Kteb_ @kteb1 Channel on Telegram

Kteb_

@kteb1


لاپەڕەی فەرمی کتێب لە تێلیگرام📚
Kteb1

Kteb_ (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ پەڕەی Kteb_ لە تێلیگرام! ئەم کانالە بۆ هەواڵەکان و زانیاریەکان لەسەر کتێبەکانەوە. لەم کانالەدا ئێمە لە ئینستاگرام گرام و هەواڵی نوێ دەدەین. ئەگەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، تکایە بچیتە @sh4hin51. بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن تکایە لە لینکەكانی خوارەوە بچە.

Kteb_

12 Feb, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٢٣ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٢ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٣ی شعبان ١٤٤٦ھ


ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە

من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆچییە

من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی شکاوم بۆچییە



🌼

Kteb_

11 Feb, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢٢ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١١ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٢ی شعبان ١٤٤٦ھ


من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆچییە
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم دراوم بۆچییە

کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆچییە

من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆچییە

وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆچییە


جەلال مەلەکشا


🌼

Kteb_

10 Feb, 16:32


#نێرگزی #بەشی_٥

کەسە نێرگزیەکان لەڕێگای شکانەوەو بێ ئەرزشکردنی ئەو شتانەی خەڵکی ئەیکەن یان خەڵکی توشی شکست ئەکەن بۆ ئەوەی هەمیشە پێویستیان پێیان بێت و لەوڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵیان بکەن .

#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️

Kteb_

10 Feb, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٢١ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٠ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١١ی شعبان ١٤٤٦ھ


قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد
حوجرەی منی حەسرەت دەیی سەد چین و خەتا کرد

پێم وت لە خەتا دێیەوە یا خیتتەیی تاتار؟
یا ئەهلی بەهەشتی کە دڵت پڕ لە سەفا کرد؟

یا خزری کە هاتی بە دوو جام ئاوی بەقاوە
ئەم موردەیی هیجرەت بە تەمای عومری بەقا کرد؟

یا خۆ لە تەڕەف یارەوە دێی حامیلی نامەی
خاسییەتی ئاهووی خوتەن و چینی ئەدا کرد؟



🌼

Kteb_

09 Feb, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٢٠ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٩ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٠ی شعبان ١٤٤٦ھ


لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار حەستەم ترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچێ؟هەر گوڵ دەزانم
لەگوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک
وتت: پێک نایە، زۆری من کەمی تۆ


هه‌ژار


🌼

Kteb_

08 Feb, 08:45


دەتوانم چی بگێڕمەوە؟
مەرجە منیش باسی خوێن بكەم؟ هەر لە ئێستاوە، بەدوای پاساودا بگەڕێم و بێباكانە بڵێم:
چ چیرۆكێكی ئێمە خاڵییە لە ڕژاندنی خوێن و كوشتنكاری؟
بوێریم نەبێت بڵێم.. لە قوتابخانەیەكدا كۆششم دەكرد، كە فێریانكردین.. پاڵەوانی ڕاستەقینە لە خوێنڕژاندا لەدایك دەبێ و لە خوێن دا باڵا دەكات و هەر بەپێوە دەمرێت.
ئەو كەسەی ئیكسیرە جادوییەكەی هەڵنەقوڕاندبێت، مەحاڵە لەو نەشئەیە تێبگات، كە خوێن و برین، پێی دەبەخشێت.
"جا چ برینێك بێ قەتماغە نەبووە؟"
بەگژ خۆمدا دێمەوە. قەتماغەش سنووربەندێكی بۆ خۆڕاگرتن هەیە. هەر ئەوەندەی كنەت كرد، نووكی نەشتەرەكەت تێڕاكرد، خوێنەكە خۆی قوڵپ دەدات.
بۆ سەیرە؟ گەلێكجار برینەكان خۆیان، خۆیان دەكولێننەوە.
بەڕاست چ بوونێكی بێ خوێن هەبووە؟
چیرۆكێكە و هەروا چنراوە! فریشتەكان هاواریان كرد:
"خوێنەكان دەڕژێنن.."
یەكەم خوێن ڕژێنرا. سزای نەدا. قەلەڕەشەكەی بۆ نارد، فێری كرد.. چۆنی بشارێتەوە.
لەو كاتەوە، خوێنڕژان و شاردنەوە بوونە دوو باڵی جەستەیەك، دوو هێڵ بوون تەریب بەیەكتری، بەناو پێچاوپێچی كاتەكاندا، بەیەك خێرایی.. بەیەك بارستایی ڕێ دەكەن.

سپیكردنەوەی خوێن
ل٧٤
#51♠️

Kteb_

08 Feb, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٩ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٨ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٩ی شعبان ١٤٤٦ھ


لە شەودا ماهی ڕووی دەرکەوت و زوو هەڵهات و نەمزانی
لە بێ میهری ڕوخی وەک ماهی تابانی، خوا چی بکەم؟

ئەگەرچی شێوەیی شیرینی جەزبی دڵ دەکا هەردەم
لە حەرفی تاڵی لێوی شەککەر ئەفشانی، خوا چی بکەم؟


ناری


🌼

Kteb_

07 Feb, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١٨ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٧ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٨ی شعبان ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ .




🌼

Kteb_

06 Feb, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١٧ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٦ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٧ی شعبان ١٤٤٦ھ


چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، هذا طريق العاشقين

پەروانە خۆی ئاویتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، هذا طريق العاشقين

بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، هذا طريق العاشقين

چی وەک وەفایی بەندەیە؟ لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە؟ هذا طريق العاشقين


وەفایی

🌼

Kteb_

05 Feb, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ١٦ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٥ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٦ی شعبان ١٤٤٦ھ


ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقين
مەحوی جەماڵی یار ببە هذا طريق العاشقين

لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، هذا طريق العاشقين

جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتەدەر خورشیدی نەو، هذا طريق العاشقين

شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، هذا طريق العاشقين


وەفایی


🌼

Kteb_

04 Feb, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١٥ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٤ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٥ی شعبان ١٤٤٦ھ


ڕوومەتت بەدری مونیرە، پەرچەمت وەک مشکی ناب
لەو: خەجەڵ ما ئافتاب و لەم: شکا، قەدری گوڵاب

عیشقی تۆ، دەمسازە بۆمە؛ گەر فیراقە، گەر ویساڵ
نوتقی تۆ، جان بەخشە بۆمە، گەر خیتابە، گەر عیتاب

گەر حیجابی عیسمەمەتە، یا حەسرەتە بۆ منی هەژار
مەعجەرت لادە لە ڕوو تۆ، وەختە هەڵگیرێ حیجاب

با غەریقی بەحری هیجرت بم، وەکو نیلوفەڕیش
دوور بەدوور خۆ هەم بەرابەر: بەو جەمالی ئافتاب



عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان



🌼

Kteb_

03 Feb, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١٤ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٤ی شعبان ١٤٤٦ھ



دڵ لە سەر خۆ چوونی پەیدەرپەی دەلیلی یارە هات
ئەقڵ و هۆش ئەی دڵ بکە حازر، لە پێشە کارە هات
ون بووە لەو ڕۆژەوە لێوی حەیات ئەفزاتی دی
وا دەبێ شەرم و حەیا، ئەی ئافەرین، ئاوی حەیات
بۆ وەفاکردن بە وەعدەی هاتنی بمرە، وتی:
کەس نیە ئیختاری کا وا هاتووە وادەی وەفات


مەحوی



🌼

Kteb_

02 Feb, 21:57


#نێرگزی #بەشی_٤

زۆر بە ئاسوودەییەوە دەرامەتە سروشتیەکان بۆ خۆی و خێزانەکەی قۆرخەکات و ئەگەر یارمەتیەکی خەڵکیشی لێ بدات منەت دەکات بەسەریاندا ، هەر مرۆڤێک بەرژەوەندی خۆی لە کاری ناڕەوادا ببینێت #نێرگزی
ە .


#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️

Kteb_

02 Feb, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ١٣ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٣ی شعبان ١٤٤٦ھ


دڵبەرم مامزییە، بازی بە ڕەفتاری کەوە
ئەی دڵی خەستە وەکوو گوربە بە شوێنی مەکەوە

داغداری ڕوخییە لالەیی حەمرا لە چەمەن
نەرگسە چاولەبەری غەمزەیی غەممازی ئەوە

چی لە من داوە ئەجەل حەققی نییە بێتە سەرم
خۆم ئەسیرم، دڵە نەزرە، ئەوە جانیش گرەوە


حاجی قادر کۆیی



🌼

Kteb_

01 Feb, 18:00


#نێرگزی #بەشی_٣

پەیوەندی پاک و پتەو بە ماوەیەکی کورت دروست نابێت دایک نزیکەی ساڵێک مناڵێک لەناو خۆیا هەڵەگرێت و دووساڵیش شیری پێ ئەدات بۆیە مناڵەکەو دایکەکەش متمانەیان بەو خۆشەویستیە هەیە کە لەنێوانیاندایە ، هەرپەیوەندی و لێکنزیک بوونەوەیەک (هاوڕێیانە یان خۆشەویستی ) ئەگەر کاتی پێویستی نەبوو بۆ ڕەگ داکوتان دیارە ئامانجی نێرگزی لەپشتەوەیە ، هیچ پەیوەندیەکی بەهێز و پاک لە پڕ دروست نابێت .

#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️

Kteb_

01 Feb, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٢ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢ی شعبان ١٤٤٦ھ



داستانی هیجری من شەرحی بە نووسین ناکرێ
پێت دەڵێم چۆنە ئەگەر چاوم بە چاوت کەوتەوە

ئاهی من سوورە، چیا وەک لۆکە هەللاجی دەکا
عوقدەیی زولفی گرێی موویینە با نەیکردەوە



حاجی قادری کۆی



🌼

Kteb_

31 Jan, 18:26


#نێرگزی #بەشی_دووەم

مرۆڤەکان ماسکێک بەکارەیەنن بۆ شاردنەوەی دیوە نێرگزیەکەی ناخیان ، شتێکی ئاشکرایە شەڕانگێزی بەڕێژەی جیا جیا لەدەرونی
هەموو مرۆڤێکا هەیە بەڵام ئەشکرێ کەم بکرێتەوە یان جڵەو بکرێت بەهەبوونی مەعریفە و ویستی پاک کردنەوەی دەرونی خۆت . ، زۆر جار کەسی نێرگزی بۆ ئەوەی کارێکی شەڕانگێزانە بکات ئەگەڕێت بۆ بیانوویەکی گونجاو هەندێک لە هاوسەرەکان کاتێک ئەکەونە (پەیوەندی لا بەلاوە) بیانووی گرنگی نەدان و ساردی هاوسەرەکەی ئەیەننەوە یان خراپی باری مادی ، بۆئەوەی ڕەوایەتی بەم کارە شەڕانگێزانەیە بدەن کە لێیان وەشاوەتەوە ، یان مرۆڤێک ئەکوژن بە هۆکاری شەرەف ، یان کوفر یان ڕاکردن لەیاسا و هەزارەها هۆکاری تر کە هەم بیانوویەک بێت بۆ پرسیاری ویژدانی خۆی و هەم سومعەی کۆمەڵایەتیشی بپارێزێت لە کاتێکا ئەم مرۆڤانە خۆیان هەر بکوژن و حەزیان لە ڕشتنی خوێن و خراپەکاریە بەڵام هۆکاریان بەدەستەوە نەبووە کە ڕسوا نەکرێن لەسەر ئەو کارەیان .

مرۆڤێک دەرونی تەواوبێت چۆن ڕێگە بەخۆیەدات کاری شەڕانگێزانە بکات ؟ قوڵ بیربکەنەوە !



#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️

Kteb_

31 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١١ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣١ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١ی شعبان ١٤٤٦ھ



أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ





🌼

Kteb_

30 Jan, 07:00


هەقیقەت هەمیشە لای کەمینەیە و کەمینە هەمیشە بەهێزترە لە زۆرینە، چونکە کەمینە لەو کەسانە پێکهاتووە کە به راستی خاوەنی بیروڕان، ئەمە لە کاتێکدا کە هێزي زۆرینە وەهمییە، زۆرینە دروستکراوی عەسابەیە و بە هیچ شێوەیەک
خاوەنی بیرورانین
کیرگیگارد

#51♠️

Kteb_

30 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١٠ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی رجب ١٤٤٦ھ



زینەتی کوڵمەتە لەرزینی گوڵینگی شەدەکەت
گەرچی ئەگریجەکە تەزیینی ئەویش و ئەوەشە

شەشدەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتە دەر
سەری سەودا زەدە بێخود بە تەمای پێنج و شەشە

بەو دوو سێ شێعرە حەقیقی کە لە مەیدان دەرچوو
تەنگە جەولانی قسە و تەوسەنی تەبعی هەڵەشە


حه‌قیقی


🌼

Kteb_

29 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٩ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی رجب ١٤٤٦ھ


ئیفتیخاری پێشوانە گەر لەگەڵ فەزڵا کرا
وەرنە تەحقیرە کە بەدخویان بکەن باسی نەسەب

ئیختیساسێکە سەری فەخرم گەیشتە ئاسمان
من لە عالەم دەر دەکا دەیکا لەگەڵ عالەم تەرەب



حه‌مدی


🌼

Kteb_

28 Jan, 14:21


دڵت تەنگە ؟

هەرچی مۆدێل و یوتوبەر و لایڤ چیە ئەن فۆڵۆو کە تۆ بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت هەم ئەوان هانەیەییت بۆ فەسادی زیاتر کە وابیرەکەنەوە ڤیویان هەیەو خەڵک بەدڵیانە بۆیە شتی خراپ ترەکەن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ، هەم خۆشت بیرەکەیتەوە تۆ ژیانێکی ئاساییت هەیە ناتوانیت جل و بەرگ بەدڵی خۆت بکڕیت یان لەیزەر و بۆتۆکس و فیلەر کەیت یان ماڵت لەم سیتی و شتانە نییە . تۆ بەدەستی خۆت خۆت دڵتەنگەکەیت سۆشیاڵ میدیا بکە بە هۆکاری خێر بۆخۆت.و چواردەوریشت هەوڵمەدە تۆش بچیتە ڕیزی ئەو گوێرەکانەوە کە پێیان وایە زۆر موهیمن ، دوای پارە و ناوبانگ و ناوگەڵ مەکەوە بەبەشی خۆت ڕازیبە دڵنیابە خوای گەورە ئاسوودەیت پێئەبەخشێت بۆ خوشک و براو کەسوکارەکەی خۆت باش بەو دڵیان خۆشکە ، ژیانی خۆتەکەیتە بەهەشت . ئەشتوانی بەقسەم نەکەیت . گرنگ نییە بۆم !

#51♠️

Kteb_

21 Jan, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢١ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢١ی رجب ١٤٤٦ھ


ئای بابە گیان! بەفر ئەبارێ، تەماشا:
جێگا نەما پێیەک دانێی لە حەوشا
کلوو کلوو دێتە خوارێ: سپی و جوان
دەنکە دەنکەش با ئەیهێنێ بۆ هەیوان
ئەڵێی وردە پەڕی سپیی دەعبایە
یا لێشاوی پەپوولەی ناو هەوایە
ئەها بابە! ئەو ڕیشۆڵە هەژارە
کزکز نیشتۆتەوە لەو بن پاسارە
ئێستا مشتێ گەنم دێنم ڕۆی ئەکەم
با بێ بیخوا و نەجاتی بێ لە ماتەم


دیوانی گۆران




🌼

Kteb_

20 Jan, 18:42


ئەڵێن بە بەفریان وت بۆ زۆرجار لەشەوانا ئەباریت و لەبەرەبەیانا هەست بەهاتنت ئەکرێت ؟ لەوڵاما بەفر وتوێتی لەبەر جوانیەکەم لەچاوی پیس ئەترسم ..

چەند بابەتێکتان لەسەر بەفر بۆ دائەنێم خوێنەریبن و پێم بڵێن کامیانت بەلاوە سەرنج ڕاکێشبوو .


چیرۆکی بەفـر

کاتێک ئینگلیزەکان لە ساڵی 1918 هاتنە عێراق بەرگەی ئەو گەرما زۆرەی عێراقیان نەدەگرت , لەبەرئەوە داوایان لە هاوڵاتیەکی هیندی نیشتەجێی عێراق کرد کارگەیەکی دروست کردنی بەفــر دابمەزرێنێ .
ئەو هاوڵاتیە هیندیە ناوی " محمد اصفر " بوو , یەکەم کارگەی دروست کردنی بەفری لە عێراق لە ناوچەی الکسرة لە شاری بەغدای پایتەخت دامەزراند .
موحەمەد ئەسفەر بە هۆی ئەو کارەیەوە پارەیەکی ئێجگار زۆری قازانج کرد , توانی کۆشکێکی زۆر گەورەو قەشەنگ لەسەر ڕووباری دیجلە دروست بکات و ببێتە خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی ڕۆلز ڕۆیس کە گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلی جیهان بوو .
محمد ئەسفەر تەنها یەک کچی هەبوو زۆربەی هەرە زۆری گەنجەکانی عێراق عاشقی کچەکەی بوو بوون , ئەوەش نەوەکو لەبەر جوانیەکەی بەڵکو لەبەرئەوەی کچی موحەمەد ئەسفەری زەنگین و خاوەن كارگەی مەزنی بەفـر بوو .

***
لە ٦ ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ خوشک و برایەک بەناوی (هێمن و چنار ) کە خەڵکی گوندی براهیم غوڵام بوون لەناوچەی گەرمیان دوایی ئەنفالی گوندەکەو باوک و خزمەکانیان ئەمان وەک ڕزگاربووی ئەنفال ڕوویان لە قەزای سەید صادق کردبوو ، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەخت لەو ڕۆژەداو دووری ماڵیان لەقوتابخانەوە لەکاتی گەڕانەوەیاندا ڕێیان لێ هەڵەدەبێت و ڕەق دەبنەوە ، شارەوانی قەزای سەید صادق بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە پەیکەرێکی لەدەروازەی قەزاکەدا بۆ دروست کردوون بووە بەسوونبولێکی بەئازار و لەبیر نەکراوی ئەو ناوچەیە ..

*
ئەڵێن ساڵێک لە گوندێکی دوورەدەستی شارباژێڕی سلێمانی ، پیاوێکی هەژار لەگەڵ خێزانەکەیدا کە لە حەوت کوڕ و سێ کچ و هاو سەرەکەی پێکدەهات تەنها خاوەنی مانگایەک بوو شەوێک بەفرێکی زۆر دایکرد و گووندەکە بەتەواوی بە بەفر ئابڵوقەدراو مەجالی دەرچوون نەبوو وە بەهۆی سەربانی گڵی ئەو کات و قورسی بەفرەکەوە ترسی ئەوەی لێنیشت کە سەربانی ماڵەکەیان بەرگەنەگرێت و بەسەریاندا بڕوخێت بۆیە بڕیارەدا تاکە سامانی بنەماڵەکەی لەپێناویا دابنێ و حەیوانەکەی سەردەبڕێت و دەستکەن بە بەفرڕاماڵین و دروست کردنی خواردن بەبەردەوامی بۆ مناڵەکانی و لەگەڵ کوڕەکانیدا بەبەردەوامی بەفرەکە ڕادەماڵن بۆ ڕۆژی دواتر بۆیان دەرەکەوێت کە سەرجەم ماڵەکانی گووندەکە سەقفەکانیان ڕووخاوەو چەن خێزانێک نەبێت سەرجەمیان لەژێر دارو پەردووی ماڵەکانیانیاندا تیاچوون . ئێستا ئەو پیاوە نیشتەجێی یەکێک لەشارەکانی باشووری عێراقە و لەدوای ئەوڕوداوە سوێنەخوات بچێت بۆ شوێنێک کە هەرگیز بەفر بەچاوی خۆی نەبینێتەوە ..

بەهیوام جێی ڕەزامەندیتان بێت

لەو لینکەی دانراوە ئەتوانن هەر سێ وێنەکە ببینن
⬇️⬇️
#51☕️

https://t.me/qawaxanaoffical/22313

Kteb_

20 Jan, 06:36


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٣١ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی رجب ١٤٤٦ھ


بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و، بەزلەگۆیی و، عەنبەرئەفشانی دەکا
هەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا
خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا

نالی


🌼

Kteb_

19 Jan, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٣٠ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٩ی رجب ١٤٤٦ھ


دەپرسێ: بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟
کە وەختێ ڕۆژ هەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب
چ یارایە، بە بێ ئیمایی ئەبرۆ سەیری ئەو چاوە
حەرامە مەیکەشی لەم مەیکەدە بێ ڕوخسەتی حاجیب
دەپرسن: کیمیا؟ خدمەت بە مەرد، ئەمما بە ئیخلاسی
وەگەر نا، کەم لە بووبەکری نەبوو خدمەت ئەبوو تالیب


مەحوی


🌼

Kteb_

18 Jan, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٢٩ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٨ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٨ی رجب ١٤٤٦ھ


چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا



🌼

Kteb_

17 Jan, 15:57


چەکمەجەکە پڕ بوو لە وێنەکانی. وێنە تازە و کۆنەکانی خۆی پێشاندام. پێم گوت:«هەموو ئەمانە مردوون.»
یەکسەر ئاوڕی دایەوە و بە سەرسووڕمانەوە تەماشای کردم: «مردوون!؟»
- بێهوودە هەوڵ دەدەن زیندوو بێنە پێشچاو، بەڵام مردوون.
- تەنانەت ئەمەشیان کە بزە گرتوویەتی؟ ئەمیان کە لە بیرکردنەوەدا نقووم بووە و ئەمەشیان کە بۆ خوارەوە دەڕوانی، چۆن مردوون؟ کاتێک کە خودی خۆم لێرەم و دانیشتووم؟
- ئاهـ... بەڵێ، هەڵبەت لەبەر ئەوەی خۆت نابینن، بەڵام کاتێک دەچیتە بەردەم ئاوێنە، ڕێک لەو ساتەدا کە خۆ دەبینی، ئیتر زیندوو نیت.
- بۆچی؟
- چونکە دەبێت بۆ ساتێک ژیان لە خۆتدا ڕابگریت، وەک ئەو ساتەی کامێرای وێنەگرتن ڕەسممان دەگرێت. بەڵام تۆ دەجووڵێی، دەژیت. ژیان بەردەوام لە جووڵەدایە و هەرگیز توانای بینینی خۆی نییە.
- ئەگەر وابێت، کەواتە من هەرگیز بەو جۆرەی تۆ دەبینم، خۆمم نەبینیوە. من وێنەیەکم لەسەر تۆ هەیە کە تەنیا پەیوەندی بە منەوە هەیە. بە هیچ جۆرێک هیی تۆ نییە. ڕەنگە تۆ وێنەی خۆتت لە ئەلبوومە خێزانییەکاندا بینیبێت و بێگومان نمەکحەرامانەش بە بینینی نائارام بووی، ڕەنگە هەوڵیشت دابێ خۆت نەناسیتەوە.

یەکێک، هیچکەس،سەدهەزار
لویجی پیراندێللۆ

#51♠️

Kteb_

17 Jan, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٢٨ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٧ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٧ی رجب ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِن بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُ ۚ وَهُوَ الْوَلِيُّ الْحَمِيدُ



🌼

Kteb_

16 Jan, 04:35


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٢٧ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٦ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٦ی رجب ١٤٤٦ھ


لە سۆزی عیشقی سەردی میهری تۆیە
دەروون گەرم و هەناسە سەردم ئەمڕۆ

وەکوو تەیرێکی گوم بووبێ جەناحی
هێلانەواز و هەرداوهەردم ئەمڕۆ

مەگەر سۆزەی نەسیمی وەسڵی ئەو بێ
موعەتتەر کا دڵەی پڕ دەردم ئەمڕۆ


کوردی



🌼

Kteb_

15 Jan, 04:35


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٢٦ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٥ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٥ی رجب ١٤٤٦ھ



بە یادی ئەو لەبە، ئەی شۆخی ڕوومەت ڕۆژی مەهـ غەبغەب
لەبالەب ما لە ناڵەم سینە، هەر وەک کۆتری لەبلەب
لە وەقتێکا کە ڕۆحم گەییە سەر لەب، ڕۆحی من بە فدات،
دەبێتە ڕۆحی تازە، ئەو لەبەم گەر بێنیە سەر لەب
بە جێیە. چونکە ئەو هەستا قیامەت جێ بە جێ هەستا
لە چەرخ ئەمشەو، وەکوو ئەشکم لە دیدە، داوەری کەوکەب




🌼

Kteb_

14 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢٥ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٤ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٤ی رجب ١٤٤٦ھ



تۆ کە دەرکەوتی مەپرسە چی بە سەر دێ جان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشا کە بە وەقتی ڕۆژهەڵات

گەر لە تۆ دنیا بەری بوو، قەوم و خوێشت لێ بەرین
گەر بەراتی بوو، هەموو عالەم بووە باب و برات


مه‌حوی


🌼

Kteb_

13 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٢٤ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٣ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٣ی رجب ١٤٤٦ھ


‌ئەمجا لە عوود و ڕوود و نەی و مەی شەراب ئەدووم
یەعنی لە غەیری ساقی و موتریب خراپ ئەدووم

لەوساوە عاشقم بە برۆ و ڕوویی دڵبەران
دایم لە مانگی یەکشەوە و ئافتاب ئەدووم


بێخود


🌼

Kteb_

12 Jan, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٢٣ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٢ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٢ی رجب ١٤٤٦ھ


‌مەجنوونە شاهی عیشق و بیابانی بارەگا
ئاهی، دەکا هەمیشە بە پا چادرێ لە هیچ
دیققەت کە، غەیری ڕوشتەیی جان و میانی یار
ڕوشتەم نەدیوە، مەحوی ئەمن، بادرێ لە هیچ
چاوی کەوێ کە بەم غەزەلەم دوڕشناسی شیعر
کێ بێ دەڵێ ئەمەندە گوهەر وەرگرێ لە هیچ



🌼

Kteb_

11 Jan, 04:48


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٢٢ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١١ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١١ی رجب ١٤٤٦ھ



ئەی جەماڵت نووری دیدەی ئەنبیا
شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا
ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای
بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا
ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە
دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا




🌼

Kteb_

10 Jan, 20:49


Kteb_ pinned Deleted message

Kteb_

10 Jan, 04:35


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٢١ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٠ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٠ی رجب ١٤٤٦ھ



أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ




🌼

Kteb_

09 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٢٠ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٩ی رجب ١٤٤٦ھ



شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا
لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا

بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم
لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا

بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو
بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا


سالم



🌼

Kteb_

08 Jan, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ١٩ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٨ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٨ی رجب ١٤٤٦ھ



نەسیمی سوبحدەم هەڵکا لە بادی نەوبەهارم چی
هەتا ناڵەی دەروونم بێ، لە دەنگی عود و تارم چی

لە دوکانی خەیاڵاتم ئەگەر پارچەی غەزەل دانێم
لەگەڵ غەوغایی کەللـەمدا، لە بازاڕ و لە شارم چی



🌼

Kteb_

07 Jan, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١٨ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٧ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٧ی رجب ١٤٤٦ھ


‌قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار
وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار

لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی
نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار

کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا
کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار


قانع


🌼

Kteb_

06 Jan, 04:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١٧ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٦ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٦ی رجب ١٤٤٦ھ


‌ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا
زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا



🌼

Kteb_

05 Jan, 08:01


کەس لوتبەرز و موسەیتەر
باسێکی کورت ئەونەی پەیامەکە بگات
#51♠️

Kteb_

05 Jan, 04:32


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ١٦ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٥ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٥ی رجب ١٤٤٦ھ


‌دیدەم هەموو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما
وا زەن مەبە ڕوخسارەیی تۆ غائیبە قوربان
بنواڕە چلۆن نەقشە لەنێو دیدەیی تەڕما
یا توربەتێ، یا غوربەتێ با ڕێ بشکێنین
هەر مونتەزیرە نالی ئەگەر مرد و ئەگەر ما



🌼

Kteb_

04 Jan, 21:41


هەڵبژاردەیەك لە هایكۆی جەنگ

(هایكۆی جەنگ، شوێنەواری گوللـە لە سەرانسەری جیهان دا) ناونیشانی ئەو كۆمەڵە هایكۆیەیە، (ئازاد ئەسكەندەر) كۆیكردوونەتەوە و وەریگێڕاون بۆ سەر زمانی عەرەبی. كتێبەكە ١٤٨ لاپەڕەیە و ساڵی ٢٠١٧ چاپكراوە.
جیا لە وتەی وەرگێڕ، ئینعام كەچەچی ڕۆماننووس پێشەكی بۆ ئەو كۆمەڵە هایكۆیە نووسیووە. كتێبەكە پێكهاتووە لە١٣٤ هایكۆی هەڵبژاردە. وەرگێڕ ئاماژەی بە زێدی زۆرینەی هایكۆنووسەكان كردووە.

(١)
دەستێكی قرتاو
بێ هودە هەوڵدەدات
فرمێسكەكان بسڕێت.
(سیلیڤا میزیریت ــ سلۆڤینیا)

(٢)
داپیرە قسە دەكات
سەربازە لاوەكە دەخنێتەوە
لەقەد دیوارەكە.
(مارتینیا هاینیش ــ ئەڵمانیا)

(٣)
منداڵێكی پەناهەندە
بێچووە باڵندەیەك فێری فڕین دەكات
لە هێلانەكەی كەوتووەتە خوارێ.
(نەدا سابادی ــ كرواتیا)

(٤)
كێڵگەكە مینڕێژە
منداڵێك ڕادەكات
بەدوای پەپوولەكان دا.
(دومیترود ئیڤریم ـــ ڕۆمانیا)

(٥)
ژن و پیاوێكی پیر
فرمێسكەكانی یەكتری دەسڕنەوە
لەبەردەم خانوویەكی وێرانكراودا.
(ڤلادیمێر دیڤید ــ كرواتیا)

(٦)
ئەی جەنگاوەری دێرین
ئاخۆ بە شەرابێكی خراپ مەستبوویت،
یان بە یادەوەرییەكان؟
(پاتریك فیتۆ ــ فەڕەنسا)

(٧)
هەڵبكە، ئەی بای بیابان، هەڵبكە
چاوی پیاوە گەمژەكان پڕ بكە
لە لم.
(ئیلینكا زورمان ــ سلۆڤینیا)

(٨)
لەنێوان تەقینەوە و تەقینەوەیەكدا
لە كابول
دەنگی سیسركە.
(باتریسیا دونیكان)

(٩)
شاووری ئاگاداركردنەوە،
خەڵك ڕادەكات بۆ پەناگاكان
باڵندەكانیش بۆ ئاسمان.
(ج. كات)

(١٠)
گوندەكە بۆردومان كرا
پیرەژنەكە نەفرەتی دەكرد
بەزیندوویی مایەوە.
(زیلجكو ڤوندا ــ كرواتیا)

(١١)
پەڕەسێلكەكان
گەڕانەوە بۆ هێلانەكانیان
مەردووم پڕكێشی ناكەن.
(ڤیسنا ئەوبورینا ــ مۆنتینیگرۆ)

(١٢)
بەغداد
بەرماڵی نوێژە
بۆردومان
(دانیال بی ــ فەڕەنسا)

(١٣)
نەرمە باران
خوێنیان دەشواتەوە
بە خوێنیان.
(مایكل ماك ــ ئەمریكا)

(١٤)
لێرە هاوینەباران
لە لوبنان
بۆمبی هێشوویی.
(ئۆدۆ وینزیل ــ ئەڵمانیا)

(١٥)
یاری ئاگرین
منداڵێكی پەناهەندە
گوێیەكانی دەئاخنێت.
(ئەندریا كیتشۆن ــ ئیتاڵیا)

(١٦)
لە عێراق گەڕایەوە
لە وەرزی ڕنینەوەی سێو
بەبێ دەستەكانی.
(س. و . هاویس ــ ئەمریكا)

(١٧)
سەربازی بووكەڵەیی
نە هاوسەری هەیە
نە منداڵ.
(دوروسی ماك لۆڤلین ــ ئەمریكا)

(١٨)
لە تەلیسە ڕەشەكاندا
زەنگی مۆبایلەكان
نابڕێنەوە.
(ماركۆس سۆزلبرگ ــ سویسرا)

(١٩)
كورسییەكی شكاو
لە خانووییەكی وێرانكراو
هێشتا چاوەڕوانی كەسێكە.
(ڤێرا ماگسترۆڤیتش)

(٢٠)
جەنگ
لەوسەری تونێلەكەوە
چاوەڕوانە.
(واتانابی هاكۆسین ــ ژاپۆن)

(٢١)
دەگەڕا بەدوای
هۆنراوەكانی دژ بە جەنگ
دوو منداڵی دیتەوە گەمەیان دەكرد.
(ناعۆمی ـــ كەنەدا)

(٢٢)
خەم باڵندەیە
دوو باڵی هەن
لێ.. ئاسمانێكی نییە بۆ فڕین.
(سودخۆ ــ مەنگۆلیا)

#51♠️
https://t.me/qawaxanayklture/1033159

Kteb_

04 Jan, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٥ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٤ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٤ی رجب ١٤٤٦ھ



کەلامێکە لە حیکمەت کەیل و جامیع:
عەتاکەر هەر یەکە، هەر ئەوشە مانیع
ئەمەت زانی، لە کەس باکت نەما تۆ
زەرەردەر هەر ئەوە، هەر ئەوشە دافیع
گەدا شەهـ، چونکە لا یفنىیە کەنزی
شەهەنشاهی هەموو دنیایە قانیع




🌼

Kteb_

03 Jan, 04:35


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١٤ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٣ی رجب ١٤٤٦ھ



أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


( ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ ) الكهْف : ٢١٤١


١٨- سوورەتى (کەهف)ـە
مەککەییەو (١١٠) ئایەتە
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەم سوورەتە یەکێکە لەو پێنج سوورەتانە کە سەرەتاکەیان بە (الحمدلله) دەست پێدەکەن، وەکو: سوورەتى (فاتیحە، ئەنعام، کەهف، سەبەء، فاطر).. هەمووشیان ستایشى خواى دلۆڤان پێشکەش دەکەن و ددان بەبێخەوشى و پاک و خاوێنى ئەودا دەنێن.



🌼

Kteb_

02 Jan, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١٣ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢ی رجب ١٤٤٦ھ


ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!



🌼

Kteb_

01 Jan, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ١٢ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١ی کانونی دووەم ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١ی رجب ١٤٤٦ھ



بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا
تو خودا کێ وا دەزانێ خونچەدەم ڕازی ئەکا

لەشکری شاماتی زولفەینی لە گەردشدا دەڵێی
عەسکەری سوڵتانی ڕۆمە و مەشقی سەربازی ئەکا

موغبەچەی خاڵی لەسەر گوڵئاتەشی لێوی لەلام
ساحیری هیندووستانە ئاتەشەندازی ئەکا




🌼

Kteb_

31 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١١ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ



که‌ تۆم ناسیوه ‌گش وه‌رزم به‌هاره‌
به‌ زستانیش نیه‌ سه‌رما و کڕێوه

به‌ شێتم داده‌نێن خه‌ڵکی وڵاتم
ئه‌وه‌ند که‌وتووم له‌ کووچه‌ی ماڵی ئێوه‌

به‌ ئازادی شه‌وێک لای تۆ وه‌مێنم
چ باکێکم له‌ مه‌رگ و نه‌نگ و نێوه‌!





🌼

Kteb_

30 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١٠ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


ئەی جەماڵت نووری دیدەی ئەنبیا
شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا
ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای
بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا
ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە
دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا



🌼

Kteb_

29 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٩ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


مژدێکی چەندە خۆشە ڕەقیبی ملی شکا
عەیبی فەقەت ئەوەندەیە یارم دڵی شکا
دای ئیزنی هەرچی دیدە غەزالە لەگەردی ڕێی
بێچارە کلفرۆشە ڕەواجی کلی شکا
تۆ چوویە باغ و پشتی شکا، حەقییە، باغەوان
بازاڕی گوڵ شکاوە، دڵی بولبولی شکا



🌼

Kteb_

28 Dec, 05:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٨ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


وێنەکە : دەربەندی ڕانیە


بولبول ئەی یارەکەی دێرین
خونچیلانەی دندووک زێڕین
هاوفەردی زووم بۆ هەژاری
هاوڕێی پێشووم لە دڵداری
وەبیرت دێ پایزی پار!
ڕەشپۆشیی دەشت و زەردیی دار
گژە و گڤەت لە با دیبوو!
هەوای پێش تەرمی شادی بوو

بۆ کوردستان
هەژاری موکریانی


🌼

Kteb_

27 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٧ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


لا إلهَ إلا اللهُ وحدَه لا شريكَ له ،له الملكُ ، و له الحمدُ يحيي و يُميتُ ، و هو على كلِّ شيءٍ قديرٌ




🌼

Kteb_

26 Dec, 07:10


دایک قوتابخانەیە، ئەگەر ئامادەی بکەیت... گەلێکی نەتەوەیی باش ئامادە دەکەیت .

شاعیر حافز ئیبراهیم لە شیعری "زانست و ئەخلاق"دا دەڵێت: "دایک قوتابخانەیە، ئەگەر ئامادەی بکەیت... گەلێکی ڕەگەزی باش ئامادە دەکەیت." زۆرینەی خەڵک ئەم دێڕەیان بیستووە، کە هەر لە منداڵییەوە لە مێشکماندا هەڵکەندراوە. حافز ئیبراهیم دایکی بە قوتابخانە شووبهاندووە، کە ئەگەر لە هەموو لایەنە پێداگۆژی و پەروەردەییەکاندا بە باشی ئامادەکرابێت، ئەوا گەلێکی نەتەوەیی باش بەرهەمدەهێنێت . هەرکاتێک ئەم بەیتە بەر گوێم بکەوێت پرسیاری زۆرم بۆ دروستەبێت . ئەی ئەگەر ئەو ژنەی وا خەریکە زەواجەکات یان مناڵی ئەبێت ئەگەر ئامادەنەکرابێت ئایە هەمان گەل دروستەکات ؟

گرنگی هەندێک لە پسپۆڕییەکانی وەک "بەخێوکردنی منداڵ" لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەستراوەتەوە بە مەنهەجی زانکۆوە بۆ کۆمەڵێک بەش کە مامەڵە لەگەڵ دەرونی منداڵدا دەکەن ، بەبڕوای من پێویستە لەهەموو شارەکاندا لەپاڵ ئاگاداربوون لە خانمی دووگیان یان ئەو خانمانەی دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن مانگانە سیمینار وۆرک شۆپی زۆرەملێیان پێبدرێت بۆ لایەنی پەروەردەکردن و ئاگاداربوون لە جەستەو سایکۆلۆژیای مناڵ ، خۆ ئەگەر حوکمەتیش ئەو کارە ناکات هەقوایە ژنان خۆیان هەستن بە خۆڕۆشنبیرکردن و پرسیار کردن بە مەبەستی شارەزابوونیان نەک هاوشێوەی ئاژەڵەکان بیانەوێت پەروەردەیەکی زگماکی پشتاو پشت بەسەر مناڵەکانیاندا بسەپێنن ماوەتەوە بڵێم هەموومان شاگرد و خوێندکاری دایکمانین و بۆ هەر هەڵەو کەموو کوڕیەک نابێت بە تەنها دایک لەسەری لۆمە بکرێت ..

https://t.me/qawaxanayklture/1032130

#51♠️

Kteb_

26 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٥ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!



🌼

Kteb_

25 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٥ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!



🌼

Kteb_

24 Dec, 20:22


فەیلەسوفی زانست دانیاڵ دێنێت لەبارەی پەرەسەندنی ئاین : "بەدڵنیایی ئاین پەرەی سەندووە، ئاینی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە لەئاینی دووهەزار ساڵی پێشوو، ...

لە پەیجی : جیهانی زانستەوە

#51♠️

Kteb_

24 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٤ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


تۆ نەبی مەلجەئی من بی، ئەبەدەن نیمە مەلاز
لەو دەرە بێت و دەرم کەیی، بە خودا نیمە مەلاز
قاپی و بابی کەسێکی کە نیشانم دە، بچم،
غەیری قاپی کەرەم و بابی عەتا نیمە مەلاز
تەمی غەم عالەمی داگرتووە، بێ مەعوا بووم
بەر دەری مەیکەدەیە و بەس، لەوەلا نیمە مەلاز



🌼

Kteb_

23 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٣ی بەفرانبار ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


یارم کە قەدی بەرزی سەد نەخلی شەجەر دێنێ
پەروینی شەکەربەندی سەد ڕشتە گوهەر دێنێ
دڵ بەستەیی یارێکم کوژراوی نیگارێکم
زاری لە تەبەسسومدا خەندەی بە شەکەر دێنێ
ئەم ئاهوویی تاتارە، بەو نەخلی شەجەر دارە
هەر نار و بەیە باری، هەر شەمس و قەمەر دێنێ




🌼

Kteb_

22 Dec, 20:41


چەند ساڵێک هاوڕێ بووین. جوانترین سەردەمی هاوڕێیەتیم. لە هەموو شوێنێک پێکەوە بووین. ناوی ئەو لە ژێر لێوەکانم بوو و قۆڵم لە گەردنی ئەو. بەڵام هەموو شتێک لەناکاو تەواو بوو. لەسەر چی؟ هیچ، لەسەر چەند دانە سی‌دییەک. لە حەوشەکە یەخەی یەکترمان گرتبوو،
کەس باوەڕی نەبوو کە ئەوە من و ئەوین وا لەیەک دەدەین. هاتن و لەیەکتریان جیا کردنیەوە. هاواری دەکرد و جوێنی دەدا. منیش هەروا. ئەمجارە هاواری کرد: " مناڵی لاڵەپەتە." خوایە، دەیزانی لە کوێوە لێم بدا. من زمان دەگیرا و ئەو دەیزانی چەند بەمە بریندار دەبم. هار بووم. ئێستا نۆرەی من بوو. دەمزانی لە کوێوە هێرش بکەم و لێی بدەم. ڕق پڕ لە زارم بوو و هاوارم کرد: " گوو بخۆ مناڵی سواڵکەر." ئەو باوکی مرد بوو و دایکی لە قوتابخانە فەڕاش بوو، پاش دەوامیش نانی بۆ ماڵان دروست دەکرد. هەموو مەکتەب لێمان کۆبووبوونەوە، جووڵەم بۆ نەدەکرا و ئەویش وشک بووبوو. تەنیا تەماشای یەکترمان دەکرد. ئێستا دوو جەنگاوەری شکستخواردوو مابووینەوە.
شەڕمان تەواو بوو، هەروا هاوڕێیەتیشمان. جوانترین کاتی ژیانیشم. هەردووکمان شکستمان خواردبوو. من شتگەلێکی زۆرم هەبوون بیانڵێم، بەڵام زمانم نەبوو. ئەو کە زمانی هەبوو، بەڵام ئیتر هیچی نەبوو بیڵێ.

#51♠️

Kteb_

04 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ١٤ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٤ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٣ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە
وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور
وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا



🌼

Kteb_

03 Dec, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١٣ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


با بەجارێک تێک نەچێ کاری دڵ و دین، ڕۆحەکەم،
وا پەرێشانی مەفەرموو زولفی عەنبەرباری خۆت
پایبەندی زولفی تۆم، مەحروومی ڕووی خۆتم مەکە
با بە داغی تۆوە نەمرێ بولبولی گوڵزاری خۆت




🌼

Kteb_

02 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١٢ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١ی جمادى ثانی ١٤٤٦ھ


ئەسیری قەیدی تابوورم، بە خاڵی موشک بوو هاتم
کە قەتڵیشم بکا یارم، بە ناچاریم لەگەڵ ناکا

هیوادارم، غەزەلخوانم، وەکوو بولبول لە گریانم
نیگار و نازەنینی خۆم، وەفاداریم لەگەڵ ناکا

زەلیلی دەستی شاهینە، کەوی دڵ مات و غەمگینە
هەزارجاریش ببم ڕاجی، ڕجاداریم لەگەڵ ناکا!




🌼

Kteb_

01 Dec, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ١١ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


ئەگەر زوڵفت نەکا جەزبم، هەواداریم لەگەڵ ناکا
ئەگەر بادەش ببێ قوربان، کەرەمکاریم لەگەڵ ناکا

خەریکی شیوەن و شینم، لە شێوەی زەمهەریر ئاسا
بە ئەلتافی مەلەک، یارم، گوهەرباریم لەگەڵ ناکا

لە مەیخانەی نەوادا بووم، وتم: موتریب هەوایەک بێ
ئەگەرچی ئێستە بێزارە، بە یەکجاریم لەگەڵ ناکا



🌼

Kteb_

30 Nov, 17:56


هەر کەسێک دوو لەسەر سێی ڕۆژەکەی بۆ خۆی نەبوو بۆ شتێکیتربوو ئەوە کۆیلەیە جا پیاوی دەوڵەت بێت یان فەرمانبەرێک یان فرۆشیارێک یان زاناو پیاوێکی ئایینی.

فریدریک نیتچە
مرۆڤانەو زیاتر لە مرۆڤانە، بەرگی یەکەم

Kteb_

30 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٠ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


ئەی جەماڵت نووری دیدەی ئەنبیا
شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا
ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای
بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا
ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە
دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا



🌼

Kteb_

29 Nov, 19:59


زۆرەملێ لە چاکە کۆمەڵگەی چاکە خواز دروست ناکات، بەڵکو کۆمەڵگەیەکی دوو ڕوو دروست دەکات!

Kteb_

29 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٩ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


خوێندنی سورەتی کھف لەبیرمەکەن❤️‍🩹



🌼

Kteb_

28 Nov, 05:33


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٨ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا
داوێنی «یاخودا» بگرە، بەردە «ناخودا»
بێکەس منم، کەسێ لە زوبانم بگا نییە
هەمدەم خودانەناسن و دەم پڕ لە «یا خودا»
عەهد و وەفایە سوخرەیی بەدعەهدی و جەفا
هەر ما بە دادی ئەهلی وەفا دا بگا خودا



🌼

Kteb_

27 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٧ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


دڵ هیلاکی نازتە با غەمزە تەدبیری نەکا
هەر دەبێ بمرێ مەگەر خەللاقی تەقدیری نەکا
ئەی قیامەت قامەتی تووبا قیامم هەستە تا
داعیەی بەرزی لە گوڵشەن سەروی کشمیری نەکا
من خەوی ئەو چاوە عەرزی ئیبنوسیرینم دەکرد
نوست و فەرمووی: هیچکەسێ تەفسیر و تەعبیری نەکا!



🌼

Kteb_

26 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٦ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


مانگی چواردە و یەک شەوە، گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە
موعجیزەی شۆخی نەبێ، چۆن مانگەشەو نەرم و تەڕە

پیاڵەگیڕی مەیکەدەی ئەو نەرگسی شەهلایەیە
یاخۆ موژگانە لە بەر بەدمەستی، دەستەوخەنجەرە

ڕائیحە و بۆنی بەهەشتە نەشئەبەخشی ڕۆحمە
یاخۆ خەندە و پێکەنینی لێوی لەعلی دولبەرە



🌼

Kteb_

25 Nov, 17:29


ڤۆلڤ گانگ گۆتە ..

تەنھا باوک ئیرەیی بەبەھرەی منداڵەکەی نابات ..

مالی خۆمم لەسەر ھیچ بونیات نا بۆیە ھەموو جیھان ماڵی منە ..

مەعریفە بەتەنیا بەس نیە پێویستە پراکتکیشی لەگەل بێت .

دەتوانی جوانی ھەتا لەو بەردەش دروست بکەی کە دەبێتە کۆسپ لەسەر رێگات ...

قولترین بابەت لەمێژووی بەشەریەت ململانێیە لەنێوان گومان و یەقینە ...

ئەگەر گومانت لەخۆت کرد دەبیە کەسێکی وەستاو لەسەر خاکێکی لەرزی و ...

لەگەل مەعریفە گومان گەورە دەبێ ...

پێوستە شتەکان لەسەر حەقیقەتی خۆیان ببینی نەک ئەوەی تۆ دەتەوێ یان ئومێدی بۆ دەخوازی ئاوا بیانبینی ..

دەکرێ ھەموو شتێ لەجیھان رووبدات جگە لەبەردەوامبونی رۆژگاری خۆشبەختی ...

ئەوەی مرۆڤ لەگەنجی دا ئۆمێدی بۆ دەخوازێ لەپیردا بە زیادەوە بەدەستی دێنێ ....

Kteb_

25 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٥ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


هەوری زوڵفی وا لەسەر ماهی ڕوخی زائیل بووە
تاری هیجرانم بەسەر چوو، شەمسی دیدارم هەیە

وا لە مەیخانی فەرەحدا شاهید و مەی حازرن
خاترێکی جەمع و خۆش و یاری نازدام هەیە

هەر سەحەرگە نەغمەخانم میسلی قومری خۆش نەوا
سەد شوکر ئێستە لە باغا وەردی بێ خارم هەیە


ویسالی



🌼

Kteb_

24 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٤ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


وەفـای بووبا ئەگەر دنیا بە ئاستەم
لە بەر چی دڵ دەبوویە خانەقای خەم

هەتاکوو باگەڕی مردن دەگاتێ
بسووتێ بۆ شەوی ئینسان وەکوو شەم




🌼

Kteb_

23 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٣ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢١ جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


بەدڵ گیرۆدە بەو پرچی بەچینم
ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم

دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی
خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم


 هەژار


🌼

Kteb_

22 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٢ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


اللَّهُمَّ مَا أصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ، أوْ بِأحَدٍ مِنْ خَلقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لا شَرِيْكَ لَكَ، فَلَكَ الحَمْدُ ولَكَ الشُّكْرُ.




🌼

Kteb_

21 Nov, 14:15


مرۆڤ جار لەدوای جار جلەکانی دەگۆڕێت تا بە پاکوخاوێنی ڕایبگرێت، کەچی ئەو ئایدیایانە دەهێڵێتەوە کە پیسترن لە جلەکانی، لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە بەرگری لەم ئایدیایانە دەکات.

-فرێدریك نیچە

Kteb_

21 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شممە
☀️ ٣١ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢١ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٩ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


فیدای چاوت عەزیزم، ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە
لە دووری تۆ دوو دیدەم غەرقی خوێنە بەحری عوممانە

عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی
نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە



🌼

Kteb_

20 Nov, 20:46


سڵاو ڕێز
هاوڕێیەکمان پرسیاری هەیە لەسەر ئەم کتێبە ئایە کەس خوێندویەتیەوە تاوەک و کورتەیەکی لەسەر باسبکات لەکۆمێنتا ؟؟

. زۆر سوپاستانەکەین ..

Kteb_

20 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شممە
☀️ ٣٠ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٨ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


گەرچی وا کوشتمی بە ناحەق گەر بدا وەعدەی ویساڵ
نامەوێ غیلمان و حۆری بۆچمە گوڵزار و باغ

قەبرەکەم سەر ڕێ بێ مەئوای با بڵند بێ بەڵکوو یار
بێ بەلامانا گوزەرکا و بای وەتەن پڕ کا دەماغ



🌼

Kteb_

16 Nov, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شممە
☀️ ٢٦ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٦ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٤ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


سەبر و هۆش و ڕۆحی بردم هەر بە جارێ ئێستەکەش
هیچ نەما کاری بە من، پەیکارییە بەم کارییە
جارێ ناپرسی لە حاڵی من مەگەر نازانی تۆ
زار و بێزار و نەزارم کاری من هەر زارییە



🌼

Kteb_

15 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٢٥ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٥ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٣ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


اللَّهُمَّ بِكَ أصْبَحْنَا، وبِكَ أمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وإلَيْكَ النُّشُورُ.




🌼

Kteb_

14 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٢٤ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٤ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٢ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم
تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم خەڕڕاتم ئەکەی
«من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی




🌼

Kteb_

13 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٢٣ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٣ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١١ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم
وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم
تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا
دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم




🌼

Kteb_

12 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢٢ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٢ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٠ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


فــرمێسکی دڵی لەت‌لەت و پــــڕژاوم من
زۆر لێــرەولەوێ و قـــوژبنێ هەڕژاوم من

لایێ خــەم و لایێ ئــەم و لایێ پیــــری
بمبـینە لە چەنـد جێگەوە فـــەوتاوم من




🌼

Kteb_

11 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٢١ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١١ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٩ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


نەماوە شاری بابل، چاهی هارووت
لە کوێ خوێندوویە ئەفسوون، چاوی جادووت
دەڵێی تۆراوە قیبلەی ئاشقانت
کە ئەمڕۆ کەچ بووە میحرابی ئەبرووت
وەکوو مەرجانی ئاڵە ڕەنگی ئەشکم
لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقووت



🌼

Kteb_

10 Nov, 08:18


تەنیاتر لە سواڵکەرەکان

سەعید سڵێمانی لە کتێبی <<دەرکەوتەی دڵخوازەی مەرگ>>، وتارێکی هەیە بە ناوی (تەنیایی سواڵکەرەکان). وتارەکە دەربارەی تەنیاتریین مرۆڤە لە هەموو جێکی دنیادە، ئەویش سواڵکەرەکانن. لە هیچ شوێنێک وەک کەسێکی ئاسایی و مرۆڤ تەماشا ناکرێن، هەردەم لە پەراوێزدان. دوای خوێندنەوەی ئەو وتارە هەر ئەوەندەی بێیتە بازاڕ و کەمێک سەرنج بدەیت بۆت دەردەکەوێت، تەنیایی ئەوان چەن سەیرە، تەنیاییەک وەک درەخت، ئۆتۆمبێل و دارتێل، نەک وەک مرۆڤ.

....

بەبڕوای من ئەبێ لە جیهاندا ڕۆژێکیش هەبێت بۆ سواڵکەرەکان لەوڕۆژەدا بیربکرێتەوەو کاربکرێت بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی ئەوکەسانەی بەناچاری سواڵ ئەکەن .

#51

Kteb_

10 Nov, 04:41


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٢٠ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٠ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٨ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو
وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم

دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار
وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم

مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت
وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم



تاهیر به‌گی جاف



🌼

Kteb_

09 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٩ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٩ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٧ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا

لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا


وەفایی



🌼

Kteb_

08 Nov, 18:17


نوسینی : گێ دوو مۆپاسان
خوێندنەوە : شاهین 51

#51♠️

Kteb_

08 Nov, 10:42


بەڕاشکاوی پێتدەڵێم حەز لە داتاشین و دروستکردنی کارەکتەری درۆیین ناکەم، ئەو کارەکتەرانەم خۆشناوێت کە بە خواستی نووسەرەکەی هەڵبسوڕێ و هاوشێوەی ئەو حوشترە بێت هەرچییەکیان لەکۆڵنا دەنگ نەکات، چێژ لەو کارەکتەرانەش نابینم بەتەنها لەناو چیرۆکەکاندا دەتوانن بژین. بەدوای کارەکتەرێکدا وێڵم لە گۆشت و خوێن بێت، کە میزی هات، میزەکەی ڕانەگرێت. ئەوەندە بخواتەوە تا دەڕشێتەوە، کە هەڕەشەیان لێ کرد وەک منداڵ بگری. مرۆڤ ئەوەنییە لە تەنیشت گوڵەکانەوە ڕەسم بگرێ و بۆ تەنیایی خۆی نیگەران بێ یان کە کەوچکەکەی برد بۆ دەمی مڵچە نەکات. دەمەوێت ئەو بۆگەنەی لە بەیانیاندا لە دەمیایەتی ئەوە بخەمە ڕوو. دەمەوێت مرۆڤی ڕاستەقینە بنووسمەوە، نەک بێ هیچ زەمینەیەک لە شەقەی باڵ بدات.

سڕبوونی ڕەنگ
ل١٠٨

#51♠️

Kteb_

08 Nov, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١٨ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٨ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٦ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.




🌼

Kteb_

07 Nov, 04:35


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١٧ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٧ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٥ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری قەمەردا،
یا شەمسی جەمالت شەوی گێڕاوە بە فەردا؟
خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بەسەردا
تەلبیسی نییە ئەو کەسە دێوانەیی ڕووتە
بێچارە نەما غەیری حەیاتێکی لە بەردا!



🌼

Kteb_

06 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ١٦ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٦ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٤ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


شەکەرخەندەی گوڵی زاری، دڵی هێنامە هۆشیاری
مەگەر گوڵقەندی لێ باری، کە وا بیماری ئیحیا کرد
هەزار تا زولفی وەک سازێک، بە ناز بوو نەغمە پەردازێک
کە هەر سازە بە ئاوازێک، دوو دونیای پڕ لە غەوغا کرد
لە عەکسی شۆخ و شەنگێکە، جیهان گوڵ گوڵ بە چەنگێکە
هەر ئەوراقی لە ڕەنگێکە، بەیانی حوسنی یەکتا کرد



🌼

Kteb_

05 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ١٥ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٥ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٣ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ



عەشقت لە دڵم سابتە، نەک عارزە قوربان
وەک توڕڕەیی شاهان کە لەسەر ڕوویی نگینە

عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمە
لەو تیری موژەت زاهیرە دائیم کە بە خوێنە

بێعارە دڵم چەندی جەفای دەی هەقە، ئەمما
جێی ڕەحمە گوڵم چونکی ڕەقیب وا لە کەمینە


سافی هیرانی



🌼

Kteb_

04 Nov, 05:02


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١٤ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٤ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ



تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا
یا ڕۆژی ویسالت شەوی هیجرانی وە لا دا؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر
یاخۆ حەبەشی زادە لەنێو ئابی بەقادا؟
خوێنین جگەرن تالیبی ئەو زارە دوو عالەم
ئەو جەوهەرە بۆ هیچێ بە دوو عالەمی نادا



🌼

Kteb_

03 Nov, 06:08


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ١٣ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١ی جمادى الأولى ١٤٤٦ھ


خانەخوێی حەسڕەتە دڵ، هیچ خەبەری شادی نییه
دەردە هاواڵ و  نەیار شادییه هەر یادی نییه

کوڵی دڵ جەرگی کوڵاند  خوێنی پژاو گەییە گەرووم
سەیره ئەم گەروە دەڵێی بێ دەمه  فەریادی نییه





🌼

Kteb_

02 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٢ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


دەستی قەزا کڵاومی لە مزگێنییا فڕاند
ئەو کاتە نایە سەر سەری من ئەفسەری بەڵا

هەر سوبح و شامێ بۆ منی بێچارە پێشکەشە
بێشک لە باخەوانی جیهان نۆبەری بەڵا


سەید تاهیر هاشمی


🌼

Kteb_

01 Nov, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١١ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١ی تشرینی دوەەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ



🌼

Kteb_

31 Oct, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١٠ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


کە تۆ سەییادی من سەیدی بریندار
حەقی من بوو هەڵێم، تۆ بۆ هەڵاتی؟


کوردی




🌼

Kteb_

30 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٩ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت
وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم

چونکوو هەموو شێواوە جیهان تەرز و ڕەوشتی
یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم

سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم
وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم

تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا
دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم



🌼

Kteb_

29 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٨ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو
وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم

مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو
وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم

دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار
وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم




🌼

Kteb_

28 Oct, 05:50


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٧ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ



ناتیقی خۆتت بە دەردێک کوشتووە شام و سەحەر
شەرحی هیجرانت بە خوێناوی دڵی تەحریر ئەکا


ناتیق



🌼

Kteb_

27 Oct, 05:02


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٦ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی، خودا
تەبشیری والسلام على تابع الهدى
موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان
هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا
دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ
بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا




🌼

Kteb_

26 Oct, 04:46


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٥ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


لە خەڵوەت هاتەدەر سۆفی، گڵ و بەردی بە سەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
غەمی چاوت لە چاومدا، هەمی قەددت لە سینەمدا
لەبەر سستی و زەعیفی ئەو خەوێکە، ئەم خوتوورێکە!
بە زاهیر شادمانیمە لەبەر کەتمی هەموو دەردان
کە نالی گەر بناڵێنێ ئەمیش نەشئە و سوروورێکە



🌼

Kteb_

25 Oct, 18:57


پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی .

https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B3%D8%AA%DB%95%D9%81%D8%A7_%D8%B2%DB%95%DA%B5%D9%85%DB%8C

#51♠️

Kteb_

25 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٤ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


﴿ عَلَيهِ تَوَكَّلتُ وَعَلَيهِ فَليَتَوَكَّلِ المُتَوَكِّلونَ ﴾




🌼

Kteb_

24 Oct, 05:42


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٣ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢١ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!


مه‌حوی



🌼

Kteb_

23 Oct, 05:09


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️٣ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت!


مه‌حوی


🌼

Kteb_

22 Oct, 05:17


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️٢ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٩ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


چونکە هەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا
مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە هەرد و کێوەدا
هەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ
سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا



🌼

Kteb_

21 Oct, 04:39


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️١ی سەرماوەرز ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٨ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ



چاوت لە برۆ یەعنی لەژێر تاقی نەزارەت
بێپەردە عەیان دێتە تەکەللوم بە ئیشارەت
شایستەیی شان، لایقی مل توڕڕەیی تۆیە
نەک توڕڕەیی شاهەنشەهی و تەوقی وەزارەت
سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحە و دەئبی زیارەت!


نالی



🌼

Kteb_

20 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️٣٠ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٧ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ



گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا
لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ ئەووەڵ و سانی

زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان
جەهلێکی مورەککەبتە نزانی کە نزانی

بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێکەنی فەرمووی
ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی

سافی لە هەوا نوقتە هەتاکەی وەکوو پەڕگار
لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی


سافی



🌼

Kteb_

19 Oct, 20:30


__
بەشێك لە (نامەیەك لە شاعیرێكەوە بۆ وێنەكێشێك)ی
حسەین مەردان

... تۆ ئێستاكە لە (پاریس)ی، بەهەرحاڵ. بەڵام لەوێ چ دەكەی؟
ئاخۆ وەك مانگا، وانەكانت كاوێژ ئەكەی؟ بڕوات هەبێ.. قوتابخانە بۆ خۆی بەتەنها شتێك نابەخشێ.
پێویستە بكەویتە سەر جادەكان، ژیانی گۆشە و كەنارەكان بپشكنی. دەبێ گوێ بنێی بەزەوییەوە، هەتا سەرت پڕ دەبێت لە زرنگانەوە.
من ئاگادارت دەكەمەوە، ئەگەر گەڕایتەوە بۆ (بەغدا) لەژێر سەرە ئەسڵەعەكەت، شتێكی نوێ نەبینمەوە، ئەوا جومجومەكەت تێكدەشكێنم!
دەست دەخەمە سەر كاسەی سەرت، تا گیانە نەفرەتلێكراوەكەت دەردەكێشم. گەر ببینم خوێنی ئەوسات وەك خۆی وایە، فڕێت ئەدەمە یەكەمین چاڵە زێرابی سەرەڕێگەت!
لەوانەیە دڵڕەق بووبم لەگەڵتا.
لێم ببوورە. من لێرە جگە لەسەری بۆقەكان چی دی نابینم.
من هەمیشە لە نیگەرانیدام. زۆرجاریش ورە بەرئەدەم، حەز ئەكەم كێوەكان لە نێو پەنجەكانما هەڵوەرێنم، هەتا نێرەی ناڵەی قوڵاییم ئارام بێتەوە.
تۆ (بازارۆڤ)ی پاڵەوانەكەی (تۆرگتێف)دەناسی؟ من هەست ئەكەم كە لە نێو خوێنما ئەجوڵێ....

ڕۆژنامەی هاوكاری
و/ دڵشاد عومەر كاكی
ژ/١٠٠٦ / ١٢ــ٩ ــ ١٩٨٨

#51♠️

Kteb_

19 Oct, 04:27


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️٢٩ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٦ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


هاڕەهاڕی ئەشکی سوورم وا بەخوڕ ئەڕژێتە خوار
هەر ئەڵێی شەتی فوراتە خۆی بە خوێن پیشان ئەدا

یا ڕەب ئەم ناڵان و زارەی ئەحمەدە ببڕێتەوە
وا خەریکە هەر بە فرمێسک لافی وەک تۆفان ئەدا


ئەخۆل


🌼

Kteb_

18 Oct, 17:22


ڕیچارد کۆری

کە ڕیچارد کۆری دەڕۆیشت بۆ ناو شار،
ئێمە خەڵکی قەراخ شەقام چاومان تێ دەبڕی؛
لە نووکی پێوە تا تەوقی سەر پیاوچاک و جێنتڵمان بوو،
پاک و خاوێن، بە وێنەی شا جوان قەد و باڵا ڕێک.

بەردەوام ڕێکپۆش بوو،
کە قسەیشی دەکرد، گفت و لفتی مرۆڤانە بوو؛
بەڵام کە دەیگوت "بەیانی باش" دڵی دەکەوتە لەرزە
کە دەیشکەوتە ڕێ، گەش گەش دەدرەوشایەوە.

دەوڵەمەند بوو -وایە- لە پاشایش دەوڵەمەندتر بوو
هەموو ڕەفتارەکانی جوان لە خۆیدا پەروەردە کردبوو،
بە کورتی، پێمان وابوو ئەو هەموو شتێکە و
وای لێ کردبووین خۆزگەی پێ بخوازین.

ئێمەش بەردەوام کارمان دەکرد و چاوەڕوانی ڕووناکی بووین،
شەومان بەبێ گۆشت دەدا بەدەستی ڕۆژەوە و تفمان لە نان دەکرد،
ڕیچارد کۆریش لە هاوینە شەوێکی هێوردا
گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و فیشەکێکی نا بەسەری خۆیەوە.
...........
ئیدوین رابیستون
#51♠️

Kteb_

18 Oct, 05:34


تیۆری فۆڕمەکان

ئەفلاتوون لە دیالۆگ و لە قسە ئاسایییەکانیدا باسی فۆرم دەکا و دەیەوێ ڕوونی بکاتەوە، کە لە واقعدا ھەر شتێ یان ھەر چۆنایەتییەک فۆرمێکی ھەیە: سەگ، مرۆڤ، کێو، ڕەنگ، بوێری، خۆشەویستی و، باشی. فۆرم پرسیاری «ئەوە چییە؟» وەڵام دەداتەوە. ئەفلاتوون ھەنگاوێک بەرەو پێشتر چوو و پرسی «ئەی فۆرم خۆی چییە؟» ئەو پێی وا بوو شت لە زات و لە واقیعدا فۆرمە و دیاردەکان سێبەر و لاساییی فۆرمن.
تەنانەت پێش سوقڕات تالیس ، سەرنجیدا کە دیمەن و ڕواڵەت دەگۆڕێ و، دەستیان کرد بە پرسین کە ئەو شتە کە دەگۆڕدرێ «لە واقیعدا» چییە؟ بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە تێگەیشتەی جەوهەریان داھێنا .
لێرەدا ئەمەوێ بپرسم (بۆچی نیچە ئەفلاتوونی ڕەتکردەوە؟)

بەبڕوای ئەفلاتوون ، جیھانی فیزیکی لە چاو جیھانی ئایدیاگەلی ھەمیشەیی و بنچینەیی و نەگۆڕدا، کەمتر ڕاستەقینە و واقعیە بە پێی ئەم تیۆرییە، ئایدیاکان یا فۆرمەکان زاتی ناماددیی شتەکانن، یانی ھەموو شتە ماددییەکانی جیھانی ئێمە کۆپی و قسەکانی ئەوانن ، لەکاتێکا نیچە
یەکێک بوو لە دیارترین دەستپێشخەرانی دەروونناسی و زمانناسێکی دیار بوو. دەق و کتێبی ڕەخنەیی لەسەر ئاین , و ئەخلاق و سوودگەرایی ، فەلسەفەی هاوچەرخ ماتریالیزم و ئایدیالیزمی ئەڵمانی نووسیوە. ھەروەھا لەسەر ڕۆمانسیزم ئەڵمانی و مۆدێرنیزم نووسیوویەتی، .بۆیە ئەو پرسیاری لە (چۆن ) نەئەکرد لە کاتێکا زۆربەی فەیلەسوفەکانی سەردەمی هاوچەرخ پرسیارەکانیان لە هۆ و چۆنێتیا کۆئەبێتەوە، هۆکارەکەی بۆ زۆر هۆکار ئەگەڕێتەوە کە ئەشێ بەشێکی هۆکارەکان سەردەمەکەبوبێت، نیچە زۆر پێش ستیڤن هۆکینگ پرسیاری بە (بۆچی؟ ) کردووە نەک( چۆن ؟) ..
بەبڕوای ستیڤن هۆکینگ ئەگەر
مرۆڤەکان لەپرسەگەردوونییەکان لەزانستەوە تێبگەن ، ئیتر بە (چۆن )پرسیار ناکەن لیڤڵێک سەرەکەون ئیتر ئەڵێن بۆچی؟ چونکە ئیتر گفتووگۆکان زانستیانەتر و وردتر دەبن ، بەشێوەیەک کە تەنانەت دەسەڵاتەکانی خوداش بەسەر گەردووندا لە چوارچێوەی بنەما زانستیەکاندا دەبێت .
بۆچی داناییە، چۆن سەرەتاییە . کاتێک پرسیار لە چۆن ڕویدا دەکەیت وڵامێک لەسەر ڕوداوەکە دەستدەکەوێن ، ئەگەر بڵێین بۆچی ڕویدا؟ ئەوسا ڕۆئەچینە ناو بنەما زانستی و دەرونی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان کە فەیلەسووفانی وەک ئەفلاتوون لەوڵامی بۆچی دا دەسەوەستان بوون بۆیە نیچە هەر لەم فۆڕمەوە لەچەندین شوێنا بە شێوەی کۆمیدیا ئەفلاتوون تۆمەتبارەکات بەوەی لە پرسە جدیەکاندا بوێرنەبووە و نەچۆتە قوڵایی بابەتەکانەوە .

#51♠️

Kteb_

18 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️٢٨ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٥ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


"وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا"



🌼

Kteb_

17 Oct, 04:34


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️٢٧ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٤ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


لە دارولحوزنی دووری، ئیختیاری غەم نەکەم چی بکەم؟
بەبێ مەعشووقی شادی، دەس لە مل ماتەم نەکەم چی بکەم؟
ڕەئیسی تاقمی بەدبەختی سەختی کێشی ئەییامم،
وەکوو وەحشی لە زومرەی ئەهلی عیشرەت ڕەم نەکەم چی بکەم؟
کە ئاهی سینە وەک جۆشی سەماوەر بێ لە جونبوشدا
لە جێگەی چا لە دڵما خوێنی جەرگم دەم نەکەم چی بکەم؟


ناری



🌼

Kteb_

16 Oct, 04:31


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️٢٦ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٣ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


تاقی کيسرا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ!
سەيلی حوکمی ناری فارس زايل و ڕيسوا دەکا
ئەی حەبيبی خاليقی عالەم، لە ئادەم تا بە تۆ
ئەنبيا يەک يەک بەيانی حەزرەتی والا دەکا
نێرگسی مەستی سياهت، عەينی مازاغ البصر
شەمعی بێ سايەی وجودت شەرحی كرّمنا دەکا


ناری


🌼

Kteb_

15 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️٢٥ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٢ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


ئیلاهی بەرمەدە دەستم لە دەستی ئەم تکاکارە
کە بەر لەو ڕۆژی سەختی کەس تکا بۆ هیچ کەس ناکات
لە بەحری بێ کەناری ڕەحمەتت لافاوی بێ وشکاو
بڕێژە سەر وجوودی خۆی و ئالی هەر دەقیقە و کات
مەگەر خەللاقی ئەو دانا بە ئەخلاقی حەمیدی بێ
زبانی لاڵی تۆ «زاری» ژماری وەسفی ئەو ناکات


زاری



🌼

Kteb_

14 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️٢٤ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١١ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


بۆ ئەکەی باوەڕ بە حەرفی پووچ و ناپاکی ڕەقیب
تۆ کە ئاگاهی لە وەزع و حاڵەتی گەردن کەچیم
قەت لە گوێ مەگرن قسەی فیتنە و حەسوود و دوو زمان
قەت قبووڵی دڵ نەبێ تەزویر و قەولی موددەعیم



🌼

Kteb_

13 Oct, 19:42


بۆچى كۆمۆنيسته‌كان پێشناوى "هاوڕێ" به‌كاردێنن؟ بەشی #دووەم


ئەوکەسنەی ئەیانەوێت خوێنەری تەواوی بابەتەکەبن بگەڕێنەوە بۆ پۆستی پێشوو ......
وەک وتمان هاوڕێيه‌تى واته‌ مرۆڤه‌كان وه‌ك هاوڕێ و پێكه‌وه‌ حوكمى خۆيان بكه‌ن: ئيشى هاوبه‌ش و هه‌ره‌وه‌زى، سياسه‌تى هاوبه‌ش، چالاكيى هاوبه‌ش. ئه‌مڕۆ ئه‌م هاوبه‌شييه‌ كۆتاييهاتووه‌ ‌. ژێرنوسێك بۆ وێنه‌كه‌:
ماركس و ئه‌نگڵس باشترين نمونه‌ى دوو هاوڕێي كۆمۆنيست بوون. ئه‌نگڵس ساڵانێكى زۆر بژێوى ماركس و خێزانه‌كه‌ى ماركسى دابينده‌كرد تاكو ماركس له‌ لێكۆڵينه‌وه‌كانى نه‌وه‌ستێت. كه‌ كتێبى سه‌رمايه‌ش بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌نگڵس 7 جار به‌ناوى خوازراوه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ى نوسى تاكو خه‌ڵك بزانن گرنگه‌ و بيخوێننه‌وه‌ و له‌ سيسته‌مى چه‌وسێنه‌رى سه‌رمايه‌دارى و ئه‌خلاقياته‌كه‌ى تێبگه‌ن.
.....
تەواو


https://t.me/kteb1/3354
#51♠️

Kteb_

13 Oct, 04:30


ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️٢٣ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٠ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ


بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا
مەنعی ناکەم، خۆشە فریادم، بە خۆشخوانم ئەکا
من کە مەجبوورم، بە مەحکوومی غوڵامانی دەری
شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا
گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز
ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا


ناری



🌼