Mr.Dilshad English💯 @mrdilshadenglish12 Channel on Telegram

Mr.Dilshad English💯

@mrdilshadenglish12


كەناڵی فەرمی م.دڵشاد محمد علی بۆ وانەی ئینگلیزی پۆلی ١٢.

لەگەڵ ئێمە ئاسان فێرببە💯📝

لە كاتی بوونی ھەر كێشەیەك نامە بنێرە بۆ👇🏻
@sh4dd
@shamalomerxoshnaw
@B413N

Mr.Dilshad English💯 (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ کەناڵی 'Mr.Dilshad English💯'! ئەم کەناڵەیە لە ناوی فەرمی م.دڵشاد محمد علی بۆ وانەی ئینگلیزی پۆلی ١٢. ئێمە لەم کەناڵەدا ئاسان فێربوون بەردەستیمان دەکەین، بۆ کارگێڕی و پارێزراوەکانیمان. بۆ هەر پرسیارێکتان نامەیەک بنێرە بۆ: @sh4dd, @shamalomerxoshnaw, @B413N. بۆ دوای زانیاری زیاتر و دەستکاری کردنەوەی زوانی ئینگلیزیتان، بەپێی سەردانی بەرزی ئینگلیزی، وەقتەکانی زۆر ئەدیبەت. بۆ بەرهەمی زانستنی زیاتر، بەشداربە لە کەناڵی 'Mr.Dilshad English💯' و تاقیکردنی چاوتری قوتابی زیاتر. به‌خێربێت بۆ بەرنامه‌ی زانستی 'Mr.Dilshad English💯'!

Mr.Dilshad English💯

25 Jan, 13:30


سلام علیکم قوتابیانی ئازیز، سبەی یەکەم ڕۆژی دەوامی وەرزی دووەمە ئەسیلەی ٦٠ ەکەی وەردەگرنەوە و پێشتریش پێم گۆتینە کە لێرە باش نەبوون مانای خراپ بوون نیە لە وزاری ، کە ئەسیلەکان وەردەگرنەوە بزانن هەڵەکانتان لە کێ بوە ، کە غەڵەتەکەی خۆتت زانی ئیدی تەواو قەت لەو شتەی هەڵەی ناکەنەوە لە وزاری ، لۆیە کە ئەسیلەت وەرگرتنەوە کە هەڵەکانی خۆتت زانی ، ئیدی وە حیساب بکە کە دەرەجەی تەواوت هینایە ، چونکە زانینی هەڵەکانت لەبۆتو بەهەمووی هەیە ، وە دەتانن هەر لە ئەوڕۆوە دەست بە دەرسی وەرزی دووەم
بکەنەوە ، ئەوەی کە هەتا ئێستا بەباشی هینایە با بەردەوام بی و باشتریش بی ، ئەوەی باشیش نەبوە هەتا ئێستا ئەتانی ئەو وەرزەی خۆی چاک بکاتن و زۆر باشتریش بیتن لەجاران ، إن شاء اللە هیچ کێشەتان نابیتن🤍💙🥰

@Rekar_abdulxalq❤️💎

Mr.Dilshad English💯

24 Jan, 21:59


لە ئێستاوە ئەسیلەی وەرزی دووەمتان لۆ حازر کرایە 😁💎 خەمی هیچتان نەبیتن ❤️

Mr.Dilshad English💯

24 Jan, 18:39


ڤیدیۆیەکی زۆر جوانی قوتابییەک کە لۆی ناردیمە ساڵی پار لەگەڵ ئێمە بوو سوپاس بۆ خوا لە ئینگلیزی 96 هێنا 🤍 نەخشە لە ئێوەش بێتن یاڕەبی 🤲🏻💎

Mr.Dilshad English💯

24 Jan, 12:35


ئێستا زانیتان لۆ چ زۆر دەڵێم پرسیارە وزاریەکان شیکاربکەن و کە چەندە باشە و کە خۆم لە بیرکاری ١٠٠ هێنا کە پرسیارم نەدەناسییەوە بەو تەکنیک و شتە چەند گۆڕانکاری ڕوویدا لە خوێندنەکەم و وە چەبد کاتم لۆ گەڕایەوە و وە بزانە کو دەخوێنیت نەوەک چەند سەعات دەخوێنی، باش گوێ لەو ڤۆیسە بگرن قوتابیان 🤍💎

Mr.Dilshad English💯

23 Jan, 10:52


فَاِذَا عَزَمۡتَ فَتَوَكَّلۡ عَلَى اللّٰهِ​ؕ اِنَّ اللّٰهَ يُحِبُّ الۡمُتَوَكِّلِيۡنَ‏. (Al-Quran 3:159)

“If you take a decision, put your trust in Allah. Certainly, Allah loves those who put their trust (in Him)”. (Al-Quran 3:159)

ئەگەر بڕیارێکت دا، پشت بە خوا ببەستە. بە دڵنیاییەوە خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە پشتیان پێ بەستووە. (Al-Quran 3:159)

Mr.Dilshad English💯

22 Jan, 14:27


Esta zanitan hich shtak mahal nia!💎

Mr.Dilshad English💯

22 Jan, 12:59


سلام علیکم قوتابیانی گوڵ ، بە کورتی باسی شتەکتان لەبۆ دەکەم ، خۆی دوو گرنگترین شت لە پۆلی ١٢ ، خیندنەکە و دەروونت لە پۆلی ١٢ ، خیندنەکەت مەزبووت بیت و دەروونیشت ئارام بی تەواو ، قوتابی هەیە ئەرێ لەپاشم و لە دەرسەکان پێڕاناگەم و ناتانم مەزبووتیان بکەم ، لێرە لەپاڵ ئەوەی کە خیندنەکەی مەزبووت نیە دەروونیشی هێندەی دیکە تێک دەداتن ، خۆی ئەگەر بەپاش کەتبی یان نا دەبی بەردەوام بی کە خیندنەکەت و لەدوای خیندنەکەت پشت بەستنە بە خودای گەورە ، خۆی گەر لەکاتی خیندن شتیشت لەسەر بەجێ بمینێ ، بەس کە پشتت بەخودای گەورە بەست و داوات لە ئەو کرد دوعای خۆتت کرد ، ئیدی دەروونت زۆر ئارام دەبتەوە وەکو وەی وایە کە هەموویت خیندبی و زۆر موڕتاع دەبی ، إن شاء اللە خودای گەورە کارتان لەبۆ ئاسان بکا و بگەن بەو بە ئامانجەی کە داتان نایە🤍💙🥰

Mr.Dilshad English💯

22 Jan, 12:25


قوتابیان ئەو ڤۆیسەش لەسەر (کەمکردنەوەی مەنهەج یان درێژکردنەوەی ڕۆژ) ئەزیزم هەر شتەک بیتن دەبێت ئەتوو بەردەوام بیت لە خوێندنەکەت گوێ لەو شتانە مەگرە دڵنیابە بڕیارێک دەدرێت کە قازانجی بۆ ئێوە هەبێت، تەنها بەردەوام بن لە خوێندن ئەو چەند سەعاتەی لە بەسەربردنی گروپات و social Media بەسەر دەبەیت دەتوانی بەو ٢ سەعاتە سەیری ٤ ڤیدیۆی Episode بکەیت و تەواوی بکەیت کە وایە بزانە کاتەکانی خۆت لەچی سەرف دەکەیت 💎

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 21:19


بۆ ئەوانەی حەز ئەکەن دەست بکەن بە خوێندنی وەرزی دووەم، ئێستا ڤیدیۆکانی ژیار بەردەستن

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 21:19


https://youtube.com/playlist?list=PLl0EZqS7iusg6VK9P7PwC5jhpqGx-Aw-Y&si=Mt9AGpQMtLfPoA-r

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 18:28


https://vt.tiktok.com/ZS6g5h8ns/

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 15:33


قوتابیان ئەو ڤۆیسەش لەسەر ئەوەیە کە وا وەرزی دووەم چی بکەیت و چۆن دەست بکەیتەوە بە خوێندن وە ڕۆژانە کو لەگەر دەرسەکان بڕۆیت و وە باسی ئەوانەش دەکەم کە دەوامیان بەیانیان و نیوەڕۆیانە دڵنیابن دەتوانن باشترین شت بکەن بەس تکایە گوێ لە هەمووی بگرن چونکە باسی زۆر شت دەکەم 💎❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥💙❤️‍🔥


https://t.me/MrShamalomerxoshnaw

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 14:17


https://youtu.be/evrm2kubLPc?si=nNO6UlmEglpgqgkY

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 12:45


😱🔥تایبەت بە [پرسیار و وەڵام]
وەڵام دانەوەی گشت پرسیارەکانی ئێوەی قوتانی

🛑هیچ موقەدەرەک نەبێت ڕۆژی سێشەممە بەهێزترین و ناوازەترین ڵایڤی #کوردی بەڕێوەدەچێت 🔥

📣 لەگەڵ گەورە مامۆستای #کوردی مامۆستا
{سالم محمد کوردی}

⚠️ڕۆژی سێ شەممە
📅بەروار/21/1/2025
🕘کاتژمێر :: 09:00 شەو


⁉️ لینکی گروپ بۆ ھاوڕێکانتان بنێرن 💯

🔥 جۆینی ئەم گرووپە ببن.......
بەژداری بەهێزترین live ی کوردی بکەن
https://t.me/mamosta_salm_kurdi_poli12

🚧بۆ زۆرترین هاوڕێیانتان بنێرن

🔥ئەم هەلە زێڕینە لە دەست خۆتان مەدەن

Mr.Dilshad English💯

21 Jan, 07:20


کۆرسی تایبەت بۆ پۆلی ١٢ەکان بێبەرامبەر بۆتان ئامادەکراووە کۆرسەکان بریتین لە
ئانکی مەت و پڕۆژەی فێرکار مامۆستا دڵشاد و پڕۆژەی ڕۆشنایی و چەندەها بابەتی تر
@Course_poli12 📱

Mr.Dilshad English💯

18 Jan, 18:17


cause and effect-unit 3

Mr.Dilshad English💯

18 Jan, 18:16


https://youtu.be/v-vWK80eeHs?si=Y3RRd6KZBsboON4B

Mr.Dilshad English💯

18 Jan, 14:30


ئەزیزانم ئەو ڤۆیسە لۆ ئەوانەیە کە وا دەڵێن ئێمە نمرەی وەرزی یەکەممان باش نییە و یان لە دەرسی زۆر کەوتوین وە دەبێت بچینە تاقیکردنەوەی ٦٠ی وەرزی دووەم و ئەوا کاتمان نامێنێت لۆ پێداچوونەوەی وزاری، گوێ لەو ڤۆیسە بگرە ئینجا دەزانی دەتوانی لەجیاتی ئەو بیرکردنەوانە چ شتێکی باش ئەنجام بدەیت💎🔵

Mr.Dilshad English💯

18 Jan, 12:43


سلام علیکم قوتابیانی ئازیز، سەبارەت بەو چەند ڕۆژەی پێش دەسپێکی وەرزی دووەم ، پێشترم باسم کردیە کە ئەو دەرسانە ئەخینن کە لەسەرتان مابووەوە ، ئەگەر لەسەریشتان نەمابووەوە، یان ئەو پرسیارانە عەل بکەن کە ڕۆژانە پێڕانەدەگەشتن ، ئەگەریش هیچتان لەسەر بەجێنەمابوە، ئەوا دەتانن دەست بە دەرسی وەرزی دووەم بکەن یان مڕاجەعەی ئەو دەرسانە بکەنەوە کە لە وەرزی یەکەم لێیان باش نەبووینە ، وە شتەکی گرینگتر لەو عوتڵەیەی ئەویش ئەوەیە ، تەڵەبە هەیە دەرێ ئەو چەند ڕۆژەی اسرعات دەکەم و هیچ ناخینم ، کەچی شتەکی زۆر هەڵەیە ، ڕاستە ڕۆژەک یان دوو ڕۆژ ئەتانن چوونەدەرێیەکتان هەبی و جەوەک بگۆڕن ، بەس نەک کامڵ ڕۆژەکەی هیچ نەخینن ، ئەو ڕۆژانەی کە داتان نایە لەبۆ اسرعاتیش ، ئەوە هەر چنەبی هەندەکیش بی هەر بخینن، چونکە کە ڕۆژەک لە خیندن دابڕای زۆر ئەستەمە ڕۆژی پاشی بتانی بگەڕێیەوە سەر خیندن وەک و پێشتر ، إن شاء اللە اسفادە دەکەن لەو قسانەم ، وە إن شاء اللە کێشەتان نابی لە هیچ شتەک و هەر سەرکەوتوو دەبن💙🥰

@Rekar_abdulxalq❤️

Mr.Dilshad English💯

17 Jan, 21:25


إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّبِرِينَ.

“I will be with those who have patience.”


لەگەڵ ئەو کەسانە دەبم کە ئارامگرن.

(Al-Quran 2:153)

Mr.Dilshad English💯

17 Jan, 18:26


https://t.me/mamosta_salm_kurdi_poli12

هاااااتت جۆینن بننن خێرااا بەهێزترینن چەنالی زمانی کوردی لەلایەن گەورەو مامۆستای کوردی(سالم محمد کوردی)
🛑 دانانی گشت ئەسیلەکانی زمانی کوردی
🛑دانانی بەهێزترین پرسیاری وزاری و پێشبینی تەواوی پرسیارەکانی (2024-2025)
🛑دانانی کورت کراوەی بابەتەکانی {ئەدەب}
🛑رونکردنەوەی تەواوی بابەتەکانی {ئەدەب،رێزمان،رەوانبێژی}
🛑کردنەوەی ڤۆیس کۆلی و پێداچوونەوەی بابەتەکان

🔥🔥🔥جۆیننن کەن و شێری کەن بۆ زۆرترین هاورێتان تا سود مەند بن لە ناوازترینن چەنالی زمانی کوردی پۆلی 12🛑🛑

Mr.Dilshad English💯

17 Jan, 14:04


قوتابیان ئەوە لە مەلزەمەی هەڵبژاردنەکەم وەرزی یەکەمم تەواو کرد جا لە کۆتایی وەرزی یەکەم ئەسیلە دادەبێم لەسەر هەموو بابەتەکانی وەرزی یەکەم وەک و تاقیکردنەوە پێتان چۆنە سەیرەک بکەن ❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

17 Jan, 11:52


قوتابیانی ئازیز💎 ئەو ڤۆیسە لەسەر ئەوەیە کە ئەو هەفتەیەی لە ماڵێنە کوو دەرسەکانی وەرزی یەکەم کە لەسەرتان مایتەوە بیهیننەوە بە باشترین شێواز و کە بتوانی بە دەرسەکانی یوتوبیش ڕابگەیت و کێشەت نەمێنێت لە هیچیان، ڕێگایەکی زۆر باشتان لۆ باس دەکەم ڕاستە ماندوبوونی تێدایە بەڵام دەبێت ماندوبیت لۆ ئەو شتەی کە دەتەوێت بەدەستی بینیت باشە ❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥💙


https://t.me/MrShamalomerxoshnaw

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 20:10


We can house all refugees here.
ئێمە دەتوانین هەموو پەنابەران لێرە نیشتەجێ بکەین.

ئەوەش نمونە کە house وەک ڤێرب بەکارهاتووە.

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 17:38


السلام علیکم، تێبینیێکی هەندێک گرنگ لەسەر سێ وشە لە ساوند.

سێ وشە هەن کە ناون و ڤێربیان هەیە، لەم سێ وشەیە پیتی s بە دوو جۆری جیاواز دەخوێندرێتەوە بەجۆرێک ئەگەر وشەکان ناون بن ئەوا پیتی s بە دەنگی /S/ دەخوێندرێتەوە بەڵام ئەگەر سێ وشەکە ڤێرب بن پیتی s بە دەنگی /Z/ دەخوێندرێتەوە.

لەوانەیە لە وزاری ڕستەیەکت بداتێ کە یەکێک لەو سێ وشەیەی تێدابێ و داوای ئەوەت لێبکا کە ئایا پیتی s بە کام دەنگ دەخوێندرێتەوە لەوکاتە تۆ دەبێ:
① بزانی وشەکە ناونە یان ڤێرب
② بزانی ئایا بە ناون چۆن و بە ڤێرب چۆن دەخوێندرێتەوە

چۆن بزانم کە ئایا وشەکە ناونە یان ڤێرب؟
.بەپێی تێبینیەکانی ئەکتڤتی کە ئایا کەی ناو هەڵئەبژێری و کەی ڤێرب هەڵئەبژێری.


وشەکان:
use /Z/  verb
use /S/  noun
excuse /Z/  verb
excuse /S/  noun
house /Z/  verb
house /S/  noun


نم/
When I asked him why he was late, he gave me some excuse about having car trouble.

in the underlined word, letter (s) pronounced as.......·

ⓐ./S/
b./Z/


ئەم پرسیارەمان پێشتر دانا بەڵام لەبری ئەوەی داوای پیتی (s) بکەین داوای پیتی (x)ـمان کردبوو بۆیە سڕیمانەوە.

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 16:36


سلام علیکم قوتابیان، بە کورتی چەند قسەیەک دەکەم ،وا بەرەو کۆتایی امتعانەکانی ٦٠ ی دەچن ، ئەوەی تا ئێستا باش بوە ، با باشتریش بی، وە ئەوەی باش نەبوە ، هیچ کێشە نیە و زۆریش ئاسایە، جا بەهەر هۆکارێک بی کە باش نەبوە ، گرینگ ئەوەیە بزانی هەڵەکانی چبوە و چاکیان بکاتەوە و لە وزاری هەڵەیان لێنەکاتن،وەک پێشتریش پێم وتن ، باشبوون و خراپبوونی ئێرە ، هیچ پێوەر نیە بۆ وزاری، بۆیە هیچ خەم لە دەرەجەکانی مەکتەب مەخۆن ، وە ٧ ڕۆژ مەجالتان دەبیتن پێش دەسپێکی وەرزی دووەم ، باشترین کاتە لەبۆ قەرەبوو کردنەوەی دەرسەکان و چاکردنەوەی هەڵەکانتان، هەر سەرکەوتوو و بێ کێشە دەبن إن شاء اللە🤍💙🥰.

@Rekar_abdulxalq❤️

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 14:45


https://vt.tiktok.com/ZS6Xx3hug/

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 13:37


ئەسیلەکەی ئەمڕۆی قوتابخانەی ئامانج دانانرێتن، قسەم لەگەڵ مامۆستا دڵشاد کرد 💎

Mr.Dilshad English💯

16 Jan, 08:09


لەمڕۆوە دەستم کردەوە بە تەواوکردنی مەلزەمەی هەڵبژاردنەکەم إن شاء الله لەو زووانە تەواو دەبیتن وە ئەزیزانم لە کۆتایی هەر بابەتێک فکرەی and لەسەر ئەو بابەتە داناوە کە پێویستە☺️❤️‍🔥💎

Mr.Dilshad English💯

15 Jan, 20:24


https://youtu.be/6glnz6ZYqVk?si=1SMVKXfVXychRQla

Mr.Dilshad English💯

12 Jan, 15:08


سلام علیکم قوتابیان، هەر بە کورتی چەند شتەکتان بیر دەینمەوە ، ئەویش باش نەبوونت لە امتعانی 60 مانای خراپ بوونت نیە لە وزاری ، وە کاتەک کە لێرە هەڵەی دەکەی نابی دڵتی پێتوند بکەی و کاریگەری هەبی لەسەرت ، بەڵکو دەبی پێشت خۆشبی کە هەڵەت کرد ، چونکە لێیەوە فێردەبی ، خۆی قوتابی ئەگەر ئەو شتەی پەیڕەو کرد کە هەموو امتعانەکانی مەکتەب وەک ڕاهێنانە لەبۆ وزاری ،ئیدی بەخۆی تێدەگا کە امتعانەکانی مەکتەب تەنها لەبۆ فێرببونتە تا لە وزاری هەڵەی نەکەی ،إن شاء اللە کێشەتان نابیتن و سەرکەوتوو دەبن 🤍💙🥰

Mr.Dilshad English💯

12 Jan, 14:47


🔴 هەموو گرامەر تەنها لە ٥ لاپەڕە

Mr.Dilshad English💯

12 Jan, 14:26


ئەو ڤۆیسەش لۆ ئەوانەیە کە لە خوێندن ساردبوونەتەوە و یان تاقەتی خوێندنیان نەماوە یان لە کاتی دەرس خوێندن بێزار دەبن و زۆر شتی تر 💎

Mr.Dilshad English💯

12 Jan, 11:47


ئەو ڤۆیسەش لۆ ئەوانەیە کە لە ئێستاوە فکرەی خۆهێشتنەوەیان هەیە لۆ ساڵەکیتر تکایە جوان گوێبگرن لە ئێستاوە خۆتان ئەوەندە بێ هیوا مەکەن وەڵا کاتی زۆرتان لەبەر دەستە و ئێستاش دەتوانن خۆتان بهێننەوە زۆر بە باشیش 💎

Mr.Dilshad English💯

12 Jan, 09:56


50 پرسیار💎

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 20:42


زۆر کات هەیە چەند وشەیەک دەڵێین بێ ئەوەی بیر لە هەستی بەرامبەر بکەینەوە، زۆر کات هەیە قسەی خەڵکی بێهیوات دەکات، پێویستە هەمیشە ئاگاداری قسەکردنمان بین چونکە لەوانەیە بە وشەیەک کەسی بەرامبەر بڕوخێنین، وە لە هەمان کات دەتوانین بە وشەیەک کەسێک دڵخۆش کەین، کەوایە هەمیشە ئاگاداری قسەکانتان بن، پێش ئەوەی بیکەن بیری لێبکەنەوە.

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 19:50


https://youtube.com/playlist?list=PL3YGFJ5LaxdTdQqd5IVJewrpVou-besal&si=izVqScJjQ82l6bqs


لەو playlist'ە sound شەڕح کردییە

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 17:34


ڕێنمایی سەبارەت بە گۆڕینی وەڵام
تب: وەرگیراوە💎

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 15:26


بێ وەڵام 💎

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 15:20


ئەسیلەی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لەسەر ٦٠ نمرە💎 بە هیوای سوود ❤️

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 13:22


https://t.me/MrShamalomerxoshnaw

قوتابیان لێرە باسی هەموو دەرسەکانم کردییە کە کو بخوێنن لۆ تاقیکردنەوەی ٦٠ join بن 💎

چونکە ئەوەی مامۆستا دڵشاد تایبەتە بە ئینگلیزی و هەرچی ڤۆیسی خۆم هەیە لە چەناڵی خۆم دادەنێم ئەوەی مامۆستا دڵشادیش تەنها لۆ پرسیار دانان و ئەسیلە دانانە لەمەودوا هەرچی ڤۆیسم هەیە لە چەناڵی خۆم دایدەنێم ❤️

Mr.Dilshad English💯

11 Jan, 12:59


قوتابیان ئەو دوو ڤۆیسە لەسەر چۆنیەتی پێداچوونەوەی ئینگلیزی لۆ ٦٠ەکە کە لەو یەک ڕۆژە چی بکەین و وە چۆن ئەسیلەی ئینگلیزی وەڵام بدەیەوە💎

Mr.Dilshad English💯

29 Dec, 14:15


ئەو ئیمۆجیەی کە لە کۆتایی ئەسیلەکە دامناوە کاتێک زانیت چەندت هێناوە لە ژێر نمرەکە نمرەی خۆت بنووسە 🥰💎❤️

Mr.Dilshad English💯

29 Dec, 14:10


فەرموون قوتابیان ئەوەش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم، ٣٠ پرسیار لەسەر ٦٠ نمرە❤️🥰💎

Mr.Dilshad English💯

29 Dec, 11:11


وا خەریکم ئەسیەلەی (60)ەکەتان لۆ دادەنێم ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

29 Dec, 10:09


https://t.me/b413nn

سەلام ئەزیزان، لەم گرووپە هەرشتێک دادەنێم بە زمانی ئینگلیزیو کوردی دایدەنێم، بۆوەی بتوانن سوود لە زمانەکەش وەرگرن، بەهیوای سوود بینین 🤍

Mr.Dilshad English💯

28 Dec, 16:43


https://youtu.be/Lg5Ie9VifB4

Mr.Dilshad English💯

28 Dec, 14:13


خەبەرەکی خۆش ❤️

Mr.Dilshad English💯

28 Dec, 13:13


وە هەمووی بە تێکەڵی دادەنێم وە نمرەکانیش وەکو وزاری دابەش دەکەم ❤️

Mr.Dilshad English💯

28 Dec, 13:13


إن شاء الله 🤲🏻 لەو چەند ڕۆژە ئەسیلەیەکی ٣٠ پرسیاریتان لۆ دادەنێم کە وەرزی یەکەم هەموویتی لە unit-1 تاوەکو 4, بە passageەوە ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

27 Dec, 16:44


قوتابیان ئەو ڤۆیسەش لۆ ئەوانەیە کە دەڵێن هەر چەند دەخوێنین وادەزانین هیچمان نەخوێندییە یان هیچمان بە فکر نامێنێت، وە یان دەڵێتن لە کاتی جوابدانەوەی پرسیار شت لە فکرد دەکەم ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

27 Dec, 14:51


Dont expect anything to be handed to you, you have to take it, otherwise it will be taken by somebody else.

چاوەڕێی ئەوە مەکە هیچ شتێک بدرێتە دەستت، دەبێت خۆت بیبەیت، ئەگەرنا لەلایەن کەسێکی ترەوە دەبرێت.

Mr.Dilshad English💯

26 Dec, 21:16


🤍💙🕊️

Mr.Dilshad English💯

26 Dec, 12:51


https://t.me/b413nn

سەلام قوتابیان، ئەو گرووپەم درووست کردوە هەروەک هاندانێک و وتەی جوان، ئەوەی حەزی کرد دەتوانێ جۆین بێ.

Mr.Dilshad English💯

26 Dec, 07:56


ئەوەش چۆنیەتی خوێندنی خۆم لە ساوند.! بە هیوای سوود 🩵🥰

Mr.Dilshad English💯

24 Dec, 12:47


ئەسیلە ٥٠ پرسیاریەکە مەبەستم ئەوەیە ڕێک وەک ئەسیلەی وزاری بە پاسجەوە کە نمرەکانیش وەک وزاری دابەش دەکەم هەمووی بەتێکەڵی دادەنێم 💎

Mr.Dilshad English💯

24 Dec, 12:45


قوتابیان، خەمتان نەبێتن ئەو ئەسیلانەی وەرزی یەکەم کە لۆم داناینە، إن شاء الله هەمووی کۆدەکەمەوە و لۆتان دەنێرم بەس جارێ دوو ئەسیلەی ٥٠ پرسیاری مایە واتا یونتی ٢-٣ بە گشتی ئەها وەک ئەوەی یونتی یەکەم دایبنێم ئەوکات هەمووی دەنێرم لۆتان😍💎

Mr.Dilshad English💯

24 Dec, 10:22


فەرموون قوتابیان ئەوەش readingی unit-5 💎

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 19:25


قوتابیان خۆ هیچ گلەیەکتان نییە لە ئێمە، یان پێشنیارێک شتێک با لە خزمەتدا بین❤️

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 18:51


وە إن شاء الله هەوڵدەدەم کە ئەسیلەی unit-5,6,7 دابنێم لۆتان لۆ ئەوانەی کە تەمهیدیان هەیە💎

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 17:55


وە قوتابیان ئەو ڤۆیسە لۆ قوتابیانی تریش بنێرن هاوڕێتە یان هەر کەسێکە کە لە گروپ نییە یان شتی تر با ئەویش ئیستیفادە لێ بکاتن ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 17:27


قوتابیان لەو ڤۆیسە باسی چۆنیەتی خوێندنی دەرسەکان دەکەم لەو ماوەی کە هەتانە لۆ ئیمتیحانی (٦٠)ەکە و وە باسی چەند دەرسەک دەکەم کە کوو بخوێنن وە بە کاتەکی زۆر کەم بتوانن هەموو بابەتەکە پێداچوونەوە بکەنەوە و ڕێگایەکی زۆر باشتان لۆ باس دەکەم، سەرکەوتووبن یاڕەبی❤️💎

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 13:12


https://youtu.be/6erhGGjCh-o?si=mZmhADGv3xQTdWaf

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 12:44


Trust Allah for everything 🤍💙🕊

Mr.Dilshad English💯

23 Dec, 09:13


https://youtu.be/6erhGGjCh-o?si=KOZB4HBpyctlbqAR

Mr.Dilshad English💯

22 Dec, 14:38


إن شاء لله ڤۆیسێکتان لۆ دەنێرم لەسەر چۆنیەتی پێداچوونەوەی ٦٠ و وە بە چ شێوازەک بخوێنی باسی یەک بە یەکی دەرسەکان دەکەم و باسی ماوەی نێوان دەرسەکانیش دەکەم کە کوو بخوێنی واتا کاتەک لە تاقیکردنەوە هاتییەوە کوو لۆ تاقیکردنەوەی دوایی بخوێنی💎 هەر وەک دکتۆر ڕێکاریش باسی شتی زۆر جوانی کرد ❤️

Mr.Dilshad English💯

22 Dec, 14:34


قوتابیان بە شێوەیەکی گشتی چەند ڕۆژ مەجالتان هەیە لۆ مراجعەی تاقیکردنەوەی (٦٠)ەکە؟

Mr.Dilshad English💯

22 Dec, 11:54


سلام علیکم قوتابیان ، ئەوجارە باسی بابەتەک ئەکەم ئەویش ، ئەو چەند ڕۆژەی کە هەتانە لەبۆ امتعان ٦٠ ەکان ، چۆن دەرسەکان بخوێنن، پێش وەخت ئەو دەرسانەی کە لەسەرتان مابۆوە ئەتوانن ئەوان بخینن ئینجا دەست بکەن بە مڕاجەعە ، یان ئەوەتا لەکاتی مڕاجەعە کردنەوەی دەرسەکەی ئەتوانن لەگەڵ وی ئەو بابەتەش بخینن کە لەسەرتان مابوەوە ، بە نسبەت ئەوەی بە چ شێوازەک دەرسەکان مڕاجەعە بکەینەوە ، ئەو ڕێگایەی کە خۆم بەکارم هینا و زۆریش اسفادەم لێی کرد ئەوەبوو ، کاتەک ئەتوو لەبۆ امتعانی ٦٠ دەرسەکان مڕاجەعە ئەکەی وەبزانە کە لەبۆ وزاری ئەیان خینی و وەها دەرسەکان مڕاجەعە بکەو بیانخینە وەک ئەوەی کە امتعان وزاریت هەبیتن ، یانی مەبەستم لەوەیە بەباشترین شێواز دەرسەکان بخینی وەک ئەوەی کە سبەی امتعان وزاریت هەبیتن ، نەک بچی بڵێی وەڵا بەس لۆوەی مراجەعە ئەکەم لە امتعانی مەکتەبێ دەربچم و تەواو ، بەڵکو هەتا پێتان بکرێتن هەموو دەرسەکان مڕاجەعە بکەنەوە بە باشترین شێواز و هەموو شتەکان بکەن یانی هیچ بەجێ نێڵن ، وە ئەوساڵەکە مەجالەکە زیاترە لەبۆ مراجەعە کردنەوەی لۆیە ئەکید بە زۆربەی ڕادەگەن بخینن ، إن شاء اللە زۆرترین سوودی دەبیتن لەبۆتان ئەو مڕاجەعەیە وە ئەوەشتان لەبیر نەچیتن لەپاش ئەوەی کە هەر دەرسەکتان خیند پشت بە خوای گەورە ببەستن یانی بڵێ خوایە ئەوەی لەسەر من بوو کردم ئەوی دی لەدەست توە ، ئیدی کە ئاوهات گۆت نەفسیەن مورتاح دەبی و بە بێخەمی دەچیە امتعان ، هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن🤍💙🌹

@Rekar_abdulxalq❤️

Mr.Dilshad English💯

21 Dec, 21:24


بیرت بێ:
ئەو کەسەی هەوڵدەداو شکست دێنێ
پاشان هەوڵدەداتەوە ئەوا دۆڕاو نیە ئەگەر دیسانیش شکست بێنێ، دۆڕاو ئەو کەسەیە کە واز دێنێ لە یەکەم شکستەوە.

Mr.Dilshad English💯

21 Dec, 20:27


Erbil Citadel ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

21 Dec, 20:24


فەرموون ئەوانەش ❤️💎

Mr.Dilshad English💯

21 Dec, 20:21


ئەوانە بزانن باشە لە teacher book هەیە ❤️💎 لەلای خۆتان save بکەن

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 19:39


قوتابیان هەوڵدەدەم ئەوجارە پرسیارەکانی ئەسیلەی بەرایی و خولی دووەم ڕوونبکەمەوە هی unit-1,2🤍 وەکو ئەوانەی خولی یەکەم!

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 19:15


چ دەڵێن گاڵتەکی ترتان لەگەڵ بکەم وەک ئەوێ ڕۆژێ 😁😂

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 18:22


https://vt.tiktok.com/ZSj9N3gLT/
This post is shared via TikTok. Download TikTok to enjoy more posts: https://vt.tiktok.com/ZSj9FNBUK/

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 17:54


ئەوەش خوێندنی خۆم لە بابەتی بیرکاری کە سوپاس بۆ خوا توانیم لە بیرکاری (100) بهێنم، باسی خوێندنی ڕۆژانەم و مامۆستاکەم و مەلزەمە و هەموو شتێک دەکەم هەتاوەکو باسی وزاری و هەرچی هەیە باشە بە جوانی گوێ بگرن ❤️❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 17:30


قوتابیان ئەوەش خوێندنی خۆمە لە بابەتی (زیندەزانی) کە سوپاس بۆ خوا توانیم (100) بێنم 💙❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 17:07


قوتابیان چتان پێویستە چتان دەوێ لۆتان دابنێم؟ 🤍 با لە خزمەتدا بم🤍

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 15:39


https://t.me/abdula1ali1muhammad

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 15:39


کۆمەڵەکانی خوێن 🔥زۆر گرنگە

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 11:52


قوتابیان تکایە تکایە زۆر باش گوێبگرن باسی ئەوە دەکەم کە هەرچەند بخوێنی هەموو شتەک بکەی هۆکار چییە ناتوانی دەرەجە بهێنیت لەو ڤۆیسە باسی هەموو دەرسەکان دەکەم کە بە چ ڕێگایەک وەڵامی ئەسیلەی دەرسەکان بدەیتەوە تکایە تەکنیکی وەڵامدانەوەی پرسیار یەکجار گرینگە وە باسی ئەوەش دەکەم کە بەو تەکنیکە جواب بدەیەوە لایەنی دەروونیت چەندە ئاسوودە دەبێت و کاتێکی یەکجار باشیشت لۆ دەمینێتەوە لە کاتی ئیمتیحان❤️

Mr.Dilshad English💯

21 Nov, 09:38


ئەوەش ڕێگای ناسینەوەی پرسیاری grammarی ئینگلیزی لەسەر ئەسیلەی وزاری! ❤️🥰

@shamalomerxoshnaw🤍

Mr.Dilshad English💯

20 Nov, 22:52


اللَّهُمَّ لاَ سَهْلَ إِلاَّ مَا جَعَلْتَهُ سَهْلًا، وَأَنْتَ تَجْعَلُ الْحَزْنَ إِذَا شِئْتَ سَهْلًا

O Allah, there is nothing easy except what You make easy, and You can make difficulties easy if You will.

خوایە گیان هیچ شتێک ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانکاری دەکەیت، وە دەتوانیت سەختییەکان ئاسان بکەیت ئەگەر بتەوێت.


هەمیشە ئەم دووعایە بکەن لەگەڵ زیکری استغفر الله کاریگەری زۆری ئەبێت لەسەر ژیانت.

Mr.Dilshad English💯

20 Nov, 18:54


قوتابیانی گوڵ لە پرسیاری ٥ی Episode وەڵامەکە C ڕاستە باشە ❤️

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 21:23


سلام علیکم قوتابیان ، هەر بە کورتی ویستم ئەو شتەتان بەبیر بینمەوە ، کاتەک کە ڕۆژانە واجبەک لەسەرت دەمینێتەوە یان چەند واجبەک پێڕاناگەی بخینی ڕۆژانە یان پرسیاری وزاری و پرسیاری هەلبژاردن پێڕاناگەی ڕۆژانە حەلی بکەی ، ئەوا لەخۆتانی گەورە مەکەن و خەمی پێنەخۆن کەوا بکاتن واجبی ڕۆژی دواتریشت پێ نەخیندرێتن ، ئەوەی کە لەسەرت مایتەوە بەجێی بێلە ،هەتا ڕۆژەک کە عوتلەیە یان پێنج شەمان کە مەجالت دەبیتن دەتوانن قەرەبووی بکەنەوە ، چونکە زۆر قوتابی بەهۆی ئەو هەڵەیەوە واجبی ڕۆژانەی زۆر لەسەر مایتەوە کە ئەوەش زەرەرت لێدەداتن لەبۆ کاتی مراجەعەی، وە ئایا پێتان باشە بەو جۆرەی باسی شتەکان بکەم لەبۆتان ،إن شاء اللە هیچ واجبەکتان لەسەر نامینێتەوە و هەر سەرکەوتوو دەبن 🤍💙

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 20:59


ئەمەش ڕوونکردنەوە لەسەر کتێبی ڕەش و سپی Activity Book
کە زۆر لە قوتابییان پرسیارییان لێی هەبوو

@sh4dd

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 20:44


😁

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 19:35


ئەزیزانی من، ئەمنیش وەک ئێوە لەو کاتانە لەناو ناڕەحەتی و ترس و قەلەقی بووم، بەڵام هەر بەردەوام بووم لە خوێندنەکەم، ساردبوونەوەی زۆرم بینی ناخۆشی زۆرم تێپەڕاند بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر، بەس هەر بەردەوام بووم، وە سوپاس بۆ خوا بەرهەمی ماندوبوونی خۆمم بینیەوە❤️🥰 ئێوەش هەوڵبدەن و هەر بەردەوام بن لە خوێندنەکەتان❤️

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 19:00


https://vt.tiktok.com/ZSjPuSWLg/
This post is shared via TikTok. Download TikTok to enjoy more posts: https://vt.tiktok.com/ZSjPuxfUs/

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 15:53


دەی قوتابیان ئەوە گرامەری( unit-2) شم دانا ئیتر چیدیکەتان دەوێ😁 کومە لۆتان 😅

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 15:48


گوڵەکانی من، ئەوەش پرسیار و وەڵامەکانی گرامەری (unit-2) ❤️ ئەسیلەکەی ترم ڕەشکردەوە چونکە لە پرسیاری ٨ نیشانەی پرسیارەکانم لەبیر کردبوو باشە ئەوانە لەلای خۆتان save بکەن❤️🥰🧡🧡

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 12:34


لەو ئەسیلەیەی کەوا لۆتان دادەنێم پرسیارێکم هێناوەتەوە تا ئێستا لەو شێوازە نەهاتۆتەوە لە بابەتی Negative question بڕواش ناکەم کەس لەو شێوازەی هێنابێتەوە کە لۆم دانان ئەوکات دەیبینن ❤️🥰

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 11:34


قوتابیان ئەسیلەکە دەکەمە تەواوی گرامەری unit - 2 ❤️

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 11:02


إن شاء الله، ئەسیلەیەکتان لۆ دادەنێم لەسەر بابەتی Future continuous ❤️🤲🏻

Mr.Dilshad English💯

15 Nov, 09:54


ئەو پرسیارە ٣ بابەتم تێکەڵ کردووە! ❤️
Unit (1-2-3)

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 22:40


قوتابیانی ئازیز، ساردبوونەوە و ناخۆشی و هەزار شت تێدەپەڕێنیت لە پۆلی دوازدە، بەس تەنها بیر لەو کاتە بکەوە کە کاتێک، ئەنجامەکانی خۆت لێدەدەیت، ئەو نمرەیەت هێنابێت کە خەونت پێیوە دەبینی و بەدڵی خۆت دەست لەسەر ئەو کۆلێژە دابنێیت کە خەونی خۆتە، لۆیە سارد مەبەوە بەردەوامبە لە خوێندنەکەت و کۆڵ مەدە هەمووی تێدەپەڕێت دڵنیابە ❤️🥰

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 21:16


وەکی پێتان دەڵێم وشەکانی پشتەوە لەبەر بکەن لەبەر دوو شتی ئەوهامە🤦

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 16:49


گوڵەکان، خۆ هیچ گلەییەک یان شتێکتان لە ئێمە نییە؟ هەر شتێکتان هەیە پێم بڵێن یان هەر کەمتەرخەمییەک لە ئێمە هەبێت❤️😊

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 16:19


ڕوونکردنەوەی پرسیاری 109

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 16:14


ڕوونکردنەوەی پرسیاری 108

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 16:12


ڕوونکردنەوەی پرسیاری 107

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 16:11


ڕوونکردنەوەی پرسیاری 106 کە لە وزاری
(2019-2020 second term)
هاتبۆوە❤️

Mr.Dilshad English💯

13 Nov, 10:48


بۆ رەگەزی بەرامبەر زۆر جوان نیە ئەوەندە دڵ و گیان و روح جەرگ و شت بەکار بێنن تکایە ئەوەندە بەکاری مەهێنن گروپیش تێک ئەچێت. زۆر دووبارە ئەبێتەوە ئەم ماوە.

سەرکەوتوو بن.

Mr.Dilshad English💯

12 Nov, 16:14


https://vt.tiktok.com/ZSjUQTWgD/

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 22:46


ئەزیزەکانم زۆر بە پێویستم زانی ئەو ڤۆیسە بنێرم بەڕاستی لەسەر مەسەلەی (خۆشەویستی) کردنی نێوان (کوڕ و کچ) کە بەڕاستی ژیانت لێ تێکدەدات و وات لێ دەکاتن تواناکانی خۆتت لێ بزر ببیتن و ژیانەکی یەکجار بێ ئامانج بژی تکایە زۆر جوان گوێبگرن تکایە باشە ❤️😍

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 20:22


https://vt.tiktok.com/ZSj6rKqBR/

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 17:56


ناشیرنترین شت لە مرۆڤ پۆز لێدانە بەسەر ئەوانیتر، هەر قوتابیەک ببینم لەناو گروپ چات پۆز بە شتێک لێبدات بە تایبەت مەکتەبەکەی یان مامۆستاکەی هەر کەسەک هەم لە چەناڵ هەم لە گروپ چات باندی دەکەم، چونکە بیر لەوانیتر بکەوە هەیە ئەو شتەی تووی نیە لۆ دەبیە هۆکارەک لۆ ئەوانەی دەوروبەرت کە هەست بە کەمی شتەکان بکاتن، وەڵا تۆزێک پۆز لەو دڵەت هەبێت خۆشی لەخۆت نابینیت و قیامەتیشت لەدەست دەدەیت!

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 12:27


فەرموون ئەوەش وەڵامەکان❤️

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 12:20


ئەوەش ئەسیلەی grammarی بابەتی یەکەمی unit-2 بابەتی prepositions of time ❤️

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 10:48


گوڵەکانم ئەو ڤۆیسەش لەسەر ئەوەیە کە قوتابی دەرسی لەسەر بەجێ مایە و نازانی کوو ئەو دەرسانە بهینتەوە و پێڕابگاتن، چەند فکرەیەک دەدەم دەتوانی فکرەیەکی باشی لێ وەربگری و دڵنیابە لەوەی إن شاء الله دەتوانی پێڕابگەیت ❤️‍🔥😍❤️

Mr.Dilshad English💯

01 Nov, 10:12


هەر شتێک کە تۆ زیرەکی یان هەتە پۆزی پێوە لێ مەدە چوونکە بەخوا هەر چەند باش بی باشتر هەیە ئیتر بۆ خۆت هیلاک ئەکەی.

بێرێزی بە کەسی بەرامبەر مەکە عەیبە تۆ ٢ کەلیمە ئینگلیزی ئەزانی دێیە تایبەت ئەنووسن من هەڵە لە مامۆستا ئەگرم تۆ چیت دە جوان گوێ بگرە مامۆستایەک بە ٢٠ ساڵ ئەزموون هەڵە بکە تۆ موالید ٢٠٠٧ چۆن هەڵە ناکەی بێ ئەوەی یەک ساڵیش ئەزموونت هەبێت.
بۆ پێش ناکەوی؟ چونکە بەس خەریکی رەخنەی خەریکی خۆ باش کردن نی. تەبعەن خۆشی غەڵەتە کە رەخنە ئەگرێت.

هەروەک حاجی قادر دەڵێت رەخنە گر دەبێت شارەزاوبێت تەواو زانیاری هەبێت نەک تۆی بێ ئەزموون خەریکی رەخنە بیت لەم و لەم.

Mr.Dilshad English💯

31 Oct, 22:30


لە بەیانیەوە رۆژانە ئینگلیزی بخوێنن خۆتان فێری ووشە بکەن لەگەڵ کورتە ڕستە هەر ووشەی کتێب بێنن بەڵام نەک بە شێوازی خوێندن و بێزارکەر وەک مەکتەب بکەی بە واجب هەر وەک چێژەک ٢ ووشە بێنە لەبەری کە لەگەڵ کورتە ڕستەیەک ئیتر کتێبەکە لادە خۆت لەبەر خۆتەوە بڵێ رۆژانە....
بە ٥ مانگ بەو شێوە برۆ ئاستت زۆر باش بووە. هەمووی ئیشی ٥ بۆ ١٠ دەقەیە

سوودی نەک بۆ وزاری ئەبێت هەر بۆ کولیە. ماقول نیە بچیتە کۆلێژ هێشتا ٢ کەلیمە نەزانی.

Mr.Dilshad English💯

31 Oct, 22:17


ئەسیلەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ قورس بوو چونکە ئەو شتانەی هاتبۆوە هەم گران بوو لە چوار چێوەی مەنهج هەم پرسیاری دەرەوە کە لە مەنهج بوونی نەبوو وەک پرسیاری تاگ لە nobody ئەو ساڵی کە ئەمە هاتەوە لە هیچ مەلزەمەک لە یوتووب کەس نەبوو باسی بکات بەڵام تۆ کە ئێستا ئەو مەلزەمە باشە ئەبینی هەموو بۆی زیاد کراوە تۆ مەلزەمەی ٢٠١٩ پێبا امتحان کردبا ئەوکات هەستت بە قورسی ئەسیلە ئەکرد.

بەڵام بەو خوێندنەی ئێستا کە هەموو ئەو شتانە باس ئەکرێ نەخێر قورس نیە فکرەکان کۆن بوون بە یەک جار هاتنەوە.

تاوەکو ئێستاش هیچ ساڵێک وا نەبووە گۆرانکاری لە مەنهج بکات وەک ٢٠١٩.

بۆیە ١٠٠ هات بێ کێشە ئەوەی لێرە مەبەستم چیە لە ١٠٠٠ مامۆستا رەنگە ٥ مامۆستاش نەبێت ئەو شتانەی باس کردبێت کەچی تەڵەبە هەبوو ١٠٠ هێنا چۆن؟ چوونکە خۆی جدی خوێندی هەوڵی دا هەر پشتی بە مامۆستا نەبەست... ئەم قسەش کە کردم ئەسەلمێنێت کە خوێندنی خۆت لەسەرەو هەموو شتێکە.

Mr.Dilshad English💯

31 Oct, 21:19


تێبینی ٢٠١٩ قورسترین ئەسیلەش بوو. دواتر پێتان ئەڵێم بۆ قورسترین بوو بۆ ٨ دەرەجە دراوە

Mr.Dilshad English💯

31 Oct, 21:17


هەندێک وا بیر ئەکاتەوە تەنها بە مامۆستا دەرەجەی تەواو دێت چەندین جار مامۆستا خۆشی وتیتی لە سەدا ٨٠ خۆتی.

هەبوونی مامۆستا باشە بەس تۆ بتەوێت هەموو ئەرکێک لەسەر مامۆستا دانێی هەڵەی.

تۆ ئەڵێی چۆن بێ مامۆستا ١٠٠ دێت لە ئینگلیزی بەڵێ دێت من ساڵی ٢٠١٩ ٦ هاوڕێم ئێستاش ماون الحمدللە ١٠٠ هێنا خۆم ٩٨ یەک مامۆستاشم نەبوو هەر نە ئەچوومە پۆل لە ئینگلیزیش یوتوبیش مامۆستای وای تیا نەبوو مەنهج کامل بێت وەک ئێستا. ئەی چۆن هات؟

دوای گریمان لەسەر مامۆستایە دە فەرموو برۆ ساوند لەسەر مامۆستا بخوێنە بزانم سوودی دەبێت. یانی تێبگەن ئەرکەکە ٣ بەش و نیو لەسەر خۆتە. بە تایبەتی ئینگلیزی و بیرکاری.

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 22:27


گوڵەکانی من ، حەزم کرد لەو ڤۆیسە باسی دڵ شکانی یەکتر و زوڵم کردن و ئەو شتانە بکەم تکایە تکایە جوان جوان گوێی لێبگرە لۆ تەواوی هەموو ژیانت سوودی هەیە❤️❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 21:04


دەبێت شتێک هەبێت لە پەشیمانی و چاوەڕوانی ناخۆشتر؟ مەگەرێ نیە کەواتە شتێک مەکە دوای باجی بدەی نەک بەس پۆلی ٦ هەر لە هەموو ژیانت. بەجدی پەشیمانی سەرەتانێکە چارەسەری نیە.

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 17:05


ئەوەش خوێندنی خۆم لە بابەتی بیرکاری کە سوپاس بۆ خوا توانیم لە بیرکاری (100) بهێنم، باسی خوێندنی ڕۆژانەم و مامۆستاکەم و مەلزەمە و هەموو شتێک دەکەم هەتاوەکو باسی وزاری و هەرچی هەیە باشە بە جوانی گوێ بگرن ❤️❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 16:40


سلام علیکم قوتابیان، ئەو ئەسیلە و پرسیارانەی کە لۆم داناینە ئاستی پرسیارەکان کوو بووینە، یانی گرانن یان ئاسانن یان مامناوەندن وە یان سوودتان لێ دیتییە؟ ❤️

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 13:45


قوتابیان زۆر درێژەم پێدا لە کاتی باسکردنی خیندنی فیزیا، بەڵام ئەوها نەبا مەفهومەکە نەدەگەشت و بابەتەکە حەقی خۆی وەرنەدەگرت، لە کەمو کوڕیشم ببورن ئەگەر هەبووبیتن، وە باسکردنی بابەتەکان بەو شێوازەی تا چەند سوودی هەیە لەبۆتان ، وە هەر رەخنەو پێشنیارەکیشتان هەیە بیڵێن ، وەبی لەجارەکانی داهاتوو چاکی بکەم💙

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 12:34


سلام علیکم قوتابیانی گوڵ، ئەوجارە باسی چۆنیەتی خوێندنی خۆم دەکەم لە وانەی فیزیا، پێش هەموو شتەک لەنێو قوتابیان ئەو شتە هەیە کە دەڵێن ئەو بەشە زەعمەتە یان ئەو بەشە ئاسانە ،لەبۆ هەموو دەرسەکان ئەو شتە هەیە، ئەمنیش کە هاوینەکەی دەمخیند لە پۆلی12 دەیانگۆتە من بەشی6ی فیزیا زەعمەتە و زۆرترین پرسیاری لێدێتەوە، ئەمنیش هەر دەمگۆ ئاسانە، ئەمگۆت ئەو هەموو شتەی ئەخینم قابیلە نەتانم بەشی6ی فیزیا بخینم، دوایێش الحمداللە هەموو پرسیارەکانی بەشی6م ڕاست بوو،یەکەم جار کە بابەتەکەم دەخیند لەسەر یوتوب هەموو تێبینی و ڕونکردنەوەکانم دەنووسیەوە پاشان کە بەخۆم دەمخیند ئەو شتانەی کە لەبەر کردن با لەبەرم دەکرد و بەس ئەوەی تێگەشتن با هەوڵم ئەدا بە دروستکردنی وێنەوەوە لە بابەتەکەی تێبگەم وە سەبارەت بە پرسیارە حسابیەکان یەکەم جار دراو داواکراوم ئەنووسی پاشان گەر کرابا وێنەشم دروست دەکرد لەبۆ پرسیارەکەی ئەوجا شیکارم دەکرد، یانی کاتەک کە پرسیارەکەم حەل دەکرد بە وێنەو بە دەستیش دەمنووسی بە‌دەنگیش لەبۆ خۆم دەمگۆتەوە، ئەوە یان وەی دەکرد ئاسانتر پرسیارەکەی شیکار بکەم، چونکە چەندی هۆکاری زیاتر بەکاربینی لەبۆ فێربوون ئەوا باشتر تێدەگەی و درانگتر لەبیرت دەچتەوە، وە 1م جار پرسیارەکانی ناو کتابم حەل دەکرد ئەوجە پرسیاری وزاری و پرسیاری دیکەم حەل دەکرد لەسەر بابەتەکەی، حەلکردنی ئەو هەموو پرسیارە وەی دەکرد زیاتر شارەزا ببم لەبۆ وزاری و وە یاساکانیش ئەوەندە بەکارم دەینا و لە پرسیارەکان هەر خۆی لەبەرم دەکرد و لەبیرم‌ نەدەچوویەوە چونکە زۆر بەکارم هینابوون ، کتابیشم بەکار دەینا بەس لەبۆ دڵنیابوونەوە لە مەلزەمەکەی ، هەر شتەک لە کتاب هەبا و لە مەلزەمەی نەبایە دیارم دەکرد و نەقلی سەر مەلزەمەم‌ دەکرد، وە ئەو دوو سێ ساڵەیە لە وزاری پرسیاری زۆر لەسەر وێنەکان دێتەوە لۆیە گرنگیەکە تەواو بدەنە خیندنی وێنەکانی ناو مەنهەج ، ئەمن هەر بەو ڕێگایە خیندنم و الحمداللە لە خولی یەکەمی 2024 توانیم 100بینم لە فیزیا ، ئێوەش دەتانن فکرەیەکی لەو ڕێگایانە وەربگرن کە باسم کردن، أن شا ءاللە هیچ کێشەتان نابیتن و هەر سەرکەوتوو دەبن💙🤍

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 07:53


دکتۆری یاخود ئەندازیاری مهیم ترە یان ببیت بە یاریزان؟ تەبعەن دکتۆر و ئەندازیاری؟ ئەی بۆ تۆ ڕۆژێک لای خۆت دانیشتی بیر کەیتەوە بۆ یاریزان ئەو بڕە پارەیە وەر ئەگرێت لە کاتێک ئەو یاریزانە خۆی پێویستی بە دکتۆرە کە تووشی پێکان ئەبێت دەست ئەکات بە گریان؟ پێویستی بە ئەندازیارە بۆ دیزاینی یاریگا و هەموو شتێکی ساحەکە؟

وەک پێشتر وتم ئەمە بۆ دوور کەوتنەوەی خەڵکە لە دزینی ئەو بڕە پارە زۆرەی لە ژێرەوە ئەدزن بەشێکی زۆر زۆر کەم ئەدەن بە یاریزان تا خەڵک چێژی لێ ببینێ شتە شاراوەکانیان نازانرێ بە تەواوی غافل بن.

بە پارەی یاریگا و هیچ شتێک ئەو رێژە پارە کۆ نابێتەوە هەمووی حوکمەت خەریکیتی. بۆ داپۆشینی خۆیان.

تۆش لێرە جوێن ئەدەی ئەی سڵاوی گەرم لە عقلت کە نیتە

Mr.Dilshad English💯

27 Oct, 07:46


لە هەردوو یاریزانی ریال و بەرشە لە نێوان ١ ملیۆن دۆلار بۆ ٤٠ ملیون دۆلار ساڵانە وەر دەگرن واتا لە ١٠٠ دەفتەر بۆ ٤ هەزار دەفتەری خۆمان ئەکات لە ساڵێک ئەوە بدۆرێت یان بباتەوە وەر ئەگرێت. تۆ بە خەونیش ئەو بڕە پارەیە وەر ناگری گەر قوماریش بکەی.

جاران یاریزانی سێرک هەبوو بەر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا بۆ مەژغول کردنی خەڵک و دواکەوتووی. ئێستا تۆپی پێ.

بۆ خۆشی سەیر بکە بەس نەک دوای یاریش ٢ رۆژ بەس قسە بەیەک بڵێن جوێن دەن سەیری فەیسبووک ئەکەی هەموو جوێن بە یەک ئەدەن کەس ئاگای لە ئیشی خۆی نیە. هەمووی بە یەکتر مەژغولن.

بەجدی یانی هەر کێ بیباتەوە ئەو هەموو گاڵتەیە چیە خۆشی چیە سەیری ژیانی خۆت بکە ئەبێت رۆژی ١٠ سعات ئیشکەی بخوێنی.

ئێستا هەیە ئەڵێ ئەی خۆشی خۆمان وەر نەگرین وەربگرە بە قوربان بەس ژیانتان هەمووی بووە بە تیکتۆک و جوێندان و سووکایەتی.

Mr.Dilshad English💯

26 Oct, 20:53


بەخوای بەرشلۆنە بردییەوە 😳 دەی خۆ من بایرنم🇩🇪 حەقم بەسەر ئەو شتانەوە چییە؟ ! 😂😂

ئەسیلەکەشتان لۆ دادەنێم 😍

Mr.Dilshad English💯

26 Oct, 18:00


قوتابییەک نوسیتی دڵنیام نەشباتەوە هەر دایدەنێیت، چاک شارەزام بوونە 😂❤️ ئەنگۆ درن در ❤️‍🔥 خوشک و براکانی من❤️

Mr.Dilshad English💯

26 Oct, 17:52


بەس ڕیال بباتەوە دەبی ئەسیلەکی ٥٠ پرسیاریتان لۆ دابنێم لە یونتی یەکەم 😂💙

Mr.Dilshad English💯

26 Oct, 17:51


بەس ئەوشۆکە بەرشلۆنە دۆڕابا هیچکەم نەدەویست چونکە لە بایرنی 🇩🇪بردەوە 💔 ئێستا هاندەرانی بەرشلۆنە لێم توڕە دەبن😂

Mr.Dilshad English💯

26 Oct, 12:45


چۆنیەتی خوێندنی Reading و Episode.!

Mr.Dilshad English💯

25 Oct, 21:38


دوعای دوای تەواوبوون لە دەرس خوێندن

اللهمّ إني أستودعك كلّ ما قرأته وكلّ ما حفظته وتعلمته، فأسألك أن تردّه إلَيَّ عند الحاجة له، فأنت القادر على كل شيء

Mr.Dilshad English💯

25 Oct, 21:38


دوعای پێش دەست پێکردن بە خوێندن

اللهم إنّي أسألك أن تجعل حفظي سريعًا، وتُبارك في جهدي ووقتي، وأسألك ألّا يذهب تعبي سدًى، وأن توفقني وتُيسّر أمري.

Mr.Dilshad English💯

25 Oct, 19:21


قوتابیان ئەوەش خوێندنی خۆمە لە بابەتی (زیندەزانی) کە سوپاس بۆ خوا توانیم (100) بێنم 💙❤️‍🔥❤️‍🔥❤️‍🔥

Mr.Dilshad English💯

25 Oct, 13:33


ئەو پرسیارە شازە لە activity هەیە!

Mr.Dilshad English💯

25 Oct, 13:31


ئەسیلەی (conjunctions) بێ وەڵام و بە وەڵامەوە! 💙

Mr.Dilshad English💯

23 Oct, 14:10


سەبارەت بە ڤیدیۆکانی مامۆستا دڵشاد❤️

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 21:12


"کُن فَیَکونْ 🧡🍂
تەنها دوو وشەیە..!
بەڵام مەحاڵ دەکات بەحاڵ .....

@Rekar_abdulxalq❤️

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 19:51


https://youtu.be/KA1v3ZrBsmM

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 17:37


سەرکەوتووبن یاڕەبی، بەس تکایە کەس ئەمن بە مامۆستا دڵشاد تێنەگاتن😂 بەخوای دەنگمان بە یەک ناچیتن لۆیە ئەمن مامۆستا دڵشاد نیمە باشە😊 سەرکەوتووبن یاڕەبی تا پێمان بکرێت خزمەت دەکەین❤️

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 17:33


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٣٤ی وزاری

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 17:30


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٣٨ی وزاری

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 17:24


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٢٨ی وزاری

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 17:20


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٢٢ وزاری

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 16:24


ئەوشۆ پرسیارەکانی وزاری (٢٠٢٣-٢٠٢٤خولی یەکەم) لە (یونتی ٢) لۆتان ڕوون دەکەمەوە وە (یونت١)م لۆتان ڕوونکردەوە❤️

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 14:59


زۆر جوان گوێبگرن ئەزیزانم، بەڕاستی زۆرێک لەمە ئەو شتەی هەیە کە لۆ خۆشکردنی مەجلیسەک یەکتری دەشکێننەوە و قسە بە یەک دەڵێن، وە یان ڕوو بە ڕوو عەیب و شتی یەکتر دەڵێن یان دەڵێتن ئای ددانت لۆ ئەوهایە یان قژت لۆ ئەوها تەنک بووە زۆر شتی تر دڵنیابە لەوەی ئەو کەسە لەتو باشتر دەزانێت ئەزیزی من🥰😍

Mr.Dilshad English💯

22 Oct, 14:28


سلام علیکم گوڵەکانم، هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی زانکۆم دەست پێدەکات لەوانەیە زۆر کەم بێمە خەت یان زۆر کەم active بم لە گروپ 💙 وە دوعام لۆ بکەن 🥰🤲🏻

@shamalomerxoshnaw

Mr.Dilshad English💯

21 Oct, 16:45


فەرموون ئەوەش وەڵامەکان😍

Mr.Dilshad English💯

21 Oct, 13:22


فەرموون ئەوەش ئەسیلەی sounds
15 پرسیارە!
😍

Mr.Dilshad English💯

21 Oct, 12:08


قوتابیان ئەوجارە ئەسیلەی sounds لۆ دادەنێم لە دەنگدارە نەبزوێنەکان کە ١٥ دەنگە Voiced consonants، کە ئەوانەن
/b/ - /d/ - /g/ - /z/ - /ð/ - /v/ - /3/ - /dʒ/ - /m/ - /n/ - /r/ - /ŋ/ - /w/ - /L/ = /l/ - /j/ .

Mr.Dilshad English💯

21 Oct, 11:53


ئەوانەش وشەکانی پشتەوەن لۆخۆتان print بکەن و تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن باشە ئەوە وا لۆم دروستکردینە چەند تاقیکردنەوە لەسەر بکەی ئەوەندە باشترە باشە، وە هەندێک ڤێربی تر مایە ئەوانیشتان لۆ دادەنێم! 😍

Mr.Dilshad English💯

21 Oct, 11:44


زۆر جوان گوێبگرن قوتابیان بەڕاستی نازانم ئەو هەموو بێ تەرکیزیە چییە لۆ ئەوەندە بە خێرایی جوابی پرسیار دەدەنەوە، وە قوتابیان تکایە تا خۆت فێری بنچینەکان نەکەی گرامەر مەخوێنەەەەەەەەە!!!!!!!!!!!، هەتاوەکو نەزانیت p.p و v.past و v.base کەی بەکار دێت کۆمەڵەکان کامانەن و کەی بەکاردێن وەڵا گرامەر مەخوێنە چونکە زۆر لێت گران دەبی،،، وشەکانی پشتەوەی کتێب بخوێنن تکایە لەبەریان بکەن وە بشزانن کۆمەڵەی یەکەم کەی بەکار دێت کۆمەڵەی دووەم کەی بەکاردێت کۆمەڵەی سێیەم کەی بەکار دێتن وە ئایا دەتوانم ing بۆ کامە کۆمەڵە دابنێم و ئەو شتانە بزانن وە لەو ڤۆیسە زۆر شت باس دەکەم باشە!🥰

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 22:05


قوتابیان ڕوونکردنەوەکانتان پێ چۆن بوو ئایە پێتان باشە پرسیارەکان بەو شێوازە ڕوونبکەینەوە🥰

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 18:02


قوتابیان ئەوشۆ با بەس unit 1 بیتن 😇😍


بەهیوای سوود 🥰

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 18:02


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٢٥

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 17:52


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٣١

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 17:45


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٣٥

Mr.Dilshad English💯

20 Oct, 17:43


ڕوونکردنەوەی پرسیاری ٢٩