کاناڵی فەرمیی ماملێ 🎶 @mamlemusic Channel on Telegram

کاناڵی فەرمیی ماملێ 🎶

@mamlemusic

ئەم پەیجە سەر بە ناوەندی ماملێ‌یە. لێرەدا هەوڵ دەدەین ببینە پردێکی پێوەندی لە نێوان هۆگرانی هونەری محەممەد ماملێ و ئەم ناوەندە. هیوادارین ئەم مەکۆیە بە ماڵی خۆتان بزانن.
[email protected]
[email protected]

کاناڵی فەرمیی ماملێ (Kurdish)

به‌خێربێن بۆ کاناڵی فەرمیی ماملێ! ئەم کاناڵە وه‌کو یه‌ک لە گونجایه‌کانی مێژووی هونه‌ریی ماملێ ده‌ستپێکرده‌یه‌. لێره‌ شتێکی گرنگ و پردێکی پێوه‌ندی لە نێوان هۆگرانی هونه‌ری محەممەد ماملێ و ئه‌م مه‌کۆنه. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌ده‌یت و تێبینی زیاتر به‌دروستی یارمه‌تی به‌م ئیمه‌یله‌که‌ و سه‌رچاوه‌کانی ماملێ بنه‌رده‌ویت. به‌شه‌ره‌که‌ی مالێت ڕێیه‌کبه‌ر: [email protected] info@mamle.
et

کاناڵی فەرمیی ماملێ

21 Nov, 15:00

مەمکوژە تۆ گەرنی خۆت - بێموزیک
هۆنراوەی: مامۆستا وەفایی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

21 Nov, 07:30

بە گریان و دڵ پڕییەوە بە دیار گۆرانییەکانی ماملێ دانیشتووە، دەڵێت بە دەستی خۆم 464 گۆرانیم بۆ ماملێ تۆمار کردووە.
بەڕێز کاک حەمەدەمین ئازەریون، کەسایەتی جوان و خۆشەویستی ناوچەی نەغەدە هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز کاک یۆسفی نەغەدە (خنخنە) لە فیچەرێکی تۆڕی مێدیایی ڕووداودا هەندێک باس و خواستان لە ماملێ دەگێڕنەوە. لەشی ساخ و تەمەندرێژییان بۆ ئاواتەخوازین. دەستی ماندووی هەواڵنێرانی ڕووداویش بە گەرمی دەگووشین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

20 Nov, 22:25

ڕۆحت شاد و یادت هەرمان
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

20 Nov, 15:00

یادی ئاغای ماملێ‌یە، قەبرەکەی پڕ بێ لە نور
گۆرانییەکی مامۆستا ئیبراهیم قادری کە بۆ
کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەد ماملێ گوتویەتی.
گۆڕی خۆتان پڕ بێ لە نور مامۆستا برایم. ڕۆحتان شاد و یادتان هەرمان.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

20 Nov, 12:24

وەفایەکی مامۆستا برایم قادری بۆ ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

19 Nov, 17:15

بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤ هونەرمەند برایم قادری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا برایم قادری یەک لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری فۆلکلۆر دەناسرێ کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەو بوارەدا خزمەتی کرد و کۆمەڵێک بەرهەمی جوانی لەپاش بەجێ ماوە. شاییگێڕان و گۆرانی گوتن بۆ زەماوەند کە یەک لە کۆڵەکەکانی گۆرانی، فەرهەنگ، زمان و کولتوریی کوردییە، کەسانی وەک مامۆستا برایم قادری و دەیان و سەدان کەسی هونەرمەندی تر، پاشای ئەو بوارە بوون و ناویان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بە بۆنەی ئەو کۆچە ناوادەیەوە، ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارین دوا کەسەریان بێت. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
https://mamle.net/archives/13712
ــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

19 Nov, 14:46

هەوری لار
محەممەد ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

19 Nov, 14:45

هەوری لار
محەممەد ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

19 Nov, 12:42

بەشێک لە ڕاپۆڕتێکی ڕووداو لەگەڵ کاک حەمەدەمین ئازەریون.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

18 Nov, 14:43

قەتار یا قەتارەیەکی بەرز بە دەنگی ماملێی خۆتان
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

17 Nov, 15:00

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
محەممەد و جەعفەر ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

16 Nov, 14:45

یاری من گەردن کێلە
عود: محەممەد دانیش
زەرب: جەعفەر ئەمینی
سەنتوور: فاروق مەتین
تار: حوسێن ڕەهبەر
ویۆڵۆن: یۆسف ئەفراسیاب
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

15 Nov, 14:59

بڵێن بە یاری بێوەفا
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
گۆرانی: عوزێر حاجی بەگ
بە دەنگی محەممەد ماملێ
دەمێک لە ئینتیزاری تۆ بەدڵ جەفا دەکێشم
بە سۆزی دڵ لەنێو گوڵان، هەڵاڵە دێتە پێشم
دەڵێ لە ڕەنگی زەردی من مەپرسە بۆچی زەردم!
لە جەوری بێ میسالی تۆ، لە قەلبی پڕ لە دەردم
بڵێ بە یاری نەوڕەسم، خەمی زەمانە تاکەی؟
بە عەهدی خۆی وەفا بکا، بزانم کوا وەفاکەی!
بڵێ بە یاری بێوەفا، هەتا دەژیم لە دنیا
بە خالەقی هەموو بەشەر، بە زاتی تاق و تەنیا
کە خوێنی خۆم فیدا دەکەم لەسەر گوڵی سنەوبەر
ڕەببی وە ماڵی دڵ کەوێ، بە جووتە تیری دووسەر
هومێدێکم بکا بە دڵ، خودا کەریمە بۆ مە
حەرامی کوللی عالەمە، ئەو گوڵە حەڵاڵی خۆمە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

12 Nov, 21:35

موو ناپسێنم
هۆنراوەی: مامۆستا هێمن موکریانی
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
****
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
***
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
***
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لەکوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
***
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
***
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

11 Nov, 14:20

کانێ ئاسکان - بێ موزیک
محەممەدی ماملێ

10 Nov, 15:37

موزیک و گۆرانی، میرات و زمانی هاوبەشی نەتەوەکانن. لەبەر ئەو هەست و چێژەی کە گۆرانی و موزیک دەیبەخشنە مرۆڤەکان، بۆیە زۆربەی ئەو گۆرانییانە سنووری فەرهەنگەگان دەبڕن و بەرەو جیهانیبوون دەچن. گۆرانییەک سەرکەوتوویە کە سنوورەکان ببڕێت. موزیک مڵکی مرۆڤایەتییە.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

09 Nov, 15:01

زەمانە گوڵێکی دامی لێی ستاندم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

09 Nov, 12:26

ئای سەراسەر جەرگم پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

08 Nov, 15:02

ئای سەراسەر جەرگم پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

08 Nov, 10:22

https://www.instagram.com/p/DB8ax9SKmGv/?igsh=aDNja2g3eDl4MzJ5

کاناڵی فەرمیی ماملێ

07 Nov, 23:23

ئای سەراسەر جەرگم پەیکانە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

07 Nov, 09:32

ئەی فەلەک بۆچی دوور لە لەیلا بم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

07 Nov, 07:01

خوالێخۆشبوو هونەرمەند عەلی جافری گۆرانی بۆ پەیکەری ماملێ دەڵێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Nov, 19:39

زەر - ZER
بەدواداچوونی لاوێکی کورد بەشوێن پێناسە و ڕەگی خۆیدا و هەروەها دۆزینەوەی ئەو گۆرانییەی کە لە باسکەوباسکی مێژوودا سڕاوەتەوە. فیلمێک کە باس لە ژێنۆسایدی دەرسیم دەکات و قەتماغەی ئەو برینەی کورد، لەڕێی کامێرای سینەمادا هەڵدەداتەوە.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Nov, 18:53

🎥 بینەر بن//

🔴 ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ هونەرمەند عەلی جافری لە مەهاباد

١۴٠٣٫٠٨٫۱۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Nov, 18:50

ناوێرم بیڵێم ناوەکەی - قەتاری، تابەکەی وەک نەی بناڵم
ـــــــ
تابەکەی وەک نەی بناڵم یارەکەی بێ مروەتم
تۆ خەریکی عەیش و نۆش و من دوچاری زیللەتم
ناحەقیت کرد و شکاندت ئەو دڵەی کوژراوی خۆت
سەیرێ موژگانت بەخوێنە، خوێنی جەرگی لەتلەتم
گەر بە هەویای قەتڵی من بی، هانێ خەنجەر بمکووژە
خۆشترە مردن لە ژینی پڕ لە جەور و میحنەتم
تەفرەدان و دڵفریودان بەسییە شۆخی دڵڕفێن
تابەکەی وەعدە و وەعیدت؟ ڕۆیی تاب و تاقەتم
لائەقەل هەر وەک ڕەقیبم، با لە ڕووت بێبەش نەبم
جارێکی وەک جاری جاران، فەرموو هانێ ڕوومەتم
ڕۆژ و شەو دوژمن لە باغت، بادەنۆش و گوڵچنێ
من لەجێێ وەسل و نیشانەی، تیری تانە و تەعنەتم
چ دەبوو (سووتاو) لە ماچی کووڵمی تۆ بێبەش نەبێ
بۆ بەهای ئەو ماچە ئەی دڵ، ماڵ و ڕوح و سەروەتم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Nov, 18:46

05 Nov, 11:21

بەشێک لە مەراسیمی بەخاک ئەسپاردنی هونەرمەند عەلی جافری
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

28 Oct, 09:36

لە ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری فۆلکلۆریستی کورد کاک فەتاح محەممەدی ناسراو بە کاک فەتاحی سێڵوێدا ئەو گرتە فیلمەی بڵاو دەکەینەوە کە چیرۆکێکی نەبیستراوی گۆرانی (دەبا بێ بە تایێ چارۆکێ)ـمان بۆ دەگێڕێتەوە. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

25 Oct, 14:21

تاکەی چاوەڕیی یاران بم
شیعر و گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
لەسەر مێژووی ئەو گۆرانییە، ئێرە کلیک بکە و زیاتر بخوێنەوە.
ـــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

24 Oct, 16:39

ئەی گوڵفرۆش تاکەی سەودایی تۆ بم
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
گۆرانی: مستەفا پایان
بە دەنگی: محەممەد ماملێ#ماملێ #mamle #ماملێم #Mamle #ماملێ❤️ #ماملە #حەمەی_ماملێ #mamli #mameli #Mamly
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

23 Oct, 15:15

ماملێ - مەگری گیانی شیرینم - حاجی مەکی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

23 Oct, 11:30

ماملێ قەتار - ئەمان ئەمان ئەی بولبوولی من - ڕێگاکەم دوورە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

23 Oct, 11:27

ماملێ قەتار - ئەمان ئەمان ئەی بولبوولی من - ڕێگاکەم دوورە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

17 Oct, 20:11

لەو ڕۆژەوە دوور کەوتەوە سایەت لەسەری من
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

17 Oct, 16:12

هونەرمەند حوسێن سەفامەنێش بە (کەوێ)دا پەیامێکی گرینگی بڵاو کردەوە.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

16 Oct, 20:40

مەمکوژە تۆ گەردنی خۆت
محەممەد ماملێ
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

14 Oct, 20:12

بە گوڵان و بە گوڵان

کاناڵی فەرمیی ماملێ

14 Oct, 11:55

گەشەپێدان بە زمانی دایکییمان، ڕەمزی مانەوەمانە وەک نەتەوە. با منداڵمان فێری کوردینووسین و خوێندنەوە بکەین.
✌️✌️✌️✌️
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

13 Oct, 19:19

ئەمڕۆ ١٤١ ساڵ بە سەر وەفاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ، ڕێبەری یەکەمین شۆرشی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تێپەڕ بوو. خوای گەورە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین و کوردستانی سەربەخۆ شاد بکا.

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی بە بۆنەی کۆچی شێخی نەهری بە دەنگی مامۆستا محەمەدی مامڵی.

Îro 141 sal li ser wefata Şêx Ubeydullayê Nehrî rêberê yekemîn şoreşa neteweyî bo serxwebûna Kurdistanê derbas bû. Xwedayê mezin riha wî bi biheşta berîn û Kurdistana serbixwe şad bike.

Le baxan ah û nalîn dê
‌Helbesta mamoste Wefayî bo wefata Şêxê Nehriyê bi dengê mamoste Mihemedê Mamlê.

@nehrikurd
Navenda Nehrî - ناوەندی نەهری

کاناڵی فەرمیی ماملێ

12 Oct, 18:09

عەمرەکەم خەجێ، ماڵ لە میرەدێ
محەممەد ماملێ
سپاس لە ئیستیریۆ ئەسرین کە ئەو گۆرانییەی بۆ ناردین.
@mahabad_stereo_asrin
ــــــــــــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

12 Oct, 18:08

عەمرەکەم خەجێ، ماڵ لە میرەدێ
محەممەد ماملێ
سپاس لە ئیستیریۆ ئەسرین کە ئەو گۆرانییەی بۆ ناردین.
@mahabad_stereo_asrin
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

12 Oct, 13:27

گا دەگریەم، گا دەسووتێم.
محەممەد ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

11 Oct, 17:45

مینا ناز، نازدارە مینا
لە ئاڕشیوی سالاری حاجی سابیر و بەشداری هونەرمەند حاجی مەکی ساڵی ١٩٩٢
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

11 Oct, 12:38

ێکەڵاو کردنی گۆرانی (لالە بە دەستان) لە هونەرمەند محەممەد ماملێ لەگەڵ گۆرانییەکی فۆلکلۆری لۆڕی کە دوو هونەرمەندی لاو بە ناوەکانی (ژینا و محەممەد پێشکەشیان کردووە. دەستیان خۆش بێت و بەردەوام بن. ❤️🌺❤️🌺
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

11 Oct, 12:12

هونەرمەندان سیروان عەبدوڵاهی و سیامەک فەقێزادە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

10 Oct, 18:04

شاری دڵ (بێموزیک)
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
هۆنراوە: سەید کامیلی ئیمامی (ئاوات) :
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

08 Oct, 18:39

چەند گۆرانییەکی ماملێ بێموزیک لەناو کۆڕی دۆستان
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

08 Oct, 12:13

ئەمڕۆ پەیجی فەرمیی دوکتور تەها ڕەسوڵ بڵاوی کردەوە کە بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەدی ماملێ لەسەر ئەرک و تێچووی دوکتور تەها ڕەسوڵ لە شاری سلێمانی ساز و ئامادە بکرێ. کوردستان خاوەن کۆمەڵێک سەرمایەداری نیشتمانپەروەر و خاکخۆشەویستە کە دوکتور تەها وەک سەرتۆپی ئەوان دەناسرێ. ئەو پێشمەرگە ونە، لە چەند ساڵی پێشوودا بە تەرخانکردنی سەروەت و سامانی خۆی بۆ خزمەت کردنی وڵات و بەروەپێشبردنی ئاستی ڕوناکبیری و فەرهەنگی وڵات و گەشەپێدانی بواری زانستی و کولتوری نیشتمان، هەروەها لە بواری خێرخوازیدا هەنگاوگەلێکی مەزنی هەڵێناوەتەوە کە تەنیا کاری دەوڵەتان بووە نەک کاری تاکەکەس. چالاکییەکانی دامودەزگاکانی دوکتور تەها، کاری بنەڕەتی دەکەن و گشت شارەزایان پێیان وایە کە ئەو چالاکییانە هەنگاونانە بۆ نەتەوەسازی. گەر بمانهەوێ لەسەر ئەو کار و چالاکییانە بدوێین سەدان لاپەڕە دەبێ ڕەش بکرێتەوە تا مێژووی کورد و مرۆڤایەتی شانازییان پێ بکات.
بەڕێزیان لە خزمەتەکانیاندا هیچ ڕەچاوەی جوغرافیا و ناوچەیەکی تایبەتی کوردستانی نەکردووە بەڵکوو هەموو پارچەکانی کوردستانی بە بەشێک لە دڵ و جەستەی خۆیان زانیوە و تەنانەت دیتراوە کە زیاد لە تواناکانی خۆی، خزمەتی پێشکەش کردوون. لەو ئاڕاستەیەدا پێویستە بڵێین کە دوکتور تەها لەو ساڵانەی پێشوودا بوو بە یەک لە پشتیوانان و خەمخۆرانی ماملێ و لە هەڵمەتێکی کوردانە و مەردانە و نیشتمانپەروەرانەدا ڕۆڵی گێڕا لە پاراستتی ماڵی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. ئێمە وەک بنەماڵەی محەممەدی ماملێ هیچکات ئەو دڵسۆزییانە لەیاد ناکەین و بۆ مێژوو دەینووسینەوە.
با ئەوەش بڵێین کە دوکتور تەها هەم چاوی لە مێژوو و ڕابردوومانە و هەم دوور دەڕوانێت و داهاتوومان دەبینێ. پاراستنی بەها مێژووییەکانی گەلی کورد لای بەڕێزیان، نرخێکی مەزنی هەیە و بە سەرنجدان پێیان، ئەو پەیامە بە نەوەی نوێمان دەگەیێنێ کە ئێمە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕ لە سەروەرین کە دەبێ بۆ دانانی بەردی بناغەی داهاتوومان، بیانپارێزین و لەسەر کۆلکەی هزر و تێکۆشانی ئەوان داهاتوو بونیات بنیینەوە.
پەیکەر سازکردن بۆ ئەو کەسایەتییانەی کە تێکۆشانەکانیان گاریگەرییان هەبوو لە گەشە و بەروەپێشبردنی ئاستە جۆراوجۆرەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا، یەک لە کارە بەرچاوەکانی دام و دەزگاکانی دوکتور تەهایە کە ساڵانێکە بەردەوامە. ئەمجارەیان لەسەر تێچوو و ئەرکی نیشتیمانی بەڕێزیان بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەد ماملێ ساز و ئامادە بکرێ کە پەیکەرساز و هونەرمەندی دەستڕەنگین چێنەر نزار، شانی وەبەر دەنێت و ئامادەی دەکات.
لەو گێژاوەی کە خاک و نیشتمانمان تێیکەوتووە، لەو سات و ئانە هەستیارانە کە پلانی دوژمنانمان بۆ سڕینەوەمان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەرمان چڕتر دەبێتەوە، هەبوونی کەسانی بە ڕەگ و مێشک و خوێن کوردپەروەری وەک دوکتور تەها ڕەسوڵ، لە نانی شەو پێویستترە، بۆیە لەشساخی و تەمەندرێژییان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێ.
ناوەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی محەممەدی ماملێ
https://mamle.net/archives/13666

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Oct, 19:50

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
مامۆستا محەممەد ماملێ

دوو مەمکم بۆ خڕ کردووی هەر بە وێنەی فینجانێ
لە شنۆیەم وەدەر دەخەن دەڕۆم دەچمە لاجانێ
پاشی من بە قوڕێ گیرێ جێی شەوڕاو و جێژوانێ
منیش سەری خۆم هەڵگرت، دەڕۆم دەچمە خمخانێ

ئۆخەی ئۆخەی ناسکەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

نێوان سینگ و مەمکانم دوڕڕ و لەعل و گەوهەرە
لەبۆ تۆم ڕاگرتووە هەتیوە قوڕبەسەرە
هەموو سێ شەممە و جومعان دێمە جێژوانێ وەرە

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

دوێنێ دیم لە ڕێی کانی، دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵای تۆم، بۆ دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم، چون ئاشق و ماڵوێرانی

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

@halarBook

کاناڵی فەرمیی ماملێ

06 Oct, 19:48

کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.
نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران
ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚

@regapodcast
@Halarbook

کاناڵی فەرمیی ماملێ

05 Oct, 18:26

هونەرمەند ساوێن لە پەیجی فەرمیی خۆیاندا ئاوا دەنووسێ:
سەبەبی زوڵفی شێواوە.. ماملێ لە زۆربەی گۆرانییەكانی دا ئەو تەكنیكەی بەكار هێناوە كە لە دەنگی زیرەوە دێتە دەنگی بەم، كە كەم گۆرانی بێژ هەیە ئەو ئەو توانا دەنگییەی هەبێت.. سەری ڕێز و نەوازش دادەنێم بۆ ئەو هونەرمەندانەی كە لەو هەمووە بێ ئیمكاناتییەی ئەو سەردەمە ئەو هەمووە ئیشە هونەرییە جوانانەیان پێكەش بە كوردستان كردووە.. 🙏😌🌺 #ماملێ #كوردستان
Sabat & Sawen
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

کاناڵی فەرمیی ماملێ

04 Oct, 15:09

https://mamle.net/archives/13653

کاناڵی فەرمیی ماملێ

02 Oct, 18:18

🎥بینەر بن//

🔴 پێشکەش‌کردنی تابلۆیەک به ماڵی مامۆستا ماملێ

١۴٠٣٫٠۷٫١١
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews