشانێکی چەندتوێژ و پڕ وزه و فەننی و فاخریان بەتاقی کردەوە و له "چێشتی مجێور" و "لەکوێوە بۆ کوێ"دا نموونەی نەسرێکی ڕەوان و ساکاریان ئەزموون کرد. لەپاڵ ئەو دوو دەرەتانە پێشنیارکراوەی مامۆستایان‌دا، سەیدایەکی سێهەم ـ حەسەن قزڵجی ـ دەرووی دەرەتانێکی دیکەی بە ڕووی ئەدەبی کوردی‌دا کردەوە: واتە سەنتێزێک له نەسری تێکچندراوی جۆری یەکەم و پەخشانی زوڵاڵی جۆری دووەم کە له دەفری گێڕانەوەدا توابۆوە.

فەتاح ئەمیری بە ڕێبازی قزڵجی‌دا ڕۆیشت، بەڵام به هەگبەیەکی پڕ له ئەزموونی هێمن و هەژار. کاک فەتاح میراتگری ئەو سێ سوارە بوو. سەنتێزە ڕیواییەکەی قزڵجی وەرگرت و لەگەڵ زمانی هێمن و هەژار ـ له هەردووک جۆری ئەزموونەکانیان‌دا ـ تێهەڵکێشی کرد و زمانی خۆی پێ خولقاند و نەسری کوردی بەرەو هەوارێکی نوێ گواستەوە.

کاک فەتاح نەک هەر لە بواری شێوازی زمان و پەخشان‌نووسی‌دا بەڵکوو له بوارەکانی دیکەش‌دا، هۆگری سەنتێز ساز کردن بوو. کەشی واقیعی له "هاوارەبەره" و "میرزا"دا لەپاڵ ڕەگەزە ئەوپەڕواقیعەکانی "زیندەخەو"، کەشی لادێیی له "هاوارەبەرە" و "میرزا"دا دەگەڵ پێوەندییەکانی شارنشینی له "زیندەخەو"دا، له هەردوو بەرهەمی "خەم و خەیاڵ" و "گێژەڵووکە"دا ئاوێتە کران و بواریان بۆ نوێترین و دوایین ئەزموونی نووسەر ڕەخساند. ڕاسان و سەرهەڵدان له "میرزا"دا و بەندیخانە و بەرخۆدان له "زیندەخەو" و "گێژەڵووکە"دا ئەو ئەزموونانە بوون کە کاک فەتاح له ئەزموونی ژیانی خۆی و له مێژووی نەتەوەکەی هەڵیهێنجابوون.

ئەوڕۆ کەسێک له حەشیمەتی کوردستان کەم بۆوه. بەڵام هەر ئەو کەسه دەیان کەسایەتی نەمری بە حەشیمەتی وڵاتی کوردان زیاد کرد. ئەوڕۆ میرزا و یاره و یای ناز و حاجی و چووکەڵ و ئازاد نەک هەر هاوڕێ و هاووڵاتی ئێمەن بگرە دانیشتووی کۆماری جیهانیی ئەدەبیاتن.

بەناوی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوە سەرەخۆشی له بنەماڵەی هێژای مامۆستا فەتاح ئەمیری و له خەڵکی سەربەرزی بۆکان و له هەموو کوردستان دەکەین.

لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
۱ی بەفرانباری ۱٤۰۳ی هەتاوی


https://t.me/dr_rehber

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

22 Dec, 10:38


🔺 ئاگاداری
پرسە و سەرەخۆشیی ڕۆماننووسی ناوداری کورد، نەمر «مامۆستا فەتاح ئەمیری»

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانبار لە شاری بۆکان بەڕێوە دەچێ.
🕌 شوێن: مزگەوتی دارولئیحسان

هەروەها پرسەی خوالێخۆشبوو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۴ی بەفرانبار لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێ.
🕌 شوێن: مزگەوتی یۆسف قازی

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

22 Dec, 09:04


بڵێ نالی بە ئەربابی وەفا: بێن
هەموو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین

لە لایان ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان و ھەموو وانەبێژان و فێرخوازانییەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا فەتاحی ئەمیری و مەکۆی ئەدیبان و قەڵەمبەدەستانی نەتەوەی کورد و خەڵکی بۆکان دەکەین، ڕوحی ئەو مامۆستا نەمر و پایەبەرزە نوقمی ڕەحمەت بێت و بەھەشت جێگای بێ.
@fzkbeyan

🥀

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

22 Dec, 08:27


ھەر ئێستا ڕێوڕەسمی بەخاکەسپاردنیی مامۆستای خامەڕەنگینی کورد، دانیشتووی شاری بۆکان بەڕێز مامۆستا فەتاحی ئەمیری
ڕوحیان شاد

@fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

21 Dec, 16:09


زۆر بەداخەوە ڕۆماننوسی ناوداری کورد «مامۆستا فەتاح ئەمیری» کۆچی‌دوایی کرد.
ڕوحی شاد و یاد و ناوی هەرمان

هه‌سته‌ ڕۆڵه‌م! هه‌سته‌ که‌سی‌ مامی! بلوێره‌که‌ت له‌ توربێنێ ده‌رکێشه‌ و وه‌ک نه‌فه‌سی عیسا له‌شی مردووم زیندوو که‌وه‌! ڕابه‌ دڵم مه‌شکێنه‌! ئاره‌زووه‌کانم وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاوی یه‌ک به‌ دووی یه‌کدا ده‌ته‌قن. دڵم گۆڕستانی مه‌به‌سته‌! چاوم کۆلی چاوه‌ڕوانییه‌! مێشکم هێلانه‌ی مه‌لی ئازادییه‌. ورده‌ ورده‌ به‌ نامرادی پیر ده‌بم؛ له‌وانه‌یه‌ ته‌واوی ویست و داخوازه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه‌ ژێر خاک!

📖 هاوارەبەرە /لاپەڕەی ۶۶
فەتاحی ئەمیری


ڕوحت شاد🥀

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

18 Dec, 18:47


ڕاگەیاندن

پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.

هاوشارییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی تری ڕێنووسی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیە بگرن.

📞 09353995949
🔺 @hiwa6290

🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار

🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١١:٣٠ بەیانی

▪️ وانەبێژ:
هیوا ڕەحمانی


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

16 Dec, 18:24


تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان( لقی چیانە) له ئاواییی «بادیناوێ»، سەر بە شاری پیرانشار

🔺 وانەبێژان: بەڕێزان موحسین محەممەدنژاد و کاک بەرزە

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

15 Dec, 13:57


پێشکەشکردنی بڕوانامە بە قوتابییانی خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان

ڕێکەوتی ۲۵ سەرماوەزی ٢٧٢۴ی کوردی


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

20 Nov, 05:18


دەسپێکی خولێکی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە «ئاواییی نۆبار»ی سەر بە شاری بۆکان

🗓 ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی

🔺وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Nov, 19:34


مامۆستا برایم قادری(گۆرانیبێژ)
🔺 سەرچاوە: Rudaw
❇️
#گۆرانیبێژ #ژیاننامە #برایم_قادری #ڤیدۆ
🆔
@fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Nov, 19:19


زۆر بەداخەوە ئەمرۆ رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧۲۴ی کوردی، هونەرمەندی دەنگخۆش و ناسراوی کورد، نەمر، « مامۆستا ئیبڕاهیم قادری» کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی هاژە، سبه‌ی چوارشه‌ممه، ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی هونەرمەندی کورد، مامۆستا ئیبڕاهیم قادری، کاتژمێر ۱۱ی بەیانی لە مردووشۆری گۆڕستانی مەهاباد بەڕێوە دەچێ.

ڕۆحی شاد و یاد و ناوی هەرمان
🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Nov, 18:16


ڕاگەیاندن

پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.


هاووڵاتییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی ڕێنووسی کوردی لە «ئاواییی نۆبار» بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیەوە بگرن. جێگای ئاماژەیە گوندەکانی دەورووبەری نۆباریش دەتوانن لەم خولەدا بەشدار بن.



📞 09143651135
🔺 @naser_naseri1987

🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەر

🔹کاتی پۆلەکان:
شەوانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۸:۳۰ تا ۹:۳۰

▪️ وانەبێژ:
ناسر ناسری


🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

20 Oct, 13:58


تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا
ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا

یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار
بێتە ئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕا دەکا

کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە!
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەر کەسێ کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا

شێعری خەڵقی کەی دەگاتە شێعری من بۆ نازکی
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا


لێدوانی شێعرێکی بەرزی مامۆستا نالی لە لایان مامۆستا جاسم کەلارییەوە.

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Oct, 09:46


‍ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٦ی ڕەزبەر لە ماڵی مامۆستای پایەبەرزی کورد، مامۆستا حەقیقی لە شاری بۆکان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بەشداریی شاعیران و نووسەران و هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەشانخانەی خۆر، بەڕێوە چوو. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان پڕ بەدڵ پیرۆزباییان پێ دەڵێن و هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

11 Oct, 18:10


🎥 وتاری شاعیر و لێکۆلەر یونس ڕەزایی لە کۆڕی ڕێزلێنان لە مامۆستا هەڵۆ لە شاری شنۆ

@HajeArts

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

11 Oct, 18:10


🎥 وتاری دکتور ڕەهبەر مەحموودزاده لە کۆڕی ڕێزلێنان لە مامۆستا هەڵۆ لە شاری شنۆ

@HajeArts

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

11 Oct, 16:08


وێڕای سڵاو و ڕێز و ئاواتی تەبایی

ئاگادارتان دەکەینەوە! لە شارە جوانەکەی بۆکان، پێشانگای کتێبی‌ خۆر
ڕێکەوتی ۲۶ی ڕەزبەر ھەتا ۴ی خەزەڵوەر، لە ماڵی مامۆستا حەقیقی بەڕێوە دەچێ.
یەکەم ڕۆژی پێشانگاکە، لە کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆ ھەتا ۶ی ئێوارێ، کۆڕێک بۆ ڕاگەیاندن و دەستبەکاربوونی خۆر بەڕێوە
دەچێ.
هاتنتان هۆی سەربەرزیمانە

بەسپاسەوە، بەڕێوبەرانی وەشانخانەی خۆر

#بەیان
#زمانی_کوردی
#کتێب

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

10 Oct, 16:56


دەسپێکی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان


🔺وانەبێژ: هێمن ئیسماعیلپوور

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Oct, 17:32


کورتەفیلمی تاقیکاریی خولێکی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان

بەشی دووهەم

هەینی، ڕێکەوتی ١٣ ڕەزبەری ٢٧٢۴ی کوردی



🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

04 Oct, 17:18


کورتەفیلمی تاقیکاریی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان

بەشی یەکەم

هەینی، ڕێکەوتی ١٣ ڕەزبەری ٢٧٢۴ی کوردی

🔺 وانەبێژ: ناسر ناسری

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

21 Sep, 10:14


ڕاگەیاندن

زمانی من، جیهانی منه
جیهانی من، زمانی من


هاوشارییانی ئازیز و خۆشەویست!
فێرگەی بەیان خولێکی نوێی بۆ ئەو کەسانەی تامەزرۆری فێربوونی زمانی بەپێز و دەوڵەمەند و جوان و ڕازاوەی کوردین، لە شاری بۆکان پێک هێناوە. بۆیە بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیە بگرن.

📞 09147111210
🔺
@Hemin_ismailpur
🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر

🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە، کاتژمێر ۴:۳۰ تا ۵:۳۰

🔸 وانەبێژ:
هێمن ئیسماعیلپوور



🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Sep, 19:27


ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢۴ی کوردی

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Sep, 18:18


کورتەفیلمی تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان


پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢۴ی کوردی

🆔 @fzkbeyan

فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

19 Sep, 17:44


تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان

پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢۴ی کوردی

🔺 وانەبێژ: هێمن ئیسماعیلپوور


🆔 @fzkbeyan