کە زڕەی زنجیرەکەی هات
گوند بەگوندی شێعر گەڕام
جئ پئ ی وشەکانیم هەڵگرت
لە زەردە پەڕێکا گرتم
ژڵەژا بو
مردن هەزارەی پئ ئەکرد
جەستە بریندار بە ساچمەی زەمان
شەکەت شەکەت
بە دەم ئازارێکو وەستا
شێعری دوا دیداری نوسیو پئ نوسە کەی دا بە میژو
غەم بەریە داو ئازار ئەیگرت
سەرنجم دا
خوێل ئەڕوانئ
چاوێکی بۆ لوتکەی مردن
ئەوی دیکەش بۆ نیشتمان
لە کوێوە هات بۆ کوئ دەچئ ئەم ڕیبوارە
هاوارم کرد
نه نە ئازیزەکەم مەڕۆ
ئەم شانۆ کارگێڕی دەوئ
تۆ قارەمانی ڕۆمانی
زنجیر پسێنی وشە دیلەکانی
گەڕێرەوا جێم مەهێڵە
خۆ یەشتا گوڵەسورەکانی بەر چیای ئاویەرو کوچکەڕەش
تینوی ئاوی ئەم وشانن
یەشتا بەر گاراژ تاریکەو
دەڵاڵەکان نەهاتون
کاوەی سەفەر جانتای لە شان نەکردوە و
سولیمانیش چاوەڕێیە
گەێرەوا بەم زەردە پەڕی ئێوارەو لەم پئ دەشتە چۆڵەی سنە جیم مەهێڵە ئەمن نامۆم
ڕاوچیە کانی ئەم دەڤەرە ئێجگار دڕن
شەکی وشە کانم ئەخۆن سەگن گورگن گورچک بڕن
گەڕێرەواجێم مەهیڵە
بئ تو سەفەر بکەی بڕۆی خانە خوێی غەم تێک دەشێوئ
پۆل پۆل ئازارەکان دەفڕن
دەفڕن
دەفڕن
بەرەو ئاسمان لەم دەڤەرە دکەن حاشا
تا دڵدارئ ئە دۆزنەوا لە شێوەی،جوانی؛مەلەکشا
@meleksha