_بەخوای ئەمن چوومە قاچاغی تووتنی هەولێرێ، چوومە کن دوکانان، توجاڕان، بەقاڵان، ئەمان نەمدی خەزێمێکی لەوان تۆ زەرد و سوور بێ. ئەمن گەڕامەوە بۆ لای خانزادە سۆران، دەکەمەوە جوتیاری، دوو ساڵان بە دوو زێڕان. دەچمە کن وەستا سەدیقی هەولێرێ؛ دەڵێم وەستا خەزێمێکی لۆ نازدارحەیرانی من چا بکە. نە بە چەکوشی لێیدە، نە بە گازی بیگرە. ئەوە لەسەر بەری دەستی دانێ، بە حوکمی تاوێ، بە تیشکی ڕۆژێ وردە گژنیژانی لێ هەڵ بگرە. ئەوە کەپۆیە ناسک حەیرانێ من خەزێمێ گەلێ گەورەی گرتێتەوە، دەڕنێتەوە جێگای شەو و شەوڕامووسانێ...