دڵۆڤان♡ @dloowan Channel on Telegram

دڵۆڤان♡

@dloowan


«بەناوی خودای دڵۆڤان»
ژوورێک تایبەت بە شێعر و گورانی ڕەسەنی کوردی
📽

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ،
سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا🕊
شێرکۆبێکه‌س❤️

بۆ ئاڵوگۆر👇🏼
@Dlllowan

دڵۆڤان بە واتای<خاوەن بەزەیی،دڵنەرمی،مێهرەبان>
https://t.me/dloowan

دڵۆڤان♡ (Kurdish)

دڵۆڤان♡ یەکێک لە کۆمەڵایەتی تایبەت بە شێعر و گورانی کوردی. لەم کۆمەڵایەتەوە، ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا و شێرکۆبێکه‌س بە شێوەیی جانان. ئەم کۆمەڵایەتە بۆ ئاڵوگۆر، تایبەت بە خۆدا، دڵنەرمی، و مێهرەبانی. بۆ زیاتر لەخوارەوە بڕوانامەیەکی تریشی: @Dlllowan. دڵۆڤان بە واتای خاوەن بەزەیی، دڵنەرمی، و مێهرەبان. بۆ تۆماربوون و دابەزاندنی دڵۆڤان، تکایە سەردانیان بکە: https://t.me/dloowan

دڵۆڤان♡

07 Jan, 15:35


#بێهجەت_یەحیا🎵
@dloowan

دڵۆڤان♡

23 Dec, 19:05


تێمانپەڕاند ئەوەی پێمان وابوو هەرگیز تێناپەڕێت
گۆڕاین لەگەڵ ئەوەی ئەمانووت قەت ناگۆڕێین...
ئازیزەکانیشمان لەبیریان کردین
لەکۆتاییدا تەنها ماینەوە!
تەنهاین سەرەڕای ئەو قەرەباڵغییەی دەورووبەرمان.
تەنهاین لەگەڵ ئەوەی وتیان لەگەڵتین و کەچی نین،
سەیرکە لە بێتۆیی چەند شکاوم!
ماندووین لەوەی کەس هەست بە ئازارەکانمان ناکات.
مماندووین لەوەی بە بێدەنگی و تەنهایی هەموو ئازارەکان بخۆینەوە..ماندووین لەوەی بڵێین کەی تێئەپەڕێ، ماندووین لەوەی شەوان بە دیار گۆرانییەکەوە هەناسەی قووڵ هەڵکێشین، ماندووین لەوەی کە نووسینێک، گۆرانییەک نادۆزینەوە باسی حاڵمان بکات..!
سەیرکە ئەزیزم کە تۆ نیت
چەندە شکاوو، ماندوو، بێزارم بێتۆ...!❤️‍🩹

@dloowan

دڵۆڤان♡

20 Dec, 20:59


بەڵام درێژترین شەویی ساڵ شەویی یەڵدا نیە...
درێژترین شەویی ساڵ شەوێکە
وا  من چاوەروانی گەرانەوتم...

#ناسری_ئێبراهیمی🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

17 Dec, 21:29


ناگەڕێیتەوە…؟
سەرێک بدەوە لە رۆح، ئارامی گیانم..
دوای خۆر ئاوابوونی ئەم ڕۆشتنەت، بگەڕێوەو یەکەمین خۆرهاڵاتم بە..
من گەشتووم بە کۆتای و تۆ بگەڕێوەو سەرەتای من بە
بگەڕێوەو سەرێ بکێشەوە بۆ شوێنەواری کۆتا دڵتەنگی من …!
ئەمویست هەمووکات لام بیت، ئەم ویست ئەو رۆژانەی کە دڵم تەنگە پێم بلێیت هەموو شت باش ئەبێت چونکە من لەلای تۆم، ئەم ویست رۆژە خۆشەکانم لەگەل تۆ بەش بکەم ،ئەم ویست لەناو ئەم جەنجالیەی ژیان ،ئارامی لای تۆ بدۆزمەوە ،ئایا من شایەنەی ئەوە نەبووم؟ یان من شایەنی ئەم ئازارەم کە ئێستا لە دووری تۆ ئەچێژم…

#رامے🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

13 Dec, 20:00


لە ژیاندا کەسێک دێتە سەر ڕێگات...
ناتوانی لەبیری بکەیت ،سەیر لەوە دایە ئەو  نابێ بە ھی تۆ.
بەڵام سەرسامی دەبیت ، ھەموو تایبەتمەندیەکی تێدایە کە دڵت نەخشاندوویەتی بۆ ئەقڵت
بەڵام تۆ لە شـوێنێکی جیاواز دەبیت وە لە ژیانێکی جیاواز دەژیت
ئەویش لە شوێنێکی جیاواز و ژیانێکی جیاواز لە تۆ!
نە دەتوانی دوور بکەویتەوە لێی
نە دەشتوانی نزیک بکەویتەوە لێی
ئەو کەسە ھەندێ جار خۆشەویسـتتە ھەندێ جاریش ھاوڕێ و ھەندێ جار بێگانە ..
ڕۆژگـار تێدەپەڕێ ئاواتەخوازی ھۆکارێک بدۆزیتەوە تا
ڕقت لێی بێت، بەڵام نـیە وە ناشبێت ناتوانی ڕقـت لێی بێت...
ھەر چیەک دەکات دەترسی ھۆگری بیت،
لەڕاستیا زۆر لەوە زیاتر ھۆگری بوویت کە بیری لێدەکەیتەوە
زۆر جاریش ئاواتەخوازی ھەمیشە لەگەڵت بێت.
بەڵام بە ئاگا دێیتەوە و دەنگێکی دوور لە ناختەوە پێت دەڵێ:
ئەو بۆ تۆ نـیە💔
تەنھا خەونێکە و ھیچی تر “ھیچ“

#رامے🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

03 Dec, 14:18


تۆ مردووی و جیهان هەروا پڕە
جێگای تۆ لای هیچکەس بەتاڵ نییه…

#ژان_پۆل_سارتر🍁
@dloowan

دڵۆڤان♡

01 Dec, 12:53


😍🫶🏻

دڵۆڤان♡

30 Nov, 14:34


گەر بتوانم دەبم بە سووراو و سپیاو
خۆم لە دەم و لێوت دەگرم
گەر بزانم مەرگم کەیە
لە نێوانی هەر دوو مەمکی تۆدا دەمرم!

#لەتیف_هەڵمەت🍁
@dloowan

دڵۆڤان♡

23 Nov, 22:04


هەر وەک مامۆستا پیرباڵ دەڵێ با
چیرۆکێکی بێ کۆتاییت بۆ بڵێم:

"غەریبیت دەکەم..."

#فەرهاد_پیرباڵ🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

20 Nov, 15:48


🫠❤️

دڵۆڤان♡

19 Nov, 17:03


که‌ گه‌ڕامه‌وه‌ کوردستان 
من تینوێتیم هه‌ر به‌ ئاوی کانی ده‌شکێ
کانی هه‌موو بنارانت به‌ناو ده‌که‌م 
کارمامزم زۆر خۆش ده‌وێن
کارمامزی پێده‌شتانت به‌ناو ده‌که‌م 
من تا مردن چیا په‌رستم 
بڵندترین چیای کوێستانت به‌ناو ده‌که‌م.

#پەشێو🍁
@dloowan

دڵۆڤان♡

18 Nov, 18:35


من تەمەنم بە چاو لێکردنی چاوی خەڵکی تێپەڕ کردووە چاو تەنیا جێگایەکی لەشە کە ڕەنگە ئێستاش ڕۆحی تێدا مابێت.

#ژۆزێ_ساراماگۆ🍁
@dloowan

دڵۆڤان♡

09 Nov, 16:55


دەژیم!
تەنانەت ئەگەر باشترینەکانم لە دەست بدەم؛
چونکە ئەوە ژینە
کە باشترینەکانمان بۆ دروست دەکات.
بهێڵە هەر شتێک لە دەست دەڕوات بڕوات،
من ئەو شتەم دەوێت کە بە سکاڵا و پاڕانەوە پیس نەبووبێت.
تەنانەت ژیانیش!

#چێگڤارا🍁
@dloowan

دڵۆڤان♡

27 Oct, 13:36


بریا، چیرۆکی مانەوەت!
هێندەی شەوانی نەبوونت درێژ بایە...


#مەهناز_شەمس🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

20 Oct, 21:01


ئەمن قەت مومکینم نابێ خەیاڵی تۆ لە دڵ دەرکەم...

#کوردی🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

17 Oct, 17:58


گەر بەیانی ڕۆژێکی خۆش بوو منیش هەستێنن🥲

@dloowan

دڵۆڤان♡

04 Oct, 14:16


مرۆڤ ھەمیشە لە شوێنێکدا دەمرێت و کۆتایی دێت، کە شیعرێکی ماوە بینوسێت، جگەرەیەک ماوە بیکێشێت، قسەیەک ماوە بیکات
مرۆڤێک ماوە کە جارێکی تر بیبینێتەوە...❤️‍🩹

@dloowan

دڵۆڤان♡

27 Sep, 11:28


له دوری تۆ فرمێسک له چاوانم ده‌ڕژێ و
له قوڵایی ڕۆحیشمه‌وه ئاهـــو ناڵه...!

#مه‌ولانا🍁

@dloowan

دڵۆڤان♡

23 Sep, 11:25


🙃❤️

دڵۆڤان♡

21 Sep, 18:24


من ئەگەر تۆ لەبیر بکەم
ئیتر هیچ یادگاریەکی جوانم نابێ‌ تا بیری
لێ بکەمەوە...❤️‍🩹

@dloowan

دڵۆڤان♡

19 Sep, 08:41


ناسرەون هەست و خەیاڵ خۆزگە من دێوانە بام...

#هێدی🌾
@dloowan

دڵۆڤان♡

16 Sep, 15:27


لە مندا هیوایەک هەیە
دێت و دەڕوات
بەڵام هەرگیز ناڵێم پێی ماڵ ئاوا…
@dloowan

دڵۆڤان♡

15 Sep, 20:03


هەمو شتێک لە بارەی تۆوە ئەزانم ئەزانم
ماڵتان لە کوێیە، ناوی کەسوکارت، سەردانی خزمەکانت
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکی چیت.!
کەچی تەنها بۆم هەیە لە دورەوە تەماشای جوانیت بکەم و دڵم بە کۆکردنەوی وردە هەواڵەکانت بدەمەوە
هەمان حەسرەتی ئەو منداڵە کەم ئەندامەم هەیە بەرامبەر بە جۆلانەیەک دانیشتبێ...❤️‍🩹

#رامے🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

14 Sep, 21:00


غەریبیت دەکەم…❤️‍🩹

@dloowan

دڵۆڤان♡

14 Sep, 15:53


من ھیچ کات مرۆڤێکی بەھێز و سەرکەوتووم بە ڕابردوویەکی ئاسانەوە نەبینیوە!

#آناشید_حسینی🌾
@dloowan

دڵۆڤان♡

13 Sep, 14:02


به‌ڵێن دیداری دوا زە‌ردە‌په‌ڕێ بوو
تە‌مه‌ن ڕۆیشت و دڵ هه‌ر چاوە‌ڕێ بوو
ده‌ڵێم ئێستا له‌ دووی بچم و ئه‌ویش حە‌یف
وە‌بیرم نایه ئیتر کامه ڕێ بوو...

#ناسری_حیسامی🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

12 Sep, 09:33


لێرە ھەر وایە، دەشێ شوێنەکانی تر وا نەبن لێرە روحت دەگوشن، یەک لە دوای یەک
ئەتشکێنن وبە قسەی ڕەق دڵت تەنگ دەکەن، ئینجا دوای ماوەیەک لێت دەپرسن بۆ وا بە کت و پڕی ڕۆشتی؟ کەس منەتی بە باشی کەس نەماوە، لێرە تا ئەو ڕادەیەی سودت ھەیە بۆیان و پێویستیان پێتە قبوڵت دەکەن دوا جار نەک ھەر سوپاس گوزار نین، بەڵکوو لە پشتتەوە نەفرەت لە چاکەکانیشت دەکەن، ئیتر ئێرە وایە، گەر دەتەوێت لێرە نەبیت ، لەو شوێنانە بە کە وا نین...

#رامے🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

11 Sep, 14:21


بە بێ شک
پردێک ڕووخاوە
کە ڕۆیشت و نەگەڕاوە!💔

#ک_د_ئازاد🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

10 Sep, 14:40


ڕۆژێک دێت ئەو لاپەڕەیە فڕێ دەدەیت، کە دڵت نەدەهات بینووشتێنیتەوە!

@dloowan

دڵۆڤان♡

09 Sep, 21:24


«بۆ دیداری تۆ ئەگەر ڕووبار بوومایە، دەگەڕامەوە
ئەگەر كێو بوومایە، دەچەمیمەوە
ئەگەر 'با' بوومایە، دەوەستام
بەڵام من مرۆڤم چەندین جار بۆ دیداری تۆ گەڕامەوە چەمیمەوە وەستام»

#حسێن_ئازەری🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

09 Sep, 15:41


مێهرەبانی کەی وا ئەبێت؟
لەگەڵ خۆتدا هەموو شتێکت برد من نەبێ.!


#ڕەفیق_سابیر🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

09 Sep, 12:27


ھیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نیە ئینسانێک دەستت لێ بەر بدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستوە
بێ ھیچ ھۆیەک، بێ ھیچ بەھانەیەک، گەر کەسێکی خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێدەگەیت، ھەموو گوناھەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت، دەڵێیت بە جەھەنم ئەوە سزای بەدی و ناجۆری خۆمە، بەڵام ئەی ئەگەر مرۆڤێکی باش بیت؟ ئەی ئەگەر بەڕاستی ئەو کەسەت خۆشویستبێت، ئەو کات چی؟ ئەو کات ئازارەکە سەخت ترە، چوونکە ھەست دەکەیت لە ڕیشەوە تۆ کەسێکی دەرکراوو قبوڵ نەکراوی...❤️‍🩹

#رامے🌾

@dloowan

دڵۆڤان♡

08 Sep, 20:47


ڕۆژێک دێ خاک قەدری باران دەزانێ
بەڵام چیتر باران نابارێ!