دەرچووی خولی (٣٩) ی زانکۆی سلێمانی
بە ناوی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم دەرچووانی خولی (٣٩) زانکۆی سلــێمانــی دەکەین
خوێندکارانی بەڕێز وەک ئاگادارن رۆژی پێنج شەممە ٣١/١٠/٢٠٢٤ لە یاریگای کۆلێجی وەرزش لە (زانکۆی سلێمانی)کەمپی نوێ ئاهەنگی دەچووان بۆ سەرجەم خوێندکارانی دەرچوو دەکرێت کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەرۆ .
لێرەوە داواکارم لە بەڕێزتان تا رۆژی دووشەممە ٢٩/١٠/٢٠٢٤ لە بەشەکانی خۆتانەوە کڵاو و رۆب وەربگرن بەو ڕێنمایانەی لە بەشەکانی خۆتان ئاماژەی پێکراوە.
بە هیوای سەرکەوتن