Barhammajid @barhammajid2 Channel on Telegram

Barhammajid

@barhammajid2


تایبەت بەڕێنمای خوێندکاران بۆزانکۆوپەیمانگاکان

Barhammajid (English)

Are you a fan of exploring new cultures and languages? Do you enjoy connecting with people from all around the world? If so, then you must check out Barhammajid - a diverse and engaging Telegram channel that brings together individuals with a shared passion for learning and discovery. The channel's title, Barhammajid, reflects the spirit of unity and diversity that defines its community. Barhammajid, founded by the user @barhammajid2, offers a wide range of content related to language learning, cultural exchange, travel experiences, and much more. Whether you are interested in picking up a new phrase in a foreign language, sharing your favorite travel destination, or simply connecting with like-minded individuals, Barhammajid has something for everyone. The channel serves as a platform for members to share their unique perspectives and experiences, fostering a sense of global community and understanding. From language exchange opportunities to virtual travel adventures, Barhammajid is a place where members can come together to celebrate diversity and learn from one another. So, who is Barhammajid? Barhammajid is an inclusive community of individuals who are eager to connect, learn, and grow. What is Barhammajid? Barhammajid is a virtual hub for cultural exchange, language learning, and global connection. Whether you are a seasoned traveler looking to share your experiences or a language enthusiast seeking to expand your knowledge, Barhammajid welcomes you with open arms. Join Barhammajid today and become a part of a vibrant community that celebrates diversity, fosters mutual respect, and promotes cross-cultural understanding. Let's embark on this journey of discovery together, one conversation at a time. Welcome to Barhammajid - where unity and diversity thrive!

Barhammajid

21 Nov, 19:44


⚠️ ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو:
📌 بۆ هەموو خوێندکارە تازە وەرگیراوەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025:
ئەگەر هێشتا فۆڕمی تۆمارکردنی ئۆنڵاینتان پڕ نەکردووەتەوە، کە لەڕێگەی وێبسایتی تۆمارگای گشتی خوێندکاران ڕاگەیەندراوە، تکایە پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێش ئەوەی دابخرێت.
⚠️ ئاگاداری:
پێویستە فۆڕمەکەتان پڕکردبێتەوە و ناردبێت، پێش ئەوەی سەردانی کۆلێجەکەتان بکەن. بەپێچەوانەوە، کۆلێجەکەتان ناتوانن کارەکانتان بۆ جێبەجێ بکەن.

سوپاس

لینکی فۆڕمەکە: https://univsul.edu.iq/ku/news/2024/11/04/6490

Barhammajid

21 Nov, 18:55


زانکۆی سلێمانی
دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەکەین کە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٢٤-١١- ٢٠٢٤) یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنە لەسەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەرووەردەی بنەڕەتی لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

Barhammajid

21 Nov, 18:36


ئاگاداری خویندکارانی قۆناغی یەکی دەرەوەی شاریی زانکۆی سلیمانی ئەو خویندکارانەی دەیانەویت بەشەناوخۆی وەر بگرن بە پیی ئەم خشتەیە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی کە لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆی کوران لە بەشەناوخۆیی (بیدی٦) و لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆی کچان لە ( جیدی ٤ ) دا ئەنییشن.

یەک شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٤)
کۆلیژەکانی ( ئەندازیاری و زانست و وەرزش و زمان )

دوو شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٥)
کۆلیژی پەروەردەی بنەرەت، یاسا و زانستە رامیارییەکان

سێ شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٦)
کۆلیژەکانی (کارگیری ئابوری و هونەر و زانستە مرۆڤایەتییەکان )

چوار شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٧)
کۆلیژەکانی ( پەروەردە ، بازرگانی و زانستە اسلامییەکان)

پیداویستیەکان :-
چوار وینەی بچوک
کۆپی کارتی نیشتیمانی یان ( تەسکەرە)
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
پشگیری ئەنجومەن

تیبینی / ئەو خویندکارانە سەردان نەکەن کە سیستەمی ( پارالیل و ئیواران و گواستنەوە و دابەزاندن )ن لە زانکۆکەمان وەرگیراون و قۆناغی یەکن .

تکایە نوینەرایەتی سەرجەم کۆلیژەکان ئەم ئاگاداریە شیر بکەن بۆ گروپ و پەیجی کۆلیژەکانتان تا زۆرترین خویندکاری قۆناغی یەک بیبینیت.

لەگەڵ ریزدا

Barhammajid

21 Nov, 16:04


ئاگاداری
ئاگاداری خوێندکارانی تازە وەرگیراوانی دەوامی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگای کۆیەو تەق تەق دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەی خوێندکاریان تەواو کردووە بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوامی فەرمی خوێندن ڕۆژی یەک شەمەی داهاتو ڕێکەوتی (٢٤ / ١١ / ٢٠٢٤) ەوە دەست پێدەکات دەتوانن پەیوەندی بە بەشەکانتان بکەن و بچنە هۆڵەکانی خوێندن ..

ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە .... ٢٠ / ١١ / ٢٠٢٤

Barhammajid

20 Nov, 19:22


زانکۆی سلێمانی
کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دابەشکردنی فۆڕمی راستەوخۆ رادەگەیەنێت بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکاتەوە کە لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نەهاتۆتەوە بۆ وەرگرتنیان لە بەشەکانی شوێنەوار و فەلسەفەو توێژینەوە کلتورییەکان و جوگرافیا.

هەر خوێندکارێک خوازیارە دەتوانێ سەردانی تۆماری کۆلێجی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ یاخود لەرێگەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە پرینت بکەن و دوای پڕکردنەوە بیگەرێننەوە بۆ تۆماری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەم مەرجانە؛

دەرچووی بەشی زانستی و وێژەیی بێت

لە هیچ بەش و کۆلێجێک وەرنەگیرابێت

دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ و گەڕاندنەوەی ٢٤-١١-٢٠٢٤ دەبێت.

تێبینی: بەشەکان بریتین لە

١.بەشی شوێنەوار بەیانیان و ئێواران

٢.بەشی فەلسەفەو توێژینەوە کلتورییەکان بەیانیان و ئێواران

٣.بەشی جوگرافیا بەیانیان

#Barhammajid

Barhammajid

20 Nov, 10:37


زانکۆی گەرمیان ڕێنماییەکانی خوێندن بە سیستەمی خوێندنی درێژکراوە بڵاودەکاتەوە
زانکۆی گەرمیان بۆ ئەمساڵی خوێندن، لە چەند بەشێکدا سیستەمی خوێندنی درێژکراوە پەیڕەو دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش؛ ڕێنماییەکانی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندکار بۆ ئەو بەشانەی لەخشتەی خوارەوە دیاریکراون بۆ سیستەمی خوێندنی درێژکراوە بڵاودەکاتەوە.

‎١- خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت.

‎٢- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە پەسەند کرابێت.

‎٣- دەرچووی ئامادەییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم (ناوچە دابڕێنراوەکان) ئەوانەی سیستەمی خوێندنیان وەک سیستەمی خوێندنی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستانە.

‎٤- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە پەسەند کرابێت.

‎٥- پێویستە لە پشکنینی پزیشکی دەرچوبێت بەپێی ئەو مەرجە تایبەتیانەی بۆ هەر خوێندکارێک دیاریکراوە.

‎٦- سەبارەت بەوانە پەیوەندییدارەکانی پسپۆرییەکان رەچاوی (کریدیت) دەکرێت.

‎٧- کەمترین کۆنمرەی نمرەی پێشکەشکردن نابێت (٥٥%) کەمتر بێت، جگە لەبەشی یاسا و بەشی کیمیا کە نابێت کۆنمرەی لە (٦٠%) کەمتربێت.

‎٨- سیستەمی خوێندن بریتییە لە سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسیس.

خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی فۆرم، لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ تا ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)، سەردانی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان بکەن.
#Barhammajid

Barhammajid

20 Nov, 10:17


وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێت

دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2024/11/20)، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بە مەرج ڕاگەیاند.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.

Barhammajid

19 Nov, 19:28


ئەگەر دابەزین و بەش گۆڕینت کردووە هەمووی پەسەندکراوە دەبێت سەرەتا بڕۆیت بۆ تۆماری گشتی بەشی یەکەمت لەوێ فەرمانی بەش گۆڕینەکەت بۆدەربکەن دوای بیبەیت بۆتۆماری گشتی زانکۆی دووەم لەوێوە ئەوانیش فەرمانێکت بۆدەردەکەن بۆ وەرگرتنت ئەوکات دەیبەیت بۆبەشەنوێیەکەت
#Barhammajid

Barhammajid

19 Nov, 16:05


زانکۆی سلێمانی
لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران لە ئێستادا کۆلێژی بازرگانی فۆرمی راستەخۆی دابین کردووە بۆ (بەشی کارگێری پرۆژەکان /ئێواران ) ئەو بەڕێزانەی خوازیارن ، بەرواری۲٠۲٤/۱۱/۲٤ سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم .. ..
#Barhammajid

Barhammajid

19 Nov, 11:39


لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕاکری کۆلیج. ...
ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەوامی خوێندنی ئێواران لە ڕۆژی سێ شەممە (19 / 11 / 2024) دەوام ڕادەگیرێت بەهۆی ڕۆشتنەوەی هەندێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندکاران بۆ دەرەوەی شار بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێریەوە و هەروەها هیچ مامەڵەیەکی خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلیج وەرناگیرێت لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە. ....

لەگەڵ ڕێزدا. ......

Barhammajid

19 Nov, 10:03


🔹 فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی (سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری IT).
🔹 سەردانی کۆلێجی تەکنیکی کفری بکەن لە تەنیشت کتێبخانەی گشتی کفری.
🔹 لەشاری کەلار دەتوانن فۆرم لە هۆبەی تۆمار لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار وەربگرن.
🔹 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
0772 532 3701

Barhammajid

18 Nov, 19:01


زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لەو بەشانە ڕادەگەیەنێت کە کورسی بەتاڵیان هەیە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە هیچ بەشێک وەرنەگیراون..

بەشەکان بریتین لە:
1. بەشی زانستی هەنگ / پەیمانگەى تەکنیکی بەکرەجۆ
2. بەشی تەکنیکی کارەبا / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
3. بەشی ڕووپێوی / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
4. بەشی تەکنەلۆجیای ئوتومبیل / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
5. بەشی ژمێریاری / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
لە ڕێکەوتی (19-11-2024) فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وە هەردوو پەیمانگەى تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان دابەشدەکرێت، وە دوا کات بۆ گەڕانەوەی فۆڕمەکان (25/11/2024) دەبێت.
#Barhammajid

Barhammajid

18 Nov, 18:53


کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی
پێشکەش کردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندنی ئێواران

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ کە لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نەهاتۆتەوە.

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سلێمانی فۆڕمی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێج،جگە لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنی ئێواران.
هەر خوێندکارێک خوازیارە دەتوانێ سەردانی تۆماری کۆلێجی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ یاخود لەرێگەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە پرنت بکەن و دوای پڕکردنەوە بیگەرێننەوە بۆ تۆماری کۆلێج.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ ٢٤-١١-٢٠٢٤ دەبێت.

تێبینی: بەشەکان بریتین لە
١.زانستی کۆمپیوتەر - ئێواران
٢.زانستە بیرکارییەکان - ئێواران
٣.زانستە کۆمەڵایەتییەکان - ئێواران
٤.پەروەردەی هونەری - ئێواران
٥.باخچەی منداڵان - ئێواران
٦.زمانی کوردی - ئێواران
٧.پەروەردەی تایبەت - ئێواران

بۆ دابەزاندنی فۆرمەکە سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://drive.google.com/file/d/1bikpfPdBmrjxP2J1eYmSo2JpLkzhSNaP/view?usp=drivesdk

Barhammajid

18 Nov, 17:50


ئاگاداری: لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانییەوە بۆ خوێندکارانی دەرچووی ئامادەیی
ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بەردەوامی بە خوێندن بدەن لە بەشەکانی (شێوەکاری- موزیک- فیلمسازی) دەتوانن لە رۆژانی (١٩- ٢٤- ٢٥-٢٦ -٢٧/ ١١/ ٢٠٢٤ سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم. بەمەرجێک پێشتر ناویان لە زانکۆ لاین نەگەرابێتەوە. دوا کاتیش بۆ گەرانەوەی فۆرمەکان رۆژی (٢٧-١١- ٢٠٢٤) دەبێت. و رۆژی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە رۆژی (٢٨-١١-٢٠٢٤) بۆ ئاگاداریتان.