Kurdînûs @kurdinus Channel on Telegram

Kurdînûs

@kurdinus


پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس
کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus

Kurdînûs (Kurdish)

به گونجاوی خوش آمدید به کانال تلگرامی 'کوردینووس' یک پلتفرم هنری و زبانشناسی مخصوص کردان است. این کانال جایی برای علاقه‌مندان به هنر و زبان کردی است که می‌خواهند اطلاعات بیشتری در این زمینه کسب کنند. با پیوستن به این کانال، شما می‌توانید به تجربیات و دانش‌های متخصصین در زمینه هنر و زبان کردی دسترسی پیدا کنید. علاوه بر این، از آخرین اخبار و رویدادهای مرتبط با فرهنگ و هنر کردی مطلع شوید. برای دسترسی به اطلاعات بیشتر و پیوندهای مفید، به تورهای آنلاین ما مراجعه کنید: https://campsite.bio/kurdinus

Kurdînûs

20 Nov, 20:55


🎼 #شەوموزیک (ژماره 711) بە دەنگی مەرزییە فەریقی.
@Kurdinus

Kurdînûs

20 Nov, 18:11


کاتێک کەسێک کە کورد نییە دوو وشە کوردی فێر دەبێ و دەیانڵێ. خەڵکی ئێمە:

وااااااو چەن چاک فێرە کوردی بووە! بژییییی!

کاتێک کوردێک بەتەواوی زمانێکی دیکە دەزانێ و وشەبەوشەی دروستە و هیچ کێشەیەکی تێیدا نییە، جگه لەوەی دیارە زمانی دایکی نییە و وشەکان کەمێک جیاواز دەبێژێ:

ئێێێێێێێ لەهجەم هەیە. خۆزگە لەهجەم نەبێ. با ماوەیەک کوردی قسە نەکەم بەشکوو لەهجەم نەمێنێ. منداڵەکەشم فێری کوردی ناکەم، با لەهجەی نەبێ.

ناوی ئەم دیاردەیە:
دواکەوتوویی، خۆبەنزم‌زانین، کاڵفامی، بیرتەسکی
@Kurdinus

Kurdînûs

19 Nov, 11:25


دەرناچێ لە دڵ دائیم، هەرچەند کە کەمێکم بوو...
@Kurdinus

Kurdînûs

19 Nov, 09:36


ئەم وێنەیە چیرۆکی ئەخلاقی نالەباری تاکەکانی کۆمەڵگەیەکی لە پشتە.
چیرۆکەکە ئەمەیە: لە هەرێمی کوردستان گوایە بڕیارە کارەبا (بڕق)ی حکوومی و ٢٤ کاتژمێری دابین بکرێ و چیدی پێویست بە کوژانەوە و بەکارهێنانی مۆلیدە (ماتۆڕی بڕقی گەورە کە خاوەنی شەخسییان هەیە) نەمێنێ.
ئەم برادەرەی لە وێنەکەدایە خاوەن یەک لەو مۆلیدانەیە کە کارەبا دەدا بە خەڵک و پارە وەردەگرێ، لە وت‌وێژێکدا ناڕازییە لەوەی بڕیاره کارەبای سەرتاسەری هەبێ! و داوای ئەوە دەکا (جوان سەرنج بدەن!) داوای ئەوە دەکا حکوومەت چەند ساڵێکی دیکە بوەستێ و کارەبا نەدا بە خەڵک و شەش حەوت ملیۆن کەس لە تاریکیدا بن یا پارەی زیادە بدەن، هەتا ئەم برادەرە بتوانێ پارە پەیدا بکا و کاسبییەکەی نەچێ!

دیارە کە ئەم گێڕانەوەیە دەبیستین، هەموومان لە بەرژوەندیخوازی و خۆخوازیی ئەم کابرایە سەرمان سوڕ دەمێنێ. بەڵام ئەرێ ئەمە ئەخلاق و ڕەوشتی گشتیی کۆمەڵگە نییە؟! ئاخۆ هەموومان ڕۆژانە لە مقیاسێکی چووکەتردا و بە شێوەگەلێکی دیکە هەمان خۆخوازیمان نییە؟ بە کردەوەگەلێک کە هەرچەند ناحەز و ناتەرزن، بەڵام هێندە دووپات بوونەتەوە، کە دزێوی و ناحەزبوونیان وەبەر چاو نایە؟
ئاخۆ کاتێک کەسێک لە شەقام ئۆتۆمبیلەکەی لە جێیەکی قەدەغە ڕادەگرێ، یا سەر ڕێ دەگرێ و دەبێتە هۆی ترافیک، هەمان خۆخوازی و ناهەقی نییە بەرانبەر خەڵکی دیکە؟ کاتێک لە قەرەباڵغییەکدا بە قەراخی خاکیدا دەڕۆی و جگە لەوەی نۆبەبڕی دەکەی، خەڵکیش لە تەپ‌وتۆزدا نوقم دەکەی، هەمان فیداکردنی بەرژەوەندیی گشتی نییە لەپێناو بەرژەوەندیی خۆت؟ کاتێک لە شوێنێک کار دەکەی و لە بەرانبەر وەرگرتنی بەرتیل، هەقی یەکێک دەدەی بە یەکێک، هەمان کاری ئەو کابرایەی سەرەوە نییە؟ کاتێک زبڵی فڕێ دەدەیە ژینگەیەکەوە کە هی ملیۆنان کەسە، ئەوەچییە ماڵ یا ماشێن یا گیرفانی خۆت کە یەک کەسی پیس نەبێ، ئەمە هەمان ئەخلاق نییە؟ کاتێک لە پێوەندییەکدای لەگەڵ کچێک یا کوڕێک و بۆ چێژ و ویستی خۆت، به درۆ و خەڵەتاندن پێوەندییەکە ڕادەگری، هەمان شت نییە؟ ئەگەر فرۆشیارێکی و بۆ ئەوەی شتەکەت بفرۆشی، بە جۆرێک باسی دەکەی کە وا نییە؛ ئەگەر میوەفرۆشێکی و تا کڕیار چاوی لێ نییە شتێکی بۆ تێ داوێی گەنیو و خراپ‌بووە، هەمان ڕوانگەی ئەم کابرایەت نییە؟ یا کاتێک کە لەپێناو ئاسوودەیی و ویستی خۆت ئامادە نیی بە زمانی خۆت بنووسی و بەشێکی لە ئیرادەی تواندنەوەی زمانی دایک، هەمان ئەخلاقی ئەو کەسەت نییە؟
دەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین مرۆڤێکی باشین، تا کاتێک هەوڵ نەدەین بەرژەوەندیی تاکەکەسی به سەر بەرژەوەندیی گشتیدا زاڵ نەکەین و لەپێناو خواست و چێژ و مەیلی خۆماندا، زیان به تاک یا دەستە یا کۆمەڵێک کەس نەگەیێنین؟ دەکرێ به وەها ئەخلاق و ڕەوشتێکەوە، چاوەڕێی گۆڕان و چاکسازی و ژیانێکی باشتر بین؟ چون دواجار ئێمەش بەشێکین لەو گشته و هەرچەند کاڵفامانە لامان وایە زیرەکیمان کردووە بۆ خواستی خۆمان مافی ئەوانی دیمان پێشێل کردووە، دواجار هەرچی به سەر ئەم کۆمەڵگەیە بێ، ئێمەش ناگرێتەوە و ڕێسەکەمان نابێتەوە خوری؟
@Kurdinus کوردینووس

Kurdînûs

18 Nov, 08:48


بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە
@Kurdinus
«هێمن»

Kurdînûs

18 Nov, 08:48


بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە
@Kurdinus
«هێمن»

Kurdînûs

16 Nov, 08:24


Desmala sipî gewr e li ser zendê te yarê...
@Kurdinus

Kurdînûs

15 Nov, 09:04


یاران لە جەرگم...
@Kurdinus

Kurdînûs

14 Nov, 09:47


بە ڕووی نازەوە، ئاوێنەی چاوت
تیشکی سەرنجی ئەگرێتە چاوم
خۆ من تەلاری ناونیشاندار نیم
بۆچی ئەپرسی لە شوێن و ناوم؟
@Kurdinus

Kurdînûs

14 Nov, 07:48


ئەو مەلانەی لە قەفەزدا لە دایک دەبن، لایان وایە فڕین جۆرێک نەخۆشییە.

Birds born in a cage think flying is an illness.

@Kurdinus
«ئەلێخاندرۆ خۆدۆرۆڤسکی»

Kurdînûs

13 Nov, 06:21


من گەشبینیی نزم و ڕووکەش قەبووڵ ناکەم. کاتێک کەسێک هەوڵ دەدا قەناعەتم پێ بێنێ کە سەرەڕای گشت کێشە و گرفتەکان لە کۆتایی ئەم تونێلە تاریکەدا ڕووناکییەک هەیە، وەڵامی خێرای من ئەمەیە: بەڵێ، ڕەنگە قەتارێکی دیکە بێ بەرانبەرمان دێ [و خۆمان پێدا دەدا].
@Kurdinus

Kurdînûs

12 Nov, 16:44


من سەر کەمە سەر ڕانی نەرمت، پێمدا دە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسیی کێیە، گیان بمشێلە بڵێ بێحاڵە
عورووسم، جووم، ئەرمەنیم، من بۆ تۆ دینم بەتاڵە
@Kurdinus

Kurdînûs

11 Nov, 18:22


وەکـوو ئاوی بنی گـۆمێ که جـێ مابێ له ڕووبارێ
وەکوو بەردی سەری شاخێ که دانرابێ له دیوارێ
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ
دڵم تەنگه، له تەنیایی نه هاوڕازێ، نه خەمخوارێ
@Kurdinus
«شەریف»

Kurdînûs

10 Nov, 12:14


Şivan Perwer feat Willi Resetarits
@Kurdinus

Kurdînûs

06 Nov, 19:33


🎼 #شەوموزیک (ژماره 710) بە دەنگی شڤان پەروەر.
@Kurdinus

Kurdînûs

06 Nov, 10:57


لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
@Kurdinus
«نالی»

Kurdînûs

02 Nov, 17:33


دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگای پەلکەزێڕینەمان بۆ خۆش دەکا
دڵنیا «با» بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی دڵی ئێمە دەگەڕێ...
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»