snur media @snurmeda Channel on Telegram

snur media

@snurmeda


snur media (English)

Welcome to snur media, the ultimate destination for all your entertainment needs! snur media is a Telegram channel dedicated to providing you with the latest news, updates, and insights into the world of media. Whether you're a movie buff, music lover, or simply enjoy staying up-to-date with the latest trends, snur media has got you covered. Who is snur media? snur media is a team of passionate individuals with a keen interest in all things related to media. From the hottest new releases to exclusive interviews with celebrities, snur media strives to bring you the best content from the world of entertainment. What is snur media? snur media is your go-to source for everything media-related. Whether you're looking for movie reviews, music recommendations, or behind-the-scenes glimpses into your favorite TV shows, snur media has it all. With a team of dedicated writers and content creators, snur media curates the most engaging and informative pieces to keep you entertained and informed. Join snur media today and embark on a journey through the exciting world of entertainment. Stay connected with us to never miss out on the latest news, updates, and exclusive content from the world of media. Don't just consume media, become a part of it with snur media!

snur media

09 Feb, 15:38


مامانێک دەڵێت خەڵک هەیە لە ئەوروپاوە دێتەوە خەتەنەی کچەکانیان دەکەن

👈وێڕای قەدەغەکردن و سزادانی بکەران و هاندەرانی پرسی خەتەنەکردنی مێینە، بەڵام هێشتا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ژنێک کە خۆی پیشەی مامانە دەڵێت هێشتا خەتەنەی ژنان دەکات، ئەو دەڵێت خێزان هەیە لە ئەوروپاوە منداڵەکانیان دەهێننەوە کوردستان و داوای لێدەکەن خەتەنەیان بکات

snur media

09 Feb, 13:07


نوری مالکی پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید دەکات

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ (یەکشەمە: ٩ی شوباتی ٢٠٢٥)، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە شوێنی مانەوەی خۆی لەشاری بەغداد، پێشوازی کرد لە دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران.

لەیدارێکی دۆستانەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دواپێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا و، ئەو مەترسی و ئاڵنگاری و کاریگەرییانەی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دروستی دەکات.

پەیوەندییەکانی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم، تەورێکی دیکەی جێبایەخی دیداری نێوان ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بو، تێیدا هەڵوەستە لەسەر لابردنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان نێوان بەغدا و هەولێر کرایەوە.

هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەری کێشە دارایی و ئیداری و تەکنیکیەکانی نێوان هەردوولا حکومەت کردەوە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چیتر نەخرێتە بازنەی ململانێی سیاسیی و مافە دەستوریی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

snur media

05 Feb, 21:45


هێزە ئەمنیەکانی سـ٠ـو*ریا
-هاوڕەگەخوازان وهەموو ئەوانە دەســــ"ــتگـ*یر دەکەن ڕەگەزی خۆیان گۆڕیووە

snur media

04 Feb, 07:26


میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە لە شەقامی سەید شیرازی لە شەقامی مەشهەد، كچێك خۆی ڕووتكردووتەوە و چۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كچە بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانی ئێران، دەستگیركراوە.

snur media

03 Feb, 12:40


بۆچی ئەم دوو وێنەیە پێکەوە دانراون؟ تێدەگەن؟

📌یەكێك لە خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی سلێمانی، وێنەیەكی محەمەد سەعید سەحاف و پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەیەكەوە بەرزكردووەتەوە.

🔗محەمەد سەعید سەحاف كێ بوو؟
📌سەحاف 30ی تەموزی 1940 لە حلە لەدایك بووە
📌بەشی ئاداب ئینگلیزی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە
📌هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە پەیوەندی بە حزبی بەعسی ڕووخاوەوە كردووە
📌ساڵی 1992 بۆ 2001 وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق بووە
📌ساڵی 2001 بۆ 2003 و تا كەوتنی حكومەتی بەعس وەزیری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بووە
📌سەحاف بەوە ناوبانگی دەركرد، تا دوا ساتەکانی بەر لە کەوتنی بەغدا بەردەوام بوو لە نکۆڵیکردن لە هەموو شتێک و پێشڕەوییەکانی سوپای ئەمریکای ڕەتکردەوە
📌کاتێک سوپای ئەمریکا کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی بەغدای کرد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەخانەکەیان داگیرنەكردووە
📌دوای داگیرکردنی عێراق، خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئەمریکا کرد
📌لەبەر نەبوونی هیچ بەڵگەیەك لەسەر تاوانبار بوونی، هێزەكانی ئەمەریكا ئازادیانكرد و بە فڕۆكەیەكی تایبەت چووە ئیمارات

snur media

02 Feb, 07:40


بە فڕۆکەی تایبەت گەشتەکات

یەكەم سەردان دوای بوون بە سەرۆككۆماری حكومەتی راگوزەر؛ ساتی بەڕێكەوتنی ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوەی سووریا بەرەو سعودیە

snur media

27 Jan, 11:14


دڵنیابن دۆخی موچە لە ساڵی 2025 خراپتر دەبێت لە ساڵی 2024
هیچ كەس دڵخۆش نەكات كە ئەمساڵ كێشەی موچە چارەسەر دەبێت
ئەحمەدی حاجی ڕەشید:

snur media

26 Jan, 08:58


بە ڤیدیۆ؛ ساتی کوشتنی گەنجەکەی رانیە

snur media

25 Jan, 20:39


جەستەی سەگێکیان لەتوپەت کردووە و بۆ نوشتە و جادوو بەکاریان هێناوە

snur media

24 Jan, 18:59


لەدینی پیرۆزی ئیسلام کاری لەم شێوەیە ڕێگەپێدراوە؟
🟧سەیری ئەم دەروێشە بکە چی دەکات لەگەڵ ڕیتمی دەفلێدانەکەدا

snur media

05 Jan, 06:51


لەترسی بردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلاین هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، گەنجێک ئۆتۆمبێلەکەی بردە سەربانی ماڵەکەیان.

snur media

02 Jan, 19:21


🔴دەیانکەس بە کورسی لەیەکتر دەدەن

🔹کوردانی شاری مانچستەر لە بەریتانیا، لە ئاهەنگێکدا دەبێتە شەڕیان

🔸لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکدا، کوردانی شاری مانچستەری بەریتانیا بە کورسی بەربوونەتە یەک و لەیەکدی دەدەن.

snur media

01 Jan, 12:22


چەند کچێک لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک کوڕەوە دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر

snur media

31 Dec, 18:59


لاهور جەنگی: کوڕانی جەلال تاڵەبانی بەس پیاو نین

snur media

30 Dec, 20:16


🔴  دیمەنی شاسوار عەبدولواحید پاش هێلکەباران کردنی

snur media

30 Dec, 20:02


ببینن چۆن "شا*سوار عبدالوا*حید" هێلکە باران کرا

snur media

29 Dec, 21:44


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیار دەدات

snur media

25 Dec, 23:59


🔻كردنە دەرەوەی باكیر ئاتاجانی بەكرێگیراوی توركیا لە كەناڵی بی بی سی بەهۆی هاندانی بۆ كوشتن و ئەڵێت چارەسەری كوردەكان تەنها كوشتنە.

🔻بێژەرەكەی بی بی سی لە وەڵامدا دەڵێت: هاندان بۆ كوشتن بێ‌ ڕەوشتیە لەسەر شاشەی بی بی سی و بەهەموو شێوەیەك قسەكانت ئیدانە دەكەین.

snur media

22 Dec, 06:16


نوێترین تۆماری دەنگی
م.کرێکار لەنێو زیندان بڵاودەکرێتەوە

مامۆستا کرێکار لەبەر زۆریی زەخت و زووڵم بەرانبەری، کاردانەوەی توندی نواندووە و هەموو زیندانییەکانیش بەدوایدا هەڵوێستیان وەرگرتووە.

وەرگیراوە لە پێگه‌ی دووربین

snur media

18 Dec, 20:15


شێخ ئەدهەم، ماوەی دوو ساڵە خۆی لە پارتی و ماڵباتەکەی یاخی کردووە و وا خۆی نیشان دەدات کە ڕەخنەی لە پرۆسەی سیاسی هەیە و تەعقیبی عەدالەت بۆ خەڵک دەکات، کەچی سەرئەنجام لە کونێکی هەڵەوە سەری دەرهێناوەتەوە…

ئێران کە لە هەموو جێیەک بەرە و داڕوخان دەڕوا و ئەوەی ئاقڵ بێت خۆی لێ تەبەڕا دەکات، یاشێخ تازە بە تازە لە ژێر فەرمانی قەرارگای حەمزە، «حیز*بوڵڵای شۆڕشگێڕی کوردستان» لە هەرێم کوردستان دادەمەزرێنێ و وەک خۆیان بانگەشەی دەکەن، ئیتر لێرەوە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل و دەرکردنی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەکەن!

ولایەتی فەقیهە ٤٥ ساڵە خۆیان و گەلانی ئێرانیان لە چاوەڕوانی مەهدیدا ڕاگرتووە، کەچی دەرکەوت لە حەقیقەتدا مەهدی چاوەڕێی هاتنی ئەوان دەکات!

هەڵەی ئەم شەخسییەتە سەر لێشێواوانە ئەوەیە کە هێشتا بە چاوی سەرەتای ئینقیلابی خومەینییەوە سەیری قووەتی ئێران دەکەن!

ڕژێمی جهموری ئیسلامی کە لە هیچ جێیەک ئیسرائیلیان بێ نەسڕاوەتەوە و ئەمەریکایان پێ دەرنەکراوە، وەزیفەکەیان داوە بە شێخ ئەدهەم و هەندێ ڕەشوڕووتی چواردەوری کە ئیسرائیلیان بۆ بسڕێتەوە و ئەمەریکایان لە هەرێم بۆ دەرکات!

ئاخر ئەمە سەرلێشێواوی نەبێت چییە؟ گروپی زیانبەخشی (حیز-بوڵڵا) ساڵی ١٩٨٨ لەژێر ڕێنمایی و پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن شێخ ئەدهەم بارزانییەوە دامەزرا و دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵوەشێنرایەوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە نوێیە و ئەو ڤیدیۆیەشی کە دروستیان کردووە و میدیای ئێرانیش بە چڕی بانگەشەیان بۆ دەکات، شوێنی چالاکییەکانیان هەولێر دەبێت!

بەرزان عەلی حەمە
ڕۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی

snur media

17 Dec, 17:37


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە و گوتی: لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی مووچە و جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی بەغداد یەکە ژمێریارییەکان راسپێردراون لە هەفتەیەکدا کارەکان تەواوبکەن

snur media

16 Nov, 20:20


پاشای برنج : لەكاتی هەڵبژاردنەكان سیحرم لێكرابو .جنۆكە هاتبوە گیانمەوە ،لەخۆمەوە شتم ئەوت!

snur media

15 Nov, 20:52


کچەمۆدێلێکی پارتی بەگریانەوە  ئەڵێت وەزیری ناوخۆ پارەی خواردووم.

snur media

09 Nov, 20:58


بە ڤیدیۆ هێرشکرایە سەر ماڵێک لە شاری کۆییە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە

snur media

03 Nov, 08:25


لە شەقامی جردن ی تارانی پایتەختی ئێران، سەربازێک هێرش دەکاتەسەر کچێک کە حیجابی نەکردووە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کچەکە هێرش دەکاتەسەر سەربازەکە و لێی دەدات.

snur media

02 Nov, 22:24


ئەمشەو باو بارانێکی بەهێز بەغدای گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکی شارەکەش لافاو دروست بووە و بەوهۆیەوە سبەی کرایە پشووی فەرمی لە پارێزگاکە.

snur media

02 Nov, 22:23


ئێستای بەغدا

snur media

02 Nov, 22:02


بارانی بەخور لە کەربەلا دەبارێت

snur media

02 Nov, 21:52


کەمێک پێش ئێستا، لە هەندێ ناوچەی بەغدا لافاو دروستبوو

snur media

02 Nov, 21:44


لە ناو زانکۆی ئازاد لە تاران، دوای ئەوەی لە لایەن ئیتڵاعات و پۆلیسەوە کچێک بێزارکراوە و ویستویانە بەزۆر لە چکی پێبکەن، وەک کاردانەوەیەک ئەو کچە خوێندکارە جلەکانی داکەندووە و بە جلوبەرگی ژێرەوە و لە گۆڕەپانی زانکۆکەیدا پیاسەی کردووە.

ڤیدیۆ ئەو کچە هەرزوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابێت.

snur media

26 Oct, 00:16


ئێرانیەکان ڤیدیۆی تەنز ئامێزیان بڵاوکردووەتە و دەڵێن هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر تاران

snur media

26 Oct, 00:13


ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تاران بووە.

بە وتەی ئاژانسی فارس، هەندێک دەنگ پەیوەندییان بە تەقەی بەرگری ئاسمانییەوە هەبووە.

snur media

26 Oct, 00:10


بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل، چاودێری هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن

snur media

26 Oct, 00:08


خەڵکی ئەسفەهان شار جێدەهێڵن و بەرەو دەرەوەی شار دەڕۆن ..

snur media

26 Oct, 00:04


🛑دیمەنی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر باکووری تاران

snur media

23 Oct, 13:59


دیمەنی ڤیدیۆی هێرشکارەکان لە تورکیا

snur media

23 Oct, 13:58


تەقینەوەیەک لەبەردەم کارگەی بەرهەمهێنانی درۆنی تورکی لە ئەنقەرە ڕوویدا، کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت هێرشەکە تیرۆریستی بووە و کوژراو و بریندار هەیە.

snur media

19 Oct, 10:20


کاندیدی سەربەخۆی تورکمان لەکفری پشتیوانی لیستەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شممە ١٩ی١٠ی٢٠٢٤، حسێن عەلی وەنداوی کاندیدی سەربەخۆی تورکمان لە بازنەی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی پشتیوانی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان ی کرد و لەلایەن باژێڕوان و هەڵسوڕاوانی دیاری گۆڕان پێشوازی گەرمی لێکرا .

حسێن عەلی وەنداوی ڕایگەیاند لەبەرئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردنی لە خەڵک کردووە و لە حکومەت کشاوەتەوە و بڕیاری داوە بێتە ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر تەواوی پشتیوانی خۆم و دەنگدەرانم ئەخەمە خزمەتی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان چونکە تاکە هێزی سیاسیە کە دەتوانێت خزمەتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بکات و پڕۆژە و بەرنامەیەكی تۆكمەو درێژخایەنی هەیە .