خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان @motivation_121212 Channel on Telegram

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

@motivation_121212


دامەزراوەیەکی پزیشکیە کار بۆ خزمەتکردنی سەرجەم خوێندکاران و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان ئەکات

Motivation Group _ئەکـادیمییای (Kurdish)

Motivation Group _ئەکـادیمییای is a Telegram channel dedicated to providing online motivation and inspiration for its members. With the tagline 'خـــولی ئۆنلاینی بــــێ بەرامــــبەر', this channel aims to uplift individuals and help them achieve their goals. The channel username, @motivation_121212, reflects the focus on motivating and encouraging members to strive for success. Whether you are looking for daily motivation, inspirational quotes, or tips on personal growth, this channel has got you covered. Join Motivation Group _ئەکـادیمییای today and embark on a journey towards a more empowered and fulfilled life. Let positivity and encouragement be your companions on the path to success! 💎♥️

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

19 Feb, 06:42


https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

19 Feb, 06:42


سڵاوی خواتان لێ بێت ئەوەی کە جۆینی ئەم گروپەی نەکردووە ئەتوانن جۆینی بکات بۆ بینینی پۆستی پزیشکی جیاواز

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

16 Feb, 20:10


بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕاستی مەڵاشوو کەوتن ئەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن بەهیوای سوود
https://www.facebook.com/share/p/18nGzMLFYB/

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

16 Feb, 07:21


باشە هەر بەجدی پرسیارێک ئێمە لەمانگی 10 وە ئەڵێن جۆینی ئەم گروپە کەس جۆینی ناکات بەس لەبەر ئەوەی ئەمانەوێت خزمەتتان بکەین و هیچ نەبێت سودێکمان هەبێت ئەگەر کەمیش بێت ئەوە ئەگەر گروپێکی هەزەلی بوایە هەموتان جۆینتان ئەکرد بەداخەوە
هەر تەندروست باش و سەرکەوتوو بن
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=NSMWBT

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

15 Feb, 07:55


سڵاوتان لێبێت ئەمە کۆتا نامەیە کە ئەینێرم بۆ ئەم چەناڵە چونکە دائەخرێت بۆیە ئێستا ئەتوانن جۆینی ئەم گروپە بکەن لەفەیسبووک لەوێ بە بابەت و پۆستی پزیشکی جیاواز خزمەتتان ئەکەین خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات
👇
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

06 Feb, 07:21


سڵاوی خوای گەورەتان لێبێ
ئێستا ئەتوانن جۆینی ئەم گروپە بکەن چونکە چەناڵەکەمان گوازراوەتەوە بۆ ئەم پەیجە سوپاس بۆ جۆین کردنتان
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

30 Jan, 09:51


هاوڕێیان هیوادارین هەمووتان جۆینی ئەم گروپە بکەن و ئەوانەی جۆینی ئەم گروپە ئەکەن ئەبن بەخاوەنی یەکەمین کتێب لەسەر ئامێرەکانی نەشتەرگەری دوایی جۆین کردنتان نامە بۆئەم ئەکاونتە بنرێن بۆ وەرگرتنی کتێبەکە👇
@Sahanadd21

https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

29 Jan, 20:25


جۆین کردنی گروپ= خزمەت کردن و پشتگیری کردنی تۆ
سوپاسی ئەوانە ئەکەم کەجۆینی ئەم گروپە ئەکەن لەم گروپە باسی کێشەکانی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان ئەکرێت و ئاگاداری دواین هەواڵی تەندروستی ئەبیت
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

29 Jan, 07:09


سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان ئێستا ئەتوانن جۆینی ئەم گروپە پزیشکییە بکەن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا باسی کێشەی خوێندکاران و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان ئەکات سوپاس
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

16 Jan, 10:15


باسی چارەسەری کێشەی بەشە پزیشکییەکان ئەکرێت بەمزووانە پشتگیری لە ئێوە خزمەت لە ئێمە

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

16 Jan, 10:14


پۆستی کاتی
ئەوانەی کە دەرچوی بەشێکی پزیشکین یان لە بەشێکی پزیشکی ئەخوێنن جۆینی ئەم گروپە بکەن بەمزووانە کۆرسی پزیشکی بوژاندنەوە دڵ و سییەکان و چەند کتێبێکی پزیشکی کوردی پۆست ئەکرێت
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

09 Jan, 18:43


اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید🤍

Med line

03 Jan, 17:29


ناوی زانستی : Methyldopa
ناوی بازرگانی : Aldomet , Alfadopa, Aldomac
گروپ : (Anti hypertensive (Alpha – 2 Agonists

شێوەی دەرمان :
وەکو حەپ : ١٢٥ ملگم ، ٢٥٠ ملگم ، ٥٠٠ ملگم هەیە
وەکو دەرزی : ٥٠ ملگم /ملل هەیە

بەکارهێنان :
بەکاردێ بۆ بەرزی پەستانی خوێن لە ئافرەتی دووگیان ، نارێکی لێدانی دڵ ، سستی دڵ .

کاریگەری لاوەکی :
دلتێکەلاتن ، ڕشانەوە ، سەرئێشە ، ئازاری ماسولکە ، گێژبوون

ژەمۆکەدان :
(1*1 ) پێش نان خواردن یاخود لەگەل نان خواردن

بەکارنایەت :
کەسێک حەساسیەتی پێی هەبێت
بۆ شوفێر باش نیە بەکاری بێنێت
بۆ کەسێک جگەری تەواو نەبێت

Med line

29 Dec, 11:59


🔬 زانیاری گرنگ دەربارەی پەنیسیلین 🌡️

پەنیسیلین یەکێکە لە گرنگترین دۆزینەوەکانی بواری پزیشکی کە ڕۆژانە ژیانی هەزاران کەس ڕزگار دەکات.

چۆن کار دەکات؟ 🤔
پەنیسیلین وەک دیوارێکی بەرگری وایە، بەکتریاکان لەناو دەبات بە:
- ڕێگری کردن لە دروستبوونی دیواری خانەی بەکتریاکان
- لاوازکردنی توانای زۆربوونیان
- یارمەتیدانی سیستەمی بەرگری لەش بۆ لەناوبردنیان

کەی بەکاردێت؟ 📋
- چارەسەری هەوکردنی قوڕگ
- هەوکردنی سییەکان
- هەوکردنی گوێ
- برین و هەوکردنی پێست

ئاگاداری گرنگ ⚠️
- بەبێ ڕاوێژی پزیشک بەکاری مەهێنە
- دەبێت خولی دەرمانەکە تەواو بکەیت
- هەندێک کەس هەستیارن بەرامبەری، پێویستە پزیشک ئاگادار بکرێتەوە

تێبینی: هەموو کاتێک ڕاوێژ بە پزیشک بکە پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک.

Med line

27 Dec, 09:16


اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید🤍

Med line

22 Dec, 14:07


ناساندنی شروبەکان :
Baby Aid Syrup

بەهیوای سود بینین

Med line

17 Dec, 16:37


Ceftriaxone

هەوکردنی بەکتریا لە زۆربەی بەشە جیاوازەکانی لەش بەکار دەهێنرێت. ئەم دەرمانە هەروەها پێش هەندێک جۆری نەشتەرگەری دەدرێت بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن.

سیفتریاکسۆن یەکێکە لە دەرمانەکان کە بە دژە بەکتریای سیفالۆسپۆرین ناسراون. بە کوشتنی بەکتریا یان ڕێگریکردن لە گەشەکردنیان کار دەکات.

بۆ چی بەکار دەهێنرێت؟

هەوکردنی سییەکان،
هەوکردنی پێست.
هەوکردنی کۆئەندامی میز (UTIs)
نەخۆشی هەوکردنی حەوز (PID)
هەوکردنی گوێ.
هەوکردنی خوێن
هەوکردنی ئێسک و جومگەکان

Med line

12 Dec, 12:55


Giant abdominal hernia لەم ڤیدیۆیەدا قەبارەی گەورەی فتقەکە دەبینرێت کاتێک نەخۆشەکە بە زۆر کۆکە دەکات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کۆکە یان پژمین فشاری ناو سک زیاد دەکات، زیادبوونی فشارەکەش دەتوانێت بەشێک لە ڕیخۆڵە لە ناوچەیەکی لاوازی دیواری سکدا دەربچێت.
فتق کاتێک ڕوودەدات کە لاوازی یان کونێک لە دیواری ماسولکەکاندا هەبێت کە بەزۆری ئەندامەکانی سک لە شوێنی خۆیان دەهێڵێتەوە. ئەم کەموکوڕییە ڕێگە بە ئەندام و شانەکان دەدات کە پاڵ بەناوەوە بنێن، یان فتقیان هەبێت و گەشەکردنێک بەرهەم بهێنن.

تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرانەی فتقی بەم قەبارەیە، چاککردنەوەی نەشتەرگەرییە.
فتق ناتوانێت خۆی چاک بێتەوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت گەورەتر دەبێت و ئازاری زیاتری دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی تەندروستی گەورە دروست دەکات. ئەگەر ئەو دیوارەی کە ڕیخۆڵەکان تێیدا دەردەچێت دابخرێت، ئەوا دەبێتە هۆی فتقی خنکاندن، کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ ڕیخۆڵە دەبڕێت. فتقی خنکان دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان وەکو هەوکردنی ڕیخۆڵەی نەکرۆتیزە.

Med line

10 Dec, 19:13


بەهیوای سوود

Med line

10 Dec, 07:39


بەهیوای سوود

Med line

10 Dec, 07:39


🔵 جیاوازییەکی گرنگ

لە حاڵەتی ڕشانەوەدا کەسێک بەشێک لە ترشی HCL کە لە گەدەدا هەیە لەدەست دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە میتابۆلیک ئەلکالۆزی
بۆیە ئێمە خوێی ئاسایی normal salin بەکاردەهێنین بۆ قەرەبووکردنەوەی.

لە حاڵەتی سکچووندا، کەسێک بەشێک لە گیراوەی بنەڕەتی NaHCO3 کە لە ڕیخۆڵەکاندا هەیە لەدەست دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ترشی گۆڕانکاری.
بۆیە ئێمە Ringer بەکاردەهێنین بۆ قەرەبووکردنەوەی.

Med line

08 Dec, 19:21


بەناوی خوای گەورە ناوی چەند ئەندامێکی جەستە بەهیوای سود

Med line

06 Dec, 16:33


بەناوی خوای گەورە
دوای هەڵپچڕینی دەرمان پێوسیتە چەنێک بەکاربێت بەهیوای سوود

Med line

05 Dec, 18:39


چۆن سایزێکی گونجاوی کانویلا دابنێم بۆ نەخۆش ؟
ئایە گونجاوە سایزی گەورە دابنێم هەمیشە ؟

Med line

05 Dec, 16:42


Ibuprofen


🟢 Ibuprofen بەکاردەهێنرێت بەمەستی:
🦠بۆ کەمکردنەوەی تا و کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، هەوکردنی جومگەکان، سووڕی مانگانە، هەڵامەت و ددان ئێش و پشت ئێشە بەکار دەهێنرێت.


🔴بەكارى مەهێنه ئەگەر:
❗️ڕەبۆت هەبوو (تەنگە نەفەسی)
❗️دڵەکزێ (قورحەی مەعیدە)
❗️نەخۆشی دڵ (زەبحەی دڵ)
❗️سەرەتا و ٣ مانگی کۆتایی دووگیانی
❗️تەمەنی خوار ٦ ساڵی
❗️ئەگەر هاتوو جگەر یاخود گورچیلەت تەواو نەبوو


🔵ئەم ماددەیە تێپەڕ دەبێت بە شیری دایکدا بەڵام بەهۆی کەمی ماددەکە زیان ناگەیەنێت بە کۆرپەکە.

🔵paracetamol پاراسیتامۆڵ بێگومان پەسەنترە بە بەراورد بە ibuprofen ئایبۆپڕۆفن بەهۆی ئەوەی گونجاوترە بۆ زۆربەی ئازارەکان.

هیوامان تەندوستباشیتانە💕.

Med line

05 Dec, 13:29


کۆمەڵێک ژمارەی پزیشکی کە ئەبێت هەموو کەسێک بیزانێت
ئایا لەشی مرۆڤ چەند لیتر خوێنی تێدایە ؟

Med line

04 Dec, 21:28


بەناوی خوای گەورە
کتێبی کورتکراوەی بنچینەکانی دەرمان بەهیوای سود بۆ هەمووتان

Med line

03 Dec, 17:19


بەمزووانە کۆمەڵێک کۆرسی پزیشکی و کتێبی پزیشکی پۆست ئەکەین ئێوە جێگای شانازین بۆ ئێمە

Med line

03 Dec, 16:39


بۆ وەرگرتنی ئەم کتێبە کە سودێکی زۆری هەیە ئەتوانن جۆینی ئەم گروپە بکەن لەوێ دائەنرێت 👇
https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

Med line

01 Dec, 13:13


باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن (تەواری) بەکاردێت.
بەهیوای سوودبینین 👇👇👇
Prepared by 𝑫𝒚𝒂𝒓𝒊 𝑹𝒂𝒔𝒖𝒍
1.ئەمپولی Voltaren بۆ شکاندنی ئازار کەمو ناوەند بەکاردێت
2.ئەمپولی Tramal بۆ شکاندنی ئازاری توند یا مامناوەند بەکاردێ.
3.ئەمپولی Buscopan بۆ چارەسەری گرژبوونی کۆئەندامی هەرس بەکاردێ.
4.ئەمپولی Dekadron بۆ حەساسیەت بەکاردێ.
5.ڤایەڵی Hydrocortison بۆ چارەسەری حەساسیەو ڕەبۆ بەکاردێت.
6.ئەمپولی Allermin بۆ چارەسەری حەساسیەو هەوکردنی لوتو پێست بەکاردێ.
7.ئەمپولی Aminophylin بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردێ.
8.قنینەی Ventolin بۆ چارەسەری هەناسەتەنگیو ڕەبۆ بەکاردێ بەشێوەی تەبخیر(بەهەڵمکردن).
9.ئەمپولی Plasil بۆ دڵ تێک چوونو ڕشانەوە بەکاردێ
10.ئەمپولی Diazepam خەوهێنەرو هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
11.ئەمپولی Phenobarbital خەوهێنەرو هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێ.
12.ئەمپولی Cordaron بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
13.ئەمپولی Adenosin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵو Tachycardia بەکاردێ.
14.ئەمپولی Metoprolol بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێنو ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێ
15.ئەمپولی Lasix بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێنو Edemaو Hypercalcemia بەکاردێ
16.ئەمپولی Angised بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێنو ئازاری سنگ بەکاردێ.
17.ئەمپولی Dopamin بۆ زیادکردنی لێدانی دڵو بەرزکردنی پەستانی خوێن بەکاردێ.
18.ئەمپولی İsoptin بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێنو ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێ.
19.ئەمپولی Adrenalin بۆ چارەسەری حەساسیەو تەنگەنەفەسیو وەستانی دڵ بەکاردێ.
20.ئەمپولی Digoxin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ.21.ئەمپولی Potasium Chloride بۆ چارەسەری کەمی پۆتاسیۆمو ژەهراویبون بە Degoxin  بەکاردێ
22.ئەمپولی Sodium Bicarbonate بۆ چارەسەری زۆری ترشێتی لەناو خوێن و ژەهراویبوون بە دەرمان بەکاردێ.
23.ئەمپولی Calcium Gluconate بۆ چارەسەری کەمی کالسیۆم بەکاردێ.
24.ڤیاڵی Losec بۆ چارەسەری دڵەکزێو برینی گەدەو دوانزەگرێو Gerd بەکاردێ.
25.ئەمپولی Zantac بۆ چارەسەری برینەکانی گەدەو کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە بەکاردێ.
26.ئەمپولی cyclokapron بۆ چارەسەری خوێنبەربوون بەکاردێ.
27.ڤایەڵی Heparin بۆ دژە خوێن مەین بەکاردێ بەتایبەت ئەوانەی توشی جەڵدە بوون یا خوێنیان خەستە.
28.قنینەی Lidocaine بو بەنجکردنو شۆردنەوەی چاو بەکاردێ.
29.ئینسۆلینی سافی بۆ دابەزاندنی خێراو کورتخایەنی ڕێژەی شەکری ناوخوێن بەکاردێ.
30.ئینسۆلینی خابط بۆ دابەزاندنی هێواشو درێژخایەنی ڕێژەی شەکری ناوخوێن بەکاردێ.
31.ئینجێکشنی ATS بۆ دژە گەزاز(تیتانەس) بەکاردێ.
32.ئینجێکشنی Anti-Rabies بۆ دژە هاری بەکاردێ لە گازگرەکان وەکو پشیلەو سەگو گورگو سمۆرەو جرجو مشک.
33.ئینجێکشنی Anti-Snake بۆ چارەسەری پێوەدانی مار بەکاردێ.
34.ئینجێکشنی Anti-Scorpion بۆ چارەسەری گەستنی دووپشک بەکاردێ.
35.کرێمی Flamazine بەکاردێ بۆ ڕێگری کردن لە هەوکردنی برین و سوتاوی دژی بەکتریا.
36.کرێمی Mebo بەکاردێ بۆ کەمکردنەوەی ئاسەواری برین و ڕووشاوی.
36.گۆزی Parafin بەکاردێ بۆ کەڤەرکردنی شوێنی سووتاوی یا برینی کراوە کە پێستەکەی لاداوە یا برینێک کە خوێنی لێدێت.
37.شلەی Povidone İodine بەکاردێ بۆ ڕێگەگرتن لە هەوکردنی برینی داخراو.
بۆ برینی کراوە و ڕوشاوی و سوتاوی و برینی شەکرە قەدەغەیە بەکاربێت
تب/ئەم پۆستە وەکو بەرچاوڕوونیە بۆ ئەو دەرمانانەی لە فریاکەوتن هەنو هەندێ لە دەرمانەکان بۆ زۆر کەیسی تر بەکاردێن بەڵام ئاماژەم پێنەداوە،
بەبێ ڕاوێژو ئامۆژگاری کەسی شارەزا هیچ دەرمانێ لەخۆتەوە بەکارمەهێنە.
#med_line

Med line

30 Nov, 23:12


گروپی دەرمانەکان بەکورتی و پوختی👇👇👇👇👇

Med line

30 Nov, 10:37


بەناوی خوای گەورە دوای گفتوگۆ کردن بڕیار درا ئەم چەناڵە وەک خۆی بمێنێتەوە لەداهاتوویەکی نزیکدا پۆستی پزیشکی و کتێبی پزیشکی و کۆرسی پزیشکی بڵاوئەکەینەوە و ئەتوانن هاوڕێکانتان بانگێشتی بکەن زۆر سوپاس

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 16:46


https://t.me/+0ACFfRXU7OgyYjli

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 16:46


بەفەرمی دوو سبەی ئەم پەیجە کۆتایی پێ یەت بۆیە ئێستا ئەتوانن جۆینی گەورەترین گروپی پزیشکی بکەن لەتەلەگرام زۆر سوپاس

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 08:54


زۆری نەماوە دوو ڕۆژی تر ئەم پەیجە دائەخرێت بۆیە ئەتوانن لەم دوو رۆژە جۆینی ئەم گروپە بکەن کە لینکەکەی لەخوارەوەیە👇

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 08:38


ئێستا ئەتوانن ئەم کتێبە بەدەستبهێنن لەم گروپە 👇👇👇 https://t.me/+0ACFfRXU7OgyYjli

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 06:28


https://t.me/+0ACFfRXU7OgyYjli

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

28 Nov, 06:28


ئەوانەی جۆینی ئەم گروپەیان نەکردووە ئەتوانن جۆینی بکەن لەوێوە خزمەتتان ئەکەم بەمزووانە چونکە تازە ئەم پەیجە مردووە👇👇

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 19:56


سەرەتای مانگی داهاتو ئەم پەیجە دائەخرێت بەهۆی نەبونی ئەکتیڤە لەگروپێکی تر درێژە بە خزمەتکردنی خوێندکاران و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان ئەدەین بۆ ئەتوانن جۆینی ئەو گروپە بکەن

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 19:49


تاکە ئامانج کەمن هەمە خزمەتکردنی ئێوە خزمەتکردنی ئێوەش شانازییەکی گەورەیە بۆمن هەر سەرکەوتوو و تەندروست باش بن انشاءالله

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 19:48


👆👆

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 19:48


https://t.me/+0ACFfRXU7OgyYjli

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 19:48


دواکارم لەهەموو تان ئەوەی ئەم نامەیە ئەخوێنێتەوە جۆینی گروپەکە بکات بەناوی خوای گەورە ئێستا ئەتوانن جۆینی گروپە فەرمییەکەمان بکەن و هاوڕێکانیشتان بانگێشت بکەن بەهیوای سوود

خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان

14 Nov, 08:18


هیوادار. وەک هاوکارییەک ئەگەر ئەتوانن هەمووتان بەشداری ئەو دەنگدانە بکەن زۆر سوپاستان ئەکەم.

Motivation Group _ئەکـادیمییای

09 Nov, 19:19


دکتۆر کارزان دەڵێت: ئەمە بکە بۆ ئەوەی لە زستاندا تووشی هەڵامەت و قورگئێشە نەبیت👇
https://www.facebook.com/share/v/1ATS8UoFxb/

Motivation Group _ئەکـادیمییای

07 Nov, 13:39


خولێکی زۆر باشی پزیشکی هەیە ئەتوانن هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە بۆ زانیاری زیاتر نامە بنێرن

Motivation Group _ئەکـادیمییای

03 Nov, 10:26


https://www.facebook.com/share/p/VgWAJT3UXHUwd384/

Motivation Group _ئەکـادیمییای

03 Nov, 10:26


بفەرموون لەم لینکەدا خوێنەری بابەتێکی گرنگ بن لەسەر شێرپەنجەی سی

Motivation Group _ئەکـادیمییای

01 Nov, 18:44


https://t.me/+0ACFfRXU7OgyYjli

Motivation Group _ئەکـادیمییای

01 Nov, 18:42


بەناوی خوای گەورە کێ ئەزانێت ئەم مناڵە چ کردارێکی بۆ ئەنجام ئەدرێت و ناوی کردارەکە چییە بۆ زانینی وەڵامەکەی سەردانی ئەم گروپە بکەن 👇

Motivation Group _ئەکـادیمییای

01 Nov, 13:27


بەناوی خوای گەورە
سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەم پەیجە دائەخرێت بەهۆی نەبونی ئەکتیڤە بۆیە لە ئێستادا ئەتوانن هەمووتان جۆینی گروپەکەمان لە فەیسبووک بەهیوای سوود بۆ هەمووتان

Motivation Group _ئەکـادیمییای

01 Nov, 09:13


بەمزووانە چاوەڕوان بن

Motivation Group _ئەکـادیمییای

30 Oct, 08:33


چۆن بزانیت ئەو کەسەی بەردەمت خەریکە تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت؟

Motivation Group _ئەکـادیمییای

28 Oct, 07:02


بۆ وەرگرتنی کتێبی پوختەی دەرمانی ژنان ئەتوانن جۆینی ئەم گروپە بکەن https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=WaXdOe

Motivation Group _ئەکـادیمییای

27 Oct, 13:18


https://www.facebook.com/groups/215204407256920/?ref=share&mibextid=NSMWBT

Motivation Group _ئەکـادیمییای

27 Oct, 13:18


ئێستا ئەتوانن جۆینی باشترین گروپی پزیشکی بکەن بەهیوای سود 👇

Motivation Group _ئەکـادیمییای

26 Oct, 09:42


وێنە.. بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی کۆمار لە سلێمانی
کلیک لەم لینکە بکەن بۆ بینینی وێنەکان
https://www.facebook.com/share/p/e9pjJneBuHLNtQ92/

Motivation Group _ئەکـادیمییای

25 Oct, 17:56


چارەخوازێک لە کاتی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی، توشی جەڵتەی دڵ ئەبێت و دڵی لە لێدان ئەکەوێت، پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە زوو فریای ئەکەون و ژیانی ڕزگارئەکەن

Motivation Group _ئەکـادیمییای

25 Oct, 15:50


بەناوی خوای گەورە ئەمڕۆ من خاوەندارێتی ئەم پەیجەم وەرگرت لەماوەیەکی نزیکدا بە باشترین شێوە خزمەتی ئێوە ئەکەین

Motivation Group _ئەکـادیمییای

29 Sep, 19:03


تێڕامانێک لە دوو ئایەتی سوڕەتی فرقان و دڵنەواییەک بۆ ئازیز، سزایەک بۆ بێباوەڕان

{بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا (11) إِذا رَأَتْهُمْ مِنْ مَكانٍ بَعِيدٍ سَمِعُوا لَها تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا (12)
کاتێک بێباوەڕان بڕوایان بەنازدارمان نەکرد چەند ڕەخنەیەکی بێ بنەمایان لەئازیز گرت بەوەی بۆچی خاوەن(دەسەڵات، سەروەت و سامان، بوونی ملائکە) نییە کە بەهۆی موسڵمان نەبوونیان دادەنا وە خودای گەورە لەئایەتی یانزەهەم دا یەکسەر دڵنەوای پێغمبەرمان ئەداتەوە دەفەرمێ:- 〖بەڵکو ئەوان بێ بڕوان بە ڕۆژی دوای، ئازارێکی بەچێژمان بۆیان داناوە〗
دیارە بێباوەڕان لەبەرئەوەی هیچ کارێکی چاکە و باش ناکەن و نیانە بۆیە بڕوایان بەزیندووبوونەوە و پاداشت و سزا نییە. نەک بەهۆی ئەو شتانەی ئەوان ووتویانە و نەبوونی لەتۆدا ئاستەنگبن بۆ ئیمانهێنانیان چونکە پێوەرەکانیان هەڵەیە بۆئەوەی کە پێغەمبەرایەتی لەسەر چ بنەمایەک هەڵدەبژێرێ
ئایەتی دوازدەهەم باسی ئەوە ئەکات کاتێک دۆزەخ ئەوان ئەبینێ و دەهێنرێ بۆ مەحشەڕ 〖سَمِعُوا لَها تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا〗تغیظا واتە پەنگ خواردنەوە و پڕبوون لەتوڕەی لای خۆمان ئەڵێ خەریکە ئەتەقێ لەئەنجامی ئەم توڕەییە زۆرەی دۆزەخ لە تاوانباران دەنگێکی لێوەدەرەچێت وەکو هەناسەدانەوە زفیرا ئەمەش دەرکردنی ئەو دەنگە پەنگخواردوییەی دۆزەخە بۆیان

هێلین عیزەت

Motivation Group _ئەکـادیمییای

26 Sep, 07:39


ئیبن نەفیس (دۆزەرەوەی سوڕی خوێن)
(607-687 ک\1210-1288ز)
ناوی عەلائەدین ئەبو حەسەن عەلی کوڕی خەزمی دیمەشقییە. زانایەکی بیرفراوان شەرعناس و فەرموودەناس و شاعیریش بووە، ناوداری دەرکەوتنی ئەم زانا گەورەیە لەگەڵ کزبوونی دەوڵەتی عەباسی و هێرشەکانی مەغۆلدا بوو
سەرەتای دەرکەوتنی لە شام بوو وەکو کەسێکی شارەزا لە فیق و فەرموودەدا، لە حمص وەکو شارەزای زانستی (نحو صرف) دەرکەوت، هەرچەندە باوکی حەزی دەکرد لە زانستە دینییەکان بخوێنێ بەڵام ئیبن نەفیس تێی گەیاند کە جیهانی ئیسلامی کەسانی شارەزای زۆرە لە ئێستادا پێویستمان بەشارەزا هەیە لەبواری پزیشکی بۆیە دوای ئەمە باوکی ڕێگری لێنەکرد و یارمەتی دا تا لە دیمەشق بخوێنێت، لەوێ (لەبیمارستانی نوری) لەگەڵ کۆمەڵێک لەهاوڕێکانی دەی خوێند وەک: (ئیبن ئەبی صیبعە،بەدرەدین موزەفەر، یوسف سەبتی)
ئیبن نەفیس کاتێ بەرەو زانستی پزیشکی ڕۆیشت ئەوە نەبوو واز لەزانستەکانی تر بهێنێت بەڵکو ووتراوە دوو کتێبی جیاوازی لەیەک کاتدا دەنووسی دەقەڵەمی دادەنا بۆئەوەی لە ئیلهام و نوسینەکانی نەپچڕی و کات بەسەربردن بە تیژکردنەوەی قەڵەمەکەی
لە کتێبەکەیدا لە (شرح کتاب قانون) ئاماژە بەکۆمەڵێک بابەتی ناوازە دەکات و شەرحیان دەکات لەوانە:
× جیاوازی ئەندامەکان لەنێوان ئاژەڵاندا
× سوودەکانی زانستی توێکاری
× ئەو ئامێرانە کامانەن بۆ نەشتەرگەری بەکاردێن
× شیکاری دڵ و خوێنبەرەکان، پەردەی دڵ، سییەکان، باسکردنی دەردراوەکانی پێست

💡 پێم باشە پێش ئەوەی باسێک لە بۆچوونەکانی ئەم زانایە و دۆزینەوەی سوڕی خوێن بکەین، گوزەرێکی خێرا بەنێو مێژوودا بکەین
میسڕییەکان پێیان وابوو خوێن لەدڵەوە بۆتەواوی موولولە و دەمارەکان دەگوازرێتەوە بەمەش سوڕە بەردەوام دەبێت
دواتر سوقرات هات و ووتی جگەر سەرەکییە لە خوێندا و دواتر لەڕێی دڵەوە بۆ کلۆرەخوێنهێنەر دەگوازرێتەوە
پاشان ئیبن نەفیس ڕاکانی ڕاسکردەوە بەوەی کە خوێن لەبەشی ڕاستەوە بۆ سییەکان پاشان هەوا دواتر لەڕێی خوێنهێنەری سییەکان بۆ لای چەپی دڵ و تەواوی لاشە دەچێت
کەچی دەبینین کەسێکی وەکو ولیەم هارڤی پاش نزیکەی 300 ساڵ لەو باسیدەکات ئەم دۆزینەوەیە سوڕی خوێنی بچووک بەناوی ئەوەوە دادەنرێ لەکاتێکدا ئەم باسە ئیبن نەفیس لەمۆزەخانەی بەریتانیا تا ئێستاش پارێزراوە

لەکۆتایدا دەوترێ نەخۆشییەکی قورس دەگرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی لەلایان پزیشکان پێی ووتراوە شەڕاب بخواتەوە ڕازی نەبووە ووتویەتی: نامەوێ کاتێ بەخوای مەزن دەگەم هیچ مەی لەهەناوم دابێت

ئامادەکردنی/ هێلین عیزەت عەبدولقادر
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی

Motivation Group _ئەکـادیمییای

25 Sep, 17:16


توێژینەوەیەک: ئەو خوێندکارانەی زانکۆ کە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، نمرەی باش بە دەست ناهێنن

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر خوێندکارانی دوو زانکۆی ئیکوادۆر ئەنجامدراو، کە کراون بە سێ گرووپەوە بەشێکیان جگەرەی ئەلیکترۆنیان کێشاوە بەشێکی دیکەش جگەرەی ئاسای، گرووپێکیش جگەرە کێش نەبوون، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا ئەو کەسانەی کە جگەرەی ئەلیکترۆنیان کێشاوە کەمترین نمرەیان بەدەستهێناوە.

پسپۆڕان هۆکاری ئەمەیان گەڕان دۆتەوە بۆ ئەوەی کە جگەرەکێشان کاریگەری لەسەر ئاستی زانین هەیە بە کەمکردنەوەی قەبارەی مێشک و تەسککردنەوەی خوێنەرەکان، هەروەها نیکۆتین کە لە جگەرەدا هەیە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی مێشک.

Motivation Group _ئەکـادیمییای

21 Sep, 17:59


چەند خۆراکێک بە بەستووی سوودیان زیاترە

بەردەوام پسپۆڕانی خۆراک جەخت لەسەر خواردنی خۆراکی تازە و فرێش دەکەنەوە خۆراکە بەستووەکانیش بە خراپ و زیانبەخش دادەنرێت، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕیانون لامبێرت، پسپۆڕی خۆراکی بەریتانی، دەرکەوتووە چەند خۆراک و سەوزەواتێک بە بەستووی سوودیان زیاترە وەک بە تازەی لەوانەش:

گۆشت، بەهۆی ئەوەی گۆشتی فرێش بە خێرایی ماددە خۆراکیەکانیان لەدەست دەدەن، و ڕەنگە مادەی پارێزەریان بۆ زیاد بکرێت بە مەبەستی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زیاتر.

ئەم پسپۆڕە خۆراکییەوە لەم بارەیەوە دەڵێت: "بەستنی گۆشت یان کڕینی بەستوو یارمەتی پاراستنی ماددە خۆراکییەکان و مانەوەی تامەکەشی دەدات".

گەنمەشامی بەستوو، بڕێکی زیاتر لە ڤیتامین سی تێدایە لە گەنمەشامی تازە، بەستنی یارمەتی دەرە کە تامە شیرینەکەی لە دەست نەدات، لەهەمان کاتدا سوودە خۆراکییەکانی بمێنێتەوە.

سپێناغی فرێش بۆ ماوەیەکی زۆر کەم دەمێنێتەوە بەم هۆیەشەوە باشتر وایە سوود لە سپێناغی بەستوو ببینین.

Motivation Group _ئەکـادیمییای

16 Jul, 18:12


کتێبی پزیشکی و پزیشکێتی لە شارستانیەتی ئیسلام
پزیشکێتی لە دەورانی مێژووی ئیسلامدا
دیارە لەم کتێبەدا هەڵەدەستین بەباسکردنی سەردەمە جیاوازەکانی خەلافەتی ئیسلامی و پەرەپێدانی لایەنی پزیشکی تیایاندا و ناوی چەندان زانای بەتوانا بئاماژە پێدەکەین کە مرۆڤایەتی قەرزاری داهێنانەکانیانن بەداخەوە هەندێکیان بە داهێنانی کەسانی تر دانراون و ناسێنراون لە سەردەمی ئیسلامیدا چەند سەردەمانێکمان هەیە کە هەرجارە و جورێک لەخەلافەت دەسەڵاتی هەبووە لەوانەش ( ئەمەوی، عەباسی، ئەندەلوس، عوسمانی) لێرەدا خوێنەر ئاشنا دەبێت بە مێژووی زێرینی ئیسلام لەکاتی خەلافەت و ئاستی ڕۆشنبیری خەڵکان بەگشتی و زانایان و کاربەدەست و میر وەزیرەکان بەتایبەتی
لە دەورانی ئەمەوییەکان
(دەوڵەتی ئەمەوی) لەلایان باپیرە گەورەیان (ئومەییەی کوڕی عەبدوشمس) ەوە ناونراوە کە پێکدێت لە دوو تیرە ئەوانیش: {حرب کە سوفیانییەکان ناسراون وە ئەبیلعاس کە بە مەڕوانییەکان ناسراون}
ئەمەوییەکان بەهۆی هۆگریان بە زانست و فێربوونەوە سوودێکی زۆریان لە قوتابخانەکانی (جندیسابوور، نوسەیبین، ڕەها) کە هەموو ئەم قوتابخانانە هی شارستانییەتەکانی تر بوو بۆیە دەبینین جێدەستی پزیشکانی عەجەم زۆر دیار بووە لەسەرەتای دروسبوونی ئەم دەوڵەتەدا جێی باسە ئاماژە بەوە بکەین کە یەکێ لەمیرەکانی دوای لابردنی لەکارەکەی گرنگییەکی زۆری  بەلایەنی پزیشکی داوە هەوڵی بەرەو پێشبردنی  داوە ئەویش میر (خالیدی کوڕی یەزید) وەکو جاحظ لە کتێبی (البیان والتبین) دا دەڵێ: خالیدی کوڕی یەزید کەسێکی نوێ بوو بۆ یەکەمین جار دەستی دایە وەرگێڕانی کتێبە پزیشکی و گەردوونی و کیمیاییەکان
دەوڵەتی ئەمەوی بەهۆی سەرقاڵبوونی میرەکانی بە کێشەی ناوخۆ و پاراستنی چوارچێوە دەوڵەتەکەیان کەمتر گرنگیان بە بواری پزیشکی داوە
بەناوبانگترین پزیشکانی ئەم سەردەمە ئەمانەن:
٭میر خالیدی کوڕی یەزیدی کوڕی معاوییە
٭ ئیبن ئەساڵ( پزیشکێکی مەسیحی بوو بەڵام بەهۆی زیرەکییەکەیەوە پزیشکی تایبەتی معاویە) بوو
٭ ئەبو حەکەمی دیمەشقی
٭ تیازووق( یەکێکە لە پزیشکە گەورەکان 90 ساڵ ژیاوە لە گرنگترین ڕێنماییە تەندروستییەکانی " هیچ میوەیەک بێ شۆردنەوە مەخۆن" خواردن باش بجوو ئینجا بیخۆ" لەپاش نانی شێوان یەکسەر مەخەوە)
لە دەورانی عەباسییەکاندا
عەباسییەکان. خاوەن خەلافەتێکی دووروو درێژن لە مێژووی ئیسلامدا سەرەتای دەرکەوتنیان بە لەناوچونی دەوڵەتی ئەمەوییەکان بوو پایتەختی دەوڵەتەکەشیان شاری (بەغداد) بوو، لەم سەردەمە توانیان چەند هەنگاوێکی گرنگ لەبواری پزیشکیدا بنێن لەوانە:-
1- لەبواری وەرگێڕاندا توانیان سەدان کتێب لە زمانەکانی (فارسی، هیندی، یۆنانی، سریانی) وەرگێڕن بۆسەر زمانی عەرەبی
2- کردنەوەی نەخۆشخانە و زانستگاکان بۆ پەرەدان بەبوارەکە
نەخۆشخانە یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی کە خەلیفە و میر و وەزیر و دەوڵەمەندەکان دەیانکردنەوە وەکو وەقف بە چاکەی نەبڕاوە باسیان لێوەدەکرا
زۆر جیاواز لەمیوانخانەکانی ئەوروپا کە لەسەدە تاریکەکان بوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆش کرانەوە کەچی خراپتری دەکردن بەهۆی پیسی شوێنەکە و نەبوونی کەرەستە و دەرمانی پزیشکی پێویست هاوکات لە چەرخی ئیسلامیدا نەک نەخۆشخانە بەڵکو بنکە و عەیادەی پزیشکیش دەکرایەوە، سەرباری کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونی و عەقڵییەکان و ڕەچاوی لایەنی دەروونی نەخۆش دەکرا ئەویش بەتەرخانکردنی (پەرستار، ڕۆژانە قورئانخوێندا، گوێگرتن لە مۆسیقا، بردنیان بە پارک و باخچەی نەخۆشخانەدا و پێدانی جلو بەرگی تازە و خواردنی خاوێن)
بەناوبانگترین پزیشکانی:-
٭ قازی نەفیسەدین کوڕی زوبێر( شارەزاییەکی باشی لە بواری پزیشکی چاو و نەشتەرگەریدا) بەدەستهێنابوو
٭ ئیبراهیمی کوڕی سەڵت( یەکێکە لە شارەزایانی هەناوی یەکێک لەکتێبە وەرگێڕاوەکانی کتێبی وەرەمەکانی جالینۆس) ە
٭ ئەبو خەیری نەشتەرگەر
٭ عەلی کوڕی عیسا ( پزیشکی نورەدین محمود زەنگی و پاشان سوڵتان سەڵاحەدین) بووە
٭ ئەبووبەکری ڕازی


ئامادەکردنی/هێلین عیزەت عەبدولقادر
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی

Motivation Group _ئەکـادیمییای

12 Jul, 11:08


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: چارەکێکی دانیشتوانی جیهان بەدەست تەمبەڵییەوە دەناڵێنن

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، کە بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان زۆر بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا و ئامێرە زیرەکەکەن، بەشێکی زۆر لە خەڵکی جەستەیان ناچالاک بووە، بەگوێرەی ئامارەکانیش چارەکێک لە دانیشتوانی جیهان بە دەست تەمبەڵی و بێ هێزییەوە دەناڵێنن.

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، وەرزش نەکردن دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی، بەو پێیەی ڕێژەی ناچالاکی جەستەیی یان تەمبەڵی لەنێو گەورەکاندا لە سەرانسەری جیهاندا بەرز دەبێتەوە بۆ 35% تا ساڵی 2030.

بە مەبەستی ڕزگاربوون لەم حاڵەتە دەبێت، ئەو کەسانە زیاتر گرنگی بە وەرزشکردن بدەن و هەروەها لە پارک و ئەو شوێنانەی سەوزایییان تێدایە پیاسەی تێدا ئەنجام بدەن.

#kurdsat

Motivation Group _ئەکـادیمییای

11 Jul, 16:09


فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتی پێوەدانی دووپشک

د. رۆکان عەبدوڵا پزیشکی فریاکەوتن و حاڵەتی کتووپڕ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژێکی نوێ) لەبارەی پێوەدانی دووپشکەوە کە لەم وەرزەدا زۆر بڵاوە چەند زانیارییەک دەخاتەروو رایدەگەیەنێت: هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان دووپشکی رەش و زەرد-دا تەنها ئەو دووپشکانەی کە کلکیان ئەستووررترە بە واتای بوونی ژەهری زیاتر تیایاندا دێت و مەترسیدارن؛ هاوکات چەند فریاگوزارییەکی سەرەتایی دەخاتە روو کە پێویستە لە کاتی پیوەدانی دووپشکدا بۆ کەسەکە ئەنجام بدرێت کە ئەمانەن:

-نەخۆشەکە دووردەخەیتەوە لەو شوێنە
-کیسەی سەهۆڵ دەخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە 10 بۆ 20 دەقە
-دەتوانیت بە باندجێک بیبەستیت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوساویی و خوران
-ئەگەر نیشانەکانی ژەهراویبوونی تێدا دەرکەوت وەک: رشانەوە، گێژبوون، ئارەقکردنەوە، سکچوون و رشانەوە و بورانەوە دەبێت بە زووترین کات بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی

#کوردسات

Motivation Group _ئەکـادیمییای

25 Apr, 18:21


سڵاو، ئێمە وەکو خوێندکارانی کۆتاقۆناغی کۆلێژی دەرمانسازی زانیاری دەربارەی کاریگەری ئایزۆترێتینۆین لەسەر نەخۆشەکان لە شارەکانی عێراق کۆئەکەینەوە، تکایە وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەرەوە، لەگەڵ ڕێز..

https://forms.gle/6vekDRzs5h3jvHyQ8


مرحبا
نحن طلاب المرحله الاخيرة في كلية الصيدلة نجمع معلومات عن تاثير ايزوتريتينوينت على المرضى في مدن العراق،
برجاء الاجابة على الاسئلة المذكورة ادناه.
مع الاحترام..

https://forms.gle/6vekDRzs5h3jvHyQ8

Motivation Group _ئەکـادیمییای

11 Mar, 09:26


مانگی ڕەمەزانە و هاتینەوە بۆ لاتان بە باسکردنی زنجیرە بابەتێکی گرنگی پەیوەندیدار بەم مانگە پیرۆزەوە هیوادارم لە کۆتای زنجیرەکە کەمێکیش بێت حیمکەتی تەندروسبوونمان لەم مانگە پیرۆزەدا ئاشنا بین تاکو بزانین لەشی ئێمە چ گۆڕانکارییەکی بەسەر دێت سەرەتا بە پەیوەندی نێوان (ڕۆژوو و مێشک)🧠 ەوە
دەسپێئەکەین
لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەچاو جۆرە جیاوازەکانی تر کە ئێستا هەن زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەر مێشک
کە لە سێ خاڵدا باسیان دەکەین
🧠 دروسبوونی دەمارەخانەکانی مێشک زیاتر دەکات کە ئەمەش بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی وەک ( Dementia, Alzheimer disease, Memory loss) ئێستا سوودی لێ دەبینرێت وەک ڕێگریەک لە دروسبوونیان یا نەهێشتنی گەشەکردنیان لە قۆناغە سەرەتاکاندا
🧠 زیاد بوونی Neuro- plasticity کە ئەم پڕۆسەیە هەڵدەستێت بە گۆڕینی زانیارییەکان لە (بیرەوەری کورت خایانە) ەوە بۆ (بیرەوەری درێژخایەن)
🧠 هۆکارە بۆ دروسبوونی نێردراوی کیمیای وەک BDNF(brain drive necrotic factor )
کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لەم کردارانەدا👇👇👇
× هاوکارە بۆ گەشەکردنی دەمارەخانەکان
× هاوکارە بۆ دروسبوونی پەیوەندی نێوان دەمارەخانەکان
× بەهێزکردنی کۆتاییە دەمارەکان(Synapses)
ئەم سێ کارەی BDNF سوودیان هەیە بۆ فێربوون و بەهێزکردنی بیرەوەری مرۆڤ
بەو هۆیەوە قسەیەکی باو هەیە کە دەڵێت بە ڕۆژووە مێشکی باش کارناکات یاخود سەعی پێناکرێت هەڵەیە بەهۆی بەرهەمهاتنی بڕێکی زۆر لەم نێردراوە کیمیاییە

ئا. هێلین عیزەت عەبدولقادر
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی
1- https://youtu.be/NuGefQV1Nxk?si=HLYIzdNFqJoOInvg
2- https://youtu.be/0_fu8TmVMbE?si=V7UYXv4IL2qkr3st
3- https://youtu.be/Sgeh2w0j51w?si=23Eey1YQURjAiFky
4- https://youtu.be/1lhAhg3ezWI?si=6nS2tgfsg91TTfmt
5- https://youtu.be/xgHB5D4OmoI?si=ORlGjJQsibrs_Oc9

Motivation Group _ئەکـادیمییای

17 Jan, 18:52


۲٥ کۆرسی پزیشکی

📣ئەو کۆرسانەی لەساڵی۲٠۲۲و۲٠۲۳ کراوەتەوە 📣
فەرموون کامیانت ویست جۆینی بکەن

۱ـ کۆرسی دەرمان :
https://t.me/Asparamacy

۲ـ کۆرسی نەخۆشیەکانی پێست:
https://t.me/skindiseas12

۳ـ کۆرسی پەرستاری:
https://t.me/nursing_motivaton19873

٤ـ کۆرسی تیستی ڤیتامینەکان و ڤایرۆسەکان: https://t.me/+8X1dTXoKUnphZWUy

٥ـ کۆرسی دەرمانەکانی فریاگوزاری
https://t.me/+dmSxYi01JstjNzhi

٦ـ کۆرسی زاراوە پزیشکیەکان
https://t.me/+rIwBVUnsHUwxOTc6

۷ـ کۆرسی دەرمانەکانی نەخۆشی شەکرە
https://t.me/+ri7upfMA0uJmMGFi

۸ـ كۆرسی ئامێرە پزیشکیەکان
https://t.me/+-9bUil8iHRI3MzMy

۹ـ کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی https://t.me/+CXOxDixqUb4zOTcy

۱٠ـ کۆرسی دەرمانە سەلامەتەکانی ماوەی دووگیانی https://t.me/+fDtj6iiLl3syNzgy

۱۱ـ کۆرسی نیشانە بنچینەیەکان https://t.me/+33bUyStiboYxNDQy

۱۲ـ کۆرسی پشکنینەکانی تاقیگە(lab tests)
https://t.me/+h0PLHKyY3C82YjMy

۱۳ـ کۆرسی دەرمانسازی https://t.me/+V9UcsV22Al9hYTQ6

۱٤- کۆرسی پشکنینە تاقیگەیەکان بە عەمەلی https://t.me/+L0-5Ihy_B1Q4Nzky

١٥- کۆرسی نەخۆشیەکانی منداڵان https://t.me/+_41y5TKLQHM2NmIy

١٦- کۆرسی first aids https://t.me/+OibXUwaMvFUxNDRi

۱۷ـ كۆرسی دەرمانەکان پەستانی خوین https://t.me/+zMiR8GT0nWYxMmEy

۱۸ـ کۆرسی ئەنەتۆمی مرۆڤ https://t.me/+fhrIixov1AowODUy

١٩-کۆرسی چەوری خوێن https://t.me/+GUZMfJ9WgS05YmMy

۲٠ـ کۆرسی شیکردنەوەی کرداری میز
https://t.me/+5y19xz-p9X04M2Ni

۲۱ـ کۆرسی پشکنینی هۆرمۆنەکان https://t.me/pshknena1234582165

۲۲- کۆرسی نەخۆشی غوودەhttps://t.me/motivationxudaclass124690221

۲۳ـکۆرسی پشکنینەکنی چاندن https://t.me/+veJdPIYGHwVjZTJi

٢٤- کۆرسی دەم و لووت و قورگ و گوی
https://t.me/+J0HPoQslR9YyYzgy

٢٥ - کۆرسی دەمان https://t.me/+33X4k1RW7_hmYmQy

فەرموون جۆینیان بن سوودی لێ ببینن،بۆ ئەوانەی داوایانکردبوو

لینکی چەناڵی گشتی کۆرس: https://t.me/motivation_121212
🟢چاوەڕی کۆرسی نوێ بن🟢

Motivation Group _ئەکـادیمییای

14 Jan, 13:58


ئایا هەستت کردووە کە بەهۆی کێشە لەغودەتدا حەزی خواردنت زیادی کردووە؟
ئەی ئایا باسی ڕاستی پەندێکی کوردیتان پێ بڵێم لەسەر ئەوەی ئەڵێ برسێتی و هاری واتە برسێتی هۆکاری توڕەییە و نان بخوات چاکەبێت
یاخود قەت پرسیووتە بۆچی ئەڵێن پڕۆتینەکان زۆر بخۆ درەنگ برسی دەبیت؟
بەڵێ دەکرێ کێشە لە هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی غودە کار لەسەر ئیشتیها بکەن وەکو زۆرێک لە ئەندام و کۆئەندامەکانی تر کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم ڕژێنە بچووکە و هۆڕمۆنەکانی
سەرەتا بەچەند هۆکارێکی جیاواز بۆ هەستکردن بەبرسێتی دەستپێدەکەین ئەوانیش ئەمانەن:-
× بەتاڵبوونی گەدە
× پێویستی لەش بە ماددە گرنگەکان
× لایەنی دەروونی وەک بوونی پەستان و هەستێکی ناخۆش
× برسێتییەکی ناڕاست کە بهۆی تێکچونی هاوسەنگی نێوان هۆڕمۆنەکان دروست دەبێت
بزانە ئێمە چەند هۆڕمۆنیکمان هەیە کە بەژدارن لە ئیشتیها و حەزی خواردنمان وەک(leptin,ghrelin,peptide yy)
هۆڕمۆنەکانی غودە دەتوانن کاربکەنە سەر هەریەکێک لەم هۆڕمۆنانە
لێرەدا دوای زانینی کێشەکە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین بەچەند تێبینییەکی ئاسان وەک:-
× ئاوی پێویست بخۆرەوە چونکە لە توێژینەوەیەک دا زانایان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە هە؟ان ناوچە دەست دەگرێت بەسەر هەستەکانی (برسێتی، تینوێتی)
بۆیە ئاو بخۆرەوە دەکرێ هەستی برسێتییەکەت نەمێنی گەر نا ئەوە برسیتە
× شت مەخۆ لەکاتی بێتاقەتی  یاخود خەفەت
یاخود گەر خواردت شتی تەندروست بخۆ بە ڕێژەیەکی کەم چونکە برسێتی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو بەهۆی پەیوەندی نێوان مێشک و غودە و هەستەکانت ئەم خاڵە دروست دەبێت
بۆیە ووتراوە هەستی برسێتی هۆکارە بۆ بێتاقەتی، پەرێشانی و تەنانەت توڕەی بۆیە دەڵێن شتێک باش دەبیت
بزانە هۆڕمۆنەکانی غودە دەتوانن دەست بەسەر میزاجتا بگرن
× هەوڵی چارەسەرکردنی غودە بدە و کۆنتڕوڵی بکە
× فەحسی هۆڕمۆنی leptin بکە
کە بەرپرسە هەستکردن بەتێری کە خانە چەورییەکان دروستی دەکەن بەڵام بەداخەوە ئەو کەسانەی کە غودەیان تەمەڵە دەکرێ تووشی leptin- resistance بوو بن کە چی تر مێشک ناتوانێ ئەو نیشانەیە بناسێتەوە کە لەلایان leptin ەوە بۆی دێت
× پڕۆتین زیاد بکە بۆ خورادنەکانت
هەستی قایل بوون و ڕازی بوونت satisfaction پێدەبەخشێت زیاتر لە چەوری و شەکر
ئەمەش بەهۆی ئەو کاریگەرییە زۆرەی بەسەر هۆڕمۆنەکانی ئیشتیها لە ناچالاک کردنیان وەک(glp-1, peptide yy, cholecystokinin)

× گەر هەر برسی بوویت دوای نانخواردن هەوڵدە بەسەوزە پڕیبکەرەوە چونکە ڕیشاڵەکانی هۆکارن بۆ خاوبوونەوەی کردەی هەرس مانەوەی گەدە بەپڕی
ئا. هێلین عیزەت عەبدولقادر
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی
https://youtu.be/kQIxOSPMmTk?si=1WLbZLI5cm6xeyjK

Motivation Group _ئەکـادیمییای

16 Dec, 15:46


ترخێنە دژە شێرپەنجەیە و بەرگریی جەستە بەهێزدەکات

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک لەبارەی سوودە تەندروستییەکانی ترخێنەوە دەڵێت: ترخێنە کۆئەندامی بەرگریی جەستە بەهێزدەکات و دەتپارێزێت لە تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان.

ترخێنە یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان بۆ وەرزی زستان و کاتی سەرما و سۆڵە، جگە لە تام و چێژەکەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لەوبارەیەوە دەڵێت: ترخێنە بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش بەسوودە و رێگایەکی باشە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان، هاوکات وزەی پێویست بۆ جەستە دەستەبەر دەکات و یارمەتی دەدات لە گەرمکردنەوەی.

راشیگەیاند: ترخێنە بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش لەکاتی رێجیم و رێگریکردن لە قەڵەوبوونەوە، چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵییەکان و ئاو، بەو هۆیەشەوە لەکاتی خواردنیدا مرۆڤ هەست بە تێربوون دەکات، هەروەها سوودی بۆ بەهێزکردنی یادگە و کاراکردنی خانەکانی مێشک و دەمار هەیە، هاوکات یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان و تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.

Motivation Group _ئەکـادیمییای

06 Dec, 06:36


"کێشەی فەقەڕاتی مل و بەرزبوونەوەی زەخت"
لات سەیر نەبێت بەم دواییانە ئەوە دەرکەوتووە بۆ زانایان کە ئەکرێ کەسێک کێشەی لە بڕبڕەکانیدا هەبێت کار بکاتە سەر هاوسەنگی لە پەستانی خوێنیدا
فەرموون با ڕوونی بکەینەوە👇👇👇

دیارە کە یەکەمین بڕبڕە کە لەملدا هەیە و سەری مرۆڤ یەکسەر دەکەوێتە سەری ناوی Atlas ە کە دڕکە پەتک یەکەمین بەشی کە پێکهاتووە لە brain stem پیایدا تێپەڕ دەبێت کە نزیکە 10-12 دەمارێکی لێوە دەرچێت پێیان دەوترێ cranial nerve
دەماری نۆیەم کە Vagus nerve لەکاتی بوونی هەر ناتەواوییەک لەم بڕبڕەیە پەستانی دەکەوێتە سەر وادەکات کە هەڵنەستێ بە کاری خۆی کە یەکێ لە کارەکانی ڕێکخستنی لێدانی دڵ و پەستانی خوێنە
چارەسەر
Chiropractic mechansim
کە تیایدا دکتۆری پسپۆڕ هەڵەسێ بەدەست ڕێکخستنەوەی ملت بەمەش چیتر پەستانی ناکەوێتە سەر vagus nerve
کە ووتراوە ئەم کردارە هێندەی بەکارهێنانی دوو حەپی زەخت کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی زەخت دا

ئا. هێلین عیزەت عەبدولقادر
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی

1- https://youtu.be/8E1ZW6mrM9o?si=D6d6z43qMkE3qneL
2- https://youtu.be/Zh9HU0d2tqI?si=j_ZgmWxsRHk-e2Z6
3- https://youtu.be/tRbz5W2vpGo?si=4I9ApOInC_fGF0VA
4- https://youtu.be/PuH6K5s8GLA?si=bnO3jOmdOcjiAzU1

Motivation Group _ئەکـادیمییای

25 Nov, 17:44


Cm-YM