مامۆستایانی بە ئەزموون @mamostaya Channel on Telegram

مامۆستایانی بە ئەزموون

@mamostaya


تایبەت بە بەهەواڵ و زانیاری پەروەردەیی

مامۆستایانی بە ئەزموون (Kurdish)

مامۆستایانی بە ئەزموون یەکەمین کانالێکەی کۆمەڵگای تیلیگرام لەسەر بنەمایان دا. کانالەکە بە ناوی "mamostaya" وەرگرتووە لەسەر پەروەردەی زانیاری و بەهەواڵەکانی زمانی کوردی. گونجایی ئەم کانالە چیە؟ کییە؟ مامۆستایانی بە ئەزموون کانالێکە کۆمەڵگاییە کە داوا بە دانانی زانیاری و ئاگادارییەکانی بەهەواڵی زۆربەی کوردستان و جیهانی کۆتایی. لەم کانالەدا مەبەستەریان بە هەمەچە ناردنی زانیاری و ئاگادارییەکان دەکەین، بەشدارییەکان دەگرن بە بەهەواڵ و هەواڵەکانی روژانە. مامۆستایانی بە ئەزموون کانالێکە زانیاری و زیاترین زانستەکان بۆ هەواڵ، نوێترین و گونجایەکانی جیهان تایبەتییەکانیشمان بۆ هەموو مافەکان. بەردەستی خۆتان بگرە بە مامۆستایانی بە ئەزموون و زانیاری زیاتر بگۆرین!

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Feb, 18:30


ئاگادارى بۆ گشت ناوەندەکانى خوێندن لەسنووری پەروەردەی ڕانیە .
بەیانی 5 شەممە ڕێکەوتی 6 / 2 / 2025 چەکەى مووچەى مانگى 1 ى ساڵی 2025 دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن دەکەینەوە کە کاتژمێر 10 سەردانى هۆبەى ژمێریارى مووچە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە .

تێبینی / 1- تەنها بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەردانی پەروەردە بکەن و لەکاتى دیاریکراویش ئامادەبن .
2- داواکارین تاوەکو کاتژمێر 1 سەردانی بانک نەکەن بەهۆی دابەشکردنی مووچەی شوێنی تر.

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Feb, 16:34


سبەینێ ڕۆژی پێنج شەممە، 6ی شوبات، مووچەخۆرانی ئەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن:
کە مووچەکانیان خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە یاخود لقی بانکەکانی خۆیان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Feb, 15:35


سبەی مووچە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Feb, 08:37


ئەنجومەنی وەزیران بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە پەسند دەکات.

مامۆستایانی بە ئەزموون

04 Feb, 19:39


پێنجشەممە ، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

مامۆستایانی بە ئەزموون

04 Feb, 19:36


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگی کانوونی دووەم. ڕۆژی چوارشەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

مامۆستایانی بە ئەزموون

04 Feb, 18:31


ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 2ی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لە زانکۆ و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، (1623) مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشینی دەیانگرێتەوە."

مامۆستایانی بە ئەزموون

04 Feb, 18:02


سەرۆکی شارەوانی هەولێر: هەر وەزارەتێک لیستی ناوی فەرمانبەرانی بنێرێت، بەزووترین کات تیر و پشکی دابەشکردنی زەوی بۆ دەکەین.

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 19:45


ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٩ ) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٥/١/٦

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 19:39


ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٩ ) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٥/١/٦

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 18:50


سڵاو و ڕێز....
بۆ گشت قوتابخانەو باخچەی منداڵانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمان سەبارەت بە فرمانی کاڕگێری دەست بەکاربوونی مامۆستایانی گرێبەست، لە سیستەمی (ئی-پەروەردە) ئەو ژمارە فرمانەو ڕێکەوتەکەی بنووسن .
لەگەڵ ڕێزدا....
پ•بنەسڵاوە

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 16:48


هەلسەنگاندنی 20 نمرە پۆلی شەشەم

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 16:46


ئاگەهداری

ئاگەهداری بو گشت کارگێرێن قوتابخانا سوبەهی روژا سێ شەمبی رێکەفتی2025. 1. 7 ل دویف خشتێ ل خارێ دیارکری سەرەدانا پەشێ ژمێریاری بکەن بو وەرگرتنا چەک مووچا.

١. دەم ژمێر 30. 9 تا 11 ناحیێن کانی ماسێ و چەمانکێ و بامەرنێ و سەرسنک. سەنتەرێ ئامێدێئ.

٢. دەم ژمێر 11 تا 1 ناحیێن شێلادزێ و دێرالوکێ.

تێبینی. ١. هەر ئێک ل دویف دەمێ دەست نیشانکری بهێت.

راگەهاندنا رێڤەبەریا پەروەردا قەزا ئامێدێئ

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 16:45


بۆ قوتابیانی دەرەکی:

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرەکی پۆلەکانی ( ٦ و ۷ و ٨ و ۹ ) بنەڕەتی و ( ١٠ و ١١ ) ئامادەیی زانستی و وێژەیی دەکەین

۱- ڕێکەوتی ٨-١-۲۰۲٥ ئەزموونی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات ..

۲-پێویستە خوێندکاران بەزووترین کات سەردانی ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانە بکەن کە بەرامبەر ناوەکانیان ئاماژەمان بۆ کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی خشتەی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و ڕێنمایی ئەزموونەکان ..

۳-خوێندکاران تەنها لەم قوتابخانە و خوێندنگایانە دەتوانن ئەزموونی دەرەکی بکەن کە بۆیان دیاریکراوە ..

٤- هەر خوێندکارێکی پۆلی ۹ی بنەڕەتی بەشداری ئەزموونی کۆتایی وەرزی یەکەم و دووەم نەکات مافی بەشداریکردنی لە ئەزموونی نیشتیمانی نییە و بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت ..

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 16:43


ئاگادارى بۆ گشت ناوەندەکانى خوێندن لەسنووری پەروەردەی ڕانیە .
بەیانی 3 شەممە ڕێکەوتی 7 / 1 / 2025 چەکەى مووچەى مانگى 11 ى ساڵی 2024 دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن دەکەینەوە کە کاتژمێر 10 سەردانى هۆبەى ژمێریارى مووچە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە .

تێبینی / 1- تەنها بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەردانی پەروەردە بکەن و لەکاتى دیاریکراویش ئامادەبن .
2- داواکارین تاوەکو کاتژمێر 1 سەردانی بانک نەکەن بەهۆی دابەشکردنی مووچەی شوێنی تر.

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 10:32


سڵاو مامۆستایان
ئاگاداری ئەو سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە بەشدار بوونە لە بەڕێوەبردنی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٣-٢٠٢٤)
بەیانی ڕۆژی سێ شەممە سەردانی بەشی ئەزموونەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.
لە گەڵ ڕێز.
پ:چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

06 Jan, 10:13


سڵاو ڕێز مامۆستایان
بۆ /گشت قوتابخانەکان
وەک بەبیر هێنانەوە بە پێی ڕێنمایی
پێویستە تاکو دەستپێکی ئەزموونەکان نمرەکانی (١٠ـ٢٠ـ١٠)
تۆمار کرابن.
لە گەڵ ڕێز
پ•چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Jan, 19:25


بـــــەیــــــانـــــی شـــــــایـــــســـتـــــــە دارایـــیــــەکــــانـی هۆڵە ئەزموونە گشتییەکانی( زانستیی ــ وێژەیی)،خوولی دووەم دابەش دەکرێت

ئاگاداری بەڕێوەبەرانی هۆڵی ئەزموونە گشتییەکانی
( زانستیی ـ وێژەیی)، ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ ـ ٢٠٢٤) (خوولی دووەم) دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٦ / ١ / ٢٠٢٥زایینی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکەمان ــ بەشی ئەزموونەکان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.


لەگەڵ رێزماندا...

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز

هەواڵ نووسین/ سامان عەزیز ڕەسووڵ

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Jan, 18:40


بیرکاری پۆلی چوار 20 نمرە

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Jan, 16:39


تقویم - ڕۆژمێری - 2025

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Jan, 15:08


هەلسەنگاندنی پۆلی سێ یەم

مامۆستایانی بە ئەزموون

05 Jan, 15:08


پێدانی سوپاس و پێزانین بە قوتابیە زیرەکەکان لەوانەی بیرکاری

مامۆستایانی بە ئەزموون

30 Nov, 14:59


دابەشكردنی نمرەی هەڵسەنگاندنی ڕۆژانەی پۆلی نۆ (١٠)نمرە
بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە (٢٠٢٤-٢٠٢٥)
سودی دەبێ بۆتان

مامۆستایانی بە ئەزموون

30 Nov, 08:46


،،. پــرســـــــەنـــامـــــــە .،،

(( إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ))

بە ناوی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا ( سیروان احمد رضا ) بەرێوەبەر قوتابخانەی رێزانی بنەرەتی دەکەین .
داواکارین لە خودای گەورە دڵنەوایی و ئارامی بە کەس و کار و مامۆستایان و هاورێی و خزم و خانەوادەی ببەخشێت
روحی شاد و جێگای بەهەشت بێت ان شاء الله .

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر
٢٠٢٤/١١/٣٠

مامۆستایانی بە ئەزموون

29 Nov, 21:25


رۆژی شەممە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات، قۆناخەکەش بۆ دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

مامۆستایانی بە ئەزموون

29 Nov, 14:42


Shirwan Baqi:
بابەتەکۆمەڵایەتییەکان / پۆلی چوارەم
https://docs.google.com/presentation/d/137f2WKBqyt8ywhkRqhKQLkBYtn-OETTp/edit?usp=drivesdk&ouid=108998947848364678585&rtpof=true&sd=true

بابەتەکۆمەڵایەتییەکان / پۆلی پێنجەم
https://docs.google.com/presentation/d/138TG3CjoQMr07bhGgR09gSj7cpbGE5hO/edit?usp=drivesdk&ouid=108998947848364678585&rtpof=true&sd=true

بابەتەکۆمەڵایەتییەکان / پۆلی شەشەم
https://docs.google.com/presentation/d/1347Ll9fSEV3tVfCc2zLpCKvkRfsIe_BL/edit?usp=drivesdk&ouid=108998947848364678585&rtpof=true&sd=true



پاوەر پۆینتی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان پۆلەکانی
( ٤ ٫ ٥ ٫ ٦ )
ئامادەکردنی م شیروان باقی
لە قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

مامۆستایانی بە ئەزموون

29 Nov, 14:40


سەرجەم پرسیارە وزارییەکانی زمانی عەرەبی پۆلی ١٢

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Nov, 14:56


پلانی ساڵانەی کوردی

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Nov, 14:52


خشتەی دابەشکردنی نمرەکان لە پۆلی یەک تاوەکو پۆلی نۆ

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Nov, 14:49


😘زمانی کوردی بۆ تێلێگرام😘

☀️هاوڕێیانی ئازیز!
بە کرتەکردن لەسەر ئەو بەستەری خوارەوە، دەتوانن تێلێگرامەکانتان ڕاستەوخۆ و بەبێ دابەزاندنی هیچ پەڕگەیەک لەسەر تەواوی پلاتفۆڕمەکان بکەن بە کوردی.


کوردیی سۆرانی☀️
t.me/setlanguage/1kurdish

کوردیی کورمانجی☀️
t.me/setlanguage/kurmanji

کوردیی هەورامی ☀️
t.me/setlanguage/horami

کوردیی کەڵهوڕی ☀️
t.me/setlanguage/kurdish-kalhori

بۆ رێزگرتن لە زمانی زگماکیمان، زمانی تێلێگرامەکەمان بکەینە زمانی کوردی.



بڵاوگەی_کوردیبۆک

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Nov, 14:15


خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و پەروەردەکار (محەمەد حەسەن جووجە) سەرۆکی پێشووتری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ناوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و ئایزانی دەکەین، رۆحی کۆچکردوو شادبێت.

انا لله وانا اليه راجعون

وەزارەتی پەروەردە
۲۱ی۱۱ی۲۰۲٤

مامۆستایانی بە ئەزموون

15 Nov, 08:59


ڕوونکردنەوەیەک له‌سه‌ر پشوو لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاندووه‌: "پشووی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی (15-11-2024 تاکوو 23-11-2024) "تەنیا" بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانه‌، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئەم پشووە (جگە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024)، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور نین.

مامۆستایانی بە ئەزموون

15 Nov, 07:18


چەند نموونەیەکی جوان لەپلانی ڕۆژانەی کۆمەڵایەتی
بۆپۆلەکانی ٤-٥-٦بنەڕەتی
ئامادەکردنی مامۆستا مظفر اسماعیل محمدرشید
مامۆستا لە قوتابخانەی پەیوەندی بنەڕەتی تێکەڵاو
پەروەردەی دەورووبەری هەولێر.

مامۆستایانی بە ئەزموون

15 Nov, 06:43


تاقیکردنەوەی مانگانە،بۆ پۆلەکانی ٤+٥+٦،لە بابەتی زمانی ئینگلیزی،بەهیوای سوود:

مامۆستایانی بە ئەزموون

14 Nov, 19:50


🔴 فەرمانی وەزاری لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

مامۆستایانی بە ئەزموون

14 Nov, 16:09


#پشووی_فەرمی:
ئەنجوومەنی وەزیران
لە ١٥ی١١ تاوەکوو ٢٣ی١١ی٢٠٢٤
بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی قوتابخانە و زانکۆکان کە؟خڵکی ناوچەکانی مادەی (١٤٠)ن
پشووی فەرمی دەبێت .

مامۆستایانی بە ئەزموون

13 Nov, 18:45


ئه و مامؤستابه رئزانه ى ناويان هاتوه له ليستى خواره وه به يانى (پئنج شه مه ١٤/١١/٢٠٢٠) سه ردانى (په روه رده ى ناوه ند) بكه ن بؤ مامه له ى (UPN) بايؤمه ترى بؤ ته واو بونى كاره كانيان

له پ.ناوه ند له ژورى ژمئريارى رئكاره كان ده سپئده كه ن

کارتی نیشتیمانی ئەسڵی و یەک دانە کۆپی دەکەی لە پەڕەکی ئەیفۆڕ

مامۆستایانی بە ئەزموون

13 Nov, 16:20


بۆ یەکەمجار ئەم تاقیکردنەوە گریمانەییە لە هەولێر بەکاردەهێندرێت...
لەجێگای موادی کیمیایی چی بەکارووەهێنن
#تاقگەی_گریمانەیی
لەلایەن قوتابیانی 10 زانستی لە بابەتی کیمیا لە قوتابخانەی ( ئا.ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی کوڕان )
بەسەرپەرشتی مامۆستا دێدەوان
بینەری ڤێدۆکە بە.

مامۆستایانی بە ئەزموون

13 Nov, 14:28


بۆ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکان و باخچەی منداڵان
سلاو
تکایە بەزوترین کات بۆ ماوەی پێنج رۆژ وەلامی ئەو نوسراوامان بدەنەوە تەنها به لیست .
پ•چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 17:05


مامؤستايانى ئه و قوتابخانانه ى ناويان هاتوه له ليستى خواره وه به يانى (يه ك شه مه ١٠/١١/٢٠٢٤) سه ردانى (په روه رده ى ناوه ند) بكه ن بؤ مامه له ى (UPN) بايؤمه ترى بؤ ته واو بونى كاره كانيان

له پ.ناوه ند له ژورى ژمئريارى رئكاره كان ده سپئده كه ن

کارتی نیشتیمانی ئەسڵی و یەک دانە کۆپی دەکەی لە پەڕەکی ئەیفۆڕ
دواتر کە بایومەتری دەکەی لە بانک وەرەقەکە دەداتێ دەڵێ برۆ پێنج دانە کۆپی بکە ،
دوو دانە لۆ خۆی دەبات وە دووی تر لۆ تەربیەیە یەکیش لۆ مدیری مەکتەبە ،
ئەسڵیەکەش لۆ خۆی دەبات ودەیپارێزی

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 15:51


سڵاو رێز بەرێوەبەرە بەرێزەکان تکایە مامۆستایانی گرێبەستان ئاگادار بکەنەوە سبەی سەعات یەک دوای نیورۆ 75 کەسی تر بچن بۆ بایۆمەتری بەپێی ریزبەندی
پ•چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 10:49


“ گرنگی راهێنانی په‌روه‌رده‌یی “

به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی سیسته‌می فێركاری و گه‌یاندنی په‌یامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ له‌ زانیاریه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن .. پێویسته‌ سه‌رجه‌م مامۆستایان به‌رده‌وام بن له‌ وه‌رگرتنی زانستی نوێ ‌‌و سه‌رده‌میانه‌ و ئاشنابوونیان به‌ سیسته‌م و پێشكه‌وتنه‌ جیهانیه‌كان تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن و له‌ بنیاتنانی تواناكانیان و نوێگه‌ری له‌ شێوازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌شداری راهێنان بكه‌ن .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ مامۆستایان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی وه‌رگرتنی زانیاری نوێ و پێشكه‌وتنه‌كانی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌م بن و له‌ پرۆسه‌ی راهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان پابه‌ند بن و هه‌موو لایه‌كمان پالپشت و هاوكار بین بۆ به‌رده‌وامی و بره‌ودان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی راهێنان و رێزگرتنی راهێنەران كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی پێشخستنی تواناكان و گه‌شەی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ ووڵاته‌كه‌مان .

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 10:31


ئێستا/وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئێستا بۆ هەندێک پرسیار و بەدواداچون تەلەفۆنم بۆ بەڕێز د.توانا نجف بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی کرد دوای هەواڵ پرسین پێم وت ببورە کاک دکتۆر هەرچەندە ئەمرۆ دەوام نی یە و کاتی دەوام نی یە بەڵام چەند پرسیارێکم هەیە ئەویش وتی من لەخزمەتدام و وە ئێستا لەدەوامم لە وەزارەت بۆ رایی کردنی ئیش و کاری هاوڵاتیان بەراستی سەرم سوڕما، زۆر کەمن ئەو بەرپرس و کەسانەی ئەوەندە ئیشەکەیان خۆش بووێت و لەخزمەتی خەڵک دابن.

بەراستی ئەو خزمەت کردنە و ئەو خۆشەویستە بۆ ئیش و کار و خزمەتی خەڵک جێگای دەستخۆشی و ستایش کردنە دەکرا وەک هەر کەسێکی تر ئیستا لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆیدا کاتەکانی بەسەر بردبایە .

ئەوە جگەی لەوەی رۆژانی ئاسایی دەوام زۆربەی رۆژەکان لەگەڵ بەڕێز د.ئارام وەزیری خوێندنی باڵا تا سەعات ٥ ی ئێوارە لەدەوامدان.

دکتۆر توانا گیان خوای گەورە تەمەن درێژ و تەندروست بکات هەموو کات جێگای شانازیت،هەر کەسێک لە نزیکەوە ئاشنات بێت لە راستگۆی و دڵسۆزی تۆ تێدەگات.

مافپەروەر/کامۆ خدر
ماستەر لەیاسا

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 09:48


بەهۆی سەرژمێری چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە

مامۆستایانی بە ئەزموون

09 Nov, 08:11


سڵاو مامۆستایانی گرێ بەستی بەڕێز ئەوەی بایۆمەتری تەواوکرد لەبانکی ئازادی لەسۆران وێنەی اصلي بایۆمەتری بۆمان بیننەوە بەشی ژمێریاری بۆ ئەوەی ئێمەش کۆدەکەی لە کۆمپیوتەر داخل بکەین،لەگەل ڕێزم بۆ هەموو لایەک.
پ•چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 19:41


ئەو ڕێزو سوپاسە بۆ هەرچوارپەروەردەی سۆران چۆمان مێرگەسۆر ڕواندزە

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 18:58


➤ سبەی شەممە لەلیستی ژمارە 326 بۆ 426 ئامادەبن لە بانکی ئازادی سۆران.

➤ تێبینی/پێداویستیەکان ئەمانەت پێ بێت:

کـارتـی نیشـتمـانـی

فەرمانی کارگێڕی دەست بەکاربوون

فەرمانی کارگێڕی بوون بە گرێبەست

لیستی ناوەکان کە مۆری وەزارەتی دارایی پێوەبێت،فۆڕمی بایۆمەتری کە واژووی بەڕێوبەری پەروەردە و ل.ژمێریاریی لەسەربێت.

کاتژمێر 8:30بەیانی بایۆمەتری دەکرێت.

➤ ئەو گرێبەستانەی موچەی تریان بە ناوە بەهەر هۆکارێک بێت خانەنشینە یان شەهیدانی باب و برایانە یا هەر مووچەیەکی تر ئاگاداریان بکەنەوە بچن لەسەر ناوی خۆیان لا ببەن ئەگەرنا بایۆمەتریان بۆ ناکرێت.

#پەروەردەی چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 18:56


بەخشینی ڕێز و سوپاس لە لایان " د. ئالان حەمە سەعید"،وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ سەرجەم بەڕێوەبەران و مامۆستایانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، لە بەرانبەر پابەندبوونیان بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دەرەکی،
بۆ ساڵی خوێندنی(۲۰۲۳-۲۰۲٤ز)، جەنابیان بڕیاریدا بە بەخشینی ڕێز و سوپاس. لێرەوە بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز "د. ئالان حەمە سەعید"،وەزیری پەروەردە، "م. اکارا الیشا کیۆ"، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران.

هەواڵ نووسین/ سامان عەزیز ڕەسووڵ

هەینی، ٨ / ١١ / ۲۰۲٤زایینی

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 15:42


مەجید خانۆ: بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر بەبڕیاری سەرۆك وەزیران (1370 )مامۆستا لە سنووری پەروەردەكەمان بوونە گرێبەست(182)قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر هەن

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 15:05


بەڕێوەبەرێک پێش هاتنی ڕاهێنەران بۆ قوتابخانە ئامادەیەکان
بەپێی پلانی ڕۆژانەم دەبوو سەردانی پۆلێک بکەم پێنج خولەک ڕێنمایی خۆمیان پێ بگەینم ، لەوکاتەی چووم دوای ڕوخسەت وەرگرتن
مامۆستاکە لەسەر رحلەک دانیشتبوو ، پەرتوکەکەشی کردبۆوە ، وایت بۆردەکە نەک هیچ شتی لەسەر نەنووسرابوو تەنانەت بەروار و بابەتیش نەنووسرابوو ، کەچی وانەیان دەخوێند. دوای ڕێنمایەکانم بە مامۆستاکەم وت کە زەنگ لێدا سەردانم بکە لە ئیدارە...
دوای ئەوەی هاتە لام پێم وت مامۆستای بەڕێز وانە هەر بەو شێوەیە دەڵێیەوە ، وتی بەلێ مدیر بۆ کێشەی هەبوو ، وتم بەلێ وانە وتنەوە بەو شێوازە نابێت وایت بۆرد بۆچی کراوە ، پەرتوک چۆن لە بابەتی کۆمەلایەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی دەکرێتەوه ....هتد دواتر داوای ئەو تاقیکردنەوەم لێکرد کە ئەنجامی دابوو لە کۆی 32 قوتابی تەنها سێ قوتابی دەرچووبوون ، بێگومان ژمارەیەک ڕاسپاردەم پێدا کە لەوانەکانی داهاتوو دەبێ ئەو خالانە جێبەجی بکات...
#تەنها یەک ساڵی بەسەردا تێپەڕیەوە..
ئێستا هەمان مامۆستا کە ڕاهێنەر هاتووە وا ڕێکەوت ڕۆژی چوارشەم چومەوە هەمان پۆل لە پۆلەکەی گروپاتی بەکاردەهێنا گەیاندێکی زۆر باشی هەبوو بەشداری بەقوتابیەکان دەکرد بە پێی میتۆدەکان ، کەواتە بۆ ڕاهێنەر خراپە ، توانیەتی مامۆستایەک لە شێوازێکی کلاسیک بگۆڕێت ..
#بەڕێوەبەرێک لە قۆناغی ئامادەیی

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 14:59


لە 10 ڕۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دەکرێت و فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتانە زەوی وەردەگرن


ئەمجارە فەرمانبەرو خانەنیشنانی ئەم وەزارەتانە زەوی وەردەگرن
شارەوانی و دارایی و ناوەخۆ و پەروەردە و خوێندنی باڵا

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 12:51


سەبارەت بە تۆماری گشتی
ئەو زانیارنە لەسەری بێت
ناوی قوتابخانە
ساڵی دامەزراندن
ژمارەی تۆمار
بەرواری کردنەوە و بەرواری داخستن.
ڕەنگەکانی تۆماری گشتی:
ڕەنگی پەمەیی بۆ باخچەی مندالان
قاوەیی بۆقۆناغی بنەڕەتی
جەرگی بۆ قۆناغی ئامادەیی
شینی تۆخ بۆ ئامادەیی پیشەیی
ڕەساسی بۆ پەیمانگاکان
م.کاروان ٲحمد
ئا.ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی کوڕان

مامۆستایانی بە ئەزموون

08 Nov, 11:12


هیچ کام لەو قوتابخانانەی دووساڵ لە پڕۆژەهەلسەنگاندنی دەرەکی ئاساتی چواریان هەیە ، هیچ کاتێک بەرامبەر ڕاهێنەر و کاری نوێی ناڕازایی نەبوونە ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەو قوتابخانانە پەرە بەتواناکانی خۆیان دەدەن..
وتەی سەرپەرشتیارێک

مامۆستایانی بە ئەزموون

26 Oct, 12:52


ئاگاداری...پەروەردەی دوکان
ئاگاداری مامۆستایانی وانه‌بێژی سنور ناحیه‌ی بنگرد و ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ین .
سبه‌ی یه‌كشه‌‌‌‌ممه‌ ٢٠٢٤/١٠/٢٧ كاتژمێر ٨:٣٠ سه‌رله‌‌به‌یانی سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده‌مان بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی به‌گرێبه‌ستكردنتان.

تێبینی / بۆ پێداویستیه‌كان له‌ وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌.

١/ بڕوانامه‌ یان پشتگیری بڕوانامه ئه‌صڵی‌
٢/ دوو كۆپی له‌ كارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی شارستانی
٣/ هه‌شت وێنه‌.

مامۆستایانی وانه‌بێژی ئه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگانه و باخچانه‌‌
سه‌ردان بكه‌ن

‌ئامادەیی سەرچیا
ق. بنگرد
باخچەی جریوە
ق. مەمەند ئاوا
ق بەردەشانی خواروو
ق. بەردەشانی سەروو
ق.قەرەتەپە
ق.سێوکان
ق. میرسوار

مامۆستایانی بە ئەزموون

26 Oct, 09:02


پلانی ساڵانەی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتیەکان 2024 - 2025 سۆرانی.

مامۆستایانی بە ئەزموون

22 Oct, 18:25


سڵاو رێز بەرێوەبەرە بەرێزەکان
ئاگاداری ئەو مامۆستایانە بکەنەوە مۆڵەتەکانیان تەواو بوە تکایە لەکاتی خۆی کاری مۆڵەتەکان ئەنجام بدەن
رەنجاو لە باخچەی سەکران
امینە لە بزەی بنەرەتی
هاوژین لەچاوانی بنەرەتی
رێژنە قلطاس دوو رۆژی تر فەسڵ ئەبێت لە ئامادەیی باڵەکی کچان
پ•چۆمان

مامۆستایانی بە ئەزموون

22 Oct, 16:53


سڵاو بەڕێزان ئەو فۆڕم و تۆمارانە پێویستە لای ڕێنماییکار هەبن بۆ ئاگاداری ئەو سەرپەرشتیارە بەڕێزانەی کە لەقوتابخانەکانتان ڕێنماییکار هەیە.
لۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی ناوەڕۆکی فۆڕم یان تۆمارەکان ئەگەر پێویست بوو چ هەرکەس پرسیاری هەبوو یان بەگشتی لەخزمەتدام .

مامۆستایانی بە ئەزموون

22 Oct, 15:18


سنوری فتوحاتی خەلیفەکانی ڕاشدین  کۆمەڵایەتی  پۆلی ٨ بەشی مێژوو
ئامادەکردنی مامۆستا علی ملاجعفر

مامۆستایانی بە ئەزموون

22 Oct, 04:53


ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی١٠ی٢٠٢٤
دەوامی قوتابخانەکان و باخچەکان و زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە.

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Oct, 20:11


ئاگادارى بۆ گشت ناوەندەکانى خوێندن لەسنووری پەروەردەی ڕانیە .
بەیانی سێ شەممە ڕێکەوتی 22 / 10 / 2024 چەکەى مووچەى مانگى 9 ى ساڵی 2024 دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن دەکەینەوە کە کاتژمێر 11 سەردانى هۆبەى ژمێریارى مووچە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە .

تێبینی / 1- تەنها بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەردانی پەروەردە بکەن و لەکاتى دیاریکراویش ئامادەبن .

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Oct, 17:20


#مووچە
ئاگاداری بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئەکەین ، سبەی سێ شەممە بەرواری 2024/10/22 کاتژمێر (٨:٣٠)ی سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن ، بەمەبەستی وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی ( 9 )ی ساڵی 2024.

لەگەڵ ڕێزدا......

مامۆستایانی بە ئەزموون

21 Oct, 10:25


سبەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی١٠ی٢٠٢٤
دەوامی قوتابخانەکان و باخچەکان و زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە.

مامۆستایانی بە ئەزموون

20 Oct, 21:16


ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە. لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢١ ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی. ٢٠٢٤/١٠/٢٠

مامۆستایانی بە ئەزموون

19 Oct, 18:32


سڵاو ڕێز..... ئەمە شێوەی پیتەکانی زمانی کوردییە هەرچەندە پێشتر چەند کارێ کراوە لەسەر بابەتی لەسەر هێڵ وە پێویست و گرنگە مامۆستا گرنگی بەجواننوسی پیتەکان بدات بۆ ئەم مەبەستەش من ئەم شێوازەم ئامادەکرد
بە هـــیوای ســـوود

ئامادەکردنی /م. ئیمان ڕزگار محمد