زانیاری قوتابیان @qutaby4n Channel on Telegram

زانیاری قوتابیان

@qutaby4n


بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{دامەزراوەی قوتابیان }

kurdistan ❤️💛💚

Owner : @Ph_Aliomar

گەورەترین پێگەی قوتابیـان لەتێلێگڕام

زانیاری قوتابیان (Kurdish)

زانیاری قوتابیان یەکەمین کەناڵێکە لە تێلێگڕام کە لەخۆی گرتنی زانیاری و پەیوەندییەکان بەقوتابانی کوردستانیە. ئەم کەناڵە لە سەر بنچینەی ئاکادیمی، زانست بنیازەتیەکان، و یارمەتی بە قوتابان بۆ فەرمیان بەشدارییەکان جێبەجێ دەکات. بەم شێوەیە، دەتوانن زانیاریی نوێتر ببینن و بەرزبەرانی دیاریکراو ببینن لە گروپەکانی خۆیان. زانیاری قوتابیان کەناڵێکی پێشوویی و بەرزبەر بۆ هەموو قوتابانی کوردستانی.

زانیاری قوتابیان

13 Nov, 13:56


بەپەلە 😳😱

زانیاری قوتابیان

11 Nov, 21:02


چەن زانیاریەڪ لەسەر تەمهیدی :

🟠 تاقیکردنەوەی تەمهیدی ( بەرایی ) لە ڕێکەوتی 23/2/2025 تاکو2025/3/3 ئەنجام دەدرێت ،

🟢لە 8 بابەت تاقیکردنەوە دەکرێ واتا ئاین بەجیا،

🟠قوتابی لە پێنج بابەت ناجح بێت مافی داخڵ بوونی وزاری هەیە واتا 3 دەرس لێ خۆشبوونە،

⭕️کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کاتژمێر 1 نیوەڕۆیە،

زانیاری قوتابیان

11 Nov, 20:56


👍 کاتی پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن تاقیکردنەوی تەمهیدی:

🟢لە (17-11-2024) تا (26-12-2024) بۆ یەک و دوو بابەتی پۆڵی 2⃣1⃣ ئامادەی

📌خوێندکاری دوو ساڵه یان زیاتر ئەتوانی دەرەکی تەمهیدی بکات🟢

تب👇
پێشتر بۆ معاملاتی دەرەکی 25 هەزارت لێ وەرەگیرا ئێستا بۆتە 50 هەزار .

زانیاری قوتابیان

11 Nov, 16:21


🟢 دکتۆر ئارام وەزیری خوێندنی باڵا :

فەرمانی وەزاری دەرکرد بۆلێخۆشبوون بۆ خێزانانەی دووخوێندکاریان بەپاڕالێل یان ئێواران دەخوێنێت بۆهەریەکەیان داشکاندنی %50 لەکرێی خوێندنیان دەکرێت

زانیاری قوتابیان

11 Nov, 12:24


ڕۆژنامەنووس چۆمان هیوا :

بەشێک لە بەڕێوبەری قوتابخانەکان پارە لەقوتابی و شوفێری پاسەکان وەردەگرن بەناوی عمولەوە ،

زانیاری قوتابیان

11 Nov, 11:37


ئایە ئەزانی یەکەم کەس فیزیا و بیرکاری وتۆتەوە بەزمانی کوردی جەمال نەبەز بووە !!

یەکەم کەسیش بووە کە کتێبێکی بۆ وانەی فیزیا بە زمانی کوردی دانا‌ و ساڵی 1960 بڵاوی کردەوە.

دروود بۆگیانی پاکی جەمال نەبەز ئەدیب و شاعیر و زمانزانی گەورەی کورد ،

زانیاری قوتابیان

09 Nov, 21:02


✔️ بەرچاوڕوونییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ خانەوادە و کەسوکارى خوێندکاران و قوتابیان ...

🤔 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، بەپێى یاساى ژمارە (🔢)ى ساڵی (🔢🔢🔢🔢)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، ماددەى پێنجەم، بەشى شەشەم، خاڵى سێیەم، کە دەقى یاساکە هاوپێچە، هیچ زانکۆییەکى تایبەت لەهەرێمى کوردستان (کۆلێژى پزیشکى گشتى) نیە چونکە کردنەوەى ئەو کۆلێژە پێیوستى بە هەموارى یاسا هەیە.

🤔 بۆیە بەپێویستى دەزانین قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە کە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتیان پێدراوە (کۆلێژى پزیشکى گشتى) یان نیە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

🤔 یاساى ژمارە (🔢)ى ساڵى (🔢🔢🔢🔢)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان:

https://drive.google.com/file/d/1z8c1nBC2ImSXMdKOJbJn9IV0KomTvyNP/view?usp=sharing

زانیاری قوتابیان

08 Nov, 20:09


زانیاری قوتابیان pinned «هەرچی قوتابییە پێویستە چەناڵی مامۆستای  بلیمەتی عەرەبی { م.ئومێد بشار ئاکرەیی} جۆین بکات 🔴   چونکە ناسراوە بە سولتانی پێشبینییەکان و کەشف کردنی نەصی خارجی و دانانی پرسیاری کاندیدکراو بۆ وزاری ئیمپڕاتۆری عەرەبی م ئومێد 👑 ⬇️⬇️⬇️⬇️ https://t.me/omidakrayii…»

زانیاری قوتابیان

08 Nov, 19:54


هەرچی قوتابییە پێویستە چەناڵی مامۆستای  بلیمەتی عەرەبی { م.ئومێد بشار ئاکرەیی} جۆین بکات 🔴

  چونکە ناسراوە بە سولتانی پێشبینییەکان و کەشف کردنی نەصی خارجی و دانانی پرسیاری کاندیدکراو بۆ وزاری

ئیمپڕاتۆری عەرەبی م ئومێد 👑


⬇️⬇️⬇️⬇️
https://t.me/omidakrayii
https://t.me/omidakrayii

زانیاری قوتابیان

08 Nov, 07:30


پێداویستی بەشە ناوخۆیی بۆ هەموو زانکۆکانی هەرێم

زانیاری قوتابیان

07 Nov, 15:11


ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کەفیل
بۆ جێبەجێ کردنی مامەڵەی کەفیل ئەو کەسەی کە ئەبێتە کەفیلت ئەبیت بچێت لەو فەرمانگەی کە لێیەتی پشگیری بێنێت و موچەی بنەرەتی لە (٢٥٠ هەزار کەمتر نەبێت ).

ئەو کەسانەی ناتوانن ببنە کەفیل:
🟠پۆلیس        ⭕️ئاسایش    ⭕️هاتووچۆ  
🟠پێشمەرگە    🟠مامۆستای گڕێبەست  
🟢فەرمانبەری گرێبەست

یەک کەس ئەتوانی کەفیلی چەند خوێندکارێک بکات ئاساییە.

چۆنیەتی کەفیل کردنەکە دوو شێوازە:
ئەتوانێت بێت لەگەڵت بۆ زانکۆ و لەبەشی یاسای زانکۆ مامەڵەی کەفیل و بەڵێنامەی بۆدەکەن و پاش تەواو بوونی بچۆ تۆماری گشتی زانکۆ.

⭕️ئەتوانێت لەگەڵت نەیەت بۆ زانکۆ و لە دادنوسی(کاتب عدل) شارەکەت بۆت بکات  کە لەکۆتایی دوو وەرەقەو پێ ئەدەن (سپی و زەردێکە باهەربزانن) ئیتر ئەوە ئەبەی بۆزانکۆ و پێویست ناکات کەفیلەکە بێت لەگەڵت لەبیرم نەچێ بڕە پارەیەک و لێ وەرئەگرن لەپای ئەو مامەڵەیە لەدادنوس.

تێبینیەکی گرنگ/ بۆ هەردوو خاڵەکەی سەرەوە پێویستت بەم شتانە ئەبێت کە پێت بێت ئەگینا بۆت ناکرێ:
⭕️کارتی نیشتیمانی خوێندکار
کارتی نیشتیمان + کارتی زانیاری (کەفیل)
⭕️کەفیل پشگیریەک لەو فەرمانگەی دەوامی لێ دەکات بۆی کرابێت و پێی بێت

زانیاری قوتابیان

07 Nov, 07:29


🟢 بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کە ئەمسال وەرگیراون لە زانکۆکانی هەرێم بە هیچ شێوەیەک ناتوانن گواستنەوە و میوانداری بکەن.

زانیاری قوتابیان

06 Nov, 18:58


🚨 چوار رۆژ بەسەریەکەوە دەبێتە پشوو لە تەواوی عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

ئەم مانگە چوار رۆژ بەسەریەک دەبێتە پشوو و بڕیار وایە رۆژی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بەم هۆیەش دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق

ڕۆژەکانی سەرژمێری کە ٢٠ و ٢١ دەبێت هاوکات دەبێت لەگەڵ رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە کە دوو رۆژ پشوو دەبێت و بەدوای ئەوان هەینی و شەممەش پشوو

زانیاری قوتابیان

06 Nov, 13:52


فۆڕمی سەرژمێری کارابوو
بۆدەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان ،

کۆی پرۆسەکە دوو مانگە وەک کارمەندی سەرژمێری کاردەکەی بەمووچەی 250 هەزار بۆهەر مانگێک ،

بینێرن بۆ خوشک و براو خزمێکی دانەمەزراوتان با سوودمەند بن ❤️

زانیاری قوتابیان

05 Nov, 17:20


زانکۆی گەرمیان:

بۆخوێندکارانی قۆناغی یەکەم
ئەوانەی تازەوەرگیراون بۆ ساڵی2024بۆ2025
لەڕۆژی یەک شەمەوە
بەرواری 10ی مانگی11
سەردانی تۆماری زانکۆی گەرمیان بکەن لەکۆلێژی پەروەردە بە مەبەستی تۆمار کردنیان

زانیاری قوتابیان

05 Nov, 11:07


" مامۆستا و خوێندکارانی زمانی کوردی لەکەرکوک گردبوونەوە دژی ڕووخاندنی قوتابخانەکەیان "

داواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەرچی زووە ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر دژی تەعریبکردنی زمانی دایک لەوشارە ،

زانیاری قوتابیان

04 Nov, 11:49


👍 چى بکەیت بۆ خۆتۆمارکرن لەزانکۆو پەیمانگاکان 😉

🟠سەرەتا بچۆ ناو سایتى زانکۆلاین وینەى ئەوبەشە دەگریت کەوەر گیراویت لیى یان بەپرینت رایبكێشی بەلام باناوى خۆت و بەشەکەت بەجوانى دەربچیت
پاشان دەچیتە بۆ قوتابخانەکەت لەوئ بەریوبەرى قوتابخانەکەت بۆئەوەى بزانیت تۆ لەکام بەش وەرگیراویت و بروانامەت بۆبکات داواى پشتگیرى شوینەکەت لئ دەکات کە وەرگیراویت لێی واتە ئەو وێنەی سكرینت كردوە ...
تۆش وینەى بەشەکەتى پیشان بدە چونکە ئەوە پشتگیرییە
پاشان بەریوبەرى قوتابخانەکەت بروانامەکەت پئ دەدات و دەیبەیت بۆ پەروەردەى شارەکەت لەوئ مۆرى دەکەیت ,ئەمە بروانامەکەت
تەواو کرد

🟠 پاشان دەچیت لەوێنە گریک ١٠ وێنە دەگریت بلئ بۆزانکۆ و پەیمانگام دەویت بۆمعاملات.

🙂 پاشان کۆپى جنسیە و تەسکەرە و کارتى زانیارى وفۆرمى خۆراک یان کارتى نیشتیمانى بەملەوەنى , ئەبێت جنسیە و تەسکەرە و کارتى زانیارى و فۆرمى خۆراک یان کارتى نیشتیمانى ئەسڵیەکەشت پئ بێت بۆ كاتی معامەلات.

🔴 پاشان دەچیت بۆ نەخۆشخانەیەک پشکنینى چاو و جۆرى خوێنەکەت دەکەیت.

🟢ئیستا چیمان ماوە کەفیل
كەفیل نابئ موجەخۆری جەكدار بئ 
بۆکەفیل فەرمانبەرێک بینە کە موچەکەى ٢٥٠هەزار کەمتر نەبیت ئەم فەرمانبەرە پشتگیرییەک دێنێت لە فەرمانگەکەى بۆدادنوسى شارەکەت لەوئ کەفالەتت بۆدەکەن و ئەم كەفیلە ئەبیت کۆپى جنسیە تەسکەرە و کارتى زانیارى و فۆرمى خۆراک یان کارتى نیشتیمانى پئ بیت لەگەل دوو وینەی خۆی
وااتە بۆکەفالەت ئەتوانى لەدادنوسى شارەکەت بیکەیت و پیویست ناکات بیبەیت بۆ زانکۆ و پەیمانگاكە.
ئیتر ئەمانەت تەواو کرد هەموى بکە ناو زەرفێکەوە ئەچیت بۆ تۆمارى زانکۆ یان پەیمانگاکەت 
لەوئ مامەلەى تۆمارکردن تەواو دەکەیت و دەبیتە خوێندکارى ئەوبەشە.

🟢دابەزاندن :
كە مامەڵەی خۆتۆماركردنت تەواو كرد لەوێ ڕاستەوخۆ بڵێ دەمەوێ دابەزاندن بكەن دەتنێرن بۆ تۆمار لەوێ وێبسایتی دابەزاندن گەر كاراببوو سەیری‌ ئەو بەشە دەكەن كە دەتەوێ تاكوو بزانن ئاخۆ شمولت دەكا یان نا ئەوجا مامەڵەی دابەزاندنت بۆ دەكەن و بۆ ئەو بەشەی كە دەتەوێ و تەواو , دەڕۆیتەور و چاوەڕێی ئەنجامی دابەزاندن دەكەی گەر وەرگیرای لەو بەشەی داواتكردوە دەچیتەوە دوبارە معاملاتی نوێ دەكەیتەوە گەر وەرنەگیرایی ئەوا لە بەشەكەی خۆت بەردەوام دەبیت ..
دابەزاندنیش بەپێی كۆنمرەی خۆت و كورسی بەتاڵ دەبێت بەپێی منافسە وەرئەگیرێی ..
مامەڵەی وەرگرتن هەفتەیەک دوای ناو هاتنەوە دەست پێ دەکا.


👍 پێداویستی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابی / خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان:

1️⃣ بڕی شەست هەزار(60000)بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن

2️⃣ کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پێناس (هویە الاحوال مدنیە)

3️⃣ کۆپی ڕەنگاوڕەنگی جنسیە

4️⃣ کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری

5️⃣ کۆپی ڕەنگاوڕەنگی فۆڕمی خۆراک

6️⃣ وێنەی خوێندکار (10) دە دانە

7️⃣ پشکنینی چاو + گروپی خوێن

8️⃣ بڕوانامەی پۆلی دوانزە بەپەسەندکراوی لەلایەن بەڕێوبەری قوتابخانە یان بەڕێوبەرایەتی پەروەردەوە

9️⃣ پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون

0️⃣1️⃣بەڵێننامە ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدرێت

1️⃣1️⃣کەفالەتنامە ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدرێت


پێداویستیەکانی بەڵێننامەی قوتابی / خوێندکار :

1️⃣ پێویستە خوێندکار ئامادەبێ

2️⃣ کۆپی پێناسی کەسی (هویە الاحوال مدنیە)

3️⃣ کۆپی کارتی زانیاری


پێداویستیەکانی کەفالەت :

1⃣پێویستە ئەو کەسەی کەفالەتی قوتابی/خوێندکار دەکات پشتگیری فەرمانگەکەی پێبێت و بڕی مووچەکەشی دیاری کرابێت کۆی موچەکەی لە (250.000)دووسەد و پەنجا هەزار کەمتر نەبێت

2⃣خودی کەسی کەفیل و خوێندکار ئامادەبێت

3⃣کۆپی پێناسی کەسی کەفیل (هویە الاحوال مدنیە)

4⃣کۆپی کارتی زانیاری کەفیل.

زانیاری قوتابیان

04 Nov, 07:22


🕐 کەمترین کۆنمرەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بۆ قوتابی پارێزگای سلێمانی

پزیشکی گشتی سلێمانی 98.5
پزیشکی گشتی گەرمیان 97.8
پزیشکی گشتی کۆیە 98.4
پزیشکی گشتی هەولێر 99.2
پزیشکی گشتی زاخۆ 98.4
پزیشکی گشتی دهۆک 98.8

ددان سلێمانی 97.2
ددان هەولێر 97.6
ددان دهۆک 97.1

دەرمانسازی سلێمانی 96.4
دەرمانسازی هەولێر 96.8
دەرمانسازی دهۆک 96.3

تەلارسازی سلێمانی 95.3
ئەندازیاری کۆمپیوتەر سلێمانی94.6
شارستانی سلێمانی92.1

یاسا سلێمانی88.6
یاسا هەڵەبجە 81.3
یاسا گەرمیان78
یاسا ڕاپەرین80.9

ئینگلیزی زمان سلێمانی84.2

علوم بایلۆجی 92.1
علوم کیمیا 87.9
ڤێتەنەری 91.6
سڕکردن زانکۆ 95.7
شیکاری نەخۆشی 94

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 19:19


جۆینی چەنالی مامۆستا ئومێد بشار ئاکرەیی بن 🔴
کە ناسراوە بە سولتانی پێشبینییەکان و عەبقەرییەکی عەرەبی

مامۆستا بەوە ناسراوە هەر پرسیارێک دادەنێت ڕێک وەکو خۆی لە وزاری دێتەوە
5 ساڵە لەسەر یەک رێک نەصی خارجی ئەو
مامۆستایە لە وزای دێتەوە و ساڵی ڕابردوو ڕێکۆردی نمرەی 100 ی شکاند لە کوردستان

لێرە جۆین ببە⬇️⬇️⬇️
https://t.me/omidakrayii
https://t.me/omidakrayii

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 16:26


سپاس بۆخوا هەمووی ناوی گەڕایەوە ،

پیرۆزتان بێت یاخوا سەرکەوتووبن ، پزیشکی یان ئەندازیاری یان زانستەکان ئاداب و هەریەکێ لەبەشەکان ناوت گەڕایەوە فەخر و شانازی پێوەبکە ماندووبوونی خۆت دایک و باوکت بەهەدەرنەچووە دواجار توانیت پێ بنێیتە قۆناغێکی تر و دەستپێکێکی نوێ،

پیاو ئەوپیاوەیە لەبەشی خۆی ئیبداع بکات ببێتە نمونەیی و لەداهاتوو دەرفەت و هەلەکانی کارکردن بۆخۆی بقۆزێتەوە ، نەک تەنیا ببێتە خەریجێکو پارچە وەرەقەیەکی شەهادە !

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 12:51


🔽کاتێـک داوای دابەزین دەکەیت ئەم فۆڕمە دەچێتە لـای کێ و چۆن وەڵام دەدرێتەوە :

🟢ئـەو خوێندکارەی داوای دابـەزین دەکات
دەچێت فۆڕم وەردەگرێت لە تۆماری کۆلێـژ ، پەیمانگا کە تێیدا دەخوێنێت
لەسەر هەمان فۆڕم ڕەزامەنـدی
بەش ، کۆلێژ ، پەیمـانگا دەنوسرێت
دواتر ڕەزامەندی تۆمـاری گشتـی زانکو وەردەگرێـت

🟢خوێندکـار فۆڕم دەبـاتە ئەو کۆلـێژەی کە داوای دابەزیـنی بۆ دەکـات
لە هەمان کاتدا دەبێ ڕەزامەندی
بەش،کۆلێژ، تۆمـاری گشتی زانکۆ ، پەیمانگا وەردەگرێـت
خوێندکار فۆڕمەکە دەگەڕێنێـتەوە
تـۆماری گشتـی ئەو زانکویە کە دابـەزین دەکات
فەرمانی زانکو دابەزین دەردەچـێت لەو زانکویە کە خوێندکار دابەزینی کردوە

🟢پێویستـە وێنـەیەک لە فۆڕمەکە ، گشت بەراییەکان هاوپێچی ئەو وێنـەیە بکرێ
بو زانکوی بۆی دەڕوات ،
فەرمانی دابەزین دەردەکات
وێنەیەک لە فەرمانی زانکو دەدرێتە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 10:59


پزیشکی گشتی هەولێر 98
پزیشکی گشتی کۆیە 97.667
پزیشکی ددان هەولێر 96.8
پزیشکی دەرمانسازی هەولێر  96
پزیشکی گشتی سلێمانی 98.571
پزیشکی گشتی گەرمیان 97.832
پزیشکی ددان سلێمانی 97.2
پزیشکی دەرمانسازی سلێمانی  96.4
پزیشلی گشتی سلێمانی ٩٨.٥٦
پارالێڵی٩٧.٧

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 09:57


📌وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داتاى وردى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بڵاودەکاتەوە.

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 09:40


خوێندنی باڵا:
لەکاژمێر 1⃣ نیوەڕۆوە سایتی زانکۆلاین کارادەبێت

ناوت لە چ بەشێک بێتەوە باشە یاخود خراپ بوو خەمی لێی مەخۆ سوپاسگوزاری خوای گەورە بکە ، ئەو زانا ترە. 💕

وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شر لكم

لینکی زانکۆڵاین⬇️
(www.regayzanko.com)

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 09:29


خوێندنی باڵا:
لەکاژمێر یەکی نیوەڕۆوە سایتی زانکۆلاین کارادەبێت

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 09:25


خوێندنی باڵا:
1.زیاتر لە44هەزار خوێندکار لە زانکۆو پەیمانگاکان وەرگیراون
2. 13هەزارو 299کورسی بەبەتاڵی لەزانکۆو پەیمانگاکان بەبەتاڵی ماوەتەوە
3. زیاتر لە45 هەزار خوێندکار فۆرمی زانکۆلاینیان پڕ کردۆتەوە
4. ئەمساڵ زیاتر لە 56 هەزار دەرچووی بەشەکانی زانستی و وێژەیی هەبووە
5. زیاتر لە 7هەزار خوێندکار دەرچووی ساڵانی ڕابردوون
6. ئەمساڵ 804 خوێندکار لە سنوری ناوچە جێناکۆکەکان وەرگیراون

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 09:12


وەزیری خوێندنی باڵا:
زیاتر لە44 هەزار خوێندکار لەزانکۆو پەیمانگاکان وەرگیراون

زانیاری قوتابیان

03 Nov, 08:30


ئەنجامی زانکۆڵاین کاتژمێر 12:00  ڕادەگەیەنرێت 🔴

لینکی زانکۆڵاین⬇️ (www.regayzanko.com)

زانیاری قوتابیان

02 Nov, 22:15


ئیدارەی گەرمیان:
سبەی دەوام ئاساییە پشوو نیە

زانیاری قوتابیان

02 Nov, 22:13


بارانێکی بەخوڕە لەهەولێر 25 خولەکە

حەقە بکرێتە پشوو

زانیاری قوتابیان

02 Nov, 21:00


لەشاری خانەقین کرا بەپشووی فەرمی

ئەویش تایبەت بەئەندامە بەڕێزەکان لەشاری خانەقینی ئازیز

زانیاری قوتابیان

26 Oct, 17:49


📌لە پڕۆسەی خوێندن بو ساڵی نوێ

🟢ئەم گۆڕانکاریانەی خوارەوە لە کتێبەکانی پڕۆسەی خوێندن کراون

1⃣ جوگرافیـا / ئـابوری پۆلی ۱٠ وێژەیی گۆڕاون

2⃣مێژوو / جوگرافیـا / ئـابوری پۆلی ۱۱ وێژەیی گۆڕاون

3⃣ئـابوری پۆلی ۱۲ وێژەیی گۆڕاوە

زانیاری قوتابیان

22 Oct, 18:21


❤️ دامەزراوەی قوتابیان ❤️

🟢ئەنجامی زانکۆڵاین لەم هەفتەیە ڕادەگەیندرێت 😉، بەڵام با دیاریکراوی نازانرێت کە کام ڕۆژ دەبێت ، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر لەوەیە بەیانی ئەنجامی زانکۆڵاین بڵاوبکرێتەوە ،

سەرکەوتووبن.🌷

زانیاری قوتابیان

21 Oct, 21:12


📌 چاوەڕوانی ئەنجانی زانکۆلاین بن لەم ڕۆژانە ناو زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان دێتەوە بۆ ساڵی خۆیندنی 2025-2024

زانیاری قوتابیان

21 Oct, 17:30


وەک دامەزراوەی قوتابیان بەناوی تەواوی قوتابیان و خوێندکاران سپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز فەرهاد عبداللە جەلیل خەیات بەربژێری پەرلەمانی کوردستان هەرچەند نەیتوانی دەنگی تەواو بهێنێت بگات بەئەنجومەنی نوێنەران بەڵام جەنابتان شایەن و شایستەی پیاهەڵگوتن و دەستخۆشین بەهۆی ئەو خزمەتەی کردووتانە و لەبیر ناکرێن لەدیدی ئێمەی چینی خوێندکارەوە،

- پاکردنەوەی سەدان قوتابخانە و خوێندگای پەروەردەیی
- بەخۆرایی کردنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین  قوتابیەکی زۆر سوودمەند بوون
- هاوکاریکردنی گەنجان و فێرخوازان

زانیاری قوتابیان

21 Oct, 13:29


بە فۆڕمــی زانکۆڵایــن تێگەیشتووە👀

..

زانیاری قوتابیان

20 Oct, 21:41


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

🟢بەیانی ڕۆژی دووشەممە کە دەکاتە 2024-10-21 پشووی فەرمی دەبێت.

🟢ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە 2024-10-22 دەوامی فەرمی دەبێت.

زانیاری قوتابیان

19 Oct, 21:21


▶️ وەزیری خوێندنی باڵا :

🙂 مژدە بە خوێندکاران دەدات سەرجەم ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لە خوێندنی خۆڕایی جێگەیان دەکەینەوەبۆئەوەی زۆرترین خوێندکار وەربگرین.

🙂دکتۆر ئارام وەزیری خوێندنی باڵا هەتا دەتوانی کورسی کۆلێژەکان بەتایبەتی پزیشکی زیاد دەکەین.

زانیاری قوتابیان

16 Oct, 19:52


16/10

برینێک بە جەستەی نیشتیمانەوە

زانیاری قوتابیان

16 Oct, 09:37


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

🕐وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى:

🟢رۆژانى (١٩) تـاکو (٢١)ى ئەم مانگە پشوى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

🟢بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى (٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٤) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت؛ ڕێکەوتى (١٩) تاکو (٢١)ى ١٠/ ٢٠٢٤ کە دەکاتە رۆژانى (شەممە ، یەکشەممە، دوشەممە) پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

زانیاری قوتابیان

14 Oct, 14:23


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

🕐 کاتی پێشکشکردنی ئەزموونی دەرەکی

🟢لە ڕێکەوتی ٦-١٠-٢٠٢٤ دەست بە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی ئەزموونی دەرەکی دەکرێت لە پۆلی ٦ بنەڕەتی تا ۱۱ ئامادەیی و پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی چاککردنی تێکڕاو و یەک و دوو بابەتی جگە لە ئەزموونی بەرایی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی وە تا ڕێکەوتی ۱٤-١١-٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

🟢لە ڕێکەوتی ۱۷-١١-۲۰۲٤ تا ۲٦-١٢-٢٠٢٤ معاملاتی دەرەکی پۆلی ۱۲ ئامادەیی بەرایی ئەنجام دەدەرێت وە معاملاتی دەرەکی دەرەکی یەک و دوو بەردەوام دەبێت.

زانیاری قوتابیان

12 Oct, 18:00


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

🙂وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 
🟢بڕیارە 18ـی مانگ دەنگدانی تایبەت و 20ـی مانگ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت. لە 15ی ئەم مانگەوە لە سەرجەم قوتابخانەکاندا پشووی فەرمی دەبێت. هەر دەرچوویەکی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرێت پشتگیریی قوتابخانەکەی دەوێت، ئەوەش هۆکارێکی دواخستنی وەرگرتنی دەرچووانە بۆ دوای هەڵبژاردن.
 
🟢ئەم ساڵ ناوی 55 هەزار و 720 دەرچووی 12ـی ئامادەیی رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو 19 هەزار دەرچووی زیاترە. بەرپرسەکەی خوێندنی باڵا گوتی، "تەواوی ئەو دەرچووانەی داواکاریی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکێش کردووە وەردەگیرێن".

زانیاری قوتابیان

12 Oct, 09:36


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن
ناوی دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆلاین دەگەڕێتەوە😉

زانیاری قوتابیان

11 Oct, 21:01


📌 لە ١٥ی ئەم مانگەوە تا ٢١ی مانگ ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە ، و٢٢ ی ١٠ دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

👍ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

📌هەموو پێگەکانمان کە لە خزمەت قوتابیانی خۆشەویست دایە هەردەم بێجیاوازی.

گروپەکانمان ☺️⬇️

😍➡️https://t.me/Poli12_0
❤️➡️https://t.me/pooli_12
➡️https://t.me/pole12m

کەناڵەکانمان ☺️⬇️

❤️➡️https://t.me/skilled_study
😍➡️https://t.me/zankolineee
😍➡️https://t.me/barawzankoo
☺️➡️https://t.me/qutabyan0
😍➡️https://t.me/poli12_succeed
🌙➡️https://t.me/islam_Zhyan4

زانیاری قوتابیان

10 Oct, 17:52


لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا:
( ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە سالی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ، کە پێویست بوو بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە ، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە ، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون. و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون. بە هیوای سەرکەوتنتان)

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
١٠ ی ١٠ ی ٢٠٢٤

زانیاری قوتابیان

06 Oct, 16:58


گەر دەرچووم و بووم بە پەرلەمانتار پڕۆژە یاسایەکم ئامادەکردووە قوتابی تا ئامادەیی تەواودەکات مانگی 30 هەزار لەحوکمەت وەربگرێت ڕۆژێکیش نەیەتە قوتابخانە بڕی هەزار دیناری لێ کەم دەکرێتەوە😁

وتەی زانا حەسەن کاندیدی سەربەخۆی پارێزگای هەولێر

زانیاری قوتابیان

06 Oct, 09:49


👍خوێندكاران چه‌ند رۆژێك ده‌پرسن

🟢له‌خالی 13ی رینمای تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی باس له‌رینمای به‌خشین ده‌كات له‌ زمانی كوردی عه‌ره‌بی كه‌ ده‌ره‌كی ناگریته‌وه‌.

🟢به‌رێزان ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌وخوێندكارانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ دێنه‌وه‌ و زمانی كوردی و عه‌ره‌بیان نه‌خوێندووه‌ بۆیان ته‌رك ده‌كرێت.

🟢به‌لام ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كه‌ دووساله‌بوو و له‌پۆلی 12 به‌لام له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات هاتۆته‌وه‌ ئه‌وا بۆسالی دووه‌م یان ده‌ره‌كی بۆی ته‌رك ناكرێت چونكه‌ یه‌ك سال بۆی ته‌رك ئه‌كرێت.

🟢ئه‌مه‌ بۆ خوێندكارانی كوردستان نیه‌ كه‌له‌ئێره‌ خوێندوویانه‌
ئه‌م رێنماییه‌ هه‌موو سالێك هه‌یه‌
ته‌رككردنی كوردی و عه‌ره‌بی لای خوێندنی باڵایه‌ بۆئه‌مسالیش ده‌مێنێ.

🟢واتە تۆ دووساڵەبیت یان سێ ساڵەبیت لێرە خوێندنبێتت کێشەی نیە.

📌هەموو پێگەکانمان کە لە خزمەت قوتابیانی خۆشەویست دایە هەردەم بێجیاوازی.

گروپەکانمان ☺️⬇️

😍➡️https://t.me/Poli12_0
❤️➡️https://t.me/pooli_12
➡️https://t.me/pole12m

کەناڵەکانمان ☺️⬇️

❤️➡️https://t.me/skilled_study
😍➡️https://t.me/zankolineee
😍➡️https://t.me/barawzankoo
☺️➡️https://t.me/qutabyan0
😍➡️https://t.me/poli12_succeed
🌙➡️https://t.me/islam_Zhyan4

زانیاری قوتابیان

05 Oct, 18:10


❤️ {دامەزراوەی قوتابیان }❤️

ئەمڕۆ ٥ی ١٠ ڕۆژی جیھانی مامۆستایان
و به يانى ی ١٠ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە👑،

پیرۆزبایی گەرممان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان دەکەین،

سوپاس و پێزانیمان بۆ ھەوڵ و ماندووبوونیان، ھەروەھا بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە ڕۆڵی پێشەنگیان ھەیە لە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی 😉.
دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.

گزه🌷
٥ ی۱۰ی ۲۰۲٤

زانیاری قوتابیان

05 Oct, 17:28


📌زانکۆلاین (24) سەعات درێژکرایەوە

👍وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ 24ى سەعاتى داهاتوو درێژدەکردەوە

🟢وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە بەتایبەت دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوى رۆژى یەکشەممە لەسەر دوشەممە رێکەوتى (2024/10/6) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە.

🟢وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن.

🟢راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

زانیاری قوتابیان

04 Oct, 18:21


🙂ڕێنمایی تاقیکردنەوەی دەرەکی
بۆ ساڵی خوێندنی 5️⃣2️⃣0️⃣2️⃣4️⃣2️⃣0️⃣2️⃣

👍 کاتەکانی پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن تاقیکردنەوە دەرەکییەکان:

🟢لە (6-10-2024) تا (14-11-2024) دەتوانن بکەن بە چاککردنی تێکڕا “تەحسین مەعەدەل”، دەرەکی،پۆلە ناکۆتاکان،پۆلی نۆیەمی بنەرەتی.

🟢لە (17-11-2024) تا (26-12-2024) بۆ یەک و دوو بابەتی پۆڵی 2⃣1⃣ ئامادەیی.

📌هەموو پێگەکانمان کە لە خزمەت قوتابیانی خۆشەویست دایە هەردەم بێجیاوازی.

گروپەکانمان ☺️⬇️

😍➡️https://t.me/Poli12_0
❤️➡️https://t.me/pooli_12
➡️https://t.me/pole12m

کەناڵەکانمان ☺️⬇️

❤️➡️https://t.me/skilled_study
😍➡️https://t.me/zankolineee
😍➡️https://t.me/barawzankoo
☺️➡️https://t.me/qutabyan0
😍➡️https://t.me/poli12_succeed
🌙➡️https://t.me/islam_Zhyan4

47,005

subscribers

872

photos

170

videos