الـتَّـوحِـیـد🤍 @mubinalkurdy Channel on Telegram

الـتَّـوحِـیـد🤍

@mubinalkurdy


إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّـهِ☝🏻

قال رسول اللە ﷺ 📚{بَلَّغُواْ عَنّيِ وَلَوْ أيَة}
لەمنەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت📝

الـتَّـوحِـیـد (Arabic)

تهدف قناة الـتَّـوحِـیـد إلى نشر المعرفة والوعي حول أهمية التوحيد في الإسلام. بواسطة المشاركات والمنشورات التي تقدمها القناة، يمكن للمشتركين فهم أهمية التوحيد وتطبيقه في حياتهم اليومية. يتضمن محتوى القناة عبارات وأحاديث نبوية تشجع على التوحيد وتوضح فوائده في الدنيا والآخرة

المشتركين في قناة الـتَّـوحِـیـد سيستفيدون من توجيهات دينية مفيدة وملهمة تساعدهم على تعزيز إيمانهم وتوجيه حياتهم بمبادئ الإسلام الصحيحة. إذا كنت تبحث عن مصدر موثوق وموجه لتعلم مفاهيم التوحيد، فإن قناة الـتَّـوحِـیـد هي الخيار الأمثل لك. انضم إلينا اليوم لتكون جزءًا من هذه الرحلة التعليمية والروحية الملهمة!

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Feb, 22:09


بیربکەوە کەسێک ڕەت بکەیتەوە
کە خوا ناردوبووی حاڵت باش بکات لە دونیا قیامەت
چێژ لە دۆڕانت ببینە ئەزیزم

مُبين.الكردي ✍🏻

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Feb, 21:55


https://t.me/islaa1mm

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Feb, 21:20


بۆ گۆڕینەوەی ڕیکلام 🤍

@mubin_alkurdy15

الـتَّـوحِـیـد🤍

20 Feb, 05:31


▫️‏قال ابن عباس رضي الله عنه: «إني لا أعلم عملا أقرب إلى الله من بر الوالدة»
📚 أصول الاعتقاد | للالكائي صـ٤٩٦

قال الإمام أحمد بن حنبل - رحمه الله :

˝ بِرّ الوالدين كفارة الكبائر  ˝

📚 [ الآداب الشرعية لابن مفلح  (٣٨٩/١)]

▫️‏ئیبن عەباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێ :
« من ھیچ كردەوەیەك نازانم نزیكتر بێت لەخوای گەورە وەک چاکەکردن لەگەڵ دایكدا »
📚 أصول الاعتقاد | للالكائي صـ٤٩٦

ئیمامی ئەحمەدی کوری حەنبەل رحمه الله دفەرمووێ :

˝ ‏جاک بون لەگەل دایک و باوک کەفارەتی
تاوانە گەورەکانە ˝

📚 [ الآداب الشرعية لابن مفلح  (٣٨٩/١)]

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Feb, 14:06


 سفیاني کوڕی عیینة(رحمە اللە)دەفەرموێت:ـ
هیچ نیعمەتێک نەدراوە بەبەندەکانی اللە باشتر لە نیعمەتی تێگەیشتن و زانینی (لاٳلە ٳلااللە).

[حلية الٲولياء ۷_۲۷۲]

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Feb, 10:34


#دونیا

پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرمووێت: «ئەگەر دونیا بە ئەندازەی باڵی مێشوولەیەک کیشی هەبوایە لەلای خوای پەروەردگار، قومە ئاوێکی نەئدا بە کافرێک» رواه الترمذي وصححه.

دونيا.. شایەنی ئەوە نیە لەلای ئیماندار پێشبڕکێی تێدا بکات لە جوانیەکانی

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Feb, 21:36


Channel photo updated

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Feb, 21:35


Channel photo removed

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Feb, 21:00


ئەم ڕۆ رۆژی

بڕوا بکەن ئەوانەی ئەو یادە ئەکەنەوە بە قەد ئەم چوار پێیە ھۆشیان نیە!!

مُبين.الكردي

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Feb, 10:09


حەسەنی بەصری «رحمە الله» فەرموویەتی:

ئەی ئەهلی سوننە نەرم و نیان بن لەگەڵ یەکتری رەحمەتی الله تان لێ بێت، چونکە ئێوە کەمینەی خەڵکن.


شرح اللالکائي(١٩)📚

الـتَّـوحِـیـد🤍

11 Feb, 09:49


ئیمام احمد بن حنبل(رحمە اللە)دەڵێت : بزانە براکەم گوناهـ و تاوان تۆوی بێ ئاگایی لەدڵ دەچێنێت، وە بێ ئاگای و غەفلەتیش توێی دڵ ڕەقی، وە هەرکاتی دڵت ڕەق بوو دوور ئەوکەویتەوە لە اللە تعالی وە دوور کەوتنەوەش لە اللە تۆوی ئاگر دەچێنێت.

[الزهد الامام احمد : ۹٤]

الـتَّـوحِـیـد🤍

10 Feb, 09:21


⌯ ٲبو دەڕداء ــ رضي الله عنه ــ فەرموویەتۍ : « هەمیشـە سـوور بن لەسـەر دوعا ڪردن , چـونڪە هەرڪەسـێڪ زۆر لە دەرگـایەڪ بدات لە داهاتوویەڪۍ نزیڪدا دەرگـاڪەۍ هەر بەڕوودا ئەڪرێتەوە » .
 
فـ الله المسـتعان...
 
[ المصنف : بەرگـۍ 6 ــ لاپەڕە 22 ]

الـتَّـوحِـیـد🤍

09 Feb, 21:03


گەورەترین موسیبەت کامەیە ؟ گەورەترین موسیبەت ئەوەیە کە سەرپێچییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکەیتەوە پاشان بمریت ، و لە دوای مردنیشت گوناهەکانت بەردەوام بن .

قال حبیب الفارسی رحمە اللە :
ان من سعادة المرء اذا مات ماتت ذنوبه معه .

المصدر : حلیة الاولیاء (٦ / ۱٦٤)

حبیب الفارسی رحمە اللە وتویەتی :

بێگومان لە بەختەوەری ئینسان ئەوەیە کاتێک کە مرد گوناهەکانیشی لەگەڵیدا مردبن . واتە : تەوبەی لە گوناهەکانی کردبێت و لەسەر ئیسلام و سوننەت مرد بێت .

الـتَّـوحِـیـد🤍

09 Feb, 11:04


#العلم

‏ قال الإمام الشَّافعي:
«مَن لا یُحِبُّ العِلمَ لا خَيرَ فيه»

ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «خێر و چاکە لەو کەسەدا نیە حەز لە عیلم ناکات»

⌯ مقدمة كتاب المجموع (٥٤/١).

الـتَّـوحِـیـد🤍

07 Feb, 09:03


إنا لله و إنا إليه راجعون

الـتَّـوحِـیـد🤍

04 Feb, 21:47


يُصلي عليك الله في ملكوته..!

الـتَّـوحِـیـد🤍

04 Feb, 10:39


حسَّان بن عطیة رحمە️ اللّٰه فەرمووی:

. جبریل علیە السلام قورئان و سوننەتی دادەبەزاند، وە رسول الله ـی فێری سوننەت دەڪرد هەروەڪو چۆن فێری قورئانی دەڪرد .

کتاب السنة حرب الكرماني

الـتَّـوحِـیـد🤍

01 Feb, 08:10


بێگومان سەلەف ئەو کەسەیان خۆشدەویست کە ئاگادایان بکات لە عەیبەکانیان ، ئێستا ئێمە بوغزاوترینی خەڵک لە لامان ئەوەیە عەیبەکانمان پێ بناسێنێت ..

قد كان السلف یحبون من ینبههم علی عیوبهم ، ونحن الآن ابغض الناس الینا من یعرفنا عیوبنا .

[منهاج القاصدین ص ۱۹٦]

الـتَّـوحِـیـد🤍

22 Jan, 20:55


ابن القيم(رحیمە اللە) دەفەرموێت :

أكثر الناس إنما يتكلم بالحق في رضاه فإذا غضب أخرجه غضبه إلى الباطل.

زۆربەی خەڵكی حەق دەڵێت كاتێ لە ڕازی بووندایە ، ئەگەر توڕە بوو ئەوا توڕەبوونەكەی دەری دەكات بەرەو باطل و ناڕاستی.

[إغاثة اللهفان ١ / ٤٣]

الـتَّـوحِـیـد🤍

22 Jan, 09:24


واللَّه یقول : وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ

إمام ابن بطة فەرموویەتی :

اللَّە تعالی دەفەرموێت : {نوێژەڪانتان بەڕێڪ و پێڪی ئەنجام بدەن و لەموشریڪان مەبن} .
️ اللَّه تعالی ڪردی بەموشریڪ و دەرچوو لەئیمان ئەو ڪەسەی واز لەنوێژ بهێنێت
.
[ الإبانة الکبری : ٤٨١/١ ]📚

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Jan, 16:24


پیاوێک به‌ حزیفەی وت(رضی اللە عنە) :

من ئه‌ترسم مونافق و دوو ڕووبم ،!

حزیفەش(رضي الله عنه)فه‌رمووی: گه‌ر مونافق بویتایه‌ ئه‌وه‌ ترست نەئەبوو .

‏[عیون ﺍﻷﺧﺒﺎﺭ ٧٣٩_٢]

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Jan, 12:34


یادێک لە مردن بکەی نەوە تا کەی مەژخوڵی دونیا ببین ❤️‍🩹☝🏻

مُبين.الكردي

الـتَّـوحِـیـد🤍

21 Jan, 09:54


اللهم صل على محمد وعلى ال محمد 🤍

الـتَّـوحِـیـد🤍

18 Jan, 21:40


- تابیعی الربیع بن خثیم کاتێک پێی بوترایە : چۆن بەیانیت کردەوە ئەی باوکی یزید؟

ئەیوت : (بەیانیمان کردەوە بە لاوازی و تاوانباری، ڕزقەکانمان ئەخۆین و چاوەڕیی ئەجەلەکانمان ئەکەین) .

📚 زوائد الزهد لـ عبدالله بن الإمام أحمد : (١٩٦٨)

الـتَّـوحِـیـد🤍

18 Jan, 08:14


[سل تعلمًا ولا تسل تعنتًا]

◉‏ قال الإمام الشَّافعي: قال رجل للشَّعبي: عندي مسائل شداد خبأتها لك... فقال: «أخبئها لأخيك الشيطان»

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: پیاوێک بە ئیمامی شەعبی وت: پرسیارانێکی قورسم بۆ هەڵگرتووی.. فەرمووی: «فەرمووی کەوایە بۆ شەیتانی برات هەڵیبگرە»

⌯ حلية الأولياء لأبي نعيم (١٢٩/٩).

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Jan, 15:38


قورئان ئارامی دڵان 🫀

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Jan, 09:10


اللهم صل على محمد وعلى ال محمد 🤍

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Jan, 21:40


- إبن رجب الحنبلي ئەڵێت :

(وا نازانین ڕاجیاوازیەک هەبێت لە نێوان زانایاندا کە ئافرەت ناڕواتە دەرەوە بۆ مزگەوت مەگەر بە مۆڵەتی هاوسەرەکەی نەبێت) .

📚 فتح الباري في شرح صحیح البخاري لإبن رجب : (٢٤٥/٥)

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Jan, 10:02


الله اكبر الله اكبر

الحمدلله ☝🏻❤️‍🩹🤍

الـتَّـوحِـیـد🤍

15 Jan, 11:53


- ئیمامی تابیعی الحسن البصري ئەڵێت :

(ئیمان ئیمان، چونکە هەرکەسێک ئیماندار بێت لەلای الله شەفاعەتکاری هەیە شەفاعەتی بۆ ئەکەن) .

📚 مصنف إبن أبي شيبة : (٣٦٧٩٠)

الـتَّـوحِـیـد🤍

14 Jan, 12:20


وتــراوە ئەگەر تاجی سەری پاشاڪان
زێـــڕ بێت ئەوە تاجـــی ئافـــــرەت
«ئــەدەب و ڕەوشـــتە»🤍"

الـتَّـوحِـیـد🤍

14 Jan, 05:51


- ئیمامی تابیعی قتادة ئەڵێت :

( - فێربوونی - زانست لە منداڵیدا وەکو هەڵکۆڵین وایە لەسەر بەرد) .

📚 الجعدیات : (١٠٤٤)

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Jan, 09:41


- مکحول ـی تابیعی ئەڵێت :

(خاوەنی نەرمترین دڵ کەسانێکن کە کەمترین تاوانیان هەیە) .

📚 الرقة والبکاء لـ إبن أبي الدنیا : (٦٥)

الـتَّـوحِـیـد🤍

12 Jan, 06:09


مالیکی کوڕی دینار «رحمە اللە» فەرموویەتی:

پیاوچاکەکانی پێشین وەسیەتیان دەکرد بەسێ شت
بەندکردنی زمان
زۆر داوای لێ خۆشبوون
گۆشەگیری


[حلية الأولياء(٣٧٧/٢)]📚

الـتَّـوحِـیـد🤍

11 Jan, 07:46


السلام عليكم

ڕەحمەتی الله لە هەمووتان هەر کەسەو لای خۆی کەناڵەکە بڵاو بکاتەوە الله تعالى لێتان ڕازی بێت🤍

الـتَّـوحِـیـد🤍

08 Jan, 15:52


فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ

الـتَّـوحِـیـد🤍

07 Jan, 10:30


المنشاوی

الـتَّـوحِـیـد🤍

07 Jan, 07:32


- ئیمامی تابیعی مجاهد ئەڵێت :

(سامانەکەت بکە بە پارێزەر بۆ دینەکەت، وە دینەکەت مەکە بە پارێزەر بۆ سامانەکەت) .

📚 المصنف لـ إبن أبي شيبة

الـتَّـوحِـیـد🤍

06 Jan, 20:58


ابن القیم رحمە️ اللّٰه دەفەرمووێت:
هەست بە تەنهایی مەکه بەهۆی تەنهابوونت لەسەر ڕێگای حەق

مدارج الساکین.

الـتَّـوحِـیـد🤍

05 Jan, 09:49


- مجاهد بن جبر دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ | (الأحقاف : ١٣) .

ئەڵێت : (دامەزراو و بەردەوام بوون، هاوەڵیان دانەنا تا مردن) .

📚 سنن سعید بن منصور : (١٨٩١)

الـتَّـوحِـیـد🤍

02 Jan, 11:23


أبو الدرداء دەفەرمووێت
لە ژیاندا خێر لە هیچ کەسێکدا نیە ئیللا دوو کەس نەبێت یەکێکیان دەمی خۆی گرتووە بۆ ئەوەی تووش ی هەڵە نەبێت وە دووەمیان .قسە دەکات بە عیلم

الـتَّـوحِـیـد🤍

29 Dec, 08:44


زۆرێک لە مەدخەلی و ئەشعەری و جەهمییەکان بە مامۆستا خلیل شارباژێڕێ ئەڕشینەوە لە بابەتێکی کۆندا باسی ابن تیمیە دەکات وە پەشیمانە لەوەی وتویەتی هەموو مەلا و زاناو عالمێک هەڵە دەکات هیچ کەسێک لە پارێزراو نییە لە هەڵە زۆرێک لە ئیمامەکان لە هەندێک بابەتدا نەی پێکاوە

بەڵام ئەگەر مامۆستا خەلیل ئەو قسەیەشی کردبێت ئێمەی مسوڵمان پێویستە پەیوەندی پێوە بکەین دەستی بگرین بیخەینە سەر ڕێگای ڕاست نەک مونافیقانە هەستی پۆست لەسەر پۆست بیکەی لەسەری لەکەداری بکەی ئەمە ئیشی مونافق و فرق گومڕاکانە فیتنە بڵاو دەکەنەوە تەفرەقە دەنێنەوە

الله تعالى هیدایەتمان بدات

ڪان التابعي الإمام سعيد بن جبير رحمه الله لا يدعُ أحداً يغتاب أحداً في مجلسه
ويقول له : إذا أردتَ ذلك ففي وجهه .

تابعی ئیمام سعید بن جبیر ڕەحمەتی اللە لێبێت نەیدەهێشت هیچ ڪەس لە مەجلیسەڪەی غەیبەتی ڪەسێ تر بڪات وە پێی دەوت : گەر دەتەوێت لەبەرامبەری وابڵێ .

[طبقات ابن سعد ٢٦١/٦]

ابو بکری صدیق(رضی اللە عنە)دەفەرموێت :

مەبن بە کەسی دو ڕوو و دو زمان وانیشانی خەڵکی بدەن کە اللە تعالی ـتان خۆشەوێت بۆ ئەوەۍ سوپاستان بکەن وە (وەلەکاتێکیشدا) دڵیشت پیس و خراپەکاربێت،

[المحبة لله للحافظ ابن جنيد ۱۳۲]

قَال أَبُو أيوب سُلَيْمان بْن داود، عَنْ سُفْيَان بْن عُيَيْنَة: كان يقَالَ: أن العاقل إذا لم ينتفع بقليل الموعظة لا يزدد عَلَى الكثير منها إلا شرا.

سوفیان کوڕی عویەینە دەڵێت: دەوترا: کەسی ژیر و عاقڵ گەر سوود لە کەمێک ئامۆژگاری وەرنەگرێت، ئەوا زۆرێک ئامۆژگاری سوودی پێ ناگەیەنێت ئیللا شەر و خراپە نەبێت.

[تهذيب الكمال في أسماء الرجال].📚

وەک ئەوانەی ئێستا ئامۆژگاری وەر ناگرن تەنها شەرو خراپە وەر دەگرن بڵاوی دەکەنەوە بۆ لەکەدار کردنی مسوڵمانان

- تابیعی یحیی بن أبي كثیر ئەڵێت :

(ئەوەی کەسی فیتنە تێکی ئەدات یان ئەیکات لە ساتێکدا، ساحیر نایکات لە مانگێکدا) .

📚 روضة العقلاء

مُبين.الكردي ✍🏻

الـتَّـوحِـیـد🤍

27 Dec, 21:24


جا لە (صحيح ابن ماجه) هاتیە ڪەوا
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی هیــچ 
شتێک قەدەری مرۆڤ ناگۆڕێت جگە لە دووعا ... دەی سوربە لەسەردوعــاڪانت.

الـتَّـوحِـیـد🤍

24 Dec, 14:18


#الفقر

عن يونس بن عبد الأعلى أنه قال: قال لي الشافعي: «يا أبا موسى، أَنِسْتُ بالفقر حتى صرتُ لا أستوحش منه»

پێشەوا يونس ـی کوڕی عبد الأعلى دەڵێت: ئیمانی شافعی پێی وتم: «ئەی باوکی موسا، ئەوەندە ڕاهاتم لە هەژاری کە هەستم بە وەحشەت ناکەم لێی»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (١٩١/٢).

الـتَّـوحِـیـد🤍

20 Dec, 13:07


[قراءة القرآن في الليل]

◉‏ ‏قال الإمام الشافعي رحمه الله:
«وإن كنت أحبُّ ألّا يدع أحد أن يقرأ ما تيسر عليه من ليلته يعني من القرآن»

◉‏ ئیمامی شافعی رحمه الله دەڵێت:
«پێم خۆشە هەموو کەسێک لە شەودا بەپێی توانا بخوێنێتەوە لە قورئان»

⌯ كتاب الأم للشافعي (٧٣/١).

الـتَّـوحِـیـد🤍

18 Dec, 13:16


﴿ذَ ٰ⁠لِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسۡتَحَبُّوا۟ ٱلۡحَیَوٰةَ ٱلدُّنۡیَا عَلَى ٱلۡـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا یَهۡدِی ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَـٰفِرِینَ﴾

[النحل ١٠٧]📔

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Dec, 12:53


ابو بکری صدیق(رضی اللە عنە)دەفەرموێت :

مەبن بە کەسی دو ڕوو و دو زمان وانیشانی خەڵکی بدەن کە اللە تعالی ـتان خۆشەوێت بۆ ئەوەۍ سوپاستان بکەن وە (وەلەکاتێکیشدا) دڵیشت پیس و خراپەکاربێت،

[المحبة لله للحافظ ابن جنيد ۱۳۲]

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Dec, 13:17


قال الإمام الشافعي: «إن للعقل حَدًّا ينتهي إليه، كما أن للبصر حَدًّا ينتهي إليه»

ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «عەقڵ سنوورێکی هەیە پێی دەگات، وەک چۆن بینین سنورێکی هەیە پێی دەگات»

⌯ آداب الشافعي ومناقبه (٢٠٧).

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Dec, 05:36


نوسەر دەڵێت ( قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه لا غدر لأحد في ضلاله ركبها حسبها هدى ولا في هدي تركه حسبه ضلاله فقد بينت الأمور وثبتت الحجة وانقطع العذر)

واتە: عوممەری کوڕی خەطاب فەرموویەتی (هیچ کەسێک بیانووی نییە لە گومڕاییەک ئەگەر سواری بوو شوێنی کەوت و بەهیدایەتی بزانێت و لە هیدایەتدا وازی لێبهێنێت و بە گومڕایی بزانێت چونکە هەموو کارەکان ڕوون کراوەتەوەو حوججەکان دامەزراوەو جێگیربوون و بیانوو نەماوەو بچڕاوە

هیچ کەسێک نەڵێت خوا هیدایەتی نەداوم ڕێگای حەق و باطل ڕونکارەوەتەوە قورئان هیدایەتە بۆمان بۆیە هەرکەسێک گوێڕایەڵی الله و پێغەمبەرەکەی بکات صلى الله عليه وسلم ئەوە هیدایەتی وەر گرتووە بۆیە ئینسان ئازادە لە دونیادا هەر کەس ڕێگای هیدایەت یان گومڕایی بۆخۆی هەڵ دەبژێرێت حەق ڕون و ئاشکرایە

مُبين.الكردي ✍🏻

الـتَّـوحِـیـد🤍

12 Dec, 11:29


- ئیمام أحمد ئەڵێت :

(نەرمو نیانی چەندە جوان و باشە لە هەموو شتێکدا)

تاریخ بغداد : ٢٠٩/٧

الـتَّـوحِـیـد🤍

09 Dec, 15:01


٤٨٣ ـ ابن رواحة بە الحسـن البصري دەفەرمووێت: ئایا ️ اللّٰه ﷻ وەصف دەکەیت؟ فەرمووی: بەڵێ وەصفی دەکەم بەبێ نموونە هێنانەوە.

کتابی السنة لعبد الله

الـتَّـوحِـیـد🤍

04 Dec, 13:26


لە تەفسیرۍ ووتەی اللە تعالی
کە دەفەرمووێت: (فَصَبْرٌ جَمِيلٌ)

رسول اللە (ﷺ) فەرمووۍ:
ڪەسی توشبوو بە موصیبەت شەكوا نەڪات،

(مەبەستی واتا ناشوکر نابێت و ئارام ئەگرێت لەسەری)

حسن بصری (رحمە اللە) فەرمووی
واتە: خەم و ناڕەحەتۍ بۆ ڪەس
بەرز نەڪاتەوە له غیری اللە،

ئیمامی مجاهد (رحمە اللە) فەرمووی
واتە: ڪەسەڪە ناڕەزایۍ دەرنەبڕێت لەسەر ئەو ناڕەحەتییەی بۆی هاتووەو صبر بگرێت،

الـتَّـوحِـیـد🤍

03 Dec, 19:59


خیانەتی گەورەی ئافرەت بەرامبەر مێردەکەی ئەوەیە کە شوێنکەوتە وهەڵگری بانگەواز ودینی مێردەکەی نەبێت لەکاتێکدا کە مێردی لەسەر تەوحید وبانگەوازی پێغەمبەران بێت.

خێزانی پێغەمبەر نوح ولوط -عليهما السلام- بە خائنة لەقەڵەم دراوە لەلایەن خوای گەورەوە لەبەر ئەوەنا کە زینایان کردبێت یان عیلاقەیان لەگەڵ پیاوی تردا هەبووبێت، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی وەڵامی بانگەوازی مێردەکانیان نەدایەوە کە بانگخوازی تەوحید وڕێگای حەق بوون.

الـتَّـوحِـیـد🤍

02 Dec, 12:47


تابعي بەڕێز إبراهيم النخعي(رحیمە اللە)

کاتێک ئافرەت (واتا کچی بچووک توشی حەیز _ سوڕی مانگانە) بوو ئەوا واجبە لەسەری خۆی داپۆشێت بەو شێوەیەی ڪەلەسەر دایکی واجبە...

[مصنف ابن أبي شيبة]

(کەواتا هەرکاتێک کچێکی بچوک کەوتە سوڕی مانگانەوە واجبە خۆی داپۆشێت وەک ئافرەتێکی گەورە لەسەری واجب ئەبێت)

الـتَّـوحِـیـد🤍

28 Nov, 13:05


حذيفة بن اليمان(رضي الله عنه) دەفەرمووێت:

کُلُّ عِبَادَةٍ لَمْ يَتَعَبَّدْهَاوأَصْحَابُ رَسُولِ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيهِ وَسَلَّمَ ، فَلَا تَعَبَّدُوهَا فَإِنَّ الْأَوَّلَ لَم يَدَعْ لِلْآخِر مَقَالًا ، فَتَّقُوا اللَّه يَا مَعْشَرَ القُرَّاءِ ، وَخُذُوا بِطَرِيقِ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ

هەموو عیبادەتێک کە هاوەڵانی پێغەمبەر (ﷺ) نەیان کردبێ مەیکەن ، سەرەتاکان هیچیان بۆدوای خۆیان نەهێشتۆتەوە ، لەخوا بترسن ئەی قورئان خوێن و شارەزاکان رێگەی پێشوانی خۆتان بگرنە بەر .

[الاعتصام للشاطبي ٢_٦٣٠]

الـتَّـوحِـیـد🤍

22 Nov, 16:42


- الحسن البصري ئەڵێت :

(ئادەمیزاد، پێ بنێ بە زەویدا، چونکە پاش ماوەیەک گۆڕەکەتە، والله لەوکاتەوەی لە سکی دایکت کەوتوویتەتە خوارەوە لە ڕووخاندنی تەمەنتدایت) .

📚 الزهد لـ أبي حاتم الرازي : (١٢)

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Nov, 09:24


ڕەحمەتی خوای لێ بێت إبراهیمی کوڕی مەیسەرە دەفەرمویت هەرکەسێك ڕێزی لە خاوەن بیدعەیەک گرت ، ئەوە یارمەتی لەناوبردنی ئیسلامی داوە

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Nov, 05:26


هاوەڵ دانانی بچوڪ چیە.؟؟

قال رسول الله ﷺ ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال ؟ الشرك الخفي: أن يقوم الرجل فيصلي فيزين صلاتە
لما يرى من نظر رجل.. (صحیح جامع)

پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی :
هاوەڵ دانانی بچووك ئەوەیە کە کەسێك هەستێ نوێژ بکات و نوێژەکەی بڕازێنێتەوە بەهۆی ئەوەی دەبینێ كە کەسێك سەیری دەکات .

الـتَّـوحِـیـد🤍

14 Nov, 08:46


- التابعي یونس بن عبید ئەڵێت :

(هەرکەسێک سوننەت بە کەم بگرێت، ئەوە فەرزیش بە کەم ئەگرێت) .

📚 النوادر والنتف لأبي الشیخ الأصبهاني : (١٣٨)

: مەبەستی لە سوننەت ئەو شتانەیە کە فەرز نییە .

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Nov, 15:03


تەنها لە کاتی ناخۆشی و بەڵادا ڕوودەکەینە خودا بگرە هی وا هەیە لەو کاتانەش ڕوو لە خودا ناکات و هەر لەسەر خۆبەزلزانییەکەی بەردەوام دەبێت

الـتَّـوحِـیـد🤍

11 Nov, 15:03


[بَابُ حُسنُ اعتِقَادِ الشَّافِعِيِّ]

◉‏ عن الربيع بن سليمان المُرَادِي قال:
سمعت الشَّافعي يقول: «إذا وجدتم في كتابي خلاف سنَّة رسول الله ﷺ فقولوا بسنَّة رسول الله ﷺ ودعوا ما قلت»

◉‏ پێشەوا الربيع ـی کوڕی سليمان المُرَادِي دەڵێت:
گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو: «ئەگەر لە کتێبەکانم پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرتان ﷺ دۆزیەوە، بەسوننەتی پێغەمبەر ﷺ کار بکەن وە وازبێنن لەقسەی من»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (٤٧٢/١).

الـتَّـوحِـیـد🤍

11 Nov, 08:56


لا خیر في الدنیا بلا حب
ولا خیر في حب لغیر اللە

الـتَّـوحِـیـد🤍

10 Nov, 12:57


٢٢ - حَدَّثَنِي أَحْمَدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ الدَّوْرَقِيُّ، ثنا عَلِيُّ بْنُ الْحَسَنِ بْنِ شَقِيقٍ، قَالَ : سَأَلْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ الْمُبَارَكِ كَيْفَ يَنْبَغِي لَنَا أَنْ نَعْرِفَ، رَبَّنَا عَزَّ وَجَلَّ؟ قَالَ : عَلَى السَّمَاءِ السَّابِعَةِ عَلَى عَرْشِهِ، وَلَا نَقُولُ كَمَا تَقُولُ الْجَهْمِيَّةُ إِنَّهُ هَاهُنَا فِي الْأَرْضِ .

٢٢ - علی کوڕی حسن کوڕی شقیق دەڵێت : پرسیارم کرد لە عبد الله کوڕی المبارك چۆن پێویستە بۆمان پەروەرگارمان عز وجل بناسین؟ فەرمووی : لەسەرووی ئاسمانی حەوتەم لەسەر عەڕشەکەی، ئەوە ناڵێین کە جەهەمیەکان دەیڵێن : الله ئەوەتا لێرەیە لەسەر زەویە .

کتابی السنة لعبد الله

الـتَّـوحِـیـد🤍

08 Nov, 07:49


{یەکێک لە جوانترین سیفەتەکانی ئافرەتی ئیماندار}

بریتیە لەوەی بێ ئاگان ، لە فێڵ و ساختە و پلانی گڵاو خراپەکاری ئەو قێزەونیانەیان تێدا نیە

بۆیە اللهسبحانەوتعالیبەو سیفەتەوەسفیاندەکات لە قورئانداو دەفەرموێت: ﴿الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ﴾

ئیمامی أبو حيان رحمه الله لە تەفسيره کەیدا دەفەرموێت:
﴿الغافِلاتِ﴾: السليمات الصدور، النقيات القلوب، اللاتي ليس فيهنّ دهاء ولا مكر !.

واتە: ئافرەتانی ئیماندار ی داوێن پاکی ، بێ ئەگا ، مەبەست لێی بێ ئاگان لە فێڵ و تەڵەکە دل و دەروونیان پاکە لەساتەوەختی کاری و سنگیان بێ گەردە لە هەڵخەڵاتاندنی باوک و براو مێرد و خوشکانی خۆیان و هیچ کەس ....

الـتَّـوحِـیـد🤍

07 Nov, 11:14


- پێشەوا عمر بن عبدالعزیز دوعای ئەکرد ئەیوت :

(ئەی پەروەردگارم
ڕازیم بکە بە بڕیارەکەت
وە بەرەکەت بخەرە ناو قەدەرەکەتەوە بۆم
تا وام لێ بێت حەزم لەوە نەبێت شتێکم بۆ پێشبخەیت کە دواتخستووە
وە شتێکم بۆ دوابخەیت کە پێشتخستووە) .

📚 الرضا عن الله بقضائه لإبن أبي الدنیا : (٤٦)

الـتَّـوحِـیـد🤍

03 Nov, 13:05


- أبو أمامة الباهلي رضي الله عنه ئەفەرمووێت :

(هەرکەسێک خۆشویستنی لەپێناو الله بێت، وە ڕقلێبوونی لەپێناو الله بێت، وە لەبەر الله ببەخشێت، وە لەپێناو الله ڕێگری بکات، ئەوە ئیمانی کامل بووە) .

📚 مصنف إبن أبي شیبة : (٣٥٨٧٥)

الـتَّـوحِـیـد🤍

31 Oct, 20:20


نانی هەژاری زۆر شیرینە لام
عەبدی پارە نیم وەک پیاوی نەفام
یەک دینار بەڕەنج بێتە گیرفانم
خۆم لەجێی شا و سوڵتان ئەزانم...

مُبين.الكردي ✍🏻

الـتَّـوحِـیـد🤍

30 Oct, 22:04


🫀
پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی :ألا وإنَّ فــي الجَسَدِ مُضْغَةً ،
إذا صَلَحَتْ ،صَلَحَ الجَسَدُ كُلُّهُ، وإذا فَسَدَتْ، فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ، ألا وهي القَلْبُ(صَحِیحُ مُسْـلِم و الْبُخَارِي)

واتە؛ لەناو لاشەۍ مرۆڤدا پارچە گۆشتێڪ ھەیە ئەگەر ئەوبــاش بێت ئەوا ھەموو لاشە باش دەبێــت ، ئەگەر ئــەویش خراپ بێت ئەوە هەموو لاشـــەۍ مــرۆڤ خــراپ دە بێــت ئەوپارچە گۆشتەش دڵـ❥︎ـە.

مامۆستا ڪامەران ڪەریم «باسۍ دڵ🫀

الـتَّـوحِـیـد🤍

29 Oct, 08:16


ابو اسحاقی سوبەیعی رحمەاللە
ڕۆژێک گریا!پێیان ووت: بۆچی ئەگریت؟
ووتی هێزم تیانەماوە و نوێژەکانیشم لەدەست چووە! ئێستا ناتوانم بەپێوە لەنوێژدا لە (البقرة و آل عمران) زیاتر بخوێنم..!

|الثقات/ابن حبان (٨/ ٦٧)|

هاوار بۆئێمە
ئەی ئیمە چی بەخۆمان بڵین اخلاص ـــیش ئەخوینین حەقی نادەین بەتەواوی..!

الـتَّـوحِـیـد🤍

27 Oct, 10:26


• ئیمامی الزهري دەیفەرموو: دەچووینە خزمەت عالِم؛ ئەو ئەدەبەی لێوەی فێر دەبووین، خۆشەویستتربوو بەلامانەوە لەو علم ـەی کە فێری دەبووین. “

• سفيان الثوري دەیفەرموو: پێشینانمان دەیانفەرموو کە ئەدەب توڕەبوونی پەروەردگار دادەمرکێنێتەوە. “

کەوابوو با مراجعة ـی ئەدەب و هەڵسوکەوتمان بکەینەوە لەگەڵ الله عز وجل و پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم و لەگەڵ زانایانی ئوممەت و عاممەی خەڵکی.

واللهُ المُستَعانُ.

الـتَّـوحِـیـد🤍

24 Oct, 13:39


- یوسف بن أسباط ـی زاهید دوعای ئەکرد ئەیوت :

(ئەی پەروەردگارم خۆمم پێ بناسێنە، وە هیوا و ئومێد بە خۆت لە دڵم مەپچڕێنە) .

📚 حلیة الأولیاء

الـتَّـوحِـیـد🤍

19 Oct, 21:28


سەعیدی کوڕی جوبەیر ئەفەرموێت کە خواپەرستێک پێی ووتم ، ئەی سەعید لە فیتنەدا بۆت دەردەکەوێ کێ الله پەرســتە و کێ طاغوت ئەپەرستێت .

الإبانة الكبرى لإبن بطة

الـتَّـوحِـیـد🤍

19 Oct, 07:46


{وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ
سورة النحل اية ١١٦}
قال أبو حفص: «نزلت في علماء السوء، يفتون الناس برأيهم»

📚 ذم الكلام للهروي ٢٠٦/٢
-
نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ النحل ١١٦

ابو حفص دەڵێت : دابەزیووە لەسەر زانایانی خراپ ( ئایەتەکە )، خەڵکی توشی فیتنە دەکەن بە ڕەئی و بیروبۆچونەکانیان .
واتە قسە دەکەن بە ڕەئیــیەکانیان کە پێچەوانەی وتەی الله تعالى و پێغەمبەرەکەیەتی صلی الله عليه وسلم
وە پێچەوانەی ئەوەی ھاوەڵان و شوێنکەوتوانیان لەسەری بوون

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Oct, 09:46


[لَا إلَه إلَّا أنتَ سُبحَانكَ إنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالمِينَ]

❖ قال عزّ وجلّ: ﴿فَلَولا أَنَّهُ كانَ مِنَ المُسَبِّحينَ * لَلَبِثَ في بَطنِهِ إِلى يَومِ يُبعَثونَ﴾ [الصافات: ١٤٤]

◉‏ قال الإمام الشَّافعي: «لم أرى أنفعَ للوباءِ مِن التَّسبيح»

❖ پەروەردگار دەفەرمووێت: (ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (پەروەردگار) نەبوایە * ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو دەمایەوە)

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «هیچ شتێکم چاکتر نەبینیوە لەبۆ لادانی نەخۆشی لە تەسبیح (سبحان الله)»

⌯ حلية الأولياء (١٣٦/٩).

الـتَّـوحِـیـد🤍

15 Oct, 08:52


الربيع بن خثيم دەڵێت:

*"هەموو شتێک مەبەست لێی اللە نەبێت
لاواز و بێ سودە".*

سير أعلام النبلاء ٢٥٩ / ٤*

الـتَّـوحِـیـد🤍

13 Oct, 08:34


أبو الدرداء رضي الله عنه دەی فەرموو :

ئەوەچیە دەبینم زاناکانتان ڕۆشتون؟

نەزانەکانتان خۆیان فێرناکەن و تێناکۆشن ؟

فێرببن! زانا و فێرخواز لە پاداشتدا یەکسانن.

[«السير»(٢ / ٢٤٧)]

الـتَّـوحِـیـد🤍

12 Oct, 08:50


#القرآن

◉‏ قال الإمام الربيع بن سليمان: «كان الشافعي يختم في كل شهر»

◉‏ پێشەوا الربيع ـی کوڕی سليمان دەڵێت: «شافعی هەموو مانگێک قورئانی خەتم دەکرد»

⌯ آداب الشافعي ومناقبة (٧٠).

الـتَّـوحِـیـد🤍

06 Oct, 21:30


ئیمامی ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی :
ئارام گرتن لەسەر هەژاری ، پلەیەکە تەنها گەورەکان پێی ئەگەن.!

کتاب البدایة والنهایة 392/14

الـتَّـوحِـیـد🤍

06 Oct, 18:46


◉ ‏قال الإمام الشافعي رحمە الله:
«تجاوز الله عما في القلوب، وكتب على الناس الأفعال والأقاويل»

◉ ئیمامی شافعی رحمە الله دەڵێت:
«پەروەردگار لەوەی لە نێو دڵەکاندایە لێی خۆش بووە، و ئەوەی لەسەر خەڵکی نووسیوە کە دەیکەن و دەیڵێن»

⌯ سير أعلام النبلاء (٣٥/٨).

الـتَّـوحِـیـد🤍

06 Oct, 05:55


 سفیاني کوڕی عیینة(رحمە اللە)دەفەرموێت:ـ
هیچ نیعمەتێک نەدراوە بەبەندەکانی اللە باشتر لە نیعمەتی تێگەیشتن و زانینی (لاٳلە ٳلااللە).

[حلية الٲولياء ۷_۲۷۲]

الـتَّـوحِـیـد🤍

05 Oct, 08:08


ئەی نەوەی ئادەم سوک پێ بنێ بەزەویدا چونکە دوای ماوەیەکی کەم گۆڕەکەتە
سوێند بە الله لەو کاتەوەی لەسکی دایکت کەوتوەتە خوارەوە لە ڕوخانی تەمەنی خۆدایت

امام الحسن البصري
كتاب الزهد الامام ابى خاتم

الـتَّـوحِـیـد🤍

03 Oct, 05:05


- عمر رضي الله عنه ئەیفەرموو :

(باشترین فەرمایشت فەرمایشتی الله ـیە، وە باشترین ڕێباز ڕێبازی محمد ـە، وە خراپترینی بابەتەکان داهێنراوەکانیانە) .

📚 السنة لـ محمد بن نصر المروزي : (٧٥)

الـتَّـوحِـیـد🤍

29 Sep, 16:17


 
ئەگەر ئەتــزانی پێغەمبەری خواﷺ چ تــاریڪیــەڪـی تێپەڕانــدوە بـــۆ ڕووناڪڪردنەوەۍ رێگای تۆ، ئەوا هیچ ڕۆژێڪت تێنەدەپەڕاند بەبێ صـەڵاوات
دان لەسەرۍ...

أّلَلَهُمَّ صَلِّ عَلَى مَحَمَّدِ وِألِ مُحَمَّد ﷺ

الـتَّـوحِـیـد🤍

24 Sep, 19:45


ابو سلیمان الداراني(رحمە اللە)دەفەرموێت :

ئەگەر تەواوی خەڵک بەگومان بن لەحەق ئەوامن گومانم لێی نابێ ئەگەرچی بەتەنهاش بم .

[حلیة الٲولیاء لٲبي نعیم9_256]

الـتَّـوحِـیـد🤍

20 Sep, 12:34


.
اللَّهُـمَّ صَـلِّ وَسَـلِّمْ علَۍ نَبِينَــا محمدﷺ‌🤍

الـتَّـوحِـیـد🤍

18 Sep, 10:07


قَال أَبُو أيوب سُلَيْمان بْن داود، عَنْ سُفْيَان بْن عُيَيْنَة: كان يقَالَ: أن العاقل إذا لم ينتفع بقليل الموعظة لا يزدد عَلَى الكثير منها إلا شرا.

سوفیان کوڕی عویەینە دەڵێت: دەوترا: کەسی ژیر و عاقڵ گەر سوود لە کەمێک ئامۆژگاری وەرنەگرێت، ئەوا زۆرێک ئامۆژگاری سوودی پێ ناگەیەنێت ئیللا شەر و خراپە نەبێت.

[تهذيب الكمال في أسماء الرجال].📚

الـتَّـوحِـیـد🤍

17 Sep, 11:46


- الحسن البصري ئەڵێت :

(ئەگەر بینیت کەسێک کێبڕکێ بۆ دنیا ئەکات، ئەوە تۆ کێبڕکێی لەگەڵدا بکە بۆ قیامەت) .

📚 الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل : (١٥٤٤)

الـتَّـوحِـیـد🤍

16 Sep, 09:14


ئەرێ هەر بەجدی دەبێ دڵی ئەنەس لەو کاتەدا چی بەسەرهاتبێ ، کە فاطمە خاتوونی کچی پێغەمبەری خودا ﷺ پێی فەرموو:

ئەی ئەنەس ..
چۆن دڵتان هات ، خۆڵبکەن بەسەر پێغەمبەری خوادا…💔


الـتَّـوحِـیـد🤍

15 Sep, 06:46


بزانە لە بنچینەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كە ئیمان بەبێ‌ ‏ئەو دانامەزرێت باوەڕبوونی تەواوەتی یە بەوەی كە ئەم دینە پەروەردگارمان بەبێ‌ ‏كەم و كورتی دایڕشتوە و پێغەمبەرییش ‏‏ هەربەو تەواوەتیە بە موسڵمانانی ‏ڕاگەیاندووە و هیچی لێ‌ زیاد و كەم نەكردووە و بە ئاشكرا بانگەوازی بۆ ‏كردووە ئەركی سەرشانی موسڵمانیش گوێڕایەڵی و پەیڕەوی كردنە – السمع و الطاعة – و
هیچی تر نا

خوای گەورە دەفەرموێت: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً] .
واتە: ئەمڕۆ- لە حجة الوداع- دینەكەتانم بۆ كامڵ كرد بەڕوونكردنەوەی دین ‏بۆتان بە تەواوی و سەرخستنتان بەسەر هاوەڵ بڕیاردەرەكاندا، هەروەها تەواو ‏نیعمەتی خۆمم بەسەردا ڕشتن و ڕازی بووم بە
ئیسلام كە ئاینتان بێ

پێغەمبەری‎ ‎خوا ‌‎ ‏ فەرموویەتی: ‏ " إنــي قـدتركتـكم عـلى مثـل البيضـاء ليـلهـا كنهارها لا يزيغ عنها بعدى إلا هالك " أخرجه احمد وصححه الألباني
واتە: بەڕاستی و بێ‌ گومان من لەسەر ڕۆشناییەك ئێوەم جێ‌ هێشتووە شەوی ‏وەك ڕۆژی وەهایە، هەركەسێك
دوای من لێی لابدات، بێگومان تیاچووە

كل البدعه ضلالة وكل ضلالة في النار

جا بۆیە خۆتان بپارێزن لە بیدعە زیاد کردنی شت لە دیندا هەمووی گومڕاییە

ڕۆژ ڕۆژی سەربادانی شێخ و صۆفیەکانە😒

مُبين.الكردي✍🏻

1,091

subscribers

156

photos

31

videos