ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat) @radio_sunnat Channel on Telegram

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

@radio_sunnat


کەناڵی ڕادیوی سوننەتە..
ڕادیۆی سوننەت دەنگێک بۆ زیندوکردنەوەی سوننەتەکانی سەروەرمان.

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat) (Kurdish)

بەخۆشی دەتوانیت دواخستنەوەی سوننەتەکانی سەروەرمان لە ڕادیۆی سوننەت. ئەم کەناڵەی ڕادیۆییە بۆ زیندووکردنەوەی سوننەتی سەروەرمانی کوردستان و رۆژهەڵاتی دیاریکراویەکان. بۆ هەموو ئەوانی کە دەتوانن لەموقعیتی جیاواز بەڕێوەبەری خۆیان ڕاستببینن و پەیوەندیکردن بۆ ئەو دروستکراوەیانی کە دەتوانن سەرپەرشتی بکەن. بۆ هەر کارکەرەکەی ژنانی دەتوانن سوننەتە سەرەکییان لەم کەناڵەی ڕادیۆیۆیە بەکارببن. بەرزئیاری لەەوە هەموو سوننەتە جیاوازی کوردی بگۆڕەوە. ڕادیۆی سوننەت بۆ تۆمارکردنی کەناڵی ڕەش، ویڈیۆی دیما و زانیارییەکان لەسەر چالاکیەکان گەشت دەکات.

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

12 Jan, 18:28


بەبیرهێنانەوەی ڕۆژووە سونەتەکان

📢ئاگاداریەک بۆ ئەهلی دەرگای {ڕەییان} ڕۆژووان 📢

چوار ڕۆژ بەڕۆژووبە
پاداشتێكی یەكجار زۆر بەدەست بێنە و توێشوویەك لە چاكە و خێر كۆبكەرەوە بۆ قیامەتت كە ئەمانەن: -

{أيام البيض} ڕۆژە سپیەکان: بەڕۆژووبوون لەم سێ ڕۆژەی هەموو مانگێك، وەكو ئەوە وایە تەواوی ساڵەكە بەڕۆژوو بووبی.

🌸ئەم سێ ڕۆژەش لەم مانگە دا دەکەوێتە:-

دوو شەممە✔️ 13 💐 13/1/2025

سێ شەممە ✔️ 14 💐 14/1/2025

چوار شەممە ✔️ 15 💐 15/1/2025

رۆژی_پێنج_شەمە 💐 16/1/2025

‏‌‎كە سوننەتێكی گەورەیە و لەم ڕۆژەدا كردەوەكانمان بەرزدەكرێتەوە و پێشان دەدرێت، بۆیە پێغەمبەرمان ﷺ زۆر تێیدا بەڕۆژووبووە.

#ڕۆژو #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

29 Dec, 06:30


بەرنامەی وەڵامی دروست
ئایا بەشداری ئاهەنگی سەری
ساڵ بکەم تاوانبار دەبم؟!

پێشکەشکردنی
مامۆستا هیوا

ڕۆژانە جگە لە ڕۆژی هەینی کاتژمێری ١٠ بەیانی ڕاستەوخۆ ئەتوانن وەڵامی پرسیارەکانتان وەر بگرن
کاتژمێر 8ی شەو دووبارە ئەبیتەوە
#وەڵامی_دروست #ڕادیۆی_سوننەت106

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

19 Dec, 15:45



بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
- پێویستیەکانت جێـبەجێ دەبـێت.💛
- خەمەکانت نامێنێت.💙
- خودا لەتاوانەکانت خۆشـدەبـێـت.💚
- دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەکرێتەوە.💜
- ‏سەختیەکان ئاسان دەبن و دەگەی بە ئاواتەکانت.🤍

‏زۆر سـەڵاواتی لەسەر بـدەن...
#هەینی #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

11 Dec, 12:57


پەیامێک بۆ کچان:

- هیچ ڕۆژێک هێندەی ئەمڕۆ ئاوا گرنگ و پێویست نەبووە کە کچان و ئافرەتانمان بەتایبەت تازە پێگەشتووان ئاگاداری حیجابەکەیان و بن و ئیماندارانە خۆیان باڵاپۆش بکەن، تاکو وەک خودای گەورەدەفەرموێت: پێی بپارێزرێن..

- ئەمڕۆ کە جۆرەها نمایشکردنی، شتانی بێ مانا دێنە کۆمەڵگاو گەنجانمان بەرەو هەڵدێر دەبەن، و سیماو ئادگارەکانی تاکی مسوڵمان دەسڕنەوە، پێویست و واجبترە کە کچان و نەوجەوانەکانمان بە خۆداپۆشین بەجل و بەرگی ئیسلامی هەم خۆیان له گوناه بپارێزێن هەم خوڕەوشتی کەسانی باوەڕدارانیش زیندوو بکەنەوە.
#ڕادیۆی_سوننەت106
#باڵاپۆشی

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

10 Dec, 20:23


لە سێیەکی شەودا لەخەو هەستە،
دەستنوێژ بگرە، شوێنێکی ئارام هەڵبژێرە
بۆ ئەنجامدانی نوێژەکەت، لە کاتی نوێژ
بەتەواوی خۆت بۆ خوا تەرخان بکە، نیگەرانییەکانت
وەلا بنێ و تەنها دڵ و دەروونت بە خوا ببەخشە،
فێربە بە ڕوونی و دروستی بخوێنیتەوە.

#سورة_الملك
#شەو_نوێژ
#نوێژی_ویتر
#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

10 Dec, 12:28


ٳمام ـی شافعۍ رَحِمَەُ اللَّە دەفەرمووێ : گوێم لە یەڪێڪ لە هاوڕێ متمانە پێ ڪراوەڪانم بوو ڪە ووتی :

« هاوسەرگیریم ڪرد تا پارێزگاری لە دینەکەم بڪەم، ڪەچی دینی خۆم و دینی دایڪم و دینی دراوسێڪەشمان ڕۆشت و لە دەستمان دا »

«مَنَاقِب الإمَام الشَّافِعِيّ»
منقول
ویاربن بزانن کێ هەڵدەبژێرن..

#هاوسەرگیری #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

02 Dec, 17:33


‏پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت خوا لەسەر خۆی پێویست کردوە یارمەتی سێ کەس بدات: ئەو کەسەی لە پێناوی خوا تێدەکۆشێ، ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات بە نیازی داوێن پاکی، ئەو کۆیلەی گرێبەستی کردوە لەگەڵ گەورەکەی بۆ
ئەوەی پارەکەی بداتەوە و خۆی ئازاد بکات.

#خێزان #ڕادیۆی_سوننەت106

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

01 Dec, 19:02


سبەی دوو شەممەیە توانیت لە ڕیزی ڕۆژوەواناندا بە

#ڕۆژو #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

01 Dec, 12:22


قوتابیی دەزگای نوری حیکمە لە کۆیە، (لیڤا سەرباز) لە تەمەنی پێنج ساڵێدا توانی جوزئێکی قوڕئانی پیرۆز لەبەربکات

#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

30 Nov, 19:04


کێیە ئەو كەسەى ڕێـگەى چوونە بەهەشتى هەڵە كردوە؟؟
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضی الله عنه، قَالَ:
قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «مَنْ نَسِيَ الصَّلَاةَ
عَلَيَّ، خَطِئَ طَرِيقَ الْجَنَّةِ» رَوَاهُ ابن ماجە

واتە: ئیبنو عەبباس خوا لێی رازی بێت دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «هەر كەس واز لە صەڵاوات بێنێ، (گرنگی پێ نەدات) ئەوە ڕێگەى چوونە بەهەشتى هەڵە كردوە».

#بەهەشت #ڕادیۆی_سوننەت106

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

25 Nov, 17:14


قال عبدالله بن عمرو:

كُلُّ آيةٍ في القرآن درجةٌ في الجنّة، ومِصباحٌ في بيوتكم.

پێشەوا عبد الله کوڕی عەمر رضي الله عنه فەرموویەتی :

هەموو ئایەتێک لە قوڕئاندا پلەیەکە لە بەهەشتدا، وە ڕووناکی و چرایەکە لە ماڵدا💛

الزهد لابن المبارك

#قورئان #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

21 Nov, 15:46


إبن مسعود رَضِيَ اللَّەُ عَنْەُ دەفەرمووێت :

ئەگەر برایەڪت بینی تێڪەڵۍ تاوان بووە و خەریڪۍ تاوان ڪردنە نزاۍ خراپۍ لێ مەڪە و جوێنۍ پێ مەدە ، بەڵڪو داواۍ سەلامەتۍ بۆ بڪە وە داوا لە الله تعالۍ بڪە تەوبەۍ بەنسیب بڪات 💛

التوبة لإبن أبي الدنیا {۱۱٤}

#ڕادیۆی_سوننەت106

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

19 Nov, 10:34


خوێندنەوەی كتێبی : ئەودەمەی گەیشتم بە عومەر لە ڕادیۆی سوننەت 106.9 خوێندنەوەی :ئەحسەن حەسەن

ڕۆژانە كاتژمێر 8:30 ی بەیانیان
دووبارە 4ی عەسر
گوێ بیستی تەواوی کتێبەکە بن لە ریگەی ئەم لینکەوە
https://youtube.com/playlist?list=PLWpU9XvlA8kAGiDJ79MwZYDYVqAI7ipPh&si=PKmUEwX3U6EaLeeV
#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

18 Nov, 19:10


ســـــوپاس بـــۆ خــودا پـــۆســـــت و ڤیدیۆکانی پەیجی ڕادیۆی سوننــەت تــەنهــــا لە ماوەی 28 ڕۆژدا زیاتر لە 60 ملیۆن جار بینراون

#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

16 Nov, 20:32


بەرنامەی خێر ...
پێشكەشكردنی د . عبدالوحید محمد ساڵح

ڕۆژانە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕوان پێشكەشتان دەكرێت
شەوانە كاتژمیر 10 دووبارە ئەبێتەوە ...

#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

15 Nov, 13:13


یەکێک لەپیاو چاکان ئەڵێ :
هیچ دوعایەکم لەبەینی عەسرو مەغریب نەکردوە لەڕۆژی هەینیا ئیلا خوای گەورە وەڵامی داوەتەوە تاوەکو شەرمم کرد!

ئیبن و عەساکیر ئەگێڕێتەوە
کەوا سەڵتی کوڕی بەستام هەردو چاوی لەدەستدا، براکانی کۆبونەوە لەدوای عەسری هەینیەوە دوعایان بۆ کرد،پێش خۆرئاوابون پژمەیەکی کردو چاوی بۆ گەڕاوە.

▫️ڕۆژی هەینی کاتێکی تێدایە، هەر کەسێک تێیدا نزا بکات خودا لێی وەردەگرێت
بەتایبەتی نێوانی عەسر بۆ مەغریب، کەواتە دووعابکەن لەدڵەوە بۆ دین و دونیاتان.

(ئێمەش لەبیرمەکەن)

#دوعا #ڕادیۆی_سوننەت106

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

08 Nov, 20:12


قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (لَمْ نَرَ لِلْمُتَحَابَّيْنِ
مِثْلَ النِّكَاحِ)سنن ابن ماجه ۱۸۳۷
پێغەمبەر(صلى الله عليە وسلم) دەفەرموێت(نەمبینیوە چارەسەرێک بۆ دوو کەس کەیەکتریان خۆشدەوێت باشتربێت. مەگەر زەواج نەبێت(هاوسەرگیری).

#هاوسەرگیری #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

07 Nov, 13:12


▫️پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:

گەر پیاوێک هاتە داوای کچەکەتان لەدین وڕەوشتی ڕازی بوون ئەوا کچەکەتانی بدەنێ گەر وانەکەن ئەوا فیتنە وفەسادیەکی زۆر لەسەر ئەرزدا بڵاو دەبێتەوە .
(رواه الترمذي 866)

وە هەروەها فەرموویەتی :
( والطيبات للطيبين والطيبون للطيبات) ،
واتە: ئافرەتانی داوێن پاک بۆ پیاوانی داوێن پاک ، وەهەروەها پیاوانی داوێن پاک بۆ ئافرەتانی داوێن پاک.

#زەواج #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

15 Oct, 19:18


يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

14 Oct, 18:16


| بربهاري ئەڵێت |

حەڵاڵ نییە ئامۆژگاری لە موسڵمانان بشاریتەوە -چاکەکاریان بێت یان خراپەکاریان- لە کاروباری دیندا،
جا هەر کەسێک بیشارێتەوە ئەوا فێڵی کردووە لە موسڵمانان، وە هەر کەسێک فێڵ لە موسڵمانان بکات فێڵی لە دین کردووە، وە هەر کەسێک فێڵ لە دین بکات خیانەتی لە️ اللّٰه و رسولەکەی و ئیمانداران کردووە..💛

«شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ: ٧٩»

#ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

13 Oct, 18:29


سبەی دوو شەممەیە بەڕۆژوبون تێدا سوننەتە
#ڕۆژو #ڕادیۆی_سوننەت

ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)

11 Oct, 19:18


فەزڵ و گەورەیی کچ لەلای پێغەمبەری خودا

▫️پێغەمبەری خودا(ﷺ) کە فاتیمەی کچە بچووکی دەبینی، لەبەری هەڵدەستا و ماچی دەکرد، دەیفەرموو: -

فاتیمە پارچەیەکە لە من، ئەوەی ئازاری دەدات ئازارم دەدات،
ئەو شتەی دڵخۆشی دەکات دڵخۆشم دەکات...

▫️ هەروەها خۆشەویستمان فەرموویەتی:

ڕقتان لە کچان نەبێت، چوونکە خەمڕەوێن و سەنگینن...
كچان گوڵی نێو ماڵن، بەرەكەتى خێزانن، پێغەمبەرى خوا ﷺ زۆر منداڵی خۆشویستوون و ڕێزى گرتوون، بە تایبەت كچەكانى بێ جیاوازى، وە بە شێوەى كردارى پیشانى عەڕەبی داوە، ئەو تێگەیشتنەیان هەڵەیە كە خراپ مامەڵە كردن و بە سووک سەیركردنى ئافرەتە.

▫️وە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: ڕقتان له کچان نەبێتەوە (خۆشتان بوێن)، چونكە کچەكان دڵخۆشكەری (خێزان و خانەوادەن) و ڕێزدار و بەهادارن.

هەروەها ئازیزمان ﷺ فەرموویەتى:
كچ مارە ناكرێ تا مۆڵەتى لێ وەردەگیرێ، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ مۆڵەت لێوەرگرتنى چۆنە؟
فەرمووى: بێدەنگ بوونیەتى، (چونکە جارى وايه کچ شەرم دەکات بڵێ: دەمەوێ شوو بە فڵان کەس بکەم).

▫️پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
هەر كەسێک دوو كچ بە خێو بكات هەتا باڵغ دەبن، لە ڕۆژی قیامەت كە دێت من و ئەو ئاواین، (پەنجەكانى هێنایە تەنیشت یەكتر)!

پێغەمبەر ﷺ کاتێک فاتیمە دەهاتە لای هەڵدەستاو دەیفەرموو: کچم بەخێر بێی نێوچەوانی ماچ دەکرد.

*بەداخەوە بۆ ئەو کچانەی شوێن سوننەتەکانی ئەم پێغەمبەرە ناکەون و خوا و پێغەمبەر لەخۆیان توڕە دەکەن لەکاتێکدا چەند ڕێز و حورمەتیان بۆ ئافرەتان داناوە و لەکۆتا قسەکانیدا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
ئافرەتان ئامانەتن بۆ ئێوە.

#کچ #ڕادیۆی_سوننەت